ناحیه‌ی كه‌سنه‌زان كه سه‌ر به قه‌زای ده‌شتی هه‌ولێره‌و له ساڵی 2002 بڕیاری بوون به ناحیه‌ی بۆ ده‌رچووه‌و هه‌ردوو كۆمه‌ڵگه‌ی شاوه‌یس و مه‌لائۆمه‌ر و 28 گوند ده‌گرێته‌خۆی و 24 فه‌رمانگه‌ی حكومی تێدایه‌و ڕێژه‌ی دانیشتووانه‌كه‌ی نزیكه‌ی 62 هه‌زار كه‌س ده‌بێت.
به‌مه‌به‌ستی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی ئه‌م ناحیه‌یه له‌رووی كه‌موكوڕی و پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان و دیارده‌ی زێده‌ڕۆیی و به‌خێوكردنی ئاژه‌ڵ له نێو ماڵان و كه‌می ئاوه‌ڕۆ و نه‌بوونی كتیبخانه‌و... چه‌ند پرسێكی دیكه‌ش كه ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ستن به ژیانی خه‌ڵكییه‌وه، چاومان كه‌وت به به‌ڕێز "هێمن قادر فه‌قی عه‌بدوڵڵا" به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی كه‌سنه‌زان و ئه‌م دیمانه‌یه‌ی لێكه‌وته‌وه.
*زۆرینه‌ی خانووه‌كانی كه‌سنه‌زان تاپۆیان نییه، ته‌نانه‌ت ئه‌و زه‌ویانه‌ی كه تازه‌ش به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا دابه‌شكراون هه‌مان كێشه‌یان هه‌یه، بۆچی؟
ــ هه‌ندی له‌و خانووانه‌ی كه كاتی خۆی به‌شێوه‌ی زێده‌ڕۆیی دروستكراون هیچیان تاپۆیان نییه. هه‌روه‌ها هه‌ندێكیش له‌و گه‌ڕه‌كه تازانه‌ش كه له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه زه‌وییه‌كانیان دابه‌شكراون ئه‌مانیش تاپۆیان نییه‌و ته‌نیا كارتیان هه‌یه.
* كاتێك زه‌وی به‌سه‌ر خه‌ڵكیدا دابه‌ش ده‌كه‌ن، بۆچی راسته‌وخۆ تاپۆیان پێناده‌ن؟
ــ مه‌رج نییه هه‌ر كاتێك زه‌وی دابه‌شكرا تاپۆی له‌گه‌ڵدابێت، ئه‌و زه‌ویانه‌ی كه دابه‌شكراون تاراده‌یه‌ك ئه‌وه‌لیاتیان ته‌واو نه‌بووه‌و ئه‌مه‌ش له ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندایه‌و ئێمه ناتوانین هیچ جۆره سه‌رنجێكمان له‌م باره‌یه‌وه هه‌بێت. به‌ڵام له‌به‌رنامه‌ی حكومه‌تدایه كه ئه‌مساڵ له سنووری قه‌زای ده‌شتی هه‌ولێردا ته‌واوی ئه‌و زه‌وی و خانووانه‌ی كه تاپۆیان نییه، تاپۆیان بۆ دروست بكرێت.
*كه‌سنه‌زان ئاوه‌ڕۆی نییه‌و ئه‌مه‌ش خه‌ڵكی نیگه‌ران كردووه، له‌م باره‌یه‌وه چ پڕۆژه‌یه‌كتان به‌ده‌سته‌وه‌یه؟
ــ ڕاسته كه‌سنه‌زان ئاوه‌ڕۆی نییه، ئێمه داوامان كردووه له پلانی كاری شاره‌وانییه‌كانی هه‌ولێر، ئاوه‌ڕۆمان بۆ دروست بكه‌ن، هه‌روه‌ها داوای دروستكردنی شۆسته‌و شه‌قامه ناوخۆییه‌كانی كه‌سنه‌زانمان كردووه، ته‌نانه‌ت ئه‌م كه‌موكوڕیانه‌مان بۆ پارێزگای هه‌ولێریش به‌رزكردۆته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له پلانی ساڵانه‌ی خۆیاندا ئیشی له‌سه‌ر بكرێت.
