راپۆرت و دیكۆمینته‌كان شاهیدی ئه‌و راستیه‌ن كه ریژه‌یه‌كی به‌رچاو له مندالان له ئه‌وروپا وئه‌مریكا نازانن باوكیان كیه..
له كۆمه‌ڵگای ئه‌مرۆی ئه‌وروپادا ده‌بینین زۆریك له ماله‌كان ته‌واوو دابراون له به‌ها بالاكانی خیزان و دووركه‌وتنه‌وه‌یان له ژیانی هاوسه‌رگیری ته‌ندروست و هه‌روه‌ها ئالوده‌بونیان به ماده سركه‌رو ئه‌لكهولیه‌كان، ده‌رئه‌نجامی ئه‌مانه‌ش ئه‌وه‌یه كه ده‌بینین له‌م ولاتانه‌دا چه‌ندین میلۆن مندال، بی به‌شن له سۆز‌و به‌خته‌وه‌ری خیزانی..
راپۆرت و دیكۆمینته‌كان شاهیدی ئه‌و راستیه‌ن كه ریژه‌یه‌كی به‌رچاو له مندالان له ئه‌وروپا وئه‌مریكا نازانن باوكیان كیه! هه‌میشه ئه‌م پرسیاره رووبه‌روی دایكانیان ده‌كه‌نه‌وه، بۆیه به‌خته‌وه‌ری خیزان له ریگه‌ی خۆشه‌ویستی و ژیانی هاوسه‌رگیری ده‌بیته هۆی دووركه‌وتنه‌وه‌ی كۆمه‌لگا له زۆریك له نه‌خۆشییه ده‌روونی و كۆمه‌لایه‌تیه‌كان و هه‌روه‌ها نه‌خۆشیه ترسناكه‌كانی وه‌ك ئه‌یدزو سیلان و زوهری كه زۆریك له‌م نه‌خۆشیه ترسناكانه به ئه‌ژدیهای سه‌ده‌ی بیسته‌م ناسراوه، زانایان پیان وایه مه‌ترسی كرداری سیكسی بیسنورو دوور له هاوسه‌رگیری له مه‌ترسی وه‌زی ئه‌تۆم گه‌وره‌تره...
هه‌ر ئه‌م كردارانه‌ش وا ده‌كات كه‌سانیكی ناوداری وه‌ك (نیكسۆن و برتراند راسل) بلین له ئه‌مریكا و ئه‌وروپا ناترسین كه ته‌كتولۆجیا و زانستیان نه بیت، له‌وه ده‌ترسین كه په‌یوه‌ندیه خیزانیه‌كان ته‌واو بچراوه‌و دووركه‌وتونه‌ته‌وه له به‌ها بالا جوانه‌كان، كه ئه‌مه‌ش ده‌بیته هۆی رووخاندنی شاره‌ستانیتیه‌كانمان.
هه‌ر له‌م روانگه‌شه‌وه پیمان باش بوو دیمانه‌یه‌ك له‌گه‌ل خوشكه رووناك موسته‌فا ساز بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی تیشكیك بخاته سه‌ر ئه‌و كار‌و چالاكی و پرۆژانه‌ی ریكخراوی خیزانی به‌خته‌وه‌ر له كوردستان...
سه‌ره‌تا به بۆنه‌ی شه‌شه‌مین سال یادی ریكخراوه‌كه‌تان جوانترین پیرۆزبایتان ئاراسته ده‌كه‌ین.
