
ده‌شنی: ئه‌گه‌ر بمه‌وی به‌یانی دێمه‌وه سه‌ر شاشه‌ی كۆڕه‌ك و جوانترین به‌رنامه پێشكه‌ش ده‌كه‌م" له سلێمانی بی رێكلامكردن 2500 كه‌س هاتنه كۆنسێرته‌كه‌مان"
چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه ده‌شنی ئه‌لبوومی (هۆم شیك واوا) ـی خۆی خستۆته بازاڕه‌وه و ئه‌مجاره‌یان ده‌یه‌وی به گۆرانی (هۆم شیك واوا) تواناكانی تری خۆی ده‌ربخات، به‌شێوه‌یه‌ك كه له میدیای كوردییه‌وه بپه‌ڕێته‌وه بۆ میدیای عه‌ره‌بی و شانسی سه‌ركه‌وتنی تێدا تاقی ده‌كاته‌وه، هه‌رچه‌نده ئه‌و نیگه‌رانه له‌وه‌ی كه وه‌ك پێویست رێكلامی ئه‌لبوومه‌كه‌ی نه‌كراوه، به‌ڵام ده‌ڵێت "تائێستا ئه‌لبوومه‌كه‌م باش فرۆشراوه". له‌و دیمانه‌ی له‌گه‌ڵ (سڤیل) ـدا ده‌شنی باس له سه‌ركه‌وتنه‌كانی خۆی له بواری گۆرانی و پێشكه‌شكاریدا ده‌كات، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد چه‌ندین كچ له پێشكه‌شكاریدا ته‌قلیدی ئه‌و ده‌كه‌نه‌وه، گوتی "هه‌ر ئه‌ڤین ئاسۆ نییه ته‌قلیدم ده‌كاته‌وه، به‌ڵكو چه‌ند كچێكی تریش هه‌ن، ئه‌وه بۆ من جێگای شانازییه، كه به ده‌ركه‌وتنی من كچانی تر بێنه مه‌یدان".
به باسكردنی دووه‌م ئه‌لبوومی گۆرانی خۆی كه چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه له بازاڕدایه، ده‌ستی كرد به سه‌ره‌تای دیمانه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ (سڤیل) ـدا، كه پێیوایه له زۆر لاوه گۆڕانكاری دروستكردووه، گوتی "له‌و ئه‌لبوومه‌مدا ته‌جروبه‌ی زۆرترم هه‌بوو، له بواری هه‌ڵبژاردنی گۆرانی و ئه‌داكردن، هه‌روه‌ها ئه‌و ره‌خنانه‌ی له ئه‌لبوومی یه‌كه‌می مندا هه‌بوو، وایلێكردم هه‌نگاوێكی تر بێمه پێشه‌وه، ئه‌وه‌تا له‌و ئه‌لبوومه‌مدا گۆرانی هه‌ڵپه‌ڕكی و بادینی و تێكستی فۆلكلۆریشی تێدایه، گۆرانیم بۆ منداڵانیش گوتووه". ئه‌و باسی له‌كلیپی هۆم شیك واوا كرد، كه له پێكهاته‌ی ئه‌لبوومه‌كه‌ی یه‌كه‌م و دوا گۆرانییه، ئه‌و گۆرانییه لای ده‌شنی زۆر خۆشه‌ویسته، ده‌ڵی "نزیكه‌ی سی مانگه خه‌ریكی كلیپی (هۆم شیك واوا) ـم، زۆر زه‌حمه‌تم كێشا، هه‌تا بودجه‌ی كلیپه‌كه‌م دابینكرد، فادی حه‌دادی ده‌رهێنه‌ری به توانای عه‌ره‌ب زۆر هاوكاری كردم و له 50%ـی داشكاندنی بۆ كردم، له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌زانی وه‌زعی من چۆنه، له‌لایه‌كی تره‌وه من و مامۆستا هه‌ڵكه‌وتی زۆر خۆشده‌وی، هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ش نه‌متوانی داوای لێ بكه‌م، زوو كلیپه‌كه‌م ته‌واو بكات، چونكه كلیپه‌كه‌م دوو نوسخه‌یه، عه‌ره‌بی و كوردییه"، ده‌شنی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، له‌به‌ر كه‌ناڵی رۆتانا گۆرانی (هۆم شیك واوا) ـی به زمانی عه‌ره‌بی و