
سڤیل: ژاڵه‌خان با له‌و پرسیاره‌وه ده‌ست پێ بكه‌ین، سی هه‌فته پێش ئێستا چوار چالاكوانی كورد له‌لایه‌ن حكومه‌تی ئیسلامی ئێرانه‌وه له‌سێداره دران، تۆ وه‌ك هونه‌رمه‌ندێكی كورد تاچه‌ند كاریگه‌ری لادروست كردووی؟
ژاڵه سنه‌یی: من وه‌كو ئه‌ندامێك له‌كۆمه‌ڵگای كورد، ئه‌ندامی ئه‌و روڵه قاره‌مانانه‌ی كورد وه‌كو: كاك فرزاد، كاك عه‌لی، كاك فرهاد و شیرین گیان و كاك مه‌هه‌دی، كه ساڵه‌هابوو له‌زیندانه خوفناكه‌كانی رژێمی دژ به‌مرۆڤی ئێران حوكمی بێتاوانی خۆیان به‌سه‌رده‌برد، زۆر ته‌سیری له‌سه‌ركردم و به‌ڕاستی گریاندمی. من به‌مشێوه ئیدامی زیندانییه سیاسییه‌كانمان یان تروری روناكبیره‌كانمان له‌لایه‌ن هه‌ركه‌س و هه‌ر حكومه‌تێكه‌وه بێت مه‌حكوم ده‌كه‌م و هه‌موو توانایه‌كی خۆم ده‌خه‌مه‌گه‌ڕ بۆ دژایه‌تیكردن له‌گه‌ڵ سیسته‌می دواكه‌وتوو و به‌ڕبه‌ڕیتیانه‌ی كوشتن و تۆقاندن و له‌ناوبردنی روناكبیران به‌تاوانی مخالفه‌تی سیاسی، ده‌بێت باوه‌ڕمان به‌وه هه‌بێت، كه مرۆڤه‌كان ئازادن هه‌رجۆره ده‌یانه‌وێت بییركه‌نه‌وه، ئه‌وه داخوازییه‌كی زۆر مه‌زن نییه.
به‌بڕوای من شێڤنیسمی فارس گه‌وره‌ترین دوژمنی كورده و به‌درێژای مێژوو ئه‌مه‌یان سه‌لماندوه چ به‌كوشتن و له‌ناوبردن، چ به‌چه‌واشه‌كردنی مێژوو له‌قازانجی خویان چ به‌فارس كردنی جوغرافیای كوردستان، چ به له‌ناوبردنی لاوانی كورد له‌ڕێگای ماده هۆشبه‌ره‌كان، هه‌رده‌م هه‌وڵیانداوه كورد بسڕێنه‌وه، كاتێك ده‌بیسین كه چۆن ئاسه‌واره‌كانمان ده‌دزن و دیبه‌نه شوێنه نادیاره‌كان، وه‌ك چه‌ند رۆژ پێش ئێستا بیستمان، كه دووه‌مین پاشای كورد به‌ناوی (دیاكو) و چوار مۆمیاییتركه له‌نێو تابوتی زێریندا بوون، له‌كاتی جاده چاككردن له‌حه‌سن ئاوای سنه دۆزراوه‌ته‌وه و به‌هه‌یلی كۆپته‌ر گوازراوه‌ته‌وه بۆ شوێنی نادیار. ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه ساڵی پار له‌هه‌مان ناوچه ته‌رمی مۆمیای پاشایه‌كی تری كورد (مێد) به‌هه‌مان شێوه ده‌گوازرێته‌وه بۆ شوێنی نادیار.
سڤیل: به‌ڕای تۆ ئه‌گه‌ر گروپی سه‌وز بهاتبایه سه‌ر حوكم، ئازادییه‌كی فراوانتر بۆ هونه‌رمه‌ندان دروست نه‌ده‌بوو؟
ژاڵه سنه‌یی: من باوه‌ڕم به‌ده‌سه‌ڵاتدارانی گروپی سه‌وز نییه و ئه‌وان له 30 ساڵ جه‌نایه‌ت به‌خه‌ڵكی كورد و خه‌ڵكانی تری ئێران تاوانبار ده‌بینم و پێم وایه شه‌ڕی ئه‌وان له‌گه‌ڵ یه‌ك به‌س شه‌ڕی قدره‌ته، به‌ڵام خه‌ڵك له‌ئێران به ده‌س حكومه‌ته‌وه به‌ته‌نگ هاتوون و هیچیان ناوێت، جگه له ئازادی، نه سه‌ران سه‌وزیان ده‌وێت و نه‌حكومه‌ت. به‌باوه‌ڕی من هه‌ر حكومه‌تێك كه له‌ئێران بێته سه‌ر كارباری كورد هه‌ر چل مه‌نه و هیچ چه‌شنه حكومه‌تێك پێ خۆش نییه مافی كورد بدات، كورد ده‌بێت خۆی مافی خۆی وه‌رگرێت و ئه‌مه ته‌نیا به باوه‌ڕ و هێزی خه‌ڵكه‌كه‌ی خۆیه‌تی.
