
هونه‌رمه‌ند (حاجی مه‌كی عه‌بدووڵا مه‌عروف ئاغا) وه‌ك خۆی ده‌ڵی نازناوه‌كه‌ی (عه‌لی ئه‌فه‌نیه)، له‌ساڵی 1938_1939 له‌دایك بووه له كاتی گرانیه‌كه، كه‌كه‌س نه‌ی ده‌توانی هیچ بكات له‌به‌ر هه‌ژاری خێزانه‌كه‌یان نه‌یتوانیوه خوێندن ته‌واو بكات تا سی ی نادوه‌ندی خوێندووه، له‌شوێنی كاری ڕۆژانه‌ی دوواندمان و ئه‌ویش به‌ڕێزه‌وه وه‌ڵامی چه‌ند پرسیارێكی كوردستان نێتی دایه‌وه، یه‌كه‌م پرسیارمان ده‌رباره‌ی منداڵی خۆی وده‌ست به‌كاربوونی به هونه‌ره‌وه به‌م شێوه‌یه بۆمان دووا.
*له‌مندڵیه‌وه حه‌زم به‌نواندن بووه و به‌شێك بووه له‌ژیانم وه به‌شتێكی زۆر پیرۆز و به‌ڕێزی ئه‌زانم چونكه كاری
خۆمه‌و ئیشی خۆمه‌و سه‌ركه‌توبوم تیایه چیان وای كرد كه‌به‌رهه‌ڵستی له‌گه‌ڵدابكه‌ین زۆران بازی له‌گه‌ڵدا بكه‌ین جاری واهه‌بوو ئه‌و منی ئه‌دا به ئرزدا و جاری واش هبوو من ئه‌وم ئه‌دا به ئه‌رزدا جاری وا هه‌بوو ئه‌و به‌رد و كه‌له‌گه‌ورانه‌ی هه‌ڵم ئه‌گرت هموو له‌پێناو ئه‌م ژیانه بچوكه‌بوو نه‌شم ئه‌توانی له‌وه زیاتر هه‌ڵ بگرم منداڵیم حه‌یاتێكی زۆر ناخۆش بوو دوواتر نه‌بوونی و بإ ده‌رامه‌تی وای لێكردم كه ببم به ئه‌كته‌ر وای لی كردم كه‌ببم به‌نوسه‌ر، نوسه‌رێك كه‌له‌گێژاوی ژیان بگه‌ین هه‌تا ئه‌و كاته‌ی توانیم به هاوكاری هاوكاره‌كه‌م دوو سإ تیپی نواندن دابنێین كه ئاواته‌كه‌شم ئه‌وه بوو فیلمی كوردی ده‌ر بكه‌ین كه دووای 30_31 ساڵ ئاواته‌كه‌م هاته‌دی به‌تإ كۆشان و ئه‌م لاو ئه‌ولا به‌بی پاره ئه‌و كاته توانیم پاره‌م په‌یدا كردوو توانیم فیلمێك دروست بكه‌م له‌گه‌ڵ كاك (حمه سه‌عید حه‌مه كه‌ریم جاف) كه‌ناوی (نێرگز بوكی كوردستانه) ... خۆزگه‌م به‌و ڕۆژه‌ی كه فیلمه‌كه ئیشی كردوو به‌و ڕۆژه‌ی كه‌هاتمه دنیاوه‌و به‌و ڕۆژه‌ی كه خه‌ڵكه‌كه پێم ئه‌ڵێن خزمه‌ت كاره و خزمه‌تی هونه‌ری كوردی ئه‌كات من هونه‌ری كوردی به تاجی سه‌رم و ئاڵای خۆم و هه‌موو شتێكی خۆمی ئه‌زانم بۆیه خۆشیشم ئه‌وإ.
كوردستان نێت: كۆمه‌ڵی گه‌نج خویان داوه‌ته هونه‌ری نواندن تۆ ڕات چیه به‌رامبه‌ریان ئایا هونه‌ری كۆنه‌كانیان كاڵ نه‌كردۆته‌وه؟
و*نه‌خێر، هونه‌ر وه‌ك باخێك وایه كه‌پڕبێت تۆ ئه‌توانیت چه‌ند گوڵێكی لێبكه‌ی، زۆر ئاساییه بائه‌وانیش ئش بكه‌ن، ئیش نه‌كه‌ن چۆن پی ئه‌گه‌ن.
كوردستان نێت: بۆچی له‌فلیمدا به‌شداریت كه‌مه؟
و*ئێستا ده‌رهێنه‌ره‌كان ئێمه‌یان ناوی كه‌س و كاری خۆیان ئه‌هێنن و ئیشه‌كانیان پێ ئه‌كین و یاره‌شیان ناده‌نی دوو وشه‌یان له كتێبێكی بیانی و چه‌ند كتێبێكی تر فێربوون هه‌ر ئه‌وه ئه‌زانن و هیچیش نیه سبه‌ینإ كه فیلمه‌كه ئیشی كرد بۆ به‌یانی كه‌س بیری نیه وتی چی یان ئه‌ڵێن چی.
