رۆڵی كورد له حكومه‌تی داهاتووی عێراق و دواخستنی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانی نوێی عێراق و مه‌ترسی له‌سه‌ر حكومه‌تی نوی، هه‌روه‌سا بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ره‌وشی ئێستای سیاسی ده‌سته‌ڵاتی كوردستان و پێگه‌ی كورد له‌م پرۆسه سیاسیه‌دا و پێكنه‌هاتنی حكومه‌تی نوێی عێراق و چه‌ند پرسێكی دیكه‌ی تایبه‌ت به كورد، ) یاسین مه‌حمود چۆمانی (قوتابی ماسته‌ر له زانستی سیاسی و چاودێری پرۆسه‌ی سیاسی عێراق به‌رسڤی ئه‌م پرسیارانه‌ی ئێمه‌ی دایه‌وه..
كه‌ریم سمكۆ/ با له‌سه‌ره‌تاوه له‌وه ده‌ست پێبكه‌ین كه كوردستان ئێستا له قۆناغێكدایه له‌لایه‌ن وڵاتانی دراوسێیه‌وه گه‌مارۆ دراوه، به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵ ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی كوردی دروست نه‌بی و سه‌ركردایه‌تی كورد له كوردستان به ئامانجه سه‌ره‌كیه‌كانی نه‌گات، خوێندنه‌وه‌تان بۆ سیاسه‌تی كورد چیه كه بیكات به‌رامبه‌ر هه‌ر پێشهاتێكی سیاسی؟
یاسین مه‌حمود چۆمانی/ شتێكی به‌ڵگه نه‌ویسته وڵاتانی دراوسێی عێراق به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی به‌شێكی خاكی كوردستانیان داگیركردوه له دێر زه‌مانه‌وه ناره‌حه‌ت بوون به هه‌ر پێشڤه‌چوون و گه‌شه‌كردنێك له كوردستانی عێراقدا روویدابێت، چونكه ئه‌وان پێیان وایه ئه‌مه راسته‌وخۆ كاریگه‌ری ده‌بێت بۆ سه‌ر بارودۆخی سیاسی ئه‌وان، ئه‌گه‌ر چاوێك بخشێنینه‌وه به‌مێژودا ئه‌م راستیه‌مان بۆ روون ده‌بێته‌وه ده‌بینین وڵاتانی داگیركاری كوردستان هه‌رچه‌ند له نێوخۆیاندا كێشه‌و ناكۆكیشیان هه‌بووبێت ئه‌وا له‌به‌رامبه‌ر كێشه‌ی كورده‌وه هاوڕاو ته‌باو یه‌ك هه‌ڵوێست بوونه، هه‌میشه هه‌وڵیان ته‌گه‌ره خستن بووه بۆ به‌رده‌می بزوتنه‌وه‌و سه‌رهه‌ڵدانه كوردیه‌كان. بۆیه كورد پێویسته له قۆناغی ئێستادا حه‌كیمانه‌و ژیرانه سیاسه‌ت بكات و به ئاوردانه‌وه‌و په‌ند وه‌رگرتن له رابردوو هه‌وڵی بنیات نانی داهاتوو بدات، هه‌ل و فرسه‌ت له‌ده‌ست نه‌دات وه‌ك ئه‌وه‌ی له رابردوو له ده‌ستی داوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا فراوانكردنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ جیهانی ده‌ره‌وه‌و وروژاندنی كێشه‌و داوا و مافه‌كانی پێویستیه‌كی حه‌تمیه.