*بۆچی تاوه‌كو ئێستاكه كه‌سنه‌زان پاركێكی گشتی نییه، ئێوه بۆ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه چیتان كردووه؟
ــ ئێستاكه كۆمپانیایه‌كی ئه‌هلی له گه‌ڕه‌كی كارێزان خه‌ریكی دروستكردنی شارێكی یارییه، به‌ڵام له‌ڕاستیدا له نێو گه‌ڕه‌كه‌كاندا پاركمان نییه‌و له‌به‌رنامه‌ی پارێزگای هه‌ولێردایه كه پارك بۆ كه‌سنه‌زان دروست بكرێت.
*ده‌توانیت پێم بڵێیت كه‌ی ئه‌و پاركه‌ی باسی ده‌كه‌یت دروست ده‌كرێت؟
ــ ناتواندرێت كاته‌كه‌ی به‌ته‌واوی ده‌ستنیشان بكه‌ین، به‌ڵام هه‌وڵده‌ده‌ین له ماوه‌یه‌كی نزیكدا ئیشی له‌سه‌ر بكه‌ین.
*بنكه ته‌ندروستییه‌كانی كه‌سنه‌زان قه‌ڵه‌باڵغییه‌كی زۆریان پێوه دیاره‌و ئه‌مه‌ش خه‌ڵكی بێزاركردووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بنكه ته‌ندروستییه‌كان ناتوانن وه‌كو پێویست داووده‌رمان بۆ خه‌ڵكی دابین بكه‌ن؟
ــ ئێمه له كه‌سنه‌زان بنكه‌ی ته‌ندروستی كه‌سنه‌زان و بنكه‌ی ته‌ندروستی تارینمان هه‌یه. بنكه‌ی ته‌ندروستی كه‌سنه‌زان له‌رووی دكتۆر و فه‌رمانبه‌ر و خزمه‌تگوزاره‌وه بڕواناكه‌م كه‌موكوڕیان هه‌بێت. به‌ڵام بنكه‌ی ته‌ندروستی تارین دكتۆری ددانی نییه. نه‌بوونی داووده‌رمانیش، ئه‌مه كێشه‌یه‌كی گشتییه‌و هه‌موو عێراق و كوردستانیش ئه‌م كێشه‌یه‌یان هه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هێشتاكه بڕواناكه‌م له ئاستێكی خراپدابێت كه نه‌توانن داووده‌رمان بۆ نه‌خۆش دابین بكه‌ن.
*ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌كرێت له كۆڵانه‌كاندا هه‌ر كه‌سه‌و به ئاره‌زووی خۆی چه‌ند مه‌ترێك له دیواره‌كه‌ی هێناوه‌ته پێشه‌وه، ئێوه چیتان كردووه بۆ بنبڕكردنی زێده‌ڕۆیی؟
ــ راسته زێده‌ڕۆیی هه‌یه، خه‌ڵكانێك هه‌ن دیوار‌یان هێناوه‌ته پێش و خانوو له‌سه‌ر ئاوه‌رۆ و زه‌وی خزمه‌تگوزاری گشتی دروستكراوه، ده‌توانین بڵێین دیارده‌ی زێده‌ڕۆیی مێژووه‌كه‌ی بۆ ساڵی هه‌شتاكان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌و ئێستاكه‌ش بۆته ئه‌مری واقیع به‌سه‌ر ناحیه‌ی كه‌سنه‌زاندا، به‌هۆی زێده‌ڕۆییه‌وه‌یه كه ناتواندرێت زێَراب دروست بكرێت و شه‌قامه‌كان نۆژه‌ن بكرێنه‌وه.
* جگه له زێده‌ڕۆیی خانوو و زه‌وی، له‌گه‌ڵ زێده‌ڕۆیی ئاو و كاره‌با چۆنن؟
ــ پرسیارێكی زۆر جوانه، منیش ده‌مه‌ویست ئاماژه‌ی پێبده‌م، به‌داخه‌وه هاوڵاتیان زێده‌ڕۆیی له به‌كارهێنانی كاره‌باو ئاودا ده‌كه‌ن. هه‌یه پێوه‌ری كاره‌بای نییه، یان له پشتی پێوه‌ره‌كه‌وه كاره‌بای به نایاسایی بۆ گیزه‌ر و سپلیت ڕاكێشاوه. بۆیه داواكارم هاوڵاتیان پابه‌ندی ڕێنماییه‌كانی فه‌رمانگه‌ی كاره‌بای كه‌سنه‌زانبن، چونكه زێده‌ڕۆیی كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی بۆ ئێمه دروستكردووه، هه‌فتانه تیمه‌كانی كاره‌با ده‌بی تۆڕه سه‌ره‌كییه‌كان چاك بكه‌نه‌وه كه به‌هۆی زۆری فشاره‌وه ده‌پچڕێن و محاویله‌كانیش به‌م هۆیه‌وه له‌كار ده‌كه‌ون.
