
سه‌رۆكی كۆنگره: كورد چه‌ند له‌پایته‌ختی داگیركه‌ره‌كان نزیكبێته‌وه، ئه‌وه‌نده له‌خه‌بات بۆ مافی چاره‌نووسی دوور ده‌كه‌وێته‌وه.
كامیل ژیر، سه‌رۆكی كۆنگره‌ی نیشتمانی له‌باشووری كوردستان، له‌م وتوێژه‌دا تیشك ده‌خاته سه‌ر هه‌ندێك مه‌سه‌له‌ی چاره‌نوسسازی گرنگی مه‌سه‌له‌ی كورد و رۆڵی پارته‌كان تێداو راده‌ی كاریگه‌رێتی پایته‌خته‌كانی داگیركه‌ران له‌سه‌ر پارته كوردیه‌كان و رۆڵی هه‌ندێك بۆ له‌ناوبردنی مه‌سه‌له‌ی كورد.
له‌سایتی هاوڵاتی به‌شی عه‌ره‌بی (www.hawlati.info) ی رۆژی 4/4/2010 وه‌رگیراوه‌و كراوه به‌كوردی. به ئینگلیزیش له سایتی ollvoices بلاوكراوه‌ته‌وه كه سایتیكی ئه‌مریكیه‌و گرنگی ئه‌دا بهههوالهكانی جیهان.
پ/ مامۆستا كامیل ژیر، وه‌كو سه‌رۆكی كۆنگره و وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌زموون و چالاكیه‌كی پڕ كاری سیاسیتان هه‌یه، چی ده‌ڵێیت له‌باره‌ی سه‌ره‌تاكانه‌وه؟
- وه‌ك چاره‌نووس له‌ناخی هه‌موو كوردێكی نوسیبێت كهلهمنداڵیهوه ئاوێته‌ی سیاسه‌ت ببێت و پیاده‌ی كات، هۆی ئه‌وه‌ش باری ئه‌و داگیركراویهیه كه زۆر سته‌می لێكه‌وتۆته‌وه بۆسه‌ر هه‌موو توێژ و تایه‌فه و باوه‌ڕه كوردیه‌كان به‌درێژایی مێژووی پڕ شۆڕش و به‌رگری كه له‌وه‌وه توشی زۆر كاره‌سات و كوێره‌وه‌ی بووه. بۆ ده‌ربازبوون له‌و باره ناهه‌مواره‌ش، سیاسه‌ت خۆی كوتاوه‌ته ناو نائاگایی (اللاوعی) به‌كۆمه‌ڵی كورده‌وه. بۆیه هه‌موو تاكێكی كورد هه‌وڵده‌دا سیاسه‌ت بكات، به‌كرده‌وه یان به‌قسه یان به لایه‌نی كه‌مه‌وه له‌ناخیدا.
پاڵنه‌ری یه‌كه‌م كه‌وای له‌من كرد به‌شێك له‌بیرم به‌سیاسه‌ته‌وه خه‌ریك بكه‌م، گرمه‌ی فرۆكه‌یه‌كی چاوگێرانبوو كه‌ساڵی 1939 هاته ئاسمانی سلێمانیه‌وه. ئه‌و كاته ته‌مه‌نم ته‌نیا پێنج ساڵ بوو. وڕه‌ی ئه‌و فرۆكه‌یه ترسێكی ئه‌وتۆی خسته ده‌روونی خه‌ڵكی شاره‌وه كه فه‌رمانبه‌ران فه‌رمانگه‌كانیان به‌جێهێشت و دوكانه‌كان داخران هۆی ئه‌وه‌ش ئه‌و ماڵوێرانیهبوو كه پێش چه‌ند ساڵێك لهوبهروارهوه به‌سه‌ر خه‌ڵكی سلێمانیدا هاتبوو به‌هۆی فرۆكه‌كانی به‌ریتانیاوه كهبهبی به‌زه‌یی و به‌بی جیاوازی بۆردمانی سلێمانیان ده‌كرد، بۆ كوژاندنه‌وه‌ی شۆڕشه‌كانی شێخ مه‌حمودی حه‌فید سه‌رباری مه‌رگه‌ساته‌كه‌ی 6 ئه‌یلول 1930و دوای ئه‌وه‌ش هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی جیهانی دووه‌م له‌هه‌مان ساڵی 1939و ده‌وری فرۆكه جه‌نگیه‌كان كه‌رۆژانه وێرانكای و سه‌دان كوشتن‌یان له‌گه‌لی ناوچه‌ی جیهاندا ئه‌نجام ده‌دا.
