له‌و چاوپێكه‌وتنه‌یدا مه‌سعود عه‌بدولخالق خاوه‌نی ئیمتیازی ده‌زگای ستانده‌ر باس له میدیای ئه‌هلی ده‌كات و، پێی وایه میدیای ئه‌هلی پێی ناوه‌ته قۆناغێكی باش و خزمه‌تێكی به‌رچاو پێشكه‌ش ده‌كات، له‌به‌رانبه‌ریشدا میدیای حیزبی ده‌یه‌وی میدیای ئه‌هلی ناشیرین بكات، هه‌روه‌ك ده‌ڵێت "رۆژنامه‌نووسی ئازاد ئه‌وه‌یه كه به‌رپرس له‌به‌رده‌رگای بێت، به‌ڵام رۆژنامه‌نووسی حیزبی و بێ ئیراده ئه‌وه‌یه له‌به‌رده‌رگای به‌رپرسان بێت".
ده‌نگی مه‌خموور: چه‌ند ساڵێكه زۆرێك له‌میدیاكانی كوردستان بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه میدیای ئه‌هلین، ئایا له‌قۆناغی ئێستادا میدیای ئه‌هلیمان هه‌یه؟
- ده‌ركه‌وتنی میدیای ئه‌هلی به‌جموجۆلیه‌كانیه‌وه زه‌قی به‌دی ده‌كرێت، كه ده‌بینین له‌لایه‌ك میدیایه‌كی حیزبی واهه‌یه ئه‌وه‌نده به‌نده به‌حیزبایه‌تی تا ئه‌و راده‌یه‌ی كه (پێش ئه‌وه‌ی شه‌ڕی براكوژی بكرێت) ئه‌وان شمشێره‌كانیان هه‌ڵده‌كێشن، ئه‌وه‌نده‌ی باس له‌چاكه‌و بانگه‌شه بۆ حیزبایه‌تی ده‌كه‌ن كه هه‌ندی جار ره‌ش ده‌كه‌نه سپی و به‌پێچه‌وانه‌وه، هه‌رچی عه‌یبیشه بۆیان دلده‌پۆشی، له‌و نێوه‌نده‌شدا میدیایه‌كی دیكه كه جۆرێك له‌سه‌ربه‌خۆیی هه‌یه ئه‌ویش میدیای ئه‌هلییه، كه هه‌ڵسه‌نگاندنێكی واقیعانه‌تری هه‌یه، مه‌رجیش نییه سه‌د له سه‌د وه‌كو پێویست بێت، به‌ڵام به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه ئه‌وان راستیه‌كان ده‌دركێنن و زۆرترین خزمه‌ت ئه‌وان ده‌یكه‌ن، ئه‌گه‌ر میدیای ئه‌هلی نه‌بوایه نه‌مانده‌زانی ئه‌م هه‌موو گه‌نده‌ڵیه گه‌وره‌یه هه‌یه، سه‌ركردایه‌تی كورد ئێستا له‌ڕێی میدیاكانی خۆیان وایان فێرده‌كرین وه‌ك سه‌رۆكی فه‌رمانده بڕوانینه ئه‌وان و زۆر شكست و دۆرانیان به‌سه‌ركه‌وتن له‌قه‌ڵه‌م بده‌ین، كه‌چی ئه‌وان ته‌نازولیان له‌زۆر شت كردووه له‌وانه كه‌مته‌رخه‌می له‌به‌رانبه‌ر ماده‌ی 140و شكستی دیكه به‌رامبه‌ر ده‌وله‌تی توركی و ئێراقی، كه تادێت كه‌مته‌رخه‌میه‌كانی سه‌ركردایه‌تی كورد زیاتر ده‌رده‌كه‌ون.
