*هیچ حزبێك به‌قه‌ده‌ر پارتی ئاماده نییه، گۆڕانكاریی بكات
*به‌ره‌ی دژ به‌یه‌كتر وجوودی نییه له‌نێو پارتی دیموكراتی كوردستاندا
خه‌سرۆ پیرباڵ نووسه‌ر و چاودێری سیاسیی و به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له رێی ئه‌م دیمانه تایبه‌ته‌وه تیشك ده‌خاته سه‌ر هه‌وڵه‌كانی پارتی به‌مه‌به‌ستی سازدانی كۆنگره‌ی سیانزه‌ی ئاسایی ئه‌و حزبه و پێیوایه كه بارودۆخی عێراق و كوردستان گۆڕاوه و پێویسته پارتی وه‌ك هێزێكی سه‌ره‌كیی له هاوكێشه‌كانی كوردستان و عێراقدا له‌رێی ئه‌م كۆنگره‌یه‌وه خۆی نوێ بكاته‌وه. له به‌شێكی تری دیمانه‌كه‌دا پیرباڵ هێما ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی پارتی ئاماده‌یه بۆ گۆڕانكاریی زیاتر و خۆنوێكردنه‌وه و ده‌ڵێت هیچ حزبێك نییه هێنده‌ی پارتی ئاماده‌یی گۆڕانی تێدا بێت. پاشان ئه‌وه ره‌تده‌كاته‌وه له‌ناو پارتیدا باڵباڵێن و كوتله‌گه‌رایی هه‌بێت و پێیوایه ئه‌وه له‌ناو پارتیدا نه‌ك بوونی نییه به‌ڵكو بۆ له‌مه‌و پاشیش زه‌مینه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی نییه. پاشان رایده‌گه‌یه‌نێت پارتی له به‌ستنی كۆنگره نه‌ترساوه، دواخستنی كۆنگره‌ش به‌هۆی بارودۆخی كورد له عێراقدا بووه دوای پرۆسه‌ی ئازادكردنی عێراق و له‌به‌شی كۆتایی دیمانه‌كه‌شدا تیشك ده‌خاته سه‌ر رۆڵی نێچیرڤان بارزانی و پێیوایه رۆڵێكی به‌رچاوی ده‌بێت له پرۆسه‌ی نوێكردنه‌وه‌ی پارتیدا له‌میانه‌ی كۆنگره‌ی سیانزه‌وه.
ستیڤان: وا بڕیاره پارتی له مانگی تشرینی دووه‌می داهاتوو كۆنگره‌ی سیانزه‌ی ئاسایی خۆی ببه‌ستێت. من پرسیار ده‌كه‌م گرنگی ئه‌م كۆنگره‌یه بۆ پارتی چییه به‌تایبه‌ت كه ماوه‌ی یانزه ساڵه ئه‌و حزبه كۆنگره‌ی نه‌به‌ستووه؟. ئایا گرنگترین ئه‌و هه‌نگاوانه چی ده‌بن كه ئه‌م كۆنگره‌یه‌ی پارتی به‌دوای خۆیدا ده‌یهێنێت؟.
خه‌سرۆ پیرباڵ: به‌ستنی كۆنگره له‌ناو هه‌ر حزبێك، مه‌سه‌له‌یه‌كی زۆر ئاسایی و ته‌ندرووسته، حزب خۆی نوی ده‌كاته‌وه، نه‌فه‌سێكی نوی، ئاڵوگۆڕی بیروڕا، گۆڕینی شێوازی كاركردن و مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ رووداو و پێشهاته چاره‌نووسسازه‌كانی پارتی و باروودۆخی وڵاته، به‌شێوه‌یه‌كی جیددی، پارتی كار بۆ به‌ستنی كۆنگره‌ی نوی ده‌كات، ئه‌مڕۆكه گۆڕانكاریی گه‌وره گه‌وره روویانداوه له كوردستان و له‌سه‌رتاسه‌ری عێراقدا، پارتی دیموكراتی كوردستانیش له رابه‌رایه‌تی و چه‌قی گۆڕه‌پانی سیاسیی عێراقدایه، سه‌نگی پارتی، كار و خه‌باتی سه‌ركردایه‌تی پارتی له پێشه‌نگی پرۆسه‌ی سیاسیی عێراقی نوێدایه، له‌به‌رئه‌وه‌شه ئه‌و كۆنگره‌یه زۆر گرینگه، له‌كات و ساتێكی ئاوادا. پاش كۆنگره، باروودۆخی نێو خودی پارتی به‌ره‌و پێشه‌وه‌تر ده‌چێت، ته‌كانێك ده‌درێته كار و به‌رنامه‌ی رێكخستنه‌كان و نه‌فه‌سی نوی، شێوازی كاركردنی نوی، بێگوومان خزمه‌تی گه‌وره‌تری هاووڵاتیان و كۆمه‌ڵگای به‌دوواوه دێن.
