1. هه‌ر كاتێك بینایه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له‌هه‌ولێر ته‌واو بوو، ئه‌وكات باره‌گای سه‌ره‌كی مه‌كته‌بی سیاسی دێته هه‌ولێر
2. هه‌ندێك كه‌س كه‌ره‌خنه‌ی تووند ده‌گرن جگه له‌كاردانه‌وه‌ی ده‌رنه‌چوونیان هی شتێكی تر نییه
3. چاوه‌ڕووانی ئه‌وه نه‌بوومه گۆڕانكارییه‌كی زۆر گه‌وره له‌سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی بكرێت
4. ئه‌وانه‌ی كه‌ده‌رچوونه‌ته‌وه ده‌نگی كه‌میان هێنا، ئه‌وه‌ش جۆرێك ئاگادار كردنه‌وه‌و هه‌ڵوێست وه‌رگرتن بوو لێیان
5. هه‌روه‌ك چۆن گه‌نجه‌كان هه‌وڵده‌ده‌ن بێننه پێشه‌وه، نه‌وه‌كه‌ی تریش هه‌وڵده‌دات له‌شوێنه‌كه‌ی خۆی بمێنێته‌وه‌و پێگه‌ی خۆی بپارێزێت
له‌م دیمانه‌یه‌دا، ئارێز عه‌بدوڵڵا، وه‌ڵامی سه‌رجه‌م ئه‌و ره‌خنانه ده‌داته‌وه كه ئاراسته‌ی شێواز وئه‌نجامه‌كانی كۆنكره‌ی یه‌كێتی كراوون یان ده‌كرێن، . راشیده‌گه‌یه‌نێت به‌زوویی باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی دێته‌وه هه‌ولێر. ره‌تیشی ده‌كاته‌وه كه‌یه‌كێتی به‌ره‌و حزبێكی بنه‌ماڵه‌یی بڕوات، دان به‌وه‌شدا ده‌نێت كه‌باڵی ئه‌منی و عه‌سكه‌ری هه‌یمه‌نه‌ی به‌سه‌رسه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیدا كردووه.
راڤه: باس له‌وه ده‌كرێت كه‌یه‌كێتی بڕیاریداوه لقێكی مه‌كته‌بی سیاسی بێنێته هه‌ولێر و سه‌رپه‌رشتی هه‌ولێر بكات، كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیتان دێته‌وه هه‌ولێر؟
ئارێز: هه‌ر كاتێك بینایه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له‌هه‌ولێر ته‌واو بوو، ئه‌وكات باره‌گای سه‌ره‌كی مه‌كته‌بی سیاسی دێته هه‌ولێر. بۆئه‌م قۆناغه‌ی ئێستا، باره‌گایه‌كی مه‌كته‌بی سیاسی له‌هه‌ولێره‌و چه‌ند ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی ده‌وامی تێدا ده‌كه‌ن و، له‌لایه‌ن ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسییه‌وه سه‌رپه‌رشتی رێكخستنه‌كانی هه‌ولێر ده‌كرێت.
راڤه: ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه كه یه‌كێتی به‌رامبه‌ر هه‌ندێك كادیری خۆی ئیجرائاتی وه‌رگرتووه، له‌سه‌ر ئه‌و لێدوانه تووندانه‌ی كه له‌سه‌ر شێواز و ئه‌نجامه‌كانی كۆنگره داویانه؟
ئارێز: دوور‌و نزیك ئاگاداری ئه‌و مه‌سه‌له‌یه نیم، ته‌نیا له‌رۆژنامه‌كانه‌وه منیش بیستوومه.
راڤه: ره‌خنه‌و بۆچوونی كه‌سه ده‌رنه‌چووه‌كان، له‌سه‌ر شێواز و ئه‌نجامه‌كانی كۆنگره، چۆن لێكده‌ده‌یته‌وه؟
ئارێز: دوو جۆرن، هه‌ندێكیان له‌په‌رۆشیانا بۆیه‌كێتیكاردانه‌وه‌ی هه‌یه، چونكه چاوه‌ڕوانی گۆڕانكاری زێتر و هه‌نگاوی گه‌وره‌تری ده‌كرد له‌كۆنگره، ئه‌وانه له‌چوارچێوه‌یه‌كی دیاریكراودا ره‌خنه ده‌گرن و كه‌م و كوڕییه‌كان ده‌ست نیشان ده‌كه‌ن، ئه‌وه به‌قازانجی یه‌كێتی ده‌شكێته‌وه، چونكه یه‌كێتی به‌ره‌خنه‌ی ئه‌و رۆشنبیرانه تێده‌گات كه كه‌م و كورتییه‌كانی چین. به‌ڵام هه‌ندێك كه‌سی تر كاتێك كه‌ره‌خنه‌ی تووند ده‌گرن وێرای ئه‌وه‌ی كه‌خۆیان كاندید كردووه‌و ده‌رنه‌چوونه، جگه له‌كاردانه‌وه‌ی ده‌رنه‌چوونیان هی شتێكی تر نییه.
