ترسان یاخود شه‌رم كردنی له چاوپێكه‌وتنی رۆژنامه‌وانی و راكردن له‌به‌ر زوومی كامێرا‌كان به بیانووی شه‌رم و ترسه‌وه بووه‌ته خوێك و له‌نێو تاكی ئێمه‌دا بڵاوبۆته‌وه، ئه‌گینا ده‌ربڕینی بیر و را و بۆچوون یاخود ره‌خنه‌گرتن و به‌ده‌نگه‌وه‌هاتن له‌سه‌ر ماف و داواكاریه‌كان له رێی میدیاكانه‌وه نه هیچ ترسێك و نه هیچ شه‌رمێكی تێدایه، جا بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر له هۆكاره‌كه‌ی بزانین و بزانین سه‌رچاوه‌ی ئه‌م ترس و شه‌رمه له چیه‌وه هاتووه و كێن ئه‌وانه‌ی ده‌ترسن و شه‌رم ده‌كه‌ن له چاوپێكه‌وتنی رۆژنامه‌وانی و زوومی كامێرا‌كان ئه‌م ریپۆرتاژه‌مان سازداوه به هیواین مایه‌ی سوودبینینی هه‌موو لایه‌ك بێت:
ــــــــــــــ ریپۆرتاژ / سه‌روه‌ت محه‌مه‌د ره‌حمان/ به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینی گۆڤاری ئێوه ـــــــــــــــ
رزگار مه‌حمود خالانی: به‌رپرسی كارگێری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی شاره‌وانی پێنج: سه‌ره‌تا به‌خێرهاتنتان ده‌كه‌م و ده‌ست خۆشیتان لی ده‌كه‌م بۆ ئه‌م ریپۆرتاژه، كارێكی جوانتان هه‌ڵبژاردوه، بێگومان ترسان له چاوی كامیرا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چه‌ند هۆیه‌ك كه كۆمه‌ڵگا به‌رپرسه له‌م هۆكاره، ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌م ژینگه‌ی تیایدا په‌روه‌رده كراوین له‌سه‌ر ئه‌م جۆره كارانه رانه‌هاتووین، هه‌روه‌ها ترسان له ده‌وروپشت خۆی نه‌وه‌ك به شێوه‌یه‌كی تر باسی بكه‌ن تووشی لێپێچینه‌وه ببێت یاخود تووشی گله‌یی ببێته‌وه له ناو خه‌ڵك، پێویسته هۆشیار كردنه‌وه‌ی له‌لایه‌ن دایك و باوك و ده‌وروبه‌ر له سه‌ره‌تای ده‌ست پێكردنی منداڵیه‌وه به شێوه‌یه‌كی رێك‌وپێك په‌روه‌رده بكرێت، بۆ نموونه زۆربه‌ی منداڵان له شه‌و ده‌ترسن ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نه‌بوونی هۆشیاری خێزان و فێرنه‌كردن كه چۆن ئه‌وه گۆڕانێكی گه‌ردوونیه، كه چۆن زه‌وی ده‌سوڕێته‌وه به ده‌وری خۆردا تاوه‌كو ئه‌م جۆره شتانه به ئاسایی بێته به‌رچاویان. هه‌روه‌ها چه‌ندین هۆكاری تر هه‌یه كه فه‌رمانبه‌ران یاخود قوتابی... هتد، له چاوی كامیراو مایكی رۆژنامه‌نووسان بترسێن، یه‌كه‌م جار بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێنمه‌وه، ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و كه‌سه كچ بێت له‌وه ده‌ترسێت كاتێك له رۆژنامه یاخود گۆڤارێك وێنه‌ی بڵاوبێته‌وه، هه‌روه‌ها له لایه‌ن هاورێكان و خێزانه‌كه‌ی تووشی توانج و ته‌شه‌نه‌بێت كاتێك وه‌ڵامی ته‌واوی لانه‌بووه، دووه‌م: ئه‌و رۆژنامه‌نووسه‌ی كه پرسارێك له فه‌رمانبه‌رێك یاخود كه‌سێك ده‌كات، ئه‌و فه‌رمانبه‌ره یاخود ئه‌و كه‌سه توانای ئه‌وه‌ی نه‌بێت وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره بكاته‌وه، بۆیه ده‌ترسێت راده‌كات له چاوی كامیرا.
