
به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و كچانه‌ی له شوفێری ده‌ترسن، لۆكه سه‌یاره‌ی "هه‌مه‌ر"ی هه‌یه و شوفێرێكی بێ‌ترس و لێهاتووه، ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵیشی سواربێت هه‌ست به ترس ناكات. لۆكه زاهیر، كه یه‌كێك له گۆرانیبێژه شۆخ و شه‌نگه‌كانی كورد ناسراوه، خاوه‌ن دوو ئه‌لبوومی بڵاوكرایه‌وه‌یه، چه‌ند مانێگه به هۆی سه‌رقاڵی ئه‌لبوومی سێیه‌می له شاری هه‌ولێره، له‌و چاوپێكه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ (سڤیل) ئه‌وه ئاشكرا ده‌كات، كه له كوردستان سه‌یاره‌ی "هه‌مه‌ڕ"ی كڕیوه، ده‌ڵێت "من قه‌ت شوفێرێكی ترسنۆك نه‌بووم، زیاتر بۆ 4 ساڵ ده‌چێت مۆڵه‌تی شوفێریم ده‌رهێناوه".
سڤیل: سه‌ره‌تا پیرۆزبایت لی ده‌كه‌ین، وه‌ك ده‌زانین سه‌یاره‌یه‌كی جۆره "هه‌مه‌ڕ"ت كڕیووه، شوفێرێكی لێهاتووی یاخود ترسنۆكی؟
لۆكه: من قه‌ت ترسنۆك نه‌بووم و ترسنۆكیش نابم، من مۆڵه‌تی شۆفێری هه‌یه و زیاتر بۆ 4 ساڵ ده‌چێت ده‌رم هێناوه.
سڤیل: رۆژنامه‌نووس "وشیار ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د" له نووسینێكی خۆیدا، كه له گۆڤاری (سڤیل) بڵاوكرایه‌وه، ده‌ڵێت "به گشتی لۆكه له ئه‌لبوومی هه‌بوونه‌بوو ده‌ره‌قه‌تی ریتمه خاوه‌كان نه‌هاتووه و گۆڕانگاری زۆر كه‌می كردووه". هه‌روه‌ها ده‌ڵێت "نه‌ده‌بوو لۆكه و دكتۆره به‌لقیس به‌یه‌كه‌وه گۆرانی بڵێن، ئه‌و دوو ده‌نگه ئاوێته یه‌ك نابن". تۆ له‌و باره‌یه‌وه رات چییه؟
لۆكه: من ڕێزم هه‌یه بۆ هه‌موو بۆچوونێك، هه‌موو كه‌س ئازاده له‌ڕای خۆی، كاك وشیار كه‌سێكی شاره‌زایه، به‌ڵام پێم وایه ده‌بوو زیاتر به وردی گوێبیستی به‌رهه‌مه‌كان بووایه، من توانیم گۆڕانكاری باش بكه‌م، له ریتمه خاوه‌كان هیچ كێشه‌یه‌كم نه‌بووه، هه‌روه‌ها ده‌نگی "دكتۆره به‌لقیس"م زۆر پێخۆشه و جۆری ده‌نگمان گونجاوه، بۆیه بیرمان لێكردووه، تائێستاش سۆزێكی زۆر خۆش له ده‌نگی "دكتۆره به‌لقیس" هه‌یه.
سڤیل: حه‌زت له گۆرانی سلۆیه یاخود هه‌ڵپه‌ركی؟ له كامه‌یان خۆت به‌سه‌ركه‌وتوو ده‌زانی؟
لۆكه: من حه‌ز له هه‌موو جۆره‌كانی گۆرانییه، سلۆ به‌شێكه له سروشتی من، هه‌ڵپه‌ركێش خۆشه بۆ دڵخۆشكردنی جه‌ماوه‌ری خۆشه‌ویست، پێم وایه توانیوومه له هه‌موو شێوازه‌كان كار بكه‌م، خۆشبه‌ختانه به سه‌ركه‌وتوویی ئه‌نجام دراوه.
+ بۆچی ته‌نیا له‌گه‌ڵ "میرا" گۆرانی دوێتت كردووه؟
لۆكه: هونه‌رمه‌ند "میرا" یه‌كێكه له ده‌نگه باشه‌كانی ئێستا و جۆری ده‌نگمان زۆر گونجاوه، هه‌ركات پرۆژه‌ی دوێت بێته‌پێشه‌وه مامۆستا هه‌ڵكه‌وت زاهیر پێی شیاوبێ و خۆشم په‌سه‌ندی بكه‌م لاریم نابێ.
سڤیل: هه‌وڵتنه‌داوه له كه‌ناڵی رۆتانا رێككه‌وتن بكه‌ی و كلیپه‌كانت له‌وێوه به‌رهه‌م بێنی؟
لۆكه: هه‌موو كارێك قۆناغێك و كاتی زه‌مه‌نی خۆی هه‌یه، له داهاتوودا پرۆژه‌م ده‌بێت، پێم خۆشه كاتی ته‌واوبوونی كاره‌كه، ئینجا قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌م.
