عوسمان ئۆجه‌لان:پی ده‌چیت له‌م سال دا سیسته‌می كه‌مالیست تیك بچیت و سیسته‌می عه‌داله‌و گه‌شه‌پیدان جی به‌جی بكریت، ئه‌گه‌ر سیسته‌می ئیسلامی مافی كوردان بده‌ن یا نه‌ده‌ن له‌و باوه‌ره‌ی دامه خه‌باتیكی نۆی ده‌ست پێ ده‌كات، به‌لام له‌و بیروباوه‌ره‌ی دامه سیسته‌می ئیسلامی مافی كوردان بده‌ن له‌و باوه‌ره دامه كیشه‌ی كورد بته چاره‌سه‌ر له كوردستانی باكور
** گه‌ر له‌وه‌وه ده‌ست پێبكه‌ین پرۆژه نوێیه‌كه‌ت به‌چی گه‌شت؟
عوسمان ئۆجه‌لان: له تور كیا وه‌كو ده‌زانین پرۆژه‌ی ده‌وڵه‌ت چی یه، ده‌وڵه‌ت پرۆژه‌ی له‌ناو خۆی یه‌ك ساڵی له‌سه‌ر ئیش ده‌كا له‌لای كورد داخوازی خۆی چاره‌سه‌ری هه‌یه ده‌خوازی په‌كه‌كه له ئالی دیموكراتیك پرۆژه‌ی خۆی له ئاستێكی ته‌نگاوی دایه، هه‌ردولا نه‌یان توانیوه بگه‌نه ئه‌نجام كه‌سایه‌تی كوردیش یا سیاسه‌تمه‌داری كورد ده خوازن بگه‌نه چاره‌سه‌ریه‌كی یه‌ك له‌و كه‌سانه خۆمم كه‌سایه‌تیه‌كی سیاسی سه‌ر به خۆمه پرۆژه‌ی من ئه‌وه‌بوو ڵه گه‌ل هه ڤاڵان پارتێكی دیم‌و كراتیك بۆ چاره‌سه‌ری كیشه‌ی كورد خه‌بات بكه‌م ئه‌و بیر‌و باوه‌ره‌ی من كیشه‌ی كورد له‌ریگای سیسته‌می فیدراڵی چاره‌سه‌ر بكا، په كه‌كه ده خوازی له‌سه‌ر سیسته‌می فیدراڵی دیوكراتی چاره‌سه‌ر بكا ده‌وڵه‌تی جیهانی ئه‌مریكا و ئه‌وروپا له‌سه‌ر سیسته‌می فیدراڵین وه عیراقیش وه چاره‌سه‌ری په كه‌كه‌ش له سیسته‌می دیم‌و كراتی فیدرالی بۆ نه‌ته‌وه‌ی كورد، منیش ویستم له‌سه‌ر ئه‌م به‌ر نامه ده‌ر بازی ناو تور كیا بكه‌م به سیسته‌میكی مه‌ده‌نی، ساڵ و نیوێك پیش ئیستا بڵاو كراوه ی خۆم بڵاو كرده‌وه له راگه‌یاندن هه‌موو پرۆژه له‌ناو بی چاره‌سه‌رێكی دانه، نه په كه‌كه نه كه سایه‌تی سیاسی ئه‌نجامه‌كانی خۆیان چاره‌سه‌ریان وه‌ر نه‌گرتووه پرۆژه‌ی بی چاره‌سه‌ره له‌و بیروباوه‌ره دایه له توركیا شتی زۆر گرنگ ده‌بن له ده‌ستوری ئه ساسی دا له پاش مانگێكی تردا ریفراندۆم ئه‌نجام ده‌دریت، 12مانگی 9 ئه‌گه‌ر له ریفراندۆم ده‌ر بچی پیڤاژۆ ده‌ست پیده‌كا، ئه‌و كاته ده‌توانین بڵێین خه‌باتیكی مه‌ده‌نی بكه‌ین خه‌باتیكی سڤیل وه‌كو خۆم سیاسه‌تمه‌دار به چاره‌سه‌ر ده‌زانم