كه‌ریم سمكۆ/ پێتان وایه كورد له حكومه‌تی عێراقدا ئه‌و خواستانه‌ی بێته دی كه له رابردوودا به‌ده‌ستی نه‌هاتوون؟ به‌تایبه‌تی ئه‌و مادده ده‌ستووریانه‌ی كه تایبه‌تن به پرسی كورده‌وه؟
یاسین مه‌حمود چۆمانی/ وه‌كو پێشتر باسم كرد كورد ده‌بێت زۆر ژیرانه له قۆناغی ئێستای عێراق سیاسه‌ت بكات بۆ ده‌سته‌به‌ر كردنی ئه‌و مافانه‌ی تا ئێستا به ده‌ستی نه‌هێناون وه واقیعانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ روداوه‌كاندا بكات و نه‌كه‌وێته ژێر كاریگه‌ری سۆز‌و به‌ڵێنی نابه‌جی، هه‌رچه‌ند كورد له قۆناغی نوسینه‌وه‌ی ده‌ستوری هه‌میشه‌یی عێراق توانی زۆر له ماف و داخوازیه‌كان به ده‌ستور بكات و له ده‌ستوردا بیانچه‌سپێنی، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا جێبه‌جی كردنی بڕگه‌و مافه‌كانی ده‌ستوور دیسان پێویستی به شۆرشێكی دیبلۆماسی و سیاسی ژیرانه هه‌یه، له سی كابینه‌ی حكومه‌تی رابردووی عێراق (ئه‌یاد عه‌للاوی، ئیبراهیم جه‌عفه‌ری، نوری مالیكی) كورد به‌شداریه‌كی به‌رچاو و ئه‌كتیڤی كرد‌و خاڵی به‌هێزو سه‌ره‌كی حكومه‌ت بوه، هیچ كام له‌و حكومه‌تانه خاڵی نه‌بوون له وه‌عدو به‌ڵێَن و په‌یمانه‌كانیان به‌رامبه‌ر به كورد، به‌ڵام وه‌كو بینیمان له ئه‌زمونی هه‌ر سی حكومه‌ته‌كه ئه‌م وه‌عدو به‌ڵێنانه ته‌نها بۆ رازی كردن و به‌شداری كورد بوونه له حكومه‌تدا، دواتر جێبه‌جی نه‌كردنی به‌ڵێنه‌كانیان ته‌گه‌ره خستنه به‌رده‌م كێشه‌كان خاڵی هاوبه‌شی هه‌رسی حكومه‌ته‌كه بوه، بۆیه من پێم وایه كورد ئه‌م جاره‌یان به مه‌رجه‌وه به‌شداری حكومه‌ت بكات و پرۆتۆكۆڵی نوسراو مۆر بكات له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر به‌ڵێنێك كه پێی بدرێت به ئاماده‌یی نوێنه‌رانی بیانی وه چاره‌كردنی كێشه هه‌ره دیار‌و گرنگی وه‌ك (ناوچه جی ناكۆكه‌كان و پێشمه‌رگه‌و یاسای نه‌وت و غاز‌و مادده‌ی 140) بكاته مه‌رجی به‌شداری له حكومه‌تدا.
كه‌ریم سمكۆ/ پێت وانیه عه‌ره‌ب هه‌وڵی په‌راوێز خستنی كورد بدات له كاتێكدا ئه‌گه‌ر كورد مه‌رجی هه‌بێت بۆ به‌شداری كردنی له حكومه‌تی داهاتووی عێراقدا؟
یاسین مه‌حمود چۆمانی/ نه‌خێر.. ناتوانن كورد په‌راوێز بكه‌ن، چونكه جگه له‌وه‌ی كورد پێكهاته‌یه‌كی گرنگی كۆمه‌ڵگای عێراقه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له سیسته‌می سیاسی نوێی عیراق پره‌نسیپێك هه‌یه پێی ده‌وترێت (دێموكراسی ته‌وافوقی) له دیموكراسی ته‌وافوقیدا، پڕۆسه‌ی سیاسی و به تایبه‌ت هه‌ر دوو ده‌سته‌ڵاتی گشتی یاسادانان (په‌رله‌مان) و جێبه‌جێكردن (ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران)، پشت ئه‌ستوور ده‌بێت به پڕنسیپی ته‌وافوق له نێوان پێكهاته سیاسییه جیاوازه‌كاندا. به‌م پێیه، شێوازێك له فه‌رمانڕه‌واییكردن دێنێته ئاراوه كه تیایدا هیچ لایه‌نێك نابێته نه‌یار و هاوكاتیش هیچ پێكهاته‌یه‌ك ویستی خۆی ناسه‌پێنێت به سه‌ر پێكهاته‌كانی تردا و هه‌موو پێكهاته‌كانی ناو كۆمه‌ڵگا فره‌ییه‌كه له سه‌ر بنه‌مای سازاندن و گونجاندنی به‌رژه‌وه‌ندییه جیاوازه‌كان، شێوازێك له فه‌رمانڕه‌وایی پێك دێنن. هه‌ر یه‌ك له پێكهاته به‌شداره‌كانی ناو پڕۆسه‌ی سیاسی بریتی ده‌بن له‌و پێكهاتانه‌ی كه كۆمه‌ڵگاكه‌یان پێكهێناوه. هه‌ر چۆنێك بێت، دیموكراسی ته‌وافوقی بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م بابه‌تانه دانراوه. ئه‌مه به‌و شێوه‌یه‌ی كه ئه‌و پێكهاتانه‌ی كه ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یان دروستكردووه، یاخود له‌ناو ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه‌دان، پشكدار ده‌بن له به‌ڕێوه‌بردنی سیاسییانه‌ی وڵات. كه‌واته پۆسته گرنگه‌كانی عێراق (سه‌رۆكی كۆمار، سه‌رۆكی حكومه‌ت، سه‌رۆكی په‌رله‌مان) ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌كی ته‌وافوقی له نێوان هه‌رسی پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی عێراق (عه‌ره‌بی شیعه، عه‌ره‌بی سوننه، كورد) دابه‌ش بكرێت.
