
هاورێ دلشاد خدر به‌رپرسی كۆمیته‌ی رێكخستنی ده‌ره‌وه‌ی حزبی شیوعی كوردستان... حزبی شیوعی كوردستان ژماره نیه، له هاوكێشه سیاسیه‌كاندا، ئه‌وه‌نده لاواز بووه، زۆرینه‌ی خه‌لكی كوردستان هه‌ست به‌بوونی ناكات...
هه‌ڤده ساڵ پێش ئێستا به هۆئ ناره‌زای و داوه‌كارئ شوعیه‌كان كوردستان حزبئ شوعی كوردستان دامه‌زرا ئه‌و كاته شوعیه كورده‌كان له‌ناو حزبی شوعی عیراق خه‌بتیان ده‌كرد له‌م پێناوه‌ش شوعیه‌كانی كوردستان قوربانی زۆریان دا، له مێژوی خه‌باتی رزگاری كوردستان شوعیه‌كان رۆڵی به‌رچاویان هه‌بووه له‌م روه‌ش به‌سه‌دان وهه‌زاران شه‌هیدیان داوه، ئێستا له كوردستان حزبی شوعی به هۆی چه‌ند هۆكارێك رووبه‌رووی چه‌ند قه‌یرانێك بۆته‌وه هه‌ردوو هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی ئه‌م دواوه‌یه‌ش رێژه‌ی هیزی ده‌نگ ده‌رانی حزبی شوعی ده‌رخست بۆ تیشك خستنه سه‌ر ئه‌م بارودۆخه‌ی ئێستای حزبی شوعی كوردستان هاورێ دلشاد خدربه‌رپرسی كۆمیته‌ی رێكخستنی ده‌ره‌وه‌ی حزبی شیوعی كوردستان وه‌ڵامی چه‌ند پرسیارێكی داینه‌وه. پاش ماوه‌یه‌كی تر حزبی شیوعی كوردستان یادی حه‌ڤده‌مین سال رۆژی دامه‌زراندنی خۆی ده‌كاته‌وه، جه‌نابت ئێستا چون وه‌زعی حزب ده‌بینیت؟
به‌رێزم پێش وه‌لام دانه‌وه‌ی پرسیاره‌كه‌ت، پیروزبایی له هه‌موو شیوعیه‌كانی كوردستان ده‌كه‌م له یادی 17 مین سال رۆژی دامه‌زراندنی حزبه تێكوشه‌ره‌كه‌یان.
ده‌رباره‌ی پرسیاره‌كه‌ت، هه‌موو هاورێیان ئه‌و راستیه ده‌زانن، كه حزب ئه‌مرۆ له قه‌یرانێكی هه‌مه لایه‌نه‌دا ده‌ژێت، به هۆی درێژه كێشانیان، قه‌یرانه‌كانیش گه‌یشتۆنه‌ته ئاستی هه‌ره‌شه له مانی حزب، وه‌ك حزبێكی زیندو. ئێستا ئه‌گه‌ر سه‌یری هاوكیشه سیاسیه‌كانی كوردستان بكه‌ین، ئه‌وه ده‌بینین كه حزبی شیوعی كوردستان ژماره نیه، له هاوكێشه سیاسیه‌كاندا، ئه‌وه‌نده لاواز بووه، زۆرینه‌ی خه‌لكی كوردستان هه‌ست به‌بوونی ناكات، ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ حزبی له نه‌مانی یه‌كجاری پاراستوه، ته‌نیا ئه‌و مێژوه پر سه‌روه‌رییه كه تێكوشه‌رانی دێرین و شه‌هیدانی سه‌ربه‌رزی حزب له رابردوو بۆ حزبیان توماركردوه، حه‌تمه‌ن ئه‌م بره پاره‌یه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمیش، رۆلێك ده‌بێنیت بۆ مانه‌وه‌ی حزب، به‌م شێوه‌یه‌ی ئێستا.
