ناهیده رهشیدیان؛ ژنی کورد ئه بێت کۆمه ڵگا بناسێت، ئه بێت مافه رهواکانی خۆی بناسێت، بزانێ بۆ چی خێزان پێک ده هێنێت. به رپرسیاری خۆی و هاوسه ره که ی بۆ سه قامگیری خێزان و په روه رده کردن منڵاان بناسێت. ئه گه ر بتوانێت خۆی به زانسته ک رازاوه بکات بۆ که سایه تی په روه ری خۆی.
هاواربانیخێڵانی: مافی ژن مانای چیه؟ ناهیده رهشیدیان: خۆی ژن به رله ئه وه که ژن بێت مرۆڤه و هه رمرۆڤیک مافی هه یه پێویستیه سه ره تاییه کانی بۆ جێ به جێ بێت وه ک ماڵ و مافی خوێندن و بیر ورا ده ربرین و گه شه کردن به هره مه ندی و توانمه ندی. ئێستا تۆ بیری لێ بکه وه ئایا ژنانی ئێمه جگه له ناو هێندێ خێزانی دهوڵه مه ند وه یان که سایه تی په روه ر، که ی ئه توانن ئه و مافانه یان هه بێت له کۆمه ڵگای پیاوسالاری یان باوک سالاری. خودی ژن به رله ئه وه ژن بێت، مرۆڤه و به بیر ورای من که له ولاتی سوسیالیزم لیبرالیزم ده ژیم، هه ر مرۆڤێک مافی هه یه پێویستیه سه ره تاییه کانی بۆ جێ به جێ ببێت، وه ک مال و خواردن و خوێندن. من نه ته نیا ئه ڵێم ژن نیوه ی کۆمه ڵه، بڵکو، هێنده جار ته واوی کۆمه ڵه، چون ژن پیاو په روه رده ئه کات. یه کسانی مافی ژن و پیاویش ئه گه ریته وه بۆ پێویستیه کانی ده روونی و ئابووری ژنان و پیاوان که به پێی یاسا دیار ده کرێ. کۆمه ڵناسان و پسپۆران ئه بێت ئه مه دیاربکه ن.
هاواربانیخێڵانی: -ئه ورێکخراوانه ی تایبه تن بۆ کارو باری ژنان بۆ تا ئێستا نه یانتوانیوه گۆرانێکی بنه ره تی له کۆمه ڵگادا دروست بکه ن؟
په روه رده کردن و ناسین به هره مه ندی و توانمه ندی ژن دوو فاکتوری سه ره کی له که م کردنه وه ی کێشه ی ژنانه، ئه گه ر ئه و رێکخراوانه ئه م دوو فاکتوره له به رچاو بگرن، به دڵنیایی ئه توانن گۆرانێکی بنه ره تی له کۆمه ڵگا دروست بکه ن. به ڵام به مه رجێک خۆی له بیر و بروا ی کۆن و دواکه وتوو رزگار بکات.
خۆی له خۆیدا باری ئابووری به تایبه تی له ولاتانی دواکه توو فاکتوریکه بۆژیانی که سایه تی ژن، به ڵاام فاکتوری سه ره کی نیه. ئه گه ر ژن زانستێک بزانیت و هاوکات دایکێکی باش بۆ منداڵه کانی و هاوسه رێکی باش بێت بۆ هاوسه ره که ی و یارمه تیده رێک بێت بۆ کۆمه ڵگا و جگه له مانه ش، بروا به خۆ بوون و به هره مه ندی وتوانمه ندی و خۆناسینشی لا دروست ئه بێت. ئه مانه به مه رجێک دروست ئه بێت که هاوسه رێک که سایه تی په روه ر و خێزان په روه ری هه بێت و کۆمه ڵگاکه پیاوسالاری یا باوک سالاری نه بێت. چون ئه گه ر ئه م مه رجانه نه بو، ئه وکاته ژن وه ک کارهکه ر، هه م ئه بێت له ماڵ کار بکات و مناڵ په روه رده بکات و خواردن دروست بکات و هه م له ده ره وه، له ئه و بارودۆخه ژن به ته واوی ئه چه وسیته وه وتێ دهشکێت و ناتونێت هاوکات دایکێکی باش بۆ مناڵه کان و هاوسه رێکی باش بۆ هاوسه ره که ی و یارمه تیده رێک بێت بۆ کۆمه ڵگاکه ی. پرسیاری سێوم: که هیشتا له وڵاتانی پێشکه وتوو مافی ژن و پیاو وه ک یه ک نیه، به تایبه تی له باری ئابووری. به گشتی ته نها کۆمه ڵگا ئه توانێت مافی یه کسانی و وه ک یه ک بوون مافی ژن و پیاو دیار بکات، ئه ویش به ستراوه به ئه وه که له چ کومه ڵگایهکی.
