
ئێمه خه‌ڵك به پاره ناكه‌ینه مه‌سیحی، مرۆڤی كورد له‌وه گه‌وره‌تره به پاره بكڕدرێت و بفرۆشرێته‌وه
بیر و باوه‌ڕ هه‌رگیز ناتوانری به هێز بگۆڕدرێت و ناتوانری هیچ ئاینێك به به‌هێز بسه‌پێنرێت به‌سه‌ر بیر و هزری مرۆڤه‌كان و به هه‌مان شێوه‌ش هیچ ئاین و ئایدیۆلۆژیایه‌كیش ناتوانری به‌هێز له مرۆڤ وه‌ربگیردرێته‌وه، پرسی گۆڕینی ئاین له نێوه‌نده ئایینیه‌كاندا گفتوگۆی زۆر و جیاجیای له‌سه‌ره، ئه‌وانه‌ی ئاینی خۆیان ده‌گۆڕن ئه‌وا له‌نێو ئه‌و كڵێسا كوردیانه‌وه خۆیان ده‌بیننه‌وه كه له‌لایه‌ن كڵێسا جیهانیه‌كانه‌وه پاڵپشتی ده‌كرێن و مێژووی كاری ته‌بشیریه‌كان واتا ئه‌وانه‌ی ئایینی مه‌سیحیه‌ت بڵاوده‌كه‌نه‌وه له جیهان ره‌گ و ریشه‌یه‌كی قوڵ و دوور و درێژیان هه‌یه، له كوردستانیش به هه‌مان شێوه له سه‌ده‌ی رابردووه‌وه پیاوانی ئایینی مه‌سیحی له ئه‌وروپاوه هاتوونه‌ته كوردستان و ئه‌م ئاینه‌یان بڵاوكردۆته‌وه و تاوه‌كو ئێستاش پاشماوه‌كانی وه‌ك دێر و ده‌ستنووس و مێژووی ئه‌مانه له كوردستان دیارن، د. فه‌رهاد پیرباڵ له كتێبی ئینجیل به‌كوردی پێی وایه" موژده‌به‌خشانی بڕوای مه‌سیحیه‌ت (ته‌بشیریه‌كان) له سه‌ره‌تاكانی سه‌ده‌ی بیسته‌م له كوردستان په‌یدابوونه، دوای رزگاربوونی باشووری كوردستان له ژێر چه‌پۆكی به‌عسی داگیركه‌ر و له به‌هاری 91 زیاتر بوار ره‌خسا بۆ ئازادی بیر و باوه‌ڕ و ئایین و.. هتد، بوار ره‌خسا بۆ هه‌موو رێكخراوه جیهانییه‌كان كه بێن له كوردستان كار و چالاكی ئه‌نجام بده‌ن، هه‌ڵبه‌ته كۆمه‌ڵه‌ی ده‌وه‌لی كتێبی پیرۆزیش له‌م چوارچێوه‌یه و له‌م كات و ساته‌دا توانیان بێنه كوردستان بۆ بڵاوكردنه‌وه و ئاشناكردنی زیاتری خه‌ڵك به ئایینی مه‌سیحیه‌ت، ئێستا له كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا و رێكخراوه‌یی له‌ژێر چه‌ندین ناونیشانی جیاجیادا كارده‌كه‌ن وه‌ك (كۆمه‌ڵه‌ی ده‌ولی كتێبی پیرۆز، كڵێسای كوردزمان، وارگه‌ی میزۆپۆتامیای ئینجیلی و.. هتد) له‌ماوه‌ی رابردووش‌دا له میدیاكان و له زۆر شوێن ئه‌وه‌مان گوێ لێ ده‌بوو كه رۆژانه خه‌ڵكانێكی زۆر ئایینی خۆیان ده‌گۆڕن، بۆ ئاگاداربوون له ته‌واوی ئه‌م پرسانه به پێویستمان زانی ئه‌م دیمانه‌یه سازبده‌ین له‌گه‌ڵ به‌ڕێز (سامان عه‌بدولره‌حمان) سه‌رۆكی وارگه (كڵێسا) ی میزۆپۆتامیای ئینجلی:
دیمانه: شێرزاد عومه‌ر / s4632628@gmail. com فۆتۆ: سه‌روه‌ت محه‌مه‌د
* ده‌كری سه‌ره‌تا خۆتان بناسێنن. ؟
- من ناوم (سامان عه‌بدولره‌حمان) دانیشتووی شاری هه‌ولێرم وه‌كو خزمه‌تكارێك له وارگه‌ی میزۆپۆتامیای ئینجیلی خزمه‌تی (مه‌سیح) ده‌كه‌م.
* ده‌توانن به كورتی باسی وارگه‌ی میزۆپۆتامیای ئینجلی بكه‌یت. ؟
- وارگه‌كه‌مان له (21/3/2007) دامه‌زراوه له رۆژی نه‌ورۆز كه جه‌ژنێكی نه‌ته‌وه‌یی كوردییه و له‌و رۆژه‌دا ئێمه ئه‌و وارگه‌یه‌مان راگه‌یاند.
* بیرۆكه‌ی دامه‌زراندنی ئه‌و وارگه‌یه چی بوو و چۆن سه‌ریهه‌ڵدا. ؟
- به‌ڵی هه‌ر وه‌كو هه‌موو لایه‌ك ئاگادارن، ئێستا له كوردستان وارگه‌ی كوردی هه‌یه، ئێمه‌ش پێمان باش بوو، بۆ ده‌وڵه‌مه‌ند كردنی كه‌لتوری كوردی و ئاشنا كردنی خه‌ڵك به‌باوه‌ڕی (مه‌سیح)، بڕیارماندا ئه‌و وارگه‌یه رابگه‌یه‌نین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وارگه‌یه‌ك و دوو وارگه و سی وارگه له شاری هه‌ولێر زۆر كه‌مه بۆ ئه‌و خه‌ڵكه زۆره، بۆیه بڕیارماندا ئێمه‌ش وارگه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆبین به ناوی وارگه‌ی میزۆپۆتامیای ئینجیلی.
* جیاوازیتان چییه له‌گه‌ڵ وارگه‌یتر. ؟
- هیچ جیاوازیه‌كمان نیه، ته‌نها ئه‌وه‌نده له هه‌ولێردا زیاتر له چه‌نده‌ها مزگه‌وت هه‌یه، به هه‌مان شێوه ئێمه‌ش وه‌كو وارگه یاخود بڵێم (كه‌نیسه) چه‌ند كه‌سین، به هه‌موومان یه‌كین و بڕوا و به‌رنامه‌مان یه‌كه، به‌ڵام هه‌ر یه‌كه له شوێنێك خزمه‌ت ده‌كه‌ین.
* ئامانجی ستراتیژیتان له دامه‌زراندنی ئه‌و وارگه‌یه چی بوو. ؟
- ئامانجی ئێمه له دامه‌زراندنی ئه‌و وارگه‌یه، ئه‌وه‌یه كه خه‌ڵك ئاشنا بێت به باوه‌ڕی (مه‌سیح)، پێشتر به هۆی نه‌بوونی ئه‌و ئازادیه، كه له سه‌رده‌می رژێمی به‌عس كه خه‌ڵك نه‌یتوانیوه، ئاشنا بێت به زۆری ئه‌یدیاو باوه‌ڕی تر كه هه‌بووه، به‌ڵام پاش ساڵی (1991) سوپاس بۆ خودا كه ئه‌و ئازادیه له كوردستان هاته ئاراوه له سایه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئێستا خه‌ڵك ئازاده خه‌ڵك به ئازادانه بیرده‌كاته‌وه‌و كات و ده‌رفه‌ت بۆ هه‌موو خه‌ڵك و بۆ هه‌موو چین و توێژه‌ك واڵاكراوه كه بچێت و بگه‌ڕێت، له هه‌ر بوارێك بێت، یاخود بچێت لێكۆڵینه‌وه بكات له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی زانستی بێت یاخود ته‌كنه‌لۆژی بێت یاخود ئاینی بێت... هتد، له پاش ساڵی (1991) و هاتنی بیر‌و باوه‌ڕی (مه‌سیح) ی بۆ كوردستان یه‌ك له‌و شته نوێیانه بوو كه بۆ كورد شتێكی تازه بوو، بۆیه خه‌ڵكانێك هه‌ڵسان لێكۆڵینه‌وه‌یان كرد، تا گه‌یشتنه ئه‌و ئامانجه‌ی كه باوه‌ڕی (مه‌سیح) ی باوه‌ڕێكی جوانه باوه‌ڕێكی راسته‌قینه‌یه، كه‌وا كوردیش پێویسته ئه‌و باوه‌ڕه (مه‌سیح) یه‌ته ته‌واو تێی بگات، كه ئێمه تا ئێستا تێی نه‌گه‌یشتبووین ده‌مانه‌وێت خه‌ڵك (مه‌سیح) وه‌كو خۆی بناسێت، هه‌روه‌كو كه له ئینجیلی پیرۆزدا باسكراوه، كه ئه‌و (مه‌سیح) ه ئاشناكردنی مرۆڤه‌كانه له‌گه‌ڵ خودا و هات به مرۆڤ بڵێت كه خودا مرۆڤی خۆشده‌وێت و خودا ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ مرۆڤ دروست بكات و خودا خودای هه‌موو نه‌ته‌وه‌یه‌كه و خودای هه‌موو زمانێكه له هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك بێت ده‌توانی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌و خودایه دروست بكه‌یت و بیپه‌رستی.
