- له‌وه په‌شیمانم له سه‌ره‌تای كاری هونه‌ریم ئه‌وه‌نده‌ی گرنگیم به ده‌نگ و موسیك ده‌دا ئه‌وه‌نده گرنگیم به خوێندنه‌وه له‌سه‌ر هونه‌ر نه‌ده‌دا
هونه‌رمه‌ند ئالان عومه‌ر، سی ساڵه كوردستانی جێهێشتووه و له وڵاتی سوید نیشته‌جێیه، ده‌رچووی په‌یمانگای پزیشكییه به‌شی سركردن، ساڵی 1998 له‌گه‌ڵ تیپی هونه‌ری مۆسیقای هه‌ولێر ده‌ستی به كاری هونه‌ریی كردووه و یه‌كه‌م گۆرانی به ناوی "مه‌رزان" كه به‌رهه‌مێكی فۆلكلۆره، بۆ كوردستان تی ڤی كلیپ كرد، ئێستا خاوه‌نی پێنج ئه‌لبوومی بڵاوكراوه‌یه. ئالان عومه‌ر له‌و دیمانه‌یه‌یدا وه‌ڵامی چه‌ند پرسیارێكی (سڤیل) ـی له باره‌ی كێشه‌كانی ئافره‌تی هونه‌رمه‌ند و هه‌ندی لایه‌نی ژیانی تایبه‌تی خۆی دایه‌وه.
سڤیل: تۆ له‌زۆربه‌ی چاوپێكه‌وتنه‌كانی به‌م دوایه‌ت ئاماژه‌ت به‌وه كردووه له‌به‌ر كێشه‌گه‌لێك بڕیاری جێهێشتنی كوردستانت داوه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌روونتر باس له‌و كێشانه بكه‌ی چین كه وایانكرد ئه‌و بڕیاره بدات؟
ئالان عومه‌ر: بێگومان كێشه‌كان رونن، ئێوه له كوردستان ده‌ژین ده‌زانن كه كه‌سێكی ئاسایی ئه‌گه‌ر له خانووی كرێدا بژی ژیانی چۆنه، ئه‌ی ئه‌گه‌ر هونه‌رمه‌ند بێت كه خه‌می كرێ خانوو ژیانكردنی خۆی و به‌ڕێوه‌بردنی هونه‌ره‌كه‌ی له‌ئه‌ستۆی خۆی بێت، ده‌بێت چۆن بتوانێ بژییه‌ت؟ بۆیه لێره‌ش ئه‌و راستییه ده‌ڵێم كه سه‌ختی ژیان وه‌ك ژنه هونه‌رمه‌ندێك، نه‌بوونی ئاسانكاری و هاوكاری پێویست، قۆستنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌رفه‌تی هاوكاری و ئاماده‌ییه‌ی كه حكومه‌تی كوردستان هه‌یبوو له خزمه‌تكردنی هونه‌ر له‌لایه‌ن كه‌سانێكی تێنه‌گه‌شتوو له‌هونه‌ر بۆ مه‌به‌ستی لابه‌لا، ئه‌و بڕیاره‌ی پێدام، من هه‌موو رۆژ تا ئێواره خه‌ریكی ده‌وام كردن بووم له حكومه‌ت و دوای ده‌وامی حكومه‌تیش له سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندان وه‌ك كارمه‌ندێك ده‌وامم ده‌كرد، ئه‌وكات ئه‌متوانی خه‌رجی كرێی خانوو ده‌ربێنم. ئه‌ی ژیان به‌چی بكه‌م؟ ئه‌ی خه‌رجی هونه‌ر به‌چی په‌یدابكه‌م؟ ئه‌ی ئه‌گه‌ر هه‌موو رۆژ له‌ده‌وام بم كاتم كامه‌یه بیده‌مه هونه‌ره‌كه‌م؟ ئه‌مانه هۆكار بوون، به‌ڵام پێشتریش ووتومه هه‌ڵبژاردنی ژیانی غوربه‌ت به‌دیلێكی دروست نییه دروسته له‌هه‌ندێ باره‌وه ئاسانكاری زیاتر بۆ ژیانت هه‌یه وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی كوردستان كار بكه‌یت بۆ ژیانی خۆت پێویستت به‌هاوكاری كه‌س نییه و ته‌نیا هونه‌ره‌كه ده‌مێنێته‌وه ئه‌ویش ده‌روازه‌یه‌كی بۆ ئه‌دۆزیته‌وه، به‌ڵام له‌ئه‌وروپا ئاسانكاری ژیانت ده‌ست ده‌كه‌وێت له‌به‌رانبه‌ر ئه‌وه‌دا توشی كێشه‌یه‌كی گه‌وره ده‌بێت كه كێشه‌ی رۆحییه به‌رده‌وام رۆحت له‌وڵاته‌كه‌ی خۆته و ئه‌كرێ بڵێین جه‌سته‌یه‌كی بێ رۆحت له ئه‌وروپایه من ئه‌توانم ئه‌وه بڵێم ئه‌وه‌ی له هه‌بوونی وڵات تێگه‌شتبێت راست ناكات، بڵێ من له ئه‌وروپام به‌جه‌سته و رۆحه‌وه، بێگومان ئه‌مه‌ش ئه‌و سه‌رگه‌ردان بوونه‌یه كه زۆر جار نوسه‌ره ناوداره‌كان له بێ وڵاتی مرۆڤ ده‌یخه‌نه‌ڕوو.
سڤیل: هه‌ست ناكه‌ی ماوه‌یه‌كه له كاری هونه‌ری دابڕاوی؟
ئالان عومه‌ر: دانه‌بڕاوم، به‌ڵام بێگومان كاره‌كان له ئاستی تموح و توانای خۆم نییه، له‌ئه‌وروپا چه‌ند كارێكی هونه‌ریم كردووه، وه‌ك كۆنسێرت و ئاهه‌نگ و كلیپ و هه‌روه‌ها كاری تۆماركردنی به‌رهه‌مێكی نوێم به‌ستیلێكی نوێتر ته‌واو كردووه، به‌ڵام ئینسان كه شوینی ژیانی گوازرایه‌وه ئیتر هه‌موو شتی له سفره‌وه ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه له كه‌وچكی چای ماڵه‌كه‌ت و جلوبه‌رگه‌كه‌ته‌وه بگره تا ده‌وام و خوێندن و ژیانكردنیشت بێ گومان ئه‌وه‌ش كاتی ده‌وێت من وێرای ئه‌مه‌ش دانه‌براووم و هه‌وڵی تریشم ده‌بێت به‌م زوانه.
سڤیل: دوا پرۆژه‌ی هونه‌ریت چییه؟
ئالان عومه‌ر: به‌رهه‌مێكی نوێم به‌ستایلێكی زۆر جیاواز له ئاواز‌و هۆنراوه‌ی هونه‌رمه‌ند نه‌ریمان بابان له‌ستودیۆی شانیا به‌هاوكاری كاك میران تۆماركردووه له وڵاتی سوید، به‌رهه‌مێكیشم كلیپ كردوه له‌وڵاتی فینلنده، به‌مزوانه بڵاوده‌بێته‌وه، چه‌ند كاریكی تریشم له‌به‌رده‌سته یه‌ك له‌وانه كارێكه بۆ كه‌ركووك كه هۆنراوه‌ی خۆمه و كارێكیش له‌گه‌ڵ گروپی دهۆك، كه مۆسیقای ته‌واوبووه، ئه‌ویش به‌رهه‌میكی فۆلكلۆره، به‌هیوام بتوانم به ئه‌نجامیان بگه‌یه‌نم.