هه‌روه‌ها میدیای ئه‌هلی نه‌ك له سه‌ر ئاستی سیاسی خزمه‌تی كردووه، به‌ڵكو له‌سه‌ر ئاستی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیسته‌می زانستی و په‌روه‌رده‌یی و ... هتد، كه‌واته میدیای ئه‌هلیمان هه‌یه، به‌ڵكو میدیای ئه‌هلی خۆی سه‌پاندووه به‌سه‌ر بارودۆخه‌كه، هه‌روه‌ك ده‌بینین ئه‌و خه‌رجییه زۆره‌ی له‌میدیای حیزبی ده‌كرێت، كه‌چی خه‌ڵك گوێرایه‌لی میدیای ئه‌هلییه، زۆرێك له‌رۆژنامه‌و گۆڤاره حیزبییه‌كان له‌كارگه‌و كۆمپانیاكان بۆ كاری پاككردنه‌وه به‌كارده‌هێنرێن، جگه له‌مه‌ش زۆرێكیان به‌خۆرایی دابه‌ش ده‌كرێن، به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌ش میدیای ئه‌هلی پڕ فڕۆشترین میدیایه، هه‌ر ئه‌ومیدیایه‌یه كه رای گشتی دروست ده‌كات، هه‌ربۆیه هه‌ردوو باڵی توندی نێو حیزبی باڵا ده‌ست له‌كوردستان له‌میدیای ئه‌هلی په‌ستن و به‌رده‌وام ده‌یانه‌وی ئه‌و میدیایه ناشیرین بكه‌ن و به‌تۆمه‌تی جیاجیا تاوانباریان ده‌كه‌ن! هه‌ندی جار به‌ده‌ستی داگیركه‌رو هه‌ندێ جاریش به‌ده‌ستی ده‌ره‌كی و موخابه‌راتی وڵاتانی دراوسێ تێوه‌گڵاو ده‌كرێن.
ده‌نگی مه‌خموور: كه‌واته میدیای ئه‌هلیمان هه‌یه‌و به‌ڕای تۆ له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی ته‌ندروست و پته‌و بوونیان نراوه؟
- بێگومان میدیای ئه‌هلیش كه‌موكوری هه‌یه، چونكه هیچ سیسته‌مێك له‌كوردستان نیه به‌ستانده‌ر دروست ببێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ژێرخانیان یاخود بناغه‌كانیان خوارو خێچن، هه‌روه‌ها (شتی راست له‌كوردستان خوار ده‌رده‌چێت) مادام سیسته‌مه‌كانی ئه‌و وڵاته به‌و لارییه به‌ڕێوه‌بچێت، بۆیه تاراده‌یه‌ك میدیای ئه‌هلیش كه‌موكوڕی تێدایه، هۆیه‌كی دیكه‌شی ئه‌وه‌یه هه‌ندێك به‌ناوی میدیای ئه‌هلی ئیش ده‌كه‌ن و سه‌ر به‌حیزبه‌كانن، ئه‌وان زیاتر ئه‌و كه‌موكورییانه‌یان تێدا به‌دی ده‌كرێت. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ده‌توانم بڵێم هه‌ڵسوكه‌وتی هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار سه‌رچاوه‌ی هه‌موو سه‌لبیاته‌كانی كوردستانن. راسته ئه‌و دوو حیزبه خه‌باتیان كردووه‌و سه‌روه‌ری ئه‌وه‌یان هه‌یه شۆرشیان هه‌ڵگیرساندووه، به‌ڵام ئێستا گه‌یشتۆته قۆناغێك به‌راده‌یه‌ك نه‌بوونیان له بوونیان چاكتره، ئه‌گه‌ر بێت‌و سیاسه‌توانێك یاخود ئابووری ناسێكی جیهانی بهێنین و ئه‌و هه‌موو خه‌رجییه‌ی ئه‌و دوو حیزبه ده‌یكه‌ن ئه‌و هه‌موو سه‌لبیاته‌ی كه به‌رپایان كردووه به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و ئیجابیه‌ی هه‌یه‌تی به‌بڕوای من ئه‌وا بڕیار ده‌ده‌ن كه‌وا ئه‌و حیزبانه نه‌مێنن و نه‌بوونیان له بوونیان باشتره، ره‌نگه ئه‌وه كاری دادوه‌ری گشتی بێت.