سڤیل: ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌ی كه له كۆنسێرته‌كه‌ی سلێمانی ئێوه ئاماده‌بوون، بڕوات وایه ئه‌گه‌ر له هه‌ولێر كۆنسێرت بكه‌ن، به هه‌مانشێوه جه‌ماوه‌ر كۆبكه‌نه‌وه؟
لۆكه: سه‌ره‌تا سوپاسی جه‌ماوه‌ری خۆشه‌ویستی سلێمانی ده‌كه‌م، كه پێشوازییه‌كی زۆر گه‌رمان لێكرا، هیوادارم ئه‌گه‌ر له هه‌ولێریش كۆنسێرتێكمان گێڕا به هه‌مانشێوه بێت، بێگومانم جه‌ماوه‌ری شاری هه‌ولێری خۆشه‌ویست هونه‌ردۆستن و هه‌ندێ پرۆگرامیشمان كردووه.
سڤیل: ناوی ئه‌سڵیت چییه، راسته ده‌ڵێن ناوی ئه‌سڵی تۆ "خه‌جێ"یه؟
لۆكه: به‌پێكه‌نینه‌وه، ناوه‌ڵڵا ناوم "خه‌جێ" نییه، ئه‌و ناوه‌ت له كوی هێناوه، به‌ڵام "خه‌جی" ناوێكی زۆر خۆشه له‌لام، من ناوم "لۆكه"یه و هه‌ر له منداڵیه‌وه ئه‌و ناوه‌م هه‌یه.
سڤیل: تۆ له‌گۆرانییه‌كت ده‌ڵێی "من لۆكه‌م گه‌ر نامناسی.. شارپڕه له ده‌نگوباسی.. دنیا بۆمن شێت بووه.. چۆن تۆ هه‌ر نامناسی". باشه چۆن زانیووته دنیا بۆت شێت بووه؟
لۆكه: بۆ پێت وایه وانه‌بێ! هێنده جه‌ماوه‌ری خۆشه‌ویستی كوردستان خۆشه‌ویستیمان ده‌ده‌نێ بێگومان هه‌ست به خۆشه‌ویستی خه‌ڵك ده‌كه‌م، بۆ هه‌ر كوێ ده‌چین رێزمان لێ ده‌گرن.
سڤیل: ده‌ڵێن لۆكه زۆر حه‌زی له خه‌وی به‌یانیانه، وایه؟
لۆكه: به‌خوا ئه‌و كه‌سه‌ی وایی پێگوتی راست ده‌كات، خه‌وی به‌یانیان زۆر خۆشه و تادره‌نگ ده‌خه‌وم، به‌ڵام مامۆستا هه‌ڵكه‌وت زاهیر پێی ناخۆشه، حه‌ز ده‌كات له سه‌عات 9 هه‌ڵسین و له سه‌عات 10 ده‌ست به‌پرۆڤه‌كردن بكه‌ین، هه‌ندێجار له‌به‌ر خه‌وی به‌یانیان خۆمان له پرۆڤه‌كردنی مامۆستا هه‌ڵكه‌وت زاهیر ده‌شارینه‌وه.
سڤیل: هه‌موو هونه‌رمه‌ندێك له‌هه‌ر كلیپێك به دیزانێك ده‌رده‌كه‌وێت، به‌ڵام تۆ بۆچی له هه‌موو كلیپه‌كانت هیچ گۆڕانكارییه‌ك له‌ره‌نگی قژت ناكه‌ی، له كلیپێكت یاخود له ده‌ركه‌وتنێكدا ره‌نگی قژت نه‌گۆڕیوه، نابێت ئه‌گه‌ر جارێك به قژی زه‌رد ده‌ربكه‌وی؟
لۆكه: بڕواناكه‌م شتی وا رووبدات، مه‌گه‌ر كارێكی پێویست به سیناریۆی كلیپه‌كه‌وه بێت نه‌توانم بیگۆڕم، ره‌نگی ره‌شم پێجوانه و پێم خۆشه هه‌روا بمێنێ، به‌ڵام كه كارێكی هاته پێشه‌وه و پێویستی كرد ئه‌وكات بڕیاری بۆ ده‌ده‌ین.
سڤیل: باشه ئه‌ی بۆچی به جلی كوردی كلیپت نه‌كردووه؟
لۆكه: من حه‌زم له جلی كوردی هه‌یه، دیزانی ئه‌لبومی سێه‌یه‌مم به جلی كوردیه‌وه وێنه‌م گرتووه.
سڤیل: له‌و سی ساڵه‌ی رابردووی كاری هونه‌ریت، چ شتێك عاجزی كردووی؟
لۆكه: ماندووبوونێكی ئێجگار زۆر هه‌ندێجار گۆڤار و رۆژنامه و سایته‌كان ماندوویان كردووین به نووسین و بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی ده‌ستكاری كراوی ئێمه، زۆر دڵگران بووین، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا بوونی مامۆستا هه‌ڵكه‌وت زاهیر، هه‌موو رووداوه ناخۆشییه‌كانی له‌بیر بردووینه‌ته‌وه و زۆر خه‌م خۆری ئێمه‌یه.
سڤیل: خه‌ڵك زۆر ده‌پرسن لۆكه له نزیكه‌وه‌ش هه‌ر وا جوانه؟
لۆكه: ئه‌ی تۆ وا سه‌یرم ناكه‌ی؟ باشه خۆت بڕیاربده كاك زانا له‌نزیكه‌وه‌ش جوانم یان نا؟.
سه‌رچاوه: گۆڤاری سڤیل
zanadzey@yahoo. com
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
