"خۆم به‌كه‌متر نابینم له هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی، كه سه‌ركرده‌كانی ئه‌و وڵاته ده‌یبینن، به‌سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكاشه‌وه"
"ئه‌و رێز و خۆشه‌ویستییه‌ی نێچیرڤان بارزانی بۆ منی هه‌یه، بۆ كه‌م كه‌سی هه‌بووه"
"ئه‌رز و ئاسمان لێكبدا، خۆم بۆ سه‌رۆكایه‌تیی رێكخراو هه‌ڵنابژێرمه‌وه"
"كه‌سانێك له‌ناو یه‌كێتی هه‌وڵیانده‌دا من به‌لای به‌عسدا ببه‌ن"
ئه‌حمه‌د سالار به‌هونه‌رمه‌ندێكی پڕئه‌زموون له‌بواری شانۆ و درامای كوردیدا ده‌ناسرێته‌وه و یه‌كێكه له‌ڕابه‌ره دیاره‌كانی شانۆی كوردی، كه خاوه‌ن 131 به‌رهه‌می هونه‌رییه، له‌و دیمانه‌ی له‌گه‌ڵ (سڤیل) ـدا ئه‌حمه‌د سالار قسه له‌سه‌ر هۆكاره‌كانی پێشگرتنی هونه‌ر ده‌كات و له‌وباره‌یه‌شه‌وه وێڕای گله‌ییكردنی له‌وه‌زاره‌تی رۆشنبیری، رۆڵی سه‌رك
رده‌كانی كورد له‌به‌رامبه‌ر هونه‌ردا به‌كه‌مته‌رخه‌م ده‌بینی و ده‌ڵێت "سه‌ركرده‌كانی كورد ژیانیان هه‌ر پێشمه‌رگایه‌تی بووه، كه جێی شانازییه، ره‌نگه ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌یان نه‌بووبی بڕۆن رۆمان و كتێب بخوێننه‌وه و بڕۆن گوی له‌مۆسیقا بگرن و له‌ئه‌ده‌ب و هونه‌ر نزیك ببنه‌وه، ئێستا ئێمه‌ی هونه‌رمه‌ندان زه‌ریبه‌ی ئه‌وه ده‌ده‌ین، ئه‌گه‌رنا كه‌سانی سیاسی هه‌ن، له‌ئه‌ده‌ب و هونه‌ردا مونه‌زیرن، نموونه‌م سه‌رۆكه‌كانی ئه‌مریكایه، هه‌روه‌ها چه‌ندین سه‌رۆك كۆماری وڵات هونه‌رمه‌ندی شانۆ بوون، كلینتۆن مۆسیقارێكی به‌توانا بوو".
هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د سالار سه‌رۆكی رێكخراوی هونه‌رمه‌ندانی كوردستانه، به‌ڵام هیچكات ئه‌و دڵی به‌و رێكخراوه خۆش نه‌بووه، سالار له‌سه‌ره‌تای دیمانه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ (سڤیل) ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، هه‌م حكومه‌ت هه‌میش په‌رله‌مان له‌جێبه‌جێكردنی داواكاری رێكخراوه‌كه‌یدا كه‌مته‌رخه‌م بوونه، گوتی "ئه‌وه حه‌وت ساڵه پڕۆژه یاسایه‌كمان ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان كردووه، به‌ڵام په‌رله‌مان ده‌رهه‌قی رۆشنبیری و هونه‌رمه‌ندان كه‌مته‌رخه‌می كردووه، یاداشتنامه‌یه‌كی ناڕازیمان بڵاوكرده‌وه و ویستمان خۆپیشاندانێكی گه‌وره‌ی