سڤیل: تۆ كه ئه‌وه‌نده باسی مه‌سه‌له‌ی كورد و نه‌ته‌وه‌ی كورد ده‌كه‌ی، بۆچی له‌جێی ژاڵه سنه‌یی ناوه‌كه‌ت نه‌كرده ژاڵه كوردی؟
ژاڵه سنه‌یی: به‌ڕێز گیان سنه‌ش به‌شێكه له‌كوردستانی گه‌وره، ئه‌و ناوه‌ش بڕوات هه‌بێت من له‌سه‌ر خۆمم دانه‌ناوه، به‌ڵكو بۆم دانراوه، من بڕوام به‌خه‌باته بۆ ئازادی كوردستان له‌هه‌ر چوارپارچه‌وه، سنه‌ش به‌شێكه له‌عه‌زه‌مه‌تی كوردستانی گه‌وره.
سڤیل: ئه‌گه‌ر بێینه سه‌ر لایه‌نه هونه‌رییه‌كه‌ی تۆ، بۆچی ماوه‌یه‌كی زۆر هیچ به‌رهه‌مێكت نییه، ئایا ئه‌وه كه‌مته‌رخه‌می خۆته، یاخود هۆكارێكی تر هه‌یه؟
ژاڵه سنه‌یی: هۆی نه‌بوونی به‌رهه‌م كێشه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌یه، كه به‌ڕاستی بۆ خۆی سیمینارێكی ده‌وێت، ئه‌وه‌نده بڵێم كه‌مته‌رخه‌می من نییه، من هه‌ركه‌سێك بیه‌وێت به‌ده‌نگ هاوكاری له‌گه‌ڵ بكه‌م ئاماده‌م، واته مۆسیقای چاك ئاماده بكات، من ئاماده‌م ده‌نگی خۆمی پێ بده‌م، هه‌ڵبه‌ت بڕیاری من له‌سه‌ر په‌یڤ و مۆسیقاكه ده‌بێت.
سڤیل: بڕیارتدابوو، كه چیتر گۆرانی كوردی نه‌ڵێی و په‌نا بۆ گۆرانی فارسی ده‌به‌ی، بۆچی ئه‌و قسه‌یه‌ت كردبوو، ئێستاش له‌سه‌ر ئه‌و بڕیاره ماوی؟
ژاڵه سنه‌یی: من له‌كاتێكدا ئه‌و قسه‌یه‌م به‌ته‌له‌فۆن كرد، كه زۆر توڕه‌بووم، من به‌توڕه‌ییه‌ك كه هێشتا ئازارم ده‌دات و هه‌ر ئه‌وه‌ش بووته هۆی ده‌رنه‌كردنی به‌رهه‌می نوێم، هه‌رچه‌نده گۆرانی گوتن به‌زمانی تر توانای مروڤ ده‌رده‌خات و به‌شتێكی هه‌ڵه‌ی نایبینم.
سڤیل: پێتوایه هه‌موو ئافره‌ته هونه‌رمه‌نده‌كانی كورد وه‌ك تۆ كێشه‌ی نه‌بوونی ماده‌یان هه‌یه؟
ژاڵه سنه‌یی: تائێستا له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆم و به‌بێ هیچ پاڵپشتییه‌ك له‌لایه‌ن هیچ كه‌سێك و هیچ رێكخراوێكه‌وه، 3 به‌رهه‌مم پێشكه‌ش به‌مۆسیقای ئۆركسترای كۆمه‌ڵگای كورد كردووه و ئیتر بۆخۆم ناتوانم، ئه‌گه‌ر كه‌سێك ده‌یه‌وێت من به‌رده‌وام بم له‌كاری هونه‌ری و كاری منی لا جوانه، فه‌رموو بێته پێشه‌وه و سپۆنسه‌ری كاره‌كانم بكات، منیش ده‌نگی خۆمی پێشكه‌ش ده‌كه‌م. ئیمه هه‌موومان یه‌كتر چاك ده‌ناسین كه‌م تازۆر، ده‌زانین هه‌ركه‌س چۆن ده‌ژیت، هونه‌رمه‌ندی چاك و ناچاكیش باش ده‌ناسین، به‌ڵام بۆچی ده‌بێت هونه‌رمه‌ندی باشمان نه‌توانێت كار بكات و بۆ كه‌سانێكیش كه هونه‌ریان نییه كاری باش ده‌كه‌ن؟ منیش به هێنده‌ی خه‌ڵك وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌تان ده‌زانم.
