سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌ی یه‌كگرتنه‌وه‌ی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران و ئه‌و كۆمیته و كه‌مپینه‌ی كه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پێك هاتووه، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی ئه‌و لێبوردنه گشتیه‌ی كه سكرتێری حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران بۆ جاش و چه‌كداره‌كانی كوردی كۆماری ئیسلامی راگه‌یاند هه‌روه‌ها كۆسپی سه‌ره‌كی پێك نه‌هاتنی به‌ره و ئینشعاباتی حزبه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، كاك مسته‌فا هیجری سكرتێری گشتی حیزبی دَیموكراتی كوردستان وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی رۆژنامه‌ی "میدیا"ی داوه.

میدیا: كۆمیته‌ی یه‌كبوون و كه‌مپینی یه‌كگرتنه‌وه و ته‌له‌فزیۆنی به‌یان و كۆمیته‌ی یه‌كخستنه‌وه‌ی حزبی دیموكراتی كورستانی ئێران چه‌ند گروپی له هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه به‌نێوی حزبی دیموكراتی كوردستان كارده‌كه‌ن بۆ یه‌كگرتنه‌وه، بۆ حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران له ئاستی سه‌ركردایه‌تی هیچی رانه‌گه‌یاندووه؟ بۆچی، ئایا یهكبوونهوهتان پێ چاك نییه؟
- له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌مپینه و هه‌موو ئه‌و چالاكییانه كه له ده‌وروبه‌ری ئه‌و مه‌سه‌له‌یه دا له‌سه‌ر سایته‌كان، له‌سه‌ر ته‌له‌فزیۆنه‌كان، له كۆڕ و كۆمه‌ڵ و رۆژنامه‌كاندا بڵاو ده‌كرێته‌وه ئاگادارین، به‌ڵام من له راستیدا ئه‌و حه‌ره‌كه‌تانه زۆرتر له چوارچێوه‌ی ته‌بلیغات و پڕوپاگه‌نده‌دا ده‌بینم تا له چوارچێوه‌ی سیاسه‌تێكی موشه‌خه‌س و مهعلومدا، من پێم وایه به‌شێك له‌وانه‌ی ئه‌و كارانه ده‌كه‌ن لانی كه‌م دڵسۆزن و پێیان خۆشه كه كورد لێك نزیك بن و ته‌فره‌قه‌یان له‌نێودا نه‌بێت، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا ئه‌وانه‌ی پلانڕێژیی ئه‌و پڕۆژه‌یان به‌ده‌سته‌وه‌یه ئه‌وه ده‌زانن كه یه‌كگرتن و نزیك بونه‌وه‌و به‌ره‌و هه‌رچی كه له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا باس بكه‌ی، نه له ده‌زگای راگهیاندنهكانداجێبهجێ دهكرێنو نه له به‌رنامه‌كانی ته‌له‌فزیۆنیدا، بۆیه من زۆرتر ئه‌و كاره‌ی وه‌ك ته‌بلیغات ده‌یبینم، وه‌ك خۆ مه‌تره‌ح كردن و بازاڕگه‌رمی تا لایه‌نگری له یه‌كگرتنه‌وه. به‌ڵام جالب ئه‌وه‌یه ئه‌وه‌ی زیاتر له هه‌موان خۆ به‌و مه‌سه‌له‌یه‌وه ماندو ده‌كات و بانگی یه‌كگرتن و لێك نزیكبوونه‌وه ده‌كات، هێزێكه كه‌زۆرتر له هه‌مووان