
*به‌ده‌ستنه‌هێنانی ده‌نگی پێویست له‌لایه‌ن گۆڕانه‌وه له كه‌ركووك ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ لاوازیی هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه
*كه توندوتیژیی نه‌ته‌وه‌یی له كه‌ركووك رووینه‌داوه هۆیه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ فاكته‌ره ناوخۆییه‌كان
*دواخستنی سه‌رژمێریی به بڕیاری ده‌سه‌ڵاتی ته‌نفیزی ده‌بێت كه تا ئێستا هیچ ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه نییه
ئاوات محه‌مه‌د ئه‌مین، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك و سه‌رۆكی لیستی گۆڕان له شاری كه‌ركووك له كاتی هه‌ڵبژاردنی حه‌وتی ئازاری رابردوو، له رێی ئه‌م دیمانه تایبه‌ته‌وه‌وه تیشك ده‌خاته سه‌ر هۆكاره‌كانی شكستی لیستی گۆڕان له شاری كه‌ركووك له هه‌ڵبژاردنی 7-3دا و پێیوایه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ لاوازیی هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردن، پاشان هێما بۆ ئه‌وه ده‌كات: له روانگه‌ی گۆڕانه‌وه كه‌ركووك به‌شێكه له گۆڕه‌پانی ململانێی سیاسیی و هه‌ڵبژاردن له پانتایی كوردستاندا. له‌به‌شێكی تری دیمانه‌كه‌دا باس له بارودۆخی سیاسیی كورد له عێراقدا ده‌كات و ده‌رباره‌ی مه‌رجی فراكسیۆنی كوردیی بۆ پشتگیریكردنی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق ده‌ڵێت: ئه‌وه‌نده‌ی من ئاگاداربم له‌خاڵی (9) یه‌می داواكاری ئیئتلافی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كاندا هاتووه "جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140 ی ده‌ستوور و ته‌رخانكردنی بودجه‌ی پێویست بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له ماوه‌یه‌كی دیاریكراو كه له 2 ساڵ تێنه‌په‌ڕی" كه به‌ڕای من ئه‌مه له چوارچێوه‌ی به‌ڵێن تێناپه‌ڕێت.
له به‌شێكی تری دیمانه‌كه‌دا، ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك باسی ره‌وشی سیاسیی شاری كه‌ركووك و په‌یوه‌ندیی نێوان نه‌ته‌وه‌كانی ناوی و پرۆسه‌ی سه‌رژمێریی ده‌كات. ده‌رباره‌ی پرۆسه‌ی سه‌رژمێریی كه عه‌ره‌ب و توركمانه‌كان له دژی وه‌ستاونه‌ته‌وه ده‌ڵێت: مه‌ترسییه‌كانی ئه‌وان له ده‌ركه‌وتنی راستی قه‌باره و ژماره‌ی هه‌ر پێكهاته‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌ییه له كه‌ركووكدا كه به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ كاریگه‌ریی له‌سه‌ر هاوكێشه سیاسییه‌كان ده‌بێت.
ئاسۆ: چاودێرانی سیاسیی پێیانوایه كه هۆكاری شكستی لیستی گۆڕان له هه‌ڵبژاردنی حه‌وتی ئازاری رابردوو له شاری كه‌ركووك ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نه‌بوونی گووتارێكی نه‌ته‌وه‌یی له‌و شاره‌دا، چوونكه لیستی گۆڕان زیاتر گووتاری برایه‌تی و خزمه‌تگوزاریی زۆرتری به‌رزكردبووه‌وه. ئێوه وه‌ك خۆتان هۆكاره‌كانی شكستی لیستی گۆڕان له كه‌ركووك بۆچی ده‌گێڕننه‌وه؟.
