له‌ته‌واوی ژیانمدا له‌دوو شت په‌شیمانم
كه‌ناڵی كۆڕه‌ك حه‌ز به‌جلی كوردی ناكات
هونه‌رمه‌ند شه‌هێن تاڵه‌بانی له‌گه‌ڵ سی كوڕٍه‌كه‌ی له‌وڵاتی به‌ریتانیا نیشته‌جێیه و له‌مساڵدا یه‌كێك له‌كوڕه‌كانی ژنی هێناوه، به‌ڵام ئه‌و هێشتا نه‌بۆته داپیره و وه‌ك كچێكی 25 ساڵه ته‌عامول له‌گه‌ڵ خۆی ده‌كات، له‌دیمانه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ (سڤیل) ـدا شه‌هێن تاڵه‌بانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد له‌ژیانی خۆیدا ته‌نیا له‌دوو شت په‌شیمانه و ده‌ڵێت "خۆزگه له‌گۆرانی (سه‌بری گوڵ‌فرۆش) ناوه‌كه‌ی خۆم ئاشكرا بكردایه، ئه‌وه‌نده ساڵه‌ش وازم له‌كاری هونه‌ری نه‌هێنا بوایه و له‌گه‌ڵ ئه‌و ته‌مه‌نه‌مدا به‌رهه‌می زیاترم هه‌بوایه".
سڤیل: باس له‌وه ده‌كری یه‌كه‌م گۆرانیت له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند عه‌باسی كه‌مه‌ندی بووه، به‌ڵام كه‌س نه‌یزانیوه ئه‌و ده‌نگه هی شه‌هێن تاڵه‌بانییه، بۆچی ناوه‌كه‌ی خۆت ئاشكرا نه‌كرد؟
شه‌هێن تاڵه‌بانی: راسته یه‌كه‌م گۆرانیم (سه‌بری گوڵ‌فرۆش) بوو، له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند عه‌باس كه‌مه‌ندی تۆمارمان كرد، ره‌نگدانه‌وه‌یه‌كی باشی هه‌بوو و زۆر به‌زوویی گه‌یشته ناو خه‌ڵك و بووه گۆرانییه‌كی جه‌ماوه‌ری فراوان، بۆیه ئه‌گه‌ر بمزانی بوایه به‌مشێوه فراوانییه خه‌ڵك پێشوازی له‌گۆرانییه‌كه ده‌كات، قه‌ت و قه‌ت ناوه‌كه‌م به‌نهێنی نه‌ده‌هێشته‌وه، به‌ڵكو به‌شانازییه‌وه ناوی خۆم له‌سه‌ر گۆرانییه‌كه ده‌نووسی، به‌ڵام ئه‌گه‌ر دروست وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌ت بده‌مه‌وه و بۆچی ناوه‌كه‌م ئاشكرا نه‌كرد؟ له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌وكاته هاتنه‌مه‌یدانی ئافره‌ت بۆ بواری گۆرانی گوتن سه‌خت بوو، ئاسان نه‌بوو ئافره‌تێك پێی بگوتری هونه‌رمه‌ند یان گۆرانیبێژ، تووشی كێشه‌گه‌لێكی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌بوویه‌وه، ئه‌گه‌رنا تێگه‌یشتنی خانه‌واده‌ی من بۆ ئه‌و بواره‌ی كه ده‌ستم بۆی برد، زۆر باش بوو.
سڤیل: دوای ده‌ركه‌وتنێكی سه‌ره‌تاییت، به‌ڵام نزیكه‌ی بۆ 15 ساڵ وازت له‌گۆرانی هێنا، بۆچی؟
شه‌هێن تاڵه‌بانی: راسته، پاش ئه‌وه‌ی كه گۆرانی (سه‌بری) و (نه‌خۆش نه‌كه‌وی) ـیم تۆمار كرد، بڕیارمدا بچم بۆ تاران، دیاره قه‌ده‌ریش وایكرد كه چوومه تاران تووشی ژیانی هاوسه‌ریی بم، دوای ئه‌وه به‌ره‌و وڵاتی ئه‌مه‌ریكا رۆیشتم، له‌وكاته‌شدا ژیانی هاوسه‌ری و منداڵ دروست په‌روه‌رده‌كردن و له‌گه‌ڵ پابه‌ندبوونم به‌چه‌ندین شتی تری ژیانی رۆژانه‌م، ئه‌وانه وایكرد له‌هونه‌ره‌كه‌م دووربكه‌ومه‌وه و مه‌جالی ئه‌وه‌ی نه‌ده‌دا هه‌ر بیری لی بكه‌مه‌وه.