هێزی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێرانی به قه‌ولی خۆی له‌ت كرد، به ته‌فسیری ئێمه ئینشعابی كرد له حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران به‌بێ هیچ هۆیه‌كی سیاسی‌و ته‌نیا له‌به‌ر پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گروپی یان فه‌ردی، ئه‌گینا ئه‌وه پاش 3 ساڵیش به پێچه‌وانه‌ی ئیدیعاكانی سه‌ره‌تای جیابوونه‌وه‌كه‌یان خه‌ڵكی كورد بۆی ده‌ركه‌وتووه كه تاكو ئێستا هیچ شتێكی دیكه له گۆڕێ‌دا نه‌بووه بێجگه له دابینكردنی به‌رژوه‌ندی گرووپی، به‌ڵام هه‌ڵوێستی ئێمه له‌سه‌ره‌تاوه تا ئێستا له‌سه‌ر ئه‌و مه‌وزوعه ئه‌وه بووه كه حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران ئه‌و ئینشعابه‌ی پێ ناخۆش بوو و زۆریش هه‌وڵیدا، نه‌رمی نواند‌و رێبه‌رایه‌تی حه‌زی له‌وه نه‌ده‌كرد كه ئه‌و هاوڕێیانه ئه‌وه هه‌ڵوێسته‌یان بێت، به‌ڵام دوایی له یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی جگه له باس له‌سه‌ر كردن ده‌رباره‌ی زیانی ئه‌و حه‌ره‌كه‌ته چ بۆ حیزب و چ بۆ كورد، وتوومانه كه هه‌ركه‌س له‌وانه رۆیشتوه وه‌كو فه‌رد ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێته‌وه له حیزبی دیموكراتی كوردستان جێگا و كاری دیاره وه‌كو هێندێك له‌وانه هاتوونه‌ته‌وه به‌ڕێزه‌وه كاریان پێسپێردراوه، بۆ مه‌سه‌له‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی جه‌مع به‌یه‌كه‌وه پێویستی به‌راوێژ و دیالۆگی دوولایه‌نه هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی دیالۆگیش بكرێت گرفته‌كه له‌وه دایه كه ئه‌وان نێوی حیزبی دیموكراتیان له‌سه‌ر خۆ داناوه‌و ئه‌وه‌ش به‌پێی بنه‌ماكانی حیزب‌و هه‌موو ئه‌و رێنمایی و یاسا و رێسایانه كه خۆیان بڕیاریان له‌سه‌ر داوه ئه‌وان حیزبی دیموكراتی كوردستان نین. ئێمه داوامان كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین به‌یه‌كه‌وه قسه بكه‌ین و لێك نزیك بینه‌وه‌و له‌سه‌ر هه‌موو بابه‌تێكی پێویست قسه بكه‌ین، ناوێك بۆ خۆیان دیاری بكه‌ن تا مه‌یدان بۆ ئه‌م كاره ئاواڵه بێت، بێجگه له‌وه ئه‌وان به دوژمنی خۆمان نازانین و ئێستاش پێمان وایه كه ده‌توانین هاوكاری‌و پێوه‌ندی دۆستانه‌مان هه‌بێت به‌ڵام تا ئێستا خودی قسه‌كردنه‌كه كۆسپی له‌به‌ره‌و، سه‌یر ئه‌وه‌یه ئه‌و لایه‌نه‌ی باس له یه‌كبوونه‌وه ده‌كات بۆخۆی گه‌وره‌ترین كۆسپی پێك هێنا، ئه‌وان وایان كرد كه نه‌توانین به‌یه‌كه‌وه دانیشین‌و عه‌مده‌ن هه‌موو ئه‌وانه‌یان كرد. كه‌چی ئێستا بوونه نه‌مادی یه‌كگرتنه‌وه، ئه‌و ته‌بلیغاته‌ی كه وه‌ڕێیان خستووه له