هه‌ندێك له‌م قه‌یرانانه ده‌گرێنه‌وه بۆ مێژوێكی درێژ به‌ر له ئێستا، به‌لام چونكه هه‌ولنه‌دراو چاره‌سه‌ربكرێت، قه‌یرانه‌كان هه‌م قولتر بوونه‌ته‌وه هه‌م ئالوزتر بوونه. ماوه‌یه‌كی درێژ سه‌ركردایه‌تی حزب نكۆلی له‌وه‌ی ده‌كرد، كه حزب دوچاری هه‌ندێ قه‌یران بووه، هه‌موو تواناكان ته‌رخانكرابوو، كه ئه‌م قه‌یرانانه‌ی حزب، له ئه‌نجامی میتودو گوتاری سیاسی دوچاری بووه به‌شاردرێته‌وه‌و، وا له هاورێیان و دوستانی حزب بگه‌ینن، كه حزب له ژیانێكی ئاسایی‌دا ده‌ژێت، به‌لام هه‌موو چاودێرانی سیاسی و پێش ئه‌وانیش سه‌ركردایه‌تی حزب ئه‌م راستییه‌یان باش ده‌زانی، كه حزب رۆژانه له پوكانه‌وه‌دایه. رێزه‌كانی حزب رۆژانه كالده‌بێته‌وه، هه‌م له رووی چه‌ندایه‌تی هه‌م له رووی چونایه‌تی. به‌لام دیسان سه‌ركردایه‌تی، یان باشتر بلێن ده‌ست رویشتوانی نیو سه‌ركردایه‌تی، به‌بێ گویدانه دواروژی حزب درێژه‌یان به هه‌مان میتود و گوتاری سیاسی دا، كه پێش هه‌موو كه‌س خۆیان ده‌یانزانی ئه‌م رێگایه، حزب به‌ره‌و كوێ ده‌بات. به‌لام خواستی وان پاراستنی په‌یوه‌ندیه‌كانیان بوو له‌گه‌ل ده‌سه‌لات، پێش پاراستنی حزب و پێگه‌ی له نیو جه‌ماوه‌ردا. ئێستاش پاش ئه‌م دووشكسته‌ی حزب له هه‌لبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و عیراقدا، هه‌موو ئه‌ده‌بیاتی حزب خراونه‌ته خزمه‌ت به‌رگری له‌م میتودو گوتاره سیاسیه‌ی كه حزبی گه‌یاندۆته لێواری مه‌رگ. ئه‌وه‌ش ته‌نیا ئه‌وه ده‌گه‌ینێت، ئێستاش سه‌ركردایه‌تی حزب نایه‌وێت رێگا چاره‌یه‌ك بدۆزیته‌وه، بۆ رزگاركردنی حزب له مه‌رگی راسته‌قینه‌ی.
به‌رای جه‌نابت ئه‌م هۆكارانه چین كه حزبی دوچاری ئه‌م قه‌یرانانه كردوه؟
وه‌ك پێشتر ئاماژه‌م پێدا، هه‌ندێ له‌م قه‌یرانانه ده‌گه‌رێنه‌وه بۆ ماوه‌یكی دێژ به‌ر له‌ئێستا. ده‌بێت ئه‌وه‌ش له‌به‌ر چاوبگرین كه هه‌ندێ له هوكاره‌كان بابه‌تین، به‌لام هوكاره خودییه‌كان كه‌م نین، كه پێش هه‌موویان ئه‌م میتودو گوتاره سیاسییه كه بۆ پاراستنی هاوپه‌یمانیمان له‌گه‌ل لایه‌نه ده‌سه‌لاتداره‌كان په‌یره‌ومان كردوه و درێژه‌ی پێده‌ده‌ین، كه باش ده‌زانین هۆكاری سه‌ره‌كی دابرانمان له جه‌ماوه‌ر ئه‌و هاوپه‌یمانیه نابه‌رانبه‌ریه كه له‌گه‌ل پدك و ینك هه‌مانه، ئه‌وه چه‌ندین ساله هه‌موو هه‌لویسته‌كانی حزب خراوه‌ته خزمه‌ت پاراستنی په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ل ده‌سه‌لات، ئه‌مه‌ش به‌ده‌ر نیه له پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسی هه‌ندێ له هاورێیانی سه‌ركردایه‌تی. هه‌ر بۆ نمونه حزب له هه‌ردوو