هاواربانیخێڵانی: رێژه ی لاوازی به شداری ژنان له ئاستی به رێوه به ری و سه رکردایه تی له ناو پارته کانی خۆرهه ڵاتی کوردستان بوچی هۆکارێک ده گێریته وه؟ که مترخه می خودی ژنان، یا خود لاوازی پارته کان له په روه رده کردن و ره خساندنی ده رفه تی گونجاو بۆ ژنان؟
پێشکه وتنی کۆمه ڵگا و کێشه ی ژن به یه که وه به ستراوه. ئه گه ر کۆمه ڵگا پێش بکه وێ، ئه وه ژنیش گه شه ئه کات و پێش ئه که وێت و به ئاستی به رێوه به ری و سه رکردایه تی له نا و پارته کانی کوردستان ده کات. خۆی له خۆیدا ئێمه وه ک کۆمه ڵگای دواکه وتوو به ستراوین به وڵاتانی دواکه وتووی ده روبه ری خۆمان. تۆ ناتوانیت چاوه روانبیت که کوردستان جیاواز بێت له وڵااته عه ره بیه کان و یان ته نانه ت له ئێران. ئه گه ر بێتو سه ره نجێک له ژنانی سیاسی ناوچه که بدهیت، ئه توانی بڵێیت: له پاکستان (بێنه زیر بۆتو) یه کێک له ژنه سیاسیه کانی به رێوه به ری بوو که چی به سه ر هات. به ڵام جێی دڵخۆشیه که چه ند وه زیری ژن له باشوری کوردستان ئه بینرێ.
هاواربانیخێڵانی: ژنی کورد له ئه روپا چۆن دێته مه یدان و خۆی ده رده خات؟
ناهیده رهشیدیان: ئه گه ر له کۆمه ڵگای دواکه وتوو په روه رده بیت و زۆر کیشه و گیروگرفتی خێزانی و کۆمه ڵایه تی له گه ڵ بێت، به ئاسانی ناتوانیت خۆت بگونجێنی له گه ڵ کۆمه ڵگای پێشکه وتوو. ژنی کورد به ده گمه ن توانایی ئه وه ی بووه که له ئوروپا خوی ده ربخات، مه گه ر ئه وه که خوێندنی به رز یان بووه و یان له ناو خێزانی هونه رپه روه ر وه یان که سایه تی په روه ر په روه رده بوببێت. ئێمه لێرا هه ر وه ک کوردستان ژن کوشتنم له ناو خێزانه کوردکان بینیوه. هه روه ها پیاوی دووژنه، ئه ویش به مناڵی زۆر. زۆربه ی ئه و ژنانه که خوێندنی نیوه به رزیان بووه، به هۆی مناڵداری له ماڵ دانیشتوون و خه ریکی به خیوکردنی منداڵن. له وڵاتی هۆڵه ندا ته نیا دوو که س بوون به هونهر مهند، ئه ویش هه ردووکیان کچ بوون. چه ند دوکتور و پارێزه ر و ماموستامان هه یه که ئه وان ژیانی ئاسایی خۆیان هه یه. هاواربانیخێڵانی: وه ک ژنێک جیاوازییه کانی کۆمه ڵگای ئه و روپی و کۆمه ڵگای کوردی له چیدا ده بینی؟
