
له‌دوای ئه‌وه‌ی كه عێراق ئازادكرا‌و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان یه‌كه مین حكومه‌تی كاتی‌یان له عێراق پێك هێنا ڕه‌وشی ئه‌منی عێراق ڕۆژله‌دوای ڕۆژ گرژی و ئاڵوزی و ناسه قامگیری به خووه بینی به‌هوێ شه‌ڕی تایفی و هێرشه تیرۆریستییه كان و نه بوونی پێداویستییه سه‌رتاتاییه كانی ژیان بۆ خه‌ڵكی عێراق و دابین نه‌كردنی ئاسایش بوێان، به‌لام له گه ڵ پێكیهێنانی حكومه تی عێراق و له پاش نوسینه‌وه‌ی ده ستوورو به‌رده‌وامبوونی لیست و قه‌واره سیاسیه‌كان ومه شق پێكردنی سوپای نوێی عێراق ڕه‌وشه به‌ره‌وهیوربوونه‌وه هه‌نگاوی ناوبه‌شێكی ئاسایشی عێراق كه‌وته‌ده ست هیزه مه شق پیكراوه‌كانی سوپای عێراقه‌وه له‌پاش واژووكردنی ڕیكه‌وتنناممه ستراتیژییه‌كه‌ی نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریكاوله‌یه‌كه‌م هه‌نگاودا ناوچه‌ی سه‌وز ڕاده ستی هێزه ئه منییه كانی عێراق كرایه‌وه كه به ڕای شیخ جه‌عفه‌ر مسته‌فای وه‌زیری پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه عێراق ئیستاخاوه‌نی سوپایه‌كی مه شق پیكراوه‌و ڕوژله دوای ڕوژ له‌گه شه‌كردندایه له‌گه‌ڵ هاتنی چه‌كی نوی بوناوسوپاكان به‌ڵام هێشتا پێم وایه زووه بوئه‌وه‌ی كه كه سوپای ئه‌مه ریكا له عێراق بكشیته‌وه‌و ئاسایشی عێراق بكه‌ویته ئه ستوی سوپای عێراقه‌وه له گه ڵ ئه‌وه یشدا پێویستمان به پشتگیری و پشتیوانی سوپای ئه مه ریكاو بوونی ئه مه ریكا هه یه له‌ناوچه كه له ڕووی مه شق و ڕاهینان و زیاتر شاره‌زاكردنی سوپای عێراق بو پاكسازی كردن له ناو ڕیزه كانی سوپای عێراق.
ماوه یه‌كی زوره كیشه یه‌كلای نه كراوه‌كانی نێوان هه‌ردووحكومه‌تی هه ریم و حكومه‌تی ناوه‌ند بووته باس و خواستی میدیاناوخویو جیهانییه كان و به چه‌ندین شیوازی جوراو جور لێكدانه‌وه‌و هه ڵسه‌نگاندنی بۆ ئه كریت به تایبه‌تی ئه‌و كێشانه ی كه له سه رناوچه كێشه له سه‌ره‌كانی وه‌كو كه‌ركوك و خانه‌قین و ناوچه دابڕاوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كه‌تاكو ئێستا نه‌گه‌ڕاونه ته‌وه سه‌رهه‌رێمی كوردستان باس ئه كرێت كه‌به‌ڕای به شێك له‌چاودیران و پسپوڕانی بیانی پیشبێنی شه‌ڕیكی ناوخویی لیئه كریت له‌پاش كشانه‌وه‌ی یه كجاری سوپای ئه‌مه‌ریكاله عێراق هه‌روه‌كو له ڕابردوویشدا هه‌ندیك له وناوچانه نائارامیه‌كی به‌رچاوی به خۆوه بینی به‌هوێ ئه‌وه‌ی كه‌چه‌ندیه‌كه‌یه‌كی سوپای عێراق ڕه‌وانه ی ئه‌و ناوچانه كرابوون وده‌سه‌ڵاتی سیاسی كوردستانیش ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی سوپای عێراقیان به پیشیلكاری له ده ستووروله‌قه‌ڵه‌مدا و هه‌ڵویستیكی توندیان له‌به‌رامبه‌رئه‌م پیشێلكارییه نواندله‌مباره‌یه یه شه‌وه وه‌زیری پیشمه‌رگه پیی وابوو كه ئه‌وكێشانه‌ی له‌به‌ینی هه‌ردووحكومه‌تی هه‌ریم وناوه‌ند هه یه پیویسته پیش گه‌ڕانه‌وه سوپای ئه‌مه‌ریكا له عێراق چاره سه‌ربكرێت دڵنیام له پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجامی باشی نابێت و ئه بی چاوه‌ڕوانی ڕووداوی زورخراپ بكه‌ین، هیوایشی خواست كه پێش گه‌ڕانه‌وه سوپای ئه‌مه‌ریكا ئه‌وكێشانه چاره سه‌ربكرێت به‌تایبه‌تی جی به‌جی كردنی مادده‌ی 140و كێشه‌ی پێشمه‌رگه‌و یاساكانی نه‌وت و غاز به پێی ده ستوورچاره‌سه‌ربكریت.
