گفتوگۆ كردن له‌گه‌ڵ سیروان سیرینی، چێژێكی تایبه‌ت ده‌دات به به‌رامبه‌ره‌كه‌ی به‌هۆی ئه‌زموونی هونه‌ری و زاده‌ی متربه‌بوونی ئه‌م مرۆڤه به پرۆگرام و سیسته‌مه پێشكه‌وتووه‌كانی جیهان..تاوتووكردنی دونیای سياسه‌ت و سیسته‌می ئه‌مریكا و به‌راورد كردنی به سیسته‌م و پرۆگرامی حوكمڕانی هه‌رێم و تیشك خستنه سه‌ر سیاسه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان و سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌یی و كۆنگره‌ی 13می به‌رده‌م ئه‌م حیزبه ئه‌مانه‌و ته‌وه‌ری ئازادی ڕاده‌ربڕین و كاری ڕۆژنامه‌وانی و رۆڵی ميديا و ديارده‌ی گه‌نده‌ڵی ببوونه خوانی ئه‌م گفتوگۆیه..
سیما: سیسته‌می سیاسی كارگێڕی و به‌رێوه‌بردنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چۆن ده‌بینی به به‌راورد له‌گه‌ڵ حوكمڕانی ئه‌مریكادا؟
سیروان سیرینی: بۆشاییه‌كی زۆر گه‌وره له‌نێوانیان به‌دی ده‌كه‌م كه له موقاره‌نه دانه‌ماوه‌ته‌وه! هه‌ڵبه‌ته سیسته‌می سیاسی له‌ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ سیسته‌می سیاسی گشت ووڵاتانی جیهان هه‌تا له ئه‌وروپاش جیاوازه.سیسته‌می سیاسی له ئه‌مریكا لیبراڵ دیموكراسه، سیسته‌می ئه‌وروپا سۆسیال دیموكراسه.به‌ڵام سیسته‌مه‌كانی سیاسی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست جۆره تێكه‌ڵییه‌ك له فیكری ئیسلام و ئایدیاكانی وه‌ك علمانیه‌ت و كه‌لتوری پاتریاكی (باوك سالاری) به‌دی ده‌كه‌یت كه ڕه‌نگدانه‌وه و ته‌ئسیریان به‌سه‌ر سیسته‌می سیاسی ده‌وڵه‌ته‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست داهه‌یه..بێگومان كاریگه‌ری ئه‌م تێكه‌ڵییه‌ش به‌سه‌ر عێڕاق و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ڕون و رۆشنه.بۆیه هه‌رگیز ناكرێت بڵێین سیسته‌می سیاسی له كوردستان وه‌ك سیسته‌می سیاسی ئه‌مریكایه, یان وای لێ ده‌كه‌ین!!
ئه‌مریكا زیاتر له (7) ساڵ هه‌وڵیدا سیسته‌مێكی سیاسی گه‌ر وه‌ك هی خۆشی نه‌بێت به‌ڵكو پێوه‌ره‌كانی له سیسته‌می دیموكراسی نزیك بن و به‌رقه‌راری بكات له‌ناو عێراقدا.كه‌چی تاكو ئێستا له‌م هه‌وڵه‌یدا سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه..باشترین نمونه: هه‌ڵبژاردنی ئه‌م دواییه‌ی په‌رله‌مانی عێراقه كه زیاتر له (6) مانگه هه‌ڵبژاردن كراوه به‌ڵام حكومه‌تی نوێ پێك نه‌هاتووه! ئه‌مه چ فه‌وزایه‌كه؟؟؟
سیما: زۆر باسی گه‌نده‌ڵی ده‌كرێت له عێراق به گشتی و، كوردستانیش به‌شێكی زۆری به‌ركه‌وتووه، ئه‌م دیارده‌یه بۆچی ده‌گه‌ڕێنیته‌وه و چۆن چاره‌سه‌ر ده‌كرێت؟
