
بێخاڵ جه‌وده‌ت علی له دایك بووی ساڵی 1979 ی شاری كه‌ركوكه و هه‌ڵگری دوو بڕوانامه‌یه (بڕوانامه‌ی دبلوَم له بواری كارگێڕیدا و بكالوَریوَس كوَلێژی كاركێڕی و ئابوری له زانكوَی سلێمانی) له ساڵی 2000 له بواری هونه‌ری گوَرانیدا ده‌ركه‌وتووه و خاوه‌نی 3 به‌رهه‌م و 2 كلیپه له ساڵی 2005 زانكوَی ته‌واو كردوه‌و ئێستاش به كاری ڕێكخراوه‌ییه‌وه سه‌رقاڵه له كوَمه‌ڵی ڕوَژ بوَ خزمه‌ت كردنی خاوه ن پێداویستیه تایبه‌تیه‌كانی كوردستان وه له‌سه‌ر ئاستی عێراقیش له كوَمكاری ڕێكخراوه‌كانی كه‌م ئه‌ندامانی عێراق ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕه.
دیدارێكمان له گه‌ڵدا سازدا‌و ئه‌ویش به‌م شێوه‌یه كه‌مێك باسی له ژیانی هونه‌ری و تایبه‌تی خۆی بۆ كردین.
پرسیار/سه‌ره‌تای چونه ناو هونه‌ری گۆرانیت چۆن بوو؟
بێخاڵ**له ته‌مه‌نی 10ساڵیه‌وه به‌هره‌ی ده‌نگخوَشیم تێدایه له بوَنه‌و ئاهه‌نگه خێزانیه‌كاندا گوَرانیم ده‌وت و له زوَربه‌ی چالاكیه‌كانی قوتابخانه به‌شداریم ده‌كردو پله‌ی یه‌كه‌مم به ده‌ست ئه‌هێنا دواتر بوبه خولیا یه‌ك تاوه‌كو له ساڵی 2000 ئه‌و كات له پوَلی یه‌كی په‌یمانگای ته‌كنیكی بووم پێشبڕكێیه‌ك سازكرا له‌سه‌نته‌ری گه‌نجانی سلێمانی بوَ120 كچ و كوڕی سلێمانی ئه‌و كاته له‌سه‌ر ئاستی پێشبڕكێكه پله‌ی یه‌كه‌مم به‌ده‌ست هێنا له‌وێدا پێشنیاركرا گوَرانیه‌كم بوَتوَماربكری پاشان داوام له خاڵم كردكه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات بوو هوَنراوه‌یه‌كم بوَبنوسی ئه‌ویش هوَنراوه‌یه‌كی ئاڕاسته كردم به ناوی (ئه‌لفا) توَمارم كرد‌و به یه‌كه‌م به‌رهه‌م پێی ناسرام خوَشبه‌ختانه سه‌دایه‌كی باشی هه‌بوو.
پرسیار/جگه له هونه‌ری كوردی هونه‌ری میلله‌تانی تر كاریگه‌ریت لێده‌كات؟
بێخاڵ ** كاریگه‌ری هونه‌ری عه‌ره‌بیم له سه‌ره به حوكمی ئه‌وه‌ی هه‌ر 3ساڵی ته‌مه‌نم له كه‌ركوك بوم و دواتر به هوَی سروشتی كاری باوكمه‌وه چوینه‌ته بێجی ناوچه‌ی (ێلاح الد ین و تكریت) تا پوَلی 6 له‌وی بوین دوای گه‌ڕاینه‌وه سلێمانی.
پرسیار/چ شتی گرنگه له هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژدا هه‌بی؟
بێخاڵ **له هه‌موی گرنگتر رۆشنبیری مۆسیقا‌و هونه‌ره تا ئه‌و به‌هره‌یه‌ی تێیدایه دروست و بنیاتی بكات و تاوه‌كو بتوانی ئاڕاسته‌ی بكات به‌ره‌و سه‌ركه‌وتن و سه‌ركه‌وتن و دوری بخاته‌وه له هه‌موو هه‌ڵبژاردنێكی نابه‌جی كه زه‌ره‌ر به زه‌وقی عام (خه‌ڵك) ده‌گه‌یه‌نی وپێویستیشه ده‌نگی خۆش بێت.