ده‌نگی مه‌خموور: به‌ڕای تۆ گرنگترین ئه‌و ترسانه‌ی كه ده‌سه‌ڵاتی كوردی له‌میدیای ئه‌هلی هه‌یه‌تی چین؟
- ترسه‌كه‌یان له‌وه‌دایه ئه‌وان باوه‌ریان به شه‌فافیه‌ت و دیموكراسی نیه، به‌ڵام تووشی ئه‌و واقیعه ئازادیه بوون، له‌سه‌ر ئاستی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌یش، له‌لایه‌ك ئێراق له‌ژێر سایه‌ی به‌ندی حه‌وته‌م و داگیركاری ئه‌مه‌ریكایه، به‌تایبه‌ت یه‌كێك له‌و سێ هۆكاره‌ی له‌هاتنی ئه‌مه‌ریكا مه‌سه‌له‌ی دیموكراسیی و شه‌فافیه‌ته، هه‌روه‌ها له‌وڵاتانی ده‌وروبه‌ریشمان ده‌بینین دیموكراسیه‌ت و شه‌فافیه‌ت له‌گه‌شه‌كردندایه، بۆیه ده‌سه‌ڵاتی كوردی ناچاره باوه‌ر به‌دیموكراسی بهێنێ! ئه‌و ئازادییه‌ی هه‌یه به‌ئازایه‌تی به‌ده‌ستهاتووه، به‌ئازایه‌تی رۆژنامه‌نووسان و ئۆپۆزسیۆن و به‌خوێن و فرمێسك و ئاره‌قه‌ی شه‌هیدان... هتد. هه‌ڵبه‌ته ئه‌وانه‌ی زۆر له‌میدیای ئه‌هلی ده‌ترسن گه‌نده‌ڵچییه‌كانن، وه‌كو ده‌بینین گه‌نده‌ڵی باڵاده‌سته له‌كوردستان، یه‌ك نمونه‌ی كورت ده‌هێنمه‌وه یه‌كێك له‌كوڕه به‌رپرسه‌كانی ئه‌و وڵاته هه‌له‌یه‌ك ده‌كات له‌راستیدا گه‌نده‌ڵی ده‌كات، دواتر باوكی دێت و هه‌ره‌شه‌ی لێده‌كات، له‌به‌رئه‌وه‌ی نا كه دادگا‌و یاسا لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا بكات، به‌ڵكو به كوڕه‌كه‌ی ده‌ڵێت "ده‌ته‌وی له‌رۆژنامه‌و گۆڤاره‌كان باسمان بكه‌ن و ئابڕومان بچێت" به‌راستی كاره‌ساته‌كه له‌وه‌دایه كه كه‌سانی به‌رپرس له‌م وڵاته ئه‌وه‌نده له‌یاسا و دادگا ترسیان نییه له‌حیزب و پۆلیس ناترسێ به‌قه‌د ئه‌وه‌ی له‌میدیای ئه‌هلی ده‌ترسن.
ده‌مه‌وی ئاماژه به‌وه‌ش بكه‌م له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كدا سه‌رۆكی هه‌رێم پرسیارێكی جوانی ئاڕاسته‌ی نه‌قیبی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان كرد و گوتی "ئایا هه‌رچی ده‌ستی دایه قه‌له‌م ئه‌وه رۆژنامه‌نووس حیسابه؟" به‌راستی له‌گه‌ڵ ئه‌و پرسیاره‌دام، به‌ڵام بیریشمان نه‌چێت به‌شی زۆری ئه‌و پرسیاره روو له‌ده‌سه‌ڵاته و نه‌ك، چونكه رۆژنامه ئه‌هلییه راسته‌قینه‌كان ته‌شهیر و ناوزراندن ناكه‌ن، به‌ڵكو به به‌ڵگه‌وه كه‌موكورییه‌كان ده‌ست نیشان ده‌كه‌ن تا ئه‌و راده‌یه‌ی ده‌ستیان پێ ده‌گات.
ده‌نگی مه‌خموور: بوونی بوودجه‌یه‌كی زۆر له‌لایه‌ن هه‌ندێ میدیای به‌ناو ئه‌هلی ئایا ئه‌مه ئاماژه نییه كه ده‌سه‌ڵاتێك هه‌یه ئاڕاسته‌یان ده‌كا؟
- بێگومان وایه، ماوه‌یه‌ك به‌ر له‌ئێستا یه‌كێك له‌و رۆژنامانه‌ی به‌خۆیان ده‌وت ئه‌هلی ده‌ركه‌وت كه بودجه‌كه‌ی (106) ملیۆنه، گۆڤارێكی دیكه بوودجه‌كه‌ی (63) ملیۆنه كه‌چی نووسراویان كردووه‌و داواده‌كه‌ن كه پاره‌كه‌یان كه‌مه!، ئه‌گه‌ر به‌راوردێك له‌نێوان ئه‌و رۆژنامه‌یه‌و ده‌زگایه‌كی وه‌كو ستانده‌ر بكه‌ین نه‌ك به (106) ملیۆن به‌ڵكو به (6) ملیۆنه‌كه رۆژنامه‌یه‌ك و گۆڤارێك و ماڵپه‌رێك و كتێبیشی پێ ده‌رده‌كه‌ین. دیاره ئه‌مه به‌شێكه له‌و گه‌نده‌ڵییه بێ سه‌روبه‌ره‌ی یه‌خه‌ی كوردستانی گرتووه، به‌داخه‌وه میدیای سه‌ر به‌حیزب و ده‌سه‌ڵات نه‌ك چاكسازی ناكه‌ن، به‌ڵكو بونه‌ته هۆكارێك و پینه‌چی ده‌سه‌ڵات به‌تایبه‌تی باڵه گه‌نده‌ڵچی و ئه‌وانه‌ی بازرگانی نه‌ته‌وه‌یی ده‌كه‌ن. ئێستاكه كوردستان رووبه‌رووی چه‌ندین مه‌رگه‌سات بوه‌ته‌وه كه‌چی یاسای دژه‌تیرۆر ده‌رده‌كه‌ن له‌كاتێك چوار ساڵه دوو روداوی تیرۆرستی رووی نه‌داوه، به به‌راورد له‌گه‌ڵ مردنی سه‌ده‌ها هاوڵاتی به‌هۆی ده‌رمانی به‌سه‌رچوو كه‌ل و په‌لی خراپ كه ئه‌مه جۆرێكه له‌جینۆسایدكردنی خه‌ڵك كه‌چی به‌داخه‌وه كه‌س خه‌مێكی لێ ناخوات!.