هونه‌رمه‌ندان بكه‌ین، له‌وكاته‌دا حكومه‌ت به‌ده‌نگمانه‌وه هات و گله‌ییه‌كانی ئێمه‌ی بۆ په‌رله‌مان به‌رزكرده‌وه، به‌ڵام په‌رله‌مان هه‌ر جێبه‌جێی نه‌كرد". ئه‌حمه‌د سالار گله‌یی له‌وه‌زاره‌تی رۆشنبیریش هه‌یه و پێیوایه ده‌بوو یه‌كه‌مین جار وه‌زاره‌تی رۆشنبیری شه‌ڕ له‌سه‌ر ئه‌و مافه بكات، كه "ئێمه چه‌ند به‌رپرسین به‌رامبه‌ر مافی هونه‌رمه‌ندان، وه‌زاره‌تی رۆشنبیریش هێنده به‌رپرسه و پێویسته داكۆكی له‌مافه‌كانی هونه‌رمه‌ندان بكات و بتوانی شت له‌میزاجیه‌ت به‌ده‌ر بكات". سالار باس له‌هه‌وڵه سه‌رنه‌كه‌وتووه‌كانی خۆی ده‌كات، كه وای لێكردووه له‌سه‌رۆكایه‌تیكردنی رێكخراو بێ‌ئومێد بێت و ده‌ڵێت "چه‌ندین جار هه‌وڵمدا كێشه و ناڕه‌زاییه‌كانی خۆمان بگه‌یه‌نمه ده‌سه‌ڵات، كاتێك سه‌یرم كرد هیچمان بۆ ناكری، له‌سه‌رۆكایه‌تی رێكخراوی هونه‌رمه‌ندان كشامه‌وه، به‌ڵام وازیان لی نه‌هێنام، ئێستاش به‌و مه‌رجه هاتوومه‌ته‌وه رێكخراو، كه له‌مانگی پێنج‌دا كۆنگره بكری، ئه‌گه‌ر بزانم كۆنگره دواده‌كه‌وی، من نامێنم". ئه‌و هونه‌رمه‌نده له‌سه‌ر ئه‌و باسه به‌رده‌وام بوو و گوتی "له‌ناو كۆنگره‌ش ده‌بی به‌ئازادانه ده‌نگدان بكری و یه‌كێك هه‌ڵبژێرن، كه له‌ئێمه چالاكتر بێت، چونكه من به‌شبه‌حاڵی خۆم ئه‌گه‌ر ئه‌رز و ئاسمان لێكبدا، جارێكی تر خۆم هه‌ڵنابژێرم، به‌ڵام تا ده‌مرم ئه‌ندام ده‌بم، ئه‌گه‌ر رێكخراوێك ته‌نیا دیكۆر بێت، شووره‌ییه بمێنی". سالار كه به‌ڕابه‌ری شانۆی كوردی ناوده‌بری، 131 به‌رهه‌می هونه‌ری هه‌یه و له‌ئاستێكی جیهانی كاری كردووه، وه‌ك گله‌ییه‌ك ده‌ڵی "من له‌وپه‌ڕی ته‌وازوعی خۆمه‌وه، كه زۆر جاریش ته‌وازوع كێشه‌ی بۆ دروست كردووم، به‌ڵام من خۆم به‌كه‌متر نابینم، له‌هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه سه‌ركرده‌كانی ئه‌و وڵاته ده‌یانبینن، به‌سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكاشه‌وه، چونكه من ته‌ختێكم هه‌یه شانۆیه‌كه‌یه و قه‌ڵه‌مێكم هه‌یه بیست و هه‌شت شانۆگه‌ری و سی كتێبم پێی نوسیووه، ئه‌وه سه‌وڵه‌جانی مه‌لیكی منه، شانۆكه‌م ته‌خت و پله و پایه‌ی منه، ئه‌وه به‌گه‌وره‌تر ده‌بینم له‌عه‌رشی مه‌لیك و سه‌ركرده‌كان، گه‌ر له‌و دنیا جارێكی تریش زیندووببمه‌وه، دیسانه‌وه بۆ ته‌خته‌ی شانۆكه‌م ده‌گه‌ڕێمه‌وه".