كه‌ریم سمكۆ/ له كاتێكدا ێلاحیه‌تی سه‌رۆكی كۆمار كه‌م ده‌كرێته‌وه‌و مافی ڤیتۆی لێده‌سێنرێته‌وه، ئایا گه‌ره‌نتی كورد له حكومه‌تی داهاتوو چی ده‌بێت بۆ ڕووبه‌ڕوو بونه‌وه‌ی ئه‌و یاسا‌و بڕیارانه‌ی دژی به‌رژه‌وه‌ندی كورد ده‌بن؟
یاسین مه‌حمود چۆمانی/ بێگومان كه‌م كردنه‌وه‌ی ێلاحیه‌تی سه‌رۆكی كۆمار هه‌ده‌فێكی سیاسی له پشته به‌تایبه‌تی هه‌ڵگرتنی مافی ڤیتۆ، چونكه پێشتر هه‌م سه‌رۆكی كۆمار و هه‌م جێگره‌كانیشی مافی ڤیتۆیان هه‌بوو له رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی هه‌ر بڕیارێك وه له رابردووش بینیمان هه‌م سه‌رۆك و هه‌م جێگره‌كانیش چه‌ند جارێك موماره‌سه‌ی ئه‌م مافه‌یان كرد له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان، بۆیه كورد له‌م قۆناغه پێویسته له كاتێكدا كه زۆربه‌ی لیسته براوه‌كانی هه‌ڵبژاردن پۆستی سه‌رۆك كۆمار به مافی كورد ده‌زانن هه‌وڵ بدات بۆ زیاد كردنی ێلاحیه‌ته‌كانی سه‌رۆك كۆمار، نه‌ك كه‌مكردنه‌وه‌ی. له لایه‌كی تر پێكهێنانی ئه‌نجوومه‌نی هه‌رێمه‌كان له عێراقدا وه‌ك ئه‌وه‌ی له مادده‌ی (65) ی ده‌ستور ئیشاره‌تی بۆ كراوه به‌ته‌واوی له به‌رژه‌وه‌ندی كورد ده‌بێت، چونكه به‌پێی ده‌ستووری عێراق ده‌سته‌ڵاتی یاسادانانی فیدراڵی له دوو ئه‌نجومه‌ن پێكدێت ئه‌وانیش ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و ئه‌نجومه‌نی فیدراڵیه، ئه‌مه‌ش سیما و ر‌و‌وخساری سیسته‌می فیدراڵی عێراق نیشانده‌دات.
یه‌كه‌میان/ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران (په‌رله‌مان) ئه‌م ئه‌نجومه‌نه كه خۆی له په‌رله‌مانی فیدڕاڵی دا ده‌بینێته‌وه، نوێنه‌رایه‌تی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی گه‌لانی عێراق ده‌كات، هه‌ر (100000) سه‌د هه‌زار كه‌س یه‌ك نوێنه‌ریان له په‌رله‌مان ده‌بێت كه له‌م خوله نوێیه‌دا ژماره‌ی نوێنه‌ره‌كان به‌پێی ژماره‌ی دانیشتوانی عێراق (325) نوێنه‌ره.
دووه‌میان/ ئه‌نجومه‌نی فیدراڵیه ئه‌م ئه‌نجومه‌نه‌ش ئه‌نجومه‌نێكی دیكه‌ی یاسادانانه و نوێنه‌رایه‌تی هه‌رێمه‌كان و ئه‌و پارێزگایانه ده‌كات كه له‌هه‌رێمێكدا ڕێك نه‌خراون. ئه‌م ئه‌نجومه‌نه به ده‌نگی 3/2ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له خولی داهاتوودا به‌یاسایه‌ك داده‌مه‌زرێت و رێوشوێنی دامه‌زراندن و مه‌رجه‌كانی ئه‌ندامێتی و ده‌سه‌ڵاته‌كانی ده‌خرێته‌ڕوو. له خولی داهاتوودا ئه‌و ئه‌نجومه‌نه بایه‌خێكی گه‌وره‌ی بۆ گه‌لی كوردستان هه‌یه، چونكه له‌و خوله‌دا ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی نامێنێت كه ده‌سه‌ڵاتی ڤیتۆكردنی بریاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی هه‌بوو، ئه‌نجومه‌نی فیدراڵی جێگه‌ی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه ده‌گرێته‌وه و گرنگی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه له‌وه‌دایه كه زه‌مانه‌ته‌كانی بۆ هه‌موو پێكهاته‌كانی گه‌لانی عێراق به‌گشتی و گه‌لی كوردستان به‌تایبه‌تی ده‌بێت و بڕیاره‌كان به‌پێی زۆرینه و كه‌مینه نادرێت، به‌ڵكو هه‌موو پێكهاته‌كان یه‌كسان ده‌بن و هه‌ریه‌كه‌یان مافی ڤیتۆی ده‌بێت.