پ/"ریكخراوی خیزانی به‌خته‌وه‌ر كه‌ی دامه‌زراو ئامانج له دامه‌زراندنی چی بو؟
و/ لای هه‌موان ئاشكرایه خێزان یه‌كه‌ی سه‌ره‌كی پێكهاته‌ی هه‌مووكۆمه‌ڵگه‌یه‌كه، كۆمه‌ڵگه‌ش لانه‌ی حه‌وانه‌وه‌و ئاراسته‌كردنی تاك وخێزانه. ئه‌گه‌رچی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌ش له‌ڕابردودا دوچاری جۆره‌ها سته‌م وسه‌ركوتكردنی ڕژێمه یه‌ك له‌دوایه‌كه‌كان بۆته‌وه‌و قوربانی زۆری داوه، له‌م ساڵانه‌ی دوایشدا به‌هۆی هه‌ل ومه‌رجه تایبه‌تیه‌كانه‌وه كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان كه‌وتۆته به‌رشاڵاوی بانگه‌شه‌ی مه‌ترسیدارو نیگه‌تیفانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی خۆی. ده‌ره‌نجامی ئه‌مه‌ش (چه‌مكی باوه‌ڕو فه‌رهه‌نگی كۆمه‌ڵایه‌تی وهه‌ستی نیشتیمانی ونه‌ته‌وه‌یی له هزروبیری تاك وخێزان دابه‌ره‌و ئاقاری لاوازی و پوكانه‌وه چووه. به‌مه‌ش چه‌ندین گرفت وقه‌یرانی وه‌ك توندوتیژی خێزانی وجیاوازی ڕه‌گه‌زی ولێدان له چه‌مكه‌كانی خۆشه‌ویستی ڕاسته‌قینه بۆخاك وخێزان
وگیانی لێبورده‌یی وپێكه‌وه ژیان به سلبی به‌رهه‌م هاتووه.
هه‌ربۆیه شه‌ش ساڵ له‌مه‌وبه‌ر (15/5/2004) له هه‌ل ومه‌رجێكی گونجاو‌دا له‌سه‌رده‌ستی چه‌ند ڕۆڵه‌یه‌كی خه‌م خۆر به‌گه‌ل وخاك وئاینده‌ی عێراق وكوردستان (ڕێكخراوی خێزانی به‌خته‌وه‌ر) هاته‌بوون. به ئاسۆیه‌كی ڕوون بۆ داهاتویه‌كی گه‌شترو پاراستنی ڕه‌سه‌نایه‌تی وداب و نه‌ریتی میلله‌تی كوردمان، تاببێته دوانگه‌یه‌ك بۆهه‌موو خه‌مخۆرو شاره‌زایه‌كی ئه‌م بواره‌و مه‌كۆیه‌ك بێت بۆئه‌كتیف كردنی پرۆسه‌ی چاكسازی بواری كۆمه‌ڵایه‌تی كۆمه‌ڵگه به دانانی پلانی زانستیانه‌و شه‌رعیانه‌ی دروست، بۆ پێكهێنانی خێزانی به‌خته‌وه‌رو ده‌رخستنی وێنای جوان وگرنگی ئه‌م پرۆسه‌یه له‌ژیانی تاك وتۆكمه‌كردنی پێگه‌ی له‌كۆمه‌ڵگه‌دا، ئه‌م ڕێكخراوه هات تاكو كه‌مێك له‌ئێش و ئازاره‌كانی خێزانی كورد كه‌م بكاته‌وه وخه‌نده بۆسه‌ر لێوی مناڵان بگه‌ڕێنێته‌وه‌و فرمێسكی سه‌ر گۆنای دایكان بسڕێته‌وه‌و ئاوڕ له پیره نورانی یه‌كان بدرێته‌وه و جارێكی تر تاجی ڕێزلێنان بكرێته‌وه ملیان له‌كۆمه‌ڵگادا، وه به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی هه‌رهه‌وڵێكی دژایه‌تیكردنی خێزان، كه له‌ڕاستیدا دژایه‌تیكردنه‌به‌به‌رژه‌وه‌ند یه‌باڵاكانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان ولێدانی هه‌سته نیشتیمانی ومرۆیی وڕه‌شتیه‌كانی تاكه، بی بونی هیچ ئه‌ڵته‌رناتیفێك كه‌جێگای خێزان بگرێته‌وه له‌ناوكلتوری ڕه‌وشت وبه‌هامرۆییه‌كان وجوانیه‌كانی واتاكانی بوونی مرۆڤ.
