قه‌زای ده‌شتی هه‌ولێر كه سه‌نته‌ری قه‌زاكه‌ی بنه‌سڵاوه‌یه‌و هه‌ر سی ناحیه‌كانی كه‌سنه‌زان و قوشته‌په‌و داره‌توو و زیاتر له 110 گوند ده‌گرێته‌خۆی و ڕێژه‌ی دانیشتووانه‌كه‌شی نزیكه‌ی 200 هه‌زار كه‌س ده‌بێت و له ساڵی 2002 دا بڕیاری بوون به قه‌زای بۆ ده‌رچووه.
بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی ئه‌م قه‌زایه له‌رووی ڕه‌وشی خزمه‌تگوزاری و پرۆژه‌كانی ئه‌مساڵیان و چه‌ند پرسیارێكی تریش، به‌ڕێز "حوسێن كه‌لاری" قائیمقامی قه‌زای ده‌شتی هه‌ولێر، به‌م شێوه‌یه وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی دایه‌وه.
*هیچ پرۆژه‌یه‌كی ته‌واونه‌كراوی كابینه‌ی پێنجه‌متان ماوه ئێستاكه ئیشی له‌سه‌ر بكرێت؟
ــ پرۆژه‌ی دروستكردنی بنكه‌ی وه‌رزش و لاوانی بنه‌سڵاوه‌مان هه‌یه كه ئێستاكه له‌ژێر جێبه‌جێكردندایه‌و هه‌مان جۆر پڕۆژه‌ش له ناحیه‌ی قوشته‌په‌و شاوه‌یس هه‌یه كه‌وا له‌سه‌رده‌می كابینه‌ی پێنجه‌مدا به‌ردی بناغه‌یان بۆ دانراوه.
قیڕكردنی هه‌ندی له كۆڵان و شه‌قامه سه‌ره‌كییه‌كانی ناو بنه‌سڵاوه‌و قوشته‌په‌و داره‌توو ماون كه له‌سه‌رده‌می كابینه‌ی پێشوودا به‌هۆی باران و كه‌می تیمه‌كانی قیڕكردنه‌وه ئه‌م پڕۆژانه دواكه‌وتوون و ئێستاكه به‌رده‌وامیان هه‌یه.
*ئه‌ی پرۆژه‌كانی ئه‌مساڵتان چین؟
ــ ئێمه ساڵانه پلانی خۆمان له‌رووی پێداویستییه گشتییه‌كانه‌وه دیاری ده‌كه‌ین و دواتریش ڕه‌وانه‌ی پارێزگا‌و وه‌زاره‌تی شاره‌وانیان ده‌كه‌ین تاوه‌كو له پلانی ساڵانه‌ی خۆیاندا ئیشان له‌سه‌ر بكرێت، به‌ڵام تا بودجه‌ی ساڵی 2010 له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه په‌سه‌ند نه‌كرێت، ئێمه نازانین چه‌ندمان له‌و بودجه‌یه به‌رده‌كه‌وێت.
پڕۆژه‌ی ئاو و كاره‌بای گه‌ڕه‌كی گوڵان كه گه‌ڕه‌كێكی تازه‌یه‌و هه‌روه‌ها بلۆك 12 و 5 و 6 و كۆڵانێكیش له بلۆك 14ی بنه‌سڵاوه‌و له ناحیه‌كانی تریش به‌هه‌مان شێوه به‌پێی ئه‌و پێداویستیانه‌ی هه‌یانبووه ده‌رخسته‌مان بۆ كردوون و ڕه‌وانه‌ی پارێزگا‌و وه‌رزاره‌تی شاره‌وانی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شاره‌وانییه‌كانمان كردوون بۆ ئه‌وه‌ی بخرێنه پلانی ساڵانه‌ی خۆیان.