سیروان سیرینی: ئه‌م دیارده‌یه وه‌ك كه‌لتورێك له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقیدا ڕه‌گ و ڕیشی داكوتاوه به‌ڕاده‌یه‌ك كه‌م تا زۆر له نێو زۆرێك له‌ووڵاتانی جیهانیشدا بوونی هه‌یه.له كوردستانیش كه‌لتوری گه‌نده‌ڵی ڕه‌گی داكوتاوه و زۆرباش هه‌ستی پێده‌كرێت و ناتوانرێ نكوڵی لێ بكرێت..خه‌فه‌ت و تراژیدیا ئه‌وه‌یه كه میكرۆبی گه‌نده‌ڵی له حه‌قڵی سه‌قافی موجته‌مه‌ع بدات!! ئه‌مه مردنه بۆ هه‌ر گه‌لێك كه رۆشنبیرانی چێژ له‌سه‌رماو گه‌رمای گه‌نده‌ڵی وه‌ربگرن!! به‌گشتی قسه ده‌كه‌م گه‌نده‌ڵی له كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقیدا سه‌رسه‌ختانه ڕه‌گی داكوتاوه و له‌نێو پێكهاته‌كانیدا گه‌رای گه‌نده‌ڵی خۆی به موئه‌سه‌ساتی كردووه!!! هۆكاری زۆره له‌وانه سیسته‌می سیاسی له عێراق تا پێش ساڵی 2003 سیسته‌مێكی دیسپۆتیزم و دیكتاتۆری بووه.ئه‌م جۆره سیسته‌مانه (خه‌ڵك) خۆی به خاوه‌نی نازانێت وه‌ك (سه‌رچاوه‌یه‌كی) گرینگی ده‌سه‌ڵاته‌كان.ده‌وڵه‌تیش، بیری شمولی و سیاسه‌تی (ڕاعی و ڕه‌عیه‌ت) په‌یڕه‌و ده‌كات به‌چه‌شنێك كه خه‌ڵك ئه‌م سیسته‌می حوكمه به نوێنه‌ری خۆی نه‌زانێت هه‌رگیز..له‌م دژایه‌تییه‌ی نێوان شمولییه‌تی ده‌سه‌ڵات و جه‌ماوه‌ردا گه‌نده‌ڵییه‌كی شاراوه خۆی له‌سه‌رانسه‌ری ووڵات و جومگه‌كانی ده‌وڵه‌تدا حه‌شار ده‌دات!! هه‌ر له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌شدا، ده‌وڵه‌ت ده‌ڕمێت! عێڕاق وه‌ك نمونه.له‌ناو هه‌رێمی كوردستانیش كه كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی عێڕاق و حكومه‌ته ناوه‌ندییه‌كانی هیچ كات حوكمڕانییه‌تی عێڕاقی به نوێنه‌ری خۆ نه‌زانیوه و هه‌میشه له‌نێوان ده‌وڵه‌تی عێڕاق و میلله‌تی كورد شه‌ڕو ململانێ سه‌ریهه‌ڵداوه! كورد وه‌ك مافی ڕه‌وای خۆی بۆ به‌ره‌نگاری له‌هه‌ویه و شوناسی خه‌بات و شۆڕشی به‌رپا كردووه دژی دیكتاتۆریه‌ت و ده‌سه‌ڵات و ده‌وڵه‌ته شمولییه‌كان كه كاریان پاكتاوكردنی گه‌لی كورد بووه به ئاشكرا..به‌ڵام ئێستا له‌دووای (2003)ێوه ده‌مانه‌وێت سیسته‌مێكی دیموكراسی بێته پێش و ووڵات به‌ره‌و بووژانه‌وه بچێت.شوێنه‌وارو نه‌خشه سامناكه‌كانیش به‌یه‌كجاری له‌ناو زیهن و ده‌روونی میلله‌ته‌كه‌مان و كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی به‌گشتی ڕه‌شبێته‌وه.ئه‌گه‌رچی نه‌مانتوانیوه وه‌ك پێویست سیسته‌می دیموكراسی هه‌زم بكه‌ین به‌هۆی سیاسه‌تی شۆڤینیانه‌ی ڕژێمه یه‌ك له‌دووای یه‌كه‌كانه‌وه كه ده‌رفه‌تی خۆ پێگه‌یاندن و ئاشناكردنی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه به بنه‌ماكانی دیموكراسییه‌ت ئه‌سته‌م بوو.بوار به‌م سیسته‌می حوكمڕانییه نه‌ده‌درا.ئه‌مه‌ش ڕه‌نگدانه‌وه‌ی نێگه‌تیڤانه‌و خراپی له‌سه‌ر كورد و تێكڕای كۆمه‌ڵگه‌ی عێڕاقی به‌جێهێشت له‌هه‌موو لایه‌نه‌كان وه‌ك دیار‌و له‌به‌رچاوه..ئێستا دیارده‌ی خۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردن له‌ناو دام و ده‌ستگه‌كان له‌بری خزمه‌تكردنی هاوڵاتيان بۆته خولیا و ئاوات! ئنجا به‌هۆی گه‌نده‌ڵی زۆر‌و به‌رژه‌وه‌ندی تاكه‌كه‌سی و بێسه‌روبه‌ری و نه‌بوونی سیسته‌مێكی سه‌رده‌مییانه‌ی پێشكه‌وتوو بۆ ڕاییكردنی كاروباری هاوڵاتیان له سه‌رتاسه‌ری عێڕاق و نه‌كێشانی سنوورێك بۆ سیاسه‌تی ئه‌و (نانه) نانه ئێستا له‌خوانه! ئه‌مانه بوونه‌ته كۆسپ و كۆستی گه‌وره له‌به‌رده‌م چاره‌سه‌ركردنی!.