پرسیار/گوی له چ هونه‌رمه‌ند ێك ده‌گریت له كۆن و له تازه‌كانیشدا؟
بێخاڵ **هونه‌رمه‌نده‌كۆنه‌كان كه‌لتور دروست ده‌كه‌ن (حسن زیره‌ك) به ده‌ره‌جه‌ی یه‌ك هونه‌ری ده‌ربڕینێكی ساده‌بوه له‌و سه‌رده‌مانه‌دا كراوه بۆیه به پێویستی نازانم ئه‌و شتانه دوباره بكرێته‌وه وبوترێته‌وه ئه‌وانه‌ی وا ده‌كه‌ن باشتره شتی بكه‌ن كه ده‌ربڕینی ئه‌م سه‌رده‌مه بێت كه هه‌ندی شت هه‌یه پێویستی به هه‌ڵوێست هه‌یه چونكه هونه‌ر به‌ته‌نها هونه‌ر نیه پێویسته هه‌ڵوێستیشی له گه‌ڵدا بێت، له تازه‌كاندا گوی له (عه‌دنان كه‌ریم_دیاری قه‌ره‌داغی_زه‌كه‌ریا_ئاڤان جمال) ده‌گرم.
پرسیار/سه‌باره‌ت به رێكخراوی هونه‌رمه‌ندان تۆ چی ده‌ڵییت؟
بێخاڵ **رێكخراوی هونه‌رمه‌ندان ناوی زل و دێی وێرانه.
پرسیار/خۆزگه به چی ده‌خوازیت؟
بێخاڵ **ئه‌م كۆمه‌ڵگایه‌م تاسه‌ر ئێسقان خۆشئه‌وێ و بۆی ئه‌سوتێم قه‌ت ناتوانم وڵاته‌كه‌م به‌جێبێڵم گه‌ر به‌جێی بهێڵم وه‌كو ئه‌وه وایه هه‌ناسه‌م لی زه‌وتكری خۆزگه به‌وه ئه‌خوازم ئه‌و توانایه‌ی له بێخاڵدا هه‌یه له‌م كۆمه‌ڵگایه‌دا نه‌بوایه له یه‌كی له و ڵاته عه‌ره‌بیه‌كان ئه‌م به‌هره‌یه‌م تیابوایه ئه‌و كاته ئێستا من له شوێنێكی تر ئه‌بوم.
پرسیار/ بێخاڵ عه‌شق چۆن پێناسه‌ده‌كات؟
بێخاڵ **عه‌شق شێتیه تاسه‌ر ئێسقان ره‌نگه راسته‌و هه‌ڵه‌كان له یه‌ك جیانه‌كاته‌وه له كاتی خۆشه‌ویستیدا، به به‌ڵگه من كه‌له گۆرانیه‌كه‌مدا عاشق به رۆحی خاڵم بووم ئه‌و كات جێیهێشتم بۆ وڵاتێكی تر و دواتر وه‌كو رۆحیش جێیهێشتم و كۆچی كرد چونكه هانده‌ری سه‌ره‌كیم بوو له ژیانی هونه‌ریمدا تا ئه‌و راده‌یه‌ی له‌سه‌ر زاری خۆی..
[وتم دێم و ئێواره‌یه‌ك ماچت ئه‌كه‌م
جه‌شته‌ی شه‌كه‌ت له به‌رده‌متا له خاچ ئه‌ده‌م]
كه تاووتوێمان كرد له‌گه‌ڵ براده‌رانو هاوڕێكانی خۆم ووتیان ئه‌و وشه‌یه زۆر زه‌قه بۆ كچێكی كورد له كۆمه‌ڵگایه‌كی ئاوادا بڵی
[ناچار ئێستا له‌ناو عه‌شقا لێو ده‌به‌م بۆ لێوه‌كانت
له ماچێكدا ئه‌توێمه‌وه‌و سه‌ریش ده‌خه‌مه سه‌ر ڕانت ]
وه‌كو ته‌حه‌دایه‌ك وتم و هه‌ستی پێده‌كه‌م زۆر كه‌سیش تێنه‌ده‌گه‌یشت كه بۆ خاڵمه تاوه‌كو وشه‌ی (خواحافیز خاڵه گیان) م خسته ناو چیرۆكی كلیپه‌كه‌وه.