كه‌ریم سمكۆ/ وه‌كو قوتابیه‌كی زانستی ساسی خوێندنه‌وه‌تان به‌رامبه‌ر به پرسی كه‌ركووك چیه كه كێشه‌ی هه‌ره سه‌ره‌كی پێكنه‌هێنانی ده‌سته‌ڵاتی هه‌رێمایه‌تیه له ئێراقدا؟
یاسین مه‌حمود چۆمانی/ تا ئێستا زۆر لایه‌ن و پێكهاته‌ی عێراق كار به ده‌ستووری عێراق ناكه‌ن و دژی ناوه‌رۆكی ده‌ستور ده‌جوڵێنه‌وه، ئه‌گه‌رنا جێبه‌جی كردنی ده‌ستوور بریتیه له چاره‌سه‌ر كردنی زۆربه‌ی كێشه‌كانی عێراق دیارترینیان پرسی یان كێشه‌ی ناوچه جی ناكۆكه‌كان كه له مادده‌ی (140) دا ئه‌مه یه‌كلایی كراوه‌ته‌وه كه ده‌ڵێت كێشه‌ی كه‌ركوك و ناوچه‌كانی تری جی ناكۆك له‌سی قۆناغی (ئاساییی كردنه‌وه‌و سه‌رژمێری و راپرسی) ده‌بێت چاره‌سه‌ر بكرێت له فه‌تره‌یه‌كی زه‌مه‌نی كه تێپه‌رنه‌كات له به‌رواری 31/كانونی یه‌كه‌م/ 2007 كه‌چی زیاتر له دوو ساڵ تێپه‌ربوون به‌سه‌ر ئه‌م فه‌تره زه‌مه‌نیه هیچ كام له قۆناغه‌كانی چاره‌سه‌ری ئه‌م كێشه‌یه ته‌واو نه‌بووه كه ئه‌مه ده‌لیلێكی ڕوونی ترسی لایه‌نی عه‌ره‌بیه كه پێیان وایه كورد زۆرینه‌ی كه‌ركوك پێك ده‌هێنێت و له هه‌ر راپرسیه‌كیش بكرێت كورد زۆرینه‌ی كه‌ركوك ده‌بێت. ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به كوردیشه‌وه هه‌یه من پێم وایه كورد هه‌ندێك كه‌مو كوری هه‌بوه له سیاسه‌تكردنی به‌رامبه‌ر به شاری كه‌ركوك، له‌وانه ده‌بوایه زیاتر پێداگیری بكردبایه له جی به‌جی بونی مادده‌ی 140 لانی كه‌م له‌م ماوه زۆره‌ی كه‌به‌سه‌ر واده‌كه تێپه‌ریوه دوو له قۆناغه‌كان ته‌واو بكرابوانه. هه‌روه‌ها نه‌گه‌رانه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆری ئاواره‌كان سه‌ره‌ڕای وه‌رگرتنی ئیمتیازاتی گه‌رانه‌وه دیسان ئه‌مه كێشه‌یه‌كی تره كه له به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی كورد نیه، هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌ی كورد له كه‌ركوك و ناوچه جێناكۆكه‌كان له هه‌ڵبژاردنی 7/3 دا بوو به‌وه‌ی كه كورد به چه‌ند لیستێكی جیاواز به‌شداری كرد له كۆتاییدا ژماره‌یه‌كی زۆری ده‌نگی كورد له‌و ناوچانه فه‌وتان كه ته‌قدیری نزیكه‌ی سی كورسی ده‌كرا بۆیه له شارێكی وه‌كو كه‌ركوك كه ئێمه‌ی كورد هه‌میشه ته‌ئكید له زۆرینه كورد ده‌كه‌ینه‌وه نه‌مانتوانی زیاتر له لیستی عیراقیه كورسی به‌ده‌ست بێنین بۆیه هیوادارم كورد ده‌رس له‌م هه‌ڵه‌یه وه‌ربگرێت و له هه‌ڵبژاردنی داهاتووی پارێزگاكان به‌یه‌ك لیست له ناوچه جێناكۆكه‌كان به‌شداری بكات بۆ ئه‌وه‌ی قه‌باره‌ی ده‌نگی حه‌قیقی كورد له‌وناوچانه نیشانی رای گشتی بدات سه‌ره‌ڕای له ده‌ست نه‌دانی كورسی.