* ئه‌و كه‌سانه‌ی كه په‌یوه‌ندیتان پێوه ده‌كه‌ن و سه‌ردانتان ده‌كه‌ن، ئه‌و كه‌سه ده‌بی ببێته (مه‌سیح) ی. ؟ یاخود ده‌كری ئه‌و كه‌سه له‌سه‌ر ئاینه‌كه‌ی خۆشی بێت، به‌ڵام ئاشنایه‌تی له‌گه‌ڵ ئاینه‌كه‌ی ئێوه په‌یدابكات.
- بێگومان خۆی باوه‌ڕ شتێكه په‌یوه‌ندی به كه‌سایه‌تی خۆته‌وه هه‌یه، واته باوه‌ڕ بۆ خۆته، هه‌موو كه‌سێك ئازاده كه‌س ناتوانی باوه‌ڕێك له‌سه‌ر كه‌سێكیتر بسه‌پێنی، یاخود باوه‌ڕێك له كه‌سێك وه‌رگریته‌وه، نه‌خێر ئێمه ئه‌و كه‌سانه‌ی سه‌ردانی ئێمه ده‌كه‌ن، زۆر كه‌س هه‌یه، ته‌نها بۆ ئه‌وه دێت ئاشنا بێت به بیر‌و باوه‌ڕی (مه‌سیح) ی، بۆ ئه‌وه‌ی بزانن باوه‌ڕی (مه‌سیح) ی چییه، هه‌روه‌ها هاتووه ئاشنا بووه، به‌ڵام هه‌ر له‌سه‌ر باوه‌ڕی خۆی ماوه‌ته‌وه، من داوام لی نه‌كردوه ببێت به (مه‌سیح) ی، به‌هه‌مان شێوه‌ش خه‌ڵكی تریش هاتووه، لێكۆڵینه‌وه‌ی كردوه، به‌ڵام باوه‌ڕیشی هێناوه و ئێستا له‌گه‌ڵمانه‌و خزمه‌تكاریشه، هه‌روه‌ها ئێمه ئامانجمان ئه‌وه‌یه خه‌ڵكمان خۆش بوێت و ئێمه باوه‌ڕمان به ئازادی هه‌موو خه‌ڵك هه‌یه، باوه‌ڕمان به‌وه هه‌یه كه خودا مرۆڤی به‌جی هێشتووه كه چۆن یاخود به چ شێوه‌یه‌ك بیپه‌رستی و به چ رێچكه‌یه‌ك بپه‌رستی له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی كه په‌یوه‌ندی به ئێمه‌وه ده‌كه‌ن، له زۆر چین پێك هاتوون له‌سه‌ر ئاستی توێژه‌ر، هه‌روه‌ها خه‌ڵك هه‌یه دكتۆرای هه‌یه، خه‌ڵك هه‌یه ئه‌ندازیاره، پارێزه‌ره له‌سه‌ر ئاستی به‌رپرسی به‌رز هه‌یه، خه‌ڵكانێك هه‌یه ئێستا به هۆی ئه‌و ئازادیه‌وه باوه‌ڕی هێنانه‌وه باوه‌ڕیشی هه‌یه. بڕوامان به‌وه نییه به‌رامبه‌ره‌كه‌مان بریندار بكه‌ین یاخود توانجی لێبده‌ین یان دژایه‌تی بكه‌ین نه‌خێر ئێمه به‌رامبه‌ری خۆمان خۆشده‌وێن و رێزی هه‌موو كه‌سێكیش ده‌گرین جا هه‌ر بیر‌و باوه‌ڕێك بێت.
* ده‌نگۆیه‌ك هه‌یه له شه‌قامی كوردی گوایه ئێوه پاره ده‌ده‌نه ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی كه ده‌بنه (مه‌سیح) ی به واتایه‌كی تر ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی كه بێكارن و هه‌ژارن ئێوه ده‌سته‌مۆیان ده‌كه‌ن. ؟ له كاتێكدا له ساڵی نه‌وه‌ده‌كان كۆمه‌ڵێك رێكخراوی ئیسلامی و توركمانی هه‌بوون نه‌بوونی و هه‌ژاری خه‌ڵكیان ئیستغلال ده‌كرد و به دابه‌شكردنی ئازوقه و مووچه و بێوه‌ژنانه و.. هتد، به‌مه‌به‌ستی گۆڕینی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و دواتریش له كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بۆمان ده‌ركه‌وت كه ئه‌و كه‌سانه له پێناو خودادا ئه‌و كاره‌یان نه‌ده‌كرد به‌ڵكو له پێناو به ده‌ست هێنانی چه‌ند ده‌نگ و كورسیه‌ك بوو، ئایا ئه‌وه‌ی ئێوه‌ش ناچێته ئه‌و خانه‌یه یاخود تۆ تاچه‌ند ئه‌و ده‌نگۆیه‌ی كه ده‌ڵی ئه‌و كوردانه‌ی ده‌بنه (مه‌سیح) ی یاخود باوه‌ڕ به (مه‌سیح) ی دێنن مووچه‌یان بۆ دابین ده‌كری یاخود پاره‌یان ده‌درێتی له‌لای وارگه‌كانه‌وه. ؟
- سه‌باره‌ت به پرسیاری یه‌كه‌م كه باست كرد، بابڵێن پێشتر ئه‌و رێكخراوانه‌ی به ناوی ئیسلامی و توركمان من ئاگادارنیم نازانم چونكه په‌یوه‌ندی به‌منه‌وه نیه، به‌ڵام بۆ پرسیاری دووه‌م سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه خه‌ڵك ده‌ڵی، حه‌ز ده‌كه‌م هه‌ر كه‌سێكی به‌ڕێز كه ئه‌و قسه‌یه ده‌كات یان وا ده‌ڵێت من ئاماده‌م بچم له‌گه‌ڵی دابنیشم منیش به‌ڕێزه‌وه سوپاسیشی ده‌كه‌م و ده‌ستیشی ماچ ده‌كه‌م ئه‌گه‌ر توانی ئه‌و شته بسه‌لمێنێ، چونكه ئێستا وه‌كو خۆم كه من وا نزیكه‌ی (15) ساڵه له ناو ئه‌و باوڕه‌م، یه‌كێكم له‌و كه‌سانه‌ی كه له سه‌ره‌تای دروست بوونی وارگه‌ی كوردی (كڵێسای كوردی) له كوردستان و په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵ زۆر رێكخراوی مزگێنی دان له كوردستان هه‌یه و په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی وارگه‌كانی ده‌ره‌وه‌ش هه‌یه، هه‌تا ئێستاش ئه‌و شته راسته‌نیه و به‌ڕێزه‌وه‌ش ده‌ڵێم ئه‌و كه‌سه‌ی كه ئه‌و قسه‌یه ده‌كات هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی نیه، ته‌نها ئه‌وه قسه‌یه‌كی ناو كۆڵان و سه‌رشه‌قامه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه من قسه له‌گه‌ڵ ئێوه ده‌كه‌م من به ناوی نوێنه‌ری وارگه‌ی كوردی له كوردستان قسه ده‌كه‌م، كه من وته‌بێژی فه‌رمی ئه‌وانم له هیچ وارگه‌یه‌كی كوردی پاره نادرێته كه‌س تاكو باوه‌ڕبهێنن، هه‌روه‌ها كه‌سیش پاره‌ی وه‌رنه‌گرتووه بۆ باوه‌ڕ، ئێمه باوه‌ڕی (مه‌سیح) بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌ش ئێمه خه‌ڵك كه دی باوه‌ڕدێنی ده‌بی له (10%) له‌داهاتی خۆی بدات (له‌لای خۆمان پێی ده‌ڵێین زه‌كات) ده‌بی هه‌موو مانگانه بێت ئه‌و له سه‌دا ده‌یه‌ی خۆی بدات، ئه‌و چالاكیانه‌ش كه ده‌یكه‌ین زۆربه‌یان له سندوقی خۆمانه، به هۆی ئه‌وه‌ی شه‌خسی خۆم كه پاڵپشتی سندوقی وارگه ده‌كه‌ین ئه‌گه‌ر هه‌رپێداویستیه‌كیشمان هه‌بێت ئه‌وا له پاره‌ی ئه‌و سندوقه‌یه، ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی باوه‌ڕیان هێنایه، كه‌ئیش ده‌كه‌ن مانگانه10%ی خۆیان ده‌خه‌نه ناو ئه‌و سندوقه‌ی وارگه به پاره‌ی ئه‌و سندوقه ئێمه ده‌توانین یارمه‌تی خه‌ڵكی پی بده‌ین یاخود كار‌و چالاكیه‌كانی خۆمانی پی جی به‌جی بكه‌ین، پاشانیش باوه‌ڕ زۆر له‌وه گه‌وره‌تره كه به پاره بكڕێت و بفرۆشێت هه‌روه‌ها پێم وایه هیچ كه‌سێكی ژیر ئه‌و شته قبوڵ ناكات خه‌ڵك ئێستا گه‌یشتۆته ئه‌و ئاسته‌ی كه ئاماده‌نیه له حزبێك بچێته ناو حزبێكی تر له‌به‌ر پاره، له كۆمپانیایه‌ك بچێته كۆمپانیایه‌كی تر ئه‌گه‌ر پاره‌ی زیاتریشی بدرێتی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خه‌ڵك ئێستا رێزی خۆی ده‌گرێت، هه‌ر مرۆڤێك رووبه‌رووی ناخۆشیه‌ك ده‌بێت و دووچاری چه‌وسانه‌وه‌و قسه‌و قسه‌ڵۆك بووه‌ته‌وه، خه‌ڵك ئاماده‌نیه ئه‌و په‌یوه‌ندیه و خۆشه‌ویستیه‌ی هه‌یه‌تی بیپچڕێنی له بۆ پاره‌یه‌كی كه‌م، ئێستا میلله‌تی كوردیش گه‌یشتۆته ئه‌و ئاسته‌ی تاكی كوردی زۆر له‌وه گه‌وره‌تره كه ئێمه تاوانباری بكه‌ین كه خۆی له بۆ پاره بفرۆشێت من دڵنیاتان ده‌كه‌مه‌وه تاكی كورد زۆر له‌وه گه‌وره‌تره خه‌ڵك بتوانێت به پاره بیكڕێت و بیفرۆشێت ئه‌گه‌ر له شوێنی تر له ناو نه‌ته‌وه‌ی تر ئه‌و شته هه‌یه، به‌ڵام دڵنیات ده‌كه‌مه‌وه تاكی كورد له‌وه گه‌وره‌تره خه‌ڵك بیكڕێت و بیفرۆشێته‌وه به ناوی ئایینی بێت یان نه‌ته‌وه‌یی.