ناخه‌وه نییه ئه‌گه‌ر وانهبوویا ده‌یانتوانی ناوێك دیاری بكه‌ن و له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و مه‌سه‌لانه قسه بكه‌ین و راوێژ بكه‌ین، ئێمه‌ش دركی ئه‌وه ده‌كه‌ین كه یه‌كبوونه‌وه‌و پێكه‌وه كاركردن زۆر زه‌رووره له پلاتفۆرمی هاوبه‌ش و به‌ره‌یه‌كدا. مه‌سه‌له‌یه‌كی تر ئه‌وه‌یه كه ئه‌و هاوڕێیانه‌ی پێشووی ئێمه پێشتریش جارێكی دیكه جیابوونه‌ته‌وه، دوای كۆنگره‌ی 8 له حیزبی دیموكرات جودابوونه‌وه و پاش ماوه‌یه‌ك دووباره وای لێهات كه قبووڵ بكرێ بگه‌ڕێنه‌وه ناو حیزبی دێموكرات، به‌ڵام كه گه‌ڕانه‌وه، دووباره هه‌ڵسوكه‌وتی پێشوویان ده‌ست پێكرد و ئه‌و جاره كهسانێكیتریشیان له‌گه‌ڵ خۆ برد، لێره‌دا ئه‌و پرسیاره دێته گۆڕێ كه چ گه‌ره‌نتییه‌ك هه‌یه ئه‌و هاوڕێیانه ئه‌مجاره‌ش واناكه‌ن، بۆیه ئێمه له‌و پێوه‌ندییه‌دا به ئیحتیاته‌وه هه‌نگاو ده‌نێین، موافقی هه‌موو لێك نزیكبوونه‌وه‌و یهكگرتنهوهیهكین به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی كه‌له‌سه‌ر بنه‌ما و ئه‌ساسێك بێت كه له دانیشتنی هاوبه‌ش دا ساغ بینه‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش نه‌كرا لانیكه‌م ده‌توانین وه‌ك دوو حیزب و دوو لایه‌ن به‌یه‌كه‌وه كار بكه‌ین، ئێمه قه‌دیم هاوسه‌نگه‌ری یه‌كتری و ره‌فیقی یه‌كتری بووین‌و ره‌نگه له‌باره‌ی بیروبۆچوونی سیاسیه‌وه ئێٍستا له‌گه‌ڵ ئه‌وان له به‌شێكی زۆر له حیزبه‌كانی دیكه‌ی كوردی ئێران لێك نزیكتر بین، كه‌وابوو ئێمه پێمان باشه پێكه‌وه دانیشین، به‌ڵام ئه‌وان كۆسپیان دروست كردوه بۆ ئه‌و دانیشتنه. كۆمیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی حیزب به‌یانێكی داوه و رای گه‌یاندووه كه ئه‌گه‌ر بێت‌و ئه‌و كۆسپه‌ی ئه‌وان دروستیان كردووه لایبه‌رن رێگای وتووێژ و دیالۆگ ده‌كرێته‌وه، ئێمه داوا ده‌كه‌ین كه خه‌ڵك و دۆستان روو له‌وان بكه‌ن تا رێگه‌یه‌كی ئوسوڵی بگرنه‌به‌ر و ناوێكی دیكه بۆخۆیان دیاری بكه‌ن. ئه‌وه‌ی كه دوو جار له حیزبی دێموكرات ئینشعاب ده‌كات و هه‌ردووك جار له‌سه‌ر مه‌سایلی شهخسیو گرووپی جودادهبێتهوهو خۆشی به حیزبی دێموكرات داده‌نێ ئه‌وجا خه‌ڵك رومان تێبكات كه به‌یه‌كه‌وه دانیشین، باشتر ئه‌وه‌یه روو له‌وان بكه‌ن با ناویان بگۆڕن.
میدیا: باس له‌وه ده‌كرێ كه ئێوه جۆرێك بایكۆتتان دروستكردوه له‌ناو قه‌واره‌ی حیزبیداو رێگه ناده‌ن كه‌س هات و چۆ و سڵاو دۆستایه‌تیان بكات، له‌لایه‌كی دیكه ئه‌و مه‌سه‌له‌یه جێگه‌ی پرسه چۆن خۆشیان پێ دیموكراته و ده‌یانه‌وێ رای خۆیان به‌سه‌ر هێزێكی تردا بسه‌پێنی كه (ناو) با ئه‌مه بێ یان ئه‌وه.
