بۆ زیاتر ئاشنابوون به ده‌زگای دۆستایه‌تی ئیسرائیل و كورد
نه‌ته‌وه‌ی كورد وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌كی بنده‌ستی كه چه‌ند میلله‌تێكی مشه‌خۆر به‌سه‌ر ئێسكوپروسكی گه‌لانه‌وه به‌ناوی ئایین و حوكمی خودا چه‌وساندویانه‌ته‌وه و تا ئێستا نه‌یتوانیوه خاوه‌ن بیر و هزرێكی سه‌ربه‌خۆ بێت بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر چه‌مك و پرسه تایبه‌تی و گشتیه‌كانی چاره‌نووسی خۆی، له‌مه‌وه هه‌میشه داگیركه‌ران بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه باڵاكانی نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ست به زۆره‌ملێ و ده‌ستخه‌ڕۆ كردن به‌كاریان بردووه و كردویانه به دوژمنی خۆی و ده‌ورووبه‌ری، له‌بری كاركردن بۆ دروستكردنی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی و دۆستایه‌تی گه‌لانی دێرینی خاوه‌ن شارستانیه‌تی ناوچه‌كه هه‌وڵیانداوه بیكه‌ن به په‌رژینێك بۆ پاراستنی ئیمپراتۆریه‌ت و وڵاته‌كه‌ی خۆیان و ڤایرۆسی دوژمنداری گه‌لانی ناوچه‌كه‌یان له بیر و هزری چاندووه، نموونه‌ی سه‌لاحه‌دین ئه‌یوبی و حزبه ئیسلامیه‌كانیشمان له ئه‌زموونه هه‌ر نزیكه‌كانی كاریگه‌ری ئه‌و پلانه‌ی دوژمنه‌كانمان بووه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌میشه دوژمنه سه‌ره‌كیه‌كه‌مان له بیرببرێته‌وه هاتوون هانیان داوین چۆن دژایه‌تی جوو و ئیسرائیل بكه‌ین، هانیانداوین كه ئیسرائیل و جوو له بڤه و حه‌رامه گه‌وره‌كانن بۆ كورد، له‌هه‌مان كات بۆخۆشیان په‌یوه‌ندی ئاساییان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل هه‌بووه و په‌یوه‌ندی ستراتیژی سیاسی و بازرگانی و سه‌ربازیشیان هه‌بووه و هه‌یه، تا ساڵانێك به‌ر له ئێستاش باسكردنی ئیسرائیل هێڵی سوربوو، به‌ڵام ئێستا ده‌بینین هێڵی سور بوو به مۆته‌كه‌ی خه‌ونه‌كانی رابردوو و له رێگای ده‌زگایه‌كه‌وه به‌ناوی دۆستایه‌تی (ئیسرائیل-كورد) كه خودان گۆڤارن به هه‌رسێ زمانی كوردی و ئینگلیزی و عه‌ره‌بی و ماڵپه‌ڕێكیشیان هه‌یه به‌ناوی ( www.rastgu.net) بۆ ئاگاداربوون له كار و چالاكی و بزاڤی ئه‌و ده‌زگایه به پێویستمان زانی له ده‌رفه‌تێكدا به چه‌ند پرسیارێك به‌سه‌ریان بكه‌ینه‌وه و به‌رپرسی ده‌زگاكه به‌ڕێز (داود باغستانی) بۆمان هاته دووان:
ئا/ شێرزاد عومه‌ر مه‌حمود/ s4632628@gmail. Com
* بۆچی ئیسرائیل كورد واتا بۆ كورد پاشگری ئیسرائیل، وه‌كو ئه‌وه وایه بڵێیت (عه‌ره‌ب- كورد یان تورك- كورد) ئایا مه‌به‌ستتان له‌و پاشگریه له رووی فه‌رهه‌نگی و سیاسیه‌وه هه‌ڵه نییه.. ؟
* مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی و ناوه‌رۆكی پرسه‌كه‌مان زۆر پێ له ناوه‌كه گرینگتر بووه، بۆیه پێمان وایه ئه‌گه‌ر درووشمه‌كان ته‌نانه‌ت ناوی كورد یاخۆ ئیسرائیلیشی تێدا نه‌با، ئه‌وه له بۆچوون و هزری ئێمه‌ی كه‌م نه‌ده‌كرده‌وه. ئێمه پێمانوایه گرینگیی زیاتر له ناوه‌رۆكدا هه‌یه تا ناوه‌كه، له‌وانه‌ی ئه‌گه‌ر كورد-ئیسرائیل نووسرابا كه‌سانێك تێبینی ئه‌وه‌یان كردبا باشه چۆن ده‌كرێ ئیسرائیل یه‌ده‌گی كورد بێ، بۆیه ئه‌وه شتێكی زۆر گرینگ نییه.
