
كه‌ریم ئه‌حمه‌د و مه‌لا ئه‌حمه‌د له‌جیاتی كاره‌ساتی پشت ئاشان یه‌ك ده‌مانچه‌ی چوارده خۆریان وه‌رگرتبوو و ده‌ستیان خستبووه ناو ده‌ستی مام جه‌لال
- مه‌لا عه‌لی دوای 30 ساڵ ورده‌كاری و هۆكاره‌كانی ریككه‌وتننامه‌ی دێوانه له‌نێوان شیوعی و یه‌كێتی ده‌خاته روو
- بۆ رێككه‌وتنی به‌عس و شیوعی به‌رپرسه‌كانی شیوعی ئه‌یان وت سه‌دام ئه‌یه‌وێ ئیشتراكیه‌ت دروست بكات به‌ڕێگای ناسه‌رمایه‌داری
- مام جه‌لال وه‌ك كه‌سایه‌تیه‌ك هاوكارو یاریده‌ده‌رم بووه و مه‌منونیمی
عه‌بدوڵا قه‌ره‌داغی ناسراو به مه‌لا عه‌لی له‌ساڵی 1954 په‌یوه‌ندی به حزبی شیوعیه‌وه ده‌كات به‌هۆی شیوعی بونه‌وه چه‌ند جارێك ده‌ستگیر ده‌كرێت و حكوم ده‌درێت سالی 1964 حزبی شیوعی لقێكی سه‌ربازی ده‌كاته‌وه، به‌ناوی لقی قه‌ره‌داغ و مه‌لا عه‌لی ده‌بێته سه‌رلقی ئه‌و لقه، ساڵی 1973 ده‌چێته مۆسكۆ‌و ساڵی 1974 ده‌گه‌ڕێته‌وه‌و به‌رپرسیاره‌تی عه‌سكه‌ری سلێمانی حزبی شیوعی ده‌كات، له‌م دیمانه‌یه‌دا له‌گه‌ڵ گۆڤاری سڤیل دوای زیاتر له 30 ساڵ باسی رێككه‌وتننامه‌ی دێوانه و چه‌ند پرسێكی مێژووی ده‌كات.
رزگار ره‌زا چوچانی: ماوه‌یه‌ك له‌نێوان به‌عس و شیوعی یه‌كگرتنێك دروست بوو، یه‌كگرتنی حزبی شیوعی و به‌عس له‌سه‌ر چ ئه‌ساسێك بوو؟ شیوعی له‌و كاته‌دا كێشه نه‌ته‌وه‌یه‌كانی وه‌ك پرسێك نه‌ده‌بینی و كێشه‌ی چینایه‌تی هه‌بوو ئه‌و پرسانه چی بون له‌گه‌ڵ به‌عس له‌سه‌ری رێككه‌وتبون؟
مه‌لا عه‌لی: یه‌كێك له پرسه گرنگه‌كان كه شیوعی له‌گه‌ڵ به‌عس ڕێكخست، ئه‌وه بوو وه‌ك به‌رپرسه‌كانی شیوعی بۆ ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌عس، ئه‌یان وت سه‌دام ئه‌یه‌وێ ئیشتراكیه‌ت دروست بكات به‌ڕێگای ناسه‌رمایه‌داری، بته‌وێ یان نا خه‌ڵكێك كه‌وته دوای ئه‌و قسه ئه‌وه‌ش ئه‌ساس بوو هه‌روه‌ها ئێمه‌ش ئازارمان زۆر بینی بوو كێشه‌مان زۆر بوو و هه‌م كێشه‌شمان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ئه‌وكات هه‌بوو ناچاربوین كارێك بكه‌ین.
رزگار ره‌زا چوچانی: تۆ وه‌ك كادرێكی مه‌یدانی و فه‌رمانده‌یه‌كی عه‌سكه‌ری شیوعی رات له‌سه‌ر رێككه‌وتنی شیوعی و به‌عس چی بوو؟
مه‌لا عه‌لی: من به‌باشم نه‌زانی، به‌ڵام ئه‌شمزانی كه حزبی شیوعی ئه‌یه‌وێت له‌و رێگایه‌وه رێچاره‌یه‌ك بۆ كێشه‌ی كادر‌و لایه‌نگرانی شیوعی بدۆزێته‌وه، چونكه رێی هیچمان نه‌مابوو كادری شیوعی هه‌رچی ده‌كرد ئه‌یانگرتوو ئه‌یانكوشت، ده‌ربه‌ده‌ریان ئه‌كرد نقڵ ئه‌كرا، هیچ چارێك نه‌مابوو ئه‌وه واقیعێك بوو بۆیه چار نه‌ماو ئه‌وه یه‌كێك له رێچاره‌كان بوو، ناچاربوین ئه‌گه‌ر ناچاری نه‌بوایه پێم باش نه‌بوو.