به‌و هۆیانه‌وه ئاوێته‌ی سیاسه‌ت بووم و له‌ناو دانیشتنی خێزانیشمانهوه، به‌تایبه‌تی بیریاره‌كانیان وه‌ك هه‌ردوو هه‌ستیار (شاعیر) ی گه‌وره شێخ سه‌لامی خاڵی باوكم و ڕ. ب هه‌وری برای و خزمانی ترمانه‌وه، ئاسۆی بیرم فراوانبوو و فێری وانه‌كانی یه‌كه‌م بووم له‌سیاسه‌تدا، زانیم ئێمه نه‌ته‌وه‌یه‌كین ده‌ناڵێنین به‌ده‌ست پارچه‌كردن و به‌شبه‌شكردن و داگیركردن و زۆرلێكردنهوه و بێبه‌شین له‌ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی خۆمان، بۆیه ئه‌وه‌م خسته ئه‌ستۆی خۆم كه‌له‌پێناوی نه‌هیشتنی ئه‌و زوڵم و زۆرانه‌دا تێبكۆش‌م. كاتێكیش ته‌مه‌نم بوو به 14 ساڵ، ساڵی 1948 چوومه ناو رێكخستنه‌كانی حیزبی شیوعیه‌وه له‌و بڕوایه‌مه‌وه كه وامده‌زانی كلیلی سه‌ربه‌خۆیی و ئازادی گه‌لان له‌ناو داڵانه‌كانی مۆسكۆدایه به‌قسه‌ی شیوعیه‌كان! كاتێكیش له‌و دیده نائومێدبووم دوای جاڕی رژێمی كوماریی چه‌پڕه‌و له‌عێراق و رۆڵی پارتی كۆمۆنست له‌دژایه‌تی هه‌موو ره‌وتێكی نه‌ته‌وه‌یی، وازم له‌و پارته هێنا، هه‌رچه‌نده قوربانی زۆرم له‌پێناویدا به‌هۆیه‌وه دابوو، وه‌ك چه‌ندین جار زیندانیكردن و دوورخستنه‌وه‌م جارێك بۆ شوعیبه و جارێك بۆ ئه‌بوغرێب و پچراندنم له‌خوێندن. دوای ئه‌وه له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك رۆشنبیر رێكخراوێكی نه‌ته‌وه‌یی باوه‌ڕدارمان پێكهنا به‌ناوی (كاژیك) ه‌وه، كۆمه‌ڵه‌ی ئازادی و ژیانه‌وه و یه‌كێتی كورد له14/4/1959دا. دوای هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی ئه‌یلولیش، كاژیك تواناكانی خۆی و كادره‌كانی خسته خزمه‌تی شۆڕشه‌وه. ساڵی 1974یش دوای ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ رژێمی به‌غداد و بۆ یه‌كخستنی ریزه‌كانی شۆڕش، كاژیك چالاكیه‌كانی خۆی هه‌ڵپه‌سارد ئینجا دوای هه‌ره‌سی شۆڕش، ژماره‌یه‌ك لاوی كورد له‌هاوبیرانی كاژیك و خه‌ڵكی تریش، رێكخستنێكی نه‌ته‌وه‌ییانه‌ی باوه‌ڕداریان له‌ساڵی 1975دا پێكهێنا به‌ناوی (پاسۆك) ه‌وه له‌سه‌ر ره‌وتی كاژیك و به‌پێی هه‌مان فه‌لسه‌فه و ستراتیجی كاژیك، دوای ئه‌وه ژماره‌یه‌كی تر له‌سه‌ركرده‌و هاوبیرانی كاژیك له‌ئه‌وروپا رێكخستنێكی تریان به‌ناوی كۆنگره‌ی نیشتمانی كوردستان KNC دامه‌زراند به‌ئامانجی ئه‌وه‌ی ببێته چه‌ترێك بۆ كۆكردنه‌وه‌ی هه‌موو پارته كوردیه‌كان له‌به‌ره‌یه‌كی هه‌میشه‌ییدا و ئاراسته‌كردنی چالاكیه‌كانیان بۆ خه‌بات له‌پێناوی سه‌ربه‌خۆییدا، سه‌رباری رۆڵی كۆنگره بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیاری نه‌ته‌وه‌یی له‌نێوان نوسینه‌كانیان و سایتی ئهنتهرنێتهوهو ده‌وری كۆنگره له‌ناسینی مه‌سه‌له‌ی كوردا به‌گه‌لان و حكومه‌ته‌كانی جیهان.
پ/ راده‌ی وه‌ڵامی پارته‌كان چه‌ندبوو بۆ ئامانجه‌كانی كۆنگره به‌تایبه‌تی خه‌بات له‌پێناو سه‌ربه‌خۆییدا؟
- سفر.
پ/ بۆ؟
- چونكه پارتی نه‌ته‌وه‌یی نین به‌واتا راسته‌كه‌ی، سه‌رباری ئه‌وه‌ی به‌گرێی خوارده‌ستی داگیركه‌رانی كوردستانه‌وه ده‌ناڵێنن و نه هه‌ڵوێستێكی سه‌ره‌تایی نه‌گۆڕیان هه‌یه و نهستراتیجێكی روون له‌به‌رنامه‌یاندا و شه‌ڕی ناوخۆی ساڵههاو بڵاوبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی لهریزهكانیانداو گه‌لی لایه‌نی نه‌رێتی تر یان له‌ولاوه بوه‌ستی.