ئاوات محه‌مه‌د ئه‌مین: له هه‌ر هه‌ڵبژاردنێكدا لایه‌نه ركابه‌ره‌كان هه‌وڵده‌ده‌ن بانگه‌شه بۆ به‌رنامه‌ی خۆیان بكه‌ن كه زیاتر له‌ده‌وری مه‌سه‌له گرنگ و هه‌نووكه‌ییه‌كان چڕ ده‌بێته‌وه. كار و ئه‌زموونی پارته ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی كه‌ركووك له‌ماوه‌ی حه‌وت ساڵی رابردوودا زۆر بۆشایی گه‌وره‌ی له بواری دابینكردنی خزمه‌تگوزاریی پێویست و خوڵقاندنی زه‌مینه‌ی متمانه و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه‌ی نێوان پێكهاته جیاوازه‌كانی ئه‌و شاره به‌جێهێشتووه، بۆیه كاركردن به ئاڕاسته‌ی پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییانه به‌شێكی سه‌ره‌كی به‌رنامه‌ی هه‌ڵبژاردنی لیستی گۆڕان بوو. سه‌رباره‌ت به هۆكاره‌كانی به‌ده‌ستنه‌هێنانی ده‌نگی پێویست له‌لایه‌ن لیستی گۆڕانه‌وه ده‌توانم ئاماژه بۆ گرنگترینیان بكه‌م كه بریتییه له لاوازیی ئامڕازه‌كانی هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه له‌به‌رامبه‌ر لیسته ركابه‌ره‌كانیدا.
ئاسۆ: ئه‌وه‌ی له‌ده‌ره‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی 7-3 بینیمان به‌ره‌ی ئۆپۆزیسیۆن به‌ئیسلامیی و عه‌لمانییه‌وه له‌كه‌ركووك شكستیان هێنا. به‌شێك له‌چاودێرانی سیاسیش هێمایان بۆ ئه‌وه كرد چ گۆڕان و چ دوو هێزه ئیسلامییه‌كه هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یان كردووه كه به‌لیستی جیا دابه‌زین. من ده‌مه‌وێت بپرسم ئایا ئێوه ئامانجتان له لیستی جیا له‌كه‌ركووك چی‌بوو؟، ململانێی دیموكراسی یان كێبڕكێی كوردستانیبوونی كه‌ركووك یاخود گوێزانانه‌وه‌ی كێشه سیاسییه‌كانی ناوخۆی هه‌رێم كه به‌ڕای چاودێران ئه‌وه موجازه‌فه بوو؟.
ئاوات محه‌مه‌د ئه‌مین: له روانگه‌ی گۆڕانه‌وه كه‌ركووك به‌شێكه له گۆڕه‌پانی ململانێی سیاسیی و هه‌ڵبژاردن له پانتایی كوردستاندا. به‌و پێیه‌ش كه بزووتنه‌وه‌كه له‌سه‌ر ئاستی وڵات به لیست و به‌رنامه‌یه‌كی جیاوازه‌وه به‌شداریی له هه‌ڵبژاردندا كرد، كه‌ركووكیش یه‌كێك بوو له‌و بازنانه‌ی ده‌كرا به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه گره‌نتی كورسییه‌كی زیاتر بۆ هێزه ركابه‌ره كوردستانییه‌كان بكات. لیستی جیاواز به‌رجه‌سته‌كردنی پرنسیپی فره‌یی و پیاده‌كردنی سیستمی دیموكراسی و ئازادكردنی ئیراده‌ی ده‌نگده‌ره له هه‌ڵبژاردندا.
ئاسۆ: فراكسیۆنی لیسته كوردستانییه‌كان بۆ به‌شداریكردنیان له‌حكوومه‌ت و پشتگیری‌یان له‌هه‌ر كاندیدێك بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌به‌ستنه‌وه به‌و داوایانه‌ی كه پێشكه‌شیان كردووه به‌لیسته سه‌ره‌كییه‌كان، یه‌كێك له‌خاڵه‌كان داوای جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140ه. من ده‌مه‌وێت بپرسم ئایا ئه‌و لیسته سه‌ره‌كییانه ئاماده‌ن كه مادده‌ی (140) جێبه‌جی بكه‌ن؟.