به‌وهیوایه‌ی بتوانین ئێستاوداهاتومان له‌سه‌ربنه‌مای به‌هێزی كلتوری ڕه‌سه‌نی خۆمان بنیادبنێین، نه‌ك خولانه‌وه له‌فه‌زای ئه‌وبانگه‌شانه‌ی كه نامۆن به كلتوری میلله‌ته‌كه‌مان، وه بتوانین كاربكه‌ین له‌سه‌ر به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانمان.
پ/" تاچه‌نده توانیوتانه له ریگه‌ی ریكخراوی خیزانی به‌خته‌وه‌ر، به‌خته‌وه‌ری وخۆشه‌ویستی بگه‌ریننه‌وه ناو باوه‌شی خیزانه‌كان؟
و/ ده‌توانین بڵێین سوپاس بۆ خوا له‌ڕێگه‌ی چه‌ندین به‌رنامه‌ی بینراو بیسراوو كۆڕ‌و سیمینار‌و بڵاوكراوه‌و پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری كه ڕێكخراوه‌كه‌مان پێشكه‌شی كردوه توانیومانه تا ڕاده‌یه‌ك كۆمه‌ڵگا به‌گشتی وخێزانه‌كان به تایبه‌تی ئاشنا بكه‌ینه‌وه به چه‌مكه جوانه‌كانی خۆشه‌ویستی، ئارامی، ئاسوده‌یی، و پێكه‌وه ژیان و پته‌وكردن وگه‌شه پێدانی نیوان خێزانه‌كان، هه‌ر به‌شداربویه‌كی نیو خوله‌كانی ڕێكخراوه‌كه‌مان شاهیدی ئه‌و ڕاستیه‌ن.
پ/" وه‌ك ده‌زانن زۆر دیارده‌یی نامۆ په‌ره‌ی سه‌ندوه له كوردستان، ئایه ریكخراوه‌كه‌تان چه‌نده توانیه‌تی خول و وانه‌ی تایبه‌تی بكاته‌وه بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ئه‌و دیارده نامۆیانه‌ی كه ده‌بیته هۆی رووخانی پردی خۆشه‌ویستی نیوان خیزانه‌كان؟
و/ ئێمه له خول و كۆڕ‌و بڵاوكراوه‌كانماندا زۆر تڕكید له سه‌ر پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی خێزانه‌كان ده‌كه‌ین
هه‌ر له‌نێوان هاوسه‌ران و دایكان وباوكان له گه ڵ مناڵه‌كانیان و ته‌نانه‌ت له گه‌ڵ كه‌س وكاری هه‌ردوو هاوسه‌ریشدا، هه‌روه‌ها له پلانی كاریشماندایه كه بتوانین له ڕێگه‌ی سازكردنی چه‌ند كورته فلیمێكه‌وه بتوانین ڕێنمویی خێزانه كان بكه‌ین له ڕاستكرنه‌وه‌ی شێوازی هه‌ڵه‌ی مامه‌ڵه كردن وه دۆبلاژ كردنی ئه‌و فلم وئه‌فلام كارتۆنانه‌ی كه شێوازی په‌روه‌رده‌یی جوانی ڕه‌سه‌نی كوردی پشانی خێزانه‌كان ومناڵان ده‌دات، كه به‌ڕاستی ئێستا جێی داخه كه زۆرێك له میدیاكان وكه‌ناڵه‌كان زۆر بێباكانه كار له‌سه‌ر تێكدانی ڕه‌وشتی به‌رزی میلله‌تی كوردمان ده‌كه‌ن بی هیچ سانسۆرێك ده‌ستیان داوه‌ته دۆبلاژكردنی چه‌ندین زنجیره فلیمی بێگانه كه به‌هیچ شێوازێك له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا یه‌كناگرێته‌وه و زۆر كاریگه‌ری سلبی له سه‌رخێزانه كان و به‌تایبه‌تی گه‌نجه‌كانمان به جێ هێشتووه، لێره‌دا ئێمه وه‌ك ڕێكخراوه‌كه‌مان داوا له حكومه‌ت و به‌رپرسان وده‌زگا تایبه‌ته‌كان وڕێخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی وخه‌ڵكی خه‌مخۆری میلله‌تی كوردمان ده‌كه‌ین كه ئه‌گه‌ر
خه‌مخۆری خێزانی كوردین با چیتر ڕێگا بگرین له‌م جۆره ئه فلام وبڵاوكراوانه‌ی كه‌ده‌بێته مایه‌ی تێكدانی شیرازه‌ی خێزانه‌كان وگه‌نجه‌كانمان به‌ره‌و هه‌ڵدێر ده‌به‌ن.