دیسان په روه رده کردن له کۆمه ڵگای دواکه وتوو و پێشکه وتوو زۆرتر له باری ده روونی جیاوازی هه یه. له کۆمه ڵگای پێشکه وتوو ههوڵ ده ده ن، بۆ مرۆڤ ئاسانکاری بکه ن و که مترین کێشه ی ده روونی له مرۆڤ دروست بکات چون سروشتی مروڤ کاوِێژکاری بیرو فیکریه و هه میشه بیر له کرده و هه ڵسوکه وتی خۆی و که سانی ده وروبه ری خۆی ئه کاته وه. بۆ په روه رده کردن، مرۆڤ پێویسته که به رگیری له کێشه ده روونیه کان بکات. له بواری ئابوریش زۆر به جوانی پاره دابه ش ئه کرن له ناو ئه ندامانی خێزاندا. مرۆڤ کاتێک 181811818دهبێته ههژده ساڵ، خۆی به رپرسیاره له کاروباری ئابوری خۆی، به رپرسیاره له خوێندن وئیش کردن خۆی، له کرده وهه لسوکه وت خۆی، له هه ڵبژاردنی دۆست و ژن خواستن یان شوکردن. لێرا هه روا به خۆرایی که س دهوڵه مه ند نابێت، مه گه ر ئه وه که به راستی پسپور بێت و شتێک بزانێت. پاره له لای ئه ندامێک له خێزانه که کۆنابێته وه بۆ ئه وه ی ببێته هۆی باوک سالاری و پیاوسالاری. لێرا هه ژار و فه قیر نیه، چون کۆمه ڵگای سوسیالیست لیبراڵ بروای وایه که هه موو مرۆڤێک ئه بێت پیداویستیه سه ره تایه کانی هه بێت وه ک ماڵ و خواردن وخوێندن.
ته نیا شتێک که له کۆمه ڵگای دواکه وتوو به ر چاو دێت، سه قامگیر بوونی خێزان و بنه ماڵه یه، ئه ویش به بۆنه ی ژێرده سی و له خۆ لێبوردنی ژنان له ئه و کۆمه ڵگایه، دهگمهن ژن بتوانێت خاوه نی بیر ورای خۆی بێت بێجگه له خێزانی دوڵه مه ند و یان خێزانی زانست په روه ر.
هاواربانیخێڵانی: -ژنی کورد روژانه تووشی ده یان گیروگرفتی کۆمه ڵایه تی ده بێت و توندوتیژی به رانبه ر به ژنان ده کریت، پێشنیارتان چیه بۆ ئه وه ی ئیتر ئه م گرفتانه نه ێته سه ررێی ژنان؟
ناهیده رهشیدیان: له کۆمه ڵگای دواکه وتوو چۆن یاسا نیه و یان ئه گه ر هه یه، به باشی به ئه نجام ناگه ێت، بهو بۆنه وه هه میشه ئه وانه که لاوازترن و ژێر پێ ئه بن. دیاره که له سه ره تا مناڵ و له وهودوا ژن لاوازه. به ڵام به هۆی ئه وه که ژن زۆر به هه ست و سۆزه و به رگیری له مناڵ ئه کات و هه مووشتی خۆی له پێناو مناڵ قوربانی ئه کات، له ئه م بارودۆخه ژن ئه بێت به چین و تۆێژی لاوازتر و زووتر تووشی گیروگرفت ئه بێت. ئه گه ر کۆمه ڵگا پێش بکه وێت و پیاویش به رپرسیاری خێزانی بناسێت و بزانێت بۆ چی خێزان پێک ئه هێنێت و کهمێک یارمه تی له په روه رده کردنی مناڵان بکات، نه ته نیا له باری ئابوری، به ڵکو له باری ده روونی وکه سایه تی په روه ری، ئه وکاته ئه توانین بڵێین رێژهیهک له گیروگرفته کانی ژنان که م ئه بێته وه. پیاو له کومه گای دواکه وتوو بهو ئاسته نه گه یشتووه که که سایه تی په روه ر بێت. بۆیه ههمو ئهمانه بهستراوه به یاساو رێسای کۆمهڵگا.