ئاوات محه‌مه‌د ئه‌مین: ئه‌وه‌نده‌ی من ئاگاداربم له‌خاڵی (9) یه‌می داواكاری ئیئتلافی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كاندا هاتووه "جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140 ی ده‌ستوور و ته‌رخانكردنی بودجه‌ی پێویست بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له ماوه‌یه‌كی دیاریكراو كه له 2 ساڵ تێنه‌په‌ڕی" كه به‌ڕای من ئه‌مه له چوارچێوه‌ی به‌ڵێن تێناپه‌ڕێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی حكوومه‌تێك رێزی ته‌وقیتاتی ناو مادده‌كه (واته 31-12-2007) و كارنامه‌ی وه‌زاریی خۆی (خاڵی 22) ی نه‌گرتبێت، ئایا چ گره‌نتییه‌ك هه‌یه بۆ به‌جێهێنانی هه‌ر به‌ڵێنێكی تر له‌و باره‌یه‌وه؟. ئایا باشتر نه‌بوو فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان داوای هه‌نگاوی عه‌مه‌لییان بكردایه له سه‌رۆكی ئێستای وه‌زیران كه زۆر ئاسانكاریی گرنگ له‌و باره‌یه‌وه ده‌توانێت بكات (په‌له‌كردن له‌چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی موڵكایه‌تی و گرێبه‌سته كشتوكاڵییه‌كان) ؟ یان نه‌ده‌كرا داوا له لیستی ئه‌لعێراقییه بكه‌ن فشار بخاته سه‌ر لیستی حه‌دبا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی په‌یوه‌ست به پارێزگای نه‌ینه‌وا له‌گه‌ڵ لیستی برایه‌تیدا؟.
ئاسۆ: هه‌مێشه یه‌كێك له ره‌خنه‌كانی چاودێرانی سیاسیی له‌هه‌رێم ئه‌وه‌یه كورد له كه‌ركووك نه‌یتوانیوه وه‌ك پێویست مامه‌ڵه‌ی ته‌ندروست له‌گه‌ڵ توركمان و عه‌ره‌بدا بكات. من پرسیاره‌كه‌م ئه‌وه‌یه هه‌ڵه‌كانی كورد له كه‌ركووك له‌كوێدایه؟. به‌رپرسانی ئیداریی شاره‌كه به‌رپرسیارن یان سیاسه‌تی سه‌ركردایه‌تی كورد له‌ئاستی ناوچه دابڕاوه‌كان سیاسه‌تێكی هه‌ڵه‌یه؟.
ئاوات محه‌مه‌د ئه‌مین: راسته به‌شی زۆری ده‌سه‌ڵات و پۆسته ئیدارییه‌كان له كه‌ركووك و زۆربه‌ی ناوچه دابڕاوه‌كان له ده‌ست هه‌ردوو حیزبی سه‌ره‌كیی كوردییدایه، به‌ڵام ئایا به‌رنامه و ستراتیژی هاوبه‌شی كوردستانی چییه؟. ئه‌وه‌نده‌ی من ئاگاداربم سیاسه‌تی حزبایه‌تیكردن و چاوپۆشی له هه‌ڵه و گه‌نده‌ڵی ئیداریی به‌شێكی زۆری په‌یوه‌ندیی به‌و سیاسه‌ته‌وه هه‌یه كه له كۆتاییدا له‌سه‌ر حیسابی مه‌سه‌له چاره‌نووسسازه‌كانی گه‌له‌كه‌مان ته‌واو ده‌بێت. ئێمه ئه‌گه‌ر سه‌ركه‌وتوو نه‌بین له پێشكه‌شكردنی نموونه‌یه‌كی باش بۆ ئیداره و ده‌سه‌ڵاتی كوردیی و پته‌وكردنی متمانه و گیانی یه‌كتر قبووڵكردن چۆن ده‌توانین مامه‌ڵه‌ی ته‌ندرووست له‌ته‌ك نه‌ته‌وه‌كانی تردا بكه‌ین؟.