ستیڤان: ده‌وترێت پارتی دیموكراتی كوردستان له رێی ئه‌م كۆنگره‌یه‌وه كۆمه‌ڵێك گۆڕانكاریی چاوه‌ڕواننه‌كراو ده‌كات له‌سه‌ر ئاستی په‌یڕه‌و و پرۆگرام و له‌سه‌ر ئاستی هێنانه پێشه‌وه‌ی توانا و مه‌لامیحی نوێ بۆ سه‌ركردایه‌تی تازه‌ی پارتی. ئێوه چۆن ده‌ڕواننه ئه‌و گۆڕانگارییانه و پێتانوایه تا چه‌ند ئه‌م كۆنگره‌یه توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه گۆڕانكاریی جیددی بكات؟.
خه‌سرۆ پیرباڵ: هیچ حزبێك به‌قه‌ده‌ر پارتی ئاماده نییه، گۆڕانكاریی بكات به‌مه‌به‌ستی خزمه‌تكردنی میلله‌ت، پارتی هه‌میشه له پێشكه‌وتن بووه، به‌ڵام له‌بوواری راگه‌یاندن، پارتی ساكارانه كاری له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه كردووه، به‌بێفیزیی و بێهاتووهاوار و رێكڵام، پارتی هه‌میشه نوێبۆته‌وه، هه‌میشه ته‌فاعوولی له‌گه‌ڵ گۆڕانكارییه‌كاندا كردووه و سه‌ركردایه‌تی ئه‌وه‌ی له‌به‌رژه‌وه‌ندیی میلله‌ت بووه كردوویه‌تی.
ستیڤان: هه‌ندێكجار له رێی هۆیه‌كانی راگه‌یاندنه‌وه گوێمان له‌وه ده‌بێت، پارتی له‌ئێستادا دوو ئاڕاسته‌یه ئه‌گه‌ر نه‌ڵێین دوو كوتله‌یه، به‌و مانایه‌ی دوو ئاڕاسته‌ی پێچه‌وانه هه‌ن له‌ناو پارتیدا كه ململانێی یه‌كتر ده‌كه‌ن و ئه‌و ململانێیه‌ش له‌م كۆنگره‌یه‌دا به‌چڕیی هه‌ستی پێده‌كرێت. پرسیار ئه‌وه‌یه ئایا ئه‌م كۆنگره‌یه‌ی پارتی كۆنگره‌ی ململانێی دوو ئاڕاسته‌یه یاخۆ نا؟ ئایا به‌راستی ئه‌و دوو ئاڕاسته‌یه له‌ناو پارتیدا بوونیان هه‌یه تا ئه‌م كۆنگره‌یه ببێته خاڵی ململانێ بۆیان؟.