لایه‌نی ده‌سه‌لات، زیاتر به‌رگری له‌و ئێیداره‌یه ده‌كات كه تێدا پێش جه‌ماوه‌ر شیوعیه‌كان و بنه‌ماله‌ی شه‌هیدان و پێشمه‌رگه دێرینه‌كانی حزب مافه‌كانیان پێشێلده‌كرێت. پێش شیوعیه‌كان و بنه‌ماله‌ی شه‌هیدانیش جه‌ماوه‌ر ئه‌وه ده‌بێنیت، كه ده‌سه‌لات به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌لویستانه‌ی حزب زۆر سه‌خییانه ده‌ستكه‌وت و ئیمتیازات به هه‌ندێك له سه‌ركردایه‌تی حزب ده‌دات. هۆكاریكی تری ئه‌م قه‌یرانانه ناسنامه‌ی فكری حزبه، كه زۆر ته‌م و مژاوییه و زۆر دیارنیه ئێمه چ حزبێكین، شیوعین یان سوسیالیزمین و یان سوسیالدیموكراتین. بێجگه له نه‌بوونی ستراتیجێكی دیاریكراوی بۆ حزب. هۆكارێكی تری ئه‌م قه‌یرانانه ئه‌وه‌یه، كه حزب به شێوه‌یكی زۆر دوور له گیانی دیموكراتی مامه‌له له‌گه‌ل ئه‌و ده‌نگانه ده‌كات كه ره‌خنه‌یان له میتودو گوتاری سیاسی حزب و هه‌لسوكه‌وتی هه‌ندێ له ده‌ست رویشتوانی نیو سه‌ركردایه‌تی حزب هه‌یه. هه‌رچه‌نده ئه‌م نه‌رێته كونه له نیو رێزه‌كانی حزبدا، به‌لام ده‌بێت ئێستا وه‌زعی حزبمان له‌به‌ر چاو بێت، كه حزب له‌م وه‌زعیه‌ته‌ی ئێستا پێویسته به شێوازێكی تر مامه‌له له‌گه‌ل ئه‌م ده‌نگانه بكات. خۆمان له‌وه به‌دوور بگرێن، كه حزب مولكی كۆمه‌لێكمانه و ده‌نگه نارازیه‌كان بخه‌ینه خانه‌ی تێكده‌ر و دژه حزب. له هه‌مانكاتدا ئه‌و هاورێیانه‌ی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان حزب ناشیرن ده‌كه‌ن، به‌بێ لێپرسینه‌وه ره‌ت ده‌بێت، ئه‌گه‌ر هاورابیت له‌گه‌ل ده‌ست رویشتوانی نیو حزب. هۆكارێكی تری ئه‌م قه‌یرانانه ئه‌وه‌یه كه‌ئه‌مرۆ حزب له ژێر دروشمی پاراستنی یه‌ك رێزی و ده‌ستكه‌وه‌ته‌كانی راپه‌رین، خۆی له كاری راسته‌قینه‌ی خۆی دزیوه‌ته‌وه، كه به‌رگری كردنه له په‌رژه‌وه‌ندی خه‌لكی زه‌حمه‌تكیش و كرێكارانی هزرو بازو و چونه سه‌نگه‌ری دژ به گه‌نده‌لی و... هتد، له‌كاتیكدا رۆژانه ژماره‌ی هه‌ژاره‌كانی له كوردستان زیاد ده‌كات، له ئه‌نجامی گورینی هه‌موو كه‌رته‌كانی گشتی بۆ كه‌رتی تایبه‌ت، كار گه‌یشتۆته ئه‌و راده‌یه‌ی خه‌لكانیك گورچیله‌ی خۆی بفرۆشیت له پێناو پژێوی رۆژانه‌یدا، له هه‌مان كاتدا رێزه‌كانی حزبی شیوعی كوردستان له پوكانه‌وه دابیت، ئه‌مرۆ حزب نه میتودو نه‌گوتاری سیاسی به حزبێكی چینایه‌تی ناچیت. ماوه‌یه‌كی درێژه رۆژنامه‌ی رێگای كوردستان ئه‌گه‌ر وێنه‌ی داس و چه‌كوچه‌كه‌ی له‌سه‌ر لابه‌یت به هیچ شیوه‌یه‌ك به بلاوكراوه‌ی حزبیێكی شیوعی ناچیت، هه‌ر ئه‌وه‌ش وای لێكردوه كه بێته ئه‌و ئاسته‌ی، رێژه‌ی خوینه‌رانی بگاته ئاستی 0، 02 %.
