
دوا به دوای ئه‌وه‌ی ڕێكه‌وتی 5-4-2010 له ڕێ و ڕه‌سمێكی شایسته‌دا و به ئاماده بوونی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له كه‌سایه‌تی حزبی و حكوومی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی به‌دوادا چوونی توند‌و تیژی دژی ژنان كرایه‌وخاتوو (كورده عمر عبدالله) وه‌كو به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌ت چه‌ند پرسێكی گرنگی خسته ڕوو ووتی، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی به‌دوادا چوونی توند‌و تیژی دژی ژنان تایبه‌ته به سه‌رجه‌م كێشه‌و ئاریشه‌كانی ژنان له‌هه‌رێمی كوردستان و له زۆرینه‌ی قه‌زاو ناحیه‌كانی كوردستانیش به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و نووسینگه‌مان هه‌یه په‌نا به خوا له‌سه‌رتاسه‌ری كوردستان گرنگی زیاتر به كردنه‌وی نووسینگه یان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ده‌ده‌ین، سه‌باره‌ت به ده‌ست به‌كار بوونیشی وه‌كو به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ووتی له شوێنێكی وا هه‌ستیار گرفت نیه چ ژن چ پیاو ئه‌ركی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بگرێته ئه‌ستۆ گرنگ ئه‌وه‌یه باوه‌ڕی به مه‌سه‌له‌كانی ژنان هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ژن بێت باشتره چونكه هه‌ر ژنان زیاتر له مه‌عاناته‌كانی یه‌كتر تێ ده‌گه‌ن، ڕه‌نگه زۆر جار ژن نه‌توانێ باسی ناخی خۆی بۆ پیاوێك بكات وه‌ك له‌وه‌ی بۆ ژنه‌كه‌ی باس ده‌كات، من به شوێنێكی پیرۆزی ده‌زانم چونكه لێره‌وه ده‌توانین خزمه‌تێكی به‌رچاو به توێژی ژنان بگه‌یه‌نین له سه‌رتا سه‌ری كوردستان و له هه‌وڵی كه‌مكردنه‌وه توند‌و تیژی دا بین.
ده‌رباره‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی ڕه‌وتی توند‌و تیژی و ئاستی هۆشیاری كۆمه‌ڵگا كورده خان ووتی كۆمه‌ڵێك هۆكار هه‌نه ده‌بنه ڕێخۆشكه‌ر بۆ سه‌رهه‌ڵدانی توند‌و تیژی، بێگومان
كه‌لتوری كۆمه‌ڵگایه‌ك بۆ كۆمه‌ڵگایه‌كی تر جیاوازه، من وای ده‌بینم له سه‌ره‌تاكاندا كۆمه‌ڵگا كوردی ئه‌وه‌نده باوه‌ڕی به توند‌و تیژی نه‌بووه به‌ڵام به حوكمی ئه‌وه‌ی ساڵانێك ژێر ده‌سته‌ی ڕژێمێك بووین هه‌رگیز جیاوازی له نێوان ڕه‌گه‌زو ته‌مه‌ندا نه‌كردووه و باوه‌ڕی ته‌واوی به توند‌و تیژی هه‌بووه، ئه‌و ڕه‌وته له ناو كۆمه‌ڵگاكه‌مان ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه بمانه‌وێ یان نه‌مانه‌وێ كاردانه‌وه‌ی ده‌رونی نه‌ك هه‌ر به‌رامبه‌ر ژن به‌ڵكو له‌سه‌ر سه‌رجه‌م تاكه‌كان كۆمه‌ڵگا ده‌بێت و توند‌و تیژی تیایدا سه‌رهه‌ڵده‌دات، به‌ڵام ده‌كرێ ئێمه سه‌ر له‌نوێ تاكی كورد بنیات بنێینه‌وه ئه‌و كاره دزێوانه‌ی كه به‌رامبه‌ر ژنان یان كۆمه‌ڵگا ده‌كرێ وای لێ بكه‌ین كه كۆمه‌ڵگایه‌كی ته‌ندروست و دوور له گرفته‌كان دروست بكه‌ینه‌وه.
له پۆستێكی ئیداری بۆ پۆستی كۆمه‌ڵایه‌تی، له‌م باره‌یه‌وه ووتی ته‌نیا ئه‌و جیاوازیه ده‌بینم كه له پۆستی پێشووترم تێكه‌ڵاوی سه‌رجه‌م گرفته‌كانی كۆمه‌ڵ بووم، به‌ڵام لێره‌دا ته‌نیا تایبه‌ته به كێشه‌كانی ژنانه‌وه، به خۆشحاڵیه‌وه وه‌كو ژنێك له ناخه‌وه له هه‌وڵی كاركردنی دا ده‌بم بۆكه‌مكردنه‌وه‌ی ئازاره‌كانیان و زیاتر خزمه‌ت گه‌یاندن به توێژی مێینه له كوردستان.