ئه‌و له‌پشتگیركردنی هونه‌رمه‌ندان ئاماژه‌ی به‌رۆڵی كاریگه‌ری نێچیرڤان بارزانی كرد، ئه‌حمه‌د سالار نموونه بۆ قسه‌كه‌ی خۆیشی دهێنێته‌وه و ده‌ڵێت "جارێك كاك نێچیرڤان بانگی كردم و له‌و دانیشتنه ئیمزای دابه‌شكردنی 700 پارچه زه‌وی به‌سه‌ر هونه‌رمه‌ندان كرد، ئه‌وكات ئێمه سه‌ندیكا بووین و هێشتا له‌گه‌ڵ برایانی یه‌كێتیی هونه‌رمه‌ندان یه‌كمان نه‌گرتبۆوه، كه پێنج سه‌ندیكا به‌قه‌د ئێمه زه‌ویان وه‌رنه‌گرتبوو، ئه‌وكاته من وه‌ك نه‌قیبی سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندان پیكابی سه‌ندیكام لابوو، گوتی: چۆن ده‌بی تۆ پیكابت لابێت!! ئێمه‌ی كورد چه‌ند ئه‌حمه‌د سالارمان هه‌یه؟ هه‌ر یه‌ك ئه‌حمه‌د سالارمان هه‌یه، هه‌ر ئێستا ئه‌و ئۆتۆمبێله بگۆڕه.. هه‌ندی پاره‌ی بۆ ناردم و په‌تڕۆڵێكم پێكڕی". ئه‌و هونه‌رمه‌نده باسی له‌په‌یوه‌ندی نێوان خۆی و نێچیرڤان بارزانی كرد، وه‌ك ئاماژه‌ی بۆ ده‌كات، هه‌ر نووسینێكی شه‌خسی خۆی چووبێته لای نێچیرڤان بارزانی ره‌تی نه‌كردۆته‌وه، ده‌شڵی "زۆر جار كه چوومه‌ته لای قسه‌ی خۆش و سوعبه‌تی سلێمانیانه‌شی له‌گه‌ڵ كردووم"، هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د سالار ئاشكراشی كرد، كه نێچیرڤان بارزانی یه‌كێك بووه له‌و كه‌سانه‌ی له‌ناو پارتیدا زۆر پشتگیری لێكردووه و له‌لایه‌ن ئه‌ویشه‌وه بۆ وه‌زیر كاندید كرابوو، گوتیشی "له‌یه‌كه‌م كابینه‌دا جه‌نابی كاك نێچیرڤان بارزانی، كه یه‌كێكه له‌وانه‌ی زۆر له‌من نزیكه، بانگی كردم و پێی‌گوتم: تۆ كاندیدی منی بۆ وه‌زیری رۆشنبیری، دوایی ئه‌و وه‌زاره‌ته به‌ر پارتی نه‌كه‌وت، بانگی كردمه‌وه و گوتی: ئێستاش وه‌زیریه‌كه‌ش فیفتی به‌فیفتییه، واتا تۆش لای ئێمه وه‌زیری، شێركۆ بێكه‌س بووه وه‌زیری رۆشنبیری و منیش نائیب وه‌زیر، من تائێستا فه‌رمانه‌كه‌م وایه كه نائیب نوسرابوو، دوایی وشه‌ی نائیبیان گۆڕی به‌وه‌كیل، نازانم چ یاسایه‌ك رێگه‌ی پێدان نائیب بكه‌ن به‌وه‌كیل، هه‌ر ئه‌ویش پێشتر فه‌رمانێكی ده‌ركرد و منی كرده به‌رپرسی ته‌له‌ڤزیۆنی پارتی له‌سلێمانی، له‌هه‌مان كاتدا هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێكی پێدابووم، ئه‌وه‌نده بڕوای به‌من هه‌بووه، بۆ ئه‌ندام په‌رله‌مانیه‌كه‌شم من خۆم داوام نووسی بوو، به‌ڵام یه‌كێك له‌وانه‌ی پشتگیری كردم، كاك نێچیرڤان بوو، من لێره‌وه سوپاسی ده‌كه‌م، كه ئه‌وه‌نده متمانه‌ی به‌من هه‌بووه"، ئه‌حمه‌د سالاری هونه‌رمه‌ند سه‌رده‌می ئه‌ندام په‌رله‌مانیه‌كه‌ی خۆی به‌شێخی عه‌شیره‌ت ناوده‌بات و گوتی "كاك نێچیرڤان به‌كه‌سانی خۆی گوتبوو، هه‌ركاتیك ئه‌حمه‌د سالار دێته لام، له‌رووم نایه‌ت پێی بڵێم پێویستت به‌چ شتێك هه‌یه؟ ئێوه پێی بڵێن، جا به‌پێی بارودۆخی ئه‌وكاته ژماره‌یه‌كی زۆر پاسه‌وانم هه‌بوو، پێیان گوتم ئه‌وه كاك نێچرڤان ده‌ڵی پێویستت به‌هیچ شێتك نییه؟ منیش پێم گوتن: وه‌ڵڵاهی كاكه گیان بی ئه‌وه‌ی خۆم بزانم، بوومه‌ته شێخی عه‌شیره‌ت، ئه‌وه‌تا چل كه‌سم به‌دواوه‌یه، ئه‌گه‌ر بتوانن شتێك بۆ ئه‌وانه بكه‌ن.. هه‌رئه‌وه‌نده‌م زانی یه‌ك لۆریه زه‌خیره‌یان له‌گه‌ڵ هه‌ندی تفه‌نگ باركرد، ئه‌وه‌ی تفه‌نگی نه‌بوو وه‌ریگرت، هه‌ر ماڵێكیشان فه‌رده‌یه‌ك له‌ئارد و برنج و شه‌كر و رۆنیان به‌ركه‌وت".