كوردی تۆمار كرد، كه كلیپه عه‌ره‌بیه‌كه‌ی بۆ كه‌ناڵی رۆتانا ده‌بێت، كه ئه‌و كه‌ناڵه یه‌كێكه له پڕبینه‌رترین كه‌ناڵه عه‌ره‌بیه‌كان و باره‌گای سه‌ره‌كیان له وڵاتی لوبنانه. ده‌شنی ئه‌و كلیپه‌ی به سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنی خۆی له میدیای عه‌ره‌بی وه‌سف كرد و گوتی "وا هه‌ست ده‌كه‌م میدیای عه‌ره‌بی میدیایه‌كی گه‌وره و جوانه، حه‌ز ده‌كه‌م منیش شانسی خۆمی تێدا تاقی بكه‌مه‌وه، زۆر گرنكه من وه‌ك كچێكی كورد له میدیای عه‌ره‌بی بناسرێم و رۆژێك بێت له كه‌ناڵه عه‌ره‌بییه‌كان ده‌ربكه‌وم و بڵێم من كوردم، ئه‌وه بۆ ناوی پیرۆزی كوردستان كارێكی ئیجابییه"، هه‌روه‌ها ده‌شنی ده‌ڵێت "من وه‌ك یه‌كه‌م هونه‌رمه‌ندی كورد له كه‌ناڵی (BBC OLD) ده‌ركه‌وتم و به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌تی له‌گه‌ڵ مندا كرد، كه له مانگێكدا چوار جار په‌خشی كرد، كه به هه‌زاران كه‌سی ئه‌وروپی سه‌یری ده‌كات و گوتم كوردم، ئه‌وه بۆ ناوی كوردستان رێكلامێكی زۆر گه‌روره بوو". له 25/5/2010 ده‌شنی و لۆكه و میرا كۆنسێرتێكیان له شاری سلێمانی ئه‌نجام دا، كه له‌و شاره‌دا یه‌كه‌م كۆنسێرتی ئه‌وان بووه، ده‌شنی قه‌ره‌باڵغی كۆنسێرته‌كه به نموونه‌ی سه‌ركه‌وتنی خۆی له كوردستان ده‌هێنێته‌وه، ده‌ڵێت "له سلێمانی بی رێكلامكردن 2500 كه‌س بۆ كۆنسێرته‌كه‌ی من و لۆكه و میرا هاتن، له‌به‌رئه‌وه پێموایه سه‌ركه‌وتنمان به ده‌ست هێناوه، ده‌چم بۆ هه‌ر شوێنێك كه‌سێك نییه گۆرانی هێلاهۆپی له‌به‌ر نه‌بێت، له ئه‌وروپا ئه‌و هه‌موو خه‌ڵكه بۆ لام ده‌هاتن و ده‌یانگوت ئێمه گوی له گۆرانییه‌كانی تۆ ده‌گرین، له ئه‌وروپا منداڵی چوار ساڵه‌ی كورد كه زمانی كوردی نازانی، به‌ڵام گۆرانی هێلاهۆپ ده‌ڵێته‌وه".
ده‌شنی سیمبولی كه‌ناڵی كۆڕه‌كی پێشوو بوو، به‌ڵام ئێستا كلیپه‌كانی ئه‌و و هه‌موو ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی كه له‌ڕێگه‌ی هه‌ڵكه‌وت زاهیره‌وه هاتوونه‌ته مه‌یدان، سانسۆر كراون و په‌خش ناكرێن، له‌وباره‌یه‌وه ده‌شنی گوتی "په‌یوه‌ندیه‌كی زۆر باشم له‌گه‌ڵ كۆڕه‌ك تلیكۆم و كۆڕه‌ك موزیك هه‌یه، به‌ڵام ئه‌و ستافه‌ی ئێستا بۆ كه‌ناڵی كۆڕه‌ك كار ده‌كات، كه‌یفم پێیان نایی، ئه‌وان ده‌ستیان به دژایه‌تی من كرد، لاشم گرنگ نه‌بووه وه‌ڵامی ئه‌و كاره منداڵانیانه‌ی ئه‌وان بده‌مه‌وه، به‌ڵام رۆژێك له رۆژان بێمه‌وه سه‌ر شاشه و به‌رنامه جه‌ماوه‌رییه‌كه‌ی خۆم پێشكه‌ش بكه‌م، وه‌ڵامێكی هه‌موو ئه‌و عه‌قڵه بچووكانه ده‌ده‌مه‌وه، كه ده‌یانه‌وی له‌سه‌ر حیسابی من خۆیان بكه‌نه ناو". ده‌شنی ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌سه‌ر قسه‌كانی خۆی، كه ئه‌گه‌ر ئه‌و بیه‌وی هه‌ر له