ده‌نگی مه‌خموور: هه‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر له رۆژنامه‌و بڵاوكراوه‌كان چۆن لێك ده‌ده‌یته‌وه ئایا ئه‌مه بوونی ئازادییه یاخود نه‌بوونی به‌رنامه‌و جۆرێكه له به‌ره‌ڵایی وه‌كو ناوی ده‌به‌ن؟
- هه‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر له رۆژنامه‌و گۆڤاره‌كان خزمه‌تی رۆژنامه‌گه‌ری ناكات، هه‌روه‌ها زۆربه‌ی رۆژنامه‌و راگه‌یاندنه‌كان له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وه نیشان بدات كه رۆژنامه هه‌یه‌و ئه‌و پیرۆزییه‌ی له‌سه‌ر رۆژنامه هه‌یه نه‌مێنێ، وه‌ك دیاره ده‌سه‌ڵات نیازی چاكسازی نییه، متمانه‌ی له‌ده‌ستداوه له‌سه‌رده‌می شاخدا ته‌نها رادیۆیه‌ك ده‌یتوانی رای گشتی دروست بكات و به‌رادیۆیه‌ك ده‌توانرا راپه‌رینێك بكرێت به‌ئه‌ندازه‌ی هه‌موو كه‌ناڵه ئاسمانییه‌كان كاریگه‌ری هه‌بووه، بۆیه كاتێك میدیای ئه‌هلی بوونی هه‌بێت به‌راستی خزمه‌ت ده‌كات، خزمه‌تی سه‌ركرده‌كانیش ده‌كات ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستیان نه‌هێشتنی كه‌موكوڕی و گه‌نده‌ڵیه‌كانیان هه‌بێ، به‌ڵام به‌داخه‌وه زۆربه‌ی میدیا حیزبیه‌كان واقیعی میدیای ئه‌هلی به‌جۆرێكی دیكه وێنه ده‌گرن و وای لێهاتووه كه میدیای ئه‌هلی و سه‌ركردایه‌تی كورد رووبه‌روو یه‌ك ببنه‌وه كه ئه‌مه‌ش له‌قازانجی هیچ لایه‌ك دانییه.
ده‌نگی مه‌خموور: پێتوایه نه‌بوونی سه‌رچاوه‌ی زانیاری و هه‌واڵ رێگره له‌به‌رده‌م به‌ئه‌هلی بوونی میدیا‌و به‌رته‌سكبوونه‌وه‌ی ئازادی راده‌ربڕین وكاری رۆژنامه‌وانی؟
- به‌داخه‌وه ئێستا هه‌ردوو حیزب و ده‌سه‌ڵاته‌كانیشیان نووسراویان بۆ زۆربه‌ی داموده‌زگاكان كردووه كه وه‌ڵامی میدیای ئه‌هلی نه‌ده‌نه‌وه، ئه‌مه هه‌ڵسوكه‌وتێكه له‌شێوه‌ی سه‌ربازگه ده‌چێت به‌تایبه‌ت ئه‌و سه‌ربازگانه‌ی له‌وڵاتانی دیكتاتۆر هه‌ن وه‌ك ئه‌وه‌ی ده‌نوسرێت (سری للغایه یان ممنوع و ... تد) . شاردنه‌وه‌ی ئه‌و زانیارییانه له‌میلله‌تی خۆیان، به‌ڵام بۆ دوژمن به سانایی له‌ڕێی مه‌له‌فداره‌كان ده‌ڕوا، ئه‌مه‌ش وای كردووه كه زۆرجار رۆژنامه‌نووسه‌كان له‌نووسینی هه‌واڵێك نیوه‌ی بابه‌ته‌كه بزانن و ره‌نگه ئاڕاسته‌یه‌كی دیكه وه‌ربگرێت.