هێرش زاهیر ئه‌حمه‌د" فه‌رمانبه‌ر له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی شاره‌وانی پێنج گووتی: پێشه‌كی به‌خێرهاتنی گۆڤاره‌كه‌تان ده‌كه‌م سه‌باره‌ت به پرسیاره‌كه‌تان من وه‌كو فه‌رمانبه‌رێك هۆكاره‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێنمه‌وه بۆ ئه‌م هۆیانه كه ئه‌و كه‌سه‌ی یاخود بڵێم ئه‌و فه‌رمانبه‌ره‌ی كه چاوپێكه‌وتنی له‌كه‌ڵ ده‌كرێت له كاتی قسه‌كردن بشڵه‌ژی و هه‌ڵه‌یه‌ك بكات، هه‌روه‌ها هۆكاره‌كه‌ی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ شه‌رم كردن و ترسان له چاوی كامیره‌كان و هۆكاری دووه‌میش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ داب و نه‌ریتی كۆمه‌ڵگا كه ئه‌و كه‌سه‌ی چاوپێكه‌وتن ده‌كات دواتر تووشی توانج بێت له‌لایه‌ن كه‌سه نزیكه‌كانی یان هاوڕێكانی و هۆكاری سێیه‌میش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ لاوازی توانای ده‌ربڕینی كه‌سی قسه‌كه‌ر.
سیروان حه‌وێز" ئه‌ندازیار له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی شاره‌وانی پێنج: سه‌ره‌تا به خێرهاتنی گۆڤاره‌كه‌تان ده‌كه‌م بابه‌تێكی جوانه، به‌ڕای من ئه‌م كاره زیاتر لای چینی ئافره‌تان هه‌یه، به هۆی ئه‌وه‌ی كه حه‌ز ناكه‌ن وێنه‌یان له راگه‌یاندنه‌كان ده‌ربچی دیاره ئه‌مه‌شی زیاتر له كۆمه‌ڵگای كوردی باوه، به هۆی بوونی هه‌ندی داب و نه‌ریتی عه‌شایه‌ری یان به هۆی ئه‌وه‌ی كه هه‌ندی له فه‌رمانبه‌ران حه‌ز ناكه‌ن وته‌كانیان بڵاو ببێته‌وه له ترسی ئه‌وه‌ی هاوڕێكانیان هه‌ندێكی تریش له وانه‌یه به هۆی ئه‌وه بێت كه ناوێری قسه له‌سه‌ر بابه‌تێك بكه‌ن كه به‌ڕای خۆیان مافی ئه‌وه‌یان نیه قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ن یاخود ئه‌ترسن له‌وه‌ی كه قسه‌یه‌كی راست بكه‌ن و كاریگه‌ری هه‌بێت له‌سه‌ر كه‌سایه‌تیه‌كه‌ی له‌لایه‌ن به‌رپرسه‌كه‌ی یان به‌رێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌كه. له كۆتایی هیوادارم فه‌رمانبه‌ران بوێر ببن به‌رامبه‌ر به راستیه‌كان و له چاوی كامیراو مایكی رۆژنامه‌نووسانیش نه‌ترسن.
ئولفه‌ت خه‌لیل خالید" فه‌رمانبه‌ر له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی تۆمارگای خانووبه‌ره‌ی هه‌ولێر: ئه‌وه‌ی راستی بی داب و نه‌ریتی كۆمه‌ڵگاكه‌مان وابوو كه ئافره‌ت بێته سه‌ر شاشه‌ی كه‌نالێكی T. V یاخود له گۆڤارێك و رۆژنامه‌یه‌ك وێنه‌ی ده‌رچوو بوایه و قسه بكردوبوایه، ئه‌وه بۆ خانه‌واده‌كه‌ی به عه‌یب داده‌ندرا، به‌ڵام ئێستا ته‌قریبن ئه‌م شته كه‌م بۆته‌وه، هه‌روه‌ها جۆره شه‌رمێك له ئافره‌تان هه‌یه كه‌وا ده‌كات ئافره‌ت له شاشه و كامیرا و مایكی رۆژنامه‌نووسان خۆی دوور بخاته‌وه یاخود ئه‌و توانایه‌ی نییه له خودی ئافره‌ت كه بتوانێت به‌رامبه‌ر ئه‌و رۆژنامه‌نووسه قسه بكات و بیر‌و بۆچوونی خۆی ده‌رببڕێت.