هه‌ندێك له هاورێیانی سه‌ركردایه‌تی هه‌لوه‌شاندنه‌وه‌ی یه‌كێتی سوڤیه‌ت وه‌ك پاساو بۆ ئه‌م وه‌زعه‌ی ئێستا حزب ده‌هێننه‌وه، ئایا به‌رای جه‌نابت روخانی یه‌كێتی سوڤیت چه‌ند كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر پوكانه‌وه‌ی حزب؟
هه‌لوه‌شاندنه‌وه‌ی یه‌كێتی سوڤیه‌ت و ئاشكرا بوونی هه‌ندی هه‌لسو كه‌وتی سه‌ركرده‌كانی حزبی شیوعی سوڤیت كاریگه‌ری سلبی له‌سه‌ر هه‌موو حزبه شیوعیه‌كانی جیهان به گشتی و ئه‌وانه‌ی له بازنه‌ی سوڤیه‌ت ده‌سورانه‌وه به تایبه‌تی هه‌بووه، ئه‌م كاریگه‌ریه سلبیه‌ش ماوه‌یه‌كی درێژ ده‌خایه‌نێت، به‌لام ده‌بێت ئه‌وه‌شمان له‌به‌ر چاوبێت له كاته‌كانی بوونیشی كاریگه‌ری سلبی له‌سه‌ر تێكوشانی شیوعیه‌كان عیراق هه‌بوو. به هۆی ئه‌م په‌یوه‌ندیه توند‌و تۆله‌ی له‌گه‌ل رژێمی به‌عس هه‌یبوو، وه‌ك هه‌مووشمان ئاگادارین به‌عسی چون ئه‌م په‌یوه‌نده‌ی له‌گه‌ل سوڤیه‌ت هه‌یبوو خستبویه خزمه‌ت لاواز كردنی حزبی شیوعی عیراق، له ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كه‌ی سه‌رمایه‌گوزاری پێ ده‌كرد. نه‌بوونی هیچ هه‌لویستێكی سه‌ركردایه‌تی ئه‌و كاتی حزبیش به‌رامبه‌ر هه‌لویسته‌كانی سوڤیت، له‌مه‌ر شیوعیه‌كانی عیراق زیاتر زیانی به پێگه‌ی حزب له نیو جه‌ماوه‌ر دا. حزبی شیوعی سوڤیت زه‌مه‌نێكی درێژ پێش روخانی، هیچ هه‌لویستێكی مه‌بده‌ئی به‌رامبه‌ر تێكوشانی شیوعیه‌كان نه‌مابوو، به‌لام حزبی شیوعی عیراق به‌هۆی ئه‌م ئیمتیازانه‌ی سوڤیت ده‌یدا، نه‌یده‌ویست له‌و بازنه‌یه ده‌رچێت و بۆ جاریكیش ره‌خنه‌یه‌ك له هه‌لویسته هه‌له‌كانی سوڤیت بگرێت. پێویسته ئه‌وه‌ش بزانین ئێستا ناتوانین روخانی یه‌كێتی سوڤیه‌ت بكه‌ینه بیانو بۆ ئه‌م پوكانه‌وه‌ی ئێستای حزبی شیوعی كوردستان، چونكه یه‌كێتی سوڤیه‌ت له 1991 دارما، پاش ئه‌م كاته‌ش حزب خاوه‌نی جه‌ماوه‌ریكێ به‌رچاو بوو له نیو خه‌لكی كوردستان، له راپه‌رین و پاش راپه‌رین حزب خاوه‌نی جه‌ماوه‌رێكی به‌رفه‌ره‌وان بوو، له هه‌لبژاردنی شاره‌وانیه‌كانی 2002 حزب جه‌ماوه‌رێكی زۆری مابوو. كه ئه‌وكاتی 11 سال بوو یه‌كێتی سوڤیت دارمابوو، خۆ ناتوانین بلێن تازه پاش 20 له دارمانی، هه‌واله‌كه ئیستا گه‌یشتۆته كوردستان. پوكانه‌وه‌ی حزب له‌م كاته‌وه ده‌ستی پێكرد، كه سه‌نگه‌ری ده‌سه‌لاتمان هه‌لبژارد له جیاتی سه‌نگه‌ری كومه‌لانی خه‌لكی كوردستان، هه‌رچه‌ند له سه‌نگه‌ری ده‌سه‌لات نزیك تر ده‌بینه‌وه پوكانه‌وه‌كه‌ی حزب زیاتر ده‌بێت.