- مه‌سه‌له‌ی بایكۆت له گۆڕێ‌دا نیه، چ له ده‌ره‌وه‌ی كوردستان و چ له باشوور له كۆڕوكۆبوونه‌وه‌كاندا له‌گه‌ڵ ئه‌وان حوزوورمان هه‌بووه هیچ وه‌خت نه‌بووه كه ئێمه له‌به‌ر بوونی ئه‌وان جێگه‌یه‌كمان ته‌رك كردبێت، تێكه‌ڵاوی‌و ته‌نانه‌ت خزمایه‌تی هه‌یه، له مابه‌ینی پێشمه‌رگه‌كاندا، بۆیه مه‌سه‌له‌كه وا نیه كه ئه‌وان باسیان كردووه، به نیسبه‌ت ناویشه‌وه ئێمه بۆ خه‌ڵك دیاری ناكه‌ین كه چ ناوێك بۆخۆی دابنێ به‌ڵام داوا ده‌كه‌ین كه نێوی ئێمه له‌سه‌رخۆتان دامه‌نێن، به پێی هه‌موو یاسایه‌ك ناتوانرێت لایه‌نێك بێ ئیزنی لایه‌نی دیكه ناوی ئه‌و له‌سه‌ر خۆی دابنێ.
میدیا: ده‌گوترێ كه باڵی جیابووه له حیزب زۆرینه‌ن و سهركرایهتیهكهشی خاوه‌نی به‌رپرسیارێتی و مێژوویه‌ك تێكۆشانن له حیزب‌دا چۆن ده‌توانن ناوی خۆیان بگۆرن؟
- ئه‌وه بیانوویه‌كی لاوازه، حیزب چوارچێوه‌یه‌كی دیاره، سنووری ئه‌و چوارچێوه‌یه بۆ هه‌موان جێگه‌ی رێزه، ئه‌گه‌ر گروپێك یان كه‌سانێك به‌مه رازی نین به‌ڵام چونكه زۆرینه نین، سنوور ناشكێنن و له چوارچێوه‌دا ده‌مێننه‌وه‌و به‌راگرتنی پرنسیپه گشتییه‌كان چالاكی خۆیان ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر به پێچه‌وانه سنووورهكانیان شكاند‌و له‌و چوارچێوه چوونه ده‌ر ئیتر ئه‌وه له‌و قه‌واره‌یه‌دا نین و له پرنسیبه گشتییه‌كان لایان داوه و ده‌بنه شتی تر جیاواز له‌و چوارچێوه‌ی پێشوو، ئێمه هه‌موو شێوهیهكمان له‌م بابه‌تانه هه‌بووه ئاخر نمونه ئه‌و كه‌سانه بوون كه پێشتر له چوارچێوه‌ی یه‌كێتی نیشتیمانی دا و له‌سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حزبه‌دا كاریان ده‌كرد، له زۆر حیزبیتردا ئه‌و نمونانه هه‌بوون، ته‌نانه‌ت كه‌سی كاریزما و ده‌سته‌یه‌ك له رێبه‌رایه‌تی له حیزبه‌كه‌ی خۆیان جودا ده‌بنه‌وه و چونكه كه‌مینه‌ن و ده‌ڕۆن حیزبێكی دیكه داده‌نێن، به‌پێی ئهساسنامهیهك كه‌به‌یه‌كه‌وه بڕیارمان له‌سه‌ر داوه و ئه‌وكات ئه‌وان خۆیان له زۆرینه‌دا بوون، هه‌ر به‌پێی ئه‌و یاسایانه كه خۆیان په‌سندیان كردووه، ئه‌وان حزبی دێموكراتی كوردستان نین، كه‌وابوو ئێمه نێویان بۆ دانانێین به‌ڵكو ده‌ڵێین نێوی ئێمه له‌سه‌ر خۆتان دامه‌نێن.