ئاسۆ: بۆچوونێك هه‌یه ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر توركمانه‌كانی كه‌ركووك پشتگیریی كوردیان بكردایه رێگای گه‌ڕاندنه‌وه‌ی كه‌ركووك كورت ده‌بووه‌وه. من پرسیاره‌كه‌م ئه‌وه‌یه بۆچی هه‌میشه توركمانه‌كان له‌سه‌نگه‌ری دژ به‌كورد وه‌ستاونه‌ته‌وه؟.
ئاوات محه‌مه‌د ئه‌مین: ده‌بێت ئه‌وه بزانین كه گه‌لی توركمان موڵكی تاكه حزبێك نییه، بۆیه له‌سه‌ر ئاستی نوێنه‌رایه‌تی چه‌ندین لایه‌نی سیاسیی و ره‌وتی جیاجیان هه‌یه. له‌م نێوه‌نده‌شدا چه‌ندین لایه‌نی سیاسیی توركمانی هه‌ن كه له‌گه‌ڵ كوردستانیبوونی كه‌ركووكدان. مه‌سه‌له پشتگیرییكردنی كورد نییه به‌ڵكو روانینه بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی دوور مه‌ودای خۆیان كه ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر خوێندنه‌وه و تێگه‌یشتنیان بۆ واقیعی ئه‌مڕۆی سیاسیی له عێراق و هه‌رێمی كوردستان و كه‌ركووك بنیاتنراوه. به‌دڵنیاییه‌وه ده‌ڵێم هاوپشتیی كورد و توركمان له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش ده‌بێته مایه‌ی به‌دیهێنان و زامنكردنی مافه‌كانی هه‌ردوو لایان.
ئاسۆ: تاچه‌ند له‌گه‌ڵ ئه‌و رایه‌دایت كه رێگای به‌ده‌ستهێنانی ره‌زامه‌ندیی توركمانه‌كان له‌توركیا بێت؟.
ئاوات محه‌مه‌د ئه‌مین: بێجگه له به‌ره‌ی توركمانی چه‌ندین حزب و لایه‌نی سیاسیی توركمانی له كه‌ركوكودا هه‌ن كه له‌سه‌ر بنه‌مای جیاوازیی له به‌رنامه و دیدگای سیاسیی و ئایدیۆلۆژیی و ته‌نانه‌ت مه‌زهه‌بیش كارده‌كه‌ن. نزیكی و دووریی په‌یوه‌ندیی ئه‌وان به توركیاوه مه‌سه‌له‌یه‌كه په‌یوه‌ندیی به خۆیانه‌وه هه‌یه، به‌ڵام بڕواناكه‌م توركیا زامنی ده‌سته‌به‌ركردنی ره‌زامه‌ندیی سه‌رجه‌م خه‌ڵكی توركمان بێت.
ئاسۆ: عه‌ره‌ب و توركمانه‌كان هاوپه‌یمانییان پێكهێناوه بۆ رێگه گرتن له پرۆسه‌ی سه‌رژمێریی و داوای دواخستنی ده‌كه‌ن. پرسیاره‌كه‌م ئه‌وه‌یه توركمان و عه‌ره‌ب بۆچی دژی سه‌رژمێرین؟.
ئاوات محه‌مه‌د ئه‌مین: ئه‌وان پێیانوایه كه‌ركووك ئاڵوگۆڕی دیمۆگرافی تیاكراوه و رێژه‌ی راسته‌قینه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتووه له ئه‌نجامی كشانی خێزانه كورده‌كان بۆ نیشته‌جێبوون له ناوچه‌كانی كه‌ركووك به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی، هه‌ر ئه‌و بیانووه‌ش بووه هۆی دواخستنی سه‌رژمێریی له ساڵی 2009 دا. به‌ڵام ئه‌وه له‌یاد ده‌كه‌ن كه جێبه‌جێنه‌كردنی قۆناغی یه‌كه‌می مادده‌ی 140 به‌شێوه‌یه‌كی دروست و چاره‌سه‌رنه‌كردنی كێشه‌كانی موڵكایه‌تی له‌و پارێزگایه‌دا هۆكاری مانه‌وه و ئاڵۆزبوونی زۆربه‌ی كێشه‌كانه كه به‌ڕای من دواخستنی سه‌رژمێریی ئاڵۆزتریان ده‌كات. راستییه‌كیش هه‌یه كه ناكرێت نكۆڵی لێبكه‌ین، ئه‌ویش مه‌ترسییه‌كانی ئه‌وانه له ده‌ركه‌وتنی راستی قه‌باره و ژماره‌ی هه‌ر پێكهاته‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی له كه‌ركووكدا كه به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ كاریگه‌ریی له‌سه‌ر هاوكێشه سیاسییه‌كان ده‌بێت.