پێش ماوه‌یه‌ك هه‌ندی زانیاری له‌لایه‌ن سه‌ركردایه‌تی حزب له‌سه‌ر ماموستا عه‌لی گه‌یاندرایه سه‌ر سایته‌كان، ئایا ئه‌مه چه‌ند خزمه‌ت به حزب ده‌كات له‌م وه‌زعیه‌ی ئێستا؟
پێش هه‌موو شتێ ئه‌مه كارێكی نامۆ بوو له مێژووی حزب و زۆریش دووربوو له نه‌رێتی هاورێیه‌تی، ئه‌م كاره پێش ئه‌وه‌ی وێنه‌یه‌كی سلبی ماموستا عه‌لی به جه‌ماوه‌ر نیشانبدات، وێنه‌یكی ناشیرنی حزب به جه‌ماوه‌ر نیشان دا، ته‌واو ئه‌و په‌یامه‌ی گه‌یاند، كه سه‌ركردایه‌تی حزبی شیوعیش وه‌ك هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌لات گه‌نده‌لن!!! تا راده‌یه‌كیش پاساوبوو بۆ ئه‌و ره‌خنانه‌ی له حزبی ده‌سه‌لات ده‌گیری له‌سه‌ر گه‌نده‌لی!!! چونكه ئه‌م په‌یامه ده‌لێت هه‌موو حزبه‌كان به حزبی شیوعیشه‌وه گه‌نده‌لن بۆ ته‌نیا ره‌خنه له حزبی ده‌سه‌لات ده‌گرن!!! به داخه‌وه ئه‌م شێوه هه‌لسو كه‌وته ته‌نیا له نیو گروپه مافیاكان هه‌یه، كه كاتیك كه‌سێك ده‌یه‌وێت لێیان جیابێته‌وه، ده‌كه‌وێته به‌ر هه‌ره‌شه‌ی ناوزه‌ند كردن و بلاو كردنه‌وه‌ی كاره ناشیرنه‌كانی، نه‌وه‌ك ئێمه هه‌موومان ده‌زانین ماموستا عه‌لی هه‌ر له دوای راپه‌رینه‌وه ئه‌م شێوه په‌یوه‌ندییه‌ی له‌گه‌ل به‌رێز مام جه‌لال هه‌بووه، هه‌موو سه‌ركردایه‌تی حزب ئاگاداری بوونه، به‌لام كه‌سێك رۆژیك نه‌هات سنوریك بۆ ئه‌م شێوه په‌یوه‌ندیانه دابنیت، به‌لكو هانده‌درا بۆ ئه‌وه‌ی له‌م رێگایه ده‌ست كه‌وتێك بۆ حزب په‌یدابكات، به‌بێ له به‌رچاوگرتنی شێوازه‌كه. به‌لام كاتیك ماموستا عه‌لی ره‌خنه له ئه‌دای چه‌ند هاورێیه‌ك ده‌گرێت، ده‌بێت به‌م شێوه‌یه، دوور له نه‌ریتی هاورێیانه ناشیرین بكرێت. به‌داخه‌وه پاش بلاو بوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واله‌ش، سه‌ركردایه‌تی هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كی بلاو نه‌كردوه، كه ئه‌م قسانه له سه‌ركردایه‌تی حزب رانه‌گه‌یاندراوه. ئێستا ده‌یان پرسیار له‌لایه‌ن هاورێیان و جه‌ماوه‌ر هاتووته پێش، ئایا ئه‌گه‌ر ماموستا عه‌لی هه‌روه‌ك جاران ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی بوایه‌و هیچ ره‌خنه‌یه‌كی له ئه‌دای ئه‌م هاورێیانه نه‌بوایه، كه‌س باسی ئه‌م هه‌لسوكه‌وتانه‌ی ده‌كرد!! به‌داخه‌وه ئێستا زۆرینه چاودێرانی سیاسی، پێیان وایه ئه‌م بێده‌نگییه‌ی زۆریك له ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی حزب له‌سه‌ر وه‌زعی حزب، ترسانه له‌م شێوازه فشارانه!!!
وه‌ك هه‌موومان ده‌بینین سه‌ركردایه‌تی حزب له جیاتی گۆی گرتن له راو بۆچونه‌كانی هاورێیان، رێگا سزادانی گرتۆته به‌ر!! ئه‌مه چه‌ند خزمه‌ت به حزب ده‌كات؟
