پ: ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كان و پێكهێنانی ئیتلافی لیسته كوردستانییه‌كان به كوێ گه‌یشتووه؟
و: له‌لایه‌ن لیژنه‌ی چوارلیسته براوه‌كانه‌وه راپۆرتێك ئاماده كراوه كه له‌هه‌ر دوو راپۆرتی سه‌رۆكی هه‌رێم و یه‌كگرتووی و ئیسلامی پێكهاتووه، سیغه‌ی كۆتایی ئاماده كراوه كه بریتییه له‌به‌رنامه‌و كار وداواكانی كورد. هه‌روه‌ها له كۆبوونه‌وه‌ی داهاتوودا په‌یڕه‌وو پرۆگرامێك ده‌نووسین بۆ ئیتلافی لیسته كوردستانیه‌كان كه به‌گوێره‌ی ئه‌و په‌یڕه‌وو پرۆگرامه له‌ماوه‌ی چوار ساڵی داهاتوو له‌به‌غدا پێكه‌وه كاربكه‌ین.
پ: ئایا ته‌وه‌ره سه‌ره‌كییه‌كان دیاری كراوون، وه له‌سه‌ر چی بنه‌مایه‌ك بڕیاره‌كان ده‌رده‌كه‌ن و چی كاتێك ئیتلافه‌كه هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه؟
و: ئێمه ئه‌وه‌لیاته‌كانم دیاری كردووه، كه ئه‌و پۆست و ئیمتیازاتانه‌ی ئستیحقاقی هه‌ڵبژاردنی چوار لسته‌كه‌ی، چیه. هه‌روه‌ها هێڵه سوره‌كانمان دیاری كردووه كه ئه‌و ئیتلافه نابێت ته‌جاوزی بكات له‌كاتی گفتوگۆ كردن له‌گه‌ڵ هه‌ر لیستێكی تر له‌به‌غدا. ئێمه به‌ته‌وافوق بڕیاره‌كان وه‌رده‌گرین له‌ناوخۆماندا، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به‌زۆرینه‌و كه‌مینه‌ش بێت ئێمه لیسته‌كانی ئۆپۆزسیۆن سێ كه‌سین و یه‌كێتی و پارتی دوو كه‌سن، هه‌ر ئێمه براوه ده‌بین. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش دیاری ده‌كه‌ین كه له‌چی كاتێكدا ئه‌و ئیتلافه هه‌ڵده‌وه‌شیته‌وه.
پ: پۆسته‌كان چۆن دابه‌ش ده‌كرێن؟ ئایا باسی ورده‌كارییه‌كان كراوه؟
و: به‌شێوه‌یه‌كی مه‌بده‌ئی باسی دابه‌شكردنی پۆسته‌كان كراوه، كه هه‌ر لیستێك به‌گوێره‌ی قه‌باره‌ی خۆی پۆستی له‌به‌غدا پێبدرێت، به‌ڵام ورده‌كارییه‌كان باس نه‌كراون.
پ: سه‌رۆكی ئیتلافه‌كه كی ده‌بێت، ئایا له‌سه‌ر ئه‌م خاڵه رێككه‌وتون؟
و: باسی ئه‌وه‌مان كردووه كه‌هه‌ر به‌پرسیارێتییه‌ك له‌ناو ئیتلافه‌كه‌دا به‌شێویه‌كی ده‌وری بێت بۆ هه‌ر چوار لسسته‌كه.
پ: ئیتلافی لیسته كوردستانییه‌كان، ده‌یه‌وێ له‌گه‌ڵ كام لیستی عێراقی هاوپه‌یمانی بكات، یاخود هێڵی سوورتان بۆ هیچ لیستێك داناوه؟
و: تائێستا بڕیارمان نه‌داوه له‌گه‌ڵ كامه لیستی عه‌ره‌بی هاوپه‌یمانێتی بكه‌ین، هه‌ر لیستێك به‌رنامه‌و داواكارییه‌كانی ئێمه جێبه‌جێ بكات ئێمه هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین. ئێمه هێڵی سوورمان بۆ لیسته‌كانی عه‌ره‌بی دانه‌ناوه. ته‌نانه‌ت ئیمه وه‌كو ئیتلافی لیسته كوردستانیه‌كان هیلی سورمان له‌سه‌ر هیچ پاڵێوراویك نییه بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق.
پ: باس له‌وه ده‌كه‌ن كه لیستی گۆڕان رازی نیه به‌كاندید كردنه‌وه‌ی مام جه‌لال یۆ سه‌رۆك كۆماری عێراق، هه‌روه‌ها داوای جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق یان داوای پۆستێكی سیادییان كردووه، ئه‌م قسانه تاچه‌ند راستن؟
و: بۆ مه‌سه‌له‌ی لیستی گۆڕان، ده‌توانن ئه‌و پریارانه له خۆیان به‌كه‌ن. به‌ڵام ئێمه وه‌كو یه‌كگرتووی ئیسلامی، پێمان باشه مام جه‌لال ببێته‌وه به‌سه‌رۆك كۆماری عێراق، چونكه كورد مافی خۆیه‌تی یه‌كێك له‌و سێ پۆسته سیادیه‌ی عێراق وه‌ربگرێت.