له‌دووای ڕووداوه‌كانی یانزه‌ی سێپته‌مبه‌ری ئه‌مریكا، زۆرێك له كۆمپانیا گه‌وره‌كان دووچاری قه‌یران و دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی مالی (Financial Corruptions) بوون..بۆیه ده‌زگا ئه‌كادیمی و توێژینه‌وه زانستییه‌كانی ئه‌مریكا بڕیاریاندا له‌ته‌واوی زانكۆكانی ئه‌مریكی وانه‌ی (Ethics) وه‌ك هه‌ر وانه‌یه‌كی دیكه‌ی زانستی بخرێته ناو به‌رنامه‌ی خوێندن، تا هه‌موو قوتابیه‌ك له هه‌ر بوارێك دابێت ئاداب و ئه‌خلاقییاتی ئه‌م بواره بزانێ و فێری ببێت و چاك بیخوێنێت.بۆ نمونه: ئه‌گه‌ر بۆ مامۆستایه‌تی بخوێنن (Ethics for Teachers) یان (Physician Ethics) (Management Ethics) دیراسه‌كانیان له‌سه‌ر ئه‌م ڕووداوانه ده‌بێت كه رۆژانه ڕوو ده‌ده‌ن، هۆكارو ئامانج و چاره‌سه‌ریان بۆ ده‌دۆزنه‌وه..هتد.
سیما: زۆرجار باس له‌بوونی ته‌كه‌تولات و ململانێ له‌ناو پارتی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی ده‌كرێت، تا چه‌ند پێتان وایه ئه‌مه ڕاسته‌و هه‌قیقه‌تی هه‌یه؟
سیروان سیرینی: من ئه‌مه به‌حاڵه‌تێكی سروشتی ده‌بینم چونكه له‌به‌هێز ترین ده‌سه‌ڵات له‌جیهاندا ململانێی سیاسی بوونی هه‌یه‌و له‌سه‌ر خوانی سیاسییه‌كان وه‌ك پێشبڕكێی سیاسی به‌وپه‌ڕی ئازادی و دیموكراسی و شه‌فافانه ململانێكان گه‌شه ده‌كه‌ن به شێوه‌یه‌كی ئیجابی و زۆر سروشتیانه..ئه‌وه‌ی من هه‌ستی پێده‌كه‌م ئه‌گه‌ر هه‌ندێ بنه‌ماڵه له كوردستان تا ئێستا له‌سه‌ر هه‌مان پره‌نسیپه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و ئه‌خلاقی به‌رزی كورده‌واری مابن، به‌ڕای من بنه‌ماڵه‌ی بارزانی له‌م ڕووه‌وه پێشه‌نگن..له‌وانه‌یه له نێو پارتیدا ململانێ هه‌بێت ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ فراوانبوونی پارتی و هه‌بوونی بڕێكی زۆر له‌بیرو بۆچوون و ڕای جیا..ئه‌گه‌ر ململانێ و پێشبڕكێ نه‌بێت ئه‌وا ڕه‌وڕه‌وه‌ی پێشكه‌وتن ده‌وستێت و هیچ گۆڕانكارییه‌ك ڕوونادات.