* به‌رای تۆ ئه‌وه راستیه یاخود بۆ له باربردنی ئابڕوی ئه‌و وارگه‌یه‌یه. ؟
- ئینجا ئه‌وه شتێكه كه‌س نازانێت من ناڵێم پیلانێك بێت گێڕدرابێت یاخود كرابێت، ئه‌وه‌ی گرنگه به‌لای ئێمه‌وه خودا ئێمه‌ی بانگ كردوه به پاك و پیرۆزی بژین چونكه ئه‌و فكره‌یه هه‌ر كه‌سێك بێت ناتوانی بی بیسه‌لمێنێت كه په‌یوه‌ندی به‌بیرو باوه‌ڕی (مه‌سیح) ه‌وه هه‌یه، چونكه خودا له ئینجیل بانگمان ده‌كات ده‌بی پاك و پیرۆز بین له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پاك و پیرۆزین و خودا فێرمان ده‌كات كه ئێمه ژیانمان به پاكی بێت و عیسای (مه‌سیح) ی رزگاریده‌ر ده‌فه‌رموێ: بیستراوه‌و وتراوه داوێن پیسی مه‌كه‌ن، به‌ڵام به چاو من پێشتان ده‌ڵێم به چاوی گومڕایی سه‌یری ئافره‌تێكیش مه‌كه) ئێمه باوه‌ڕه‌كه‌مان وابێت هه‌رچۆنی بێ چۆن كه‌سانێك دێن به ناوی باوه‌ڕ ئه‌و شته ده‌كات، ئه‌وه هیچ په‌یوه‌ندی به باوه‌ڕه‌وه نیه، مرۆڤیش گوناهباره هه‌موو مرۆڤێكیش لاوازی هه‌یه، هه‌موو مرۆڤێكیش هه‌ڵه‌ی هه‌یه، ده‌كری كه‌سێك له ناو (مه‌سیح) یه‌ت بێت و ئه‌و شته بكات یاخود له‌ناو ئیسلام بێت و ئه‌و شته بكات ده‌كری له ناو جوله‌كه بێت و ئه‌و شته بكات و ده‌كری كابرایه‌كی بی باوه‌ڕیش ئه‌و شته بكات، چونكه ئه‌وه دیارده‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌و مێژوویه‌كیشی هه‌یه، ئه‌و شته هیچ په‌یوه‌ندی به باوه‌ڕه‌وه نییه.
* له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ك تۆ بڕوات هێنا، چه‌ند ساڵ ده‌بێت باوه‌ڕت به (مه‌سیح) یه‌ت هێناوه و تاچه‌ند كاریگه‌ری به‌سه‌ر ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تیدا هه‌بووه. ؟
- سه‌باره‌ت به خۆم نزیكه پانزه (15) ساڵ ده‌بێت، سه‌ره‌تا كه ئینجیلم خوێنده‌وه، بۆ ئه‌وه‌م بوو بزانم چی تێدایه، دوای خوێندنه‌وه‌و ئاشنابوونم به ئینجیل، هه‌ندی راستیم تێدا دۆزییه‌وه، پاشان ده‌ستم به لێكۆڵینه‌وه كرد، پرسیارم له زۆر خه‌ڵك كرد سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه ئه‌و ئینجیله هه‌مان ئه‌و ئینجیله‌یه كه بۆ حه‌زره‌تی عیسا هاتۆته خواری، پاش ئه‌وه‌ی ئه‌وان بۆیان روونكردمه‌وه و تێ‌یان گه‌یاندم، پاش ئه‌وه‌ی من بۆ خۆم لێكۆڵینه‌وه‌م له‌سه‌ر ئه‌و لایه‌نه هه‌یه، ئینجیل كتێبێك نه‌بووه هاتبێته خواری، به‌ڵكو ژیان و هه‌ڵسوكه‌وت و ره‌فتارو گفتاری (مه‌سیح) ئینجیله، هه‌روه‌ها ئینجیل وشه‌یه‌كی یۆنانیه، له ره‌چه‌ڵه‌كی ئه‌فه‌نجلۆنی یۆنانیه‌وه وه‌رگیراوه، ئه‌فه‌نجلون واته مژده (مزگێنی) ئه‌و وشه‌یه‌ش له‌و سه‌رده‌مه به كارده‌هات كااتێك پاشایه‌ك ده‌چووه وڵاتێك بۆ ئه‌و هه‌واڵه خۆشه‌ی كه پاشا ده‌چێته لایان و سه‌ردانیان ده‌كات، (مه‌سیح) یش ئه‌و پاشایه بوو كه هاته سه‌ر زه‌وی بۆ رزگاركردنی مرۆڤ له گوناه و مردن و شه‌یتان، (مه‌سیح) یش ئامانجی ئه‌و پاشایه‌تیه بوو، كه هات ئه‌و پاشایه‌تیه‌ی له‌سه‌ر زه‌وی دروست كرد، له به‌رامبه‌ر مردن ژیانیدا، له به‌رامبه‌ر گوناه، پیرۆزی دانا، هه‌روه‌ها له بڕی ئه‌وه‌ی مرۆڤ گوێڕایه‌ڵی شه‌یتان بێت، چاوی مرۆڤی كرده‌وه كه گوێرایه‌ڵی خودا بێت، به دوای خودا و روناكی بكه‌وێت، رووناكی خۆشه‌وبوێت، ڕقی له گوناه ده‌بێته‌وه، كاریگه‌ری ئینجیل له‌سه‌ر ژیانم، ئینجیل فێری كردم هه‌موو كه‌سێكم خوشبوێت، ئینجیل فێری كردم رێزی به‌رامبه‌ره‌كه‌م بگرم، ئینجیل فێری كردم هه‌موو كاتێك به چاوێكی پیرۆزه‌وه سه‌یری ده‌وروبه‌ره‌كه‌م بكه‌م، (مه‌سیح) فێری كردم كه په‌یوه‌ندی من په‌یوه‌ندیه‌كی راسته‌وخۆیه له‌گه‌ڵ خودا، گرنگ نیه خه‌ڵك بزانی من چی ده‌كه‌م و چی ناكه‌م، گرنگ ئه‌وه‌یه من خودا به راستی بناسم و خودا به رۆح بپه‌رستم، هه‌ر وه‌كو گه‌وره‌مان عیسای (مه‌سیح) رزگاریده‌ر ده‌فه‌رموێت [خودا رۆحه، جا خودا په‌رسته راسته‌قینه‌كان، خودا به رۆح و به راستی ده‌په‌رستن] ئه‌وه‌ی گرنگه به‌لای منه‌وه ئه‌وه‌یه كه‌من خودایه‌ك ده‌په‌رستم، كه ده‌یناسم و هه‌ستی پێ ده‌كه‌م، هه‌روه‌ها ئه‌و خودایه ئاماده‌یی له هه‌موو كاتێكدا هه‌یه و داواكارم له خودا كه رۆژێك دابێت هه‌موو خه‌ڵك چاوی ببێته‌وه، ئه‌و راستیه بدۆزێته‌وه، ئه‌و كاریگه‌ریه پیرۆزه‌ی (مه‌سیح) كه له‌سه‌ر ژیانی شوێنكه‌وتووه‌كانی خۆی داناوه له‌سه‌ر ژیانی هاوڵاتیانی میلله‌تی كوردیش دابنێت، كوردیش بگاته ئه‌و راستیه‌ی كه‌وا (مه‌سیح) رزگاریده‌ره، (مه‌سیح) ژیانه، (مه‌سیح) خۆشه‌ویستیه.
* ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی كه ئێمه زانیاریمان هه‌بی پێشتر وارگه‌ی كورد زمان هه‌بوو، ده‌كری باسی وارگه‌ی كورد زمانمان بۆ بكه‌ی ئێوه چ جیاوازیه‌كتان هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌وان و ئه‌وان بۆچی بی ده‌نگن. ؟
- سه‌باره‌ت به‌و وه‌ڵامه ده‌توانن خۆتان په‌یوه‌ندیان پێوه بكه‌ن، له‌گه‌ڵیان دابنیشن و چۆن چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ من ئه‌نجام ده‌ده‌ن به هه‌مان شێوه له‌گه‌ڵ ئه‌وانیش ئه‌نجامی بده‌ن، سه‌باره‌ت به خۆم وه‌كو باوه‌ڕ هیچ گیروگرفتێكم له‌گه‌ڵ ئه‌وان نییه و هه‌موویان به برای خۆم ده‌زانم، هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه باوه‌ڕیان به (مه‌سیح) هه‌یه به خوشك و برای خۆمی ده‌زانم، به‌ڵام وه‌كو سه‌ره‌تاش ئاماژه‌م پی كرد، شێوازی خزمه‌تی ئێمه جیاوازه، له‌گه‌ڵ شێوازی خزمه‌تی ئه‌وان، وه‌كو پێشم گوتن خودا هه‌موو كه‌سێكی جیهانی به هه‌مه‌ڕه‌نگی دروست كردوه، خودا ده‌یه‌وێت خزمه‌تی هه‌مه‌ڕه‌نگیش هه‌بێت، هه‌روه‌ها له گه‌شته‌كانم بۆ ده‌ره‌وه ئه‌و شته‌م بینی، وارگه‌م دیوه خه‌ڵك چه‌پڵه‌ی لێده‌دا له بۆ خودا و هه‌ل هه‌له‌ی لێده‌داو سه‌مایان ده‌كرد بۆ خودا، وارگه‌ش هه‌بوو خه‌ڵك چه‌پڵه‌ی لێنه‌ده‌دا وارگه‌ش هه‌بوو ده‌یگووت نابی له ئاست خودا ئه‌و شتانه بكه‌ی، واته ئه‌وه شتێكی ئازاده، فیكره‌ی مرۆڤه، سه‌باره‌ت به وارگه كورد زمان من به‌برای خۆمیان ده‌زانم، به‌ڵام سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه دوورن له راگه‌یاندن ئه‌وا ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ره خۆیان ده‌توانن سه‌ردانیان بكه‌ن و بزانن هۆكاره‌كه‌ی چییه، له‌به‌ر چالاكیه‌كانی خۆیان حه‌ز ناكه‌ن، به‌ڵام سه‌باره‌ت به ئێمه، كاتێك خزمه‌ت ده‌كه‌ین، ده‌مانه‌وێت خه‌ڵك له‌سه‌ر بنه‌مای ره‌سه‌نایه‌تی و ره‌چه‌ڵه‌كی خۆمان په‌روه‌رده بكه‌ین، راسته ئێمه بڕوامان به (مه‌سیح) هێناوه، ئێستا ئێمه كوردی (مه‌سیح) ینه ئێمه نه‌بووینه‌ته (مه‌سیح) ی به‌ڵكو ئێمه باوه‌ڕمان به (مه‌سیح) هێناوه، چونكه (مه‌سیح) ی شتێكه راست نیه، وشه‌ی (مه‌سیح) ی بۆ قوتابیه‌كانی مه‌یسح بۆ یه‌كه‌مجار له شاری (ئه‌نتاكیا) له‌لایه‌ن خه‌ڵكی بی باوه‌ڕه‌وه ناویان لی نرا (مه‌سیح) ی، بۆچی پێیان ده‌گووتن (مه‌سیح) ی، چونكه ده‌یانبینی ژیانی قوتابیه‌كانیش به (مه‌سیح) ده‌چێت، بۆیه پێیان ده‌گووتن (مه‌سیح) ی، ئه‌مڕۆ كه‌سانێك به من ده‌ڵێن (مه‌سیح) ی، ده‌بی من ژیانم به‌راورد بكه‌م به (مه‌سیح)، ئایا من وه‌كو (مه‌سیح) ده‌ژیم. ؟ نه‌خێر، به‌ڵام ئێمه قوتابی و شوێنكه‌وتی (مه‌سیح) ین و باوه‌ڕمان به (مه‌سیح) هه‌یه، ئێمه ئایینمان نه‌گۆڕیوه، ئێمه باوه‌ڕمان به ئایین گۆڕین نیه، چونكه خودا ئایینی دانه‌ناوه، باوه‌ڕه‌ی داناوه، به‌ڵام ئێمه باوه‌ڕمان به‌وه هه‌یه، كه (مه‌سیح) هات و مرۆڤی رزگار كرد و باوه‌ڕمان به‌وه هه‌یه كه (مه‌سیح) دێته‌وه، هه‌روه‌ها (مه‌سیح) ژیانی هێناوه و (مه‌سیح) ئێمه‌ی له گوناه و مردن رزگار كرد، ئه‌وه باوه‌ڕه‌كه‌ی ئێمه‌یه، به‌ڵام ئێمه یه‌ك جیاوازیمان هه‌یه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكانی تر ده‌مانه‌وێت كه‌لتوری خۆمان له ده‌ست نه‌ده‌ین، چونكه (مه‌سیح) هات فكری مرۆڤی گۆڕی، ئاراسته‌ی فكری مرۆڤی گۆڕی به‌رامبه‌ر خودا، واته ئه‌و بیروباوه‌ڕه خراپه‌ی كه به‌رامبه‌ر خودا هه‌بوو، راستی كرده‌وه، به‌ڵام (مه‌سیح) نه‌هاتووه كه‌لتوری نه‌ته‌وه یاخود زمانی نه‌ته‌وه بگۆڕێت، بۆیه ئێمه كوردین به زمانی كوردی ستایشی خودا ده‌كه‌ین، به زمانی كوردی نوێژ ده‌كه‌ین، ئێمه هیچ كاتی كه‌لتوری خۆمان تێكه‌ڵ به باوه‌ڕ ناكه‌ین، ئێمه وه‌كو كورد كوردین هه‌روه‌ها شانازیش به كورد بوونی خۆمانه‌وه ده‌كه‌ین و سوپاسی خودا‌ش ده‌كه‌م كه منی به كوردی دروست كردوه و كه ده‌چمه به‌رامبه‌ر خودا‌ش به زمانی كوردی ستایشی خودا ده‌كه‌م، له‌به‌ر ئه‌وه ئێمه حه‌زمان كرد كه‌لتوری خۆمان له ده‌ست نه‌ده‌ین، بۆیه له‌و وارگه‌یه ئیش له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ین، نه‌وه‌ك له‌به‌ر باوه‌ڕه‌كه‌م كه‌لتوره‌كه‌م پشت گوی بخه‌م، چونكه كه‌لتوری من كه‌لتورێكی زۆر جوانه و كه‌لتورێكه هه‌موو شتێكی جوان و باش قه‌بوڵ ده‌كات.
* با بێینه‌وه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له كوردستان له ماوه‌ی رابردوودا گه‌لێ رێكخراو و سه‌نته‌ر و گۆڤار و رۆژنامه‌ی ئازاد كه‌وتنه به‌ر هه‌ڕه‌شه و كاری تیرۆریستی و ترس و تۆقاندن و ره‌شه‌كوژیه‌وه، ئێوه تاچه‌ند له رابردوو له ئێستا له ژێر هه‌ره شه‌ی ئه‌و خه‌ڵك و لایه‌ن و گروپه توندڕه‌وانه‌دا بوونه واته تاچه‌ند ژیانتان له مه‌ترسی دابوه و ده‌بێت.