* ئێمه‌ی كورد له زووه‌وه كراوین به دوژمنی جوو و ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل ئێوه چۆن و به چ شێوه‌یه‌ك ته‌می ئه‌و دوژمنداریه ده‌ڕه‌وێننه‌وه وه‌ك دروشمه‌كه‌تان كه ده‌ڵێت (با ئیسرائیل وه‌ك خۆی بناسین، نه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ی پێمان ده‌ناسێنن) . ؟
* هه‌ر ئه‌و درووشمه‌ی هه‌ڵمان گرتووه بۆ ئه‌وه‌ی له روانگه‌ی راستییه‌كانی مێژوویییه‌وه ئیسرائیل و جوو بناسین، به‌دڵنیاییه‌وه ده‌بینین هه‌موو ئه‌و رۆژانی پڕ له كینه و دوژمنی ناڕه‌وای كورد و جوو به‌بێ مانا ده‌رده‌چن. ئێمه هاتووین په‌رده له‌سه‌ر ناڕاستییه‌كی دیرۆكی نه‌ته‌وه‌كه‌مان به‌رامبه‌ر جوو و ئیسرائیل لا بده‌ین. شه‌رۆڤه و لیكدانه‌وه‌ی وڵاتانی ده‌ور وبه‌ر و عه‌ربیه ئیسلامیه‌كان له‌سه‌ر ئیسرائیل و گه‌لی جووله‌كه كاریگه‌ری كردۆته سه‌ر بیر و تێرۆانینی تاكی كورد، ئه‌وه سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی كه كۆمه‌ڵگای ئیسرائیل و ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل له زۆر لایه‌نه‌وه هاوسۆزی نه‌ته‌وه‌ی كوردن، وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌ك كه خاكه‌كه‌ی داگیركراوه، ئێستا نه‌بۆته خاوه‌نی ده‌وڵه‌تی خۆی، ئه‌وه‌ش هۆكاریه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی كه كورد تا ئێستا نه‌بۆته خاوه‌نی سه‌ربه‌خۆیی خۆی و له‌و قۆناغه‌شدا ده‌بی گۆڕانێك له بیركردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگای كورد به نیسبه‌تی ئیسرائیل دروست بێ.
* ئێوه ره‌نگه زیاتر له رۆشنبیرانی جوو نزیكتر بن ئایا بۆچی تا ئێستا چ رۆشنبیرانی جوو چ سیاسه‌تمه‌دارانی ئیسرائیل به تایبه‌تی جوو به‌گشتی له دونیا بێ هه‌ڵوێست بوونه به‌رامبه‌ر به‌و هه‌موو كاره‌ساته‌ی هاتۆته سه‌ر كوردان له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان بێ ده‌نگ بوونه و له زۆر كاتیش‌دا راسته‌وخۆ و ناراسته‌وخۆ بوونه‌ته هاوپه‌یمان و هاوكاری دوژمنه‌كان و داگیركه‌ره‌كانی كوردستان نموونه‌ی هه‌ره نزیكیش رفاندنی سه‌رۆكی په‌كه‌كه ئۆجه‌لان بوو به هاوكاری مۆساده‌وه.. ؟
* هه‌ر وڵات و نه‌ته‌وه‌یه‌ك خودانی كۆمه‌ڵێك به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیی خۆیه‌تی، ئه‌وه ئێمه‌ی كوردین بۆمان نه‌كراوه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمان هاوئاراسته‌ی زلهێزه‌كانی ناوچه‌كه بكه‌ین. راسته سیاسه‌تی دیاری ئیسرائیل به‌رامبه‌ر PKK تێبینی له‌سه‌ره، به‌ڵام كام وڵات و لایه‌ن توانی وه‌ك ئیسرائیل به‌های سیاسیی توركیا له هه‌موو دنیا و ناوچه‌كه بشكێنێ؟
* ده‌ڵێن دۆستایه‌تی جوو زۆر كورته چونكه په‌نجه‌یه‌كی خۆیت به‌دیاری پێ ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی قۆڵێكی ته‌واوت ببڕێت ئه‌مه تاچه‌ند راسته.. ؟
* ئه‌گه‌ر ئه‌و بۆچوونه راست با ئێسته ده‌بووایه نیوه‌ی دنیا یه‌ك قۆڵی هه‌بووا، ئه‌و شتانه قسه‌ی ناڕه‌سمی و دوور له سیاسه‌تن و پێموایه شیكردنه‌وه سیاسی هه‌ر هه‌ڵناگرن. ده‌بێ ئێمه‌ش نرخی ئه‌و په‌نجه‌یه‌ی خۆمان بزانین.