داواكارم هاوڵاتیان چیتر زێده‌ڕۆیی له كاره‌باو ئاودا نه‌كه‌ن، ئه‌گینا ناچارین سزای یاسایی ئه‌و كه‌سانه بده‌ین كه پابه‌ندنابن به ڕێنماییه‌كانمان و به‌شێوه‌ی زێده‌ڕۆیی سوود له به‌كارهێنانی ئاو و كاره‌با وه‌رده‌گرن.
* زۆرێنه‌ی كۆڵانه‌كان شۆسته‌یان نییه، هۆكاری ئه‌مه بۆچی ده‌گه‌ڕێنیته‌وه؟
ــ به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌وا هه‌ندی گه‌ڕه‌ك خانووه‌كانیان به‌یه‌ك شێواز دروست نه‌كراون و زیاد له پێویست هاتوونه‌ته پێشه‌وه‌و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڕه‌چاوی نه‌خشه‌دانان نه‌كراوه، بۆیه‌ش ده‌بی ئه‌م زێده‌ڕۆییانه هه‌ڵبگیرێن و له‌به‌رنامه‌شماندایه چاره‌سه‌ری ئه‌م پرسه بكه‌ین و هه‌وڵی جوانكردنی كۆڵانه‌كان بده‌ین.
*دیارده‌ی دروستكردنی تاسه‌ی نایاسایی، به‌شێوه‌یه‌كی دیار به‌رچاو ده‌كه‌وێت، ئه‌مه‌یان بۆچی؟
ــ ئه‌وانه‌ی تۆ باسیان ده‌كه‌یت هه‌موویان ڕاستن، ئێمه تاوه‌كو ئێستاكه به‌رنامه‌مان بۆ لادانی ئه‌و تاسانه له‌به‌رده‌ستدانییه، چونكه ئێمه زیاتر بیر له فراوانكردنی شه‌قام و كۆڵانه‌كان ده‌كه‌ینه‌وه، ئه‌و كاته خۆی له خۆیدا راسته‌وخۆ تاسه‌كان هه‌ڵده‌گیرێن.
* ڕه‌نگه له ماوه‌ی ته‌نیا ڕۆژێكدا بتواندرێت ته‌واوی تاسه‌كان هه‌ڵبگیرێن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر چاوه‌ڕێی ئه‌نجامدانی پرۆژه‌كان بكرێت، بێگومان كاتێكی زۆری ده‌وێت، كه‌واته تاسه‌كان به‌رده‌وامیان ده‌بێت، بۆچی له‌ئێستاوه ده‌ست به تێكدانیان ناكه‌ن؟
ــ له‌وه‌ته‌ی من وه‌كو به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی كه‌سنه‌زان ده‌ست به‌كارم، هیچ كه‌سێك سكاڵای له دژی دروستكردنی تاسه‌كان نه‌كردووه.
* ئاخر هاوڵاتیان خۆیان دروستیان كردوون، چۆن سكاڵا ده‌كه‌ن؟
ــ ئه‌وه‌ی كه خۆی دروستی كردووه، به دڵنیاییه‌وه ته‌حامولی ده‌كات، ڕه‌نگه هه‌ندی كه‌سیش به‌م هۆیه‌وه بێزاربووبن، به‌ڵام زۆرجار ئێمه خۆمان له‌به‌رده‌م قوتابخانه‌و بنكه ته‌ندروستییه‌كاندا تاسه دروست ده‌كه‌ین.
* بۆچی تاوه‌كو ئێستاكه بنكه‌ی وه‌رزش و لاوانتان نییه‌و خه‌ڵكانێكی زۆریش داوای بنكه‌ی وه‌رزشی و لاوان ده‌كه‌ن له كه‌سنه‌زان؟
ــ به‌دڵنیاییه‌وه داواكراوه، منیش بۆ سه‌رووی خۆمم به‌رزكردۆته‌وه‌و داوای بنكه‌ی وه‌رزش و لاوانم كردووه، ته‌نانه‌ت داوام له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شاره‌وانییه‌كانی هه‌ولێر و پارێزگای هه‌ولێریش كردووه كه له پلانی ساڵانه‌ی خۆیاندا ئیش له‌سه‌ر دروستكردنی بنكه‌ی وه‌رزش و لاوان بكه‌ن.