ئاری عومه‌ر عه‌لی" فه‌رمانبه‌ر له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی تۆماركردنی خانووبه‌ره‌ی هه‌ولێر: ئه‌وه‌ی راستی بێت ترسان له چاوی كامیراو مایكی رۆژنامه‌نووسان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ داب و نه‌ریتی كۆمه‌ڵگا، ئه‌و ترسه‌ی كه له سه‌ره‌تای ته‌مه‌نی منداڵی‌دا جۆره توند‌و تیژیه‌ك له به‌رامه‌به‌ریدا به كاردێت و دواتریش قۆناغه‌كانی خوێندن كه هه‌ڵسوكه‌وتێكی سه‌ربازیانه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش واده‌كات كه تاك بڕوای به خۆی نه‌بی له رووبه‌روبوونه‌وه‌ی كامیراو ته‌نانه‌ت كه كۆڕ‌و كۆبونه‌وه‌كاندا و له ناو خه‌ڵكیدا ئه‌و توانایه‌ی نه‌بێت كفتوگۆ بكات و ئه‌و باوه‌ڕبه‌خۆ بونه‌ی له ده‌ست بدات، هه‌مووكات شه‌رم له‌وه ده‌كات نه‌وه‌ك هه‌ڵه‌یه‌ك بكات له كاتی كفتوگۆو دیمانه‌كانیشدا، بۆیه زیاتر خۆی دووره په‌رێز ده‌گرێت له لایه‌كی تریش ترسی كامیرا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ عه‌یب بوون زۆر كه‌س ئه‌و توانایه‌ی هه‌یه له به‌رده‌م كامیرا بوه‌ستی له زمانی پاراوه، به‌ڵام له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ك بێت پێی وایه گه‌ر له شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆن به دیار كه‌وی ده‌بێته عه‌یب.
ساهیره قادر" فه‌رمانبه‌ر له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی تۆماركردنی خانووبه‌ره‌ی هه‌ولێر: سه‌ره‌تا سوپاس بۆ ورژاندنی ئه‌م بابه‌ته، من وه‌كو فه‌رمانبه‌رێك به بیروڕای من زیاتر ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه كاتێك ئه‌و رۆژنامه‌نووسه به موفاجئی له خه‌یاڵدا نه‌بێت، بۆ وه‌ڵام دانه‌وه‌ی ئه‌و پرسیاره كه لێی كراوه، بۆیه خۆی ده‌دزێته‌وه له چاوی كامیرا، وای پێ باشتره نه‌وه‌ك شتێكی واباس بكات كه ته‌واو مافی بابه‌ته‌كه نه‌دات، لایه‌نێكی تر هه‌یه كه ئافره‌تان زیاتر خۆیان ده‌دزنه‌وه له چاوی كامێرا‌كان ئه‌مه‌ش به هۆی لایه‌نه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كه‌یه، چونكه زۆربه‌ی زۆری خێزانه‌كان حه‌ز ناكه‌ن كچانیان له شاشه ده‌ركه‌ون، بۆیه من به چاكی ده‌زانم ئه‌گه‌ر رۆژنامه‌نووسانمان كاتێك ده‌چنه به‌رامبه‌ر هه‌ر كه‌سێك بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌كانیان با سه‌ره‌تا چه‌ند روونكردنه‌وه‌یه‌ك پێشكه‌ش بكه‌ن به‌و كه‌سه و زیاتر پرسیاره‌كه‌ی بۆ روون بكه‌نه‌وه‌و دواتر به‌راسته‌خۆی بیدوێنن دووباره سوپاسی گۆڤاره‌كه‌تان ده‌كه‌م.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