پ/ ئه‌ی چار؟
- چار نه‌هێشتنی پارتایه‌تیه، چونكه گه‌لانی رزگارنه‌بوو، بۆ سیسته‌می پارتایه‌تی ده‌ست ناده‌ن. پارتییه‌كان له‌م جۆره كۆمه‌ڵگه‌یانه‌دا هیچ نین جگه له‌وه‌ی پوازێكن له‌جه‌سته‌ی نه‌ته‌وه‌دا و كابووسێكن به‌سه‌ریه‌وه و زهلكاوێكن بۆ گه‌نده‌ڵی و ئامڕازێكن به‌ده‌ست داگیركه‌رانه‌وه بۆ له‌تكردنی ریزه‌كانی كۆمه‌ڵ و ئیفلیج و لاوازكردنی و كردنی به‌كێڵگه‌یه‌كی به‌پیت بۆ گه‌شه‌كردنی میكرۆبی دووبه‌ره‌كی و ئاسانكاری بۆ بنه‌مای كوتیكه و كۆتیكه كه داگیركه‌ران به‌رانبه‌ر داگیركراوه‌كانیان په‌یڕه‌وی ده‌كه‌ن. ئینجا پارتیه كوردیه‌كانی كه‌ئه‌مرۆ هه‌ن، له‌ئه‌نجامی گرێی خواردهستیانهوه بۆ داگیركه‌رانی كوردستان له‌چه‌ند سه‌ده‌یه‌كه‌وه، خراپترن لهپارتیهكانی ئه‌و گه‌لانه‌ی قه‌واره‌ی سیاسی خۆیان هه‌یه. له‌رووی كردهییشهوه ئه‌و پارته كوردیانه‌مان بینی كه‌چۆن جۆره‌ها بیانویان دروست ده‌كرد بۆ دانانی كۆسپ له‌رێی ژماره‌یه‌ك هه‌لی سه‌ربه‌خۆییدا و گۆڕینه‌وه‌ی ئه‌و هه‌لانه به هه‌ندێك دروشمی پروپوچی وه‌ك په‌یوه‌ندی مێژوویی و دیموكراتی درۆزنه‌و ئوتونۆمی و فیدڕاڵی، یان خۆبه‌ستنه‌وه به‌و دهستورانهوه كه ده‌سه‌ڵاته‌كانی ناوه‌ند خۆیان كاریان پێناكه‌ن كهلهراستیشدا ئه‌وانه هیچ نین جگه لهمهرهكهبی سه‌ر كاغه‌ز و شیاوی گۆڕین و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ن. ئه‌وه‌بوو چه‌ندین ده‌ستوری عێراقمان بینی كهلهخراپهوه بۆ خراپتر ده‌گۆڕان، ده‌ستور وه‌ك سه‌دام حسین پێناسه‌ی ده‌كات (پهرهیهكه ئه‌مرۆ ده‌ینوسین سبه‌ینی ده‌یدڕێنین) .
پ/ هه‌ڵوێستان به‌رانبه‌ر بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان؟
- لایه‌نگری بووین له‌به‌ر هه‌ندێك هۆ:
یه‌كه‌م: چونكه پارتێك نه‌بوو له‌سه‌ر شێوازی ئه‌و پارتانه‌ی كه‌هه‌ن، به‌ڵكو بزوتنه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری گشتگیربوو به‌چاوپۆشین له‌پاشخانی سونبوله‌كانی.
دووه‌م: پێویست بوو به‌رهه‌ڵستكاری بخرێته ناو په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه تا به‌رووی ئه‌و گه‌نده‌ڵیه‌دا بوه‌ستی كه‌خه‌ریكه ئه‌و حكومه‌ته خۆشه‌ویسته‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌ناوبه‌رێت كه‌به‌خوێنی هه‌زاران شه‌هید دامه‌زرا.