* گۆڤاره‌كه‌تان له‌ماوه‌یه‌كی كه‌م زۆر به خێرایی جێی خۆی له‌نێو جه‌ماوه‌ردا كرده‌وه و خوێنه‌رێكی زۆری هه‌یه، ئه‌مه بۆچی ده‌گه‌ڕێنیته‌وه.. ؟
* خوێنه‌ری كورد له باشوور هه‌ست به‌لاوازی و نه‌بوونی وزه‌ی نه‌ته‌وه‌یی خۆی ده‌كات و به‌ئاگه هاتووه‌ته‌وه، ده‌بینێ زۆرێك له وڵاتانی پاشكه‌وتووی دنیا له ئه‌فریقا وڵاتی خۆیان هه‌یه، ئاڵایان هه‌یه و به‌وڵات داده‌نرێن، كه‌چی كورد به 40 ملیۆن كه‌سه‌وه ته‌نانه‌ت به‌ڕه‌سمی خاوه‌نی شوێنی خۆی نییه. هه‌ستكردن به‌و نیازانه وای له كورد كردووه به‌دوای دۆزی نه‌ته‌وه‌ییی خۆیدا ویڵ بێ، ئێمه‌ش كه به‌شێك له‌و په‌یامه‌مان پێیه ده‌بینه جێگه‌ی متمانه‌ی خوێنه‌ر كه سوپاسیان ده‌كه‌ین.
* پێش ئێوه‌ش خه‌ڵكانێكی زۆر هه‌بوون كاریان له‌سه‌ر چێكردنی دۆستایه‌تی كورد و ئیسرائیل كرد هه‌ر له بنه‌ماڵه‌ی به‌درخانه‌كانه‌وه تا به‌ڕێز داود باغستانی، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌وه‌ی هه‌ستی پێ ده‌كرێت هیچی لێ به‌رهه‌م نه‌هاتووه بۆ. ؟
* دووربوونی رێگه نیشانه‌ی نه‌گه‌یشتن به‌شوێنی مه‌به‌ست نییه، راست ده‌كه‌ی ماوه‌یه‌كی زۆره هه‌وڵی له‌و شێوه‌یه ده‌درێ، به‌ڵام دیاره پرسه‌كه زۆرتر هه‌ڵده‌گرێ و پێویسته ئه‌و كاته‌ی بۆ ته‌رخان بكرێ. به‌ڵام ئێستا په‌یوه‌ندییه‌كان له‌و قۆناغه‌دا پێشكه‌وتنی باشی به‌خۆیه‌وه بینیوه و له زۆر لایه‌نه‌وه ئێستا سیاسه‌تڤان و رۆشنبیرانی گه‌لێ جووله‌كه زیاتر له كێشه‌و زوولمَ و زۆرداری وڵاتانی داگیركه‌ر كه له‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌ی كوردی پیاده ده‌كه‌ن گه‌ویشتوون و له زۆر لایه‌نه‌وه‌ش هاوسۆزی و پشتگیری خۆیان نێشانداوه. ئیتر كاتی ئه‌وه هاتووه كه ئێمه له ژماره دوو خۆمان ده‌رباز بكه‌ین، چونكه ساڵانێكی زۆره ئێمه هه‌ر به ژماره دوو و سێ ناومان ده‌بن، ئێمه ئێستا به هه‌موو تواناكانی خۆمان كار ده‌كه‌ین بۆ ژماره یه‌ك بین، نه‌ك دوو و سێ،
* له ناوه‌نده ئیسلامیه‌كانه‌وه زۆر باستان ده‌كرێت و به ئاشكرا هه‌ڕه‌شه‌كانتان له ماڵپه‌ڕه‌كان ده‌بینرێت ئایا ئێوه زووتر دژایه‌تی ئه‌م ره‌وتانه‌تان كردووه تا هه‌ڕه‌شه‌تان لێ بكه‌ن.. ؟
* هه‌موومان له دنیای هه‌ڕه‌شه‌كاندا ده‌ژین، هه‌ڕه‌شه له هه‌رێم، هه‌ڕه‌شه له رۆهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، هه‌ڕه‌شه له ژینگه‌ی زه‌وی و...، بۆیه بوونی هه‌ڕه‌شه بۆ هه‌ر بۆچوونێكی نوێ و به‌تایبه‌ت پرسێكی وه‌ك ئێمه زۆر به‌ئاسایی ده‌زانم و له‌وانه‌یه ئه‌گه‌ر هه‌ڕه‌شه نه‌بێ پێم سه‌یرتر بێ. دیاره هه‌ر هه‌نگاویه‌كی له‌و شێوه‌یه‌ی كۆمه‌ڵێك كاردانه‌وی ده‌بێ، جا ئه‌و كاردانه‌وه‌ی چ به شێوه‌ی دژایه‌تی كردن بێ، یا به شێوه‌ی پشتگیری كردن بێت.