پێداگیری نوری مالكی سه‌روك وه‌زیرانی عێراق و هه‌ڵوێسته تاكڕه‌وه‌كانی وكارنه‌كردنی به به‌نده ده‌ستوورییه‌كان كه‌تیایدامافی سه‌رجه‌م گه‌لی عێراقی تیادا جێگیركراوه له‌كه‌ڵ بانگه شه كردنی بۆسه‌رجه‌م سه‌روك هۆزو عه‌شیه‌ته‌كانی عیراق و دامه‌زراندنی ئه‌نجومه‌نه‌كانی سه‌حووه‌و ئیسناد كه‌به‌ڕای زۆربه ی ده‌سه‌ڵاتدارانی سیاسی كوردله به‌غدا به‌جوریك له جاشایه‌تی لێكدانه‌وه‌ی بۆكراو به‌ڵام له‌نامه یه‌كیدا نوری مالكی روونكردنه‌وه یه‌كی ئاراسته‌ی سه‌رۆك كۆماری عیرَاق كرد‌و پیی وابوو ئه‌م ئه‌نجومه‌نانه به شێك له ده‌زگائه‌منییه كانی سوپای عێراق پێك ئه‌هێنن وڕوڵیكی به‌رچاویشیان ئه بیت له‌دابینكردنی ئه‌من و ئاسایشی عێراق سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵویستی سه‌رۆك كۆماری عێراق له‌م باره‌یه‌وه وه‌زیری پێشمه‌رگه بیئاگای خوی له هه‌لویستی مام جه‌لال ده‌ربری و به‌ڵام ئه‌كری دروست بوونی ئه‌و هێزانه یش له كاتێكدا بووبیت كه ڕه‌وشی ئاسایشی عێراق وزۆربه‌ی ناوچه‌كان باش نه بوون تیرۆرسیتان چه‌ندین بنكه‌وباره‌گایان هه بوو دواتر ئاسایشی ناوچه‌كه یان تێكدابوو دواتر سه‌حوه دروستكرا وه‌كو هێزێك بۆپشتیوانی كردن له‌سوپای عێراقی له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ناوچه‌كه تا ئیستیعابی یه‌كتری بكه‌ن به‌لام له ڕاستیدا ئه‌وانه به پێی ده ستوورنابن به‌به‌شێك له سوپای عێراقی به‌پێی ئه‌ومه‌رجانه‌ی كه هه‌یه ئه‌م هیزانه ناده ستوورین و نابی بلكیندرێن به سوپای عیراقییه‌وه.