سێهه‌م: ده‌شی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه ببێته جێگره‌وه‌ی پارتیه كلاسیكیه كۆنه‌كان و ده‌شی بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردی به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی به‌رێت. پێشتر نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌وه‌نده شانازی به‌پارچه هۆنراوه‌یه‌كی هه‌ستیار م. نوریه‌وه كردوه كه بانگه‌شه‌ی سه‌ربه‌خۆیی تێدا ده‌كات به‌راده‌یه‌ك كه هانیداوه ئه‌و پارچه هۆنراوه‌یه بخاته سه‌ر به‌رگی یه‌كه‌می په‌رتوكه‌كه‌ی (له‌كه‌ناری دانووبه‌وه بۆ خڕی ناوه‌زه‌نگ)، به‌ڵام ئێستا مه‌سه‌له‌كه جۆرێكیتر ده‌رچوو كاتی بینیمان ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه‌ش رووده‌كاته به‌غداد و په‌رله‌مانی به‌غداد و پله‌وپایه حكومیه‌كانی به‌غداد، چونكه به‌باوه‌ڕی ئێمه به‌غداد و تاران و ئه‌نكه‌ره و دیمه‌شق چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی نه‌ته‌وه‌یی ئێمه ناكه‌ن. هه‌روه‌ها پله‌وپایه‌ی حكومی له‌و پایته‌ختانه‌دا سودێكیان نابێت به‌سه‌رۆكایه‌تی كۆمار و هه‌ر پلهیهكیكهشهوه ماده‌م ئه‌و نه‌ته‌وانه دان به‌مافی چاره‌نووسی نه‌ته‌وه‌كه‌ماندا نانێن، به‌ڵكو به‌گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌شدا كهبهناوچهی ناكۆكی له‌سه‌ر ناوده‌برێت بۆ سه‌ر كوردستان! له‌به‌رئه‌وه كورد چه‌ند له‌پایته‌ختی داگیركه‌ره‌كان نزیك ببێته‌وه، ئه‌وه‌نده له خه‌بات بۆ مافی چاره‌نووسی دوورده‌كه‌وێته‌وه. به‌چاوی خۆشمان لهپێج ساڵی رابردوودا بینیمان كه ئه‌و ژماره زۆره لهپهرلهمانكار و وه‌زیر و گه‌وره فه‌رمانبه‌ره‌ی كورد، به‌سه‌رۆك كۆماریشه‌وه، نه‌یانتوانی گوندێك بگێرنه‌وه بۆ سه‌ر هه‌رێم. جگه‌له‌وه كورد ئه‌زمونێكی دوورودرێژی هه‌یه له‌وه‌رگرتنی پله‌كانی سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیر و سه‌ركردایه‌تی سوپا و ئه‌ندامێتی په‌رله‌مان و ... هتد، له‌به‌غدادا له‌سه‌رده‌می پاشایه‌تیه‌وه و دواجار پله‌ی جێگری سه‌رۆك كۆمار له‌سه‌رده‌می سه‌دامدا به‌بی ئه‌وه‌ی هێزو توانایه‌كیان هه‌بووبی بۆپاڵنانی ره‌وره‌وه‌ی مه‌سه‌له‌ی كورد نیوههنگاو بۆ پێشه‌وه! ئێستاش هه‌ڵوێستی چاودێرمان هه‌یه له‌سه‌ر بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئاخۆ ئه‌میش هه‌مان ره‌وتی خوارده‌ستی (التبعیه) ی ده‌بێت بۆ داگیركه‌ران، یان به‌ره‌و ره‌وتی نه‌ته‌وه‌ییانه‌ی راست ئه‌ڕوات؟ دوایش بۆ هه‌ر روداوێك وتاری خۆمان ده‌بێت.
پ/ گرنگترین به‌رهه‌مه‌كانی كۆنگره چیه به‌وپێیه‌ی ئێوه له‌سه‌ركرده ده‌ركه‌وتووه‌كانی ئه‌و كۆنگره‌یه‌ن؟
- دامه‌زراندنی كۆنگره، خۆی له‌خۆیدا به‌رهه‌مێكی گرنگه. كۆنگره تائێستا شه‌ش كۆنگره‌ی گشتی به‌ستووه كه نوێنه‌ری هه‌ندێك پارتی كوردی و كه‌سایه‌تی كوردی ده‌ركه‌وتوو و ژماره‌یه‌ك نوێنه‌ری حكومه‌ت و په‌رله‌مان و رۆژنامه‌وانی ئه‌وروپی تێدا به‌شداربوون. هه‌روه‌ها بروسكه‌یه‌كی زۆری هاوسۆزی له‌سه‌رۆكی هه‌ندێك له‌ده‌وڵه‌ته گه‌وره‌كانه‌وه پێگه‌شتووه، دوای ئه‌وه كۆنگره به‌شداری له‌دامه‌زراندنی حكومه‌تی رۆژئاوای كوردستاندا له‌تاراوگه كردوه. گرنگترین شتێكیش كه‌كۆنگره لهدورستبوونیهوه ئه‌نجامی ده‌دات: بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیاریی نه‌ته‌وه‌ییه له‌رێگه‌ی بڕیاره‌كانی و نوسین و سیمناری كادركانی و گۆڤار و سایته‌كه‌یه‌وه له ئه‌نته‌رنێت و ده‌ڕبڕینی رای بابه‌تیانه‌ی خۆی به‌رانبه‌ر جۆره‌ها روداوی جیهانی و هه‌رێمی و ناوچه‌یی په‌یوه‌ندیدار به كێشه‌ی كوردیه‌وه.