خه‌سرۆ پیرباڵ: هیچ ململان و دووماڵی و به‌ره له‌ناو پارتی دیموكراتی كوردستاندا نییه و ناشبێت، پارتی شێوازێكه، ته‌ریقه‌تێكه بۆ خزمه‌تكردنی میلله‌تی كورد، هیچ باڵ و ماڵی جیا له‌ناو پارتیدا نییه، هیچ ململانێیه‌ك نییه، له‌وانه‌یه بۆچوونی جوان و ره‌نگاوڕه‌نگ هه‌بن ده‌رباره‌ی مه‌سه‌له‌كان، به‌ڵام له كۆتاییدا هه‌موو لایه‌ك له‌سه‌ر یه‌ك هێڵ و به‌یه‌ك بیروباوه‌ڕه‌وه كار ده‌كه‌ن. له‌ناو پارتییدا رێز و حوورمه‌ت هه‌یه، ئیلتیزام هه‌یه، قوودسیه‌ت هه‌یه بۆ ره‌مزی میلله‌تی كورد، ئه‌ویش بارزانی نه‌مره، هیچ كه‌سێك ناتوانێت له رێچكه و به‌رنامه و ته‌ریقه‌تی كوردایه‌تی مه‌لا مسته‌فا لابدات، له‌به‌رئه‌وه‌یه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به‌ره‌ی دژ به‌یه‌كتر وجوودی نییه له‌نێو پارتی دیموكراتی كوردستاندا، مه‌لا مسته‌فا هه‌موو لایه‌ك كۆده‌كاته‌وه، ئێستاش جه‌نابی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی كه‌سێكی تێكۆشه‌ری پاكه، ئه‌ویش له‌سه‌ر رێچكه‌ی بارزانی نه‌مردا هه‌نگاو ده‌نێت، ئێمه هه‌موومان، نه‌وه‌ی نوی بۆنی بارزانی نه‌مر له جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی ده‌كه‌ین.
ستیڤان: وه‌ك ده‌زانین هه‌میشه حزبه سیاسییه‌كانی كوردستان به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان له گرێدان و به‌ستنی كۆنگره له‌كاتی ئاسایی خۆیاندا ترساون و هه‌میشه حزبه كوردییه‌كان به‌پاساوی جیا جیا كۆنگره‌كانی خۆیان دواخستووه. ئایا دواخستنی كۆنگره‌ی سیانزه‌ی پارتی له چ ترسێكی سیاسییه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتبوو؟ پێتوانییه دواخستنی كۆنگره‌ی پارتی زیاد له‌هۆكارێكی هه‌یه و ترسی سیاسیی یه‌كێكیانه؟.
خه‌سرۆ پیرباڵ: به‌خوێندنه‌وه‌ی من بۆ مێژووی پارتی، هیچ كاتێك پارتی له‌به‌ستنی كۆنگره نه‌ترساوه، له‌باروودۆخی زۆر ناله‌بار كۆنگره‌ی به‌ستووه، به‌ڵام دواخستنی كۆنگره‌ی 13، ته‌نیا و ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌و گۆڕانكارییه گه‌وره مێژووییانه بووه له ئاستی عێراق و پرۆسه‌ی ئازادكردنی عێراق، دیاره مه‌سه‌له‌ی دووباره بنیاتنانه‌وه عێراقی نوی به ته‌وافقی و به‌به‌شداریی هه‌موو لایه‌ك، مه‌سه‌له‌یه‌كی زۆر ئاڵۆزه و به‌رپرسیارییه‌ته‌كه‌ی له‌سه‌ر شانی پارتی و هێزه‌كانی تریش بووه، به‌ڵام پارتی له‌و پرۆسه‌یه‌دا، رۆڵ و سه‌نگێكی گه‌وره‌یان هه‌بووه، بێگومان به‌هاوكاریی و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستاندا.
هیچ هۆكارێكی سیاسیی نه‌بووه له دواخستنی كۆنگره‌ی پارتی، به‌ڵكوو ته‌نیا هۆكاری هونه‌ریی – ئیداریی بووه، له‌بیرمان نه‌چێت، راسته كۆنگره دواخرا، به‌ڵام سه‌ركردایه‌تی پارتی خه‌ریكی كاری زۆر گه‌وره بووه، مه‌سه‌له‌ی یه‌كخستنه‌وه‌ی ئیداره‌كان، ده‌ستكه‌وتی رێككه‌وتنی ئیستراتیژیی نێوان پارتی و یه‌كێتی، زۆر مه‌سه‌له‌ی تری گرینگ بۆ كۆمه‌ڵگا، پارتی وه‌كوو رێكخراوه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی - جه‌ماوه‌ریی، رۆژانه كاری له‌سه‌ر كردووه.