پ/" وه‌ك ریكخراوی خیزانی به‌خته‌وه‌ر چه‌نده توانیوتانه هاوكاری مادی و مه‌عنه‌وی خیزانی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان بكه‌ن له كوردستان؟
ڕێكخراوه‌كه‌مان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیچ هاوكاریه‌كی نی یه له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه، بۆیه وه‌ك پێویست نه‌مان توانیوه به‌ده‌م ئه‌و خێزانانه‌وه ببین، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا پرۆژه‌ی هاوكاری ماددی بۆچه‌ندین له‌و خێزانانه‌و دابه‌ش كردنی جل وبه‌رگی جه‌ژن بۆ مناڵانیان وخوارده‌مه‌نی مان هه‌بووه و له هه‌وڵی خزمه‌تی زیاتردا ده‌بین بۆیان به پشتیوانی خوا.
پ/ " ئایه حكومه‌تی هه‌ریم هاوكاری مادی ریكخراوه‌كه‌تان ده‌كات؟
ولام/ تا ئێستا هیچ هاوكارییه‌كی ماددی ومعنه‌وی نه كراوین له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه ڕێكخراوه‌كان ده‌بێت ته‌واوكه‌ری كاره‌كانی حكومه‌ت بن له گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری وهوشیاركردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه، به‌ڵام به‌داخه‌وه نه‌ك هه‌ر هاوكاری ماددی ناكرێین به‌ڵكو ته‌نانه‌ت، حكومه‌ت و ده‌زگا به‌رپرسه‌كانی ده‌سه‌لات ریگرو گرفتیش دروست ده‌كه‌ن بۆ ریكخراوه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی خۆیان، هه‌موو هاوكاری وكارئاسانیه‌ك بۆ ڕێكخراوه‌كانی سه‌ربه هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵاته‌و به‌س، به‌ڵام ئێمه كۆڵمان نه‌داوه‌و به‌رده‌وام ده‌بین له خزمه‌ت وهوشیاركردنه‌وه‌ی خێزانه‌كان له ڕێگای خوله كانمان كه ڕاهێنه‌ره‌كانمان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن له شار‌و شارۆچكه‌كاندا، كه نزیكه‌ی (45) ڕاهێنه‌ر له هه‌ردوو ڕه‌گه‌زو ژماره‌یه‌ك توێژه‌ری ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تی له گه‌ڵمان كار ده‌كه‌ن و هاوكارمانن.
پ/ " ده‌بینین ده‌سه‌لاتی كوردی مانگانه ملیاره‌ها دینار ده‌خاته به‌رده‌م ریكخراوه‌كانی خۆیان وه‌ك قوتابیان و ئافره‌تان و سه‌نته‌ره‌كان، به‌لام له ئاست ریكخراوه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌لات كه دوونیایه‌ك خزمه‌ت وپرۆژه‌ی جوانیان پیشكه‌شی كۆمه‌لگا كردوه هیچ هاوكاری ناكرین. كه ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین زولم و نا دادپه‌روه‌رییه كه ده‌سه‌لاتی كوردی پیاده‌ی ده‌كات رای به‌رزیتان چیه له‌و باره‌یه‌وه؟
ولام" ئه‌مساڵیش بۆ فشار خستنه سه‌رحكومه‌ت وپه‌رله‌مان له‌لایه‌ن (15) ڕێكخراوی ناحكومی كۆنفرانسێك به‌سترا وه ڕای زۆرینه‌ی ڕێكخراوه‌كان وه‌رگیراوه له گه‌ڵاڵه كردنی پرۆژه‌كه‌دا، چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ین كه پرۆژه یاساكه له په‌رله ماندا قسه‌ی له‌سه‌ربكرێت و له‌مه‌ودوا ڕێكخراوه‌كان له ژێر چه‌تری یاسادا كاربكه‌ن.