له‌باره‌ی ڕه‌وانه‌كردنی چه‌ند یه‌كه‌یه‌كی سوپای عێراقی بۆناوچه كیشه له سه‌ره‌كان و سه‌یته‌ره‌كردنی ده سه‌ڵاتی كوردی له‌وناوچانه له رێگای چه‌ند لیژنه یه‌كی په‌یوه‌ندیدارو به‌سه‌رپه‌رشتی سه‌روكی هه‌رێم وپێك هێنانی سه‌یته‌ره‌یه‌كی هاوبه ش تاكێشه‌كان ئالۆزتر نه‌كه‌ن و بوونی ده‌سه‌ڵاتی كوردیش له‌وناوچانه به‌لاوازی نه بینیرێن وه‌زیری پێشمه‌رگه ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه به‌م دوواییانه وپاش كومه‌لێك دانیشتن له رێگای لیژنه په‌یوه‌ندیداره‌كانی وه‌زاری و جه‌نابی كاك مه سعود وپه‌یوه‌ندی كردن له گه‌ڵ نوری مالكی گه یشتینه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه سه یته‌ره یه‌كی هاوبه ش له وناوچانه‌ی كه بازگه‌یان لێیه له هێزی پێشمه‌رگه‌وسوپابه سه‌رپه‌رشتی ئه‌مه‌ریكییه كان دابمه‌زرێنیین وئه‌وهێزانه یش به‌رپرسیاربن له‌پاراستنی ئاسایش له‌ناوچه‌كانی موسڵ و دیالی ئه‌وبازگانه له نێوان سوپاوپێشمه‌رگه‌و ئه‌مه‌ریكییه كاندا دابه ش بكه‌ین وتائاستێكی باشیش توانیمان سه‌ركه‌ووتووبین له‌م هه‌نگاوه بۆپاراستنی ئاسایشی ناوچه‌كه به‌لام خوی له بنه ڕه تیشدا ئه‌م كێشه یه پێویستی به جی به‌جی كردنی مادده ی 140.
له كاتیكدا ده سه‌ڵاتدارانی سیاسی له‌كوردستان وله‌به‌غدا پیشوازییه كی گه‌رمییان له رێكه‌وتنێكی ستراتیژی له نێوان عێراق و ئه‌مه ریكاكردو چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كانیشیان به پێی نوسینه‌وه‌ی ڕه شنووسی ده ستووری عێراقی له‌دوای هه‌لبژاردنه سه‌رتاسه‌رییه‌كه‌ی عیراق له سالی 2005و ئه‌نجامدانی ریفراندوم به‌مافی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی گه‌لی عێراق دانا‌و به‌لام هه‌ڵویسته‌كانی ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا له پاش ئه‌م ریكه‌وتتناممه یه به‌ره‌ولاوازی ڕویشت و تاكه هوكاریش هه‌ڵویسته‌كانی سه‌ران و ده سه‌ڵاتدارانی كورد له به غدا بوو بۆ به هیزكردنی ده سه‌ڵاتی ناوه‌ندی شیخ جه‌عفه‌ر ووتی ئیمه چه‌ند رێكه‌وتتناممه یه كمان هه یه و به پێی ده ستوور به شێكین له م ووڵاته چ له‌ناوسوپا یان له‌ناوداموده‌زگاكانی تریشا بێت وه‌كو كورد به پیی نسبه ی خومان به شمان هه یه وئه‌و ڕیكه‌وتتناممه ئه منییه ش هیچ كاریگه‌رییه كی نییه له سه‌رشه‌راكه‌تی یاخود كه‌مكردنه‌وه‌ی كورد‌و ده‌سه‌ڵاتی كورد.
