ئه‌گه‌ر نه‌سرین شێروان خوێنده‌واری هه‌بوایه، ده‌بووه چاكترین سوپرانۆ بۆ گۆرانی كوردی
كچه كورد له كچی عه‌ره‌ب و ئاشووی جوانترن
هونه‌رمه‌ند باكووری 82 ساڵ ته‌مه‌نیه‌تی و له‌ساڵی پار هاوسه‌ره‌كه‌ی كۆچی دوایی كرد و ئێستا به‌نیازی ژنهێنانه‌وه‌یه، له‌و دیمانه‌یه‌ی له‌گه‌ڵ (سڤیل) ناوبراو مه‌رجه‌كانی ژنهێنانه‌وه‌ی ئاشكرا كرد و یه‌كێك له‌سه‌ره‌كیكترین مه‌رجه‌كانی ده‌ڵێت "نابێت ته‌مه‌نی له 35 تا 40 ساڵ به‌سه‌ره‌وه بێت، چونكه ئافره‌ت وه‌ك پیاو نییه، زوو ده‌كه‌وێت"، هونه‌رمه‌ند باكووری هه‌ر له‌و دیمانه‌یه‌ی وێڕای قسه‌كردن له‌سه‌ر قۆناخه‌كانی ژیانی تایبه‌تی خۆی، باس له‌هونه‌ری پێشووی خۆیان و هونه‌ری ئێستای گه‌نجه‌كان ده‌كات.
ئه‌ندریۆس ئیسرائیل خه‌مۆ ناوی راسته‌قینه‌كه‌ی هونه‌رمه‌ند باكووریه، هه‌ركه‌سێك گوێی له‌وناوه بێت، ده‌زانێت كه ئه‌وه كورد نییه، له‌وباره‌یه‌وه باكووری باس له‌ئاشووریبوونی خۆی ده‌كات و ئه‌وه‌ش ره‌تده‌كاته‌وه، كه ئه‌و ئه‌رمه‌نی بێت، ده‌ڵێت "باب و دایكم خه‌ڵكی كوردسانی باكوورن و به‌ڕه‌چه‌له‌ك ئاشوورین، له‌شه‌ڕی یه‌كه‌می جیهان عوسمانییه‌كان ده‌ستیان كرد به‌كوشتن و بڕینی ئاشووری و ئه‌رمه‌نی و مه‌سیحییه‌كانی توركیا، هه‌ندی له‌كورده‌كانیش، ئیتر باب و دایكم وه‌ك ئه‌و خه‌ڵكه هه‌ڵاتن و هاتنه عێراق و له‌كۆیه نیشته‌جێ بوون"، باكووری له‌ساڵی 1928 له‌گه‌ڕه‌كی (قه‌ڵات) ـی باژێڕی كۆیه له‌دایكبووه، هه‌ر له‌و گه‌ڕه‌كه‌ش ته‌مه‌نی منداڵی خۆی به‌سه‌ربردووه، هه‌رچه‌نده ئه‌و ئاشووریه، به‌ڵام ئه‌و وه‌ك هونه‌رمه‌ندێكی كورد ناسرا، ده‌ڵێت، "له‌به‌رئه‌وه‌ی من نه‌مبیستووه مه‌سیحییه‌كان و ئاشوورییه‌كان گۆرانی و گۆرانیبێژیان هه‌بێت، بیرم دێت به‌میوانی له‌گه‌ڵ دایكم ده‌چوومه ماڵه مه‌سیحییه‌كان هیچ هونه‌رێكی ئه‌وانم نه‌ده‌بینی، ته‌نیا گۆرانیبێژێكیان تێدا بوو ئه‌ویش (سێوه) بوو، له‌به‌رئه‌وه ئاوازه كوردییه‌كان كاریگه‌ریان له‌سه‌رم هه‌بوو، هیچی ئاشووریشم نه‌ده‌زانی"، هونه‌رمه‌ند باكووری ئاماژه به‌گۆرانییه‌كانی (سێوه) ـی هونه‌رمه‌ند ده‌كات و پێیوایه ئاوازه‌كانی كه‌نیسه كاریگه‌ری له‌سه‌ر سێوه هه‌بووه و بۆ مه‌قامه‌كانیشی سوودی لێ وه‌رگرتووه و گوتی "ته‌ڕاتیل و ته‌واشیع و موه‌شه‌عاتی كه‌نسیه كاریگه‌ری به‌سه‌ر هونه‌رمه‌ند سێوه هه‌بوو، چونكه ئه‌و ده‌چووه كه‌نیسه فێری ئاوازه‌كان ده‌بوو، پاشان هه‌وڵیده‌دا و مه‌قامی له‌سه‌ر داده‌ڕێشت، له‌به‌رئه‌وه ئاوازی مه‌قامه‌كانی زۆر ده‌چنه‌وه سه‌ر ئاوازه‌كانی كه‌نیسه‌ی مه‌سیحی"، باكووری دێته‌وه سه‌رباسی ناوه ئاشوورییه‌كه‌ی خۆی (ئه‌ندریۆس ئیسرائیل)، كه له‌لایه‌ن باوكییه‌وه ئه‌و ناوه‌ی لێنراوه، ئه‌و ناوه‌ی كه تووشی كێشه‌ی زۆری كردووه، گوتی "عه‌ره‌به‌كان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل شه‌ڕیان بوو، رقیان له‌ناوی ئیسرائیل ده‌بوویه‌وه، هه‌تا له‌ساڵی 1952 كه‌چوومه ئیزاعه‌ی به‌غدا، هه‌م خۆم هه‌میش زۆرێك له‌و كه‌سانه‌ی له‌گه‌ڵم بوون تووشی كێشه ببوون، ده‌یانگوت ئه‌و ئیسرائیله كێییه؟ ئێمه گۆرانیبێژی گه‌رمیانیمان هه‌بوو، كوێستانیشمان هه‌بوو، گوتیان مادام دایك و باوكت خه‌ڵكی كوردستانی باكوورن بۆچی ناوت ناگۆڕی بۆ باكووری، منیش گوتم: وه‌ڵڵا ناوێكی خۆشه".