رزگار ره‌زا چوچانی: بێینه سه‌ر كێشه‌كانی نێوان شیوعی و یه‌كێتی هه‌ندێك له كادیره‌كانی شیوعی یه‌كێك له‌هۆكاره‌كانی بۆ ئه‌وه ده‌گێڕنه‌وه كه شیوعی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی پته‌وی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی هه‌بووه و نزیكی فكری له‌نێوانیان هه‌بووه، به‌ڵام له‌شه‌ڕدا چووه‌ته په‌نای پارتی و به‌ره‌ی جود هاوكاری كردوون له ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتنی مه‌ڵبه‌ندێكی یه‌كێتی؟
مه‌لا عه‌لی: من ئه‌وه به‌راست نابینم ئه‌وكاتانه كه ئێمه په‌یوه‌ندیمان هه‌بوو له‌گه‌ڵ یه‌كێتی، نێوانی پارتی و یه‌كێتی زۆر دژایه‌تی تیا بوو، زۆر له‌دژی یه‌ك بوون به‌بێ مانا زۆریان له‌یه‌ك ده‌كوشت، ئه‌وان خه‌ڵكیان ده‌گرت ده‌یانكوشت و ئه‌مان خه‌ڵكیان ده‌گرت ده‌یانكوشت، هه‌ر لایه‌كیان خه‌ڵكی لاكه‌ی تری بگرتایه نه‌یان ده‌هێشته‌وه‌و ده‌یانكوشت. له‌وكاته ناخۆشه‌دا حزبی شیوعی ببو به ده‌مسپی له‌نێوان پارتی و یه‌كێتی و لایه‌نه‌كانی تر، به‌هه‌موو توانای هه‌وڵی ئه‌وه‌ی ئه‌دا ئاشتیان بكاته‌وه به‌ڵام سودی نه‌بوو، به‌ره‌ی جودیش كه دامه‌زرا گوایه یه‌كێتیش دێته ناو ئه‌و به‌ره‌یه، به‌ڵام یه‌كێتی نه‌هات، به‌هیچ جۆرێكیش ئه‌و به‌ره‌یه بۆ دژایه‌تی یه‌كێتی دانه‌مه‌زرا، ره‌نگه حزبێك یان دوو حزب له‌و به‌ره‌دا ئه‌وه‌ی ویستبێ، به‌ڵام به‌ره‌ی جود بۆ دژایه‌تی یه‌كێتی دروست نه‌بوو، من نازانم چ كات شیوعی به‌شداری شه‌ڕێكی كردبێت بۆ ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتنی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی، ئه‌و قسانه ئه‌سڵ و ئه‌ساسی نییه، من ئه‌وكاته ئه‌ندامی مه‌كته‌بی عه‌سكه‌ری شیوعی و به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی یه‌ك بوم، كه سه‌رپه‌رشتی عه‌سكه‌ری كه‌ركوك و سلێمانی بوو، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌وه راستی نییه كه به‌شداری گرتنی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتیمان كردبێت وه‌ك شیوعی، له‌باری ئه‌و كێشه‌یه‌وه ئه‌وكاته مه‌لبه‌نده‌كه‌ی ئێمه گویزراینه‌وه جێگه‌مان له هاجی مامه‌ن دروستكرد، هاوڕێ به‌هادین سكرتێری حزب بوو منیش به‌رپرسی عه‌سكه‌ری كه‌ركوك و سلێمانی بووم، كاره‌ساتێك هه‌بوو له نێوان پارتی و یه‌كێتیدا یه‌كێتی له‌دوو سێ لاوه هێرشی ده‌كرده سه‌رپارتی به‌دوو سێ لا به‌ملاو به‌و لا له ناوچه‌ی چوارتا و ناوچه‌كانی تر پارتیه‌كانیان، زۆر خراپ شكان نه‌یانهێشت له‌ناوچه‌ی چوارتا بمیننه‌وه، كه نادر هه‌ورامی وان بوون كاتێك ناوچه‌كه پارتی تیا نه‌ما، ئێمه ماینه‌وه بۆ ماوه‌یه‌ك، دواتر به‌هادین نوری"ئه‌بو سه‌لام" وتی من ئه‌ڕۆمه‌وه بۆ ناوچه‌ی قه‌ره‌داغ و ئێوه‌ش لێره بگوازنه‌وه، ئێمه‌ش باره‌گاو شته‌كانمان گواسته‌وه بۆ ناوچه‌ی كه‌ڕه‌جاڵ، له‌پشتی خورماڵ دوای ماوه‌یه‌ك هه‌واڵمان بۆ هات وتیان شه‌ڕبووه له پشت ئاشان، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ شتێك بوبێت له‌نێوان شیوعی و یه‌كێتیدا، یه‌كێتی دایان به‌سه‌ر پشت ئاشاندا، بۆ ئه‌و به‌سه‌ردانانه هه‌ندێ هۆكاری بچوك هه‌بوو له‌وانه كه‌سێك هاتبوو بۆلای ئێمه جاش بوو خه‌ڵكی ناوچه رواندز بوو، یه‌كێتی هێنایانه ده‌ره‌وه له‌گه‌ڵ برایه‌كی و ئامۆزایه‌كیدا كوشتیان، براده‌رانی شیوعیش سه‌رلقه‌كان له‌خواره‌وه بۆ سه‌ره‌وه هاتنه‌وه، چونه مزگه‌وتێك سێ كه‌سی یه‌كیتیان كوشت، ئه‌مه‌ش بووه هۆی ناكۆكیه‌كی توندوتیژ له‌نێوان یه‌كێتی و شیوعی، یه‌كێتی ئه‌یزانی ئێمه له‌گه‌ڵ پارتی و حسك و ئه‌و لایه‌نانه‌ی به‌ره‌ی جود نزیك بوینه‌ته‌وه له‌یه‌ك و یه‌كمان گرتووه، ئه‌و كێشه‌یان به‌هه‌لزانی قوه‌تێكیان په‌یاكردبوو خۆیان كۆكرده‌وه‌و نه‌وشیروان رۆشته خواره‌وه بۆ لێدانی شیوعی و ئه‌و كاره‌ساته‌ی پشت ئاشان رویدا.
رزگار ره‌زا چوچانی: قادر ره‌شید "ئه‌بو شوان" له‌كتێبه‌كه‌یدا "پشت ئاشان له‌نێوان ئازار‌و بێده‌نگیدا" باسی ئه‌وه‌ی كردووه به‌ر له‌وه‌ی پشت ئاشان بكرێته باره‌گای سه‌ركردایه‌تی شیوعی سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حزبه، تۆیان وه‌ك خه‌بیرێكی عه‌سكه‌ری ناردووه بۆ ئه‌وه‌ی بزانی ئه‌و ناچه په‌سه‌نده بۆ سه‌ركردایه‌تی یان نا، تۆ ره‌تت كردۆته‌وه كه ئه‌و جێگا بكرێته سه‌ركردایه‌تی هۆی چی بوو؟
مه‌لا عه‌لی: راسته من ره‌تمكرده‌وه بكرێته سه‌ركردایه‌تی، چونكه ده‌وری پشت ئاشان به‌شاخ گیرا بوو ته‌نها به‌رده‌می واڵا بوو، من وتم بێت و له پێشه‌وه هێرشبكرێته سه‌ر سه‌ركردایه‌تی و توانای مقاوه‌مه نه‌مێنێ و به‌فر شاخه‌كان بگرێت و له‌دواوه رێی ده‌رچونت نیییه، سه‌ركردایه‌تی به ئاسانی ده‌گیرێت، بۆیه ئه‌بێت لقێك له‌وێ بێت كه زیاتر نه‌بێت له 50 كه‌س و چه‌كی قورسیشیان پێ نه‌بێ، تا له‌وه‌ها حاڵه‌تێكدا جێ بمێنێ، من ئه‌وه‌م وه‌ك راپۆرتێك دایه مه‌كته‌بی سیاسی له‌ناو شیوعی ئه‌بوو عامل ناوێك هه‌بوو، كه ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی شوعی بوو خۆی محامی بوو، به‌ڵام له فرقه‌ی 2 ی كۆن پێش شیوعی به‌هۆی شه‌هاده‌كه‌یه‌وه كرابووه زابت، له‌مه‌سه‌له‌ی عه‌سكه‌ری هیچی نه ئه‌زانی، كه له‌گه‌ڵ كاك عومه‌ر و كه‌ریم ئه‌حمه‌د دانیشتین وتی پشت ئاشان باشترین جیگایه بۆ سه‌ركردایه‌تی، وتی ئه‌گه‌ر حكومه‌تی عێراق بیزانیایه ئه‌یكرد به‌جێگایه‌ك بۆ هێزی ئه‌ركان و شتی وا، وتم وه‌ڵا ئه‌گه‌ر حكومه‌تی عێراق ئه‌و جێیه‌ی بكردایه‌ته ئه‌ركان ئێمه ئاوامان به‌سه‌ر نه ئه‌هات، هێشتا شه‌ڕو شت نه‌بووه ئه‌ویان له‌خواره‌وه هینا بۆ ئه‌وێ، له‌وێ وتی ئه‌بێ 24 سه‌عات جارێك جیهازه‌كان بكه‌نه‌وه نابێ بیكوژێننه‌وه و هه‌رچی هێز هه‌یه ئه‌بێ لێره بێ، باشه كه هیچ شتێك نییه بۆ هه‌موو هیزه‌كان لێره بن؟ وتی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جاش دێت له‌خواره‌وه، به‌كوردی كه‌سێكی نه‌شاره‌زا بوو له عه‌سكه‌ریدا و شیوعیش به‌قسه‌یان كرد‌و گوێیان به‌راپۆرته‌كه‌ی من نه‌دا، به‌جیا له‌و راپۆرته من له دانیشتنێكیش كه وه‌كو كۆنفرانسێك وابوو پێم وتن ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر حزبی شیوعی بێت له‌پشت ئاشان به‌سه‌ری دێت، به‌ڵام هیچ هێزێك نییه بتوانی ئێمه بگرێته‌وه و هه‌موشمان تیا ئه‌چین، ئه‌مه‌م به‌هه‌موو كۆنفرانسه‌كه وت كه كاك عه‌زیز و هه‌مویان حازر بوون به‌ڵام هیچ گوێیان نه‌دایه.