پ/ ئایا كۆنگره ژماره‌یه‌كی ئه‌وتۆ ئه‌ندامی هه‌یه‌كه هاوشانی پارتییه كوردیه‌كانی ئێستای ناو كوردستانبن؟
- كۆنگره پارتێك نییه تا ئه‌ندام كۆبكاته‌وه له‌شانه و رێكخراوه‌كانیدا رێكیان بخات. كۆنگره زیاتر بزاوتێكی بیرمه‌ندییه وه‌ك له‌وه‌ی رێكخستنێك بێت له‌شێوازی رێكخستنه پارتێكان، ئه‌ركی كۆنگره بڵاوكردنه‌وه‌ی وشیاری نه‌ته‌وه‌ییه وه‌ك پێشتر وتم، دوای ئه‌وه‌ش ناساندنی مه‌سه‌له‌ی كورد به‌جیهان ئینجا نزیككردنه‌وه‌ی باری سه‌رنجی پارتیه كوردیه‌كان و كۆكردنه‌وه‌یان له‌به‌ره‌یه‌كی یه‌كگرتوودا بۆ یه‌كخستنی هێزه سه‌ربازییه‌كانیان و نه‌هێشتنی ناكۆكی و به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی پارتیانه هیچ نه‌بێت له‌قۆناغی خه‌باتی رزگاریدا. ئه‌م ئه‌ركانه‌ش پێویستیان به‌چه‌ندێتی ئه‌ندامه‌وه نییه. به‌ڵكو پێویستیان به جۆرێتی ئه‌ندام و لایه‌نگرانه‌وه هه‌یه.
پ/ تاكه‌ی!؟ ئه‌ی ئه‌گه‌ر كار هه‌ر به‌م جۆره‌ی ئێستا رۆی؟
- ئه‌و كاته دوورنییه كۆنگره بچهرخی بۆ بزوتنه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری فراوان بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئامانجه بنچینه‌یه‌كه‌ی كه ئازادی و سه‌ربه‌خۆییه.
پ/ ئایندهی كورد له‌عێراقی ئێستادا چۆن ده‌خوێنیته‌وه؟
- با وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ت به تۆزی درێژی بده‌مه‌وه هاوكار له‌گه‌ڵ دیدو بۆچونێكی نوسه‌ری به‌توانای كورد (ئه‌حمه‌د قه‌ره‌داغی) له‌وتارێكی به‌نرخی بڵاونهكراوهیدا به‌ناونیشانی: گری رۆچوهكان به‌مێژوودا:
ئه‌و توخمه سه‌ره‌كیانه‌ی گیراوه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌وڵه‌تی عێراقی تازه دروست ده‌كه‌ن و تایبه‌تمه‌ندێتی خۆیان هه‌یه و هێز له‌كۆمه‌ڵی گرێی مهڵاسخواردوو له نائاگایی به‌كۆمه‌ڵی ئه‌و توخم و پێكهاته كۆمه‌ڵایه‌تیانه‌وه وه‌رده‌گرن، ده‌كرێت وتار له‌باره‌ی گری و شوێنهوارهكانیانهوه به‌مجۆره كورتكهینهوه:
1- شیعه: ئه‌مانه زۆرینه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی پێكده‌هێنن و به‌گرێی هه‌ستكردن به‌تاوانی مێژووه‌وه ده‌ناڵێنن. ئه‌و گرێیه‌ش ره‌گی رۆچووه به روداوه مێژوویه‌كه‌ی كهربهلاو مه‌رگه‌ساته‌كه‌ی ئیمام حسین (سلاوی لێبی) له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه كه‌ده‌بوو پشتی بگرن و جیهادی له‌گه‌ڵدا بكه‌ن. هه‌روه‌ها جۆرێك له (ماسۆكێتی) له‌ناو شیعه‌دا بڵاوهكه ده‌كرێت ناویبنێم (گرێی ده‌ركه‌وتن له‌ده‌وری ستهملێكراودا) ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌وه كه له‌سه‌رده‌می ئهمهوییهكانهوه و به‌درێژایی مێژووی ئیسلامی، به‌ر زۆر‌و سته‌م كه‌وتوون. له‌ئه‌نجامی ئه‌و باره‌شه‌وه، شیعه له‌زۆر كاتدا (به‌شێوه‌یه‌كی نائاگایی) به‌لای ئه‌وه‌دا ده‌چن كه قوربانی و زۆرلێكراون زیاتر له‌وه‌ی سته‌مكار و زاڵمبن. ئه‌م راستیه‌ش له‌بینینی نوری مالیكیه‌وه ده‌ركه‌وت كه‌چۆن ئێواره‌ی رۆژی هه‌ینی 26/3/2010 دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی 7ی مارت له‌په‌رده‌ی ته‌له‌فیزیۆنه‌وه له‌ده‌وری ستهملێكراودا دهیبزڕكان و سكاڵای له‌و ئه‌نجامه ده‌كرد كه‌هێشتا خۆی سه‌رۆكی حكومهتبوو و ده‌سه‌ڵاتی فه‌رمانره‌وایی به‌ده‌سته‌وه بوو و هێزه سه‌ربازی و شارستانیه‌كان له‌ژێر ركێفی خۆیدا بوون! كه‌ئه‌وه‌ی په‌یره‌وكراوه: به‌رهه‌ڵستكاران سكاڵا ده‌كه‌ن نه‌ك به‌پێچه‌وانه‌وه!.