وه‌ك ده‌زانین له‌هه‌موو شوێنێك به یاسا هه‌واڵ و زانیاری ده‌درێته رۆژنامه‌نووسان، به‌ڵام لێره‌دا له‌چوارچێوه‌ی ئه‌م هه‌موو ئابڵۆقه‌یه‌ی له‌سه‌ر میدیای ئه‌هلی دانراوه وه‌كو ئابلۆقه‌ی ماددی و ئابووری و سیاسی و هه‌روه‌ها ئابلۆقه‌ی هه‌واڵ و زانیاری تێیدا به‌زه‌قی دیاره، له‌به‌رانبه‌ر ئه‌وه‌دا ده‌سه‌ڵاتی كوردی هه‌ندی هه‌واڵ و زانیاری ده‌داته میدیای تایبه‌تی خۆی. به‌كورتی ده‌مه‌وی ئه‌وه بڵێم رۆژنامه‌نووسی ئازاد ئه‌وه‌یه كه به‌رپرس له‌به‌رده‌رگای بێت، به‌ڵام رۆژنامه‌نووسی حیزبی و بێ ئیراده ئه‌وه‌یه له‌به‌رده‌رگای به‌رپرسان بێت.
ده‌نگی مه‌خموور: باس له‌وه ده‌كری كه ده‌سه‌ڵات بۆ نیشاندانی نیازپاكی خۆی و بوونی دیموكراسیه‌ت هه‌ڵده‌ستێ به‌دروستكردنی چه‌ند میدیایه‌كی به‌ناو ئه‌هلی، ئه‌مه چۆن ده‌بینی؟
- ده‌سه‌ڵاتی كوردی خه‌رجییه‌كی زۆر له‌میدیای خۆی به‌كارده‌هێنێ و له‌به‌رانبه‌ریشدا ده‌یه‌وی میدیای ئه‌هلی ناشیرین بكات، به‌زۆركردنی میدیایه‌ك به‌ناوی ئه‌هلی و دواجاریش به‌كارهێنانی ئه‌و میدیایه بۆ مه‌به‌ستی جۆراوجۆر له‌واقیعی كوردستان بوونی هه‌یه، ده‌بینین هه‌ندێ میدیای به‌ناو ئه‌هلی زمانێكی زبر‌و دوور له‌كاری رۆژنامه‌وانی و زۆر شتی دوور له‌ئه‌خلاقیات بڵاوده‌كه‌نه‌وه، ئه‌گه‌ر تۆزێك ووردبینه‌وه به‌دیار ده‌كه‌وێت ئه‌و میدیایانه سه‌ر به ده‌سه‌ڵاتن یاخود به‌رپرسێكی سه‌ر به‌ده‌سه‌ڵات ئاڕاسته‌یان ده‌كا. جگه له‌مه‌ش ئه‌وان به‌بێ به‌ڵگه میدیای ئه‌هلی تاوانبار ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر راست ده‌كه‌ن بابێن وه‌كو میدیای ئه‌هلی به به‌ڵگه‌و دیكۆمێنته‌وه ئه‌وه بسه‌ڵمێنن. بۆیه میدیایی ده‌سه‌ڵات جێی متمانه نه‌ماوه، ئێستاكه زیاتر له (16) كه‌ناڵی ئاسمانی و نزیكه‌ی (500) رۆژنامه‌و گۆڤار هه‌ن، جگه له‌مه‌ش نزیكه‌ی (500) ملیار دینار بۆ پاڵپشتی راگه‌یاندن و رۆژنامه‌وانی ته‌رخانكراوه، كه‌چی به‌م هه‌موو راگه‌یاندنه نه‌یتوانیوه رای گشتی دروست بكات و له‌خزمه‌تی ئه‌و وڵاته به‌كار بهێنرێت.