میدیا: كه‌وابوو یه‌كه‌م هه‌نگاو بۆ ئاسایی كردنه‌وه پێوه‌ندی هه‌ردوولا ده‌بێ چی بێت؟
- من پێم وابێ سه‌ره‌تای ئه‌و كاره ده‌توانێ به گۆڕینی نێو و دانانی نێوێكی نوێ بۆخۆیان بێت، ئه‌وان نیشانیشیان داوه كه نێو بۆ ئه‌وان گرینگ نییه چونكه هه‌ر له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوودا له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ وتووێژ له‌گه‌ڵ رێژیم رایانگه‌یاند كه نێو بۆ ئه‌وان گرینگ نیه، باشه ئه‌دی بۆچی بۆ نزیكبوونه‌وه له حیزبی دێموكراتی كوردستان (به پێی پڕوپاگه‌نده‌ی خۆیان) ئه‌وه‌نده به گرنگی داده‌نێن؟ له حاڵێكدا ده‌ڵێن ده‌مانه‌وێ له حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران نزیك ببنه‌وه. ئه‌گه‌ر به‌راستی باوه‌ڕیان به‌و شتانه هه‌یه كه ده‌یڵێن له‌باره‌ی دیالۆگ و نزیكبوونه‌وه له حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران‌و ئه‌وه كه كاریگه‌ریی هه‌یه له‌سه‌ر بزووتنه‌وه كورد و لایه‌نه‌كانی دیكه، بۆ ناوی خۆیان ناگۆڕن؟ ئایا ئه‌و ناوگۆڕینه ئه‌وه ناهێنێ؟ ناویان بگۆڕن تا بیسه‌لمێنن كه له ئیدیعاكه‌ی خۆیان دا سادقنو ئه‌وه‌ی ده‌یڵێن هه‌ر ته‌بلیغات و پروپاگه‌نده نیه. به رای من هه‌ر ئه‌و پڕوپاگه‌نده و ته‌بلیغاته به‌م شێوه‌یه جێگای گومانه، بۆیه ئێستاش پێم وایه كه رێگاچاره ته‌نیا ئه‌وه‌یه نێوێكی دیكه بۆخۆیان دیاری بكه‌ن، ئه‌گه‌ر ئه‌وكات حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له‌گه‌ڵیان دانه‌نیشێت با هه‌م ئه‌وان و هه‌م جه‌ماوه‌ر گله‌یی بكه‌ن كه بۆ له‌گه‌ڵ حیزبێكی دۆست و هاوڕێ دانانیشن و هاوكاری ناكه‌ن؟
میدیا: ئه‌گه‌ر ئه‌وه نه‌كرا؟
- با چی دیكه خۆیان به لایه‌نگری لێك نزیكبوونه‌وه‌و یه‌كگرتن دانه‌نێن.
میدیا: داوات له خه‌ڵك كرد كه روو له‌وان بكه‌ن بۆ یه‌كگرتنه‌وه، ئه‌ولاش ده‌ڵێن كه ئێمه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه داوامان ئه‌وه‌بوو به‌ڵام ئه‌وان گوێ خۆیان ئاخنیوه و داواده‌كه‌ن كه جه‌ماوه‌ر و دۆستان روو له ئێوه بكه‌ن، له‌و نێوه‌نده‌دا كامه‌تان كه‌مته‌رخه‌من؟
- ئه‌وه‌ی كه به كورتی باسم كرد پرۆسه‌یه‌كی سیاسی (ئه‌گه‌ر بتواننین ئه‌و ناوه‌ی له سه‌ر دابنێین) گرووپێكه له دووجار جیابوونه‌وه له حیزبی دێموكراتی كوردستان له ماوه‌ی كه‌متر له 10 ساڵدا، بزووتنه‌وه‌ی كورد مشكی ئازمایشگاهی نیه هه‌موو رۆژێك له ژێر تاقیكردنه‌وه‌دا بێ، جارێكی دیكه‌ش تاقی بكرێته‌وه‌و بێنه‌وه تا دووباره بڕۆنه‌وه، ئه‌و خه‌ڵكه ده‌بێ چه‌ند جار له لایه‌ن گرووپێكه‌وه دووچاری نائومێدی بێت و تووشی شۆك بێ‌و باجی ده‌سه‌ڵاتخوازی كه‌سانێك بدات له جیاتی بیر له یه‌كگرتن و هاوخه‌باتی بۆ گه‌یشتن به ئامانج، بیر له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان بكه‌نه‌وه‌و هه‌ركات بهرژهوهندییهكهیان به‌رته‌سك بوه‌وه جیا ببنه‌وه؟
میدیا: له په‌یامێكدا لێبوردن بۆ جاش و چه‌كداره كورده‌كان راگه‌یه‌ندرا، ئایا ده‌كرێ هێزێك كه له ده‌سه‌ڵات دانییه به ته‌نیا و بێ راوێژ له‌گه‌ڵ حزبه‌كانی دیكه بڕیاری وا گشتی بدات؟