* ده‌ڵێن به‌ڕێز داود باغستانی نازانێت به كوردی بنووسێت.. ؟
* وه‌ڵامم بۆ ئه‌م پرسیاره بێ بنه‌مایه ته‌نیا ئه‌وه ده‌بێ، لانیكه‌م خۆ ده‌زانم به‌كوردی بیر بكه‌مه‌وه. به پێچه‌وانه‌وه من له زمانی توركی-ئینگلیزی-كوردی ڵاتینی- فارسی و ئالمانی و عه‌ره‌بی شاره‌زاییه‌كی باشم هه‌یه.
* ئایا حزبه كوردیه‌كان و حكومه‌تی هه‌رێم هیچ هه‌ڕه‌شه و گوڕه‌شه‌ی لێكردوون بۆ داخستنی ئه‌و گۆڤاره.. ؟
* به‌ڵێ، به‌ڵام ئه‌وه یاسایه ئێمه ده‌پارێزیت. چونكه گۆڤاری ئیسرائیل و كورد گۆڤاریكی یاساییه.
* كامه زیاتر هاوكاریتان ده‌كه‌ن حكومه‌تی ئیسرائیل یاخود هاوڵاتی جوو هاوكاری گۆڤاره‌كه‌تان ده‌كه‌ن.. ؟
* تا ئێستا ئێمه په‌یویسیتمان به‌وه نه‌بووه كه نه حكوومه‌تی و نه هاوڵاتیانی ئیسرائیلی هاوكاریمان بكه‌ن، ئه‌گه‌ر په‌یویستی ئێمه‌ش هه‌بێ ئه‌وه بیگۆمان داوا له هاوڵاتیانی كوردستان ده‌كه‌ین.
* ئاماده‌ن له مێزگردێكی جه‌ماوه‌ری كراوه له‌گه‌ڵ حزبه ئیسلامیه‌كان دیالۆگ بكه‌ن له‌سه‌ر مه‌بادئی هه‌ردوولا له‌پێناو ئه‌وه‌ی كه كه‌س كه‌س ره‌ت نه‌كاته‌وه و هه‌ڕه‌شه نه‌یه‌ته سه‌ر هیچ لایه‌كتان.. ؟
* سه‌ره‌تا با حزبه ئیسلامییه‌كان خۆیان له ناوه‌خۆ رێك بكه‌ون، ئه‌وجا ئێمه‌ش ئاماده‌ین و قسه‌ی خۆمان ده‌بێ. ئێمه پرسێكی نه‌ته‌وه‌یییمان پێیه و پێمانوایه كێشه‌ی ئاین زۆر له‌وه قورستره له كوردستان و به‌چه‌ند كه‌سێكی داخراوی ئاینی و له‌وانه‌یه ناڕۆشنبیر بێته چاره‌سه‌ركردن.
* له ماوه‌ی رابردوو ماڵپه‌ڕێك هه‌بوو به‌ناوی ئیسرائیل كورد (www. israel-kurd. org) و مۆتی زاكین ناوێك به‌ڕێوه‌ی ده‌برد ئایا ئه‌مان هیچ په‌یوه‌ندیه‌كیان به ئێوه‌وه هه‌بوو.
* دروسته ئه‌و دۆستانی ئێمه‌ن و په‌یوه‌ندی باشمان هه‌یه، له رووی نیوده‌وڵه‌تی ئه‌وانیش زۆر كار له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی كورد و ئیسرائیل ده‌كه‌ن.