به‌داخه‌وه كار گه‌یشتۆته ئه‌م ئاسته!! وه‌ك پێشتر باسم كرد ئه‌م نه‌رێته تازه‌نییه له نیو رێزه‌كانی حزبی شیوعی، به‌لكو مێژویێكی درێژی هه‌یه، ئه‌م نه‌رێته هوكارێكی سه‌ره‌كی بووه، كه ئه‌وانه‌ی موخالیفی بیر كردنه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی حزب بوونه، به‌داخه‌وه بێجگه له چونه ده‌ره‌وه له نیو رێزه‌كانی حزب، هیچ رێگایه‌كی تریان بۆ نه‌ماوه‌ته‌وه، ژماره‌یه‌كی زۆریشیان كه چوینه‌ته دره‌وه‌ی حزبیش خۆیان پارستوه‌وه هه‌ر وه‌فا داربوونه بۆ رێبازه‌كه‌ی، هیچ كاریك به‌قه‌د ده‌ركردن و دورخستنه‌وه‌ی هاورێیان ئاسان نیه!!! به‌لام ئه‌ی پێگه‌ی حزب و دوارۆژی. ته‌نیا وه‌ك نمونه، هاورێی كوچ كرد‌و مه‌لا حه‌سه‌ن چونكه دژی به‌ره‌ی حزب و به‌عس بوو، به هه‌موو شێوه‌یك دژایه‌تی ده‌كرا. ئه‌و كات چه‌ندین كه‌سی ناشیاو بۆ كۆمیته‌ی هه‌رێم به‌رزكرایه‌وه، ئه‌ویش هه‌ر به ئه‌ندامی مه‌حه‌لی هه‌ولێر مایه‌وه. ئه‌و كاته‌ی حزب كه‌وته به‌ر هێرشی به‌عس، زۆرێك له‌وانه‌ی سه‌ركردایه‌تی گرنگی پێده‌دان و به‌رزكرابوونه‌وه، به‌زین و هه‌ندێكیان بوونه پیاوی به‌عس. به‌لام هاورێ مه‌لا حه‌سه‌ن وه‌ك دلسوزێكی رێبازی حزب، به‌بێ گویدانه هه‌موو شتێك سه‌نگه‌ری پاراستنی حزبی هه‌لبژارد، ئه‌م نمونانه زۆرن له ژیانی حزبدا، ئه‌و هه‌لسوكه‌وته‌ی ئێستای سه‌ركردایه‌تی، ته‌نیا به‌رزكردنه‌وه‌ی دروشمی هیچ هێزیك نیه ئێمه له‌م میتودو گوتاره سیاسیه دروبخاته‌وه‌و، ئه‌وه‌ی رازی نیه ده‌توانی حزب به‌جێبێلن (به‌راشكاوی له هه‌ندێ شوین ئه‌م قسه‌یان كردوه) . ئه‌م میتوده هه‌موو ده‌رگایه‌كان له‌رووی حزب داده‌خات، كه بتوانرێت حزب له‌م قه‌یرانه هه‌مه لایه‌نه رزگار بكات.
به‌رای جه‌نابت چ رێگایه‌ك هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی حزب له‌م قه‌یرانه هه‌مه لایه‌نه رزگاری بێت و بتوانی بگه‌رێته‌وه شوێنی راسته قینه‌ی خۆی؟
وه‌ك پپشتر ئاماژه‌م پێدا، قه‌یرانه‌كان هه‌م هه‌مه‌لایه‌ن و هه‌م زۆریش ئالوزبوونه، ماوه‌یه‌كی درێژیش كار بۆ گورینی پێكهاته‌ی حزب كراوه، له پێكهاته‌یه‌كی شورشگێر بۆ پێكهاته‌یه‌كی فه‌رمانبه‌ری، بۆیه ئه‌گه‌ر به شێوه‌یكی هه‌مه‌لایه‌ن سه‌یری حزب و هه‌لویستی سه‌ركردایه‌تیه‌كه‌ی بكه‌یت، ئه‌وه ده‌بینیت كه چاره‌سه‌ری ئاسان نیه، به تایبه‌تی هه‌لویستی سه‌ركردایه‌تی حزب تا ئێستاش به‌رگری له‌م میتوده و گوتاری سیاسیه ده‌كات، كه حزبی گه‌یانده ئه‌م ئاسته‌ی ئێستا، تا ئه‌م كاته‌ش هه‌لسه‌نگاندنێكی بابه‌تی نه‌كراوه بۆ شكسته‌كانی پرۆسه‌ی هه‌لبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و عیراق، به پێجه‌وانه‌وه لێره و له‌وێ هه‌ولی جدی ده‌ده‌ن، ئه‌م شكسته له وێنه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتن به هاورێیان و بنكه حزبیه‌كان نیشانبده‌ن، گوایه حزب له چونه‌وه پێشه‌وه‌دایه، له‌پاریزگای دهۆك 1600 ده‌نگمان هێناوه، چونكه له هه‌لبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ته‌نیا 900 ده‌نگمان هێنابوو!!!! سه‌یری ئه‌م خۆیندنه‌وه بكه!!! حزب له هه‌شتاكان به هێزێكی به‌رچاوی پێشمه‌رگه‌و كادیری حزبی تێكوشانی چه‌كداری له‌م ناوچه‌یه ئه‌نجامداوه خاوه‌نی زیاتر له‌م ژماره‌یه شه‌هیدمان له‌م ناوچه‌یه هه‌یه!!! بزوتنه‌وه‌ی گوران بۆیه‌ك رۆژیش له‌م ناوچه‌یه بوونی نه‌بووه، به‌لام توانی زیاتر له 