رزگار ره‌زا چوچانی: بۆچی گوێیان به‌م پێشنیاره‌ی تۆ نه‌دا؟
مه‌لا عه‌لی: هه‌ندێ له ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی عه‌سكه‌ری، وه‌كو ئه‌و ئه‌بوو عامله ئه‌یان وت شوێنێكی باشه، قسه‌ی ئه‌وان سه‌ریگرت و قسه‌ی من سه‌رنه‌گرت.
رزگار ره‌زا چوچانی: سه‌ركردایه‌تی شیوعی تا ئێستاش باس له كاره‌ساتی پشت ئاشان ناكات، هه‌ندێ له كادیره دێرینه‌كان به‌غه‌دری گه‌وره ناوی ده‌به‌ن، لایه‌نی به‌رانبه‌ریش ئه‌و شه‌ڕه وه‌ك شه‌ڕی ناوخۆ ناو ده‌بات، هه‌ندێك ده‌ڵێن شیوعی تێكه‌ڵ به شه‌ڕی یه‌كێتی و به‌ره‌ی جود بووه بۆیه ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر هات تۆ رات چییه؟
مه‌لا عه‌لی: به‌هیچ شێوه‌یه‌ك شتی وانیه، شیوعی شه‌ڕی یه‌كێتی كردبێت، كاره‌ساتی پشت ئاشان به‌شێك له شه‌ڕی ناخۆ نییه چونكه شیوعی شه‌ڕی نه‌كردبوو پێش ئه‌و رووداوه له‌گه‌ڵ یه‌كێتی، ئه‌وه غه‌درێكی گه‌وره‌بوو له‌شیوعی كرا، له پشت ئاشان ژنیان هێنابوو به‌زیندوی مه‌مكیان بڕیبو، ژنیان هێناوه ملوانكه‌كانیان داكه‌ندووه، هه‌رچی شتی خراپ هه‌یه به‌رانبه‌ر به‌و خه‌ڵكه كردیان، تۆ خه‌ڵكێكی قوڕبه‌سه‌ری بێ گوناح له ژن و له پیاو ئه‌كوژی ئه‌وه ئینسانیه‌ته؟، بێگومان ئه‌وه كردارێكی زۆر ناشیرین بوو كردیان، بێ پاساویشه و به‌ناو بردنی وه‌ك شه‌ڕی ناوخۆ پاساو نادرێت چونكه شه‌ڕ له‌نێوان یه‌كێتی و شیوعی نه‌بووه.
رزگار ره‌زا چوچانی: مام جه‌لال له پلنیۆم ئه‌ڵێ نه‌وشیروان مسته‌فا هۆكاربووه ئه‌وانیش وه‌ڵامیان ئه‌وه‌یه كه ئه‌وكات مام جه‌لال سكرتێر بووه و ئه‌و به‌رپرسه، تۆ رات چییه وه‌ك فه‌رمانده‌یه‌كی ئاگاداری رووداوه‌كان؟
مه‌لا عه‌لی: من ناتوانم به‌رپرسیاری بخه‌مه سه‌ر كه‌سیان، ئاگام له نێوانیان نییه نه‌وشیروان له‌ژێر ده‌ستی مام جه‌لالدا بووه، كه‌هات بچێت به‌ره‌و خوار یه‌كجار یه‌كمان بینی من و ئه‌و و مه‌لا ئه‌حمه‌د، من ئه‌مزانی ئه‌رواته‌وه خواره‌وه بۆ شه‌ر له‌گه‌ڵ حسك، ئه‌وه‌بوو حسكه‌كانی گرت و كوشتنی، عه‌بدوڵای سه‌رلقی حسكی گرت كوشتی و زۆر شتی تر، بێگومان ئه‌و مام جه‌لال به‌رپرسی بوو ئه‌كرێ مام جه‌لال ئاگای له‌و شتانه بێت، زۆر شت مام جه‌لال ئه‌یوت بیكه ئه‌یكرد مام جه‌لال وه‌ك سكرتێر ئه‌بێت بڕیار بدات ئه‌وجا ئه‌و بیكات.