ستیڤان: ئێوه له یه‌كێك له نووسینه‌كانتاندا له‌مه‌ڕ كۆنگره‌ی دادێی پارتی باس له‌وه ده‌كه‌ن پارتی دوای ته‌واوبوونی ئه‌م كۆنگره‌یه جه‌ماوه‌ر و سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌ی فراوانتر و به‌هێزتر ده‌بن و ئه‌و حزبه به كاریگه‌رییه‌كی زێده‌تره‌وه دێته گۆڕه‌پانه‌كه‌وه. من پرسیار ده‌كه‌م ئه‌م گه‌شبینییه‌ی ئێوه له‌هه‌مبه‌ر كۆنگره‌ی پارتی زاده‌ی چییه؟ ئێوه به‌پشت به‌ستن به‌كام به‌ڵگه ده‌توانن پێشبینی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌یه بۆ پارتی بكه‌ن؟.
خه‌سرۆ پیرباڵ: من زۆر گه‌شبینم به پێشكه‌وتنی پارتی دیموكراتی كوردستان، پارتی قاعیده‌ی جه‌ماوه‌ریی هه‌یه، له‌وانه‌یه له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌كی بچووك هاووڵاتیان له‌به‌رپرسێك یان ئه‌ندامێكی ئه‌و حزبه، یان به‌ڕێوه‌به‌رێك، یان مووختارێكی پارتی تووڕه بن، به‌ڵام مومكین نییه تا سه‌ر ئه‌و تووڕه‌ییه و ئه‌و گرفته‌ی ئه‌و هاووڵاتیانه ئاوا واڵا بمێننه‌وه، هه‌ر چاره‌سه‌ر ده‌بن، ئه‌وانه مومكینن، به‌ڵام هه‌رگیز قاعیده‌ی جه‌ماوه‌ریی پارتی درزی تێناكه‌وێت، بوون و به‌رده‌وامبوونی پارتی به‌به‌رده‌وامبوونی ژیان و وجوودی میلله‌تی كورده‌وه به‌نده، كاكه، من له 1988وه له ئه‌وروپام، زۆر له میلله‌تان و خه‌ڵكی سه‌رئه‌و گۆی زه‌ویه‌م بینیوه، هه‌میشه بۆ منێكی په‌ناهه‌نده‌ی كورد به‌ناوی بارزانییه‌وه ده‌به‌ستایه‌وه، خه‌باتی میلله‌تێك، له‌چوارچێوه‌ی خه‌باتی پارتییدا بووه، پارتی خاوه‌نی كولتوورێكی زۆر زۆر ده‌وڵه‌مه‌ندی تایبه‌ت به‌خۆیه‌تی، پارتی خاوه‌نی رابردوویه‌كی زۆر شه‌ره‌فمه‌نده، هیچ كاتێك و هیچ زه‌مانێك سه‌ركردایه‌تی پارتی، بێ منه‌ت نه‌بوونه له جه‌ماوه‌ر و هه‌میشه له‌گه‌ڵ خه‌ڵك بوونه، له خزمه‌ت كێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی میلله‌تی كورددا بوونه، له‌و ماوه‌یه‌دا، به‌هۆی سه‌رقاڵبوونی جه‌نابی سه‌رۆكی هه‌رێم به ئیداره‌ی هه‌رێم، له‌وانه‌یه هه‌ندێك مه‌سه‌له‌ی حزبی نێو پارتی دوواخرابن، سستیان تێكه‌وتبێت، به‌ڵام سه‌ركردایه‌تی پارتی خه‌ریكی ئاوه‌دانكردنه‌وه و بنیاتنانی وڵاتێكی رووخا‌و بوون، خه‌ریكی به‌موئه‌سه‌ساتكردنی وڵات و دامه‌موده‌زگانی حكوومه‌ت بوونه.