ده‌نگی مه‌خموور: ئایا هه‌قی ره‌وایه میدیای ده‌سه‌ڵات ته‌نیا لایه‌نه باشه‌كان نیشانبدات و میدیای ئه‌هلیش ته‌نیا كه‌موكورییه‌كان؟
- ئه‌ركی میدیای ئه‌هلی نییه لایه‌نی باشی ده‌سه‌ڵات نیشانبدات، چونكه ئه‌و ناوی ده‌سه‌ڵاتی چواره‌مه، به‌ڵام حكومه‌ت ئه‌ركی دیاره كه ده‌بێ خزمه‌ت بكات، كاتێكیش كه‌موكورییه‌ك ده‌بێت ئه‌وا میدیایه هه‌ڵده‌ستێ به رۆمالیكردن و دیاریكردنی كه‌موكورییه‌كان. كاتێك شه‌قامێك قیرتاو ده‌كری بۆچی ده‌بێ باس بكری؟! له‌هیچ شوێنێك شتی وانییه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نابێ میدیای ئه‌هلی دژایه‌تی ده‌سه‌ڵات بكات و تێكده‌رانه كاربكات، ده‌بێ ده‌سه‌ڵاتیش كۆتایی به‌و ملمڵانێیه بهێنێ كه نابێ میدیای ئه‌هلی به‌دژ و ناحه‌ز بناسێنێ، بۆیه ده‌بێت ئاشته‌واییه‌ك دروست بێت له‌نێوان هه‌ردوولا.
ده‌نگی مه‌خموور: به‌ڵام زۆرجار ده‌بینین له‌كوردستان رۆژنامه‌نووس ده‌بێته پارێزه‌رو پۆڵیس ئه‌مه چۆن ده‌بینی؟
- ئه‌وكاته‌ی رۆژنامه‌نووس ده‌بێته پارێزه‌ر، یاخود رۆڵی هه‌ر پیشه‌یه‌كی دیكه، له‌به‌ر ئه‌وه‌یه به‌ئه‌ركی خۆیان هه‌ڵناستن و بۆشاییه‌ك هه‌یه بۆیه ئه‌مه رووده‌دات، رۆژنامه‌نووس ناچاره ئه‌و بۆشاییه پڕبكاته‌وه، به‌بڕوای ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه جێگه‌ی ده‌ستخۆشی لێكردنن له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و خزمه‌تی ده‌یكه‌ن، كاتێك ده‌ستدرێژی ده‌كرێته سه‌ر خاوه‌ندارێتی كه‌سێك هه‌قوایه دادوه‌ر له‌سه‌ر ئه‌مه به‌وه‌ڵام بێت، كاتێك حیزبێك په‌یوه‌ندی به‌ده‌وله‌تێكی دیكه‌وه ده‌كات ده‌بێ لێپرسینه‌وه هه‌بێت و دادوه‌ر ده‌بێ داوا له‌دادگای گشتی بكات بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و پێشێلكاریه. ئه‌وكاته‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م به ئه‌ركه‌كانی خۆیان هه‌ڵناستن ئه‌وا ده‌سه‌ڵاتی چواره‌م كه میدیایه ئه‌و ئه‌ركه ده‌بینێ، لێره‌وه به‌پێویستی ده‌زانم ئه‌و جۆره رۆژنامه‌نووسانه سوپاسیان بكرێت نه‌وه‌ك ناو وناتۆره‌یان بۆ هه‌ڵبه‌سترێت.
به‌داخه‌وه ده‌یلێم راگه‌یاندنه‌كانی ده‌سه‌ڵات به‌رده‌وام وێنه‌ی هه‌ڵه و زانیاری هه‌ڵه به‌سه‌ركردایه‌تیه‌كانیان ده‌ده‌ن، ته‌نها له‌وكاته‌ی كه تووشی شكست ده‌بنه‌وه ئه‌وسا ده‌زانن كه هه‌ڵه‌و كه‌مووكورییان هه‌یه!، بۆیه پێموایه میدیای ئه‌هلی كارێكی نیشتمانی ده‌كات و خزمه‌تی وڵات ده‌كات، له‌گه‌ڵ هه‌موو كه‌موكورییه‌كانی به‌رده‌وام خزمه‌تی جۆراوجۆری پێشكه‌ش كردووه، له‌جیاتی دژایه‌تی و لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ میدیای ئه‌هلی هه‌قوایه میدیای حیزبی لێپرسینه‌وه‌ی له ته‌كدا بكرێت.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