هاواربانیخێڵانی : ئێوه بۆ مهسهلهی کوشتن و خۆسووتاندنی ژنان پرۆژهیهکتان به دهستهوه ههیه،
هۆکاری خۆسووتاندنی ژنان به چی دهبینی؟
ناهیده رهشیدیان : به داخه وه، ئه وه نه خوشیهکی کۆمه ڵاایه تی و چاره سه رکردنی ئهم نه خۆشیه کۆمه ڵایه تیه زۆر زانایی و زانستی ئه وێت. ئه بێت پسپۆر له ئه م بوارهبهرههم بهێنرێت تا بتوانێ رێگه چاره ی بۆ بدۆزرێته وه، کێشه ی ژن له ولاتی دواکه وتوو زۆر قووڵه. خودی کێشه ی ژن و پێشکه وتنی کۆمه ڵگا پێکه وه به ستراوه. ئه گه ر کۆمه ڵگا پێش بکه وێت ئه وه کێشه ی ژنیش چاره سهر ده بێت. هۆکارهکهشی ئه وهیه کاتێک ژن ئه بینێت هه موو دهرگاکانی له سه ری داخراوه، ئه و کاته به داخهوه ئهم ڕێگا ههڵه ههڵدهبژێرێت که ئهویش خۆ سووتاندنه. کهمن هیواخوازم ههرگیز ژنانی کورد بۆ دۆزینهوهی ڕێگاچارهی کێشهکانیان پهنا بۆ خۆسووتاندن نهبن، وڕێگاچارهی دیکه زۆره که بتوارێت ئازارهکانیان کهمکاتهوه. مخابن که پیاویش له کۆمه لگای دواکه وتووی ئێمهدا به و ئاسته نه گه یشتووه که ژن په روه ر یا که سایه تی په روه ر بێت.
هاواربانیخێڵانی: ژنی کورد ده بێت چۆن خۆی له گه ڵ گۆرانکارییه کان رێک بخات، بۆ ئه وه ی رۆژبه رۆژ به ره وپێشه وه بچێت؟
ناهیده رهشیدیان | ژنی کورد ئه بێت کۆمه ڵگا بناسێت، ئه بێت مافه رواکان خۆی بناسێت، بزانێ بۆ چی خێزان پێک ده ێت. به رپرسیاری خۆی و هاوسه ره که ی بۆ سه قامگیری خێزان و په روه رده کردنی مناڵان بناسێت. ئه گه ر بتوانێت خۆی به زانسته ک رازاوه بکات بۆ که سایه تی په روه ری خۆی، ئه وکاته هاوسه رێکی چاک ئه بێت بۆ هاوسه ره که ی، دایکێکی چاک ئه بێت بۆ مناڵه کانی و یارمه تیده رێک ئه بێت بۆ کۆمه ڵگا.
هاواربانیخێڵانی: -ئه وه که ژنان له کوردستان له بواری سیاسیدا زۆر به رچاونین، هۆکاره که ی له چیدا ده بینی؟
ناهیده رهشیسیان: خۆی له خۆیدا ئێمه وه ک کۆمه ڵگای دواکه وتوو به ستراوین به وڵاتانی داوکه وتووی ده وروبه ری ولاته که مان. تۆ ناتوانیت چاوه روان بیت که کوردستان جیاواز بێت له وڵاته عه ره بیه کان و یان ته نانه ت له ئێران. هه موو ئه و وڵاتانه که به بیرورای ژن و پیشکه وتن ژن بروایان نیه کاریگه ری ئه کاته سه رئه وانیتر. ئه گه ر بێتو سه ره نجێک بدهیت له ژنانی سیاسی له ئه و ناوچه، ئه توانی بلێت: بی نه زیر بوتو یه کیک له هه ر ژنه سیاسیه کان ولاتانی دواکه وتوو بوو، که چی به سه ری هات. به ڵام جێی دڵخۆشیه که چه ند وه زیری ژن له کوردستان ئه بینره.
هاواربانیخێڵانی: -ئایا پیاو ده بێ مافی ژنان دابین بکات یان ژنان خۆیان به م کاره هه ڵسن؟ کۆمه لگا ئه بیت مافی ژنان دابین بکات، یاسا و قانوون ئه بێت پشتگیری له ژن بکات. له کۆمه ڵگای دواکه وتوو ژن مافی خۆی ناناسێت و پیاویش خۆی به ئاستێک نه گه یشتووه مافه کانی ژن بناسێت و دابینی بکات..
