
* ئه‌مجاره سوود له كه‌موكوڕییه‌كانی هه‌ردوو هه‌ڵبژاردنی پێشوو وه‌رده‌گرین
*سه‌رچاوه‌ی دارایی گۆڕان بریتییه له‌و هاوكاریی و ته‌به‌ڕوعاتانه‌ی كه خه‌ڵك ده‌یدات به بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان
* پێشبینی ده‌كه‌ین كه زۆر له هه‌ڵبژاردنی حه‌وتی سێ زیاتر ده‌نگ به‌ده‌ستبهێنین
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم وته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، له رێی ئه‌م دیمانه تایبه‌ته‌وه تیشك ده‌خاته سه‌ر شێوه‌ی خۆ رێكخستنه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و رایده‌گه‌یه‌نێت كه دوای ئه‌وه‌ی مۆڵه‌تیان له وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێم وه‌رگرتووه رێكخستنه‌كانی خۆیان دروست ده‌كه‌ن، به‌ڵام به شێوازێكی نوێ و جیاواز له مۆدیلی تا ئێستای تێكڕای هێزه كوردستانییه‌كان. له به‌شێكی تری دیمانه‌كه‌دا وته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌و ده‌نگۆیه ره‌تده‌كاته‌وه كه داوایان له حكوومه‌تی هه‌رێم كردبێت به‌مه‌به‌ستی پێدانی بودجه، به‌ڵكو ئه‌وه ته‌نیا داوایه‌كی فراكسیۆنی گۆڕان بووه له په‌رله‌مانی كوردستاندا. له به‌شێكی تری دیمانه‌كه‌دا وته‌بێژه‌كه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان باس له سه‌رچاوه‌ی دارایی بزووتنه‌وه‌كه‌یان ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت جگه له كۆمه‌كی دارایی خه‌ڵك هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی تری داراییان نییه. له‌به‌شی كۆتایی دیمانه‌كه‌شدا تیشك ده‌خاته سه‌ر پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی كوردستان له مانگی ئۆكتۆبه‌ری داهاتوو و پێیوایه كه ده‌توانن ده‌نگێكی زیاتر له هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشوو به‌ده‌ستبهێنن و ئه‌گه‌ریش بتوانن سلێمانی ببه‌نه‌وه ئه‌وه خزمه‌تێكی باش و پێویست پێشكه‌ش به خه‌ڵكی شاره‌كه ده‌كه‌ن.
کوردستان نێت: وه‌كوو بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌م دواییانه مۆڵه‌تتان له وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌رگرت. ئایا بۆ له‌مه‌ودوا بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له شێوه‌ی حزبی سیاسیی‌دا خۆی رێكده‌خاته‌وه یان وه‌كوو ئێستا له شێوه‌ی بزووتنه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ریی و سیاسیی‌دا ده‌مێنێته‌وه؟.
محه‌مه‌د تۆفیق:ئێستا بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به شێوه‌یه‌كی ره‌سمی مۆڵه‌تی یاسایی وه‌رگرتووه له وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ئێستا خه‌ریكه خۆی رێكده‌خات و رێكخستنه‌كانی خۆی به زووترین كات دروست ده‌كات، به‌ڵام ئه‌مه به‌و شێوه‌یه نابێت كه تا ئێستا له‌ناو حزبه‌كانی تری كوردستاندا باو بووه به‌ڵكوو به‌شێوه‌یه‌كی جیاوازتر و نوێ ده‌بێت.
کوردستان نێت: ئه‌و مۆدیل و شێوازه نوێیه چییه كه ئێوه به‌رده‌وام له رێی راگه‌یاندنه‌كانه‌وه باسی لێوه ده‌كه‌ن؟.
محه‌مه‌د تۆفیق: ئێستا ئێمه له پرۆسه‌ی دروستكردنی ئه‌و مۆدیله نوێیه‌دان، با ئه‌و پرۆسه‌یه ته‌واو بێت ئه‌وسا ده‌زانرێت شێوازه نوێیه‌كه‌ی كاركردنی ئێمه چۆنه.
کوردستان نێت: له‌یه‌كێك له‌م ژمارانه‌ی دوایی رۆژنامه‌ی "هاووڵاتی"دا هه‌واڵی ئه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه كه بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان داوای بودجه‌ی له حكوومه‌تی هه‌رێم كردووه!. ئایا ئێوه داوای بودجه‌تان كردووه؟. ئه‌گه‌ر داواتان كردووه وه‌ڵامی حكوومه‌ت چی بووه به‌رامبه‌ر به‌و داوایه‌ی ئێوه؟.