ژیان خۆی خه‌بات و ململانێ و هه‌وڵ و كۆششه له‌پێناوی مانه‌وه و سه‌روه‌ری و ڕێبه‌رایه‌تیكردن..ئه‌گه‌ر له‌خۆت بپرسیت ئایا ئه‌م پرسیاركردنه به‌م چه‌شنه و پێداگرتنه بۆ ئیساره‌كردنی چ مه‌به‌ستێك ده‌ورووژێندرێت؟! ئاخر لۆمه‌ی ناڕه‌واو بێ بنه‌ما له‌كوێی كاری میهه‌نیدا خۆی ده‌دۆزێته‌وه؟؟ ئه‌گه‌ر ئه‌مه وابێت ئه‌وه له‌ده‌ست خۆشییه‌كی شاراوه بۆ سه‌ركردایه‌تی پارتی، هیچی دیكه نییه..ئه‌گه‌ر ته‌ماشای مێژووی دیرۆكی سیاسی كورد بكه‌ین، ئه‌وا بنه‌ماڵه‌ی بارزانی مێژوویه‌كی سه‌د ساڵه‌ی زیاتریان هه‌یه له شۆڕش و خه‌بات (مسته‌فا بارزانی هه‌ر منداڵ بووه كه له زیندان دابووه! كاك مه‌سعود له مهاباد بووه كاتێ له‌دایكبووه) ئه‌مانه نیشانه‌ی چین؟؟ من مرۆڤ به موقه‌دده‌س نازانم و به‌چاوی پیرۆزیش ته‌ماشای هیچ پێشه‌واو سه‌ركرده‌یه‌كی جیهانیم نه‌كردووه به‌ڵكو تاكه شیعارم له‌م جیهانه: (قداسه الله و كرامه الانسان) بووه.زۆر سروشتییه وه‌ك هه‌ر خانه‌واده‌یه‌كی دیكه‌ی ناوداری جیهان خه‌ڵكی به توانا و كارا په‌یدا ببن له‌ناو میلله‌تی كورد‌و دۆزه ڕه‌واكه‌ی له‌جیاتی خۆ خواردنه‌وه و ڕق به‌خشینه‌وه به‌سه‌ر یه‌كتر!! با ئیفتیخار به‌هه‌ندێ له پلاتفۆرمه مێژووییه‌كانه‌وه بكه‌ین..با هه‌ر یه‌كه‌و له‌مه‌وقیعێك كار بكه‌ین و رۆلی خۆمان ببینین نه‌ك به‌درێژایی ڕۆژوشه‌و له خه‌ون و خه‌یاڵات دا بفكرێین و ژیان بگوزه‌رێنین..بلیمه‌تانی وه‌ك غاندی, جۆرج واشنتن و لینكۆڵن و جیفرسۆنی دیموكراسیخواز...هتد ئه‌مانه هه‌ر یه‌كه‌و جیهانێكی سه‌ربه‌خۆبوون له‌ئاشتی و ڕه‌وشت و ئازادی و دیموكراسییه‌ت..خه‌ڵكانێك هه‌ن ده‌یانه‌وێت ته‌كه‌تولات هه‌بێت، دووبه‌ره‌كی دروست بێت، پێیان خۆشه به‌م شێوه بێت كه ئاره‌زووی ده‌كه‌ن به‌ڵام ئه‌مه ته‌نها خۆزگه‌و زینده خه‌ونه! تێنه‌گه‌یشتنه له‌ململانێی سیاسه‌ت و پێشبڕكێی دیموكراسیانه.