- سه‌باره‌ت به‌وه من سوپاسی خودا ده‌كه‌م، كه تائێستا تووشی هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك نه‌بوومه‌ته‌وه و دووه‌میش ئه‌و ئاسایشه‌ی له كوردستان هه‌یه كه ده‌بی هه‌موومان سوپاسی خودا بكه‌ین، و ده‌بی ئه‌و حكومه‌ته‌ی خۆمان وه‌كو بیلبیله‌ی چاومان بپارێزین، هه‌روه‌ها هه‌ریه‌ك له ئێمه خۆمان به خزمه‌تكاری وڵات و نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆمان بزانین، سه‌باره‌ت به هه‌ڕه‌شه‌و گوڕه‌شه، من پێموایه ده‌بی هه‌موو خه‌ڵك بگاته ئه‌و راستیه كه هیچ كاتێك كه‌سێك ناتوانی به هه‌ڕه‌شه باوه‌ڕ له كه‌سێك بسێنێته‌وه یاخود به‌سه‌ریدا بچه‌سپێنی، هه‌روه‌ها ده‌بی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی باوه‌ڕیان به‌و فكریه هه‌یه، بگه‌نه ئه‌و راستیه كه چۆن ئه‌و پێی وایه كه ئه‌و راسته‌و غه‌یری ئه‌و هه‌مووی هه‌ڵه‌یه ده‌بی بگاته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه به‌رامبه‌ره‌كه‌شی وه‌كو ئه‌و بیرده‌كاته‌وه كه ئه‌و راسته‌و هه‌ڵه بیرده‌كاته‌وه، كه‌واته چۆن بیسه‌لمێنی كه ئه‌و راسته یان هه‌ڵه‌یه، ده‌بی به گفتوگۆ و دیالۆگ و دانیشتن، هه‌روه‌ها خودا مرۆڤی به‌جی نه‌هێشت كاتی خودا مرۆڤی دروست كرد، په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ مرۆڤ هه‌بوو و خودا په‌یوه‌ندی به مرۆڤه‌وه كرد و قسه‌ی له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ره‌كان كرد و له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ر قسه‌ی له‌گه‌ڵ مرۆڤیش كرد، هه‌تا هاتنی (مه‌سیح) كه هاته سه‌ر زه‌وی (مه‌سیح) رۆڵه‌ی خودا بوو له‌سه‌ر زه‌وی و قسه‌ی كرد، هات كه نوێنه‌ری خودای باوك بوو له‌سه‌ر زه‌وی، هات قسه‌ی له‌گه‌ڵ كرد واته خودا هات قسه‌ی له‌گه‌ڵ مرۆڤ كرد، واته بۆ ئه‌وه‌ی له مرۆڤ تێبگات و مرۆڤ تێی بگات، هات به گفتوگۆ مرۆڤی له خۆی گه‌یاند، به هیچ شێوه‌یه‌ك خودا هه‌ره‌شه‌ی نه‌ركردوه، واته ده‌بی ئێمه بگه‌ینه ئه‌و قه‌ناعه‌ته، تێگه‌یشتن و گفتوگۆ چاكترین رێگایه كه ئێمه له یه‌كتر بگه‌ین، ئه‌گه‌ر ئێمه نه‌گه‌یشتینه هیچ رایه‌كیش له‌گه‌ڵ یه‌كتر ده‌گه‌ینه ئه‌وه‌ی كه برایه‌تی له‌گه‌ڵ یه‌كتر ده‌به‌ینه‌وه، زۆر كه‌س هه‌بووه گفتوگۆی له‌گه‌ڵ من كردوه كه زۆر توندیش بووه، به‌ڵام كه زانی مه‌به‌ستم ئه‌وه نییه برینداری بكه‌م، یان مه‌به‌ستم ئه‌وه نییه دژایه‌تی بكه‌م و دژایه‌تی هیچ ئاینێك و هیچ فكره‌یه‌ك و مه‌زهه‌بێك ناكه‌م، به‌ڵكو پاشان بووینه‌ته دۆست و وه‌كو برایه‌كی خۆشه‌ویست و ئازیزیش، پێم گووتوه كه ئه‌و گفتوگۆیه‌ی من و تۆ به مه‌به‌ستی ئه‌وه برایه‌تی له یه‌كتر ببه‌ینه‌وه ئه‌وه‌ش ئامانجی خودایه‌و ئامانجی باوه‌ڕه.
* له‌به‌رنامه‌تان دانیه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف یاخود یه‌كێتی زانایانی ئیسلامی یاخود خه‌ڵكان و گروپی ئیسلامی یاخود ئایینی تر كۆڕ‌و سیمینار و گفتوگۆی كراوه بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی تێبگه‌ینن كه تا چه‌ند ده‌توانن یه‌كتریان خۆشبوی و به ئاشتی و ته‌بایی بژیین. ؟
- سه‌باره‌ت به‌و خاڵه‌ی به‌ڕێزتان باستان كرد ئه‌وه پێشنیارێكی زۆر جوانه، هه‌روه‌ها دڵنیام هه‌موو لایه‌كمان داوای ئه‌و شته ده‌كه‌ین، به‌ڵام وابزانم ئێستا به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی كار له‌سه‌ر ئه‌و ئیشه ده‌كری، به شێوه‌یه‌ك كه شه‌رعیه‌ت و ره‌سمیه‌تی پی دراوه، له‌سه‌ر ئاستی وه‌زاره‌ت كه له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف كار له‌سه‌ر ئه‌و ئیشه ده‌كرێت، ئه‌وه‌ش هه‌موومان ده‌ست خۆشی لی ده‌كه‌ین و رێزی لی ده‌گرین، چونكه ئێستا وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف به ناوی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینیه، واته تایبه‌ت نییه به ئاینێكه‌وه، ئه‌وه هه‌نگاوێكی پیرۆز‌و دڵخۆش كه‌رانه‌یه و له دیوانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقافیش دیوانی كاروباری (مه‌سیح) ی و دیوانی كاروباری ئێزیدی و كاكه‌یش هه‌یه، ئه‌مه خۆی له خۆیدا واته له كوردستاندا كه‌س زۆری لی ناكرێت و كه‌سیش مافی نه‌خورایه، هه‌روه‌ها له كوردستاندا هه‌موو به یه‌ك چاو رێزی لی ده‌گیردرێت و له یه‌ك باڵه‌خانه‌دا هه‌موو ئه‌و ئاینانه هه‌یه، ئه‌وه‌ش به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه حكومه‌ته‌كه‌مان سینگی ئه‌وه‌نده فراوانه هه‌موو ئه‌وانه‌ی له ئامێزی خۆی بگرێت و ئه‌وه‌ش شتێكی جوان و پیرۆزه، سه‌باره‌ت به دیالۆگ و گفتوگۆیه، ئێمه لێره‌وه رایده‌گه‌یه‌نین ده‌مانه‌وی به هه‌موو خه‌ڵك بڵێین یه‌كتریمان خوشبوێت و رێزی یه‌كتری بگرین و باشتر بژین، چونكه ئه‌وه ئامانجی خودایه بۆ هه‌موو مرۆڤێك.
* له مینبه‌ری مزگه‌وته‌كان و نووسینی په‌ڕه‌ی رۆژنامه و گۆڤاره‌كان زۆر شتتان له‌باره‌وه ده‌گووتری، زۆر له‌و نوسینانه‌ی كه ده‌نوسرێت له باره‌ی ئێوه‌وه شتی دڵخۆشكه‌رنین و ئاماژه و گوزارشتی مه‌ترسیدارن بۆ سه‌ر میلله‌تی كورد، جانازانین تۆ ده‌ڵێی چی. ؟!