باكووری ئاماژه‌ی كرد، له‌ساڵی 1952 كه چووه‌ته ئیزاعه‌ی به‌غدا تۆماركردن نه‌بووه، له‌به‌رئه‌وه كه گۆرانیان ده‌گوت، ده‌چووه هه‌وا و بزر ده‌بوون. ئه‌و له‌ساڵی 1950 له‌په‌یمانگایه‌كی ئه‌هلی له‌كه‌ركووك هه‌وڵیداوه فێری ئامێری عود بێت، به‌ڵام مامۆستاكه‌ی جێیهێشتووه، وه‌ك خۆیشی ده‌ڵێت "چه‌ند مانگێك له‌و په‌یمانگایه خوێندم، دواتر مامۆستاكه‌م گه‌ڕایه‌وه به‌غدا و جێیهێشتین، من خۆم به‌رده‌وام بووم و موماره‌سه‌م له‌گه‌ڵ كرد، تافێری عود بووم، تاقه هونه‌رمه‌ند بووم له‌گه‌ڵ گۆرانی خۆم عودم لێده‌دا، گۆرانیبێژه‌كانی تر هیچیان نه‌یانده‌وانی مۆسیقابژه‌نن"، هونه‌رمه‌ند باكووری كه له‌سه‌ره‌تای ساڵانی په‌نجاكانه‌وه گۆرانی ده‌ڵێت و زیاتر له‌په‌نجا گۆرانی تۆماركراوی هه‌یه، به‌ڵام ماوه‌یه‌كی زۆره بێده‌نگه، هۆكاری بێده‌نگی بۆ به‌سه‌رچوونی سه‌رده‌می خۆی ده‌گێڕێته‌وه، به‌ڵام ئه‌و گله‌یی گۆرانیبێژه گه‌نجه‌كانی ئێستا هه‌یه و به "ته‌مبه‌ڵ" وه‌سفیان ده‌كات و ده‌ڵێت "له‌سه‌رده‌می ئێمه ئاوازدانه‌ر و مۆسیقاژه‌نی كورد نه‌بوو، هه‌ر خۆمان ئاوازمان داده‌نا و گۆرانیمان ده‌گوت، ئێستا له‌هه‌موو شار و شارۆچكه‌یه‌ك په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كان هه‌یه، كه پێشتر ئێمه خه‌ونمان پێوه‌ی ده‌بینی و نه‌مانتوانی بیگه‌ینێ، له‌ناو ئه‌و هه‌موو په‌یمانگایه‌دا ئاوازدانه‌رێكی باشی ره‌سه‌نی تێدایه نییه، كه‌سێك نییه بتوانی قوتابییه‌كان په‌روه‌رده بكات له‌سه‌ر مۆسیقای ره‌سه‌نایه‌تی، ئه‌وانه‌ی ئێستا ناگه‌ڕێنه‌وه ساڵانی پێشوو و به‌دواداچوون له‌سه‌ر كاره‌كانی پێشوو ناكه‌ن، ته‌مبه‌ڵن، هه‌ر ده‌یانه‌وی وه‌ك ئه‌وروپا گۆرانی بڵێن"، هونه‌رمه‌ند باكووری ئاماژه‌ی به‌وه ده‌دات، گوی بۆ هیچ گۆرانیبێژێكی ئێستا ناگری.