كه‌ریم سمكۆ/ زیاتر له چوار مانگ تێپه‌ر ده‌بێت به‌سه‌ر هه‌ڵیژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق كه‌چی تاكو ئیستا كوتله براوه‌كان نه‌یانتوانیوه حكومه‌تی نوی پێك بهێنن خوێندنه‌وه‌تان بۆ ئه‌م كێشه‌یه چیه؟
یاسین مه‌حمود چۆمانی/ پێش ساڵی 2003 له عێراقدا پرۆسه‌ی ده‌ستاو ده‌ست كردنی ده‌سته‌ڵات به شێوه‌یه‌كی نادیموكراتیانه بووه له رێگای هێز یان كوده‌تا یان ویراسیه‌وه، ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنێكیش كرابێت به تایبه‌تی دوای هاتنی ده‌سته‌ڵاتی كۆماری ئه‌وا ته‌نها هه‌ڵبژاردنێكی شكلی بووه بۆ شه‌رعیه‌ت دان به ده‌سته‌ڵات. به‌ڵام دوای 2003 گۆڕانێكی بنه‌ره‌تی له مێژوی سیاسی عێراق رویدا‌و بزوتنه‌وه‌ی دیموكراسی چه‌ند هه‌نگاوێكی باشی بڕی و عێراق چه‌ند هه‌ڵبژاردنیكی مێژوویی به خۆیه‌وه بینی، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی دیموكراسی له عێراقدا هێشتا له‌سه‌ره‌تادایه‌و بارودۆخی سیاسی عێراق ناجێگیره ئه‌وا روحی ده‌ستاو ده‌ست كردنی ده‌سته‌ڵات به شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه‌و ته‌قه‌بول كردنی شكست تاراده‌یه‌ك ئه‌سته‌مه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نه‌بوونی متمانه له نێوان پێكهاته جیاوازه‌كانی عێراق و پابه‌ند نه‌بوون به ده‌ستورو به‌ڵێن نامه‌و پرۆتۆكۆڵه‌كان ئه‌مانه هۆكاری سه‌ره‌كی رێك نه‌كه‌وتن و پێك نه‌هاتنی حكومه‌تی داهاتوی عێراقه.
كه‌ریم سمكۆ/ ئه‌م دواكه‌وتنه‌ی حكومه‌ت تاچه‌ند كاریگه‌ری نه‌رێنی هه‌یه بۆ سه‌ر پرۆسه‌ی دیموكراسی له عێراقدا؟
یاسین مه‌حمود چۆمانی/ بێگومان كاریگه‌ری نه‌رێنی زۆری هه‌یه، چونكه له وڵاتێكی دیموكراسی ئه‌گه‌ر خه‌رقی ده‌ستور بكرێت ئه‌وا پرۆسه‌ی دیموكراسی ده‌كه‌وێته ژێر پرسیاره‌وه له كاتێكدا 85% ی خه‌ڵكی عێراق به به‌ڵی ده‌نگیان بۆ ئه‌م ده‌ستوره داوه نه‌ك شتێك بی و فه‌رز كرابێت هه‌موو ئه‌و كێشانه‌ی ئێستا له عێراقدا وجودیان هه‌یه له ده‌ستوردا حه‌ل كراون بۆ نموونه: مادده‌ی 76 ی ده‌ستور زۆر روون و ئاشكرایه به‌رای من پێویست نه‌بوو كه دادگای فیدراڵیش ته‌فسیری بۆ بكات به پێی مادده‌كه سه‌رۆكی كۆمار پاڵێوراوی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی ته‌كلیف ده‌كات كه له ماوه‌ی 30 رۆژدا حكومه‌ت پێك بهێنێت ئه‌گه‌ر له حاڵه‌تێكدا سه‌ركه‌وتو نه‌بوو ئه‌وا سه‌رۆكی كۆمار پاڵێوراوێكی تر ته‌كلیف ده‌كات كه له ماوه‌ی 15 رۆژدا ئه‌م كاره بكات، كه‌واته كوتله‌ی نیابی یان ئه‌و لیسته ده‌بێت كه له هه‌ڵبژاردندا زۆرترین كورسی به‌ده‌ست هێناوه یان ئه‌و كوتله‌یه ده‌بێت كه دوای هه‌ڵبژاردن چه‌ند لیستێك پێكیان هێناوه. به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له عێراقدا پێشتر كار له‌سه‌ر پره‌نسیبی ته‌وافوق كراوه، پێویسته له‌و بارودۆخه ناسه‌قامگیریه‌ی سیاسی و ئه‌منی عێراق به‌رده‌وام بن له سه‌ر درێژه‌دان به مه‌بده‌ئی ته‌وافووق و هه‌موو لایه‌ك به‌شداری حكومه‌ت بكات