- سه‌باره‌ت به ئێمه گرنگ نیه ئێمه باوه‌ڕمان به ئازادی هه‌یه هه‌روه‌ها خودا مرڤی ئازاد كردوه، دواتر به‌رامبه‌ره‌كه‌م چۆن بیر ده‌كاته‌وه یاخود چۆن حوكم به‌سه‌رمدا ده‌كات، ته‌نها من نوێژی بۆ ده‌كه‌م و ده‌ڵێم خودا پیرۆزی بكات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌بی كه یه‌ك خاڵ هه‌یه زۆر گرنگه سه‌باره‌ت بۆ ئه‌و مامۆستا به‌ڕێزانه و نووسه‌رانه و سه‌رباره‌ت به‌و برا به‌رێزانه‌ش كه باوه‌ڕدارن، نابی خاڵی وا بورژێنن كه‌وا به‌رامبه‌ره‌كه‌ی بریندار بكات، كاریگه‌ری له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه هه‌بێت كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌رامبه‌ره‌كه‌ی هه‌بێت، ئێمه باوه‌ڕێكمان پێیه پاشانیش بۆ لایه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی زۆر زۆر گرنگه، ئێمه ئه‌و ده‌رفه‌ته و ئه‌و ئازادیه‌ی هه‌مانه له كوردستان هه‌یه با به هۆی كه‌سانێك كه هه‌ست به به‌رپرسیاریه‌تی ناكات یان به هۆی لێدوانێك كه هه‌ر لایه‌نێك ده‌یدات له هه‌ر باوه‌ڕێك بێت، كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی هه‌بێت من له‌گه‌ڵی نیمه، چونكه ئێستا حكومه‌ت هه‌یه، یاسا هه‌یه، یاسا سه‌ره‌وه‌ره، كوردستان و حكومه‌تیش ئاگاداره كه كه‌سێك ئیسلامه ده‌بێته (مه‌سیح) ی یاخود به پێچه‌وانه‌وه، ئه‌وه حكومه‌ت هه‌یه، هه‌روه‌ها حكومه‌تیش وه‌زاره‌تێكی هه‌یه به ناوی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كار‌و باری ئایینی، ئه‌و شتانه ده‌بی به فه‌رمی گفتوگۆی له‌سه‌ر بكرێت، واته لایه‌نی به‌رپرس و حكومی كاری له‌سه‌ر بكات، نه‌ك لایه‌نی خه‌ڵك كه ئاژاوه دروست بێت، چونكه خودا له‌گه‌ڵ ئاژاوه‌دا نییه و ئێمه‌ش له‌گه‌ڵ ئاژاوه‌دا نیین و حكومه‌تیش له‌گه‌ڵ ئاژاوه‌دا نییه، هیوادارم هیچ كه‌سێك له گۆڤار‌و رۆژنامه‌كان كه چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌و برایانه ده‌كات، كه بوه‌ته (مه‌سیح) ی ئه‌و مامۆستا ئایینیه به‌ڕێزانه هیچ كاتێك ئه‌و خاڵانه نه‌وروژێنن كه ده‌بێته مایه‌ی دژایه‌تی پی كردنی یه‌كتری، به‌ڵكو ئه‌و خاڵانه بوروژێنن و ئاماژه‌ی پی بكه‌ن كه ده‌بێته مایه‌ی لێك نزیك بونه‌وه و خۆشه‌ویستی و لێك تێگه‌یشتن و پێكه‌وه ژیان.
* ده‌رباره‌ی ئه‌و هه‌موو كورده‌ی كه له ژێر چه‌پۆكی داگیركه‌ری دیكتاتۆری ئێران و سوریا و توركیا ڕایان كردۆته ئێره، ئێوه تاچه‌ند وه‌كو وارگه‌یه‌كی كوردی تاچه‌ند له‌وانه نزیك بونه‌ته‌وه. ؟
- وارگه‌ی میزۆپۆتامیای ئینجیلی وارگه‌یه‌كی كوردیه، ئێمه باوه‌ڕمان به خودا هه‌یه و به زمانی كوردی ستایشی ده‌كه‌ین كابرایه‌كی فارسیش ده‌توانی به زمانی فارسی ستایشی خودا بكات، یاخود عه‌ره‌ب و روسی و هه‌رزمانێك بێت، ئێمه وه‌كو باوه‌ڕدارانی (مه‌سیح) ناتوانین دوو شت بكه‌ین، یه‌كه‌م ناتوانین رێگه له خه‌ڵك بگرین بێته وارگه، هه‌روه‌ها دووه‌م ناتوانین خه‌ڵكیش له وارگه ده‌ربكه‌ین، خه‌ڵك هه‌یه له‌گه‌ڵمانه كوردی باكوره هه‌یه هی رۆژئاوایه، هه‌یه هی رۆژهه‌ڵاته، سه‌باره‌ت به خۆشمان هی باشوور كه زۆربه‌مان هی ئێره‌ین، به‌رێزه‌وه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین، هه‌روه‌ها به‌پێی تواناش نه‌ك ئه‌وان هه‌ر كاتێك یارمه‌تی هه‌ژارمان دابێت، وه‌كو خۆراك دابه‌ش كردن، خه‌ڵك هه‌بووه (مه‌سیح) ی بووه به ره‌چه‌ڵه‌كی ئێزیدی بووه هه‌یه كاكه‌یی بووه، هه‌روه‌ها هه‌شبووه موسڵمان بووه، و چه‌ند خێزانێك موسڵمانه، به‌ڵام به‌بی جیاوازی یارمه‌تیمان داون، هه‌روه‌ها هه‌ر كاتێك كه پێڵاو جانتاو پێداویستیه‌كانی قوتابخانه هاتووه ئێمه به‌بی جیاوازی دابه‌شمان كردوه به‌سه‌ر قوتابخانه ئێزیدیه‌كان و كاكه‌یه‌كان و موسڵمانانه‌كان، سه‌باره‌ت به ئاواره‌كانی پارچه‌كانی تری كوردستان ئه‌وانیشمان له یاد نه‌كردووه هه‌ر چیه‌ك له كۆمه‌ك هاتبی كۆمه‌كمان كردون و دیاریمان به‌سه‌ردا به‌ش كردون بۆ منداڵه‌كانیان دیاریمان بردوه تاكو دڵیان خۆشبێت، ده‌بی هه‌موو خه‌ڵێكێك به پاك و پیرۆزی بژیت، خودا‌ش به‌لایه‌وه گرنگ نیه كه تۆ كێی و به چ زمانێك قسه ده‌كه‌ی. به‌لای خواوه گرنگه كه تۆ خودا بناسی و رێزی بگری و بیپه‌رستی، ژیانی له پاك و پیرۆزی به‌ڕێوه‌بچێت.
* وه‌كو وارگه هیچ كاتێك هه‌ڵوێستی سیاسیتان هه‌بووه، بۆ نموونه له تۆپ باران كردنی ئه‌و وڵاته دراوسێیانه‌مان یاخود له هه‌ڵبژاردنه‌كان یاخود مادده‌ی (140) و كۆمه‌ڵێك ئه‌و شتانه‌ی كه له‌سه‌ر میلله‌تی ئێمه‌دا جێی مه‌ترسی بوونه، یاخود مایه‌ی سه‌ركه‌وتن یاخود مایه‌ی ژێر كه‌وتن بوونه، هیچ كاتی هه‌ڵوێستی خۆتان به‌رامبه‌ر پرسه سیاسیه‌كان ده‌ربڕیوه. ؟
- سه‌باره‌ت به‌و پرسیاره‌تان ده‌مه‌وی شتێكتان به بیربێنمه‌وه ئێمه زۆرجار له‌گه‌ڵ كه‌سانێك داده‌نیشتووین و مێژووی ئه‌وروپامان بۆ ده‌گێڕێته‌وه كه ده‌ڵێت، رۆژێك له رۆژان كڵێسا حوكمی ده‌وڵه‌تی كردوه. پاشان شۆڕش كرا‌و له وارگه هه‌ڵگه‌ڕاوه‌ته‌وه و شۆڕش كرا‌و شۆڕشی پیشه‌سازی هاته كایه‌وه كه‌وا توانیان وڵات و یاسا‌و حوكمڕانی له ده‌سه‌ڵاتی كڵێسا بسێننه‌وه، منیش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌نیم، چونكه باوه‌ڕی (مه‌سیح) هیچ كاتێك په‌یوه‌ندی به سیاسه‌ته‌وه نیه، باوه‌ڕ په‌یوه‌ندی مرۆڤه له‌گه‌ڵ خودا، ئێمه‌ش له‌و سۆنگه‌یه‌وه هیچ كاتێك نه‌م ویستوه ئه‌و هه‌ڵه‌یه دووباره ببێته‌وه كه‌وا باوه‌ڕ تێكه‌ڵاوی سیاسه‌ت بكه‌ین، ئیشی ئێمه باوه‌ڕه، په‌یوه‌ندی به خودا ناسیه‌وه هه‌یه من خۆم دوور ده‌گرم له لێدوانی سیاسی، به‌ڵام من وه‌كو هاوڵاتیه‌كی كورد كه هه‌ڵوێست وه‌رده‌گرم وه‌كو ئه‌وه‌ی كه كوردم و خاكم داگیركراوه، من باوه‌ڕم وایه ئه‌گه‌ر چ موسڵمان بم و چ (مه‌سیح) ی بم و چ جوو بم، چ كه‌سێكی بی باوه‌ڕبم، به‌ڵام وه‌كو كه‌سێكی كورد له‌لایه‌نی نه‌ته‌وایه‌تیه‌كه‌م وه‌كو هه‌ڵوێستی نه‌ته‌وایه‌تیم، به‌ڵی من هه‌ڵوێست وه‌رده‌گرم به‌رامبه‌ر ئه‌و شتانه، چونكه منیش یه‌كێكم له‌و كه‌سانه‌ی كه برام ئه‌نفال كراوه، شه‌هیدم داوه له پێناو نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆم، هه‌روه‌ها منیش هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تیم هه‌یه و رێزی نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆشم ده‌گرم و ئاماده‌شم به‌رگری له كه‌لتورو خاك و زمانم بكه‌م، من شه‌خسی خۆم و هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌گه‌ڵمانن وه‌كو لایه‌نی نه‌ته‌وه‌یی خۆمان ئێمه باوه‌ڕمان به بیری نه‌ته‌وایه‌تی خۆمان هه‌یه‌و پشت گو‌ێشمان نه‌خستوه له بیریشمان نه‌كردوه سه‌باره‌ت به تۆپ بارانكردنی سنوره‌كانی كوردستان من ئه‌و شته به شتێكی دژ به مرۆڤایه‌تی داده‌نێم به تایبه‌ت كه دژی میلله‌ته‌كه‌ی خۆشمه، بۆیه من ئه‌و شته مه‌حكوم و ریسوا ده‌كه‌م و دژی ئه‌و كاره‌شم، چونكه هه‌ر تۆپێك كه به‌ر خاكی كوردستان ده‌كه‌وێت، خاكی منیشه وه‌كو لایه‌نی نه‌ته‌وایه‌تی من هه‌ڵوێستم هه‌یه‌و دژی ئه‌و تۆپ بارانانه‌م.