پرسیار/له كه‌یه‌وه ژیانی هاوسه‌ریت پێكهێناوه‌و هاوسه‌ره‌كه‌ت پیشه‌ی چیه؟
بێخاڵ **هاوسه‌ره‌كه‌م ڕوَژنامه‌نوسه‌و ماوه‌ی 4 مانگه ژیانی هاوسه‌ریم له‌گه‌ڵی پێك هێناوه.
پرسیار/له بنه‌ماڵه‌كه‌تاندا كه‌س ڕێگای هونه‌ری گرتووه؟
بێخاڵ **ته‌نها خاڵم شاعیره‌و خاڵێكی تریشم ده‌نگێكی زوَر زوَر خوَشی هه‌یه له قورئان خوێندندایه تجوید ده‌كات، ئێستاش كه خێزانم دروست كردووه برای (محمد عومه‌ر عوسمان) ی شاعیره خوَشبه‌ختانه خێزانێكن پڕ‌و تێرن له دنیای ئه‌ده‌بیات و هونه‌ر.
پرسیار/كه‌مێك باسی سه‌رده‌می منداڵیت بكه له منداڵی‌دا چۆن بوویت؟
بێخاڵ **. كه‌موكوڕی هه‌بوو به‌رامبه‌ر مناڵ به چاوی به‌زه‌ی سه‌یرده‌كراین یان توانجیان لێده‌داین و لاسای ڕۆشتنه‌كه‌یان ده‌كردینه‌وه، به‌ڵام وه‌كو نازو خوَشه‌ویستی تێربوم، من مناڵیه‌كی بێبه‌شم هه‌بوو به هۆی ئه‌وه‌ی 2 دارشه‌قم پێبو نه‌مئه‌توانی زۆر جوڵه‌و یاری بكه‌م سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش مناڵێكی عه‌جول بوم و سه‌ركردایه‌تی گروپه‌مناڵێكم ده‌كرد، چیرۆكم بۆ ده‌گێڕانه‌وه‌و لفكه‌وه جل و به‌رگم دروست ئه‌كرد وام كردبوو هاوته‌مه‌نه‌كانم خۆیان ئه‌هاتن بۆلام، ئێستاش ڕۆحیه‌تێكی مناڵیم تێدایه.
پرسیار/هیچ ئیشێكت كردووه بۆ منداڵ؟
بێخاڵ ** به‌ڵی به‌رهه‌می تۆماركراوم هه‌یه له‌گه‌ڵ كوردسات به‌ڵام كلیپ نه‌كراوه چه‌ند ئیشێكی شانۆگه‌ری و دۆبلاجم كردوه له‌وانه (ساندرێلا_پیته‌ربان_شازاده‌ی میسر‌و چه‌ندانی تر) خۆشه‌ویستی منه بۆ مناڵان وای كردوه ئه‌و ئیشانه بكه‌م.
پرسیار/جگه له هونه‌ر حه‌زت له چ بوارێكی تره؟
بێخاڵ **حه‌زم له بواری سیاسه‌ته‌و حه‌زده‌كه‌م زیاتر له بواری داكۆكیكردن له مافی خاوه‌ن پێداویستیه تایبه‌تیه‌كاندا كاربكه‌م هه‌رچه‌نده ئێستاش گروپێكم دروست كردوه هه‌فتانه شاره‌و شار سه‌ردانمان هه‌یه بۆ ڕوی ده‌سه‌ڵات بۆ سه‌پاندن و سه‌ندنی مافه‌كانمان له‌لایه‌كی تره‌وه بۆ رووی كۆمه‌ڵكا تاوه‌كو رۆشنبیریان بكه‌ین و پێیان بڵێین چیترسه‌یری جه‌سته‌مان مه‌كه‌ن وه‌رن سه‌یری تواناكانمان بكه‌ن.
پرسیار/تێكه‌ڵ كردنی گۆرانی و مۆسیقای كوردی له گه‌ڵ ئاواز‌و مۆسیقای میلله‌تانی تر چۆن ده‌بینی؟
بێخاڵ **من له‌گه‌ڵتازه‌گه‌ریدام با مۆسیقای كوردی تێكه‌ڵ به بیانی و فارسی و توركی بكرێت به‌ڵام به شێوازێكی تازه كه خزمه‌ت به هونه‌ری كوردی بكات نه‌ك بۆئه‌وه‌ی هونه‌ری كوردی خوو به هونه‌ره‌كانی تره‌وه بگری و خۆی وون بكات.