رزگار ره‌زا چوچانی: له‌ناوچه‌ی قه‌ره‌داغ كاتی شه‌ڕی پشت ئاشان مه‌فره‌زه‌یه‌كی یه‌كێتی هێرشی كرده سه‌ر ئێوه‌و چه‌ند شه‌هیدێكتان هه‌بوو ئه‌و رووداوه چۆن بوو؟
مه‌لا عه‌لی: راسته ئه‌وه‌ش روداوێكی ناخۆش بوو، ئه‌وكاته كۆمه‌ڵێك پێشمه‌رگه‌ی شیوعی له‌ناوچه‌ی، كانی سارده‌وه به‌ره‌و ته‌كییه ئه‌رۆشتن، مه‌فره‌زه‌یه‌كی یه‌كێتی په‌لاماری دان و هێرشی كرده سه‌ریان، دوو پێشمه‌رگه شه‌هید بوون، كه بریتی بون له نه‌جمی محه‌دی مه‌لا قادر و به‌شداری ئه‌حمه‌دی سه‌مین، پێشمه‌رگه‌كانی تریشیان به‌دیل گرتبوو، كه 11 پێشمه‌رگه‌یه‌ك بوون، به‌ڵام ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی ئێمه ئه‌یانزانی شه‌ڕهه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش به‌بێ خه‌م به‌ڕێگادا رۆشتبون كه نه‌ده‌بوو وا بڕۆشتنیایه.
رزگار ره‌زا چوچانی: ره‌خنه‌یه‌ك له تۆ‌و به‌هادین نوری هه‌یه، گوایه كاتێك كه‌سه‌ركردایه‌تی شیوعی لای یه‌كێتی له زیندان یان ده‌سبه‌سه‌ر بوون، ئێوه وه‌ك لقی سلێمانی رێككه‌وتننامه‌ی دیوانه‌تان راگه‌یاندووه له‌گه‌ڵ یه‌كێتی له‌ڕێی مه‌لا به‌ختیاره‌وه، ئه‌م باسه له كتێبه‌كه‌ی ئه‌بو شوانیش "قادر ره‌شید" باس كراوه، بۆچی كاتێك سه‌ركردایه‌تی ده‌سبه‌سه‌ره‌و له پشت ئاشان ئه‌و كاره‌ساته رویداوه، ئێوه ئه‌و رێككه‌وتنه‌تان راگه‌یاند؟
مه‌لا عه‌لی: كاك قادر هاتووه كتێبێكی ده‌ركردووه زیاتر له‌سه‌ر عومه‌ری مامه شێخه، به‌ڵام باسی كه‌ریم ئه‌حمه‌د و مه‌لا ئه‌حمه‌د ناكا، له‌كاتێكدا كه‌ریم ئه‌حمه‌د مه‌سولی یه‌كه‌می حزبی شیوعی بوو، مه‌لا ئه‌حمه‌دیش ئه‌ندامی لیژنه مه‌ركه‌زی بوو، كاك قادر خۆی ئه‌ندامی هه‌رێم بوو، مام جه‌لال هه‌ردووكیانی بانگ كردبوو كه‌ریم ئه‌حمه‌د و مه‌لا ئه‌حمه‌د قسه‌ی له‌گه‌ڵ كردبوون، وتبوی ئیشێكی باش نییه ئه‌وه‌ی رویداوه، ئه‌وانیش وتبویان راسته ئێمه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نین و ئه‌بێ شته‌كان چاكبكرێنه‌وه، مام جه‌لالیش وتبوی هه‌موو شته‌كانتان بۆ جێ به‌جێ ئه‌كه‌م، ده‌مانچه‌یه‌كیشی دابونێ، ده‌مانچه‌كه‌یان دابوو به قادر ره‌شید هه‌ڵیگرتبوو، كه‌ریم ئه‌حمه‌د و مه‌لا ئه‌حمه‌د له‌جیاتی كاره‌ساتی پشت ئاشان و له‌جیاتی ئه‌و هه‌موو چه‌كه له‌جیاتی پێنج هاوه‌ن دوو هاوه‌نی 120 ی سێ هاوه‌نی 81 ملیمی جیا له‌و هه‌موو دۆشكه‌و شتومه‌كه یه‌ك ده‌مانچه‌ی چوارده خۆریان وه‌رگرتبوو ده‌ستیان خستبووه ناو ده‌ستی مام جه‌لال، كه‌ریم ئه‌حمه‌د له‌وێدا به‌رائه‌تی دا، ئیتر ئه‌وه كه‌ی قسه‌یه بۆچی كاك قادر دێته‌سه‌ر عومه‌ری مامه شێخه و فڵان و فیسار، ئه‌بوو ئه‌و له ڕاستیدا قسه‌ی له‌سه‌ر كه‌ریم ئه‌حمه‌د بكردایه كه شه‌خسی یه‌كه‌م بووه، ئه‌وانه هه‌موی كرا، ئێمه ئاگامان له‌هه‌موو شته‌كان هه‌بوو، ئه‌وجا مه‌سه‌له‌ی دێوانه هاته ئارا ئه‌وكاته ئێمه له‌شاخ بوین، له‌روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی یه‌كێتی، ئه‌بوو سه‌لام "به‌هادین نوری" بانگی كردم هاتمه خواره‌وه له‌شاخ، وتی ئه‌وه یه‌كێتی خه‌ڵكیان ناردووه بۆ دانیشتن، بڕۆن له‌گه‌ڵیان دانیشن، وتم ئێمه ئه‌ڕۆین به‌ڵام ئه‌بێ ئێمه ده‌سه‌ڵاتمان هه‌بێت، كه‌چووم دوو كه‌سم له‌گه‌ڵ خۆم برد شێخ سه‌عید و شه‌هید نه‌سره‌دین هه‌ورامی، چوینه ئه‌وێ حه‌مه‌ی فه‌ره‌ج هات، به‌ڵام به حه‌مه‌ی فه‌ره‌جم وت كاتێك هاتی بۆ دانیشتن ئێوه 11 گیراو‌و 12 چه‌كتان لایه ئه‌بێ له‌گه‌ڵ خۆت بیانهێنی، ئه‌و وتی به‌سه‌ر چاو 11 كه‌سه گیراوه‌كه‌و 12 چه‌كه‌كه‌یان هێنا، له‌كاتی دانیشتنه‌كه ته‌سلیمیان كردین له‌چه‌می دێوانه، ئه‌مه له‌كاتێكدا كه له‌ولاوه له‌نێوان كه‌ریم ئه‌حمه‌د و مام جه‌لال رێككه‌وتن كراوه و هه‌موو شتێك كۆتای پێهاتووه، ئه‌وجا ئێمه هاتوینه‌ته دێوانه دانیشتن ئه‌كه‌ین له‌گه‌ڵیان، دانیشتنی ئێمه‌ش له‌گه‌ڵ یه‌كێتی له دێوانه و ئه‌و ڕێككه‌وتنه له ناوه‌ڕۆكه‌كه‌یدا دوو سێ شتی سه‌ره‌كی هه‌بوو، یه‌كه‌م حزبی شیوعی هه‌رچی چالاكییه‌ك ده‌كات مافی خۆیه‌تی له‌سنوری كاری حزبی و رێگری نه‌كرێت، ئه‌وانیش ئه‌ڵێن داواتان لێ ئه‌كه‌ین له‌گه‌ڵ پارتی مه‌بن، چونكه ئێمه له‌گه‌ڵ پارتی كێشه‌مان هه‌یه، ئه‌گه‌ر پارتی بهێننه ئه‌م ناوه ئێمه لێیان ده‌ده‌ین وه‌كو شیوعیش هه‌رچی چالاكی ده‌كه‌ن بیكه‌ن، ئه‌وه چه‌كه‌كانتان و ئه‌وه گیراوه‌كان، ئه‌مه زیاتر رێككه‌وتنێكی لێك گه‌شتن بوو له‌ناوچه‌كه و له‌خزمه‌تی ئێمه‌شدا بوو.