له یه‌كتر تێنه‌گه‌یشتن له نێوان ژن و پیاو گرفتی زیاتر ده‌نێته‌وه كورده خان ووتی
ژن و پیاو هاوبه‌شن له سه‌رهه‌ڵدانی سه‌رجه‌م گرفته‌كان به‌ڵام به‌شی زۆری له‌لای پیاوانه‌وه‌یه چونكه زۆر له پیاوانی ئێمه به داخه‌وه باوه‌ڕیان به مافه‌كانی ژنان نیه، ده‌بێ هه‌میشه له هه‌وڵی ئه‌وه‌دابین یه‌كسانی له نێوان ژن و پیاودا به‌رپا بكه‌ین و كۆمه‌ڵگا هوَشیار بكه‌ینه‌وه و ڕێگر بین له‌به‌رده‌م هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی خێزان و پارێزگاری‌یان لێ بكه‌ین.
ده‌رباره‌ی كه‌مبوونه‌وه‌ی تووند‌و تیژی به به‌راوورد له‌گه‌ڵ ساڵی پار
بێگومان ساڵ به ساڵ ئاست هۆشیاری كۆمه‌ڵگه له به‌ره‌و پێش چوونه بوونی هه‌موو ئه‌و دامووده‌زگایانه‌ش كاریگه‌ری خۆی هه‌یه بۆ زیاتر به‌رز بونه‌وه‌ی ئاستی هۆشیاری كۆمه‌ڵگا
له هه‌مووڕوێكه‌وه به دواداچوون بۆ سه‌رجه‌م كێشه‌كان ده‌كرێ و به پێی یاسا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێ بۆیه ده‌توانین بڵێین وورده وورده به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو تووند‌و تیژیه‌كان له كه‌مبوونه‌وه‌یه.
به‌رنامه‌ی ئاینده‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌دواداچوونی توند‌و تیژی دژی ژنان
كۆمه‌ڵێ به‌رنامه‌ی دروستمان هه‌یه من پێم وایه پێویسته له سه‌ره‌تاوه له قۆناغی باخچه‌ی ساوایانه‌وه ده‌ست پێ بكه‌ین تا ده‌گاته دواقۆناغ و له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌یه‌كی ته‌ندروست ڕایان بهێنین چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌و منداڵه باوه‌ڕی به‌وه نه‌بێت كه له گه‌ڵ ڕه‌گه‌زه‌كه‌ی به‌رامبه‌ری یه‌كسانه و له‌و بواره‌وه هه‌وڵی بۆ نه‌ده‌ین، زۆر زه‌حمه‌ته بتوانین بپرژێینه سه‌ر بواره‌كانی تر بۆیه سه‌ره‌تا پێویسته له‌و بواره‌كار بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی تاك كورد بتوانێ جارێكی تر ئینتیمای زیاتری بۆ خاك و نیشتیمانی خۆی هه‌بێت و باوه‌ڕی زیاتری به یه‌كسانی ژن و پیاو و مافه‌كانی مرۆڤ و مافی ژن هه‌بێ، باوه‌ڕی به توند‌و تیژی و لێدان و كوشتن نه‌بێ.
له كۆتاییدا ووتی دیاره ستافی پێشووتر كۆمه‌ڵێك كار باشیان ئه‌نجامداوه‌و كۆمه‌ڵێ خزمه‌تیان گه‌یاندووه ده‌كرێ ئێمه ته‌واوكه‌ری كاره‌كانی ئه‌وان بین و به‌یه‌كه‌وه كاری باشترئه‌نجامبده‌ین، ئێمه به‌شی هۆشیاری و به‌دواداچوونمان هه‌یه بۆ زیاتر كاراكردنی كۆمه‌ڵگا له ڕووی هۆشیاریكردنه‌وه و به‌دواداچوونی گرفته‌كان وبه‌ڕێز وه‌زیری ناخۆ به‌ڵێنی پیًداوین كه هاوكاری باشی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌مان بكه‌ن بۆ زیاتر به‌ره‌و پێشه‌وه چوونی كاره‌كانمان و پێویسته به خۆشه‌ویستی كاره‌كان به‌ره‌و پیًش به‌رین نه‌ك به توند‌و تیژی.
sharmenkarim@yahoo. com
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