سڤیل: ئه‌ی بۆچی بڕیارتدا ده‌ست بكه‌یته‌وه به‌كاری هونه‌ری؟
شه‌هێن تاڵه‌بانی: وه‌ڵڵا هه‌میشه بیرم ده‌كرده‌وه هه‌ر ده‌بێت به‌رده‌وام بم له‌گۆرانی گوتن و قه‌ت رۆژێك بیر له‌وازهێنان نه‌كه‌مه‌وه، هه‌روه‌ها زۆرجاریش كه میوانم ده‌هات داوایان لێده‌كردم گۆرانیان بۆ بڵێم، هه‌رچه‌نده بۆخۆم پێم وابوو تازه زۆر دره‌نگه، به‌ڵام هه‌رده‌بوو ده‌ست به‌گۆرانی گوتن بكه‌مه‌وه كه پیشه‌ی خۆمه، بیریشم كرده‌وه كه ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێمه‌وه ده‌بێت به‌رهه‌می تازه پێشكه‌ش بكه‌م، له‌وكاته‌ته‌دا په‌یوه‌ندیم به‌مامۆستا بورهان موفتیزاده كرد و داوای ئه‌وه‌م لێ‌كرد هاوكارم بێت، ئه‌ویش زۆر به‌گه‌رمی ئاماده‌ی خۆی ده‌ربڕی هاوكاریم بكات، من لێره‌وه زۆر سوپاسی هاوكارییه‌كانی به‌ڕێزی ده‌كه‌م، له‌وێوه دوای نزیكه‌ی 25 ساڵ دابڕان ده‌ستم كرده‌وه به‌كاری هونه‌ری.
سڤیل: تۆ زۆرجار ره‌خنه‌ت له‌به‌شێكی گۆرانیبێژه گه‌نجه‌كانه‌وه هه‌بووه، به‌بڕوای تۆ ده‌بی ئه‌وان به‌چ شێوازێك كار بكه‌ن، كه لادان نه‌بێت له‌هونه‌ری ره‌سه‌نی كوردی؟
شه‌هێن تاڵه‌بانی: ئه‌گه‌ر بمانه‌وی هونه‌ری كوردی بپارێزین و ده‌وڵه‌مه‌ندیشی بكه‌ن، ده‌بی له‌سه‌ر ئه‌و فه‌رهه‌نگ و كه‌لتووره كار بكه‌ین، كه تایبه‌ته به‌خۆمان، ئه‌گه‌ر سه‌یری وڵاتی ژابۆن بكه‌ین ئێوه ده‌ڵێن یابان، هه‌روه‌ها هیندستانیش قه‌ت ئاماده نین شتێكی بیگانه به‌ناوی نوێخوازییه‌وه بیهێنه ناو هونه‌ر و فه‌رهه‌نگی خۆیان، ئه‌وه‌ش وایكردووه له‌سه‌ر ئه‌ساسی فه‌رهه‌نگێك كه فه‌رهه‌نگی ره‌سه‌نی خۆیانه رۆژ دوای رۆژ به‌ره‌و پێشه‌وه بچن و هه‌موو دنیاش سه‌یریان بكات، به‌ڵام به‌دبه‌ختانه لای ئێمه‌ی كورد، كه ئێستا گه‌نجه‌كان چوونه‌ته ناو كاری هونه‌ری، ئه‌وان پێیان وایه ئه‌گه‌ر شتێكی بێگانه‌ی ده‌وروبه‌ر بهێنه ناو فه‌رهه‌نگ و موزیكی كوردییه‌وه واده‌زانن به‌وه پێشده‌كه‌وین، به‌داخه‌وه كاتێك من ئه‌وه حاڵه‌ته‌ی ده‌بینم پێم وایه ئه‌وه سه‌رگه‌ردانیه و گه‌نجه‌كان تووشی بووینه.