* با بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ر بابه‌تی سه‌ره‌كی ئایا هیچ مه‌رجێكتان داناوه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه بیر‌و باوه‌ڕی (مه‌سیح) یه‌ت هه‌ڵده‌بژێرن له وارگه‌كه‌ی ئێوه، یاخود بی مه‌رجه. ؟
- نه‌خێر باوه‌ڕی (مه‌سیح) هیچ مه‌رجێكی نییه، به‌ڵام ده‌بی یه‌كه‌م جار دیراسه‌ی بكات، هه‌روه‌ها تێبگات، پاشان ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه لای خۆی كه باوه‌ڕ دێنی یاخود باوه‌ڕ ناهێنی واته ئازاده، به‌ڵام كاتێك كه باوه‌ڕ ده‌هێنی ده‌بی ئه‌وه قبوڵ بكات كه (مه‌سیح) وه‌كو خوداوه‌ندو پاشای سوجاد قبوڵ بكات، هه‌روه‌ها بڕیار بدات كه بۆ خودای خۆی بژیێت و به پاك و پیرۆزی و راست و دروستی ژیانیش ئه‌وه‌یه باوه‌ڕی (مه‌سیح) .
* ده‌توانی ئامارێكی شه‌فافمان بده‌یتی له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی زیاتر باوه‌ڕ ده‌هێنن، كێن ئه‌و كه‌سانه چ وه‌ك چه‌ندایه‌تی و چ وه‌ك چۆنایه‌تی، زیاتر له چ چین و توێژێكن. ؟
- سه‌باره‌ت به ئامار‌و رێژه، وه‌كو باسم كرد له كوردستان (7) وارگه هه‌یه، هه‌روه‌ها ژماره‌ی وارگه كوردیه‌كان له ئه‌وروپا (17) وارگه‌ی كوردی هه‌یه، سه‌باره‌ت به (7) وارگه‌یه‌ی كه له كوردستان من په‌یوه‌ندیم هه‌یه له‌گه‌ڵیان، ئه‌و وارگانه‌ش له شوێنی تریش هه‌یه، بۆ نموونه وارگه‌ی قه‌ڵادزی له شاره‌كانی رانیه و چوارقورنه‌و حاجیاوه‌ش خزمه‌تكاریان هه‌یه، یان وارگه‌ی دهۆك كه ده‌ڵێین وارگه‌ی دهۆك واته ته‌نها له ناو دهۆك خزمه‌تیان نیه، به‌ڵكو له ده‌ورووبه‌ری دهۆك له شارۆچكه‌كان و ده‌وروبه‌ری دهۆكیش هه‌یانه، سه‌باره‌ت به ئێمه‌ش وه‌ك وارگه‌ی میزۆپۆتۆمیا، به‌ڵام ئێمه له سلێمانیش خزمه‌تمان هه‌یه، هه‌روه‌ها له ده‌وروبه‌ری هه‌ولێریش خزمه‌تمان هه‌یه و له ناوه‌وه‌ی هه‌ولێریش خزمه‌ت ده‌كه‌ین، له شارۆچكه‌كان و شاره‌دێیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی سلێمانی و شارۆچكه‌كانی هه‌ولێریش خزمه‌تمان هه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه من ناتوانم ئامارێكی تایبه‌تتان پی بڵێم، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه دێن باوه‌ڕ ده‌هێنن له هه‌موو جۆره خه‌ڵكێكه، خه‌ڵكی خوێنده‌واری تێدایه خه‌ڵكی نه‌خوێنده‌واری تێدایه، هه‌مانه بڕوانامه‌ی به‌رزی هه‌یه، خه‌ڵكی (لێكۆڵه‌ره‌وه) ی تێدایه، خه‌ڵكی ده‌وڵه‌مه‌ندی تێدایه و خه‌ڵكی هه‌ژاری تێدایه و خه‌ڵكی به‌رپرسیشی تێدایه.
* له ده‌وروبه‌ری چه‌ند و چۆن ده‌بێت. ؟
- ناتوانم چونكه رۆژانه خه‌ڵك باوه‌ڕ ده‌هێنێت.
* ئه‌گه‌ر بڵێین له پێش ئێستاوه واتا پێش ئه‌و دیمانه‌یه‌وه. ؟
- له‌به‌ر ئه‌وه‌ی من ناتوانم هیچ ئامارێكت بده‌می، به‌ڵام ده‌توانم بڵێم له هه‌موو كوردستان ژماره‌یان ده‌گاته (400 تا 500) كه‌س و به بڕواییه‌وه كار ده‌كه‌ن، له‌وانه زیاتربن و له وانه‌یه كه‌متربن، به‌ڵام من به‌درێژایی ژیانی خۆم كه له باوه‌ڕدام زیاتر له (400) كه‌سم بینیوه‌و قسه‌م له‌گه‌ڵ كردونه كه باوه‌ڕدارن، له‌و كاته‌وه جا هه‌ندێك كه‌س نه‌ماون، به‌ڵام خه‌ڵكی تر هاتوونه.
* له لێدوانه راگه‌یاندنه‌كانی وارگه‌كانی تر و له میدیای كوردی و گوتاری مزگه‌ونه‌كانیش ژماره‌ی زۆر له‌وه گه‌وره‌ترمان بینیوه و بیستووه، ئایا ئه‌وه ته‌نها زیادكردنێكی ریكلامیه، ئه‌وه تاچه‌ند بنه‌مای بنچینه‌یه‌كی واقعی هه‌یه. ؟
- سه‌باره‌ت به‌و ژماره‌ییه‌ی كه پێش (2 تا4) ساڵ، كه‌سێك رایگه‌یاندوه كه (1600) هه‌زارو شه‌ش سه‌د كه‌س بوونه‌ته (مه‌سیح) ی، نه‌خێر ئه‌وه ناحاڵیبونێكی راگه‌یاندنه، راسته كۆنفراس هه‌بووه و كه گه‌یشتۆته 1000كه‌س، مه‌به‌ستمان ئه‌وه نه‌بوو كه 1000كه‌س باوه‌ڕیان هێناوه، بابڵێین كۆنفرانسێك له وارگه‌یه‌كی هه‌ولێر كراوه، به‌ڵام داوه‌تنامه‌ی بۆ وارگه دهۆك و موسڵ و كه‌ركوك و به‌غدا ناردوه، ئه‌وانیش هاتونه مێوان بوونه و ئه‌وانیش تیایدا به‌شدار بوونه و ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌و كۆنفرانسه ئاماده‌بوونه (1600) كه‌س بوونه، نه‌وه‌ك (1600) كه‌س باوه‌ڕیان هێناوه.
* وه‌كو وارگه‌ی میزۆپۆتامیا كی پاڵپشتیتان ده‌كات.. ؟ پاڵپشتیی نێوده‌وڵه‌تی و ناوخۆیی. ؟
- سه‌باره‌ت به وارگه‌ی ئێمه هیچ كه‌سێك پاڵپشتی ماددی ئێمه ناكات، ئێمه وه‌كو باوه‌ڕدار، هه‌موو باوه‌ڕداره‌كان به برای خۆمان ده‌ده‌نێین، بۆیه ئێمه به په‌یوه‌ندیمان هه‌یه له‌گه‌ڵ هه‌ندی وارگه له ده‌ره‌وه، سه‌باره‌ت به پاڵپشتی ناوخۆیی حكومه‌ت هه‌تاكو ئێستا رێگر نیه واته حكومه‌ت نه هاوكاری كردووینه، نه رێگریشی لی كردووینه، حكومه‌ت ته‌نها له رووی لایه‌نی ئاسایشه‌وه هاوكاری ئێمه‌ی كردوه، چونكه ئێمه‌ش هاوڵاتی ئه‌م وڵاته‌ین، وه‌كو لایه‌نی یاساییش ئێمه پێش سی ساڵ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف بانگی كردین و بانگی هه‌موومانی كرد، ئێمه پێمانگووتن" نامانه‌وێت كاره‌كانمان به نهێنی و نائاسایی بێت، چونكه ده‌مانه‌وێت به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی هه‌ڵسوكه‌وتمان له‌گه‌ڵ بكرێت ئه‌وه بۆ حكومه‌ت و بۆ خۆشمان باشه، ئه‌وانیش هه‌ندی مه‌رجیان داناوه كه له په‌رله‌مان و حكومه‌ت ده‌رچووه، بۆ هه‌ر رێكخراوێك، بۆ نموونه حزبێك یاخود وارگه‌یه‌ك ده‌یه‌وی دابمه‌زری، ده‌بی ئه‌و مه‌رجانه‌ی تێدابی، ئینجا مۆڵه‌تیان ده‌داتی، ئه‌وانیش له ئه‌وقاف پێیان گووتین، ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و مه‌رجانه‌تان تێدا بوو، ئه‌وا ئێمه‌ش مۆڵه‌تتان پی ده‌ده‌ین.