هاواربانیخێڵانی: -چی بکه ین بو ئه وه ی خاوه ن کومه لگایه کی ته ندروست بین گشت مافه کان بو تاکه کان تیا بیت دابین کرابی؟
جارێک که سێک پرسیاری له من کرد: سیاسه تی کام حه زبی کوردستانت لا په سه نده؟ وه ڵامی من ئه وه بوو: هه ر حه زب ولایه نێک به هره مه ندی و توانمه ندی من بناسیت و بۆ پیش خستنی کۆمه ڵگا که ڵکی لێ وه رگرت، ئه و کاته من ئه بم به لایه نگری ئه و حه زبه. نه من وه ک تاقه که س، به ڵکو گشت خه ڵک له پیشخستنی کۆمه ڵگا به شداری بکات و ئه و پارتهش سه رئه که وێت، به هۆی بوونی ئه م هاوبه شیه کۆمه ڵگایهکی گه ش دروست ئه بێت و ئه و کاته کۆمه ڵگایهکی گه ش که گشت مافه کان بۆ تاکه کان دابین ئه کات به مه رجێک که په روه رده کردن ی به رده وام بۆ خه ڵکی له به رچاو بگرێت.
زۆر جار ئه م پرسیاره له لای خه ڵکی روژهه لاتی کوردستان دروست ئه بێت که ئێمه خاوه نی سه رمایه ی سروشتی نین و به ده ریا رێگه مان نیه، ئه گه ر ئێمه سه ربه خۆ بین زۆر هه ژار ئه بین. به ڵام وا نیه. خۆ زوربه ی زۆری وڵاتانی ئوروپایی سه رمایه ی سروشتیان نیه و دهوڵه مه ندیشن. له م وڵاتانه سه رمایه ی مرۆڤ وه ک بیر کردنه وه و کاری زۆر به گرنگتر ئه زانن به مه رجێک بنه ره تی فه رهه نگی پته و پالپشتی ئه و سه رمایه بێت و بروا به یه ک و رێکه وتن له لای خه ڵک دروست بێت و هه رکه س بۆ خۆی نه بێت و به پێی پیویستیه کان کۆمه ڵگا هاو ئاهه نگی له ناو خه ڵک بێت. من وه ک زانستکار و کیمیا زان که ئه زانم چۆن مرۆڤ ئه توانێت له شتی بێ بایه خ شتی پربایه خ بۆژیانی مرۆڤ دروست بکات، ئیتر ئه گه ر زۆر زانست و وریایی و کارزانی له کوردستان گه شه بکات، ئه و کات کوردستانیش گه شه ی ئابووری به خۆی ئه بینێت به مه رجێک که خاوه نی وڵاتی خۆمان بین. کوردستان وڵاتێکی به رهه مدار و که ش و هه وایه کی باشی هه یه بۆ ژیان، به ڵام به داخه وه نازانین چۆن ئاوهدانی بکه ینه وه. من دووساڵ جارێک له هۆڵه ندا به رهو کوردستان سه فه ر ئه که م. چۆن هوڵه ند وڵاتێکه سه وز، کاتێک ئه چم بۆ سنه و ئه بینم شاره که م جاران وه ک شارێک شاخاوی و پرله دار و سه وز بووه و ئێستا به هۆی ئه وه خه ڵک زۆرتر بیر له پاره ئه که نه وه و ته نانه ت ئه گه ر جاران دارێک له ناو حه وشه که ئه بینرا و ئێستا ئه ویشه نابینرێ و وه ک شارێک کۆێری به چاو دیت، زۆر به داخ ئه بم که ئه م خه ڵکه چۆن نازانن دار و سه وزه بۆ ژینگای پێویسته.