سڤیل: ئه‌ی بۆچی كلیپه‌كانت له‌كه‌ناڵی كۆڕه‌ك په‌خش ناكرێن؟
شه‌هێن تاڵه‌بانی: وه‌ڵڵا نازانم بۆچی بڵاوی ناكاته‌وه، من هه‌موو كلیپه‌كانم به‌جلی كوردییه‌وه كردووه و هه‌میشه به‌جلی كوردییه‌وه كلیپ ده‌كه‌م، چونكه من كوردم و گۆرانییه‌كانم كوردییه، به‌ڵام كاتێك كۆڕه‌ك په‌خشی ناكات دیاره هۆكاره‌كه ئه‌وه‌یه كه حه‌ز به‌جلی كوردی ناكات.
سڤیل: له‌ساڵی پاردا بڕیاری ئه‌وه‌تدابوو به‌یه‌كجاری بگه‌ڕێیه‌وه كوردستان، بۆچی نه‌توانی ئه‌و بڕیاره‌ت جێبه‌جی بكه‌ی؟
شه‌هێن تاڵه‌بانی: وایه، به‌ڵام خۆمن قه‌ت نه‌مگوتووه ئه‌و بڕیاره‌م بۆ جێبه‌جی نابی، ده‌ستیشم لێی هه‌ڵنه‌گرتووه، به‌ڵكو ده‌بی خۆمی بۆ ئاماده بكه‌م، له‌وانه‌یه به‌مزوانه ئاماده‌كارییه‌كان جێبه‌جی بكه‌م و بگه‌ڕێمه‌وه كوردستان.
سڤیل: تۆ به‌گه‌نجێتی زۆر جوان بووی، ئێستاش به‌شێكی زۆری ئه‌و جوانییه‌ت به‌روخساردا ماوه؟ هۆكاری پیرنه‌بووت بۆچی ده‌گه‌ڕێته‌وه؟
شه‌هێن تاڵه‌بانی: هه‌رچه‌نده پیربوونیش پرۆسه‌یه‌كی ژیانه، به‌ڵام هه‌ڵبه‌ت من هێشتا پیر نیم و له‌زۆر ده‌نگی تریش به‌هێزترم، له‌به‌رئه‌وه‌ی من هه‌میشه له‌گه‌ڵ مۆسیقا و سروشت ده‌ژیم، هه‌روه‌ها هه‌میشه حه‌ز ده‌كه‌م ده‌م به‌پێكه‌نین بم، ئه‌هلی مادی نیم و بیرله‌وه‌ش ناكه‌مه‌وه زێر و پاره‌ی زۆرم هه‌بی یان نا، ده‌بی ناو ماڵه‌م به‌مشێوه‌یه بێت یان به‌مشێوه‌یه بێت، ئه‌وانه ئه‌گه‌ر زۆر بیریان لی بكه‌یته‌وه ئینسان به‌ره‌و پیربوون زوو ده‌بات، به‌ڵام به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ خۆمدا واهه‌ست كه هێشتا كچێكی 25 ساڵه‌م، قه‌ت هه‌ست ناكه‌م، كه ته‌مه‌نم رۆشتۆته سه‌ر. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا تائێستا ئافره‌تێكی به‌مۆده‌م، چونكه مۆده‌ش هونه‌رێكه، كه چۆن و چ جلوبه‌رگێك هه‌ڵده‌بژێری.
سڤیل: شه‌هێن تاڵه‌بانی بووه‌ته داپیره؟
شه‌هێن تاڵه‌بانی: نه‌وه‌ڵڵا نه‌بوومه‌ته داپیره، تازه كوڕێكم ژنی هێناوه، به‌ڵام هێشتا منداڵیان نه‌بووه، بۆیه ده‌ڵێم هێشتا گه‌نجم و پیر نیم، ژنێك كه هێشتا نه‌بووبێته داپیره بۆچی پیره؟ به‌ڵام ئه‌گه‌ر كچم هه‌بوایه دڵنیام كه ئێستا منداڵی كچه‌كانم گه‌وره ببوون، چونكه سی كوڕم هه‌یه، دیاره كوڕیش وه‌ك كچ نییه، تۆزێك دره‌نگ ژن ده‌خوازی.
