سه‌میره حوسێن جاف چالاك له‌بواری داكۆكیكردن له‌مافه‌كانی ئافره‌تان وبه‌ڕێوه‌به‌ری هه‌ردوو گۆڤاری (كۆماری رۆژ) و (ڕنامل) له‌كه‌ركوك، له‌م چاوپێكه‌وتنه‌ی هاوڵاتیدا باس له‌ره‌وشی ئافره‌تانی شاری كه‌ركوك ده‌كات وئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات له‌رووی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه عه‌قلییه‌تی نێرسالاری تێكه‌ڵ به‌باگڕاوندێكی توندی به‌ناو ئایینی، وای له‌زۆربه‌ی پیاوان كردووه ببنه كۆسپ له‌به‌رده‌م ئاماده‌گی ژنانی كه‌ركوك له‌چالاكییه‌كاندا
هاوڵاتی: بۆچی ژنانی كه‌ركوك له‌و چالاكیانه‌ی له‌كه‌ركوكدا ئه‌نجام ئه‌درێن ئاماده‌ییه‌كی فراوانیان نیه؟
سه‌میره حوسێن جاف: نائاماده‌بوون فراوانی ژنانی كه‌ركوك له چالاكییه هه‌مه جۆره‌كان بۆ كۆمه‌ڵی هۆكار ده‌گه‌ڕێته‌وه، یه‌كێك له‌وانه باری ئاسایشی شاره‌كه كه‌تاوه‌كو ئه‌مڕۆ به‌رقه‌رارنه‌بووه ومه‌ترسی هه‌یه له‌سه‌ر ژیانی تاك، هه‌روه‌ها له‌رووی كومه‌ڵایه‌تیه‌وه عه‌قلیه‌تی نێرسالاری تیكه‌ڵ به‌باگراوندێكی توندی به‌ناوه ئایینی وای له زۆربه‌ی پیاوان كردووه ببنه كۆسپ له‌به‌رده‌م ئاماده‌گی ژنان له‌و چالاكیانه. له‌هه‌مان كات كالبونه‌وه‌ی متمانه لای تاكی كه‌ركوكی به گشتی وژنان به‌تایبه‌تی سه‌باره‌ت به خولانه‌وه‌ی هه‌موو چه‌مه‌سه‌ری كێشه ستراتیجیه‌كانی شاره‌كه وكێشه لاوه‌كییه‌كانی وه‌ك خوی بی روودانی هیچ گۆڕانكارییه‌ك، به‌واتایه‌كی دی خه‌لكی ئه‌و شاره متمانه‌یان نه‌ماوه كه هه‌نگاوێك گۆڕان (ئه‌گه‌ر چی به‌هه‌نگاوێكیش بی) له پێداویستی یه سه‌ره‌كییه‌كانی خه‌لك رووبدات چ جا ئه‌گه‌ر ژنان بێن وئاماده‌ی ئه‌و جۆره چالاكییانه بن كه هیچ پێچێكی پۆزه‌تیڤی له ژیانی خه‌لكی ئه‌و شاره نه‌خولقاندووه! واته ئه‌وان به‌لۆژیك بیر له‌و واقیعه‌ی خۆیان ده‌كه‌نه‌وه ئه‌مه‌ش ئه‌وه نه‌بی كه ره‌شبینبن له‌و دۆخه نه‌گۆڕاوه، به‌ڵكوده‌بینن پاش تێپه‌ربوونی حه‌وت ساڵ ئازادی شاره‌كه به‌ره‌و دواوه ده‌ڕوات، ئه‌گه‌رچی كابینه‌ی پێنجه‌می سه‌رۆكایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێم هاوكارییه‌كی زور وپرۆژه‌یه‌كی ئیجگار باشی پێشكه‌ش هه‌موو قوژبنێكی ئه‌م شاره كرد، به‌ڵام نه‌بوونی پڕۆژه‌ی چرۆپڕی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شار زۆر به دیاری به‌رچاوده‌كه‌وێت، به‌شێكی زۆریش له‌و چالاكیانه باس له گیانی ته‌بایی ده‌كات یان پرۆژه وباری رۆشنبیری ورامیاری ونه‌مانی بێكاری و.. هتد، ئه‌مانه‌ش ته‌نها وه‌ك قسه‌یه‌كی رووت ده‌خولێنه‌وه له نێو هۆلی كۆڕ وسیمیناروكۆنفرانسه‌كاندا ئه‌گه‌ر نا
ژنانیش وه‌ك توخمێكی پێكهاته‌ی ئه‌و شاره ئه‌و قۆناغه‌ی تێپه‌ڕاندووه كه گۆڕانكارییه‌كان ته‌نها له چوارچێوه‌ی قسه بخولێنه‌وه ونه‌چنه واری جێبه‌جێكردنه‌وه.