رزگار ره‌زا چوچانی: ئه‌وان ئه‌م رێككه‌وتنه‌و خراپیه‌كه‌ی له‌وه‌دا ده‌بینن، كه بێ پرسی سه‌ركردایه‌تی شیوعی كراوه و به‌ده‌رچون له پره‌نسیپی حزبی ده‌زانن، تۆش وه‌ك رێككه‌وتنێكی محه‌لی باسی ده‌كه‌یت و له خزمه‌تی خۆتان ناوی ده‌به‌ی، چۆن؟
مه‌لا عه‌لی: بزه‌بت ئه‌مه رێككه‌وتنێكی محه‌لی بوو، به‌ڵێ له‌خزمه‌تی ئێمه‌ش بوو، چونكه ئێمه نه‌مانئه‌زانی سه‌ركردایه‌تی شیوعی له‌كوێیه، تا په‌یوه‌ندی پێوه بكه‌ین، به‌ڵام ئه‌مانزانی سه‌ركردایه‌تی له‌گه‌ڵ مام جه‌لال رێككه‌وتون، ئێمه ئه‌مانوت ئه‌ڕۆین بۆ ئه‌وێ ئه‌وان له‌سه‌ركردایه‌تی شیوعی هیچ هه‌واڵ و جوابێكیان نه‌بوو، هه‌ر نه‌شیان ئه‌زانی جوابمان بده‌نه‌وه، هیچ په‌یوه‌ندیمان نه‌بوو پێیانه‌وه. باره‌گای سه‌ركردایه‌تی نه‌مابوو، جیهازه‌كان هه‌موی گیرابوو، هیچ رێگایه‌كی په‌یوه‌ندی به‌سه‌ركردایه‌تییه‌وه نه‌مابوو، له‌كاتێكدا كه سه‌ركردایه‌تی رێككه‌وتووه بۆچی ئێمه رێكنه‌كه‌وین، ئه‌گه‌ر رێككنه‌كه‌وتینایه ئه‌وكات ده‌رچون بوو له پره‌نسیپی حزبی ئه‌وانه‌ی كه‌باسی رێككه‌وتنی دێوانه ئه‌كه‌ن، خۆیان بێ ئاگا ئه‌كه‌ن، ئه‌گه‌رنا باش ئاگایان له‌وه‌یه كه به‌رله ئێمه سه‌ركردایه‌تی رێككه‌وتووه، به‌ڵام ئه‌وان دیاره ئه‌وه‌یان پێ باش بووه، ئێمه‌ش به‌خۆڕایی 50 – 60 پێشمه‌رگه بده‌ین به‌شه‌هید كردن.
رزگار ره‌زا چوچانی: هه‌ندێك له‌كادره دێرینه‌كانی شیوعی، ره‌خنه‌ی ئه‌وه ئه‌گرن، كه ئێوه هێزتان به‌ده‌سته‌وه بووه له‌ناوچه‌ی خۆتان، ئه‌تانتوانی زه‌خت له‌سه‌ر یه‌كێتی دروست بكه‌ن، له‌كاتێكدا ئه‌وان هێرشیان كرده سه‌ر پشت ئاشان، یان تۆڵه بكه‌نه‌وه و به ئاسانی ئه‌تانتوانی مه‌لا به‌ختیار و هێزه‌كه‌ی كۆنترۆڵ بكه‌ن كه لێتان نزیك بوون، به‌ڵام له‌جێی ئه‌وه ئێوه رێككه‌وتنتان راگه‌یاندووه له‌گه‌ڵ یه‌كێتی، ئه‌مه ره‌خنه‌یه‌كی دروست نییه به‌ڕای تۆ؟
مه‌لا عه‌لی: ئه‌م قسانه خه‌یاڵه، ئه‌سڵ و ئه‌ساسی نییه، هه‌ر ئه‌و رۆژه كه له‌پشت ئاشان دراو ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا مه‌لا به‌ختیار ئاسۆی شێخ نوری كاك كه‌مال شاكر هه‌ڵه‌بجه‌یی نارد بۆ لام، وتیان كاكه ئه‌وه له پشت ئاشان ئه‌و رووداوه رویداوه، شه‌ویش هه‌مان شت مسته‌فا چاوڕه‌شی نارده لام، وتی كێشه‌كه رویداوه ئێوه لێره نه‌مێنن باشه، ئه‌و جواب ناردنانه‌ی مه‌لا به‌ختیاریش مه‌سه‌له ئه‌وه بوو كه پێشتر له‌هاجی مامه‌ن له‌نێوان ئێمه‌و مه‌لا به‌ختیار كه وه‌كو دوو هێز له‌وێ بوین، به‌ڵێنێك هه‌بوو كه مه‌لا به‌ختیار ماوه‌یه‌ك پێش ئه‌و رووداوه‌ی پشت ئاشان به ئێمه‌ی وت باوه‌ك دوو هێزی كورد له‌م ناوچه به‌ڵێنێك به‌یه‌ك بده‌ین، هه‌رچی رووبداو نه‌دا به‌هیچ جۆرێك ئێمه ده‌ست له ئێوه ناوه‌شێنین و ئێوه‌ش مه‌یكه‌ن، وتمان ئێمه‌ش نایكه‌ین ئه‌م بووه به‌ڵێنێك له‌نێوانمان، به‌ڕاستی كاتێك سه‌ركردایه‌تی شیوعی گیراو ئه‌و كێشه‌یه رویدا، مه‌لا به‌ختیار شه‌ڕی ئێمه‌ی نه‌كرد و زۆر پیاوانه‌ش نه‌یكرد خۆ ئه‌گه‌ر بیكردایه، ئه‌یتوانی ئێمه بگرێت نه‌ك ئێمه ئه‌وان كۆنترۆڵ بكه‌ین، ئه‌وان زیاتر له 300 كه‌س بوون من هێزێكی زۆر كه‌مم له‌گه‌ڵ بوو زیاتر له 300 كه‌س په‌لاماری ئه‌و هێزه كه‌مه‌ی ئێمه بدا چۆن ناتوانن بیانگرن، ئه‌وه ئه‌سڵ و ئه‌ساسی نییه كه من هێزی زۆرم له‌گه‌ڵ بوبێت و له‌توانام هه‌بوبێت ئه‌و كۆنترۆڵ بكه‌م، ئه‌و پابه‌ندی به‌ڵێنی خۆیشی بوو، بۆیه له‌جێی هێرش كردنه سه‌ر ئێمه وتی باشتره ئێوه بڕۆن، ئێمه رۆشتین و چوینه قه‌ره‌داغ كۆبونه‌وه‌مان كرد چی بكه‌ین هیچ، چونكه سه‌ركردایه‌تی كۆنترۆڵ كراوه، وتمان با بچینه ناوچه‌ی باوه‌خۆشین، هه‌موو چوینه ئه‌وێ و به‌هادین له ته‌كییه مایه‌وه بۆیه من جارێكی تریش ئه‌ڵێم ئه‌وانه قسه‌ی خه‌یاڵن مه‌لا به‌ختیار به‌نسبه‌ت ئێمه‌وه پیاوێكی باش بوو په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵمان هه‌بوو، بۆ ئه‌و كارانه‌ی كه ده‌یكردو به‌رانبه‌ر به‌و هه‌ڵوێسته‌ی شایه‌نی سوپاسكردنه.