كوردستان نێت: بۆ كه‌ناڵه كوردیه‌كان دراما كوردیه كۆنه‌كانت دانا به‌زێنن؟
و*بایه‌خ ناده‌ن، هی خۆیان هه‌یه‌و ئه‌وانیش هاوشانی خۆیانن هیچیش نیه تام و له‌زه‌ت و چێژیشی نیه.
كوردستان نێت: هونه‌ری ئێستا به گشتی چۆنه؟
خوا ڕه‌حمكات باشه.
كوردستان نێت: ڕێكخراوی هونه‌رمه‌ندان و وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری چیان بۆ كردویت؟
و*بۆمن هیچیان نه‌كردووه، سوپاسیشیان ده‌كه‌م و ته‌مه‌ن درێژبن.
كوردستان نێت: له‌هونه‌ری ئێستا توڕه‌یت؟
و*نا توڕنیم چونكه هی خۆمه، تۆ كه‌شتێك هی خۆت بێت خراپیش بێت چی ئه‌ڵێیت له‌گه‌ڵیا.
كوردستان نێت: كۆی كاره‌كانت چه‌نده و كامیان خۆشه‌ویسته لات؟
و* (84) كارم هه‌یه، درامای (باوه‌ژن خوابناسه) له هه‌مووی خۆشترم ئه‌وی چونكه خۆم تێدا بینیوه‌ته‌وه‌و ئه‌زانم ناخۆشیه‌كانی و پێكه‌نینه‌كانی چی كاریگه‌ریه‌كه له خه‌ڵك هه‌بووه.
كوردستان نێت: هه‌موو كاره‌كانت ماون؟
و* زۆریان فه‌وتاون وه‌ختی خۆی له ته‌له‌فزیۆنی كه‌ركوك فه‌وتا كه‌مێكی لای خۆم ماون.
كوردستان نێت: به‌خۆشه‌ویستی هاوسه‌رت پێك هێنا؟
و* نه‌وه‌ڵا ئه‌و چاره نووسه زۆر باشیش نه بوو بۆ من.
كوردستان نێت: ڕۆڵی خێزانه‌كه‌ت له ده‌ركه‌وتنی تۆدا؟
و*: هاوكارم نه‌بووه و یارمه‌تیشی نه‌داوم.
كوردستان نێت: كچه تاقانه‌كه‌ت هیچ هاوكاری كردوویت؟
و* حه‌ز ده‌كات ته‌مسیل بكه‌م حه‌زیشی لی ئه‌كات به‌ڵام ئێستا خۆی دوو مناڵی هه‌یه ناتوانی به‌شداری بكات له نواندن دا.
كوردستان نێت: له‌ماڵه‌وه كه‌سایه‌تیه‌كی توڕه‌یت؟
ئه‌مه ژیانه، له‌پیریا تۆزی عه‌سه‌بی و توڕه ئه‌بی نه‌خۆشی شه‌كره‌م هه‌یه ئه‌ویش تۆزی كاری تی كردووم.
كوردستان نێت: حه‌زت له چ خواردنێكه؟
و* هه‌موو خواردنێك به‌لای منه‌وه خۆشه.
كوردستان نێت: كاری ڕۆژانه‌ت كه نوسینگه‌ی خانووبه‌ره‌یه كاری له ژیانی هونه‌ریت نه‌كردووه؟
و* نا هیچ ڕێگر نیه.
كوردستان نێت: چ جۆره مۆڤێكت خۆش ئه‌وی و ڕقت له چ كه‌سێكه؟
و* هه‌موو كه‌سم خۆش ئه‌وی و ڕقم له كه‌س نیه ئه‌وه‌ی ڕقی له منه هه‌ر خۆی به خۆی بێ.
كوردستان نێت: هیچ كات له‌كاتی ئۆتۆمبیل لێخوڕیند سه‌رپێچیت كردووه؟
و*زۆرجار سه‌رپێچیم كردووه به‌ڵام به‌هۆی ناسینمه‌وه یارمه‌تیان داوم وتویانه فه‌رموو حاجی مه‌كی بڕۆ، زۆر سوپای پۆلیسی هاتووچۆ ئه‌كه‌م ڕێزی مرۆڤیان لایه.
كوردستان نێت: دووا وته‌ت؟
و*داواكارم ئه‌م حكومه‌ته كوردییه ئاگای له هونه‌رمه‌ندان بێت یارمه‌تیان بدات چونكه هونه‌رمه‌ندی زۆر زۆر هه‌ژارمان هه‌یه بی نازن با نازیان هه‌ڵكرین، ئینشائه‌ڵا ئه‌م هونه‌رمه‌ندانه‌ی كه پی ئه‌گه‌ن هه‌موو به‌كردار و بیر و نه‌وه‌ی نوێوه بێنه پێشه‌وه،
Karwanu89@yahoo. com
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