هاوڵاتی: هۆكاره‌كانی لاوازی جولانه‌وه‌ی رۆشنبیریوسیاسی ئافره‌تانی كه‌ركوك چیه؟
سه‌میره حوسێن جاف: به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئافره‌ت له‌هه‌ردوو بواری رۆشنبیری وسیاسی كه‌مه به‌تایبه‌ت له‌كه‌ركوك، به‌هۆی بارودۆخی سیاسی وداخرانیه‌وه له‌رابوردوو واته له‌سه‌رده‌می به‌ر له‌پرۆسه‌ی ئازادی كه پیاویش بواری بۆ نه‌ره‌خسابوو چ جا ئافره‌ت!! ئێستاش دۆخه سیاسی وكۆمه‌ڵایه‌تی یه‌كه‌ی تێكه‌ڵ وپێكه‌ڵیه‌كی تێدایه وسه‌قامگیر نه‌بووه له‌هیچ روویه‌كه‌وه وته‌نانه‌ت به‌هۆی ئه‌وه‌ی حه‌وت ساڵی ته‌مه‌نی ئازادی هێشتا ئه‌و كاریگه‌ریه به‌هێزه‌ی دروست نه‌كردووه له‌سه‌ر تاك وبه‌تایبه‌ت ئافره‌ت ئه‌مه‌ش بۆ هه‌مان هۆكاری ناسه‌قامگیر ده‌گه‌ڕێته‌وه كه‌له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌م بۆكرد، هه‌ر بۆیه ده‌بینی ئه‌و جوڵانه‌وه‌یه پێویسته بوونی نیه، ئه‌گه‌ر چی ناتوانین بڵێین له‌سه‌دا سه‌د لاوازه به‌ڵكو له‌پاش پرۆسه‌وه سه‌دان كۆنفرانس وكۆر وسیمیناروخۆلی جۆراوجۆر سازدراون له‌م شاره وبه‌شێكی زۆریان تایبه‌ت بوون به ئافره‌ت ودۆزی وبه‌شه‌كه‌ی دیكه‌ش سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی گشتی بوون به‌ڵام ئافره‌تان حزوری به‌رچاویان هه‌بووه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی دۆخه سیاسیه‌كه‌ی كه تاوه‌كو ئه‌مڕۆش هه‌ڵپسێردراوه زۆر سه‌خت ودژواربووه، بۆنموونه ده‌زگای رۆژ كه تاوه‌كو ئه‌مڕۆ باڵاترین
ده‌زگای ئافره‌تانه له‌كه‌ركوك ده‌یان خول وسیمینار وكۆنگره‌ی تایبه‌ت به‌ئافره‌تان سازداوه له‌پاڵ ده‌یان یه‌كێتی وكۆمه‌ڵه وریكخراوی دیكه‌ی ئافره‌تان كاری پڕ ئه‌نجامیان پێشكه‌ش دۆز وبۆی ئافره‌تیان كردووه له‌شاره‌كه ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ژنانی كه‌ركوك وبه‌رده‌وام حزوریان هه‌بووه وهه‌یه له‌زۆربه‌ی ئه‌و كۆنگره‌وپرۆژه‌و وسیمینارو خوله رۆشنبیری وسیاسی ورێكخراوه‌ییانه، چی ئه‌وانه‌ی تایبه‌تن به دۆزی ژنه‌وه یاخود به بواری گشتی ئاماده‌ییان هه‌یه كه له‌سه‌ر ئاستی عێراق وكوردستان سازده‌دری..