سڤیل: چ هونه‌رمه‌ندێك یاخود چ مۆسیقی و ئاوازدانه‌رێك توانیویه‌تی كار بۆ ده‌نگی ئالان عومه‌ر بكات، به‌و واتایه‌ی كه‌سێك توانیوویه‌تی توانای ده‌نگی تۆ بدۆزێته‌وه؟
ئالان عومه‌ر: بڕوا ناكه‌م كه‌سێك هه‌بووبیت توانیبێتی له‌سه‌ر ده‌نگی من وه‌ك خۆی كاری كردبێت و له ئه‌سڵی توانای ده‌نگی من كه‌ڵكی وه‌رگرتبێت بۆ كاره‌كانم، خۆشم ده‌زانم كه ده‌بێت ئه‌و توانایه‌ی له ده‌نگی مندا هه‌یه وه‌ك خۆی كاری له‌سه‌ر بكرێت بۆیه هیوام هه‌یه بۆ داهاتوو، خۆشه‌ویستیشم بۆ ئه‌و توانا ده‌نگیه‌ش كه هه‌مه وایكردووه ئێستا له هه‌وڵی وه‌رگرتنی چه‌ندكۆرشێكی گرنگم له‌باری موسیك و به‌كار هێنانی ده‌نگ.
سڤیل: بۆچی دواهه‌مین ئه‌لبوومت ده‌نگدانه‌وه‌ی نه‌بوو؟
ئالان عومه‌ر: كاتێك هاتمه ده‌ره‌وه بڕیار نه‌بوو به‌یه‌كجاری بمێنمه‌وه ئه‌وكاتیش كاری ئاماده‌كردنی ئه‌لبومه‌كه كرابوو بۆ بڵاوكردنه‌وه، به‌ڵام من لێره مامه‌وه له‌وێوه هونه‌رمه‌ند هه‌ڵكه‌وت زاهیر ئه‌لبومه‌كه‌ی بڵاوكردووه، بێگومان خۆم له‌وێ بوومایه شتێكی تر ده‌بوو به‌هه‌ر حاڵ من وه‌ك پێویست ئاگام له چۆنیه‌تی ده‌نگدانه‌وه‌ی نه‌بوو چونكه سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی ژیانم بوو لێره سه‌رقاڵی مامه‌ڵه‌ی مانه‌وه‌بووم له‌م وڵاته له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش كه ده‌بوو كاری باشتر بكرێت بۆ بڵاوكردنه‌وه‌كه‌و نه‌كرا. به‌ڵام سوپاسی ماندووبونی هونه‌رمه‌ند هه‌ڵكه‌وت زاهیر ده‌كه‌م كه پێوه‌ی ماندوو بوو دڵنیام كاره‌كانی داهاتووم ئه‌و كه‌موكوڕییه‌ش پڕ ده‌كه‌نه‌وه كه له بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌لبومه‌كه‌م غیابی خۆم دروستیكرد.
سڤیل: كاتێك كوردستانت جێهێشت ته‌مه‌نی منداڵه‌كه‌ت له ساڵێك زیاتر نه‌بوو، كه‌چی تۆ كوردستان جێهێشت، ئه‌گه‌ر هه‌ڵه نه‌بم ئێستا منداڵه‌كه‌ت له كوردستان له ماڵی "باوكت" په‌روه‌رده ده‌كرێت، له‌وه ناترسی له دوارۆژ دڵ به‌دایك بانگ نه‌كات و وه‌ك دایك نه‌تناسێت؟
ئالان عومه‌ر: له‌وه‌ڵامی یه‌كه‌م باسم كرد كه به‌رده‌وام له‌پێناو ژیانكردنم له ده‌وام بووم رۆژانه، ئه‌وكاتیش منداڵه‌كه‌م به‌شه‌و ده‌بینی و هه‌ر به بچوكیش مالی باوكم گه‌وره‌یان كردوه بۆیه ئیستاش له‌خزمه‌تكردنی بێخه‌مم، كاتیك من سه‌فه‌رم كرد ته‌مه‌نی 2 ساڵان ده‌بوو، به‌ڵام ئێستا من په‌یوه‌ندیم باشه و هه‌موو رۆژ و شه‌و قسه‌ده‌كه‌ین و یه‌كتر له‌ڕێی نێته‌وه ده‌بینین، ئێستاش كاروباری ره‌سمیاتی هێنانی مناڵه‌كه‌م بۆلای خۆم ته‌واو بووه چه‌ند شتێكی بچوكی ماوه به‌م زوانه ئه‌ویش ته‌واو ده‌بێت و دێته‌لام و پێكه‌وه ده‌ژین.