*دوای جێبه‌جێكردنی ماسته‌رپلانی هه‌ولێر، بنه‌سڵاوه‌و كه‌سنه‌زان ده‌بنه گه‌ڕه‌كێك له هه‌ولێر یاخود هه‌ر وه‌كو خۆیان ده‌مێننه‌وه؟
ــ له‌وانه‌یه ببنه گه‌ڕێك له هه‌ولێر، به‌ڵام له‌رووی كارگێڕییه‌وه مه‌رج نییه بچنه سه‌ر هه‌ولێر و قائیمقامیه‌ت و ناحیه نه‌مێنێت، به‌ڵكو له‌رووی شاره‌وانییه‌وه ده‌بنه به‌شێك له شاره‌وانی هه‌ولێر.
* یانی له‌رووی كارگێڕییه‌وه جیاواز ده‌بن له‌گه‌ڵ هه‌ولێر؟
ــ له‌وانه‌یه له‌رووی كارگێڕییه‌وه گۆڕانكاری له قه‌زای ناوه‌ندو قه‌زای ده‌شتی هه‌ولێر و قه‌زای خه‌باتدا بكرێت و جارێكی تر سنووریان بۆ دیاری بكرێته‌وه.
*به‌وپێیه‌ی كه سنووری قه‌زای ده‌شتی هه‌ولێر رووبه‌رێكی زۆری زه‌وی كشتوكاڵی هه‌یه، ئێوه چ ئاسانكاریه‌كتان بۆ هاوڵاتیان كردووه به‌مه‌به‌ستی بایه‌خ پێدانی بواری كشتوكاڵكردن؟
ــ ساڵانه بنه‌تۆ دراونه‌ته ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به فیعلی خه‌ریكی كاری كشتوكاڵكردنن و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌وڵمانداوه دوو تا سی جار له ساڵێكدا سه‌ماتیك به‌سه‌ر جوتیاراندا دابه‌ش بكرێت و هه‌ر ئامێرێكی وه‌كو تراكتۆر و ده‌ڕاسه هاتبێت، به‌سه‌ر جوتیاراندا دابه‌شكراون. جگه له‌مانه‌ش چه‌ندین ئامێری عه‌باشه كه له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كشتوكاڵی قه‌زای ده‌شتی هه‌ولێره‌وه دابین كراون و له ناحیه‌ی قوشته‌په دانراون بۆ خاوێنكردنه‌وه‌ی به‌روبومی كشتوكاڵی جوتیارانی سنووره‌كه‌مان.
*زۆرێك له هاوڵاتیان گله‌یی ئه‌وه‌یان هه‌یه كه قه‌زاو ناحیه‌كان له‌رووی جوانكارییه‌وه بایه‌خیان پێنه‌دراوه، بۆچی؟
ــ له‌ڕاستیدا ئه‌مه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وله‌ویه‌تی كاركردنی ئێمه، ده‌بی پێداویستییه‌كانی هاوڵاتیان ڕیزبه‌ندبكرێن به‌پێی پێویستییه‌كانه‌وه، ئه‌گه‌ر تۆ شه‌قامی قیڕت نه‌بێت، كۆڵانی كۆنكرێتت نه‌بێت، پێویستت به‌وه نییه پاركت هه‌بێت، ئه‌گه‌ر هاتوو كێشه‌ی قوتابخانه‌ت هه‌بوو پێویستت به‌وه نییه كتێبخانه‌ت هه‌بێت.
*به‌ڵام ئه‌مانه‌ش پێویسته هه‌بن؟
ــ ڕاسته ئه‌مانه پێویستن، به‌ڵام ئیمكانیاتیش كاریگه‌ری خۆی هه‌یه، به‌پێی ئه‌و ئیمكانیاته‌ی ده‌خرێته به‌رده‌ستمان ده‌توانین كار له‌سه‌ر پێداویستی و خزمه‌تگوزارییه‌كانی هاوڵاتیان بكه‌ین.