ئاسۆ: ئه‌و دوو كوتله‌یه ده‌توانن سه‌رژمێریی له كه‌ركووك بوه‌ستێنن؟.
ئاوات محه‌مه‌د ئه‌مین: دواخستنی سه‌رژمێریی به بڕیاری ده‌سه‌ڵاتی ته‌نفیزی ده‌بێت له وڵات‌دا كه تا ئێستا هیچ ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه نییه، به‌ڵام ئه‌وان ده‌توانن كێشه‌ی بۆ دروستبكه‌ن. كاریگه‌رترین چه‌كیش به‌ده‌ست ئه‌وانه‌وه بریتی ده‌بێت له بایكۆتی سه‌رژمێریی له‌و ناوچانه‌ی تیایدا باڵاده‌ستن. بۆ ئه‌وه‌ش ده‌بإ تا رۆژی ئه‌نجامدانی پرۆسه‌كه چاوه‌ڕوان بین و بزانین هه‌ڵوێست و كاردانه‌وه‌ی حكوومه‌تی عێراق و لایه‌نه به‌رپرسه‌كان چی ده‌بێت.
ئاسۆ: چاودێران پێیانوایه دوای كشانه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق، شه‌ڕ له‌نێوان كورد و عه‌ره‌ب و توركمان سه‌رهه‌ڵده‌دات. ئه‌م بۆچوونه تا چه‌ند راسته؟.
ئاوات محه‌مه‌د ئه‌مین: به‌ڕای من هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا نه‌یانتوانیوه رێگه له شه‌ڕی تایه‌فی و تیرۆر بگرن له زۆربه‌ی شوێنه‌كانی عێراق له‌ماوه‌ی ساڵانی رابردوودا، بۆیه كه توندوتیژیی نه‌ته‌وه‌یی له كه‌ركووكدا رووینه‌داوه هۆیه‌كه‌ی زیاتر ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ فاكته‌ره ناوخۆییه‌كان، به‌تایبه‌تی رۆڵی به‌رپرسانه‌ی ئه‌و هێزه كوردیی و توركمانی وعه‌ره‌بییانه‌ی له‌و شاره‌دا باڵاده‌ستییان هه‌یه. له دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكاش له‌و باوه‌ڕدام ئه‌و به‌رپرسیارییه به‌شێوه‌یه‌كی تر به‌رده‌وام بێت، واته له چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنی سیاسیی نێوان خۆیاندا وه‌ك پێویستییه‌ك.
ئاسۆ: عێراق به‌درێژایی مێژوو ده‌وڵه‌تێكی قه‌یراناویی بووه، فاكته‌رێكی سه‌ره‌كیی یه‌كێك له‌قه‌یرانه‌كان كه‌ركووكه. ئایا هێزه باڵاده‌سته‌كانی عه‌ره‌بی عێراق دوای پێكهێنانی حكوومه‌ت ئه‌م پرسه چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن یان ئه‌مانیش ده‌یسپێرن به‌داهاتوو؟.