و حكومه‌تێكی یه‌كێتی نیشتیمانی دروست بكرێت به گوێره‌ی ئیستحقاقی هه‌ڵبژاردن، چونكه ته‌كلیف كردنی پاڵێوراوێك بۆ سه‌رۆكی حكومه‌ت پێویستی به 163 ده‌نگی په‌رله‌مان و سه‌رۆكی كۆمار هه‌یه، هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی كۆماریش پێویستی به 2/3 ی ده‌نگی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان و سه‌رۆكی په‌رله‌مان هه‌یه له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مانیش پێویستی به زۆرینه‌ی ره‌های ئه‌ندامانی په‌رله‌مان هه‌یه بۆ هه‌ڵبژاردنی كه‌واته ئه‌م سی سه‌رۆكایه‌تیه به‌یه‌كه‌وه به‌ستراون تا سه‌رۆكی په‌رله‌مان هه‌ڵنه‌بژێردرێت ناتوانرێت سه‌رۆكی كۆمار دیاری بكرێت، تاكو سه‌رۆكی كۆماریش دیاری نه‌كرێت ناتوانرێت سه‌رۆكی حكومه‌ت دیاری بكرێت، كه‌واته په‌نابردن بۆ ته‌وافوق و دابه‌شكردنی پۆسته‌كان له نێوان كوتله براوه‌كان باشترین چاره‌سه‌ره به ره‌چاوكردنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی وڵات.
كه‌ریم سمكۆ/ رۆژی 13/7/2010 دوا مۆڵه‌ت بوو بۆ دانیشتنی په‌رله‌مانی نوێی عێراق، به‌ڵام وه‌ك بینیمان ئه‌م دانیشتنه بۆ دوو هه‌فته‌ی تر دواخرا و له‌هه‌مانكاتیشدا رۆژی 27/7/2010 یش به‌هه‌مان شێوه دانیشتنه‌كه‌ی په‌رله‌مان سه‌ری نه‌گرت و بۆ كاتێكی نادیار دواخرا، ئایا ئه‌مه چ ره‌نگدانه‌وه‌یه‌كی ده‌بێت له‌سه‌ر پرۆسه‌ی سیاسی عێراق؟
یاسین مه‌حمود چۆمانی/ دواكه‌وتنی دانیشتنی په‌رله‌مان پێشێلكردنێكی تری ده‌ستوور بوو كه به‌ڕای من ره‌نگدانه‌وه‌یه‌كی خراپی ده‌بێت، چونكه مادده‌ی 54 له ده‌ستووردا ده‌ڵێت (سه‌رۆكی كۆمار داوا له په‌رله‌مان ده‌كات به مه‌رسومێكی كۆماری كۆببێته‌وه له ماوه‌ی 15 رۆژ له مێژوی په‌سه‌ند كردنی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن به سه‌رۆكایه‌تی به ته‌مه‌ندترین ئه‌ندامی هه‌ڵبژێردراو وه‌نابێت زیاتر له‌و ماوه‌یه‌ی باسكرا دانیشتنه‌كه درێژ بكرێته‌وه) كه‌واته به پێی ئه‌م دانیشتنه ئه‌م درێژ كردنه‌وه‌یه ته‌واو پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوره، چونكه به كۆتا هاتنی ماوه‌ی دووه‌می دنیشتنی په‌رله‌مان شه‌رعیه‌تی ده‌سته‌ڵاتی هه‌م ته‌شریعی و هه‌م جی به جی كردن كۆتایی دێت. كه‌واته له بارودۆخی ئێستای عێراق هیچ كام له ده‌سته‌ڵاته‌كانی په‌رله‌مان و سه‌رۆك كۆمار‌و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران یاسایی و ده‌ستوری نین و ئێستا عێراق به بارودۆخێكی ته‌واو ناله‌باردا تێپه‌ر ده‌بێت، په‌له نه‌كردن له چاره‌نه‌كردنی ئه‌م قه‌یرانه له وانه‌یه مه‌ترسی گه‌وره‌ی لێبكه‌وێته‌وه كه له به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لانی عێراقدا نابێت له‌وانه دوباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن و دروست بوونی بۆشایی ده‌سته‌ڵات و زۆر بوونی كرده‌وه‌ی تیرۆرستی و زیاتر ئاڵۆزبونی بارودۆخی سیاسی عێراق و ده‌ستێوه‌ردانی زیاتری وڵاتانی هه‌رێمایه‌تی له كاروباری عێراق.