22000 ده‌نگ له‌م ناوچه‌یه به‌ده‌ستبێنیت!! ئێمه له كۆمیته‌ی رێكخستنی ده‌ره‌وه‌ی حزبدا هه‌ر له دوای شكسته‌كه‌ی هه‌لبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان كۆبونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تمان بۆ هه‌لسه‌نگاندنی شكسته‌كه كرد‌و راگه‌یاندنێكمان بلاو كرده‌وه، كه تێیدا هه‌م هۆكاری شكسته‌مان دیاری كردبوو هه‌م رێگا چاره‌شمان بۆ ده‌ست نیشان كردبوو. به‌لام به‌داخه‌وه دیسان كه‌س گۆی له ئێمه نه‌گرت و به هه‌مان میتود و گوتاری سیاسی چوینه‌وه نیو پرۆسه‌ی هه‌لبژاردنی په‌رله‌مانی عیراق، حزبیان دوچاری شكستێكی گه‌وره‌تر كرد. پێویست بوو هه‌ر له دوای شكسته‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان، حزب گرێدانی كونگره‌یه‌كی نائاسایی، بكردبایه كاری یه‌كه‌می، ئه‌مه كه‌مترین كاربوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت متمانه‌ی هاورێیان و جه‌ماوه‌ر بۆ حزب بگه‌رێته‌وه، به‌لام به‌داخه‌وه ئه‌وان هه‌ولدان بۆ به‌شداربوون له حكومه‌تی هه‌رێمیان كرده كاری یه‌كه‌میان و ئه‌م كێشانه‌ی له ئه‌نجامی ئه‌م شكستیه هاته كایه‌وه، بۆ قه‌ده‌ریان به‌جێهێشت و ئێستاش هیچ هه‌نگاوێك له ئارادانیه له‌لایه‌ن سه‌ركردایه‌تی حزب بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشانه، ته‌نیا گرتنه‌به‌ری سزادانی ئه‌م هاورێیانه‌ی ره‌خنه‌یان له میتودو گوتاری سیاسی حزب هه‌یه و نایانه‌وێت به‌چاوی خۆیان مه‌رگی ئه‌و حزبه ببینن، كه ته‌مه‌نێكی درێژ له رێزه‌كانی تێكوشاون و قوربانیان داوه و هه‌ندێكیان گیانی ئه‌زیزه‌كانیان له رێگای سه‌ربه‌رزی ئه‌م حزبه به‌ختكراوه. تاكه رێگای رزگار كردنی حزب گرێدانی كونگره‌یه‌كی نائاساییه، به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م قه‌یرانانه‌ی ماوه‌یه‌كی درپژه له‌سه‌ر یه‌ك كه‌له‌كه ده‌بن. راسته ماوه‌یه‌كی درێژ نیه حزب كونگره‌ی سێ یه‌می خۆی گرێداوه، به‌لام ده‌رئه‌نجامه‌كانی هه‌لبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و عیراق، سه‌نگ و كاریگه‌ری حزبی به شێوازیك نیشاندا كه هیچ پاساوێك بۆ ئه‌وه نه‌هێشته‌وه بێ باكانه لێگه‌رێین حزب له گوره‌پانكه وونبێت و ئێمه‌ش خۆمان به ئیستحقاقی كونگره ببه‌ستینه‌وه!!! بۆیه جارێكی تریش دووپاتی ده‌كه‌مه‌وه، بێجگه له گرێدانی كونگره‌یه‌كی نائاسایی به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م قه‌یرانانه‌ی له ئه‌نجامی ئه‌م میتودو گوتاره سیاسیه هاتونه‌ته كایه‌وه. هه‌موو رێگایه‌كانی تر ته‌نیا خۆ دزینه‌وه‌یه له چاره‌سه‌ری راسته‌قینه‌وه خوازیاری به‌رده‌وام بوونه له لاواز كردنی حزب. هاورێیانی سه‌ركردایه‌تیش به‌رپرسیاری مێژوویان له‌سه‌ره بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م وه‌زعیه‌ته‌ی حزبی خراوه‌ته ناو.
باشه ئه‌و هاورێیانه‌ی سه‌ركردایه‌تی وه‌ك ئێستا گوییان له‌م ره‌خنانه نه‌گرتوو، به‌رده‌وام بوون له‌م میتوده، چ رێگایه‌ك بۆ هاورێیانی نارازی ده‌مینێته‌وه.