راڤه: ده‌ڤه‌ری بادینان هیچ كه‌سێكی بۆ مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی ده‌رنه‌چووه، هۆی چی بوو؟
ئارێز: ته‌نیا كه‌سێكی یه‌ده‌گی ده‌رچووه بۆسه‌ركردایه‌تی. هۆیه‌كه‌شی ده‌گه‌رێته‌وه بۆئه‌وه‌ی كه: یه‌كه‌م، ژماره‌ی نوێنه‌رانی ده‌ڤه‌ری بادینان بۆ كۆنگره نزیكه‌ی سه‌د ئه‌ندام بوو، واته ژماره‌كه‌یان كه‌م بوو. دووه‌م، كاندیدیان بۆسه‌ركردایه‌تی زۆر بوو. هه‌ندێك له‌و كاندیدانه زۆر به‌توانابوون، به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌سه‌رتاسه‌ری كوردستان نه‌ناسرابوون، هه‌روه‌ها هه‌ڵبژاردنیش سه‌رتاسه‌ری بوو، واته هه‌ر ناوچه‌یه‌ك نوێنه‌رایه‌تی خۆی نه‌بووه، به‌ڵكو یه‌ك بازنه بوو، نه‌ك فره‌بازنه. ئه‌مه‌ش وایكرد وه‌كو پێویست كاندیدی هه‌موو ناوچه‌كانی كوردستان بۆ سه‌ركردایه‌تی ده‌رنه‌چن.
راڤه: چاوه‌ڕێی ئه‌وه ده‌كرا یه‌كێتی گه‌نج ببێته‌وه‌و كۆمه‌ڵێك كه‌سی گه‌نجی رۆشنبیر بگه‌نه سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی، كه‌چی جگه له دوو كه‌س هه‌موو ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی پێشوو، ده‌رچوونه بۆسه‌ركردایه‌تی، رای تۆ له‌مباره‌یه‌وه چییه؟
ئارێز: چاوه‌ڕووانی و حه‌ز شتێكه‌و واقیع و كاركردنیش شتێكی دیكه‌یه. تۆباسی ئه‌وه ده‌كه‌یت كه‌چاوه‌ڕانی ده‌كرا گۆڕانكارییه‌كی گه‌وره بكرێت، ره‌نگه من چاوه‌ڕووانی ئه‌وه نه‌بوومه گۆڕانكارییه‌كی زۆر گه‌وره له‌سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی بكرێت، له‌به‌ر كۆمه‌ڵێك هۆكار، یه‌كه‌م، كۆمه‌ڵێك كه‌س ره‌نگه تۆ به‌شایسته‌ی سه‌ركردایه‌تیان نه‌زانیت، به‌ڵام ئه‌وان ره‌گ و ریشه‌یان له‌ناو یه‌كێتیدا هه‌یه. دووه‌م، ناكرێت كۆمپلێت سه‌ركردایه‌تی بگۆڕێت، له‌دنیادا شتی وانه‌بووه. گۆڕانكاریش له‌سه‌ركردایه‌تی كراوه، بۆنموونه، ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی پێشوو ده‌رنه‌چوونه‌ته‌وه، ئه‌وانه‌شی كه‌ده‌رچوونه‌ته‌وه ده‌نگی كه‌میان هێنا، ئه‌وه‌ش جۆرێك ئاگادار كردنه‌وه‌و هه‌ڵوێست وه‌رگرتن بوو لێیان. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی رۆییشتبوون، و ژماره‌یه‌كیش كۆچی دوواییان كردبوو، كه‌واته بۆشاییه‌كی زۆر گه‌وره هه‌بوو، ئه‌مه‌ش وایكرد كه‌ئه‌ندامه سه‌ركردایه‌تییه كۆنه‌كان ناسراوتر بن و ئاسانتر ده‌ربچنه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا ژماره‌ی ئه‌و ئه‌ندامه سه‌ركردایه‌تییه نوێیانه‌ی كه‌ده‌رچوونه، زۆرترن له‌ژماره‌ی ئه‌ندامه‌كۆنه‌كان، به‌شێكی زۆریش له‌وانه گه‌نجن.
وێرای ئه‌مانه‌ش، نوێبوونه‌وه‌و گه‌نجبوونه‌ووه به‌وه‌نییه چه‌ند ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیت گۆڕیوه، به‌ڵكو ئه‌و به‌رنامه‌و په‌یڕه‌وو پرۆگرامه‌ی كه‌كۆنگره بڕیاری له‌سه‌ر داوه، گه‌نجانه‌و سه‌رده‌میانه جێبه‌جێ بكرێت. كه‌واته گه‌نجبوونه‌وه‌ی یه‌كێتی به‌جێبه‌جێكردنی بڕیار‌و راسپارده‌كانی كۆنگره‌یه.