** به‌ته‌مای گه‌رانه‌وه بۆ وڵات بوویت، بۆ تائێستا دوا كه‌وت؟
عوسمان ئۆجه‌لان: ساڵ‌و نیویك پیش ئیستا دا دا خوازیم كرد بگه‌رینه‌وه وولات داوامان كرد، هه‌ندیك خه‌ڵك له ده‌ره‌وه‌ی وڵات هه‌ندێك له په كه‌كه له‌ناو شاخ هه‌ندێك له ئه‌وروپا هه‌ندیك له رۆژهه‌لاتی ناڤین له كوردستانی ئازاد ده‌ژین وه هه‌تا ئه‌وها به‌ر بڵاو بن كیشه‌ی كورد چاره‌سه‌ر زه‌حمه‌تره پیوویسته بگه‌رینه‌وه ناو میلله‌ت و گه‌لی خۆیان ئه‌وه‌ش ته‌جروبه هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌م وه‌زعه ئه‌گه‌ر بگه‌رینه‌وه و گه‌لی خۆیان ئه‌نجامیكی باش به‌ده‌ست بهێنین، ده‌بته هێزیكی سیاسی گه‌وره به‌ده‌ست ده‌هێنیت دا خوازی ئیش ئه‌وه‌بوو 30سال له ده‌ره‌وه‌بوم ماوه‌یه‌ك له شاخ و شه‌ری چه‌كداری ئستاش له كوردستانی ئازادم له 2004 ه‌وه له كوردستانی ئازاد ی عیراقم ئه گه‌ر سیاسه‌تمه‌دار له‌ناو خه‌لكی خۆی نه‌بی ئه‌نجامی چاره‌سه‌ری نا‌توانیت سه‌ر كه‌وتوو بیت بۆیه داوامان له توركیا كرد توركیا ئاماده‌نه‌بوو له‌به‌ر چی ئاماده‌نه‌بو هه‌تا ئیستا هێزی عه‌سكه‌ری باڵاده‌سته به‌سه‌ر هیزی سیاسی عه‌سكه‌ری باڵا ده‌سته عه‌سكه‌ری هه‌ر پارتیك چووبا ناو پرۆسه‌ی حكومه‌ت ده‌با له‌بن ده‌سه‌لاتی عه‌سكه‌ری تاری ببێت سالی پار ئه‌و دیم‌و كراتیه ی له توركیا دروست بو عه‌سكه‌ر تار ئه‌رته‌ش ئاسته‌نگی بۆ دروست ده‌كا له‌م شه‌ش مانگی كۆتایی هه‌م به‌رامبه‌ر په‌كه‌كه هه‌م به‌رامبه‌ر ئه‌رته‌ش تورك خه‌باتیكی زۆری كرد بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌لاتی خۆی بسه‌پینی به تایبه‌ت له‌م مانگه دا ته‌گبیری ته‌واو به‌رامبه‌ری ئه‌ر ته‌شی تورك جی به‌جی كراوه ئه‌ر ته‌ش نه‌یده‌توانی مداخله‌ی سیاسه‌تی حكومه‌ت بكا ده‌توانی بڵیین حكومه‌ت و ده‌سه‌لاتی به‌سه‌ر ئه‌ر ته‌شی تورك داگرتبوو وه عه‌سكه‌ر تاری تورك ده‌سه‌لاتی به‌سه‌ر سیاسه‌تی توركیا داناشكی، له 12 مانگی 9 دا مه جال ده‌بیت بۆسیاسه‌تمه‌دارانی كورد له‌ریفراندۆم سوودببینیت، سیاستمه‌داری كورد ده‌خوازن به‌رێگای مه‌ده‌نی كیشه كورد چاره‌سه‌ر بكا پرۆژه‌ی ئیمه‌ش له‌سه‌ر ئه‌م ئه‌ساسه‌یه.