ئه‌حمه‌د سالار دێته‌سه‌ر باسكردنی سه‌رده‌مه ناخۆشه‌كانی خۆی و ئاماژه‌ی كرد، جارێك هه‌وڵی كوشتنی دراوه و دوو جاریش ماڵی تاڵانكراوه، ئاواش ده‌یگێڕێته‌وه و ده‌ڵی "له‌ساڵی 1989 دوو كه‌س له‌پێش ماڵه‌كه‌ی خۆم له‌سلێمانی ته‌قه‌یان لێكردم و هه‌ردووكیان ده‌مانچه‌كانیان هیچی نه‌ته‌قی، دوایی ئاشكرا بوو، كه ئه‌وان سه‌ر به‌لایه‌نێكی ئیسلامی بوون، ئه‌وكاته‌ش كۆمه‌ڵی رۆشنبیر له‌سلێمانی كوژران، وه‌ك كاكه‌ی فه‌لاح، ره‌ئووف زوخدی، مامۆستا عومه‌ر، مه‌حمود خاسی، هه‌روه‌ها مامۆستا كه‌ریم زه‌ند بریندار كرا، دووجاریش ماڵم تاڵان كرا، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی خه‌می من بوو، كۆمه‌ڵێك ده‌ستنووس و كتێبی زۆر باشی تێداچوو". هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د سالار ده‌ڵی، له‌ساڵی (1982) ـه‌وه په‌یوه‌ندیم به‌پارتی كردووه و شانازیش به‌پارتیبوونی خۆم ده‌كه‌م، به‌ڵام هیچكام له‌كاره هونه‌رییه‌كانم بۆنی حیزبایه‌تی لی نه‌هاتووه، ده‌شڵی "به‌ڵام به‌داخه‌وه كۆمه‌ڵێك كه‌س له‌ناو یه‌كێتی هه‌بوون، نه‌یارم بوون و كێشه‌یان بۆ دروست ده‌كردم، وایان له‌یه‌كێتی گه‌یاندبوو، كه من یه‌كێكم له‌ته‌ره‌فێكی دژ به‌وان، زۆر كه‌سیش له‌ناو یه‌كێتی هه‌وڵیاندا بڕوخێم و به‌لای به‌عسدا بڕۆم، هه‌موو هه‌فته‌یه‌ك بانگ ده‌كرام و هه‌موو شانۆگه‌ریه‌كم كێشه‌ی بۆ دروست ده‌كردم".
سالار 18 ساڵه له‌هه‌ولێر نیشته‌جێیه، به‌شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ هه‌ولێر تێكه‌ڵ بووه، وه‌ك خۆی ده‌ڵی منداڵه‌كانم به‌له‌هجه‌ی هه‌ولێر قسه ده‌كه‌ن، به‌ڵام نه‌شیارده‌وه هه‌ندی له‌هونه‌رمه‌ندانی ئه‌و شاره به‌چاوێكی بێگانه سه‌یری ده‌كه‌ن و له‌بۆنه‌كانی رێزلێنانیش ناوه‌كه‌ی ئه‌و لاده‌به‌ن، وه‌ك گوتی "هه‌ندی له‌هونه‌رمه‌ندانی هه‌ولێر واتێگه‌یشتوون، ده‌ستم به‌سه‌ر موڵكی ئه‌واندا گرتووه، زۆرجار بۆنه‌یه‌كی رێزلێنان هه‌یه‌ن ناوی من لاده‌بن، من 18 ساڵه لێره‌م و هیچ رۆژێك رێزم لی نه‌نراوه، كه له‌پێش زۆر خه‌ڵكه‌وه‌م له‌ئاستی كوردستان، له‌سلێمانیش ده‌ڵێن ئه‌و كابرایه پارتییه و با بڕواته لای پارتی"، ئه‌و هونه‌رمه‌نده ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، منداڵه‌كانی خوێندنیان له‌هه‌ولێره و خێزانه‌كه‌شی له‌هه‌لێر وه‌زیفه‌داره، هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌شه چوونه‌وه‌ی بۆ سلێمانی سه‌خته، له‌باره‌ی موڵكی خۆیشی له‌سلێمانی سالار گوتی، "سه‌رده‌مێك له‌ترسی تاڵانكردن، به‌په‌له خانووه‌كه‌ی سلێمانیم فرۆشت و له‌هه‌ولێر خانووم پێكڕی".
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