محه‌مه‌د تۆفیق: ئێمه وه‌كوو بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان داوای بودجه‌مان نه‌كردووه، به‌ڵام فراكسیۆنی گۆڕان له‌ناو په‌رله‌مانی كوردستاندا ئه‌م داوایه‌ی كردووه. ئه‌مه‌ش هه‌روه‌ك هه‌موو شوێنه‌كانی كه گروپێك یان رێكخراوێك یان حزبێك كورسی هه‌بێت له‌ناو په‌رله‌ماندا، ئه‌وه حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته به‌پێی ژماره‌ی كورسییه‌كان و ئه‌و ده‌نگانه‌ی ئه‌و كیانه سیاسییه یان ئه‌و حزبه به‌ده‌ستیهێناوه بودجه‌ی بۆ ته‌رخان ده‌كات، داواكه‌ی فراكسیۆنی گۆڕان هه‌ر به‌م شێوه‌یه بووه نه‌ك بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان خۆی داوای بودجه‌ی كردبێت له حكوومه‌ت.
کوردستان نێت: پرسیارێكی جیددی هه‌یه كه پرسیاری زۆرینه‌ی خه‌ڵكیشه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه: سه‌رچاوه سه‌ره‌كییه‌كانی بودجه و دارایی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان چین و له كوێوه دابین ده‌كرێن؟.
محه‌مه‌د تۆفیق: سه‌رچاوه سه‌ره‌كییه‌كانی دارایی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان سه‌رچاوه‌ی تایبه‌تن، سه‌رچاوه‌كان هی خه‌ڵكه، بریتییه له‌و هاوكاریی و ته‌به‌ڕوعاتانه‌ی كه خه‌ڵك ده‌یدات به بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، جگه له‌مه بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی تری دارایی نییه.
کوردستان نێت: ئێوه وه‌كوو بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان چ ئاماده‌كارییه‌كتان كردووه بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی پارێزگاكان؟. ئایا به‌پێی كام پێوه‌ر و به چ شێوازێك كاندیده‌كانتان داده‌نێن؟ ئایا تاچه‌ند سوودتان له‌هه‌ڵه‌كانی پێشوو بینیوه؟.
محه‌مه‌د تۆفیق: ئه‌مجاره سوود له هه‌ردوو هه‌ڵبژاردنی پێشوو وه‌رده‌گرین و ره‌نگه به‌شدارییمان به هه‌مان ئسلوب و شێوه‌ی هه‌ڵبژاردن بێت، به‌ڵام ئه‌و كه‌موكوڕییانه‌ی كه له پرۆسه‌كانی پێشووتردا هه‌بووه و ئێستا ده‌ره‌كی پێده‌كه‌ین، بێگوومان ئه‌وانه پڕ ده‌كه‌ینه‌وه و به‌شداریی له پرۆسه‌كه‌دا ده‌كه‌ین.
کوردستان نێت: ماوه‌ی رابردوو راگه‌یاندنه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان هێرشێكی توندیان كرده سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و خودی نه‌وشیروان مسته‌فا. ئێوه بۆچی به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشه میدیاییه‌ی پارتی بێده‌نگیتان هه‌ڵبژارد؟.
محه‌مه‌د تۆفیق: من پێموایه كه هیچ پێویستی نه‌ده‌كرد ئێمه وه‌ڵام بده‌ینه‌وه.
کوردستان نێت: بۆچی و له‌به‌ر كام هۆكار راگه‌یاندنه‌كانی پارتی هێرشی توندیان كرده سه‌ر بزووتنه‌وه‌كه‌ی ئێوه؟.
محه‌مه‌د تۆفیق: ئه‌وه له خۆیان بپرسه و وه‌ڵامه‌كه‌ی له‌وان وه‌ربگره.
کوردستان نێت: له به‌غداد كورد بووه به یه‌ك و له ئاستی ناوخۆشدا ململانێیه‌كی سیاسیی توند به‌تایبه‌تی له‌نێوان گۆڕان و ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ك و گۆڕان و یه‌كێتی له‌لاكه‌ی تر له ئارادایه. ئایا ئه‌م ململانێ ناوخۆییانه چ كاریگه‌رییه‌كی خراپیان ده‌بێت له‌سه‌ر گووتار و یه‌كگرتوویی سیاسیی هێزه كوردستانییه‌كان له به‌غداد؟.