** ماوه‌یه‌كه ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه كه په‌كه‌كه به‌ته‌مان ستراتیژییه‌تی خۆیان بگۆرن له كۆنفیدرالییه‌وه بۆ دووباره سه‌ربه‌خۆی كوردستان، رای به‌رێزت چییه له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته؟ عوسمان ئۆجه‌لان:په‌كه‌كه سالی هه‌فتاكان دروست بووه له هه‌فتاو هه‌شت دامه‌زراندنی په‌كه‌كه له كاته‌دا خه‌باتی ئایدۆلۆجیای هه‌بوو زۆر گرووپی كورد هه‌بون دا خوازی فیدراڵیزم بوو له‌و كاته‌دا زیاتر كورد ئه‌وه‌ی پیوویست بو سه‌ر به خۆی كه بۆسه‌ر به خۆی كوردستان پیووست بو ئه‌وه‌ی ده خواست كوردستانیكی سه‌ر به خۆی و دیم‌و كراتی بیت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی په كه‌كه زۆر له میژه‌وه له تیكۆشین دایه هیزیكی تر ئه‌م تیكۆشینه‌ی نه‌كردپه‌كه‌كه خه‌باتیكی سیاسی عه‌سكه‌ری هه‌موو جۆره تیكۆشینیكی كرد تا ئاستیكی به‌رز به‌رێوه‌ی برد بۆیه تیكۆشینی له كوردستانی باكور شوێنیكی تایبه‌تی هه‌یه له‌پیش پارته‌كانی تر وه له پار چه‌كانی تر په‌كه‌كه تیكۆشینی كرد وه یه كه‌مین پله له تیكۆشین له كوردستان په‌كه‌كه‌یه وه خه‌باتی په كه‌كه كوردی به‌ره‌و پیشه‌وه برد ئه‌و خه‌باتی كوردی گه‌یانده قۆناغیكی زۆر باش به‌تایبه‌تی كورد كه‌سایه‌تیه‌كی تازه‌ی بۆ دروست بووه كه‌سایه‌تی ئازاد هاته پیش وه گروپی تر دژایه‌تی په كه‌كه‌ی كردبۆیه شوینی وان نه‌ما له‌م سا حه‌دا وه ئه‌مرۆش یه‌ك هێز هه‌بیت په‌كه‌كه‌یه گروپی ڕێكخستن نی یه پیوویسته هه‌موو كه‌سێك ئه‌م راستیه بزانیت كه هێزی راسته قینه‌یه په كه‌كه‌كه‌یه به ده‌ره جه‌ی یه كه‌م له باكور ئه‌وانی تر به‌م شیوه نی یه.
** توركیا دابه‌ش بووه بۆ سه‌ر دوو ئایدۆلۆجیا ئیسلامی و عه‌لمانییه‌كان ئایا كورد مافه‌كانی له كامیاندا ده‌بینێته‌وه؟ عوسمان ئۆ جه‌لان: له تور كیا من علمانی نابینم به‌ڵكو خه‌تی كه‌مالیست و خه‌تی ئیسلامی به‌دی ده‌كریت توركیا كاتی دامه‌زراندنی سی هیز بو تورك نه‌ته‌وه‌ی كورد ئیسلامی سیسته‌می كه‌مالیست له‌سه‌ر شیعاری یه‌ك ده‌وله‌ت یه‌ك وولات یه‌ك میلله‌ت یه‌ك زمان یه‌ك نه‌ته‌وه له‌سه‌ره‌تادا داخوازی كوردی به‌لاناو سته‌مێكی زۆری له كورد كرد وه هه‌روه‌ها ئیسلامیش داخوازی له تورك كرد وه به‌ر په‌رچی ئیسلامیشی