به‌به‌رده‌وام ده سه‌ڵاتدارانی كورد له پێكیهینان و به شداری كردن له حكومه‌تی نوێی عێراق تووشی هه‌مان كێشه‌و گرفت ئه بیته‌وه كه له ماوه‌ی ڕابردوودا و له كاتی پێكهینینانی حكومه‌ته‌كانی ئیبراهیم جه‌عفه‌ری و نوری مالكیدا هه یبووه بونموونه جی به جی نه كردنی مادده‌ی 140و كارنه كردن به مادده ی 58كه قانوونی به ڕیوه‌بردنی ده‌وڵه‌ته‌و كێشه كانی شاری كه‌ركوك و ناوچه‌كانی تر یه كلایی ئه كاته‌وه. له‌مڕوژانه ئه‌یاد عه‌لاوی كه له هه لبژاردنه سه‌رتاسه‌رییه‌كه‌ی عێراق زورینه‌ی نگه‌كانی به‌ده ست هێناو به‌چه‌ند ده‌نگێك له پێشه‌وه‌ی ڕكابه‌ره‌كه ی نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیراندا سه‌ركه‌وتنی خوی مسوگه‌ر كردداوای له جامیعه‌ی عه‌ره بی كرد كه هاوكاری پیشكه ش به عێراق بكه‌ن تاچه‌ند پیویست بوو داوای هاوكاری كردن له جامیعه ی عه‌ره بی و ده ست تیوه‌ردانه ده‌ره كیه كان له عێراق ئه یاد عه‌لاوی به‌به‌رده‌وام په یوه‌ندییه كانی خوی له‌گه‌ڵ كورد‌و سه‌ركرده سیاسیه كه‌ی به باشی له قه‌ڵه‌م ئه یات وكه چی ئه‌ندامانی ناولیسته كه یشی به‌به‌رده‌وام تومه‌ت ئه خه‌نه پاڵ كورده‌كان ئه‌ویش به داگیركردنی شاری موسل و هینانی چه‌ندین هه‌زار كورد له‌توركیاو سوریاوه بو نیشته جی كردنیان له شاری كه‌ركوك دوایین تومه تیش كۆچ پێكردنی مه سیحییه كانی شاری موسڵ بوو وه‌زیری پیشمه‌رگه پێی وابوو كه هیچ یه كیك له م حكومه تانه په نایان نه بردووه بو ده ستووركه كێشه كانی عێراق چاره سه‌ربكات به ڵكو له ده‌ره‌وه ی ده ستوور هه‌وڵی چاره سه‌ركردنیان داوه پێم وایه گه‌ڕانه‌وه بۆ ده ستوور سه‌رجه‌م كێشه كان چاره سه‌رئه‌كات به تایبه تی كه كێشه‌ی كورد له ده ستووردا دیاری كراوه ئه‌وحكومه‌تانه یش كه تائێستا له عێراقدادروست بوون كاریان به ده ستوورنه‌كردووه دواتر ئه‌وه هه ڵه یه كی گه‌وره یشه كه كێشه‌ی خومان ببه ینه ده‌ره‌وه ی عێراق حه‌قه كه كیشه كان له ناوه‌وه‌ی عێراق و له ڕیگای گفتوگۆ‌و دیالۆگه‌وه چاره‌سه‌ربكه‌ین چونكه كێشه كانی ئیمه ناوخویین و هه موو ده ستیوه‌ردانه ده‌ره كییه كان كێشه كان ئاڵوزتر ئه كات.
به‌ڕای زۆربه ی چاودێرانی سیاسی كوردستان پێشبینی ئه‌وه ئه كرێت كه هه‌ر سی لیسته براوه‌كه‌ی عێراق له ناوخویانا ڕێبكه‌ون بۆپیكهینانی حكومه‌تی نویی عێراق به‌بی ره چاوكردنی مه‌رجه ده ستووریه كان كه كورد له عێراقدا خوی به‌به شێكی جیانه‌كراوه له عێراق ئه‌زانێت و دواتر ئه‌یاد عه‌لاوی له‌لایه ن شه‌قامی كوردییه‌وه تاوانبار ئه‌كرێت به‌دریژه‌دان به مادده ی 58ی ئاسایی كردنه‌وه‌ی بارودوخی شاری كه‌ركوك له‌كاتێكدا كه‌سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بوو، وه‌زیری پیشمه‌رگه ئه‌ڵی به‌بی بوونی كورد ناتوانن حكومه‌تی نویێ عێراق پێك بهێنن چوونكه كورد ڕوڵ وكاریگه‌ری خوی هه‌یه له ناوحكومه‌تی عێراقیدا وبی بوونی كورد حكومه‌تی عیرَاقی ناته‌واونوقسان ئه بێت ناتوانری حكومه‌تی نوی پیك بهێنریت چونكه ئه‌و ئه‌ركه ی كه ئه كه وێته ئه ستوێ ناتوانێ جی به جیێ بكات له‌به‌رئه‌وه له هه‌موو حاله تێكدا كورد ئه بی به‌شدارو ده‌وری كاریگه‌ری خوێ هه بێت.