رزگار ره‌زا چوچانی: به‌ڵام باسی ئه‌وه هه‌یه بۆیه شه‌ڕی مه‌لا به‌ختیار نه‌كراوه، ئێوه تۆ‌و به‌هادین نوری به‌حوكمی ئه‌وه‌ی له‌بڕوادا له‌یه‌ك نزیكن ویستوتانه كه ئه‌و به‌لای خۆتان رابكێشن، له ئه‌نجامدا به‌ڕێككه‌وتننامه‌ی دێوانه مه‌لا به‌ختیار ئێوه‌ی له شیوعی دابڕی؟
مه‌لا عه‌لی: ئه‌وه وه‌ك وتم قسه‌ی هیچه، چونكه ئێمه هێزێكی كه‌می پێشمه‌رگه‌مان به‌ده‌سته‌وه بوو، به‌چی شه‌ڕی مه‌لا به‌ختیار بكه‌ین، ئه‌وه‌ش زۆر ناراسته كه ئێمه ویستبێتمان مه‌لا به‌ختیار به‌لای خۆمان رابكێشین و رێككه‌وتنی دێوانه‌ش له خزمه‌تی ئێمه‌دا بوو، نه‌ك ئێمه له‌شیوعی داببڕێت، جارێ ئێمه ته‌نها ئه‌وه‌مان ئه‌زانی كه شیوعی و سه‌ركردایه‌تیه‌كه‌ی رێككه‌وتون له‌گه‌ڵ یه‌كێتی، خۆیان كه‌س نازانێ له‌كوێن، تا ئیمه‌یان لێ داببڕن، وه‌ك وتم رێككه‌وتنامه‌ی گوندی دیوانه رێككه‌وتنامه‌یه‌كی محه‌لی بوو، بۆ هێشتنه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ڵكه‌ی كه له‌گه‌ڵمان بوو، مه‌لا به‌ختیاریش خاوه‌نی به‌ڵێنی خۆی بوو، ئه‌ینا كاتێك سه‌ركردایه‌تی شیوعی گیرا، ئه‌یتوانی به زیاترله 300 كه‌سه‌وه كه له‌گه‌ڵی بوون په‌لامارمانبدا.
رزگار ره‌زا چوچانی: رێككه‌وتنی دێوانه سه‌ره‌تا چۆن دروست بوو؟ چۆن بیری لێكرایه‌وه؟ زیاتر پێشنیاری ئێوه بوو یان یه‌كێتی؟
مه‌لا عه‌لی: پێشنیاری یه‌كێتی بوو. وتیان ئێوه وه‌ك هێزێك له‌م ناوچه‌ن و ئێمه‌ش لێره‌ین، ئه‌وه له‌سه‌ركردایه‌تی رێككه‌وتن كراوه و رێككه‌وتنه‌كه‌ش له نێوان مام جه‌لال و شه‌خسی یه‌كه‌می حزبی شیوعی كه‌ریم ئه‌حمه‌د له رادیۆی یه‌كێتی خوێندرایه‌وه، ئێمه‌ش وه‌ك كادره‌كانی شیوعی نزیكه‌ی 30 كادر به‌سه‌رپه‌رشتی به‌هادین نوری كۆبوینه‌وه، له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا داواكارییه‌كه‌ی یه‌كێتی په‌سه‌ندكرا، وتیان مادام سه‌ركردایه‌تی ڕێككه‌وتووه، ئێمه بۆ رێككنه‌كه‌وین؟ دوای ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه به‌ناوی ئه‌و كۆبونه‌وه من و نه‌سره‌دین و شێخ سه‌عید چوین له دێی دێوانه‌ی حاجی حه‌مه فه‌ره‌ج، كۆبوینه‌وه له‌گه‌ڵ حه‌مه‌ی فه‌ره‌ج كه نوێنه‌ری یه‌كێتی بوو، له‌كۆبونه‌كه‌ش ئێمه وه‌ك سه‌ركردایه‌تیمان نه‌كرد كه‌س نه‌زانێ چۆن ڕێك ئه‌كه‌وین، به‌ڵكو له‌و كۆبونه‌وه‌ی ئێمه زیاتر له 40 كه‌سایه‌تی دیاری ناوچه‌ی قه‌ره‌داغ ئاماده بوون‌و ئه‌و رێككه‌وتنه‌مان كرد‌و وه‌ك پێشتر وتم له‌سه‌ر چه‌ند لایه‌نێك رێككه‌وتین، له‌وانه یه‌كێتی گیراوه‌كانی شیوعی ئازاد بكات و ئه‌و چه‌كانه‌ی كه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه بیگێڕنه‌وه، ئێمه وه‌ك حزبی شیوعی هه‌رچی چالاكی سیاسی و عه‌سكه‌رسی هه‌یه، بیكه‌ین مافی خۆمانه و كه‌س ده‌ست ناهێنێته رێگامان، ئه‌وان دوایانكرد كه ئێمه وه‌كو حزبی شیوعی پارتیمان له‌گه‌ڵ نه‌بێت له‌و ناوچه، هه‌رچه‌ند پارتیش له‌مه‌نتیقه‌كه نه‌بوو، ئه‌وان وتیان ناكرێ ئێوه پارتیتان له‌گه‌ڵ بێت و ئێمه شه‌ڕی پارتی بكه‌ین.