داوه وه‌كوردو ئیسلامیش راپه‌رینی كرد به چه‌ك به گیان راپه‌رین یان به‌ر پا كرد كۆمه‌لی تورك دروست بو نه‌ته‌وه په‌رستی تورك 1923 هه‌تا ئیستا هه‌ر له ده‌سه‌لاتن له چه‌ند سالی دوایدا ئیسلامی بوونه هیزیكی گه‌وره‌و كه‌مالیست لاوازبو له سالی 2002 وه‌وه خه‌باتیكی به‌ر فراوان ده‌ستی پێكرد بۆتیكدانی سیسته‌می كه‌مالیست سیسته‌می ئیسلامی دروست بكه‌ن ئیستا هیزی ئه‌منیه‌ت له توركیا جی به‌جی كراوه وه كۆنترۆلی ئه‌وانه په‌روه‌رده‌ی ئیسلامی جی به‌جی ده‌كریت هیزی عه‌سكه‌ری ودادگا لاوازبووه پی ده‌چیت له‌م سال دا سیسته‌می كه‌مالیست تیك بچیت و سیسته‌می عه‌داله‌و گه‌شه‌پیدان جی به‌جی بكریت، ئه‌گه‌ر سیسته‌می ئیسلامی مافی كوردان بده‌ن یا نه‌ده‌ن له‌و باوه‌ره‌ی دامه خه‌باتیكی نۆی ده‌ست پێ ده‌كات، به‌لام له‌و بیروباوه‌ره‌ی دامه سیسته‌می ئیسلامی مافی كوردان بده‌ن له‌و باوه‌ره دامه كیشه‌ی كورد بته چاره‌سه‌ر له كوردستانی باكور
** گه‌ران به‌دوای مخاتبدا جگه له‌په‌كه‌كه و كه‌سایه‌تی ئاپۆ كه‌سی دیكه هه‌یه؟ عوسمان ئۆجلان:هیزی یه‌كه‌مین په‌كه‌كه‌یه غه‌یری په‌كه‌كه هیزی تر نیه له كوردستانی توركیادا هه‌ندیك هێز په‌یدابون وه‌كو پارتی سوسیالستی كوردستان كه سه‌رۆكه‌كه‌ی كه‌مال دولقایم بوو ئیستا مسعود ته‌ك سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا نه‌له وولات نه‌له توركیا ریكخستن و خۆپیشاندانیان نی یه پارتی دیموكراتی كوردستانی توركیا وجودی خۆی نیه له ناوه‌وه زۆر كه‌سایه‌تی و گرۆپی تر هه‌ن هیزیان نیه له وبروایه‌دام كه هیز نه‌بیت نا‌توانیت ببیه مخه‌ته‌ب، ئه‌وه‌ی له مه‌یدان هیزی هه‌بی به‌ریز ئاپۆیه، ئاپۆ موخه‌ته‌به بۆچی له‌مه‌یدانی توركیا ده‌یگوت كوردنیه مافی خۆشی نیه زۆر كورد ده‌یگوت كورد نیم له‌پێناو ژیانی حۆشه‌ویستی له م كاته‌دا په كه‌كه دروست بو خه باتی سیاسی و عه‌سكه‌ری ده‌ست پێكرد كوردی له مردن رزگار كرد ژیاندیه‌وه زۆر ده‌ست كه‌وتی به‌ده‌ست هینا ئاپۆ ش یه‌ك هێزه ده‌ر جه‌ی یه‌ك مخه‌ته‌به ده‌ره جه‌ی دو په كه‌كه‌یه وه ده‌ره جه‌ی سی هیزه‌كانی تره كه‌سایه تیه‌كانن، بۆیه پیویسته هه‌مو هیزه‌كان كۆك بن و بۆ ئه‌وه‌ی به هیزی موخه‌ته‌ب به هیز تر به‌رامبه‌ر به توركیا ئاپۆ وپه كه‌كه‌و هیزه‌كانی تریش.