……………
ناو: ڕِِوناك موسته‌فا یه‌حیا
له‌سلێمانی له‌دایك بوه له‌ساڵی {1969}
ناونیشان: شوقه‌كانی برایه‌تی سه‌رده‌م له سلیمانی.
له‌بنه‌ماڵه‌یه‌كی ئاین په‌روه ر و كوردپه‌روه‌ردا گه‌وره‌بوه..
له‌به‌رملكه‌چ نه‌كردنی بنه‌ماڵه‌كه‌یان بۆڕژێمی به‌عــس.. باوكیان به‌دڕندانه ترین شێوه‌له‌لایه‌ن ئه‌وڕژێمه‌وه‌شه‌هیدكراوه كه‌خه‌باتێكی زێڕینی له‌خزمه‌تكردنی گه‌لی كورد دا تۆماركردووه..
ـ ده‌رچوی په‌یمانگای پزیشكی به‌غدا له‌ساڵی {1989}
ـ خاوه‌نی (19) ساڵ خزمه‌ته له بواری ته‌ندروستی دا به‌مناڵانی كورد به‌بی دابڕان
ـ به‌شداری چه‌ندین خول وڕاهێنانی تایبه‌ت به‌گه‌شه‌پیدان به ئافره‌تان وڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی كردوه كه‌له‌لایه‌ن ڕێكخراوه‌كانی (RIR، ، NDI.... كراونه‌ته‌وه.
ـ پێشكه‌شكردنی چه‌ندین بابه‌ت وكۆڕو چاوپێكه‌وتنی ڕۆژنامه‌و ڕادیۆیی سه‌باره‌ت به هوشیاری خێزانی ومامه‌ڵه‌ی دروستی په‌روه‌رده‌یی (مناڵان، هه‌رزه‌كاران...
ـ به‌رپرسی گشتی ڕێكخراوی خێزانی به‌خته‌وه‌ره، وه‌له‌سه‌رجه‌م شاروشاروچكه‌كانی كوردستاندا له‌ڕێی لقه‌كانی ڕێكخراوه‌كه‌وه توانیویانه‌خزمه‌تی به‌رچاو به‌خێزان وڕۆڵه‌كانی گه‌له‌كه‌مان بكه‌ن
ـ به‌گه‌ڕخستنی ئه‌وپه‌ڕی توانا بۆناساندنی ڕێكخراوی خێزانی به‌خته‌وه‌ر
به‌ڕێكخراوه‌خێرخوازیه‌كان و ناردنی پرۆژه بوَیان.
ـ سه‌رپه‌رشتی كردن وجێبه‌جی كردنی ده‌یه‌ها پرۆژه‌ی خێرخوازی له‌شاره‌كانی كوردستاندا له‌وانه:-
- پرۆژه‌ی هاوكاری كردن و دابه‌شكردنی خوارده‌مه‌نی و گۆشت به‌سه‌ر هه‌زاره‌ها خێزان دا له‌شاره‌كانی سلێمانی و هه‌ولیر و كه‌ركوك وهه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید و شۆڕش و سیدێادق و شاروچكه‌ی سمودو شۆرش...
- پرۆژه‌ی دابه‌شكردنی جل وبه‌رگی جه‌ژن به‌سه ر مناڵانی هه‌ژاردا
- پرۆژه‌ی كردنه‌وه‌ی خولی هوشیاری خێزانی بۆ (200) خێزانی نوی له شاره‌كانی (سلێمانی، هه‌ولێر، كه‌ركوك، هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید، كه‌لار، سه‌یدێادق) وه‌پێدانی خه‌ڵات به خێزانه به‌شداربووه‌كان
كردنه‌وه‌ی هه‌زاره‌ها خولی هوشیاری خێزانی بۆسه‌رجه‌م توێژه‌كان له‌ژنان وپیاوان ودایكان وباوكان وهه‌رزه‌كارو
26-5-20010
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