كه‌ریم سمكۆ/ له‌م بارودۆخه ئاڵۆزه‌ی عێراق پرسی كورد و ئه‌ركی وه‌فدی دانوستانكارانی كورد له به‌غدا چۆن ده‌خوێنیته‌وه؟
یاسین مه‌حمود چۆمانی/ كورد ده‌بێت زۆر زیره‌كانه له‌م قۆناغه‌دا كار بكات، به‌ڕاستی ئه‌ركی وه‌فدی دانوستانكاری كورد له به‌غدا تاراده‌یه‌ك قورسه هه‌رچه‌ند وه‌فدی كوردی دوو چه‌كی گرنگی به‌ده‌سته‌وه‌یه ئه‌وانیش ئیستحقاقی هه‌ڵبژاردن و ئیستحقاقی نه‌ته‌وایه‌تیه، كه‌واته جگه له‌وه‌ی كه كورد توانی له هه‌ڵبژاردن چواره‌م لیستی براوه بێت ئه‌وا له لایه‌كی تر كورد دووه‌م نه‌ته‌وه‌یه دوای عه‌ره‌ب له پێكهاته‌ی عێراقدا كه‌واته كورد ده‌بێت زیاتر له‌سه‌ر لایه‌نی دووه‌م كار بكات وه‌ك دووه‌م نه‌ته‌وه‌ی عێراق و ماف و ئیمتیازاته‌كانی له وێوه مسۆگه‌ر بكات. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی گرنگه به نیسبه‌ت كورد ته‌واوی هه‌وڵه‌كانی خۆی بخاته گه‌ر بۆ پابه‌ندبوونی هه‌موو لایه‌نه‌كان به ده‌ستوره‌وه، چونكه زۆربه‌ی ئه‌و كێشانه‌ی كورد داكۆكیان لێده‌كات له دستوردا باسیان كراوه كه‌واته جێبه‌جێ بوونی ده‌ستوور زۆربه‌ی ئه‌م كێشانه چاره ده‌كات له لایه‌كی تر به‌رای من بۆ حكومه‌تی داهاتوو كورد زیاتر هه‌وڵی ئه‌وه بدات كه ئه‌مه روون بكرێته‌وه كه له داهاتودا چۆن حوكم ده‌كرێت له عێراقدا نه‌ك كی حوكم ده‌كات. هه‌روه‌ها هه‌وڵدانی كورد بۆ زیاتر كردنی ده‌سته‌ڵاته‌كانیان له عێراقدا وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆسته سیادیه‌كان كه به نیسبه‌ت كورده‌وه گرنگن له كاتێكدا ئێستا هه‌وڵێكی نهێنی هه‌یه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌سته‌ڵاته‌كانی كورد و وازهێنان له پۆستی سه‌رۆك كۆمار به تایبه‌تی دوای سه‌ردانی (جۆ بایدن) جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كه چه‌ند پێشنیارێكی خستۆته به‌رده‌م لایه‌نه سیاسیه‌كانی عێراق له‌وانه یان دابه‌شكردنی ده‌سته‌ڵاتی سه‌رۆك حكومه‌ت به‌یه‌كسانی له نێوان لیستی عێراقیه‌و لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا دوو ساڵ بۆ هه‌ریه‌كێكیان، وه‌یان وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك كۆمار له‌لایه‌ن لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا له‌به‌رامبه‌ر زیادكردنی ێلاحیه‌ته‌كانی سه‌رۆك كۆمار. هه‌روه‌ها وه‌كو زانراوه جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا داوای چه‌ند سازشێكی له سه‌ركردایه‌تی كورد كردبێت له حكومه‌تی داهاتوودا به تایبه‌تی سازش له پۆستی سه‌رۆك كۆمار. بۆیه هه‌رهه‌نگاوێكی هه‌ڵه یان هه‌ر بریارێكی هه‌ڵه‌ی وه‌فدی كوردی به درێژایی میژوو كورد ده‌بێت باجی بۆ بدات. كه‌واته داكۆكیكردن له سه‌ر ته‌واوی مافه‌كانی گه‌لی كورد پێویسته مه‌رجی به‌شداری كورد بێت له حكومه‌تدا.