سیما: با بێینه سه‌ر كۆنگره‌ی (13)می پارتی كه به چ ئاراسته‌یه‌ك وه‌رده‌چه‌رخێ و ڕوانینتان بۆی؟
سیروان سیرینی: ئاماده سازییه‌كی باش كراوه بۆ كۆنگره به‌پێی سیسته‌مێكی سه‌رده‌میانه و پێشكه‌وتوو..ئاراسته‌كه‌شی به‌ره‌و خاڵێكی دیكه‌ی وه‌رچه‌رخان ده‌بینم.هه‌رچه‌نده قسه‌كردن له‌سه‌ر شتێك كه هێشتا نه‌هاتبێته پێش دژواره تا حه‌ددێك به‌ڵام كه خوێندنه‌وه‌و تێڕامانی پێشوه‌خته له‌پرۆژه‌و ستراتیجیه‌تی كاره‌كان ده‌كه‌یت، ده‌بینی هه‌رچه‌ند كه‌م و كوڕی و ئاسته‌نگ و كۆسپ كه‌وتنه پێشیش هه‌بن ئه‌مانه هه‌ر هه‌مووی به‌ڵگه‌ی سه‌روه‌ری و گه‌وره‌یی ماكینه له‌كار نه‌كه‌وتووه‌كه‌ی پارتین..ئاینده‌ی كۆنگره به‌ره‌و لوتكه‌یی بوونه و گه‌شبینم زۆر..ئه‌وكاته ڕوانینم پڕ ماته‌مینه كه پارتی ڕابردووی خۆی له‌بیر بكات و ڕۆژانی سه‌ختی شاخ و زگی برسی و شه‌كه‌تی پێشمه‌رگه‌كانی وه‌لانا!! ئه‌وكاته ڕوانینم ڕه‌شبینه كه پارتی جه‌ماوه‌ری خۆی وێڵ كرد‌و دیواری كۆنكرێتی خسته نێوان خۆی و میلله‌ت! ئه‌وسای پێشمه‌رگایه‌تی سه‌رۆك بارزانی كه له‌منداڵدانی غه‌ریبی و نه‌هامه‌تی و چه‌رمه‌سه‌ری چاوی به‌دونیا هه‌ڵێنا هه‌ر ئه‌وان ساتان خزمایه‌تی و ئاشنایه‌تی توند و تۆڵی، له‌گه‌ڵ تفه‌نگ و شاخ و چیا‌و دوندو دۆڵی كوردستان په‌یدا كرد بۆ به‌ره‌نگاری له‌شوناس و شه‌ڕه‌ف و نامووسی میلله‌تی كورد.كه ئه‌و خزمایه‌تییه نه‌ما! ئه‌وسا چرای خۆری فیكری ئه‌و ڕێبازه جوانه به‌ره‌و ئاوابوونه‌و ئه‌وسا منی سیرین ووڵاتێكم له‌ڕه‌شبین و ئاسۆی پارتی به‌لێڵی ده‌بینم..ئاواته‌خوازم بارزانی به‌ده‌ستی مێرغوزاره‌كانی ئه‌وساو مێرخاسانی ئێستای ناو پارتی، به‌هه‌مان نه‌فه‌س و پشی درێژی، درێژه به‌م كاروانه بدات چونكه گه‌وره‌یی ئه‌و هه‌میشه له ته‌وازوع و پێشمه‌رگایه‌تییه‌كه‌یدایه..
سیما: رۆڵی میدیای ئازاد له كوردستاندا چۆن ده‌بینن؟ ڕاتان له‌باره‌ی ڕه‌وشی هه‌نووكه‌ی ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری چییه؟
سیروان سیرینی: ئه‌گه‌ر سه‌یری ووڵاتانی ناوچه‌كه بكه‌ین ده‌بینین ئه‌و ئازادییه‌ی كه له‌كوردستاندا فه‌راهه‌م هاتووه به‌هه‌قه‌ت له‌ناوچه‌كانی دیكه دانییه.پارته سیاسییه‌كان ئازاد‌و سه‌ربه‌خۆن له‌كوردستان.هه‌ر پارتێكی سیاسی، میدیای سه‌ربه‌خۆی خۆی هه‌یه له‌ته‌له‌فزیون، ڕادیۆ، ڕۆژنامه ته‌نانه‌ت هه‌ندێكیان كه‌ناڵی ئاسمانیشیان هه‌یه.سه‌ره‌ڕای ئه‌وانه‌ش چه‌ند ساڵێكه میدیای ئه‌هلی/ ئازاد، هه‌نگاوی باش و بوێر‌و دیموكراسیانه‌ی ناوه.جێگه‌و پێگه‌ی خۆی له‌هه‌رێمی كوردستاندا قایم و توندكردووه.