كاتێك ده‌ڵێم گه‌شبینم به‌داهاتووی پارتی، لێره‌دا، من مه‌به‌ستم له‌و خۆشه‌ویستییه گه‌وره‌یه‌یه كه جه‌ماوه‌ر و هه‌موو كورد له جیهاندا هه‌یانه بۆ پارتی و سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌ی. پارتی به‌رپرسیاریه‌تییه‌كی ئه‌خلاقی زۆر گه‌وره‌ی هه‌یه به‌رامبه‌ر كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد، له‌و كاره گه‌وره‌یه‌ش، پێویستییه‌كی گه‌وره‌ی هه‌یه به‌خه‌بات و ئیلتیزام و خۆشه‌ویستی جه‌ماوه‌ر. پارتی نوی ده‌بێته‌وه و به‌به‌رنامه‌یه‌كی مۆدێرن و به‌هێزتر دێته گۆڕه‌پانی خه‌بات و تێكۆشان، دڵنیاشم كه داهاتووی باشتر بۆ هاووڵاتیان درووست ده‌كرێت.
ستیڤان: دوا پرسیارم ده‌رباره‌ی رۆڵی نێچیرڤان بارزانییه له كۆنگره‌ی داهاتوودا، كه گوایه به به‌رنامه و ئه‌جیندایه‌كی نوێ و تۆكمه‌وه كار ده‌كات و گه‌وره‌ترین كارتێكردنی ده‌بێت له‌سه‌ر شێوه و هه‌نگاو و بڕیاره‌كانی كۆنگره. پرسیاری سه‌ره‌كیی ئه‌وه‌یه چۆن ده‌ڕواننه رۆڵی نێچیرڤان بارزانی؟ تاچه‌نده ئه‌و ده‌نگۆیانه به‌راستی ده‌زانن كه ئه‌و ده‌یه‌وێت له رێی ئه‌م كۆنگره‌یه‌وه شێوه و رووخساری داهاتووی پارتی بگۆڕێت؟.
خه‌سرۆ پیرباڵ: دیاره جه‌نابی سه‌رۆك و مه‌كته‌بی سیاسیی بڕیاری ده‌ستنیشانكردنی كاك "نێچیرڤان بارزانی"یان وه‌كوو جێگری سه‌رۆكی پارتی راگه‌یاندووه، كاك نێچیرڤان بارزانی قوتابی مه‌دره‌سه‌ی كوردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان، سێبه‌ری ئیدریسی ره‌حمه‌تییه، جێگای ره‌زامه‌ندیی و خۆشه‌ویستی سه‌رۆك بارزانی و هه‌موو پارتییه، رۆڵی زۆر باشی ده‌بێت له نوێبوونه‌وه‌ی شێوازی كاركردن و رێكخستنه‌كانی پارتی، زۆر به دڵنیایی و به‌چاوی رێزه‌وه ده‌ڕواننه كاك نێچیرڤان بارزانییه‌وه، هیچ حه‌ساسیه‌تێك و گرفتێك نییه. به‌داخه‌وه هه‌ندێك جار ئه‌وه‌ی ده‌خوێنینه‌وه و گوێبیستی ده‌بین ده‌رباره‌ی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه هه‌مووی دیعایه‌یه و بووغز و حه‌زی دووژمنانی پارتییه، كاك نێچیرڤان بارزانی جێگه‌ی متمانه‌ی هه‌موو لایه‌كه و خۆشه‌ویستی هه‌موو جه‌ماوه‌ره.
خه‌سرۆ پیرباڵ
خه‌سرۆ پیرباڵ له دایكبووی هه‌ولێر 1966، له 1988وه كوردستانی جێهێشتووه به‌ره‌وه پاریس و سویسرا و فینله‌ندا، ماجستێری هه‌یه له‌ئابووری نێوده‌وڵه‌تی– زانكۆی لاهتی فینله‌ندا، له‌زانكۆی پاریس خوێندنی زانكۆی خوێندووه، له زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین له86 له كۆلیژی ئابووری خوێندووه. له ئه‌وروپا به‌تایبه‌ت له فینله‌ندا كاری رێكخراوه‌یی و په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی كردووه، له 2005 گه‌ڕاوه‌ته‌وه كوردستان، له په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی كاری كردووه، ئێستاش له دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستانه، كاروباری راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ده‌كات و به‌رپرسی ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستانه. چه‌ندین كتێبی چاپكراوه و به‌به‌رده‌وام له رۆژنامه و گۆڤاره‌كاندا ده‌نووسێ.
Shamzini79@hotmail. com
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