سڤیل: بۆچی دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی دیمانه‌كه‌ت له (میدیا)، زۆر زوو له‌قسه‌كانت په‌شیمان بوویه‌وه؟
ژاڵه سنه‌یی: داواكاری من له‌جه‌نابتان و له‌خه‌ڵك ئه‌وه‌یه كه یانوسراوێك نه‌خوێننه‌وه یان ئه‌گه‌ر ده‌یخوێنه‌وه به‌باشی لێی قوڵ ببنه‌وه، ئه‌گه‌ر له‌یه‌ك شوێن یان یه‌ك نوسراوه هه‌یه، كه من له‌قسه‌ی خۆم په‌شیمان بوومه‌ته‌وه، بۆمی بێنن، من له‌نوسراوه‌كانی دواترما گوتوومه "كه من نه‌مگوتووه ده‌سه‌ڵاتدارێك له‌حكومه‌ت وای به‌من گوتووه، به‌ڵكو گوتوومه تاكه كه‌سێك پێشنیاری نابه‌جێ به‌منداوه، كه من نازانم له‌ده‌سه‌ڵاته یان نا؟ به‌ڵام ده‌زانم كه سه‌رۆكی عه‌شیره‌تێكی گه‌وره‌یه، هێشت له‌سه‌ر قسه‌ی خۆمم، من نه‌پێم خۆشه له‌قسه‌كانم كه‌م بكرێ و نه‌ك زیاد بكرێت، دڵنیابن قسه‌یه‌كیش ناكه‌م كه نه‌توانم له‌ڕاستی قسه‌كه‌م پاڵپشتی بكه‌م.
سڤیل: بۆچی تائێستا له‌ناو هونه‌رمه‌نده ئافره‌ته‌كاندا ئاوازدانه‌رێك هه‌ڵنه‌كه‌وتووه، یان مۆسیقییه‌كی زۆر باشی ئافره‌ت هه‌ڵنه‌كه‌وتووه، كه بتوانی وه‌ك ئاوازدانه‌رێكی پیاو به‌فراوانی كار بۆ ئافره‌ته‌كان بكات؟
ژاڵه سنه‌یی: ئاواز له‌گورانیدا بچوكترین به‌شه، كه ئێستاكه زۆر له‌ژنه گۆرانیبێژه‌كان له‌زۆربه‌ی به‌رهه‌مه‌كانیاندا چه‌ند ئاوازیك هی خۆیانه، من له‌سێدی دووممدا سی دانه له‌ئاوازه‌كان هی خۆمن، چه‌ند ئاوازی جوانی تریشم هه‌یه، كه تائێستا تۆماریانم نه‌كردووه، به‌ڵام له‌هه‌مانكاتدا و له‌ڕاستی پرسیاره‌كه‌تاندا بابڵێین ئێمه بۆ وه‌ڵامدانه‌وه به‌زۆربه‌ی كه‌موكوڕییه‌كان له‌هه‌موو بواره‌كانی كۆمه‌ڵگاماندا ته‌نیا به‌سه بڵێین ئێمه كوردین، ئه‌وه‌نده زڵم له‌كورد كراوه، كه نابێت سه‌رزه‌نشی بۆ هیچ شتێك بكرێت.