دواترسه‌باره‌ت هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی مام جه‌لالیش بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق و كاریگه‌ری له سه‌ركورد وه‌زیری پێشمه‌رگه ده‌ستی له‌سه‌ر ئه و خاڵانه دانا كه ئێستا چون هه‌وڵ ئه‌درێت له لایه‌ن سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورده‌وه‌و له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتاره كانی لیستی كوردستانییه براوه‌كان له عێراق تا ڕوڵی كورد و سه‌رۆك كۆماریش كاریگه‌رتربێت تاكێشه كانمان له به غدا چاره سه‌ر بكه ین وڕولی چالاكانه‌ی خومان هه بێت له عێراقدا.
له‌پاش پێك هێنانه‌وه‌ی هه‌ردووئیداره ی كوردستان و واژووكردنی ئه‌و رێكه‌ووتنناممه یه ی كه به سه‌رپه‌رشتی ئه‌مه‌ریكا له سالی 1998 كرا سه‌رجه‌م وه‌زاره ته كانی هه‌ردوو ئیداره یه كیان گرته‌وه جگه له‌وه‌زاره ته كانی پێشمه‌رگه‌و دارایی ودادو ناوخوو كێشه كانیان به هه‌ڵپه سێردراوی مایه‌وه‌وه و درێژه‌ی كیشا به‌ڵام ئێستا وه‌زاره‌ته‌كان یه كیان گرتوته‌وه‌و كاروباره كان له چوارچێوه‌ی یه ك سیسته‌می و ئیداره ی‌دا به‌رێوه ئه چی به‌ڵام پیشبینی كێشه‌و گرفتی چاره سه‌رنه‌كراویش له‌م وه‌زاره تانه‌دا به دی ئه كرێت به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه گرنگه بووترێت وه‌زاره‌تی پێشمه رگه ئێستا سه‌رقالی چاره سه‌ركردن و زیاد كردنی مووچه ی پێشمه رگه كانی كوردستانه سه‌باره‌ت به‌زیادكردنی موچه‌ی پێشمه‌رگه وه‌زیری پێشمه‌رگه ووتی ئه‌وزیادكرنه ته‌نها بو پێشمه رگه كانی پارتی دیموكراتی كوردستانه چونكه ئێستا میزانییه ی هیزی پێشمه‌رگه له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌یه و له‌به‌رئه‌وه ئه بی مووچه‌ی سه‌رجه‌م پێشمه‌رگه له سه‌رتاسه‌ری كوردستان یه‌ك مووچه بێت له‌دوایشدا ئه‌وه‌ی ڕاگه یاند كه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه رێك ئه خرێن و له لیواو فه‌وجه‌كاناو مه عاشه كانیان ئه بی به مووچه ی سه‌ربازێكی عێراقی كه چۆن له‌وه‌زاره‌تی دیفاع مووچه ی سه‌ربازێك سه‌رف ئه‌كرێت به هه‌مان شێوه یش مووچه‌ی پێشمه‌رگه ش ئه بی به یه ك مووچه سه باره‌ت به‌وه‌ی كه له كوردستان هه‌ندێك له به‌رپرسان مووچه ی پێشمه‌رگه كانیان له سه‌ر وه‌زاره‌تی دیفاعی عێراقییه و مووچه كانیان پێنادریت وه‌زیر بێئاگای خوێ له‌و هه‌واڵه ڕاگه‌یاندكه ژماره‌یه‌ك له‌و هێزانه سه‌ربه‌وه‌زاره‌تی دیفاع بن به‌ڵام ئه‌كری َ له شێوه ی فه‌وج به شێوه یه كی ڕیكخراوه یی له وه‌زاره‌تی دیفاع مووچه‌ی خویان وه‌ربگرن ئه‌وانه ی كه سه‌ربه‌وه‌زاره‌تی دیفاعن، ته‌ئكیدی له‌وه یش كرده‌وه ئه گه ر هه‌رحاله تێكی وا بێته به‌رده ستم كه پێشمه رگه هه یه‌و مووچه‌یان پێنادریت به‌زووترین كات به‌دواداچوونی بۆئه‌كه‌م و له‌لای ئێمه ش قبوڵ ناكرێت.