راڤه: وه‌كو تێبینی ده‌كرێت، باڵی عه‌سكه‌ری و ئه‌منی ده‌ستی به‌سه‌ر سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیدا گرتووه‌و ژماره‌یه‌كی زۆریان ده‌رچوونه بۆسه‌ركردایه‌تی؟
ئارێز: ئه‌وه راسته، به‌ڵام ئه‌و براده‌رانه‌ی كه‌به‌عه‌سكه‌ری و ئه‌منی ناویان ده‌به‌ن پێشتر له‌بواری سیاسی‌دا كاریان كردووه، واته له‌عه‌سكه‌رییه‌وه پێنه‌گه‌یشتوونه، هه‌ل و مه‌رجی كوردستانیش ئه‌وه ده‌خوازێ كه ده‌یبینین. وێرای ئه‌مانه‌ش ئه‌م به‌رێزانه پێگه‌یه‌كی سیاسیی كۆمه‌ڵایه‌تیان هه‌یه، ئه‌وه‌نده ئاسان نییه سه‌ركردایه‌تی سه‌دله‌سه‌د بگۆڕیت له‌پێناوی ئه‌وه‌ی گوایه یه‌كێتی گه‌نج ده‌بێته‌وه. هه‌روه‌ك چۆن گه‌نجه‌كان هه‌وڵده‌ده‌ن بێننه پێشه‌وه، بێگومان نه‌وه‌كه‌ی تریش هه‌وڵده‌دات له‌شوێنه‌كه‌ی خۆی بمێنێته‌وه‌و پێگه‌ی خۆی بپارێزێت.
راڤه: ئه‌و ره‌خنه‌یه له‌ئه‌نجامه‌كانی كۆنگره ده‌گیرێت كه‌یه‌كێتی خه‌ریكه به‌ره‌و حزبێكی بنه‌ماڵه‌یی هه‌نگاو ده‌نێت، چونكه خێزانی مام جه‌لال و كوڕی كاك كۆسره‌ت و هه‌ندێك كه‌سی نزیكیان بۆ سه‌ركردایه‌تی ده‌رچوونه؟
ئارێز: هێرۆخان كچی خوالێخۆشبوو ئیبراهیم ئه‌حمه‌ده و هاوسه‌ری مام جه‌لاله، له‌وه‌ته‌ی شۆڕش هه‌یه له‌ناو شۆڕش و خه‌باتدا بووه، راسته تائه‌مدواییانه پۆستێكی حزبی وه‌رنه‌گرتبوو، به‌ڵام ئێستا كه‌ئه‌و پۆسته‌ی وه‌رگرتووه مانای ئه‌وه نییه كه‌یه‌كێتی به‌ره‌و بنه‌ماڵه‌یی ده‌چێت، ئه‌ویش وه‌كو تێكۆشه‌رێك مافی خۆیه‌تی خۆی كاندید بكات و خزمه‌ت بكات.
راڤه: چاوه‌ڕێی ئه‌وه ده‌كرا ماوه‌ی پۆستی سكرتێری گشتی دیاری بكرێت و ده‌سه‌ڵاته‌كان دابه‌ش بكرێن، كه‌چی به‌پێچه‌وانه‌وه، هه‌ندێك كه‌س پێیان وایه ده‌سه‌ڵاته‌كانی سكرتێری گشتی زێتر كراون، بۆچی؟
ئارێز: كۆنگره بڕیاری له‌سه‌ر په‌یڕه‌وی ناوخۆ داوه، هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێك كه بۆسكرتێر یان هه‌ر ئه‌ندام مه‌كته‌ب سیاسییه‌ك یان... دانراوه، كۆنگره بڕیاری له‌سه‌ر داوه، مام جه‌لال خۆی ده‌سه‌ڵاتی به‌خۆی نه‌داوه، به‌ڵكو كۆنگره ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی پێبه‌خشیوه.
راڤه: كه‌ی یه‌كێتی كه‌سێك بۆپۆستی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌ست نیشان ده‌كات؟
ئارێز: به‌دڵنیایه‌وه دووای ته‌واو بوونی كاروباره‌كانی كۆنگره قسه‌ی لێوه ده‌كرێت. ئه‌گه‌ر قسه‌شی له‌باره‌وه كرابێت من ئاگادر نیم.
تێبینی:
ئه‌م دیمانه‌یه له ژماره (15) ی گۆڤاری (راڤه) دا بڵاوبووه‌ته‌وه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