سڤیل: له‌هه‌موو وڵاتاندا هونه‌رمه‌نده ئافره‌ته‌كان له‌راگه‌یاندنه‌كاندا له‌گه‌ڵ مێرده‌كانیان ده‌رده‌كه‌ون، به‌ڵام بۆچی له‌ناو هونه‌رمه‌نده ئافره‌ته‌كانی كورددا ئه‌وه دروست نه‌بووه، كه تۆش یه‌كێكی له‌وان؟
شه‌هێن تاڵه‌بانی: ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و جیاوازییه فه‌رهه‌نگی و كه‌لتووریه‌ی كه هه‌یه، هێشتا له‌كه‌لتووری ئێمه‌دا شتی به‌مجۆره‌ی تۆ باسی لێوه ده‌كه‌ی باو نییه، له‌وانه‌یه له‌داهاتوودا ئه‌وه‌ش له‌ناو كورددا دروست بێت، زۆریشم پێخۆشه ئه‌و كه‌لتووره دروست بێت.
سڤیل: له‌ژیانی خۆتدا له‌چ شتێك په‌شیمانی؟
شه‌هێن تاڵه‌بانی: زۆر سوپاسی په‌روه‌ردیگار ده‌كه‌م، كه له‌ته‌واوی ژیانی خۆمدا هه‌ڵه‌یه‌كی وام نه‌كردووه لێی په‌شیمان بم، په‌شیمانیم ته‌نیا هه‌ر ئه‌وه بووه، كه ده‌بینم ئه‌مڕۆ خه‌ڵك ئه‌وه‌نده خۆشه‌ویستی ده‌ده‌ن به‌من و سوپاسی هه‌موویان ده‌كه‌م، له‌به‌رئه‌وه هه‌میشه ده‌ڵێم بڕیار ئه‌وكاته‌ی كاری هونه‌ریم ده‌ستپێكرد له‌گۆرانی (سه‌بری گوڵ‌فرۆش) ناوه‌كه‌ی خۆم نه‌گۆڕی بوایه، هه‌وره‌ها خۆزگه ئه‌وه ماوه درێژه‌یه له‌كاری هونه‌ریمدا نه‌وه‌ستابایه‌م، بۆئه‌وه‌ی به‌رهه‌می زۆرم هه‌بوایه و خزمه‌تی ئه‌و خه‌ڵكه‌ی پێبكه‌م، كه منیان خۆشده‌وی، هه‌ر له‌و دوو شته په‌شیمانم.
سڤیل: به‌ڵام واهه‌ست ناكه‌ی ره‌نگدانه‌وه‌ی هونه‌ری تۆ له‌سه‌ر منداڵه‌كانتدا ره‌نگدانه‌وه‌یه‌كی لاواز بووه، بۆ نموونه ته‌نانه‌ت یه‌ك له‌منداڵه‌كانت رێچكه‌ی تۆیان نه‌گرتووه؟
شه‌هێن تاڵه‌بانی: وایه، به‌ڵام ده‌نگی گۆرانی گوتنیان نه‌بووه، خۆشیان هه‌میشه ده‌ڵێن وه‌ك دایكمان ده‌نگمان خۆش بوایه گۆرانیمان ده‌گوت، به‌ڵام من خه‌تایه‌كم كردووه، كاتێك ئه‌وان منداڵ بوون، ده‌بوو زۆر كاریگه‌ریم به‌سه‌ریان هه‌بوایه و ئه‌گه‌ر به‌زۆریش بوایه فێری مۆسیقایان بكه‌م، چونكه ئه‌گه‌ر جه‌خت بخه‌یته‌سه‌ر منداڵ هه‌ر ئه‌وه فێر ده‌بی كه تۆ ده‌ته‌وی، ئێستا بیرده‌كه‌مه‌وه و ده‌پرسم بۆچی جه‌ختم نه‌كرده سه‌ر منداڵه‌كانم، كه ئه‌مڕۆ بۆ من سوودێكیان ده‌بوو، ئه‌وه یه‌ك له‌و شتانه‌یه، كه من لێی په‌شیمانم.
zanadzey@yahoo. com
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