* له دیمانه‌یه‌كتدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ئاسمانی زاگرۆس به‌ڵێنی ئه‌وه‌ت به دانیشتووانی بلۆك 12ی بنه‌سڵاوه‌دا كه به‌زووترین كات ده‌ست ده‌كرێت به نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی گه‌ڕه‌كه‌یان، به‌ڵام هێشتاكه هیچی بۆ نه‌كراوه؟
ــ له ساڵی 2008وه ئێمه ده‌رخسته‌ی بلۆكی 12ی بنه‌سڵاوه‌مان داوه‌ته پارێزگای هه‌ولێر و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شاره‌وانییه‌كان، به‌ڵام به‌داخه‌وه وه‌زاره‌تی شاره‌وانی تاوه‌كو ئێستاكه بودجه‌ی دابین نه‌كردووه بۆ هه‌ندی جێگه تا له جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كانماندا سوودی لێوه‌ربگرین.
*بنكه‌ی ته‌ندروستی بنه‌سڵاوه قه‌ڵه‌بالغییه‌كی زۆری پێوه دیاره‌و شه‌وانه‌ش یه‌ك دكتۆری ئێشكگری لێیه، ئێوه بۆچی هه‌وڵتان نه‌داوه ژماره‌ی دكتۆره‌كان زیاد بكه‌ن یاخود بتواندرێت نه‌خۆش بهێڵدرێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌وانه‌ی هه‌ولێر نه‌كرێت؟
ــ تاوه‌كو ئێستاكه هیچ كه‌سێك له‌م رووه‌وه گله‌یی نه‌كردووه، به‌ڵام له‌سه‌ر پێشنیاره‌كه‌ی ئێوه له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی ده‌وروبه‌ر باس له‌و بابه‌ته ده‌كه‌م، بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان له نزیكه‌وه چاودێری بكه‌ن، ئه‌گه‌ریش پێویستی كرد تیمی دكتۆر و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی بۆ زیاد بكرێت.
*زۆر جار باس له‌وه ده‌كرێت كه قه‌زاو ناحیه‌كان بوونه‌ته قوربانی شاری هه‌ولێر له‌رووی كه‌می خزمه‌تگوزارییه‌وه، ئه‌م قسانه تاچه‌ند ڕاستن؟
ــ من ته‌حه‌دای ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌م كه ده‌ڵێن قه‌زاو ناحیه‌كان كراون به قوربانی شاری هه‌ولێر. ئێمه ته‌نیا له ساڵی 2009 دا كه ئه‌وكات كابینه‌ی پێنجه‌م بوو زیاتر له 40 ملیار دینار پرۆژه‌مان هه‌بووه له سنووری قه‌زای ده‌شتی هه‌ولێر.
ئه‌گه‌ر به‌راورد بكرێت به‌شی شێری قه‌زاو ناحیه‌كان، به‌ر قه‌زای ده‌شتی هه‌ولێر كه‌وتووه، ئێستاكه ئێمه ده‌رخسته‌یه‌كی قیڕكردنمان هه‌یه له داره‌توو كه بای 2 ملیار دیناره، هه‌ركه بودجه‌مان بۆ دیاری كرا، پرۆژه‌كه ده‌خرێته واری جێبه‌جێكردنه‌وه.
*بنه‌سڵاوه خوێنه‌ر و نووسه‌رێكی زۆری تێدایه‌و هیچ فه‌رمانگه‌یه‌كی رۆشنبیری و كتێبخانه‌ی گشتی تێدا نییه، بۆچی؟
ــ ئێمه له بنه‌سڵاوه چه‌ند كتێبخانه‌یه‌كمان هه‌یه.