كه‌ریم سمكۆ/ هێزی ئۆپۆزسیۆن قسه‌و باسی زۆری له‌باره‌یه‌وه ده‌كری، به‌تایبه‌تی له كوردستان، پرسی ئۆپۆزسیۆن له عێراق به‌گشتی و كوردستان به تایبه‌تی چۆن ده‌بینیت؟
یاسین مه‌حمود چۆمانی/ له وڵاتانی دێموكراتیدا ئۆپۆزسیۆن دیارده‌یه‌كی ته‌ندروسته‌و بوونی كاریگه‌ری ئه‌رێنی باشی هه‌یه له‌سه‌ر پرۆسه‌ی سیاسی وڵات. ئه‌ركی ئۆپۆزسیۆن بریتیه له چاودێریكردنی حكومه‌ت به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌كتیڤ وه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل، له عێراق به‌گشتی وه‌كو باسمان كرد له پێشه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی دیموكراسی له‌سه‌ره‌تادایه وبارودۆخی سیاسی عێراق سه‌قامگیر نیه په‌راوێز خستنی پێكهاته‌یه‌ك یان لایه‌نێك له ده‌سته‌ڵات له وانه‌یه مه‌ترسی هه‌بێت بۆ سه‌ر پرۆسه‌ی سیاسی یان چوونی پێك هاته‌یه‌ك بۆ ناو به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆن به هه‌مان شێوه زیانی هه‌بێت بۆ پرۆسه‌كه، چونكه وه‌كو بینیمان له ساڵی 2005 سوننه‌ی عه‌ره‌ب بایكۆتی هه‌ڵبژاردنیان كرد و ده‌نگیان بۆ ده‌ستوور نه‌دا، به‌ڵام له كۆتایی دا ته‌نها له پێناو سه‌رنه‌كه‌وتنی حكومه‌ت زۆر جار به ئاشكرا هاوكاری لایه‌نی تیرۆریان ده‌كردو گه‌وره تیرۆرسته‌كان له ناوچه سوننه نشینه‌كان ده‌حه‌وێنرانه‌وه، له وڵاتانی دێموكراسی ئه‌و لایه‌نه‌ی له هه‌ڵبژاردن ناتوانی ده‌نگی زۆرینه‌ی خه‌ڵك به‌ده‌ست بێنێت زۆر به سینگێكی فراوان ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن قبوڵده‌كات و ئه‌گه‌ر له كورسی ده‌سته‌ڵاتیش بێت ئه‌وا كورسیه‌كه بۆ لایه‌نی تر چۆڵ ده‌كات له وێوه ده‌چێته به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆن و له‌گه‌ڵ چاودێری كردنی ده‌سته‌ڵات چه‌ند چاكسازیه‌كیش له ناو رێكخستن و به‌رنامه‌كانی خۆی دروست ده‌كات بۆ خۆ ئاماده‌كردن بۆ هه‌ڵبژاردنێكی تر. وه به نسبه‌ت هه‌رێمی كوردستان وه‌كو ده‌بینین دیارده‌ی بزوتنه‌وه‌ی ئۆپۆزسیۆن له كوردستاندا چه‌ند ساڵێكه دروست بوه له‌گه‌ڵ بوونی كۆمه‌ڵێك كه‌م و كورتی له ئیش و كاره‌كانیان یان زۆر جار به‌زاندنی سنوره‌كان یان ته‌شهیر دروست كردن، من پێم وایه دروست بوونی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه پێویستیه‌كی هه‌نوكه‌یی بوو ئێمه ناتوانین باس له دیموكراسیه‌ت و حكومه‌تێكی ئه‌كتیڤ بكه‌ین به بی بوونی حكومه‌تی سێبه‌ر یان ده‌نگی ئۆپۆزسیۆن، هه‌رچه‌نده تاكو ئێستا په‌یوه‌ندی نێوان ده‌سته‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن له كوردستان په‌یوه‌ندیه‌كی پاش نیه و من پێم وایه كه‌م و كورتی له هه‌ردوو لایه‌ن دا هه‌بێت به تایبه‌تی له كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كانی رابردوو زۆر دیارده‌ی نا شارستانی و نا دیموكراسیمان بینی، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا من گه‌شبینم به‌م دیارده نوێیه كه له كوردستان سه‌ریهه‌ڵداوه كه پێم وایه ئه‌و كه‌موكورتیانه‌ی كه هه‌شن ده‌گه‌رێنه‌وه بۆ تازه‌ییی دیارده‌كه‌و نه‌بوونی ئه‌زموونی ئۆپۆزسیۆنی له كوردستان كه من پێم وایه به مروری زه‌مه‌ن كۆتاییان دیت، هیوادارم لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌كان له چوارچێوه‌ی پرنسیپه‌كانی دیموكراسی و له به‌ژه‌وه‌ندی گه‌لدا له چوارچێوه‌ی یاسادا كاربكه‌ن له به‌رامبه‌ریشدا ده‌سته‌ڵات ئه‌م دیارده‌یه به دیارده‌یه‌كی ته‌ندروست و پێویستی بزانێت و له چوارچێوه‌ی یاسا مامه‌ڵه‌ی له گه‌ڵدا بكات.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