هاوڵاتی: ئاستی هوشیاری خه‌لكی كه‌ركوك سه‌باره‌ت به‌ماف وئازادی ئافره‌تان چۆن ده‌بینی؟
سه‌میره حوسێن جاف: هه‌ڵبه‌ت كه‌ركوك شوبهێنراوه به عێراقێكی بچوك به‌هۆی ئه‌و تێكه‌ڵیه نه‌ته‌وه‌ییه ومه‌زهه‌بیه‌ی بوونی هه‌یه له پێكهاته‌كه‌ی، ئه‌مه‌ش بێگۆمان كاریگه‌ری هه‌یه وره‌نگی داوه‌ته‌وه له‌سه‌ر هه‌موو
بارێكی هزر وتێفكرین وبۆچوونی تاكه‌كانی له‌هه‌ر چوار نه‌ته‌وه‌كه، له‌پاش پرۆسه‌ی ئازادی راسته‌وخۆ كرانه‌وه‌یه‌كی زۆر
رووبه‌ڕووی شاره‌كه بووه‌وه وه‌ك سه‌رجه‌م شاره‌كانی ده‌وڵه‌تی عێراق، به‌خۆم راستییه‌كم به‌دی كرد ده‌رئه‌نجامێكی باشی ئه‌و كرانه‌وه وئه‌م قۆناغه بوو ئه‌ویش تاكی كه‌ركوكی به‌گشتی مرونه‌یان هه‌یه بۆگۆڕانكاری، وته‌قه‌بولی گۆڕانكاری ده‌كه‌ن به‌سانایی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ژێرخانه‌كه‌ی مه‌ڵبه‌ندی رۆشنبیری بووه له‌ساڵانی حه‌فتاكان كه مێژووی ئه‌م شاره ئه‌م راستییه ئه‌سه‌لمێنی، له‌كاتێكدا له‌م شاره له سه‌رده‌می رژێمی به‌عسدا به‌ده‌گمه‌ن ئافره‌ت ده‌بینرا له ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی ماڵدا ته‌نها ئه‌و بنه‌ماڵانه‌ی ئاستی رۆشنبیری ودارایی یان باشبوو، به‌ڵام ئه‌مڕۆ زۆر به‌كه‌می ده‌بینی ئافره‌ت له‌ماڵدابی كه ئه‌مه به‌خۆی ئاماژه‌یه‌كه بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی رۆشنبیری
تاكی كه‌ركوكی، به‌ده‌ر له‌هه‌موو دۆخه سیاسیه‌كه‌ی به‌رله‌ئازادی وپاش ئازادیش كه‌ركوك له‌سه‌رووی رێزبه‌ندی شاره كوردستانییه‌كان بووه كه تاكه‌كانی لێوان لێو بوونه له رۆشنبیری به‌تایبه‌ت له‌ساڵه‌كانی حه‌فتاكان وه‌ك چراخان بووه ئه‌م شاره، تاوه‌كو پرۆسه‌ی به‌عه‌ره‌بكردنی شاره‌كه ده‌ستی پێكرد وخاڵی كرایه‌وه له‌هه‌موو رووكه‌شێكی رۆشنبیری وراودونانی كورد وپه‌رته‌وازه‌كردنیان به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك، ئیمڕۆ كه‌ركوك ته‌واو جیاوازه له هه‌موو بوارێكیدا، سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌و دژواریانه‌ی شاره‌كه تێدا تێپه‌ڕ ده‌بێت. وئاینده‌یه‌كی گه‌شتری لێی به‌دی ئه‌كه‌م
به‌تایبه‌ت پاش سه‌قامگیری وكردنه‌وه‌ی كۆمپانیاوكه‌رتی تایبه‌ت وفه‌راهمكردنی بواری كار بۆ لاوانی شاره‌كه، وباشتركردنی باری دارایی خه‌ڵك به‌شێوه‌یه‌كی گشتی كاریگه‌ری گه‌وره‌ی هه‌یه له‌سه‌ر
كرانه‌وه ووشیاری تاك، چ جا ئه‌گه‌ر شارێكی داروماوی وه‌ك كه‌ركوك كه 35 ساڵه له ژێر پرۆسه‌ی خاڵیكردنه‌وه‌دا تێپه‌ر بووه له‌هه‌موو سیمایه‌كی شارستانی وحه‌وت ساڵ ته‌مه‌نی نوێكردنه‌وه‌ی كیسه‌ڵی زۆر نیه كه‌تاك له هزرێكی داخراوی مه‌به‌ستدار راسته‌خۆ وبه‌شێوه‌یه‌كی شمولی بگوازرێته‌وه بۆ كرانه‌وه‌یه‌كی ره‌ها ویه‌كجاره‌كی. ته‌نها من وای ده‌بینم ئه‌وه‌ی كه‌ركوك ئیمڕۆ تێیدا تێپه‌ڕ ده‌بێت له‌هه‌موو بوارێكدا زۆرتره له‌ئاستی حه‌وت ساڵ ئازادبوونی له‌پاڵ هه‌موو ئه‌و دۆخه دژواره‌دا.