محه‌مه‌د تۆفیق: ئێمه وه‌كوو بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان لێره واته له هه‌رێمی كوردستان ئۆپۆزیسیۆنین یان با بڵێین به‌شێكین له هێزی ئۆپۆزیسیۆن، بێگوومان ده‌زانین كه تۆ ئۆپۆزیسیۆن بیت شێوازی كاركردنت جیاوازه، به‌ڵام له به‌غداد له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ندێك پرس هه‌یه كه په‌یوه‌ندیی هه‌یه به دۆزه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانه‌وه، كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی هه‌ڵواسراو هه‌یه له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی ناوه‌ندیی به‌غداد، بۆیه هه‌موو فراكسیۆنه كوردییه‌كان كه له په‌رله‌مانی عێراقن پێویسته هه‌ڵوێستیان یه‌كبخه‌ن به‌رامبه‌ر به‌و كێشانه، به‌ڵام هه‌ندێك پرسی تری جیاواز دێته پێشه‌وه كه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی نییه به كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و كێشه‌ی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی ناوه‌ندی به‌غداوه كه له‌وانه‌یه په‌یوه‌ندیی هه‌بێت به چۆنێتی ژیانی هاووڵاتیانی عێراقه‌وه به‌كوردستانیشه‌وه، ره‌نگه له‌مه‌دا هه‌ره فراكسیۆنه‌كه بۆچوونی جیاوازی خۆی هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ی كه په‌یوه‌ستن به كێشه‌ی نێوان هه‌رێم و ناوه‌نده‌وه بێگوومان ئێمه له‌گه‌ڵ لیسته‌كانی تری كوردستاندا یه‌ك هه‌ڵوێست ده‌بین.
کوردستان نێت: له هه‌ڵبژاردنی 7-3-2010 به‌پێچه‌وانه‌وه‌ی ته‌واوی پێشبینییه‌كانه‌وه، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان نه‌یتوانی ژماره‌یه‌كی زۆری كورسییه‌كانی كوردستان بباته‌وه. وه‌كوو خۆت پێتوایه هۆكاره‌كانی ئه‌وه بۆچی ده‌گه‌ڕێنه‌وه؟.
محه‌مه‌د تۆفیق: ئێمه وه‌كوو بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له رووی ژماره‌ی ده‌نگه‌وه له هه‌ڵبژاردنی 25-7-2009 كه‌مترمان نه‌هێناوه، به‌ڵكوو ژماره‌یه‌كی زیاترمان هێنا، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه بازنه‌یی جیاواز جیاواز بوو به‌و شێوه‌یه‌ی لێكه‌وته‌وه كه بینیمان. ئه‌گینا ئێمه ده‌نگمان كه‌می نه‌كردووه به‌ڵكوو زیادی كردووه.
کوردستان نێت: زۆرجار ئێوه وه‌كوو بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان دووپاتتان كردۆته‌وه كه ده‌نگ ناده‌نه‌وه به جه‌لال تاڵه‌بانی بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق. ئایا هێشتاش له‌سه‌ر هه‌مان بۆچوون پێداگریی ده‌كه‌ن یان نا؟.
محه‌مه‌د تۆفیق: ئێمه پێمانوایه ئه‌و پۆستانه‌ی به‌غداد هیچ گرنگییه‌كی ئه‌وتۆیان نییه، له‌به‌رئه‌وه ئێمه پێمانوایه نابێت كه ئه‌و پۆستانه ببنه كێشه.
کوردستان نێت: پێتانوایه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی مانگی ئۆكتۆبه‌ری داهاتوو ده‌توانن ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی ده‌نگی سلێمانی به‌ده‌ستبهێنن و ژماره‌یه‌كی زیاتر و به‌رچاو له ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردنی حه‌وتی ئازاری ئه‌مساڵ مسۆگه‌ر بكه‌ن؟.
محه‌مه‌د تۆفیق: پێشبینی ده‌كه‌ین كه زۆر له هه‌ڵبژاردنی حه‌وتی سێ زیاتر ده‌نگ به‌ده‌ستبهێنین له كوردستاندا.
کوردستان نێت: زۆرجار ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاوده‌بێته‌وه ئه‌گه‌ر بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بتوانێت سلێمانی له یه‌كێتی بباته‌وه، ئه‌وه گۆڕان شاره‌كه له‌هه‌رێم داده‌بڕێت و ده‌یكاته هه‌رێمێكی سه‌ربه‌خۆ. ئایا ئه‌م ده‌نگۆیانه چه‌ند راستییان تێدایه؟.
محه‌مه‌د تۆفیق: نه‌خێر ئه‌وه وانییه و ئه‌و قسانه هیچ ئه‌سڵ و ئه‌ساسێكیان نییه.
کوردستان نێت: ئه‌گه‌ر ئێوه زۆرینه‌تان هێنا له پارێزگای سلێمانی و له‌ئاكامدا شاره‌كه كه‌وته ده‌ستی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، چی بۆ سلێمانی ده‌كه‌ن و ئه‌و هه‌نگاو و كاره گرنگانه چین كه ئێوه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن له سنووری پارێزگاكه‌دا؟.
محه‌مه‌د تۆفیق:ئه‌و كاته خزمه‌تگوزاریی باش و زیاتر پێشكه‌ش به خه‌ڵكی شاری سلێمانی ده‌كه‌ین.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