* تیراژی گۆڤاره‌كه‌تان چه‌نده، ئایا منحه‌تان هه‌یه له حكومه‌ت... ئه‌گه‌ر منحه‌تان هه‌یه چه‌ندی وه‌رده‌گرن.. ؟ ئه‌گه‌ر نیتانه چۆن به‌ڕێوه ده‌چن.. ؟
* ئێمه هیچ منحه‌یه‌كمان له حكوومه‌تی هه‌رێم نییه، ئه‌گه‌ریش منحه‌مان له حكوومه‌تی هه‌رێم هه‌بێ له پێش ئه‌وه په‌یویسته ره‌زامه‌ندی له كۆنسۆلی ئێران له به‌غدا و هه‌ولێر وه‌رگرن، ئه‌وه‌ش كاری ئێمه نییه، ئێمه باش ده‌زانین كه ئه‌وانه چ ده‌كه‌ن و چ پلانی مه‌ترسیداریان هه‌یه له‌سه‌ر حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به گشتی.
* زۆر بایه‌خ به چوارپارچه‌ی كوردستان ده‌ده‌ن ئایا ئه‌مه بۆچوونی خۆتانه یاخود لایه‌نێكتان له پشته.. ؟
* وه‌ك پێشتر ئاماژه‌م كرد، ئێمه هه‌ڵگری هزرێكی نه‌ته‌وه‌یین و چوار پارچه‌یی بیركردنه‌وه بۆ هه‌موو كوردێك به‌پێویست ده‌زانین.
* راتان چییه به‌رامبه‌ر به‌و رۆژنامه و گۆڤار و ماڵپه‌ڕانه‌ی كه زمانی زبر به‌كارده‌هێنن و دووبه‌ره‌كی ده‌خه‌نه نێو ماڵی كورده‌وه.. ؟
* به‌داخم له‌وه‌ی زمانی دوژمنانی پشت سنوور له ناو هه‌رێم دێته قسه‌كردن.
* ئێوه هه‌ڵوێستی فه‌رمیتان بۆ بێده‌نگی ئیسلامیه‌كان چی بوو به‌رامبه‌ر به تۆپبارانه‌كانی ئیران و توركیا له باشوور.. ؟
* ئێمه هه‌موو جۆره هێرش و ده‌ستدرێژییه‌ك بۆ سه‌ر نیشتمان ریسوا ده‌كه‌ین، ئیسلامییه‌كان فێرن بێده‌نگ بن له‌و شتانه‌ی بۆنی خاك و نه‌ته‌وه‌یان لێ دێ. ئێمه له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌رێن كه ئه‌وان بی موڵه‌تی یاسایی خۆپێشاندانی بۆ پشتگیری له منداڵانی غه‌زه ده‌كه‌ن و ئه‌وه‌ش دژی یاسای په‌رله‌مانی كوردستانه، ئه‌وان بوونه‌ته نوێنه‌ری داگیركه‌رانی كوردستان، ئه‌وانه‌ی كه هه‌ر رۆژ هێرش ده‌كه‌ن سه‌ر كوردستان، ئه‌وانه نوێنه‌ری كورد نیین.
* به‌رای ئێوه بۆچی حكومه‌ت له هه‌ڵوێستی بۆ ئه‌و پرسه ته‌حه‌فوزاتی هه‌بوو و هه‌ڵوێسته‌كانی شه‌رمنانه بوو.. ؟
* له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بارودۆخی عێراق به‌گشتی له دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه ئالۆزه و ئێران به شێوه‌یه‌كی به‌ربلاو كار ده‌كات هه‌م له ئالۆزكردنی وه‌زعه‌كه و هه‌میش بۆ چاره‌سه‌ركردنی، سه‌ركردایه‌تی كوردیش له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌ساسه‌ی كه ئێران رۆژانه توپبارانی ناوچه سنووریه‌كان ده‌كه‌ن و زه‌ره‌رو زیانی زۆریان له هاوڵاتیانی دانیشتووی گونده‌كانی سه‌ر سنوور داوه، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌شدا سه‌ركردایه‌تی كورد و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌و هه‌ڵویسته نه‌رمانه‌ی له‌به‌رامبه‌ری رژێمیكی دیكتاتۆری تووندروی ئاینی و كورد كوژ هه‌له‌یه.