هاوڵاتی: حیزبه كوردییه‌كانی كه‌ركوك چ رۆڵێكیان له‌هوشیاركردنه‌وه‌ی ژنان وبه‌شداری پێكردنیان له‌كایه سیاسیه‌كاندا هه‌بووه، به‌تایبه‌تی له‌دوای 2003؟
سه‌میره حوسێن جاف: حزبه كوردیه‌كان رۆڵی پۆزه‌تیڤیان هه‌بووه له به‌ژداری پێكردنی ژنان وئافره‌تان به‌تایبه‌ت له‌پاش 2003وه له‌هه‌موو كایه‌كانی ژیان نه‌ك ته‌نها له بواری سیاسی ورۆشنبیری، بوونی یه‌كێتیه‌كانی ئافره‌تان وژنان وخوشكان.. هتد وبوونی ژماره‌یه‌ك له رێكخراوه NGOكانی ئافره‌تان و ژنان له‌هه‌رچوارنه‌ته‌وه‌كه‌ی شاره‌كه گه‌واهیده‌ری پاڵپشتی وهه‌ماهه‌نگی ئه‌و حزبانه‌ن، له‌بوارێكی گرنگی وه‌كو دامه‌زراندنیشدا حزب درێخی نه‌كردووه وژماره‌یه‌كی زۆری دامه‌زراندووه كه ئه‌مه بۆخۆی رۆڵی هه‌بووه له‌به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی ئابووری خه‌ڵك ودواتر ووشیاركردنه‌وه‌ی خه‌ڵك سه‌باره‌ت به‌مافی ئافره‌تان، هه‌روه‌ها له‌رێگه‌ی ئه‌و یه‌كێتیانه‌ی ئافره‌تان وژناندا ژنیان هێناوه‌ته نێوندی بڕیاروئه‌گه‌ر سه‌رنجێكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركوكیش به‌یت ده‌بینی نزیكه‌ی 14 ئافره‌ت بوونیان هه‌یه له‌وێدا كه‌زۆربه‌یان نوێنه‌ری حزبه كوردییه‌كانن هه‌روه‌ها له‌باره‌گه حزبیه‌كان وسه‌رجه‌م رێكخراوه جه‌ماوه‌ری ودیموكراتیه‌كان وسه‌ندیگاوكۆمه‌ڵه‌كانی حزبه كوردییه‌كان ئافره‌تان بوون وپێگه‌ی به‌رچاویان هه‌یه، راستیه‌كیش هه‌یه ئه‌وه‌یه كه حزبه كوردیه‌كان چ وه‌ك نه‌ته‌وه وچ وه‌ك حزب زیاترین لایه‌نن بواریان ره‌خساندووه بۆ ئافره‌ت بوون پێگه‌ی هه‌بێت.
هاوڵاتی: ئایاهیچ جیاوازییه‌ك له‌نێوان ره‌وشی ئافره‌تانی كه‌ركوك وره‌وشی ئافره‌تانی شاره‌كانی تری كوردستان ده‌بینی؟
سه‌میره حوسێن جاف: بێگومان جیاوازیان هه‌یه به هۆی ناسه‌قامگیری دۆخی كه‌ركوك وفره نه‌ته‌وه‌یی وكلتورومه‌زهه‌بی جیاواز، هه‌روه‌ها زاڵبوونی بیروڕایی ئایینی
به‌سه‌ر هزری تاكی كه‌ركوكی كه جۆره توندڕه‌وی وده‌مارگیری پێوه دیاره به‌هۆی نه‌بوونی هیچ جۆره مه‌نفه‌سێكی ده‌روونی وروحی وژنانیش له‌م باره به‌ده‌رنین، پاشتر سه‌قفی زه‌مه‌نی پرۆسه‌ی ئازادی كه ماوه‌ی حه‌وت ساڵه زۆر نیه كه هه‌موو تێكرا كاریگه‌ری پۆزه‌تیڤی هه‌بی له‌سه‌ر ره‌وشی ژنان له‌م شاره، هه‌موو ئه‌م فاكته‌رانه كاردانه‌وه‌ی نه‌گه‌تیڤی هه‌بووه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئافره‌تانی كه‌ركوك دریغیان نه‌كردووه له‌به‌ره‌و پێشه‌وه‌چوونی دۆخی دۆزی خۆیان وبگره له ماوه‌ی ئه‌و حه‌وت ساڵه توانیویانه سه‌دان كۆنگره وسمیناروخول وكۆری جۆراوجۆر سازبده‌ن وژماره‌یه‌كی زۆری ژنانیان له خۆیان ورێكخراوه‌كان كۆكردۆته‌وه وتوانیویانه به‌سه‌دان ئافره‌ت بیننه سه‌ر شه‌قام وله‌سنوری ماڵدا تیانپه‌ڕێنن بۆبواره‌كانی كار، ئه‌مانه هه‌موو وه‌ك جوگه‌له‌ن وده‌چنه‌وه نێو یه‌ك ده‌ریا وره‌وشی ئافره‌تان له‌سیمادا نه‌ك له‌ناوه‌ڕۆك جیاواز پیشان ئه‌دا به‌به‌راورد به ره‌وشی ئافره‌تانی شاره‌كانی دیكه‌ی هه‌رێم. من گه‌شبینم به‌وه‌ی ئه‌و تێكه‌لیه نه‌ته‌وه‌ییه ومه‌زهه‌بیه نه‌ك ته‌نها له‌ئێستادا بگره له‌ئاینده‌شدا پتر خزمه‌ت به دۆزی ئافره‌تان ده‌كات وده‌بێته سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ كێبركێیه‌كی جوان له‌نێوان رێكخراوه‌كانی ژنان وئافره‌تان كه‌هه‌موو تێكرا خزمه‌تی شمولی به دۆزی ئافره‌ت ده‌كات له‌كه‌ركوك.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