ئه‌م پرسیاره زۆر گرنگه و رۆژانه چه‌ندین هاورێ دوباره‌و سێ باره‌ی ده‌كاته‌وه. له‌سه‌ره‌تا پێویسته ئه‌وه بگوترێت، له ئه‌نجامی په‌یره‌وكردنی ئه‌م میتوده كۆمه‌لێك ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی سوود مه‌ندن له رووی وه‌رگرتنی ده‌ستكه‌وت له ده‌سه‌لات، ئه‌مانه‌ش به شێوازێكی توند دژی هه‌موو بوچونێك ده‌بنه‌وه كه داوای گورانكاری ئه‌م میتوده ده‌كات، بۆ لاوازكردنی ئه‌م سه‌نگه‌ره‌ش هه‌موو رێگایه‌ك ده‌گرنه‌به‌ر، ئه‌مرۆش زۆرێك له جومگه‌كانی حزبیان له‌ده‌ستدایه و له‌وانه‌یه ده‌سه‌لاتیش خوازیاری ئه‌وه بێت حزبی شیوعی كوردستان هه‌ر به‌م شێوه‌یه‌بێت. به‌لام دیسان له‌سه‌ر هه‌مووان پێویسته هاورێیان به شێوازێك تێبكوشن بۆ گورانكاری كه له كوتایدا زیان به حزب نه‌گه‌ینێت، چونكه حزب ئه‌مرۆ له وه‌زعێكی زۆر لاوازدایه، به‌رگه‌ی دووكه‌رت بوون و لێكجیابوونه‌وه‌ی هاورێیان ناگرێت. پرۆسه‌ی گورانكاری پرۆسه‌یه‌كی درێژ خایه‌نه و پێویستی به سسنگێكی فه‌ره‌وان هه‌یه، هاورێیانی سه‌ركردایه‌تی هه‌ر ئیجرائه‌تێك بكه‌ن ناتوانی ئه‌م كێشانه كۆتایی پێبێنیت و له كوتایدا هه‌ر پێویست ده‌بێت گورانكاری بكرێت و حزب بگرێته‌وه شوێنی راسته‌قینه‌ی خۆی كه به‌رگری كردنه له به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خه‌لكی زه‌حمه‌تكیش. به‌لام پێویسته له رێگای نووسین و كور‌و كۆبونه‌وه زیاتر ترسناكیه‌كانی سه‌ر حزب بۆ هاورێیان روونكه‌نه‌وه. راسته زۆرینه‌ی ئه‌و كه‌س و گروپانه‌ی له حزب دابران، نه‌یانتوانی درێژه به تێكوشانیان بده‌ن، ئه‌مه‌ش له ئه‌نجامی دلسوزی هاورێیان و بنكه حزبیه‌كان بووه، به‌لام كاتی حزب له‌م ئامانجانه دوور ده‌كه‌وێته‌وه كه له پێناوی دروست بووه، ئه‌وكات شتێكی تر ده‌بێت. ده‌بێت ئه‌وه‌ش بزانین كه سه‌ركردایه‌تی حزب ئه‌مرۆ ئه‌ركێكی مێژووی له‌سه‌ر شانه كه بتوانی به شێوازیك مامه‌له له‌گه‌ل ئه‌م وه‌زعیه‌ته بكات كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی حزب كوتایی بێت!!! گرتنه‌به‌ری ده‌ركردن و محاسه‌به كردنی هاورێیان، ئه‌وه ته‌نیا قه‌یرانه‌كانی حزب قولتر ده‌كات و حزب زیاتر ده‌پوكێنیێته‌وه. ئێستاش حزب خاوه‌ن جه‌ماوه‌رێكی زۆره، له ئه‌نجامی زه‌حمه‌ت و ماندوبوونی تێكوشه‌ره‌انی دێرین و شه‌هیدانی حزب، حزب خاوه‌ن سه‌رمایه‌كه‌ی زۆر گه‌وه‌ره‌یه له كوردستان، به‌لام ژماره‌یه‌كی زۆری له بنه‌ماله‌ی شه‌هیدان و پێشمه‌رگه دێرینه‌كانی و تێكوشه‌رانی دێرینی حزب به هۆی ئه‌م میتودو گوتاره سیاسیه هه‌لویستیان له حزب وه‌رگرتوه و له حزب دووركه‌وتۆنه‌ته‌وه، هه‌رچه‌نده ئه‌وه ئازارێكی گه‌وره‌یه. هه‌موو جه‌ماوه‌ری حزب و بنه‌ماله‌ی شه‌هیدان و پێشمه‌رگه دێرینه‌كان و... هتد، چاوه‌روانی ئه‌وه‌ن حزب بگه‌رێته‌وه سه‌نگه‌ری راسته‌قینه‌ی خۆی، ئه‌و سه‌نگه‌ره‌ی كه ئه‌وان تێیدا تێكوشان و قوربانیان تێداوه، تا ئه‌وانیش وه‌ك جاران خۆیان له نیو حزبه بدۆزنه‌وه، كه هه‌م قوربانیان له پێناو داوه هه‌م ته‌مه‌نێكی درێژیان له پێناو ئه‌م حزبه به‌سه‌ر بردوه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