رزگار ره‌زا چوچانی: هه‌ندێ له شیوعیه‌كان گله‌یی ئه‌وه‌یان هه‌یه له پارتی، كه به‌هۆی به‌ره‌ی جوده‌وه هێرش كرایه سه‌ر پشت ئاشان، به‌ڵام پارتی بۆ هاوكاری شیوعی هێزی نه‌ناردووه؟
مه‌لا عه‌لی: چۆن پارتی هێزی نه‌ناردووه بۆ هاوكاری شیوعی؟ پارتی چی نه‌كرد؟ خۆ ئه‌و هێزه‌ی هه‌یبوو پارتی له ناوچه‌ی پشت ئاشان تیاچوو، دواتر هێزێكی تری نارد له‌شاخه‌وه بۆ هاوكاری، به‌ڵام یه‌كێتی خۆیان گۆڕی و به‌جل و جامانه‌ی سوره‌وه، ئه‌و هێزه‌ی پارتی ئیباده بوو، ئه‌وه ئه‌سڵی نیه، پارتی نه‌هاتبێت به‌ده‌م پشت ئاشانه‌وه، به‌ڵكو هات و فریا نه‌كه‌وتن.
رزگار ره‌زا چوچانی: دواتر سه‌ركردایه‌تی شیوعی تۆ‌و به‌هادین نوری بانگ كرده لۆلان، به‌هادین نوری ئه‌ڵێ ویستویانه بمان گرن، شیوعی ده‌ڵێت كاری حزبمان هه‌بووه له‌گه‌ڵیان نه‌ك گرتن؟
مه‌لا عه‌لی: كاری حزبی هیچ ئه‌سڵ و ئه‌ساسی نییه، ئه‌وان ویستیان هه‌ردوكمان بگرن، نه‌ورۆزی نوری شاوه‌یسیشمان له‌گه‌ڵ بوو، ئه‌ویش هه‌ندێ شتی هه‌بوو له‌سه‌ریان، ئه‌و كه هاته ئه‌وێ به‌ریاندا، ئێمه هه‌ر ماینه‌وه به‌هادین نوری"ئه‌بو سه‌لام" سێ نامه‌ی نوسی منیش دوو نامه‌م نوسی بۆ مه‌كته‌بی سیاسی و بۆ لیژنه‌ی مه‌ركه‌زی هه‌ر جوابیشیان نه‌داینه‌وه، ئه‌بوو سه‌لام وتی به‌ڕاستی ئه‌یانه‌وێت شتێكمان لێ بكه‌ن وتم ئه‌ی چی بكه‌ین؟ وتی من ده‌رئه‌چم وتم تۆ ده‌ربچۆ، وتی ئه‌ی تۆ؟ وتم من نایه‌م ئه‌و ده‌رچوو هۆكاره‌كه‌شی ئه‌وه‌یه به‌بڕوای ئه‌وان ئێمه خراپین و له‌گه‌ڵ حزبی شیوعی نین، بۆیه ئه‌یانویست بمان كوژن یان شتێكمان لێ بكه‌ن.
رزگار ره‌زا چوچانی: ئه‌ی بۆچی جیابونه‌وه له شیوعی تۆ و به‌هادین نوری؟
مه‌لا عه‌لی: ئه‌وان ئێمه‌یان بانگ‌كرد بۆ سجن كردن، به‌هادین له‌وێوه هه‌ڵهات له ناوچه‌ی لۆلان چووه لای پارتی و له‌پارتییه‌وه گه‌یاندیانه لای شوسیالست و حه‌مه‌ی حاجی مه‌حمود، ئه‌وانیش گواستیانه‌وه ئه‌و به‌ره‌وه، ئیتر شیوعی كردیان به‌هه‌ڵا بیگرن و وای لێكه‌ن و وا بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه سودی نه‌بوو، تازه ئه‌و گه‌شتبووه ئه‌و به‌ر و ده‌رچوو بو له ده‌ستیان، دواتر ناردیان به‌دوای مندا، له‌گه‌ڵ كاك عومه‌ر دانیشتین، وتی ئه‌وه به‌هادین رایكردووه و رۆشتووه تۆش بچۆره‌وه بۆجێی خۆت، به‌ڵام كه له‌وێ مامه‌وه زۆر به‌بێ مانایی قسه‌یان له‌گه‌ڵ كردم و زۆر بێ مانا ته‌عامولیان له‌گه‌ڵم كرد ئێمه‌ش بڕیارماندا جیابین له‌وان من بۆخۆم و به‌هادین بۆخۆی.
رزگار ره‌زا چوچانی: دوای ئه‌وه تۆ خه‌ریكی چی بوی وه‌كو كاری سیاسی؟ ئه‌ڵێن چویته ناو یه‌كێتی و مام جه‌لال زۆر هاوكاری كردوی ئه‌وه تاچه‌ند راسته؟
مه‌لا عه‌لی: من وه‌كو كه‌سێكی خه‌باتكار بڕوام به‌مقاوه‌مه هه‌بوو به‌رانبه‌ر رژێم، كه ئه‌بێت له شۆڕشگێڕی به‌رده‌وام بم، راسته چومه لای براده‌رانی یه‌كێتی وه‌ك كه‌سایه‌تیه‌ك له‌گه‌ڵ مام جه‌لال په‌یوه‌ندیم هه‌بوو نامه‌ی نارد به‌دواما و له‌سه‌رگه‌ڵو ئه‌وم بینی، مام جه‌لال چه‌كی دا به‌خۆم و براده‌ره‌كانم و هاوكاری مادیشی كردین، ئه‌وه له‌كاتێكدا كه براده‌رانی شیوعی دوای ئه‌و هه‌موو هاو خه‌باتییه ده‌مانچه‌كه‌ی خۆشمیان شاردبووه‌وه كاتێك له لۆلان بووم، ته‌نانه‌ت ئه‌و ده‌مانچه‌شیان پێ نه‌هێشتین بۆ پارێزگاری له‌شه‌خسی خۆمان، ئه‌و هاوكاری و رێزگرتنه‌ی مام جه‌لال زۆر لام پیرۆز بوو، مام جه‌لال به‌هیچ شێوه‌یه‌ك داوای ئه‌وه‌ی نه‌كرد له‌من بچمه ناو یه‌كێتی و ببمه یه‌كێتی، وه‌ك كه‌سایه‌تیه‌ك ئه‌و رێزه‌ی لێنام و منیش وه‌ك ڕێز‌و پێزانینێك بۆ ئه‌و پێزانینه‌ی مام جه‌لال به‌خه‌باتی من له‌گه‌ڵ براده‌رانی یه‌كێتی درێژه‌م به‌خه‌باتی خۆم دا له‌وكاته‌دا ئه‌وانیش بۆ گوزارانم، به‌بێ ئه‌وه‌ی من به‌ره‌سمی پێشمه‌رگه‌ی ئه‌وان بم، وه‌ك پێشمه‌رگه‌كانی خۆیان یارمه‌تی منیان ده‌داو رێزی زیاتریشیان ده‌گرتم.