هاواربانیخێڵانی: -به نیازنیت بگه رێیته وه کوردستان، چ پروژهیهکت بۆ داهاتوو له به رده سته؟
من زور نیشتمان خۆشه ویستم و به ئاواتم که رۆژیک بگه رێمه وه بۆ کوردستان. من هه میشه ئاماده م بو هاوکاری چی له بواری کیمیا و دروست کردنی که ره سه ی ره نگ و مه ره که بی چاپ و لاستیک و که ره سه ی ره نگی که به راستی ئه م کارانه ئه توانیت سوودی زۆری بۆ کوردستان بێت و هه روه ها له بواری فه رهه نگی زمانی کوردی و فه رانسی و هۆ ڵه ندی ئه وه ئاماده م خزمه تی خوم پێشکه ش به خه ڵکی کوردستان بکه م. ته واو هیوا و ئاواتی من ئه وه یه که زمانی کوردی شان به شانی زمانه کانی ناوچه که وه ک فارسی و عه ره بی پێش بکه وێت. چون خۆشبه ختانه ئێستا زمانی کوردی وه ک زانستێک تازه خۆی له ناوچه ی رۆژهه ڵاتی ناوه راست ئه نوێنێ و به پێی پێناسه، زانست بۆ خزمه ت مرۆڤ و مرۆڤایه تیه و ئه رکی سه رشانی ئێمه یه که بایه خ به ئه م زانسته بده ین. خه ڵکی رۆژهه ڵاتی کوردستان به هه ر دوو زمانی کوردی و فارسی به قسه کردن و به نووسین شاره زا بن و له بواری زمانه وانی نموونه ی وڵاتێکی وه ک (سویس) یان بلژیک) بن. بۆسه رنج راکێشاندنی لاوان به لای فه رهه نگ وزمانی کوردی ده بێت نوسه ران وهه ڵبه ستوانان نووسینه کانی خۆیان به وشه ی جوان ودڵنشین وپێش که وتو رازاوه بکه ن، به مه رجیک دوور له وشه ی فارسی وعه ره بی وهه روه ها دوور له وشه ی لاد ێی وبه پێی رێزمانی زمانی کوردی بێت. بۆئه م مه به سته خوێندنی ئه وبه رهه مانه که به زمانی ره وان وئاسان وشیرین نووسراوه زۆر پێویسته. وه ک به رهه مه کانی گوران وهه ژار. روژله روژئاشکراتره: پیناسه ی نه ته وه یهک له دنیا ی ئامیانی ره گه زایه تی زمانه وبه س، به مه رجێک ئه وزمانه به وشه ی زانستی رازاوه بێت وله سه رژیانی رۆژانه ی مرۆڤ کاریگه ری هه بێت. زمانی هه رنه ته وه یهک نیشانه یهکه له پله ی پێشکه وتنی ئه وکۆمه ڵگایه. رۆژبه رۆژبواره کان زانستی وه ک کۆمه ڵ ناسی ودروون ناسی وزانستیه کانی تر کاریگه ری له سه رژیانی مرۆڤ ده کات.
بیرگۆرینه وه وله یه کترگه یشتن له رێگه ی زانستی مه به ستی سه ره کیه له وڵا تانی پێشکه وتووه.
من هه ر وه ک هه ر خوێندکارێکی روژهه لاتی کوردستان لقێک له خوێندنم هه ڵبژارد به پێی به هره مه ندی خۆم. به ڵام بنه ماڵه ی زانست په روه ر و هوشیاری که س زۆر کاریگه ر ئه بێت له فێر بوونی زانست. له داهاتو بیرله نووسینی چه ند فه رهه نگێکی تر به زمانه کانی ئوروپی و کۆمه ڵێک هونراوه و په خشان و چیرۆک بۆلاوان و کۆمه ڵگا وهه روا له بواری کیمیا بۆپێشخستنی ئابووری کوردستان بنوسم. مانای کیمیا هه روا له ناوه که ی دیاره ئه توانیت له شتی بی بایه خ شتی پربایه خ بو ژیانی خه ڵک دروست بکات. به ئاواتی کوردستانیک پیشکه وتوو.
هاواربانیخێڵانی : ئێوهی کوردو خاوهن بیروکه له بواری زانستی، ئایا لهم زهمهن و کاته دا که ئێوه له دوره وڵاتدا دهژین زانست و مهعریفه ی ئێوه چی خزمهزتێک به کورد دهگهیهنێت.