* ئامانجه سه‌ره‌كیه‌كانتان له دروستكردنی ده‌زگای ئیسرائیل كورد و دواتریش له گۆڤاری ئیسرائیل كورد چی بوو.. ؟
* ئێمه پێوه‌ندییه كۆنه‌كانی كورد و جوو به‌یه‌ك گرێ ده‌ده‌ین تا به‌ڵكوو ده‌رگه‌یه‌كی نوێی سیاسی بۆ كورد له ناوچه‌كه و بگره هه‌موو دنیا بكرێته‌وه. هه‌روه‌ك چۆن له‌سه‌ر گۆڤاره‌كه‌مان نووسراوه ئێمه گرنگی به په‌یوه‌ندی كورد له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ده‌ده‌ین، دروستبوونی ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ش ده‌گه‌رێته‌وه بۆ بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر له برا كورده‌كانمان له وڵاتی ئیسرائیل كه هه‌موویان خۆیان به كورد ده‌زانن و كوردستان به نیشتمانی دووهه‌می خۆیان ده‌بێنن، له‌گه‌ڵ بوونی ئه‌و ژماره زۆری كورد له ئیسرائیل په‌یویسته كه كار بكریت بۆ دروستبوونی په‌یوه‌ندییه‌كی سیاسی و دیپلۆماسی و رۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی، ئه‌وانه هه‌موو به‌شێكی گرنگ و په‌یویستن له ئامانجی سه‌ره‌كی ده‌زگای ئیسرائیل كورد له كوردستان.
* ئه‌گه‌ر گۆڤاره‌كه‌تان لێ دابخرێت هه‌ڵوێستی ئێوه چی ده‌بێت.. ؟
* ئه‌گه‌ر له ئه‌نجامی هۆكارێكی نایاسایی خۆمانه‌وه بێ، ئه‌وه سه‌ر بۆ یاسا داده‌نوێنین و یاسای وڵاتمان زۆر پێ له هه‌موو شتێك گرینگتره، ئه‌گه‌ریش بیانوو بێ و بزانین ده‌ستی لایه‌نه‌كانی تێدایه ئه‌وه به‌دڵنایییه‌وه هه‌ڵویستی پێویست ده‌گرینه‌به‌ر. چونكه گۆڤاری ئیسرائیل و كورد گۆڤارێكی فه‌رمیه و مافی وه‌شانی له سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی هه‌ریمی كوردستان هه‌یه.
* هه‌وڵتان نه‌داوه بازرگانان و بزنسمانه جووه‌كان ئاشنا بكه‌ن به وه‌به‌رهێنان له كوردستان له بری بزنسمانی عه‌ره‌ب و تورك و فارس.. ؟
* له‌وانه‌یه ئه‌وه زیاتر كاری كۆمپانیایه‌كی بازرگانی زۆر ساده بێ، ئه‌ركی ئێمه زۆر له‌وانه گه‌وره‌تره بڕوا بكه‌ن. ئێمه پێمانخۆشه كه بازرگانانی ئیسرائیلی و جووله‌كه بێن له هه‌رێمی كوردستان وه‌به‌رهێنان بكه‌ن، كه ئه‌گه‌ر بێن و كار بكه‌ن زۆرمان پی باشتره له كۆمپانیاكانی توركیه و ئێران و عه‌ره‌به‌كان كه زۆربه‌یان به پڵانی ده‌زگای هه‌واڵگرییه‌كانی خۆیان له كوردستان كار ده‌كه‌ن.
* چیتان كردووه بۆ ئاشناكردنی رۆشنبیرانی جوو له‌گه‌ڵ رۆشنبیرانی كورد.. ؟
* به‌ده‌ركردنی گۆڤار و بڵاوكراوه و پێوه‌ندیكردن به‌نووسه‌ران و رۆشنبیرانی جوو له هه‌موو دنیا هه‌نگاوێكی باشمان ناوه. به‌ڵام ئێستاش به‌رده‌وامین و زیاتر په‌یویسته هه‌وڵبدین كه رۆشنبیر و سیاسه‌تڤانانی جووله‌كه ئاشنای كورد و كوردستان بكه‌ین، ئێمه دوا له رۆشنبیران و سیاسه‌تڤانان و هونه‌رمه‌ندانی كوردیش ده‌كه‌ین كه هه‌ولێ بده‌ن بۆ دروستبوونی په‌یوندی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگای ئیسرائیل و رۆشنبیر و هونه‌رمه‌ندانی ئیسرائیل، با له رێگه‌ی ئێمه‌شه‌وه نه‌بێ. به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه په‌یویست بكات بۆ ئاسانكاری له لایه‌ن ئێمه‌وه هاوكاریان ده‌كه‌ین.