سڤیل: له ته‌مه‌نی ژیانت له شتێك په‌شیمانی؟
ئالان عومه‌ر: له زۆر شت په‌شیمانم بێ گومان باسكردن و خستنه رووی ئه‌وانه زۆری ده‌وێ به‌ڵام له‌باری هونه‌ره‌وه له‌وه په‌شیمانم له‌سه‌ره‌تای كاری هونه‌ریم ئه‌وه‌نده‌ی گرنگیم به‌ده‌نگ و موسیك ده‌دا ئه‌وه‌نده گرنگیم به خوێندنه‌وه له‌سه‌ر هونه‌ر نه‌ده‌دا ره‌نگه ئه‌وه‌ش تا ئاستێك ره‌نگدانه‌وه‌ی به‌سه‌ر هونه‌ره‌وه هه‌بێت، چونكه ده‌نگ و زانین له ژه‌نینی ئامێریك خه‌ڵك ناكاته هونه‌رمه‌ند په‌شیمانم له‌وه‌ی كه تاكو ئێستا نه‌م توانیووه وه‌ك ئه‌وه‌ی ده‌بێت بكرێت خزمه‌تی وڵات بكه‌م به‌هونه‌ر كه‌ئه‌مه‌ش هۆكاری خۆی هه‌یه.
سڤیل: به‌بڕوای تۆ بۆچی ئافره‌ته هونه‌رمه‌نده‌كانی ئێمه له زه‌واجكردن سه‌ركه‌وتوو نابن، دوای ماوه‌یه‌ك له‌پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری، له‌هاوسه‌ره‌كانیان جیاده‌بنه‌وه؟
ئالان عومه‌ر: هونه‌ر بریتیه له كرانه‌وه، كه بویته هونه‌رمه‌ند ده‌بیته ناو، كه بویته ناو ده‌نگدانه‌وه دروست ده‌كه‌یت و ژنێكی ئاسایی نیت، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات كه ده‌بێت هاوسه‌ری كه‌سێك بیت توانای هه‌زمی ئه‌م واقیع و گه‌وره‌بونه‌ی خێزانه‌كه‌ی هه‌بێت، لایه‌كی تر كاتێك ژنێكی ئاسایی گره‌نتی نه‌بێت بۆ سه‌ركه‌وتن له هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ی كه كاری به‌ته‌نها خزمه‌تكردنی هاوسه‌ره‌كه‌ی و منداڵه‌كانی بێت چۆن گره‌نتی سه‌ركه‌وتن و پێكه‌وه بونی به‌رده‌وام بۆ ژنه هونه‌رمه‌نده‌كان ده‌بێت له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كانیان؟ كه به‌شێكی گرنگی كاتیان بۆ كاری هونه‌ری ده‌بێت، یان چۆن رێژه‌ی جیابونه‌وه‌كانیان چه‌ند به‌رانبه‌ر نابێت له خه‌ڵكی ئاسایی. خه‌ڵكی كورد زۆری ماوه بگاته ئه‌و ئاسته‌ی قبوڵی بێت ژنێكی ناوداری هه‌بێت و ژنه‌كه‌ی له‌خۆی به‌ناوبانگتر