* په‌یوه‌ندیه‌كانتان له‌گه‌ڵ وارگه‌كانی ده‌ره‌وه ته‌نها له‌سه‌ر بنه‌مای باوه‌ڕداریه یاخود رێنمایی و فه‌رمانیشیان لێ وه‌رده‌گرن. ؟
- نه‌خێر ته‌نها په‌یوه‌ندیه‌كی دۆستایه‌تیه، هه‌ندێك هه‌یه من تاكو ئێستا نایان ناسم، هه‌روه‌ها ئه‌وانیش نام ناسن، دۆستایه‌تیه‌كه‌شمان ته‌نها له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه كاتێك دێنه كوردستان ده‌بینین ئه‌و وارگانه هه‌یه ئه‌وان پێی دڵخۆش ده‌بن، كاتێك براده‌رانمان كه ده‌چنه ئه‌وروپا، له‌وی له‌گه‌ڵ كورده‌كانی ئه‌وروپا كه باوه‌ڕدارن خه‌ڵكی رۆژئاوا، رۆژهه‌ڵات، باكور، زۆر دڵخۆش ده‌بن كه ئه‌و هه‌واڵانه‌یان پی ده‌گه‌ینن، به‌ڵام وه‌كو رێنمایی و فه‌رمان كردن هه‌ر وارگه‌یه‌ك تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه كه‌س ناتوانی فه‌رمانمان له‌سه‌ر بكات، هه‌روه‌ها كه‌سیش ناتوانی فشاریان بخاته سه‌ر، وارگه‌ش ده‌بی حه‌سانه‌و پیرۆزی و توانستی خۆی بپارێزێت ئه‌وكات نابێته هی هیچ كه‌سێك.
* وه‌كو كه‌سێتی خۆت له ماوه‌ی بوونتان به مه‌سیحی تاچه‌ند زه‌ره‌رمه‌ندبوویت یاخود تا چه‌ند سوودت پی گه‌یشتووه، به مانایه‌كی تر تۆ جگه له‌و ئیشه‌ت، هیچ ئیشێكی تر ناكه‌ی، چیت دێته ده‌ست به‌رامبه‌ر ئه‌و كاره‌ی كه ئێستا ده‌یكه‌یت. ؟
- به‌ڵی له‌و كاته‌ی كه بوومه‌ته باوه‌ڕدار، ئه‌و شته ناخۆش و خۆشانه‌ی كه تووشم هاتووه، من سوپاسی خودا ده‌كه‌م، له‌سه‌ر هه‌موو شتێك، به‌ڵام له‌و كاته‌ی باوه‌ڕم هێناوه، ژیانم خۆشتربووه، ئه‌و ناخۆشیانه‌ی رووبه‌روشم بوه‌ته‌وه گرنگ نه‌بووه به‌لامه‌وه، راسته تۆ رووبه‌رووی برسیه‌تی و نه‌بوونی ده‌بیه‌وه، به‌ڵام به‌لامه‌وه هیچ گرنگیه‌كی نیه، كاتێك به‌راووردی پی ده‌كه‌م له‌گه‌ڵ ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه وه‌رم گرتووه، سه‌باره‌ت به بژێوی ژیانی خۆشم من زۆر جار ئیشم كردوه ئیشی وه‌رگێڕانم كردوه، داهاتی ئێستاشم ئه‌وه‌یه، كه ئه‌و كتێبانه‌ی كه وه‌رده‌گێڕدری له رووی زمانه‌وانیه‌وه من پێداچوونه‌وه‌ی بۆ ده‌كه‌م و له ناو خۆشمان وه‌كو گووتم: ئێمه سندوقی هاوكاریمان هه‌یه، خه‌ڵك هه‌یه له پاره‌ی ئه‌و سندوقه یارمه‌تیم ده‌ده‌ن.
* ده‌كری هه‌ندی له‌و كار و پڕۆژه و چالاكیانه‌تانمان بۆ باس بكه‌یت كه كردووتانه یاخود له‌به‌رنامه‌ی كارتان دا هه‌یه.. ؟
- ئێمه له ماوه‌ی ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ی وارگه‌ی میزۆپۆتۆمیامان راگه‌یاندوه، تائێستا چه‌ند كۆنفرانسێكمان كردوه، زیاتر له (8) كۆنفراسمان كردوه و به‌شداریمان كردوه له ناوخۆدا وه‌كو كۆنفرانس و خولی فێركردن، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش له راگه‌یاندن رامان نه‌گه‌یاندوه، هه‌روه‌ها به‌رده‌وامیش ده‌بین، به‌ڵی خولی فێركردن و مانگی (6) یش زانكۆی ئیلامی به‌ریتانیا له هه‌ولێر ده‌ست به‌كار ده‌بێت، من یه‌كێكم له‌و زانكۆیه ده‌خوێنم بۆ زیاتر ئاشنا بوونم به باوه‌ڕه‌كه‌م كه به شێوه‌یه‌كی زانستی و ئه‌كادیمیانه‌یه.
* ئه‌م زانكۆیه ئایینی و لاهووتییه. ؟
ــ به‌ڵی لاهوتیه له‌سه‌ر زانستی لاهوتیه و پاشان زانكۆیه‌كی تریش هه‌یه ده‌ستی پی كردوه كه وه‌كو په‌یمانگایه‌كه، كه یه‌ك دوو برای خۆم (هاوڕی) لێی ده‌خوێنین، هی تریش هه‌ن له سلێمانی و دهۆك كه له‌وی ده‌خوێنن و ده‌مانه‌وێت زانكۆیه‌كیش لێره بكرێته‌وه تاوه‌كو ئێمه‌ش بخوێنین پاشانیش ئێمه ده‌مانه‌وێت خه‌ڵك زیاتر ئاشنا بێت به هۆی بڵاوكراوه‌كان و ده‌مانه‌وێت ماڵپه‌ڕێك دروست بكه‌ین بۆ زیاتر ئاشنابوونی خه‌ڵك به باوه‌ڕه‌كه‌مان و دامان ناوه له ساڵی نوی رادیۆیه‌كیش دابمه‌زرێنین، تاكو خه‌ڵك له رێگه‌ی ئه‌و رادیۆیه‌ش گوێی له په‌یامی (مه‌سیح) بێت.
* دوا وته‌ت بۆ خوێنه‌ران چییه. ؟
- به‌خێر هاتنی ئێوه ده‌كه‌م و سوپاستان ده‌كه‌م به‌و ده‌رفه‌ته‌ی به منتاندا كه له رێگه‌ی گۆڤاره‌كه‌ی (ئێوه) ه‌وه بتوانین په‌یامی خۆمان به خه‌ڵك بگه‌یه‌نین، داواش ده‌كه‌م به‌ر له‌وه‌ی ئێمه یه‌كتری تاوانبار بكه‌ین و حوكم له‌سه‌ر یه‌ك بده‌ین، ئێمه یه‌كتریمان خۆش بووێت هه‌روه‌ها گفتوگۆ له‌گه‌ڵ یه‌كتری بكه‌ین و هانی هه‌موو خه‌ڵكه‌ك ده‌ده‌م بێن راستی بخوێننه‌وه، بێن به دوای راستیدا بگه‌ڕێن، ئه‌و كاتیش مرۆڤ ئازاده خۆی ده‌توانی بڕیاری خۆی بدات، چونكه ئه‌وه‌ی راست بێت خودا راستی ده‌هێنێته پێش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خودا ته‌نها راستی و خۆشه‌ویستییه.
له كۆتاییشدا ئه‌مه ناونیشانی ئیمێلی منه ئه‌وه‌ی ده‌خوازێت هه‌ر پرسیار و ره‌خنه و پێشنیارێكم ئاراسته بكات ئه‌وا ئازاده و ده‌توانی له‌گه‌ڵم بیر و را بگۆڕێته‌وه له پێناو برایه‌تی و خۆشه‌ویستی و به‌یه‌كه‌وه ژیان له كوردستانی ئازاد‌دا.
mesopotamia_church@yahoo. com
تێبینی: ئه‌م دیمانه‌یه له ژماره (10) ی گۆڤاری ئێوه بڵاوكراوه‌ته‌وه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