** ئاپۆ چۆن ده‌توانێت رۆڵ ببینێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشه‌یه؟ عوسمان ئۆجه‌لان: ئاپۆ میژوویه‌كی دورو دریژی هه‌یه له تیكۆشین وه‌ختی ئاپۆش ده‌ستی به تیكۆشین كرد زۆر كه‌سایه‌تی كورد له كیشه‌ی كوردی نه‌ده‌زانی وه جه‌ساره‌تیان نه‌ده‌كرد ئه‌و مشكله ی كورد هه‌یه‌تی تیكۆشینی بۆبكه‌ن هه‌موو كه‌س ده‌یزانی كه شه‌ر به‌رامبه‌ر ئه‌ر ته‌شی تورك زۆر زه‌حمه‌ته كه‌س ئاماده نه‌بوو فیشه كیك بهاوێت بۆ ئه‌ر ته‌شی تورك به‌ڵام ئاپۆ له كه شیكی گونجاو‌دا توانی خه‌باتی چه‌كداری و سیاسی و هونه‌ری و هه‌موو پیكه‌وه به‌ریوه ببات ئاپۆ ئه‌و جه‌ساره‌ته‌ی هه‌بوو له و كاته‌دا له توركیا ده‌یانگووت كورد نیه ئاپۆ كه‌سایه‌تی كوردی دره‌وست كرد كه كورد له مه‌یدانی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌ی كورد په كه‌كه بیرووباوه‌ری به ئاپۆیه بۆ یه ئه گه‌ر له زیندان ژیانی كه‌مێك نا خۆش بیت به هه‌زاران كه‌س له ناو شاره‌كان رێپێوان ده‌كه‌ن به‌رامبه‌ر ئه‌م باره‌ی كه ئاپۆ تیایدایه له زیندان بۆیه له دژی پۆلیس خه‌لك به ده‌ستان شه‌ر ده‌كه‌ن به‌به‌رد به‌رانگاری پۆلیس ده‌بنه‌وه بۆ یه كورد به ئاپۆوه به‌نده كه دیاره ئاپۆ له‌ناو دڵی میلله‌تی كورده بی ئاپۆ كیشه‌ی كورد چاره‌سه‌ر نابێت موخه‌ته‌ب هه‌ر ئاپۆیه كیشه‌كه به‌و چاره‌سه‌ر ده‌كریت.
** باس له‌جۆرێك هاوكاری نێوان په‌كه‌كه و ئیسرائیل ده‌كرێت، له‌و بروایه‌دایت ئه‌م هاوكارییه بوونی هه‌بێت له‌كاتێدا په‌یوه‌ندی نێوان داد و گه‌شه‌پێدان و ئیسرائیل تێك چووه؟
عوسمان ئۆ جه‌لان:په‌كه‌كه پیوویسته هه‌ندیك گۆرانكاری له خه‌بات دابكات خه‌باتی سیاسی له گه‌ڵ ناوه‌ند و سه‌رۆكی جیهانی په‌یوه‌ندی خۆی باش بكات ڵه گه‌ل ئه‌مریكا كه په كه كه هێزیكی سۆ سیالست بوو وه ده‌توانین ره خنه له سه‌رۆكی په كه كه بگرین كه عیلاقه‌ی ڵه گه‌ل ئه‌مریكا و ئیسرائیل باش نه‌بوو وه ڵه گه‌ل جیهانی ئه‌ورو پا عیلاقه‌ی پیش نه خست بۆ یه پیوویسته عیلاقه‌ی له گه‌ل ئه‌وان پیش بخات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا هیزیكی گه‌وره‌یه له جیهان وه ئه گه‌ر عیلاقه‌ی خۆی باش نه‌كات ڵه گه‌ل ئیسرائیل پێم وانیه په كه كه بتوانیت چاره‌سه‌ری كیشه‌ی خۆی بكات زوو له گه‌ل فه‌له‌ستین دۆستایه‌تی هه‌بوو له وكاته دا دوو سیسته‌می جیهانی هه‌بوو شۆسیالستی و و سه‌ر مایه داری ئه‌و كات ئه گه‌ر له گه‌ل سۆ سیالستی بوویایه‌ی نا چار ده‌با له گه‌ل رزگاری خوازی فه‌له‌ستین هاوكار و هاو خه‌بات بوونایه ئه‌و كاتی پیوویست بوو / به‌لام له دوای ئه‌وه‌ی سیسته‌می سۆسیالستی تێك چوو / پیوویست بوو ئه‌و خه‌ته بێته چاككردن به‌ڵام په كه‌كه له‌م باره‌یه‌وه ساردبوو نه‌یی توانی سیاسه‌تی خۆی دژی ئه‌مریكاو ئیسرائیل و ئه‌وروپا وه به‌رده‌وام بوو وه ئه‌وه غه له‌ت بوو چونكه توركیا له گه‌ل ئیسرائیل حلف بوو نه‌ی تووانی دۆستایه‌تی پیش بخات ئیستا زه‌مینه‌ی باشتر هه‌یه دۆستایه‌تی توركیا‌و ئیسرائیل به‌ره‌و تیك چوونه له دوای ئه‌وه‌ی توركیا پشتیوانی له وولاته عه‌ره‌بیه‌كان به تایبه‌تی فه‌له‌ستینیه‌كان ئالۆزی دروست بوه له نیوان توركیا له‌لایه‌ك ئه‌مریكاو ئیسرائیل له‌لایه‌ك پیووسته له‌و فرسه‌ته‌دا په‌كه‌كه‌دۆستایه‌تی ئیسرائیل بكا پیویسته مافی ئیسرائیل بدریت نه‌وه‌كو عه‌ره‌ب ده‌ڵێن مافی ئیسرائیل نیه / وه په كه‌كه ئه‌وه سیسته‌می بیت كه له ستراتیجیه‌تی كاری ئه‌وان ئیسرائیل سته‌می لی كراوه له هه‌ردوو جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م و دووه‌م نه‌ك به پیچه‌وانه‌وه.