بێت. له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی تاكو ئێستاش ئه‌گه‌ر ناوی ژنێك بهێنێت ده‌بێت ناسنامه‌ی مێرده‌كه‌ی به‌كار بهێنیت بۆ ناساندنی كه بڵێی ژنی فڵانه كه‌س، به‌ڵام ئه‌گه‌ر حاڵه‌تێكی شاز روو بدات جێی قبوڵكردن نابێت بۆ پیاوه‌كان وه‌ك ئه‌وه‌ی پیاوی كورد نه‌گه‌شتۆته ئه‌و ئاسته و هه‌رگیز قبوڵی نییه بڵێن مێردی فڵان ژن و ناو بانگی ژنه‌كه‌ی ببێته هۆی ناسینه‌وه‌ی بێگومان ئه‌وه بۆی ده‌بێته گرفتێكی نه‌فسی گه‌وره به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ رۆحی خۆی شه‌ڕی ده‌بێت ئه‌م هه‌موو شه‌ڕه‌ش له‌گه‌ڵ ناخی خۆت رۆژێك هه‌ر ده‌ته‌قێته‌وه و دێته ده‌ره‌وه‌ی خۆت و كێشه‌ی خێزانی دروست ده‌كات، پیاو له‌وێ تاكو ئێستا رانه‌هاتووه به‌وه‌ی كه ژنه‌كه‌ی ئه‌و مادام وه‌ك ئه‌و كار‌و ئه‌ركی هه‌یه ده‌بێت له هه‌موو ئه‌ركێك هاوبه‌ش بن، رانه‌هاتووه خێزانه‌كه‌ی بڵێ به ئیزینت خه‌ریكی پرۆڤه‌م و هه‌ندێ ئارامی رابگره، ئه‌و راستییه نازانێ كاتێك خه‌ڵك بووه ناو باش و خراپی ده‌خرێته په‌نا. ته‌نها خراپه‌كان وه‌رده‌گرێت و بیر له‌باشه‌كان ناكاته‌وه، ئه‌مانه‌و به‌تایبه‌ت ئه‌و نه‌خۆشی غیره‌ی ناوبانگه‌ی كه باسم كردوو ئه‌و هه‌ستكردن به‌شه‌رمه‌ی كه پیاو به‌ناوبانگی ژنه‌كه‌ی بناسرێته‌وه له‌ناو كۆمه‌ڵگه سه‌ره‌كیترین هۆكارن، بێ گومان پیاوه هونه‌رمه‌نده‌كانیش له‌وه به‌ده‌ر نین و غیره‌ی پیاو له‌ژن لای ئه‌وان زۆر زیاتر له‌ده‌ره‌وه‌ی بواره‌كه‌ی خۆیانه، هه‌روه‌ها ره‌نگه به‌شیكیش بكه‌وێته ئه‌ستۆی خودی ژنه‌كان خۆیان كه نه‌توانن به دروستی رووبه‌روی ئه‌و لێشاوه‌ی ناسینی خه‌ڵك ببنه‌وه‌و بكه‌ونه هه‌ڵه له ناسینی خه‌ڵك و هه‌ڵسه‌نگاندنی دروستی ناسینه‌كان و زیاتر غیره و ده‌ردی نه‌فسی بۆ پیاوه‌كانیان دروست بكه‌ن، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه ره‌نگه زۆر كات كورتبینی و ده‌به‌نگی پیاوه‌كانیشیان هۆكار بێت كه تێ نه‌گه‌ن.