ئاوات محه‌مه‌د ئه‌مین: به‌ڕای من هه‌موو لایه‌نه‌كان كۆكن له‌سه‌ر پێویستی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و پرسه، به‌ڵام ئه‌وه‌ش به‌نده به دیدگا و هه‌ڵوێستی لایه‌نه سیاسییه په‌یوه‌ندییداره‌كانی عێراق و راده‌ی جیددیه‌ت بوون له به‌رامبه‌ریدا و سه‌ربه‌خۆیی له بڕیاری سیاسییاندا. له ئاینده‌دا و له‌سه‌ر ده‌رهاویشته‌كانی نه‌خشه‌ی نوێی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی له عێراقدا دوو بۆچوون به زه‌قی ده‌رده‌كه‌ون یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه كه داوای چاره‌سه‌ركردن ده‌كات به جێبه‌جێكردنی ته‌واوی مادده‌ی 140 و دووه‌میشیان پێشنیاری چاره‌سه‌ری پرسه‌كه ده‌كه‌ن له رێگه‌ی رێككه‌وتنی سیاسیی و له چوارچێوه‌ی ئه‌و مادده‌یه‌دا، واته نه‌ك به جێبه‌جێكردنی ته‌واوه‌تی ده‌قی مادده‌كه.
ئاسۆ: یه‌كێك له‌چاودێره سیاسییه‌كان باس له‌وه ده‌كات كه عێراق له‌سه‌ر دووگرێی ئاڵۆز پێكهێنراوه: گرێی نه‌ته‌وایه‌تی له‌نێوان كورد و عه‌ره‌ب، گرێی مه‌زهه‌بی له‌نێوان شیعه و سووننه، ده‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی 7-3 ئه‌فسانه‌ی عێراقیبوونی كۆتایی پێهێنا. پرسیاره‌كه‌م ئه‌وه‌یه دوای كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا چاره‌نووسی عێراق به‌چ ئاڕاسته‌یه‌ك ده‌ڕوات؟. سی هه‌رێمی فیدراڵ یان ناوه‌ندێكی به‌هێز یان ته‌وافوقاتی سیاسیی، ئایا كام له‌م سیناریۆیانه ئه‌م گرێیانه‌مان بۆ ده‌كاته‌وه؟.
ئاوات محه‌مه‌د ئه‌مین: من پێموایه جیاوازیی نه‌ته‌وه‌یی و مه‌زهه‌بی و كولتووریی، حه‌قیقه‌تی هاونیشتمانی بوون ناسڕێته‌وه. له‌هه‌موو ئه‌و ئه‌گه‌رانه‌ی پرسیارتان له‌باره‌وه كردووه بۆ چاره‌نووسی ئه‌م وڵاته هیچیان به‌مانای ئه‌فسانه‌ی عێراقیبوون نایه‌ن تا ئه‌و رۆژه‌ی هه‌موو له‌چوارچێوه‌ی سنووری سیاسیی په‌سه‌ندكراوی نێوده‌وڵه‌تی عێراقدا بمێنینه‌وه. له خوێندنه‌وه‌ی من بۆ ئاماژه و پێشهاته‌كان وای ده‌بینم كه پیاده‌كردنی سیستمی فیدراڵی تاكه چاره‌سه‌ره بۆ كێشه‌كانی ئه‌م وڵاته، به‌ڵام مه‌رج نییه ته‌نیا سإ هه‌رێم بێت ره‌نگه زیاتر بێت.
ئاوات محه‌مه‌د ئه‌مین
*له ساڵی 1962 له كه‌ركووك له دایكبووه.
*هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسه له زمانی ئینگلیزیی له زانكۆی به‌غداد ساڵی 1984.
*ساڵی 1990 له لایه‌ن رژێمی به‌عسه‌وه له‌به‌ر هۆی سیاسیی به زیندانی هه‌تاهه‌تایی حوكمدراوه.
*بۆ ماوه‌ی هه‌شت ساڵ له رێكخراوه ناحكومییه‌كاندا كاری كردووه.
*چه‌ندین وتار و چاوپێكه‌وتنی له میدیاكاندا بڵاوبووه‌ته‌وه.
*تا پله‌ی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی له حزبی زه‌حمه‌تكێشاندا به‌رده‌وام بووه.
*له هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ی 7 ی ئازاری 2010 دا سه‌رۆكی لیستی گۆڕان بووه له كه‌ركووك.
*له ساڵی 2005 ه‌وه ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووكه له‌سه‌ر لیستی برایه‌تی.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