** له‌م ماوه‌یه‌یه‌ی دوایدا رێگه درا به‌سه‌ردان كردنی خزمه‌كانی ئۆجه‌لان بۆ لای له‌ئیمرالی ئێوه وه‌ك برای ئاپۆ حه‌ز به‌سه‌ردانی ده‌كه‌ن؟ عوسمان ئۆ جه‌لان: ئیستا ریگه ده‌ده‌ن خانه‌واده‌ی ئۆ جه‌لان زیاره‌تی ئیمراڵی بكه‌ن به‌ڵام به شروت هه‌فته‌ی یه‌ك رۆژ كه‌رۆژی چوار شه‌ممانه یه‌ك سه عات له‌ڕێگه‌ی پاریزه‌ری ئۆجه‌لانه‌وه كه ئه‌ویش نیو سه عات خانه‌واده‌كه‌ی زیاره‌تی بكه‌ن /جار جار به هۆی كه‌ش و هه‌واوه ڕێگه‌یان پێنه‌دراوه جا نازانم راسته یا نا كه هه‌فته‌ی یه‌ك رۆژ بۆ خانه‌واده‌ی ئۆ جه‌لان كه ده‌كاته خۆشك وبرای من كه‌برای ئۆ جه‌لان موحه‌مه‌ده وه خوشكه‌كانی حه‌واو فاتمه‌یه وه زیاره‌ت به‌رده‌وامه جار جار ئاسته‌نگ دروست ده‌كه‌ن بۆ زیاره‌تی
** هه‌ڵبژاردنه‌كان نزیك بووه‌ته‌وه، له‌و بروایه‌دایت له‌م هه‌ڵبژاردنانه‌دا (به‌ده‌په) كه‌باڵی سیاسی په‌كه‌كه‌یه بتوانێت گورزێكی وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كانی (ده‌ته‌په) بوه‌شێنێت؟
عوسمان ئۆ جه‌لان:هه‌لبژاردنی رابردوو توركیا زۆر هێرشی له‌سه‌ر په كه‌كه و ده‌ته‌په كرد كه له‌و كاته‌دا ده‌ته‌به لاوازبوو ئیستاش توركیا له دژی چالاكی ئازادی كورد هیرشی عه‌سكه‌ری به كار ده هێنێت له‌وانه‌یه په كه‌كه لاواز بێت له ناحیه‌ی چه‌كداری به‌ڵام له ناحیه‌ی سیاسی زۆر به‌ره‌و پیشه‌وه ده چیت شه‌و رۆژ هیرشی ئاسمانی له‌سه‌ر گه‌ریلا كان ده‌كات خه‌لكی كورد له‌شاره‌كانی توركیا له ناو راپه‌رینی سیاسی دایه دژی ئه‌و سته‌مه وه له‌و باوه‌ره‌ی دامه كه هه‌لبژاردنی داهاتوو زۆر زیاتر ده‌سكه‌وت به ده‌ست بهێنن له هه‌لبژاردنی پیشوو كه چه‌ندئه‌ندام په‌ر له‌مان كه ئیستا له‌په‌ر له‌مانی توركیا دایه كوردن وه كورد خه‌ڵكی ئازادیخوازه بۆیه پیش بینی ده‌كه‌م له به هاردی دا هاتووداكورد سه‌ر كه‌وتنی سیاسی به ده‌ست بهێنێت.