سڤیل: ئاماده‌ی بۆ جاری دووه‌م پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری ئه‌نجام بده‌یته‌وه؟
ئالان عومه‌ر: پێشتر وتم كه چ به‌زمێك دروست ده‌بێت له هاوسه‌رگیری بۆ هونه‌رمه‌ند، خۆشم به‌و ئه‌زموونه تێپه‌ڕیووم، بۆیه جاریك له‌وباره‌وه هیچ بریاریك له ئارادا نیه وه باوه‌ریش ناكه‌م به‌بێ مه‌رج بریاربده‌م، چونكه ئه‌م پرۆسه‌یه بۆ هونه‌رمه‌ند سه‌ریه‌شه دروسته‌كات، به‌ڵام ئه‌بێ ئه‌وه‌ش بڵێین ژیان به پێكه‌وه بونی ژن و پیاو جوانه ره‌نگه منیش له‌داهاتوو ئه‌و بڕیاره بده‌م. به‌ڵام له داهاتوو عاتیفه به‌سه‌ر مندا زاڵ نابێت، بۆیه ده‌بێت كه‌سێك كه ناسیم به‌رله‌وه‌ی وه‌ك كار‌و ناو بیناسم ده‌بێت عه‌قڵ و توانای بیركردنه‌وه‌ی و هه‌زمی راستیه‌كانی بناسم، به‌ڵام جارێ ئه‌و كه‌سه‌م نه‌ناسیوه.
سڤیل: ته‌مه‌نی 40 ساڵی به‌لای كۆمه‌ڵگه‌وه قۆناخی تێپه‌ڕبوونی گه‌نجێتییه، تۆ كه خه‌ریكه له‌و ته‌مه‌نه نزیك ده‌بیته‌وه، ئایا له‌و ته‌مه‌نه ناترسی؟
ئالان عومه‌ر: من جارێ 10 ساڵێكم ماوه بگه‌مه ئه‌و ته‌مه‌نه تا ئه‌و ماوه ره‌نگه پێناسه‌كانمان بۆ پیری بگۆڕێت، به‌ڵام له ئێستادا له‌پیری ناترسم پیری و ئه‌زموونی ژیان مرۆڤ ده‌كاته قوتابخانه بۆ ئه‌وانی دوای خۆی به مه‌رجێك به‌رله‌پیربون ئه‌وه‌ی له‌یاد بێت كه‌ده‌بێت شتێك بۆ دوای خۆی بكات، من ئێستا هونه‌رمه‌ندم كه پیریش بم ده‌زانم ده‌بمه قوتابخانه‌یه‌ك بۆ ئه‌وانی دوای خۆم، بۆیه لێی ناترسم، به‌ڵام هێشتا ته‌مه‌نمان ماوه و زووه بۆ باسكردنی پلان و خه‌مه‌كانمان له‌پیری.
سڤیل: تائێستا كام ساڵ ناخۆشترین یاده‌وه‌رییه‌كانی تۆی تێدا تۆمار كراوه، كام ساڵ به ناخۆشترین ساڵی ته‌مه‌نی خۆت ده‌زانی؟
ئالان عومه‌ر: سالێ 2009 ناخۆشترین كاتی من بوو، چونكه ناچاری وای كرد له پێناو ژیان وئاینده‌ی خۆم و كچه‌كه‌م وڵات و كچه‌كه‌شم به‌جی هێشت، به‌ڵام بۆ گه‌شتنه‌وه به كچه‌كه‌م سه‌ری ساڵ ره‌نگه خۆشترین ساڵ بێت، چونكه كێشه‌ی ئه‌و چاره بووه بۆ دووری نێوان من و وڵاتیش خوا گه‌وره‌یه.
سڤیل: روخساری تۆ و به‌گۆرانیبێژی سوری "ئه‌ساڵه" لێده‌چێت، ئایا وایان به‌خۆت وتووه؟
ئالان عومه‌ر: به‌ڵێ زۆر جار له زۆر شوێن ئه‌وه‌م پێ وتراوه و زۆریشم خۆش ده‌وێت، زۆریش گوێ له‌ده‌نگی ده‌گرم له‌زۆر شوێن، به‌ڵام لای من گرنگه مرۆڤه‌كان له خۆیان بچن به‌س له‌خۆیان، ئه‌ساله هه‌م روخسار و هه‌میش هونه‌ری ئه‌وه‌نده هه‌یه كه شانازی بكه‌ی به‌لێكچوونی له‌گه‌ڵ ئه‌و.
سه‌رچاوه: گۆڤاری سڤیل
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