سڤیل: له‌ڕێگای گۆرانیبێژ (جه‌مشید) چه‌ند هونه‌رمه‌ندێكی فارس وه‌ك موعین و ئێبی و له‌یلا فروهه‌ر هاتنه كوردستان و كۆنسێرتیان ئه‌نجام دا، كه به‌نیازن گوگوش و چه‌ند هونه‌رمه‌ندێكی تریش بێنن، تۆ له‌باره‌ی هاتنی هونه‌رمه‌نده فارسه‌كانه‌وه چ قسه‌یه‌كت هه‌یه؟
ژاڵه سنه‌یی: من پێم وایه جه‌مشید خۆیشی له‌و باوه‌ڕه‌دایه و له‌ده‌رخستنی كاره‌كانیدا دیاره، كه خۆی به‌كورد نازانێت، هه‌ر بۆیه له‌هه‌ولێری پایته‌ختی كوردستان سروود بۆ ئێران و ئاڵای ئێران ده‌چرێت، ده‌بێت لێپرسینه‌وه له‌وانه بكرێت كه جه‌مشید و موعین و فارس ده‌هێننه كوردستان، ئه‌وه یه‌كێكی تره له‌و ناحه‌قیانه‌ی، كه به‌رانبه‌ر به‌كورد ده‌كرێت، من داوا له‌خه‌ڵكی دڵسوزی كورد ده‌كه‌م، كه له رۆیشتن بۆ ئه‌و كۆنسێرتانه خۆیان بپارێزن و مه‌حكومی بكه‌ن. كام حكومه‌ت یان كۆمپانیای فارس و عه‌رب، ئه‌رزش بۆ هونه‌رمه‌ندانی كوردیان داناوه و بانگیان كردووه بۆ وڵاتانی خۆیان؟ مه‌گه‌ر هونه‌رمه‌ندێكی كورد كه خۆی به كورد نه‌زانێت، زۆر به‌داخه‌وه كه ئێمه له‌به‌رانبه‌ر عه‌ره‌ب و فارس و تورك، كه كوردیان چه‌وساندۆته‌وه زۆر خۆمان بچووك ده‌كه‌ینه‌وه.
سڤیل: ئه‌ی له‌باره‌ی ئه‌و كچه گۆرانیبێژانه‌ی، كه تازه هاتوونه‌ته بواری گۆرانی گوتنه‌وه رات چییه؟
ژاڵه سنه‌یی: من دنیا زۆر گه‌وره ده‌بینم و باوه‌ڕم وایه ده‌بێت به‌هه‌موو مرۆڤێك چ كچ یاخود كوڕ وه‌كیه‌ك شانس بدرێت، كه توانای خۆیان ده‌ربخه‌ن، به‌مه‌رجێك یه‌كه‌م كه‌سایه‌تی خۆیان بپارێزن، دووه‌م بۆ به‌ره‌وپێشچوونی خاك و نیشتمانه‌كه‌یان هه‌وڵبده‌ن.
سڤیل: بۆچی نه‌هاتی له‌كوردستانی باشوور بژی، كه لێره ئازادییه‌كی ته‌واو هه‌یه و مه‌ترسی گرتنت له‌سه‌ر نییه، بۆچی وڵاتی به‌ریتانیات هه‌ڵبژارد؟
ژاڵه سنه‌یی: سه‌ره‌تا با بزانین مه‌به‌ستمان له‌ئازادی چییه؟ كاتێك له‌وڵاتی مندا مافی ژنان تێدا به‌قه‌د پیاوان یه‌كسان نه‌بێت، كاتێك هێشتا له‌سه‌ر ناموس به‌ناحه‌ق ژن بكوژرێت و یاسا و داب و نه‌ریت داكوكی له‌مافی ژن نه‌كات، كاتێك مروڤ نه‌وێرێت به‌ئازادی بیروباوه‌ڕی خۆی بدركێنێ، له‌كاتێكدا له‌ئه‌وروپا هیچ ژنێك له‌سه‌ر ناموس ناكوژێت و هیچ كه‌سێك له‌سه‌ر بیروبڕوا نه له‌سێداره ده‌درێت و نه ده‌كوژرێت، بۆیه ئه‌وروپام هه‌ڵبژارد بۆ ژیان، له‌هه‌مانكاتدا خه‌باتیش ده‌كه‌م بۆ ئازادی وڵاته‌كه‌م، كه مرۆڤ تێدا وه‌كو مروڤی ئه‌وروپایی بژیت.
سڤیل: له هونه‌ركردنتدا گه‌یشتی به ئاواته‌كانت؟
ژاڵه سنه‌یی: نه‌خێر، هێشتا به‌و ئاواته‌وه‌م كه له‌دڵم دایه و له‌دڵم دابووه، به به‌رده‌وام هه‌وڵی بۆ ده‌ده‌م.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