- له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه له‌نێو حیزبه ئوپۆزیسیۆنه‌كانی كوردی دا پلاتفۆرمێكی هاوبه‌ش نییه راوێژ و هاوده‌نگی له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی وه‌ها تۆزێك زه‌حمه‌ته‌و ئه‌وه‌مان نه‌كردووه، ئه‌وه‌ی كه ئێمه‌ش رامانگه‌یاند، هه‌ڵوێستێكی سیاسییه بۆ بوژانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگای كوردهواری له داهاتوویه‌كی نزیكداو له نه‌بوونی كۆماری ئیسلامی دا، مه‌به‌ست ئه‌وه نییه كه كۆماری ئیسلامی پاش ماوه‌یه‌كی دیاری كرا‌و له‌ناو بچێت به‌ڵكو له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌م كه كۆماری ئیسلامی زۆربه‌ی ته‌مه‌نی گوزه‌راندووه و له لێژی ته‌مه‌ندایه، كاتێك ئه‌و رژێمه نه‌مێنێ كۆمه‌ڵێك كێشه‌مان هه‌یه كه پێویسته هه‌ر له ئێستاوه به‌ره‌و چارسه‌ری كردنی بچین، له‌نێو خودی كورد له ئێران دا بۆچوون و هه‌ڵسوكه‌وتی جیاواز هه‌یه و كۆمه‌ڵێك خه‌ڵك كه به زۆر هۆ كه‌وتونه داوی خه‌یانه‌تی رژێم و له به‌رژه‌وه‌ندی گه‌له‌كه‌یان دووركه‌وتوونه‌وه، ئێمه وه‌ك حزبێكی به‌رپرس و نه‌ك بۆ ئێستا به‌ڵكو ده‌بێ له فكری داهاتووشدا بین كه له كۆمه‌ڵگاكه‌مان چی رووده‌دات، بیر له ته‌ندروستی كۆمه‌ڵگا بكه‌ینه‌وه، بۆ ئه‌مه ده‌بێ له ئێستاوه خه‌ریك بین و هێندێك تابۆ بشكێنین یه‌كێك له‌و مه‌سه‌لانه‌ی داهاتوو ئه‌و كۆمه‌ڵه خه‌ڵكه‌ن كه له داوی رێژیم كه‌وتوون، چی له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمه‌ڵه خه‌ڵكه بكرێت و چۆن بیانگێڕینه‌وه و سه‌نگه‌ری گه‌ل و نیشتیمان؟ هه‌ڵوێستی ئێمه له‌و پێوه‌ندییه‌دا ئه‌وه‌یه كه من رامگه‌یاند، ده‌بێ به سینگ فراوانی بۆ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه بچین و لێبوردنێكی گشتی به‌ناوی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران رابگه‌یه‌نین، ئێمه نه وه‌ك نوێنه‌ری خه‌ڵكی كورد و نه وه‌كیلی حیزبه سیاسییه‌كانی دیكه، به‌ڵكو وه‌ك حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران له‌مباره‌وه بڕیارمان داوه، ئاساییه كه حه‌قی خۆمانه له باره‌ی داهاتووی كوردستان و به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك و وڵاتمان هه‌ر هه‌نگاوێك بنێین، ئێمه ئه‌وه به حه‌قی خۆمان نازانین كه ده‌سكه‌وتی نه‌ته‌وه‌یی كورد‌و چاره‌نووسی بخه‌ینه سات‌و سه‌ودای سیاسه‌تی هه‌ڵه. من پێم وایه راگه‌یاندنی ئه‌و لێبوردنه گشتییه له جێگه‌ی خۆیدا بووه، مه‌سه‌له‌كه‌ش ته‌نیا هه‌ڵوێستێك نه‌بوو به‌ڵكو له‌گه‌ڵ زۆر له‌و كه‌سانه و به‌رپرسی وان كه چه‌كیان هه‌ڵگرتووه پێوه‌ندی گیراوه و دڵنه‌وایی ئه‌و كه‌سانه كراوه كه له كار و كرده‌وه‌ی خۆیان ده‌رحه‌ق به گه‌له‌كه‌یان په‌شیمان بوونه‌وه و ده‌یانه‌وێ رێبازی خزمه‌ت بگرنه پێش، ده‌بێ ئه‌و رێگایه بهێڵینه‌وه و ئه‌م متمانه بده‌ین به‌و كه‌سانه‌ی كه هه‌ڵه‌یه‌كیان كردووه و نایانه‌وێ دوباره‌ی بكنه‌وه، حزبی دیموكراتی كوردستان باوه‌شی بۆ ئه‌م كه‌سانه ئاواڵه‌یه.