پرسیار/چ جیاوازییه‌ك ده‌بینی له نێوان هونه‌رمه‌ندانی ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ی وڵات‌دا؟
بێخاڵ **هونه‌رمه‌ندمان هه‌یه بوونی نه‌بوه لای خه‌ڵك و ڕاگه‌یاندن به‌ڵام كه چۆته ده‌ره‌وه به‌ناوبانگ بووه‌هه‌رچه‌نده خۆی سه‌ره‌تا ئه‌وبه‌هره‌یه‌ی هه‌بووه، به داخه‌وه ئێمه به چاوێكی سوك سه‌یری ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه ده‌كه‌ین كه‌خاوه‌ن به‌هره‌و توانان و له‌ناو خۆماندان به‌ڵام هه‌رئه‌وه‌نده‌ی چوه ئه‌ودیو سنور‌و هاته‌وه ده‌بێت به شت له‌لایه‌كی تریشه‌وه زۆر ده‌ست خۆشی له‌و هونه‌رمه‌ندانه ده‌كه‌م كه ده‌چنه ده‌ره‌وه و پارێزگاری له هونه‌رو كوردایه‌تی خۆیان ده‌كه‌ن نمونه‌ی زۆرمان هه‌یه له‌وانه (ڕِۆژكه‌ریم، ئه‌یوب علی، عه‌دنان كه‌ریمی پێشه‌وا، چۆپی فه‌تاح و زۆری تر خزمه‌تی هونه‌ری كوردیان كردوه به باشترین شێوه و جێی خۆیان كردۆته‌وه.
پرسیار/بۆ به‌رهه‌می تازه‌ت نییه؟
بێخاڵ ** من ناتوانم ببه‌سترێمه‌وه، ئه‌گه‌ر سه‌ر به شوێن و لایه‌نێك بیت ژماره‌ی گۆرانیه‌كانت پره‌و ده‌دات و زۆر ده‌رده‌كه‌ویت له شاشه‌كان و زۆر بانگێشتی بۆنه‌و ئاهه‌نگه‌كان ده‌كرێت منیش ناتوانم ئاوا هونه‌ر بكه‌م، هونه‌ر لای من سنوری نیه به‌ڵام به داخه‌وه له وڵاتی ئێمه سنوری بوَدانراوه.
ئیشم هه‌یه به‌ڵام شوێنی نیه ده‌عمم بكات، چه‌ندین كه‌س و لایه‌ن و كه‌سایه‌تی هاتون وتویانه وه‌ره با ئیش بكه‌ین كه چوم فۆلكلۆریان بۆ داڕشتوم به‌ڵام من له فۆلكلۆرتینوێتیم شكاوه‌و نامه‌وی چیتر بیڵێم ئه‌مه‌وی شتی بكه‌م كه‌س نه‌توانی بیكات و دوباره نه‌بی یان گۆرانیه‌كه له‌گه‌ڵ ته‌مه‌نی مندا ناگونجی من ده‌مه‌ویبه گۆرانی بونی خۆم بسه‌لمێنم گۆرانیه‌ك توانا‌و ویست و هه‌ستی خۆمی تێدا نه‌بی نایڵێم زۆر‌و بۆرم ناوی ئه‌مانه‌یه وای كردوه دابڕان له هونه‌ردا دروست بكه‌م.
پرسیار/كۆمه‌ڵه‌ی ڕۆژ چی بۆ تۆكردووه؟
بێخاڵ **ره‌نگه زۆر غه‌دری به‌رامبه‌ر كرا بێت و نه‌توانی وه‌ك پێویست كاره‌كانی ئه‌نجام بدا بۆ كه‌مئه‌ندامان، ده‌ستپێكم له كۆمه‌ڵه‌ی ڕۆژه‌وه بوو هه‌ر لێره‌شه‌وه به‌شداری چالاكیه‌كه‌ی سه‌نته‌ری گه‌نجانم كرد له بۆنه‌كاندا لێره گۆرانیم ده‌گوت بۆیه وه‌فام هه‌یه بۆی ئێستاش ئیشی تێدا ده‌كه‌م و ئه‌توانم سوودی پێبگه‌یه‌نم.