ناهیده رهشیدیان: له گه ڵ رێز و سڵاو بۆ به رێزتان. منیش خۆشحاڵم به کوردێکی به هه ست وسۆزی باشوری کوردستان. کاکه ئیمه گشتمان به یه که وه به ستراوین و به و ههسته نهتهوهییه کاریگه ریمان له سه ریه ک هه یه. من وه ک فه رهه نگنووس ئهوهم له دهستهاتووه که فه رهه نگێکی نوێ به ٢زمانی گهورهی جیهانی بۆ سهرکوردی و به پێچهوانهکهشی له کوردییهوه بۆ سهرزمانی ئهوان، پێشکه ش به کۆمه ڵگاکهم بکهم. ئه گه ر بیتو رۆژێ ئه م فه رهه نگانه له گه ڵ فه رهه نگه کانی تر و یان تهنانه ت فه رهه نگه فارسیه کان به راورد بکه ن، ئه زانن که به راستی رچه شکێن بووم لهو وڵاتهی لێێ دهژیم. دواگهران به شوێن رهگ وبنی وشه و رێک وپێکی وشه کان که یه کتر ئه گرنه وه له ئه م فه رهه نگانه ئه بینی. له م فه رهه نگانه وشه ی ره سنی کوردی و تا چه ند زمانی کوردی زمانێکی په تی و پاراوه و که متر وشه ی بیگانه ی تیایه، ئه بینی. به ڵا م زمانی کوردی پێشکه وتوو نیه. به واتای ئه وه که له سه ری کار نه کراوه و پێش نه خراوه. ئه م فه رهه نگه ی زمانی کوردی به زمانی پێشکه وتوو و ئه ستاندارد دنیا وه ک فه رانسی و هۆڵه ندی نووسیوه که چه ندین ساڵ لیکوڵینه وه ی له سه رکراوه و رێک وپێک کراوه، که خۆی له خۆیدا به زمانی کوردیش رێک وپیکی تایبه تی داوه. بێجگه له مانه، من یارمه تی خه ڵکی وڵاتهکهم کوردستان به تایبه تی کوردانی دانیشتوو له هۆڵه ندا داوه که هۆڵه ندی فێر بین و له کۆمه ڵگایه ک که به ناچاری تیا ئه ژین بێ به ش له مافه کانیان نه بن. یهکێک لهو بۆشاییانهی کورد من لهم وڵاته ههستم پێدهکرد و پێم وابوو ئهرکێکی پێوست وگرنگه له سهر شانم. ههستم پێکرد که دهبێت پێیوه خهریک بم بۆ ئهوهی خزمهتێکی بهرچاوی کۆمهلگاکهم لهم وڵاته نووسینی ئهو فهرههنگه بوو. خهڵکهکهمان لهو وڵاته پێشتر پهنایان بۆ فهرهنگهلێک دهبرت که بۆ سهرزمانهکانی بێگانه وهرگێرابوون، ههستم دهکرد که زۆر پێویستیان به فه رهه نگی زمانی دایکی هه یه، زانینی زمانی ههر وڵاتێک که کوردهکان تێیدا دهژین کلیکی کردنهوهی ژیانه لهو وڵاتهدا. ههرکاتێک زمانی ئهو وڵاتانه باش فێربن، ئه و کاته ئه توانرێت له زانست وته کنولوژی ئه ولاته بۆ ناو کوردستان بهێنێتهوه، و زۆر ئاڵوگۆری کۆمه ڵا یه تی پێک بهینێت له دنیای گولوبالیست. دیاره کاک هاوار زور به وردبینی و زیرکی ئه م پرسیاری کرده وه که من ئه ونده زۆر له سه ر ئه م پرسیاره قسه بکه م. hawar6868@yahoo. com
ناهیده ره شیدیان 5/4/2010
ئهو بابهتانهی له کوردستان نێت دا بڵاودهکرێنهوه، بیروبۆچوونی خاوهنهکانیانه، کوردستان نێت لێی بهرپرسیار نییه.