میدیا: زۆر كه‌س باوه‌ڕی وایه كه ناكۆكی دیموكراته‌كان و كۆمه‌ڵه‌كان كۆسپی سه‌ره‌كی پێك هێنانی به‌ره‌ی كوردستانییه، ئێوه راتان چییه؟
- ئه‌وه به‌شێكه له كۆسپه‌كه، به‌ڵام هه‌مووی نییه، هه‌ردوو كۆمه‌ڵه ده‌زانن كه ئێمه پێش ئینشعابی هه‌ردوو لامان به ماوه‌ی دووساڵ كه‌وتینه وتووێژ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته و هه‌وڵ درا به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوین، ئێمه له دوای كۆنگره‌ی 14 بڕیارمان وه‌رگرت كه به جیددی كار بكه‌ین بۆ نزیك بوونه‌وه‌ی حزبه‌كان و له‌مباره‌وه چه‌ندین دانیشتنمان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان كرد، به‌ڵام ده‌بێ بڵێم كه خاڵی ناكۆك زۆرن و ئه‌گه‌ر وا نیه با لایه‌نه‌كانی تر به‌یه‌كه‌وه رێكبكه‌ون با حیزبی دێموكرات په‌راوێز بخرێت. ئێمه له دانیشتنه‌كانی دوایی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان رامانگه‌یاند كه ئاماده‌ین به‌یه‌كه‌وه كار بكه‌ین و سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌ی به‌ره با ده‌وره‌یی بێت و وتهبێژهكهش هه‌ر ده‌وره‌یی بێت، به‌ڵام كۆسپ هاته پێش كه پێویست ناكات ناوی كه‌س و لایه‌نێك بینم به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه ده‌یڵێن زۆر له‌و حیزبانه ته‌بلیغات به دروست كردنی به‌ره‌وه ده‌كه‌ن سادق نین، چونكه كاتێك دێته قۆناغی جێبه‌جێكردن مه‌سه‌له‌یه‌كی تر دێننه گۆڕێ و كاره‌كان گرێی تێده‌خه‌ن. ئه‌و جودابونهوانهش بوونه باری سه‌ربار، ئه‌گه‌ر هاورێیانی پێشوومان نێوی خۆیان بگۆڕن‌و بتوانین له‌گه‌ڵ ئه‌وان به‌یه‌كه‌وه دانیشین، بێگومان هه‌نگاوی سه‌ره‌كیش ده‌بێ بۆ هێنانه به‌رباسی دووباره‌ی هاوكاری گشتی هێزه‌كانی كوردی، ئه‌گه‌ر ئه‌وه نه‌بێ پێمان وایه كه ئێستا زه‌مینه‌ی له‌بار بۆ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه نییه، هه‌ر چه‌ند پێمان وایه به‌یه‌كه‌وه كاركردن له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌كانی پێوه‌ندیدار به خه‌باتی نه‌ته‌وه‌كه‌مان بۆ ئێمه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كانی رۆژهه‌ڵات پێویسته و ده‌بێ رۆژێك پێیبگه‌ین.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