پرسیار/حه‌زت له چ ڕه‌نگێكه؟
بێخاڵ ** ئه‌گه‌ر ئه‌م دنیایه هه‌موو ره‌نگه‌كانی تێدا نه‌بی زۆر بی تام ده‌بی، ره‌نگه‌كان دۆستمن و ناتوانم به‌بی ره‌نكی له ره‌نكه‌كان بژیم.
پرسیار/ حه‌زت له چ خواردنێكه؟
بێخاڵ **هه‌موو خواردنێكی خۆش ده‌خۆم به‌س قه‌یسی و كشمیش ناخۆم.
پرسیار/له خۆشه‌ویستی نه‌ترساوی؟ كه‌سێك داوای خۆشه‌ویستی لێكردبیت چۆن وه‌ڵامت داوه‌ته‌وه؟
بێخاڵ **هه‌موو جۆره‌كانی خۆشه‌ویستیم خۆشئه‌وی و هه‌موو ژیانم پڕخۆشه‌ویستی بوه نایشارمه‌وه لێی نه‌ترساوم چونكه به پێویستیه‌كی ڕوَژانه‌ی ژیانم زانیوه هه‌ر كه‌سێكیش خۆشه‌ویستی بۆم ده‌ربڕیبی قه‌د موَڕه‌م لی نه‌كردوه و به‌ره‌نگاری نه‌بومه‌ته‌وه ئه‌مه‌ش ئه‌وه ناگه‌یه‌نی ڕه‌تم نه‌كردبێته‌وه به‌ڵام تێمگه‌یاندوه كه من حورمه‌تم هه‌یه بۆ خۆشه‌ویستییه‌كه‌ی به‌ڵام چیی بكه‌م كه ئه‌و خۆشه‌ویستییه لای من دروست نه‌بووه ته‌مه‌ننا ئه‌كه‌م به خۆشه‌ویستیه‌كه‌ت لێم ببوری.
پرسیار/دوا وته‌ت؟
بێخاڵ **رێز‌و خۆشه‌ویستیم هه‌یه بۆ وڵات و جه‌ماوه‌ره‌كه‌م و شاری له‌دایك بونه‌كه‌م كه كه‌ركوكی خۆشه‌ویسته كه تا ئێستا خزمه‌تێكی بچوكم پێ نه‌كراوه بۆ ئه‌و شاره پڕ قوربانیه ئاواتمه كه‌مێك خۆشه‌ویستی بده‌مه‌وه.
قه‌ت فێری گله‌ی نیم و حه‌زیشم له گله‌ی نیه چونكه كله‌ی بكه‌یت به‌رامبه‌ر ناچارده‌كه‌یت نامه‌وی به ناچاری كه‌س ئیشم بۆ بكات ئه‌گه‌ر شایسته‌م نیه ئیشم بۆ مه‌كه،
دوا شت بۆ مێژوش كه ئه‌یڵێم ئه‌وه‌یه هونه‌رمه‌ند كه گه‌نجه هیچ حه‌جمی نیه نه لای ده‌سه‌ڵات و نه لای لایه‌نه به‌رپرسه‌كان ڕێكخراوی هونه‌رمه‌ندان نازانم ئیشی چیه‌و بۆ دروست بوه خۆزگه تێئه‌گه‌یشتم،
به‌ڵام كه چوبه‌ساڵا ده‌گه‌ڕی به دوایدا مه‌بله‌غێكی ئه‌داتی نازانم سواڵه یان خێره ئه‌ڵی به‌رهه‌می تۆماركه، نازانم چۆن بیری كه‌وتۆته‌وه چه‌ند ساڵه من هه‌م هیچ ڕێگریشم نه‌بوه به‌ڵام بوَ كه پیر بووم ئاوڕم لێئه‌ده‌یته‌وه؟یان له سه‌ره مه‌رگدا بوم ئینجا یادم ده‌كه‌یته‌وه، پێویستم نیه كه من كه‌یشتمه ته‌مه‌نێكی دیاری كرا‌و به‌رهه‌مم نه‌بوو ئه‌و كاته‌ش نامه‌وی هونه‌رو ده‌سه‌ڵات منی بیر بكه‌وێته‌وه كه پیربووم ئه‌وه‌ی بێته ده‌رگاشم ده‌ری ده‌كه‌م.
ü Karwanu89@yahoo. com
ü ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