* كێن ئه‌وانه‌ی ده‌توانن سه‌ردانی ئیسرائیل بكه‌ن، ئایا ئیسرائیل فیزه ده‌داته تاكی كورد به تایبه‌تی رۆشنبیران و چۆن.. ؟
* ده‌كرێ ئه‌و پرسیاره‌ش له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پاسپۆرت و نشینگه و لایه‌نه‌كانی پێوه‌ست له هه‌رێمی كوردستان و ئیسرائیل بكه‌ن، ئه‌وه كاری ئێمه نییه.
* دوایین هه‌ڵوێستی ئیسرائیل لهه‌مبه‌ر كورد چییه.. ؟
* ئێمه په‌یویسته ئیسرائیل وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی جیهانی ببینین و ئێمه نا‌لێن كه ئیسرائیل دۆستی كورد ده‌بێ، ئیسرائیل دۆستی به‌رژه‌وه‌ندی خۆی ده‌بێ، له هه‌موو جیهانیش وایه، ئێمه به‌رژه‌وه‌ندی ئیسرائیل چ لای ئێمه هه‌یه ئێمه ده‌توانین به‌و راده‌یه دوا له ئیسرائیل بكه‌ین بۆ هاوكاریمان. ئه‌وه قانوونی سیاسه‌ته ئه‌گه‌ر كه‌س و لایه‌نێكی تریش هه‌بی باشتر خزمه‌ت بكات با كار بكه‌ن له‌سه‌ر ئه‌و په‌یوه‌ندییه.
* ده‌ته‌وی چی به خوێنه‌ران بڵێیت بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر ئاشنای ده‌زگای ئیسرائیل كورد و گۆڤاره‌كه‌تان بێت.. ؟
* من به‌ر له‌وه‌ی بڵێم بڕۆ گۆڤاره‌كه‌مان بخوێننه‌وه، ده‌ڵێم بچوون مێژووی نه‌ته‌وه‌كه‌تان بخوێننه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر له گۆڤاره‌كه‌مان بگه‌ن و بزانن كه ئه‌وه‌ی ئێمه ئه‌مڕۆ ده‌یڵێن له مێژه به‌گوێی مێژوودا چرپاوه.
* ئه‌وانه‌ی ده‌زگا و گۆڤاره‌كه‌تان به‌ڕێوه ده‌به‌ن كوردی موسڵمانن یان جوون.. ؟
* ئێمه له‌سه‌ر ئه‌ساسی فاكتۆری ئایینی كار ناكه‌ین، ئه‌وانه‌ی له ده‌زگای ئیسرائیل و كورد كار ده‌كه‌ن، تیكه‌له‌ن هه‌م جووله‌كه هه‌یه، هه‌م موسلمان هه‌یه و هه‌میش ئێزیدی و ئایینه‌كانی تر، ئه‌وه بۆ ئێمه زۆر گرنگ نییه كه ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌گه‌ڵ ئێمه كار ده‌كه‌ن سه‌ر به چ ئایین و نه‌ته‌وه‌یه‌كه‌ن.
* تاچه‌ند ئاسووده‌ن له‌نێو ئه‌و ده‌زگایه.. ؟
* به‌و راده‌یه‌كی كه مه‌ترسیمان له‌سه‌ره ئه‌وه‌نده‌ش ئێمه هه‌ست به ئاسووده‌یی ده‌كه‌ین، چۆنكه ده‌زانین ئه‌و كاره‌ی كه ئێمه‌ی ده‌یكه‌ین له زۆر لایه‌نه‌وه مه‌ترسی بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی دووژمنانی كورد هه‌یه.
* بۆچی عه‌ره‌به‌كان له هه‌موو دیمانه‌كانیان له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردی به پرسیاری په‌یوه‌ندی هه‌بوونی كورد له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ده‌ست پێ ده‌كه‌ن.. ؟
* عه‌ره‌به‌كان له پێوه‌ندیی كورد و ئیسرائیل ده‌ترسن، چونكه ئه‌وان باشتر له زۆربه‌ی كورده‌كان هه‌ست به‌گرینگی ئه‌و رۆژه ده‌كه‌ن كه ئه‌و دوو نه‌ته‌وه‌یه ده‌ست بخه‌نه ناو ده‌ستی یه‌كتری. چونكه ده‌ستی كامه له عه‌ره‌به‌كان له ناو ده‌ستی ئیسرائیل دانییه، په‌یویسته ئه‌وانه‌ی كه ئه‌و پرسیاره‌یان لێده‌كرێ ده‌بێ به‌و شێوه‌یه وه‌ڵامی بده‌نه‌وه، كورد نابی هیچ ترسی هه‌بی له‌و پرسیاره، هه‌ر وڵاتێك كه كورد وه‌ك نه‌ته‌وه قه‌بوول بكات و دان به مافی سه‌ربه‌خۆی كورد دابنێ ئێمه‌ش پشتگیری لێده‌كه‌ین.