** ئه‌وانه‌ی له‌په‌كه‌كه جیابوونه‌ته‌وه وه‌ك به‌رێزت و هه‌ڤاڵ بۆتان ئه‌گه‌ری گه‌رانه‌وه‌و و كاركردنتان هه‌یه له‌توركیا؟
عوسمان ئۆ جه‌لان: له‌به‌ریز بۆ تان دا خوازی ده‌كه‌م بچته توركیا نه‌چته‌توركیا نازانم ئه‌وان ماندووبون نه خوازن سیاسه‌ت بكه‌ن چونكه ئه‌وان ماندوی سیاسه‌تن باوه‌ر ناكه‌م بگه‌رینه‌وه توركیا سیاسه‌ت بكه‌ن وه كه له شاخ بوون سیاسه‌تیان نه‌كرد به‌لام من فرسه‌ت هه‌بیت ده‌چمه‌وه توركیا خه‌باتی سیاسی ده‌كه‌م وه ئه‌و براده‌رانه‌ش ئه‌گه‌ر وه‌كو من بكات زیاتر بۆو وی باشه.
رێگا: جیابوونه‌وه‌ی هه‌ڤاڵ بۆتان و براده‌ره‌كانتان له گه‌ڵ جه‌نابتان هۆكه‌ی چی ی بوو له‌رووی ئایدۆلۆ جیاوه وه بوو یان هۆكاری تربوو؟
عوسمان ئۆ جه‌لان: كاتیك ئه‌م هه‌ڤالانه جوودابونه‌وه نقاش هه‌بوو ه له بۆ چوون وه ئه گه‌ر هه‌ر جودابونه‌وه‌یه‌ك بكریت دژی ئاپۆ په كه‌كه ناتوانن خه‌باتی خۆیان بكه‌ن له په‌كه‌كه زۆر هیز جودابوه له هه‌شتاكان تا 2000 زۆر گرووپ جودابونه‌وه به‌لام ئه‌م گروپانه هه‌مووی بێ ئه‌نجام بوون ئه‌وانه‌ی جودا ده‌بوونه‌وه ده‌یان گووت ئاپۆ و په كه‌كه خائینن بۆ یه ئه‌گه‌ر دژایه‌تی ئاپۆ بكه‌ن نامینن بۆیه سی سال وتیان بژی ئاپۆ بژی په كه‌كه دوای سی سالیش بڵێین بمری ئاپۆبمری په كه‌كه خه‌لك چی ده‌لیت بۆیه مرۆڤێكی وه‌كو بۆ تان و خه‌لیل ئاتاج كه‌س نایان ناسێت هه‌تا له كۆیه كه‌س نایان ناسێت به‌س بپرسه له كۆیه بڵیت عوسمان ئۆ جه‌لان هه‌مووی ده‌م ناسن به‌ڵام ئه‌وان به پیچه‌وانه‌وه ئه‌ی خه‌ڵكی كوردستان و كوردانی توركیا چۆن ده‌یان ناسن بۆیه من پێم باشه ئه‌م براده‌رانه ماڵ و منداڵی خۆ‌یا به خێو بكه‌ن واز له كاری سیاسی بهێنن به‌م شیوه‌یه خۆشی بۆ ئه‌وان.
رێگا: ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه كه له‌راگه‌یاندنه‌كانی ئه‌ڵمانیا كه له‌م شه‌رانه‌ی دوای چه‌كی كیمیاوی دژی په‌كه‌كه به كارهاتووه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئه‌حمه‌د داود ئۆ غلۆ ئه‌مه ره‌تده‌كاته‌وه؟ عوسمان ئۆ جه‌لان: دوورنیه چه‌كی قه‌ده‌غه‌كراو به كارهێنرابی كاتی له شاخ بووم گه‌لێك جار چه‌كی قه‌ده غه‌كراو به‌كار هێنراوه بۆیه به‌دووری نازانم چه‌كی كیمیاوی به كار هینرابی...
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