* ئه‌مانه كتێبخانه‌ی حكومی نین، به‌ڵكو هی لاوانن؟
ــ ئه‌و كتێبخانه‌یه‌ی كه له‌ناو بینایه‌ی لاواندایه، به‌شێكه له وه‌زاره‌تی رۆشنبیری. ئێمه پارساڵ بۆ خزمه‌تكردنی لاوان هۆڵێكی وه‌رزشیمان به بڕی "یه‌ك ملیار و په‌نجا ملیۆن دینار" دروستكردووه‌و خراوه‌ته خزمه‌تی لاوانی قه‌زای ده‌شتی هه‌ولێره‌وه، ته‌نانه‌ت زۆر له بتولاتی وه‌رزشی له‌سه‌ر ئاستی كوردستان له‌م هۆڵه‌دا یارییه‌كانیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
*پارساڵ له دیمانه‌یه‌كتدا له‌گه‌ڵ گۆڤاری ده‌شت، به‌ڵێنی دروستكردنی پاركێكی گه‌وره‌ت به هاوڵاتیانی بنه‌سڵاوه‌دا، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستاكه دروست نه‌كراوه‌و خه‌ڵكیش له چاوه‌ڕوانی دروستكردنیدان؟
ــ ئه‌و پاركه‌ی كه من باسم كردووه له ساڵی 2005دا زه‌ویمان بۆی دابینكردووه‌و به‌هۆی نه‌بوونی بودجه‌وه جێبه‌جی نه‌كراوه، پارساڵ له‌سه‌رده‌می كابینه‌ی پێنجه‌مدا میزانیه‌ی "چوارسه‌دو چل ملیۆن دینار"ی بۆ دابین كرا‌و ئێستاكه له‌ژێر جێبه‌جێكردندایه، به‌ڵام ئه‌و میزانیه‌ی كه بۆی دابین كراوه ته‌نیا به‌شی كاره سه‌ره‌تاییه‌كانی ده‌كات، بۆیه ده‌بی چاوه‌ڕێبین بزانین له بودجه‌ی 2010 دا ده‌توانین چه‌ند پاره بۆ ئه‌م پرۆژه‌یه دابین بكه‌ین.
*چه‌ند فه‌رمانگه‌ی حكومی له سنووره‌كه‌تان هه‌ن؟
ــ هه‌موو ئه‌و فه‌رمانگه خزمه‌تگوزاریانه‌ی كه له پارێزگادا هه‌ن، به‌بی جیاوازی له قه‌زاكه‌ی ئێمه‌شدا هه‌ن، به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی سه‌ر زه‌وی و ژێر زه‌ویمان نییه كه ئه‌مه‌ش ئیشی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كشتوكاڵی قه‌زای ده‌شتی هه‌ولێره جێبه‌جێی بكات، زۆربه‌ی ئه‌و فه‌رمانگانه‌ی كه ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ستن به ژیانی هاوڵاتیانه‌وه له سنووری قه‌زای ده‌شتی هه‌ولێردا هه‌ن.
*تۆ وه‌كو به‌رپرسی یه‌كه‌ی كارگێڕی قه‌زای ده‌شتی هه‌ولێر، تاچه‌ند له ئه‌دای كاركردنی ئه‌و فه‌رمانگه‌و دامه‌زراوانه‌ی سنووره‌كه‌تان ڕازیت؟
ــ به‌پێی ئه‌و ئیمكانیاته‌ی كه له‌به‌رده‌ستیاندایه ئیشان كردووه، ڕه‌نگه هه‌ندی له فه‌رمانگه‌كان له توانای خۆیان زیاتریش ئیشیان كردبێت.
*ئه‌ی تا چ ئاستێك له‌لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار ڕازیت، ئایا ئه‌وان به‌باشی هاوكاری ئێوه‌یان كردووه له‌ڕایی كردنی ئیشوكاره‌كانتان؟
ــ من له ئه‌دای كاركردنی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ڕازینیم كه ڕاسته‌وخۆ به‌رپرسن به‌رانبه‌ر ژیان و گوزه‌ران و دابینكردنی پێداویستییه‌كانی هاوڵاتیان، به‌داخه‌وه وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و وه‌رزاره‌تی په‌روه‌رده نه‌یانتوانیوه وه‌كو پێویست ڕۆڵی خۆیان بگێڕن.
*بۆچی ئێوه فشارتان نه‌خستۆته سه‌ریان، بۆ ئه‌وه‌ی پێداویستییه‌كانی هاوڵاتیان دابین بكه‌ن؟
ــ فشارمان هه‌بووه‌و له‌وانه‌یه هه‌ندی جاریش به‌م هۆیه‌وه لێمان تووڕه‌بووبێتن، به‌ڵام ئێمه په‌شیمان نین و به‌رده‌وامیش ده‌بین له دروستكردنی فشار بۆ سه‌ریان.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