* به‌رای ئێوه بۆچی حزبه‌كانمان له باس كردنی په‌یوه‌ندی هه‌بوون له‌گه‌ڵ ئیسرائیل خۆیان به‌دوور ده‌گرن كه ده‌توانم بڵێم له باسكردنی خاڵ و هه‌ڵوێسته ئیجابیه‌كانی ئیسرائیلیش له‌مه‌ڕ كورد خۆیان به‌دوور ده‌گرن، بۆ.. ؟
* كورده‌كان حه‌ز ناكه‌ن كێشه‌یه‌كی تر بخه‌نه سه‌ر هه‌زاران ئه‌و كێشه و گرفتانه‌ی به‌رۆكی عێراق و دۆزی كوردی گرتووه‌ته‌وه. ئه‌وه‌ش حاڵه‌تێكی ده‌روونیی له هاتووه كه حیزبه‌كانی كوردستان باسی په‌یوه‌ندی ئیسرائیل و كورد ناكه‌ن، به‌ڵام هێوادارم كه ئه‌و نه‌خۆشییه چاره‌سه‌ر بكریت و له ناو كوردیش هه‌ندێك ده‌ركه‌ون و باسی ئه‌و په‌یوه‌ندییه بكه‌ن، كه هه‌ر وڵاتێك ئێمه وه‌ك نه‌ته‌وه‌ی كورد قه‌بوول ده‌كات و پاڵپشتی له دروستكردنی ده‌وڵه‌تی كورد بكات ئێمه‌ش په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ دروستده‌كه‌ین و هیچ شه‌رمی ناوی.
* پێتان وا نییه تێكچوونی په‌یوه‌ندی نێوان توركیا و ئیسرائیل سیناریۆیه‌كی نێوان هه‌ردوو لا نه‌بێت.. ؟
* پێموایه شته‌كه زۆر له‌وه گه‌وره‌تره له چوارچێوه‌ی سیناریۆیه‌كدا جێگه‌ی ببێته‌وه. توركیه ئاماده‌یه بۆ هه‌موو شتێك به‌ڵام ئیسرائیل باوه‌ڕ ناكه‌م به‌و شێوه‌یه‌ی بێ، چۆن ئیسرائیل و كۆمه‌ڵگای ئیسرائیل هیچ كات قه‌بوولی ئه‌وه ناكه‌ن. ره‌نگه ئه‌و سینارێویه‌ی كه باسی ده‌كه‌ن له نێوان توركیا و ئه‌مریكا بێ.
پرۆفایل:
داود باغستانی
- ساڵی 1947 له باغستان-باكوری كوردستان له‌دایك بووه.
- ساڵی 1965 په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بزاڤی نه‌ته‌وه‌یی كورد هه‌بووه.
- 1975 بۆ ماوه‌ی 9 ساڵ له زیندانی ئه‌بووغه‌ریب دا زیندانی بووه.
85 هه‌تا 86 له ئێران و لیبیا كاری ده‌كرد.
ساڵی 1988 له كۆمیسیۆنی مافی مرۆڤ له سویسرا كاری ده‌كرد.
له ساڵی 1990وه وه‌ك كه‌سایه‌تیه‌كی سه‌ربه‌خۆ رۆڵی بینیوه بۆ ئارام كردنه‌وه‌ی ئه‌و گرژی و ناكۆكییه‌ی كه هه‌بوو له نێوان هێزه سیاسه‌یه‌كانی كورد له باشوور.
1995 به‌رپرسی كه‌ناڵی تیڤی ماف و گۆڤاری ماڤ بوو له شاری دهۆك.
- له ساڵی 2003 وه‌ك به‌رپرسی گشتی راگه‌یاندنی حكوومه‌تی ناوه‌ند بوو.
- ساڵی 2004 وه‌ك سه‌رۆكی ده‌زگای نزاهه بوو.
- ئێستاش سه‌رۆكی (ده‌زگاری ئیسرائیل-كورد) ه له كوردستان.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