2- كورد: ئه‌مانیش به‌درێژایی مێژووه‌كه‌یان به‌ده‌ست سته‌م و داگیركراویهوه ناڵاندوویانه، خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتی راسته‌قینه له‌زۆربه‌ی كاتدا، ئه‌گه‌ر نه‌ڵێین هه‌موو كات، بێگانه‌ی داگیركهربووه. به‌وجۆره له‌نائاگایی (فی اللاوعی) كوریدا ئه‌وه چه‌سپیوه كه ده‌سه‌ڵاتداره‌كه‌ی هه‌ر ده‌بێت (نا كوردێك بێت) ئه‌م گرێ مێژووییه نائاگاییه ئه‌و كورده‌شی لێبهدهرنهبووه كه‌له‌توانایدا بووه رۆژی له‌رۆژان فه‌رمانڕه‌وایی گه‌له‌كه‌ی بكات و ئه‌وه‌نده باوه‌ڕی نییه (له‌سه‌ر ئاستی نائاگایی به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه) كه‌شیاوی ئه‌وه‌یه ببێته جێگره‌وه‌ی فه‌رمانڕه‌وایی بێگانه‌و ده‌شی وێنه‌ی ئه‌و فه‌رمانڕه‌وایه سه‌ركه‌وتووبێت له‌فه‌رمانڕه‌وایی گهلێكیكهدا له‌كاتێكدا سه‌ركه‌وتوو نابێت بۆ فه‌رمانڕه‌وایی گه‌له‌كه‌ی خۆی، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌و گرێیه‌وه كه‌دوو كاریگه‌ری هه‌یه، كاریگه‌رییه‌ك له‌سه‌ر فه‌رمانڕه‌واكه و كاریگه‌ریه‌ك له‌سه‌ر فه‌رمان لهسهركراوهكه له‌یه‌ك كاتدا. ئه‌م راستیه‌ش لهعێراقچیهتیهكهی تاڵه‌بانیدا ده‌ركه‌وتووه كه زیاتره له‌و عێراقیانه‌ی بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه عێراق به‌شێكه له‌نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب و به‌راده‌یه‌كیش نوساوه به‌یه‌كێتی عێراقه‌وه كهبهجێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا جوزێف بایدنی وتوه (پرۆژه پێشنیاركراوهكهت بۆ دابه‌شكردنی عێراق له‌لایه‌ن پێكهاته‌كانی عێراقه‌وه په‌سه‌ند ناكرێت... وازمان لێبێنه خۆمان كێشه‌كانمان به‌رێگه‌ی تایبه‌تی خۆمان چاره‌سه‌ربكه‌ین) هه‌روه‌ها ئه‌و هه‌میشه بیرۆكه‌ی ده‌وڵه‌تی كوردی ره‌تده‌كاته‌وه و به‌خه‌ونی هه‌ستیارانی پێناسه ده‌كات وه‌ك كورد له به‌هه‌شتی بهرینێكی ئه‌وتۆدا بژی كهروبارێك به‌ختیاری بهژیریا بڕوات به‌و یه‌كێتیه‌ی له‌گه‌ڵ داگیركهرانیدا! به‌وه‌ش ئه‌و شیاوتره بۆ ده‌وره‌ی دووه‌می سه‌رۆكایه‌تی كۆمار زیاتر له‌و ناكوردانه‌ی به‌خۆیان ره‌وا نابینن (هیچ نه‌بێت له‌رووی راگرتنی هه‌سته‌وه) كه ده‌وڵه‌تی كوردی به‌و پێناسه‌یه پێناسهبكهن.