پ: باس له‌وه ده‌كرێت كه ساردی و ئاڵۆزییه‌ك هه‌یه له‌پێوه‌ندییه‌كانی نێوان یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵی ئیسلامی؟ ئایا وایه؟
و: بێگومان ساردییه‌ك له پێوه‌ندییه‌كاندا هه‌یه.
پ: باس له‌وه ده‌كرێت كه مامۆستا عه‌لی باپیر، ویستوویه‌تی سه‌ردانی یه‌كگرتووی ئیسلامی بكات، به‌ڵام مامۆستا سه‌لاحه‌دین محه‌مه‌د، ئاماده نه‌بووه پێشوازی لێ بكات، تاداوای لێبوردن له یه‌كگرتوو ده‌كات، له‌سه‌ر ئه‌و قسه‌یه‌ی كه له كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن وتبووی (ئێمه وه‌كو برایانی یه‌كگرتوو، ئیسلامی بوونی خۆمان پێ شه‌رم نییه) ؟
و: لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌نێوان هه‌ردوو لادا هه‌یه كه‌هه‌ڵده‌ستی به‌رێكخستنی پێوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو لامان، ئه‌و لیژنه‌یه سه‌ردانه‌كانی هه‌ردوولا رێكده‌خات، ده‌كرێت له ئه‌وان بپرسیت. به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه ساردییه‌ك له‌پیوه‌ندیه‌كانی نێوان یه‌كگرتوو كۆمه‌ڵی ئیسلامی‌دا هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و لێدوانانه‌ی له‌كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن دراوه.
پ: ئیتلافی لیسته كوردستانییه‌كان، له‌سه‌ر بنه‌مای كورسی، یان له‌سه‌ر بنه‌مای نه‌ته‌وه، دانووسان له‌گه‌ڵ لیسته براوه‌كانی عه‌ره‌ب ده‌كات؟
و: له‌سه‌ر هه‌ردوو بنه‌ماكه ده‌بێت، هه‌ندێك ماف و ئیمتیازات كه ئیتیحقاقی هه‌ڵبژاردنی هه‌ر چوار لیسته‌كه‌یه داوای ده‌كه‌ین و به‌مافی خۆمانی ده‌زانین. هه‌ندێك بابه‌تی تر هه‌ن كه‌وه‌كو ئیتیحقاقی نه‌ته‌وه‌یی داوای ده‌كه‌ین، چونكه دوو نه‌ته‌وه‌ی سه‌ره‌كی له‌عێرقدا هه‌ن كه ئه‌ویش كورد و عه‌ره‌به. به‌هه‌ر دوو پێوه‌ره‌كه ئێمه داوای مافی خۆمان ده‌كه‌ین.
پ: به‌رای جه‌نابتان، پێكهاته‌ی حكومه‌تی داهاتووی عێراق چۆن ده‌بێت و له‌سه‌ر چی بنه‌مایه‌ك بونیاد ده‌نرێته‌وه؟
و: چه‌ند جۆرێك له‌حكومه‌ت هه‌یه، ئه‌ویش حكومه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی هه‌یه كه هه‌موو لیسته براوه‌كان به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن، ئێمه پێمان وایه كه‌ئه‌مجۆره حكومه‌ته له هه‌موو شێوازه‌كانی تر گونجاوتره بۆ ئێستای عێراق. هه‌روه‌ها حكومه‌تی زۆرینه‌و كه‌مینه هه‌یه، كه‌ئه‌مجۆره‌یان به‌دورده‌بینم چونكه هیچ لیستێك زۆرینه‌ی ره‌های نه‌هیناوه. حكومه‌تی ئیتلافیش هه‌یه كه چه‌ند لیستێكی گه‌وره یه‌كده‌گرن و حكومه‌ت پێكدێنن، و به‌شداری به‌لیسته‌كانی تر ناكه‌ن.
پ: ئه‌ولایه‌نه‌ی كه ئێوه ئیتلافی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر هاتوو پابه‌ند نه‌بوو به‌به‌لێنه‌كانییه‌وه، هه‌ڵوێستی ئیتلافی لیسته كوردستانییه‌كان چی ده‌بێت؟
و: ئیمه له‌سه‌ر به‌رنامه‌و پۆتۆكۆلێكی ئیمزا كرا‌و له حكومه‌ت به‌شدار ده‌بین و هاوپه‌یمانی ده‌به‌ستین، ئه‌گه‌ر هاتوو لایه‌نی به‌رامبه‌ر پابه‌ند نه‌بوو به‌و رێكه‌وتنه‌و به‌ڵێنه‌كنی نه‌برده‌سه‌ر، ئێمه هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كانی كشانه‌وه له‌حكومه‌ت و ستاندنه‌وه‌ی متمانه له‌حكومه‌ت و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و رێكه‌وتننامه‌یه‌مان له‌به‌رده‌م دایه كه‌له‌سه‌ری رێكه‌وتووین.