ئه‌م فه‌زڵه به‌پله یه‌ك بۆ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی كوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ئه‌م ئازادی و كه‌ش و هه‌وایه دیموكراسییانه‌ی بۆ گشت لایه‌ك فه‌راهه‌م كردووه..با سود له‌م كه‌شوهه‌وایه ببینین و كه‌ڵك وه‌ربگرین نه‌ك به‌ره‌و (گه‌ڕه‌لاوژێ)ی ڕۆژامه‌گه‌ری و ڕووی میدیاكانمان وه‌ها وه‌رچه‌رخێنین كه ببێته مایه‌ی ناشیرین كردنی سیمای حكومه‌ت و سومعه‌ی میلله‌ته‌كه‌مان! با ئه‌و هه‌قیقه‌ته چاك بزانین كه یه‌ك پاپۆڕین و هه‌موومان وا له‌ناوی داین!! گه‌ر ترسی نقومبوون – خودانه‌خواسته – ڕووی تێكردین ئه‌وه ئه‌و (وێڵكه‌م)ه بۆ هه‌موومانه! لێره‌دا كێشه‌یه‌ك ڕووبه‌ڕووی ڕاگه‌یاندنه ئه‌هلییه‌كان بۆته‌وه ئه‌ویش میهه‌نی نه‌بوونه له كاروپیشه, كه‌می شاره‌زایی له‌ئه‌ركی ڕۆژنامه‌وانی، به‌پێچه‌وانه‌وه خه‌ڵكانێكی كه‌م ئه‌زموون، ناشاره‌زا ئاخنراونه‌ته نێوه‌نده‌كانیان! هه‌ڵبه‌ته هه‌ندێ له‌نێوه‌ندو ڕاگه‌یاندنه‌كانی حكومه‌تیش به‌ده‌ر نین له‌م فه‌وزایه! ڕه‌چاونه‌كردنی ئه‌ته‌كێتی ڕۆژنامه‌وانی و پابه‌ند نه‌بوون به هیچ یاسا و رێسایه‌ك بۆته هۆی دۆگما بوونیان! ناتوانن وه‌ك پێویست كاری رۆژنامه‌گه‌ری ته‌ندروست ئه‌نجام بده‌ن.زۆرجار له‌زانیاری گه‌یاندن به هاووڵاتیان كه ئه‌مه ئه‌ركی سه‌ره‌كی ئه‌وانه خراپ ده‌خلیسكێن و ده‌كه‌ونه هه‌ڵه‌وه! ئه‌وه‌ی من ده‌یبینم له‌سه‌ر ڕووپه‌ڕی هه‌ندێ له‌گۆڤارو ڕۆژنامه‌كان له‌دامركاندنه‌وه‌ی غه‌ره‌زێكی كۆنینه‌و ئومێدێكی دێرینه! كه عاتیفه‌و ئینفیعالاتی بێ حیكمه‌ت پاڵنه‌ریه‌تی هیچی دیكه نییه.به‌داخه‌وه ئه‌م نه‌خۆشییه كه‌ڵه‌كه‌ی كردووه (چێژ وه‌رگرتن له باسكردنی حكومه‌ته‌كه‌ت)!! ئه‌م خاڵه له‌ناو كوردستاندا بوونێكی نێگه‌تیڤانه‌ی هه‌یه كه‌میدیای ئازاد وه‌ك پێویست نه‌یتوانیوه ئه‌رك و ئارمانجی خۆی جێبه‌جێ بكات.ئه‌مه‌ش قه‌یرانێكی گه‌وره‌ی ڕاگه‌یاندنه له ووڵاته‌كه‌ماندا.ئومێده‌وارین چاره‌سه‌ر بكرێت..تۆ گه‌ر ده‌ته‌وێت نمونه‌ی ده‌سه‌ڵاتێكی دیموكراسی و یاسایی و به‌رهه‌مدار بیت له ووڵاتدا ئه‌وه به‌شدارییه‌كی كارا‌و ئه‌كتیڤ به زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ده‌ستگه و لایه‌نه‌كان له‌ده‌سه‌ڵات دابكه كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆت و قازانجی تێكڕای هاونیشتیمانیانی ووڵاته‌كه‌شتدا ده‌بیت..به‌مه سه‌رده‌كه‌ویت و بنه‌ماكانی دیموكراسیه‌ت ده‌چه‌سپێ و درێژه به‌ته‌مه‌نی خۆت ده‌ده‌یت..كه‌واته كێ هونه‌ری سیاسه‌تی زانی، خزمه‌ت كردنی ئینسانه‌كان و هاووڵاتیانی خۆی كرده ئامانج و په‌یڕه‌وی لێ‌كرد ئه‌و سه‌رده‌كه‌وێت و ده‌مێنێته‌وه.