3- عه‌ره‌بی سوننه: ئه‌وانه به‌درێژایی كاریگه‌ری فه‌رمانڕه‌وایی دژوار و خۆسه‌پێنی فه‌رمانڕه‌وا موسڵمانه سوننیه‌كان كه‌له سه‌رده‌می ئهمهویهكانهوه ده‌ستی پێكردووه و به‌ناو سه‌رده‌می عه‌باسیه‌كان و به‌ناو سه‌رده‌می عوسمانیه‌كاندا ده‌روات تا ده‌گاته سه‌رده‌می ئه‌وه‌ی به‌حكومی عه‌ره‌بی نیشتمانی ئێستا ناوده‌برێت، له‌سه‌ر فه‌رمانڕه‌وایی سته‌مكارانه‌ی تاكڕه‌و راهاتوون و ده‌شتوانین بڵێین ئه‌وانه تاڕاده‌یه‌ك چێژ له‌وه وه‌رده‌گرن. هه‌روه‌ها دووریی ئاینی و هه‌وڵه‌كانی (وعاڤ السلاگین) ی پیاوانی ئاین به‌شداربوون له‌وه‌دا كه دوورییه‌كی پیرۆزمهنی بكه‌ن به‌به‌ر ئه‌و جۆره فه‌رمانڕه‌وایی و خۆسهپاندنهدا. فه‌رمانڕه‌وا سته‌مكاره یه‌ك له‌دوا یه‌كه‌كان به‌درێژایی چه‌ندین سه‌رده‌می درێژ ئه‌و تێگه‌یشتنه‌یان له‌گه‌نجینه‌ی نائاگایی به‌كۆمه‌ڵی خه‌ڵكدا دروستكردووه كه ده‌بێت فه‌رمانڕه‌وا به‌سام و به‌هێز و ملهووڕو دهسوهشێنبی. به‌و جۆره كاره‌كه به‌لای ده‌سه‌ڵاتداری به‌هێز و سته‌مكاردا شكاوه‌ته‌وه به‌جۆرێك كه‌به‌های فهرمانداریهكهی بدرێت به‌سه‌ر جۆره فهرماندارییهكی تردا كه ده‌شێت كراوه و دادپه‌روه‌ربێت، به‌ڵام (به‌باوه‌ری ئه‌وانه) فشه‌ڵ و لاواز بێت و له‌وانه‌بێت كه ببێته ده‌رگایه‌ك بۆ ئاژاوه و له‌یه‌كترازان و نه‌بوونی ئارامی، نموویهك بۆ ئه‌مه، ئه‌و لێدوانه (ناسروشتی و بێ بیانوانه) به‌بیر ده‌هێنینه‌وه له‌لایه‌ن زۆرێك له‌عه‌ره‌به سوننه‌كانه‌وه له‌عێراق و له‌ده‌ره‌وه‌ی عێراقدا، له‌سه‌ر فه‌رمانڕه‌وای پێشووی عێراق (سه‌دام حسین) كه‌نازناوی (فه‌رمانده‌ی پێویست) یان ده‌خسته پاڵی و گه‌وره‌یان ده‌كرد له‌رۆژانی فه‌رمانڕه‌واییه‌كه‌ی و دوای رۆیشتنیشی. نموونه یه‌كێكه بۆ ئه‌و نائاگاییه كهڵهبووه: دوای ئاشكراكردنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی 7/3 ئه‌یاد عه‌لاویمان له ته‌له‌فیزیۆنه‌وه بینی كه‌چۆن شانازی به‌وه‌وه ده‌كرد حكومه‌تێكی به‌هێزی خاوه‌ن دووریی عه‌ره‌بی و ئیسلامی پێكده‌هێنێت! ئه‌و هێز و ئه‌و دووریه‌ش له‌قسه‌كانی عه‌لاویدا، واتا و لێكداوهنهی خۆی هه‌یه! له‌به‌ر رۆشنایی ئه‌و قسانهماندا، من وایده‌بینم توانای راهاتنی پێكهاته كۆمه‌ڵایه‌تیه سه‌ره‌كیه‌كان له‌عێراقدا، یان تێكه‌ڵاوبوونی سروشتیانه له‌قه‌واره‌یه‌كی سیاسی یه‌كگرتوو پێكه‌وه‌ژیاندا، كارێكی یه‌جگار گرانه (ئه‌گه‌ر نه‌ڵیین كارێكی نه‌كرده‌یه) .
ئینجا ده‌شێت زۆرێك بڵێن ئه‌وه راست نییه و تاقیكردنه‌وه‌كانی ئێستای عێراق ئه‌وه‌یان تاڕاده‌یه‌ك سه‌لماندووه كه‌جۆرێك له‌سه‌ركه‌وتنی ئه‌و راهاتنه له‌توانادایه، به‌ڵام من هه‌ندێكی تر ده‌خه‌مه سه‌ر قسه‌كانی پێشووم كه ئه‌گه‌ر وایدابنێین هه‌ندێك سهكهوتن له‌كۆكردنه‌وه‌ی پێكهاته عێراقیه نهگونجاوهكانیشدا به‌ده‌ست هاتبێت، ئه‌وا نابێت له‌بیرمان بچێت كه‌ئه‌وه به‌بووونی سه‌رپه‌رشتی (یان راستر چاودێری ئه‌مه‌ریكاوه بوه) كاتێكیش كاریگه‌ری ئه‌مه‌ریكی نامێنێت یان لاواز ده‌بێت به‌هه‌ر هۆیه‌ك (ئه‌وه‌ش ئێستا یان كاتێكیكه هه‌ر رووده‌دات) ئه‌وسا بارودۆخه‌كه به‌جۆرێك ده‌شێوێت و رێره‌وێك ده‌گرێت كه جڵهوگرتنهوهی گرانبێت و ئه‌وسا پێكهاتنه درۆینه‌كان و رووپاماڵیهكان بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كه‌له‌به‌ره‌كان و نه‌هێشتنی ناكۆكیه ره‌گداكوتاوه‌كان و جیاوازییه گیرخواردووه‌كان كه‌ڵكیان نابێت.