سه‌باره‌ت به ئیمتیازاتی ئه‌و چوارلیوایه‌ی كه له‌م ماوه یه دا له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی پێشمه رگه وه ڕێكخرا ڕوونی كرده‌وه كه ئه‌و چوار لیوایه ناچنه ناو سوپای عێراقه‌وه ئه‌وانه هیزیكی ڕیكخراون به پێی ده ستووری عێراقی و به‌ڵام وه‌كو پاسه‌وانی هه‌رێم ئه مێننه‌وه، به پێی ده ستوریش به‌مافی خوێانی زانی كه خاوه‌نی ئه‌و هیزه رێكخراوبن و هێزی پێشمه‌رگه یش ئه‌مڕۆ ڕێك ئه خرێت له فه‌وج ولیواكانابۆ یاسا‌و ڕێنماییه كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نه‌ك وه‌زاره‌تی دیفاع.
ده‌رباره‌ی ئه و ناعه‌داله تیه ش كه له به خشینه‌وه ی پله له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئه كرێت به‌بی بوونی بڕواناممه و خزمه‌تی ڕیزه‌كانی پێشمه‌رگه و ڕه‌چاونه‌كردنی ته‌ممه‌ن به پێی پێدانی پله وه‌زیر ووتی به پێی یاسایه ك خه‌ڵك ئه‌ركی هه‌یه و مافیشی هه یه له‌به‌رئه‌وه كه ئه فسه‌رێك ته‌رفیع ئه‌كات به پێی سالی خزمه‌تی حسابی بۆ ئه كرێت دیاره پێشتریش هێزی پێشمه‌رگه و فه‌رمانده زۆر بوون كه‌خاوه‌نی ده یان ساڵ خه‌بات و تیكۆشانن به‌شداری چه‌ندین خولیان كردووه‌وه‌و له ئه نجامی ئه م خولانه پله یان پی به خشراوه زورجار باس له پله به خشینه‌وه ئه كری من به موباله غه‌ی ئه‌زانم نایشڵیم به هیچ جورێك نییه به‌ڵام به‌و شیوه‌یه ش نییه كه باس ئه كرێت.
سه‌باره‌ت به ناوهێنانی پێشمه‌رگه وه‌كو میلیشیا له‌لایه‌ن ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی لیستی گوڕانه‌وه هه‌ڵا یه كی زوری له ناوه‌نده سیاسی و ئیعلامیه كانا لێكه‌وته‌وه، له كاتیكدا پوڵ برێمری یه كه‌م حاكمی مه‌ده‌نی له عێراق هێزی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ردووپارتی ده‌سه‌ڵاتداروه‌كو میلیشیایه‌كی خیڵه‌كی وه‌سف كرد له كاتی پروسه‌ی ئازادی عیرَاق له ساڵی 2003هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له باكوری عێراق گه‌وره‌ترین خزمه‌تیان پێشكه شی هێزه‌كانی هاوپه یمانان كرد‌و قوربانییه كی زوریشیان دا سه‌باره‌ت به‌نه‌بوونی هه‌ڵوێست له‌باره‌ی ئه و ده سته‌واژه‌یه‌وه له‌لایه‌ن برێمه‌ره‌وه به‌ناوهێنانی پێشمه‌رگه وه‌كو میلیشیا شێخ جه‌عفه‌ر وه‌زیری پێشمه‌رگه ووتی هه‌مووكات هه ڵوێستمان هه بوووه‌وه‌و ناولێنانی پێشمه‌رگه به میلیشیا له برێمه‌ریش قبوڵ نه‌كراوه‌وه‌و له كاتی كوبوونه‌وه‌كانا وه‌له كاتی ئازادی عێراقدا هێزه‌كانی هاوپه یمانان ڕایانگه‌یاند كه هێزی پێشمه‌رگه به شێكن له هێزه‌كانی هاوپه یمانان وڕوڵێكی كاریگه‌ریشیان هه‌بوو له‌پرۆسه‌ی ئازادی‌دا ئه‌مڕو هێزی پێشمه‌رگه به‌پێی یاسایه ك ڕیك ئه خرێت وله ڕابردوویشدا به پێی یه یڕه‌وی ناوخۆ ڕیكخراون ئه‌مڕوكوردێكی خۆمان كه‌ئه‌ندامی په‌رله‌مان بێت و به خوێن و قوربانی پێشمه‌رگه گه یشتبێته ئه‌و ئاسته به‌و جۆره سوكایه‌تی به په‌له‌مان و پێشمه‌رگه بكات ئه‌گه‌رناشاره‌زایه‌ك وابڵی بوچی ئیمه ئه بی گلله یی لێبكه ین به‌ڵام خۆمان به‌و شێوه‌یه سوكایه‌تی به پێشمه‌رگه بكه ین ئه‌بوایه ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه زیاتری پی بكرایه.