رزگار ره‌زا چوچانی: چۆن به‌یه‌كجاری كوردستانت به‌جێهێشت؟ ئه‌ڵێن له‌وه‌ش مام جه‌لال هاوكارت بووه؟
مه‌لا عه‌لی: كاتێك ئێمه له گوندی ئه‌سێڵ بوین، پرۆسه‌كانی ئه‌نفال رویدا، له‌وكاته‌دا دوو سێ جار قادری حاجی عه‌لی پێی وتم حه‌ز ئه‌كه‌م برۆی، وتم وه‌ڵا ناڕۆم ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له مردنه منیش وه‌كو ئه‌و خه‌ڵكه با بمرم، ئه‌گه‌ر مردنیش نییه ئه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و خه‌ڵكام، من كوڕی ئه‌م جیگه‌یه‌م بۆكوێ قه‌راغ و گه‌رمیان به‌جێ بهێڵم؟. وتی داوای لێبوردن ئه‌كه‌م، كه قه‌ره‌داغمان چۆڵكرد‌و هاتینه گوێ ئاو لای ناوچه‌ی"عه‌سكه‌ر" وتی حه‌ز ئه‌كه‌م له‌گه‌ڵ عومه‌ر فه‌تاح تۆ بچیته سه‌ره‌وه، له‌وێ ئیشمان هه‌یه، كه‌چوومه ئه‌وێ ملازم عومه‌ر له‌وێ بوو، سێ چوار رۆژ پێكه‌وه بوین و خانویه‌كیان دا پێمان، ئه‌ویش پێی باش بوو بچمه ئیران و چومه ئێران دوو ساڵێكیش له ئێران بووم و دواتر كه مناڵه‌كان گه‌شتن هاتینه ده‌ره‌وه، به‌ڵێ مام جه‌لال هاوكاری زۆر باشی كردم و یارمه‌تی داین، له ئێرانه‌وه بچینه سوریا له‌وێشه‌وه هاوكاریان كردین بۆ ئه‌وروپا، هه‌رگیز ئه‌و هاوكاریانه له‌یاد ناكه‌م، بۆ ته‌نها یه‌كجاریش هاوكارییه‌كانی مام جه‌لال به‌رانبه‌ر ئه‌وه نه‌بووه، من ببمه یه‌كێتی به‌ڵكو وه‌ك كه‌سایه‌تیه‌ك هاوكارو یاریده‌ده‌رم بووه و من مه‌منونیمی.
رزگار ره‌زا چوچانی: تۆ ئه‌بینی له ساڵانی خه‌بات حزبی شیوعی له‌سه‌روی هه‌موو حزبه‌كانه‌وه‌یه، به‌ڵام له رێژه‌ی جه‌ماوه‌ر له‌دواوه‌ی هه‌مویانه هۆی ئه‌وه چییه و چاره‌سه‌ری چییه؟
مه‌لا عه‌لی: روخاندنی سوڤیه‌ت و روخانی هه‌ندێك له‌وڵاته ئیشتراكیه‌كان، زه‌ربه‌یه‌كی گه‌وره بوو له‌حزبه شیوعیه‌كان به‌گشتی، له‌لایه‌كی تر خه‌ڵك ئێستا بیر له به‌رژه‌وه‌ندی خۆی ئه‌كاته‌وه، تۆ گه‌نجێكی ئه‌ته‌وێ له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ت بژیت، خه‌ڵك له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نه‌یه كه له‌گه‌ڵی ئه‌ژی و ئه‌ژیه‌نێت بۆچی بچێته لایه‌كی تر؟ ئه‌وه واقیعی كوردستانه، شیوعی توانای ژیاندنی خه‌ڵكی نییه، به‌جیا له‌وه‌ش ئه‌و سه‌ركردایه‌تیه‌ی ئێستا حزبی شیوعی هه‌یه‌تی له ئاستی پێوستدا نیه، چاره‌سه‌ری ئه‌و ره‌وشه به كۆنگره ئه‌كرێ، به‌ڵام وه‌ك كۆنگره‌ی پێش‌و نا هه‌ندێ كه‌سیان كاندید كرد كه باره‌كه‌ی شیوعیان خراپتركرد، ئه‌بێ كۆنگره‌یه‌كی راسته‌قینه بكرێت و به‌جدی پشتیوانی له هه‌ژارو كه‌مده‌رامه‌تی كوردستان بكه‌ن، نه‌ك به‌شیعار ئه‌گه‌رنا شیوعی ناتوانی له‌وه باشتر بێت.
رزگار ره‌زا چوچانی: تاچه‌ند ئاماده‌ی هاوكاری حزبی شیوعی بكه‌یت بۆ باشتر بونی؟
مه‌لا عه‌لی: تا شیوعی ئاوا بێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك توخنیان ناكه‌وم، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌وان خۆیان پاككرده‌وه و گه‌شتنه ئاستێكی باش ئه‌وكات بیرێكی لێ ده‌كرێته‌وه.
رزگار ره‌زا چوچانی: ئاینده‌ی كوردستان چۆن ئه‌بینی؟
مه‌لا عه‌لی: من ئاینده‌ی كوردستان زۆر به‌باشی ده‌بینم و دڵنیام به‌ره‌و باشی ده‌چێت، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌و گه‌نده‌ڵییه‌ی كه هه‌یه نه‌هێڵرێت، من باشترین ئازادی و دیموكراسی له ئه‌مڕۆی كوردستاندا ده‌بینم، ده‌بیستم ره‌خنه ده‌گیرێت له‌هه‌ندێ شت كه له كوردستان گوایه دیموكراسی نییه، من له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌نیم ئێره سویده تۆ وه‌ره له‌م شاره موخاله‌فه‌یه‌ك بكه ئه‌تگرن، ئه‌وه‌ی كه ده‌یبینم له‌كوردستان دۆخه‌كه زۆر باش ده‌چێت به‌ڕێوه، راسته گه‌نده‌ڵی و دزی هه‌یه، به‌ڵام ئاینده پێم وایه باش ده‌بێت و كاره‌كان باشتر به‌رێوه‌ده‌چن.
www. nwche. net
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