كاریگه‌ریه به‌هێزه‌كانی تێگه‌یشتنه ره‌گداكوتاوه‌كان له‌نائاگایی به‌كۆمه‌ڵی گه‌لان و كۆمه‌ڵه مرۆییه‌كان به‌جۆرێك به‌هێز و پهزمهندهیه كه ده‌شێت له‌سه‌رووی بیركردنه‌وه‌وه بێت. له‌وه‌ش خراپتر له‌م بواره‌دا ئه‌وه‌یه كه‌به‌زۆری له‌توانادا نابی جڵه‌وی ئه‌و كاریگه‌ریانه بگیری یان به‌ڕێكاری سه‌روانه (اجرا فوقی) و رووكه‌شانه‌و په‌نابردن بۆ ته‌گبیر و پیاده‌كردنی ئاسایی چاره‌سه‌ربكرێت كه‌له‌ئاستی قوڵی و وردی هۆكان و پاڵنه‌ره‌كانی ئه‌و كاریگه‌ریه قوڵ و مه‌ترسیدارانه‌دا نه‌بێت، بۆیه ئه‌وانه بارودۆخه‌كه خراپتر ده‌كه‌ن!
ئه‌وه‌یه خوێندنه‌وه‌ی بابه‌تیانه و كردهییانه بۆ ئایندهی عێراقی ئێستا به‌ئاینده‌ی كوردیشه‌وه. گومانیشی تێدانییه كه مه‌رگه‌ساته‌كه له‌سه‌ر كورد دووجا ده‌بێت، ئه‌گه‌ر هه‌مووی نه‌بێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی دوای كۆتایهاتنی شه‌ڕی عێراق و ئێران، بۆیه له‌سه‌ر هه‌موو كوردێك پێویسته، ده‌سه‌ڵاتدار یان بی ده‌سه‌ڵات، پارته‌كان و تاكه‌كان، له‌م راستیانه بگه‌ن و دووركه‌ونه‌وه له‌گه‌نده‌ڵی و نۆكه‌ری و دوژمنایهتیهكانیان كهلاخهن و رایه‌ڵێك پێكیانه‌وه ببه‌ستێته‌وه بۆ خاڵ خستنه سهرپیتهكانی په‌یمانێكی شه‌ره‌ف بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه باڵاكانی نه‌ته‌وه‌ی كوردمان. ئه‌وه‌ش به‌یه‌كخستنی هه‌ڵوێست به‌رانبه‌ر بێگانه و دانانی نه‌خشه‌یه‌ك بۆ گێرانه‌وه‌ی باوهڕبهخۆكردن بۆ چاره‌سه‌ركردنی گری مێژووینه نائاگاییه چه‌قبه‌ستووه‌كان له‌ده‌روونماندا، ده‌سه‌ڵاتدار و بی ده‌سه‌ڵات، نه‌زان و زانا و گێرانه‌وه‌ی ژیاری بۆ كه‌سێتی روخاوی كوردی له‌ئه‌نجامی ئه‌و زۆر سته‌م و داگیركردنه‌وه له‌لایه‌ن داگیركه‌رانی بێگانه‌وه، دیاره بۆ هه‌ر ده‌ردێك ده‌رمانێك هه‌یه، رسواكردنی گه‌نده‌ڵی و وازهێنان لهنۆكهرایهتی و ده‌ستكردن به‌په‌روه‌رده‌ی نه‌ته‌وه‌ییانه‌ی راست و چاره‌سه‌ره زانستییه ده‌روونیه‌كان له‌ڕێگه‌ی خوێندن و له‌كه‌ناڵی هۆكاره‌كانی راگه‌یاندنه‌وه‌و تێگه‌یاندنی هه‌مووان له‌وه‌ی كهبهبی بوونی سه‌ربه‌خۆیی، ئازادیوبهختیاری و گه‌شه و یه‌كسانی و پاراستنی ناموس و سه‌روه‌ریی و ئارامی بوونیان نابێت. ئه‌وانه‌ش ده‌بنه زامن بۆ نه‌هێشتنی خڵته‌ی كه‌ڵه‌كه‌بوو له‌ده‌روونماندا به‌درێژایی مێژوو، دوایش ده‌ربازبوون له‌دۆزه‌خی داگیركردن كه‌ئه‌وه‌ش كاری نه‌كرده و خه‌ونی هه‌ستیاران نییه، پێش ئێمه گه‌لانی ئیمپراتۆریه به‌هێزه خاوه‌ن سوپا زۆره‌كان و گه‌لانی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت كه‌دووه‌م هێزبوو له‌جیهاندا و خاوه‌ن چه‌كی كۆكوژبوو، رزگاربوون. ئه‌گه‌ر گه‌لێك ژیانی بوێت كۆت و به‌نده‌كه‌ی هه‌ر ده‌بی بشكی.
پ/ دوا وته‌تان؟
- به‌بی سه‌ربه‌خۆیی ژیان بوونی نییه، گه‌یشتن به‌م ئامانجه‌ش رێگه‌و هونه‌ری خۆی هه‌یه و مه‌رج نییه كه‌هه‌ر به‌خوێن و كوێره‌وه‌ری بێت.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