له‌مروژانه ئه‌وه ڕاگه‌یاندرا كه یه كێتی نیشتیمانی له‌دوای به‌ستنی كونگره‌كانی تری كه له سالی 1992و له ساڵی 2001دا به‌ره‌و به‌ستنی سێ یه‌مین كونگره هه‌نگاوئه‌نیت له پاش ئه‌نجامدانی كونفرا نسه مه حه لییه كان، زورجار باس له‌وه ئه كرێت كه یه كێتی له‌به‌ر زۆری كێشه كانی و بوونی ڕای جیاواز و به‌رده‌وامبوونی حیوار نه‌یتوانییوه له چاوحزبه كانی تری كوردستاندا و به پێی هه‌ل و مه‌رجه سیاسیه كان و به پێی گورانكارییه كانی سه‌رگوڕه پانی سیاسی كوردستا ن گۆنگره ببه ستیت سه‌باره‌ت به‌به ستنی ئه م كونگره یه و ئامادده كارییه كانی یه كێتی و به شداری كردنی نه‌و شیروان مستفی، وه‌زیری پیشمه رگه پێی وانه بوو كه نه وشیروان مستفی به شداری له كونگره‌ی یه كێتی بكات هه‌روه‌هاووتی ئه‌و به ره سمی ڕایگه یاندووه كه یه كێتی نییه و دواتر داوای موڵه‌تی ڕه سمیان له وه‌زاره تی ناوخۆ كردووه بۆ دامه‌زراندنی حزبێك زورپێشی ئاسایی بوو كه جیابوونه‌وه له م حزبانه ِرووئه یات و یه كێتیشی به یه كه‌م حزب له كوردستان نه زانی كه جیابوونه‌وه‌وه ئینشیقاقی تیادا ڕووبدات ئه‌ممه له ناوزۆربه ی حزبه كانی تریشا ڕوویان داوه‌وه‌و دواترییش ئه‌گه‌ر ته‌ماشای میژووی حزبه كانی تریش بكه یت بۆ چه‌ندین جار لیكترازان ڕووی یاوه‌وه‌و دواتریش یه كیان گرتۆته‌وه یاخود بوونه‌ته حزبێكی سه‌ربه‌خۆ به‌ڕاستی من ئه‌م جیابوونه‌وه یه ش به شتێكی ئاسایی ئه زانم كه یه كێتیش له كاتی خویا كونگره ی نه به ستووه پێم وایه ئه‌ممه ته‌نها یه كێتی نیه كه له كاتی خویا كونگره ی نه به ستبێت زۆر به‌ی حزبه كانی تریش نه یانتوانیوه له كات و ساتی خویانا كونگره ببه ستن كه ئه مه ش زور جار به هوێ كێشه كانه‌وه بووبێت یاخود به هوی ڕووداوه‌كانه وه بووبێت ڕووداوه‌كانی ئه م دواییه وه‌زعه‌كه‌ی به ئاراسته یه كی ترا برد كه توانای به ستنی كونگره نه بوو به‌ڵام به ستنی كونگره یش زه‌روره چونكه كێشه كان له كات و له جێی خوێا چاره‌سه رئه‌كات.

ئه‌لوه‌ند عومه‌ر