*هه‌روه‌ها كتێبخانه‌ی گشتیش له كه‌سنه‌زان نییه، ئه‌ی هۆكاری نه‌بوونی كتێبخانه چییه؟
ــ ڕاسته كتێبخانه‌ی گشتیمان نییه، به‌ڵام ئێمه له سنووری كه‌سنه‌زان كێشه‌ی كه‌می قوتابخانه‌مان هه‌یه، زیاتر قوتابخانه به‌لای ئێمه‌وه پێویستتره، وه‌ك له كتێبخانه، تاوه‌كو كێشه‌ی قوتابخانه چاره‌سه‌ر نه‌كرێت، ڕه‌نگه نه‌توانین داوای كتێبخانه بكه‌ین.
*باسی كێشه‌ی قوتابخانه‌ت كرد، ده‌كرێت بزانین كه‌ی كێشه‌ی كه‌می قوتابخانه چاره‌سه‌ری بۆ ده‌دۆزرێته‌وه؟
ــ ئێستاكه له ناو كه‌سنه‌زان قوتابخانه‌یه‌كی 18 پۆلی له ته‌واوبووندایه، ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا چه‌ند پسپۆڕێكی كۆری له‌گه‌ڵ به‌ڕێز قائیمقامی قه‌زای ده‌شتی هه‌ولێر، سه‌ردانیان كردین و ئێمه‌ش شوێنمان بۆ دیاری كردوون بۆ ئه‌وه‌ی قوتابخانه‌ی لێ َدروست بكرێت، به‌ڵام ئه‌مه‌ش دیار نییه كه‌ی ده‌ست ده‌كرێت به‌جێبه‌جێكردنی.
* یه‌كێك له‌و دیارده ناشارستانی و زیانبه‌خشانه‌ی كه به‌زه‌قی به‌رچاو ده‌كه‌وێت، ئه‌ویش دیارده‌ی به‌خێوكردنی ئاژه‌ڵه له نێو ماڵان‌دا، ئێوه بۆ نه‌هێشتنی ئه‌م دیارده‌یه چ به‌رنامه‌یه‌كتان له‌به‌رده‌ستدایه؟
ــ به‌هۆی ئه‌وه‌ی كاتی خۆی مه‌یدانی ئاژه‌ڵان له كه‌سنه‌زان بووه، خه‌ڵكی ئێره‌ش زیاتر سه‌رقاڵی ئاژه‌ڵداری و قه‌سابی و بازرگانیكردن بوونه به ئاژه‌ڵ، بۆیه ئێستاكه دیارده‌ی ئاژه‌ڵداری هه‌یه، به‌ڵام ئێستاكه كه كه‌سنه‌زان بووه به ناحیه‌و نزیكی شاره، بۆیه له ئێستاكه‌دا دیارده‌یه‌كی ناشارستانییه‌و خه‌ڵكێكی زۆریش له‌م باره‌یه‌وه سكاڵایان هه‌یه‌و ئه‌م دیارده‌یه‌ش وه‌كو خولیایه‌كی خه‌ڵكی لێهاتووه‌و تائێستاكه به‌رده‌وامی هه‌یه. ماڵی وا هه‌یه ئاژه‌ڵ به‌خێو ده‌كه‌ن، ڕه‌نگه هیچ سوودی بۆیان نه‌بێت، ته‌نیا فێربوونێكه‌و ناتوانن وازی لێبهێنن.
ئاگادارمان كردوونه‌ته‌وه نابێت ئاژه‌ڵ له نێو ماڵان‌دا به‌خێو بكرێت، چونكه بۆته هۆی بێزاری زۆرێك له دانیشتووانی كه‌سنه‌زان و ته‌نانه‌ت له نێو بازاریش ئه‌م دیارده ناشیرینه به‌رچاو ده‌كه‌وێت، ئه‌مه‌ش زیانی بۆ گشت خه‌ڵكی هه‌یه‌و داواكارین كه چیتر خه‌ڵكی ئاژه‌ڵ له نێو كۆڵانه‌كاندا به‌خێو نه‌كه‌ن، ئه‌گینا سزای ئه‌و كه‌سانه ده‌ده‌ین كه سه‌رپێچی ده‌كه‌ن، چونكه له‌به‌رنامه‌ماندایه به‌م نزیكانه دیارده‌ی به‌خێوكردنی ئاژه‌ڵ به‌یه‌كجاری له نێو كه‌سنه‌زان نه‌هێڵین.