هونه‌رمه‌ند باكووری سه‌رسامی ده‌نگی شه‌مال سائیب و حه‌سه‌ن جه‌زاروییه، له‌باره‌ی گۆرانیبێژه ئافره‌ته‌كانیشه‌وه ده‌ڵێت "هه‌موو ئافره‌ته‌كانی ئه‌وكات ده‌نگیان خۆش بوو، به‌ڵام نه‌سرین شێروان ده‌نگێكی زۆر به‌رز و جوانی هه‌بوو، ده‌چووه به‌رزترین ته‌به‌قه‌ی مۆسیقا، ئه‌گه‌ر ئه‌و خوێنده‌واری هه‌بوایه و مۆسیقای بخوێند بوایه، ده‌بووه چاكترین سوپرانۆ بۆ گۆرانی كوردی، ده‌توانرا سوودی لی وه‌ربگرن بۆ كۆڕال و ئۆكسترای كوردستان، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌و هه‌ر گۆرانیبێژ بوو، نه‌ك مۆسیقی"، باكووری له‌سه‌ر قسه‌كانی به‌رده‌وام بوو، ده‌شڵی "نه‌سرین شێروان زۆر كه‌س عاشقی ببوو، جله‌كانیشی مۆده بوون، مه‌ریه‌م خان كه‌م ده‌وامی كرد، ئه‌ویش زۆر مۆده بوو، هه‌روه‌ها گوڵبه‌هار نموونه‌ی ئافره‌تێكی جوانی رێك‌وپێك بوو، هه‌ر رۆژێك به‌جلێكی مۆده ده‌هاته ئیزاعه، به‌ڵام فه‌وزیه محه‌مه‌د جلی كوردی ده‌ستووری بادینی له‌به‌رده‌كرد".
هه‌موو ئه‌و گۆرانیبێژه ئافره‌تانه جوان بوون، به‌ڵام هونه‌رمه‌ند فه‌وزیه محه‌مه‌د، كه ده‌كاته خوشكی گوڵبه‌هاری هونه‌رمه‌ند جوانییه‌كه‌ی بووه‌ته جێگای سه‌رنجی باكووری، به‌ڵام دڵداریان نه‌كردووه، گوتی "من و شه‌ماڵ سائیب موعجیبی فه‌وزیه محه‌مه‌د بووین، به‌ڵام دڵدارییه‌كه‌مان زۆر به‌هێز نه‌بوو، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه من تووشی كچێكی تر بووم له‌كه‌ركووك، له‌دڵم چه‌سپابوو، بیرم له‌ئه‌وانی تر نه‌ده‌كرده‌وه، له‌ساڵی 1954 و 1955 خۆشه‌ویستییه‌كی زۆر گه‌رم و گوڕمان هه‌بوو، به‌ڵام دواجار به‌نسیبم نه‌بوو".
هاوسه‌ره‌كه‌ی باكووری كچه عه‌ره‌بی موسلاوی بوو، كه له‌ساڵی 1961 زه‌واجیان كرد، به‌ڵام ئه‌و ده‌ڵی كچی كورد له‌كچی عه‌ره‌ب و ئاشووی و مه‌سیحی جوانترن، ساڵی پار هاوسه‌ره‌كه‌ی باكووری كۆچی دوایی كرد، باكووری دوو كوڕی دووانه‌ی به‌ژنی هه‌یه، به‌ناوه‌كانی (سه‌با و شۆبان)، دوای كۆچی دوایی هاوسه‌ره‌كه‌ی ئێستا ئه‌و به‌ته‌نیا له‌خانوویه‌ك ده‌ژی له‌گه‌ڕه‌كی شۆڕش، ئاشكراشی كرد، كه به‌نیازی ژنهێنانه‌وه‌یه، باكووری ته‌مه‌ن 82 ساڵ له‌باره‌ی مه‌رجه‌كانی ئه‌و ژنه‌ی ده‌بێته هاوسه‌ری ده‌ڵێت "ژنێكم ده‌وێت به‌ته‌مه‌ن نه‌بێ و بتوانی خزمه‌تم بكات، هه‌موو رۆژێك نه‌ڵێت ئاخ پشتم، ئاخ سه‌رم، ته‌مه‌نی چڵ ساڵ زیاتر نه‌بێت، چونكه ئافره‌ت زوو ده‌كه‌وێت، ئه‌گه‌ر ته‌مه‌نی له‌نیوان 35 و 40 ساڵدا بێت زۆر باشه، هه‌روه‌ها كه‌مێك جوان بێت، حه‌زیش ده‌كه‌م كورد بێت".
ئێستا ئه‌و ته‌نیاییه، باكووری له‌و شه‌وانه‌ی كه هه‌ست به‌ته‌نیایی ده‌كات و خه‌وی لی ناكه‌وی، په‌نا بۆ گۆرانییه‌كانی ئوم كه‌لسووم و حه‌سه‌ن جه‌زراوی ده‌بات و له‌گه‌ڵیان ده‌خه‌وی، "ته‌نیایی ناخۆشه، بۆئه‌وه‌ی هه‌ست به‌ته‌نیایی نه‌كه‌م، گوی له‌هه‌ندی مه‌قامی عه‌لی مه‌ردان و مه‌قامی عه‌بداله‌ی حه‌سه‌ن جه‌زراوی راده‌گرم، ئه‌گه‌ر بزانم خه‌وم نایه‌ت، كاسێتێكی ئوم كه‌لسووم، یاخود حه‌سه‌ن جه‌زراوی ده‌خه‌مه‌سه‌ر".
Zanadzey@yahoo. com
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