به‌یانییه‌وه ده‌توانی بگه‌ڕێته‌وه كه‌ناڵی كۆڕه‌ك و ده‌ستده‌كاته‌وه به‌به‌رنامه جه‌ماوه‌رییه‌كه‌ی خۆی، به‌ڵام ئه‌و بۆ نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی دوو هۆكار به سه‌ره‌كی ده‌زانی، ده‌شنی وه‌ك خۆی گوتی "ئه‌گه‌ر بمه‌وی هه‌ر به‌یانی دیه‌چمه‌وه سه‌ر شاشه‌ی كۆڕه‌ك و جوانترین به‌رنامه پێشكه‌ش ده‌كه‌م، كه تائێستا دووجار داوام لێكراوه، به‌ڵام یه‌كه‌م نامه‌وی له‌گه‌ڵ ئه‌و ستافه كار بكه‌م، دووه‌میش ده‌مه‌وی جاری بوه‌ستم و خۆم كۆبكه‌مه‌وه و به باشترین شێوه بێمه‌وه سه‌ر شاشه، كه نزیكه‌ی یه‌ك ساڵه به‌رنامه‌ی ده‌شنی شۆ ده‌نووسمه‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك كه به‌رنامه‌كه‌م بۆ ده ساڵ بمێنێته‌وه"، له‌ساڵی پاردا ده‌شنی خه‌ڵاتی باشترین پێشكه‌شكاری له‌لایه‌ن حكومه‌تی كوردستانه‌وه پێبه‌خشرا، له‌باره‌ی ئه‌و قسه‌ی كه خه‌ڵك ئه‌ڤین ئاسۆ به كۆپی ده‌شنی ده‌زانن و پێیان وایه ئه‌ڤین له‌پێشكه‌شكاریدا گاریگه‌ری ده‌شنێی به‌سه‌ره‌وه‌یه و لاسایی ده‌كاته‌وه، ده‌شنی ده‌ڵێت "ئه‌وه جێگای شانازی منه، له‌به‌رئه‌وه‌ی من یه‌كه‌م ئافره‌ت بووم، ده‌رگایه‌كی گه‌وره‌ی پێشكه‌شكاریم كرده‌وه هه‌م بۆ خۆم و هه‌میش بۆ ئه‌وانه‌ی دوای خۆشم، ده‌بێت زیاتر كار له‌و بواره‌دا بكه‌م و سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌تر تۆمار بكه‌م، به‌هۆی منه‌وه كچانی تریش له‌و بواره‌دا بێنه پێشه‌وه".
ئه‌و كچه گۆرانیبێژه دێته‌سه‌ر باسی هه‌ندی لایه‌نی تایبه‌تی خۆی و ئاماژه‌ی به‌وه كرد، حه‌ز به تێكه‌ڵبوونی خه‌ڵك ده‌كات و زۆرجاریش به ته‌كسی هاتوچۆی كردووه، به‌ڵام سایه‌ق ته‌كسیه‌ك ئه‌و موفاجه‌ئه‌یه ده‌قۆزێته‌وه و توانی فێڵ له‌ده‌شنی بكات، ئاواش ده‌یگێڕێته‌وه و ده‌ڵێت "یه‌كه‌مجارم كه سواری ته‌كسیی بووم، كه هاتمه خواره‌وه چل دۆلارم دایی و باقی نه‌دامه‌وه، منیش وامزانی ئێره‌ش وه‌ك ئه‌وروپایه، چونكه له ئه‌وروپا ته‌كسی زۆر گرانه، دواتر زانیم فێڵی لێكردووم، به‌ڵام ئێستا شاره‌زام و ناتوانن فێڵم لی بكه‌ن، یان سی هه‌زاره یان پێنج هه‌زاره". به‌ڵام ده‌شنی گله‌یی له چێشتخانه‌كانی كوردستان هه‌یه و گوتی "بۆ هه‌ر چێشتخانه‌یه‌ك بچیت، هه‌ر گۆشت و برنجی چه‌ور هه‌یه، ئه‌گه‌ر ئاگاداری خۆت نه‌بی تووشی قه‌ڵه‌وی ده‌بی، تكا له كچانی كوردستان ده‌كه‌م، هێنده گۆشت و برنج نه‌خۆن، با باریك و جوان بمێننه‌وه، ئافه‌رین بۆ ئه‌و كچانه‌ی تائێستا باریك و جوان ماونه‌ته‌وه". ده‌شنی خۆی به كچی مامۆستا هه‌ڵكه‌وت زاهیر وه‌سف كرد و له‌وباره‌یه‌شه‌وه ده‌ڵی، "به‌مامۆستا هه‌ڵكه‌وتم گوتووه، من كچی تۆم، له‌به‌رئه‌وه ناز و مه‌كری به‌سه‌ردا ده‌كه‌م، ئه‌ویش لێم تێده‌گا و هه‌رچی بڵێم ده‌ڵێ باش".

