هاوڵاتیان هاوكاریمان ناكه‌ن و هه‌ندێ جار شاره‌وانی مافمان ده‌خوات، میدیاكانیش كه‌مته‌رخه‌من له‌په‌روه‌رده كردن و بڵاو كردنه‌وه‌ی ڕێنماییه‌كانی ژینگه پارێزی:
سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سلێمانی پاككردنه‌وه‌ی شاری سلێمانی ڕاسپار دووه به‌هه‌ر دوو كۆمپانیای ئۆرانۆس و خالید شینكی
له‌ڕێگه‌ی ته‌نده‌ره‌وه، ئۆرانۆس به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی شاره‌كه‌ی گرتووه‌ته ئه‌ستۆ كه‌ده‌كاته 54%ی كوچه‌و كۆڵان و شه‌قامه سه‌ره‌كیه‌كان و هه‌ندێكی سه‌نته‌ری شاریش، ئه‌م كۆمپانیایه ده‌توانرێ به‌یه‌كێك له‌كۆمپانیا گه‌وره و چالاكه‌كان دابنرێت، هه‌ر له‌دابین كردنی چه‌ندین ئامێری وه‌ك هه‌ڵگری حاویه و ئۆتۆمۆبێلی گسك و شۆفڵ و ته‌نكه‌ری ئاو چه‌ندین ئامێری تر كه‌زۆر پێش كه‌وتون و مۆدێله‌كانیان 2009یه، ئۆرانۆس له‌نێوان 11كۆمپانیای تردا له‌به‌رواری 1/9/2009وه ئه‌و ته‌نده‌ره‌ی بۆ ده‌رچووه بۆماوه‌ی دوو ساڵ كار ده‌كات، بۆ زیاتر ئاشنا بوون له‌كاره‌كانی كۆمپانیای ئۆرانۆس په‌یوه‌ندیمان كرد به به‌ڕێوبه‌ره‌كه‌یه‌وه ئه‌ندازیار زانامحه‌مه‌د له‌وه‌ڵامی چه‌ند پرسیارێكماندا به‌م شێوه‌یه بۆمان دوا.
پ/ كرێكار لای جه‌نابتا
ن چۆن سه‌یر ده‌كرێت، ئایا مافیان ده‌پارێزن، یان ته‌نها پاره‌یان پێ په‌یدا ده‌كه‌ن؟
به‌ڕێوبه‌ری كۆمپانیا ئه‌ندازیار زانا محه‌مه‌د ڕایگه‌یاند:كه‌ووشه‌ی خزمه‌تكردن لای ئه‌وان كارێكی نیشتمانیه‌و هه‌موانیش
كرێكاری ئه‌م شاره‌و ئه‌م خاكه‌ن، منیش كرێكارم و موچه وه‌رده‌گرم ئه‌گه‌ر كار نه‌كه‌م به‌بێكاریش ناو ده‌برێم كه‌واته هه‌مووان كرێكارین بۆ بونیاد نانه‌وه‌ی شارێكی نموونه‌یی ده‌ستی كار و له‌هه‌ر ووڵاتێكدا نه‌بێت وێران و كاول ده‌بێت چونكو به‌ردی بناغه‌ی ئابووری ووڵاته، ته‌نها مه‌به‌ستم له‌م ووته‌یه ئه‌وه‌یه كه‌ووشه‌ی (كه‌ناس) یان كرێكار جێگه‌ی شانازیه بۆ ووڵاته‌كه‌مان نه‌ك به‌سووك سه‌یری ئه‌و ناوه گه‌وره‌و دابین كه‌ره بكرێت كه‌هه‌ندێك هه‌وڵی چه‌وساندنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌سته زبرانه ئه‌دات،
پ/ژماره‌ی چه‌ند كرێكارتان هه‌یه ئایا هه‌موویان كوردن یان كرێكار بیانیشتان لایه؟
ئێمه ژماره‌ی 300كرێكار و كارمه‌ندی جۆراجۆرمان هه‌یه زۆر به‌یان عه‌ره‌بن خوازیار بووین كه‌هه‌موویان كوردبن چونكو هیچ
مه‌سروفێكیان له‌سه‌ر ئێمه نه‌ده‌بوو وه‌ك نان خواردن و شوێنی حه‌وانه‌وه‌یان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌بژێوی ژیان له‌كوردستان باشتره
له ناوه‌ڕاست و خواروی عێراق گه‌نجی خۆمان هه‌ندێ كار ناكه‌ن، بۆ پاراستنی مافیشیان له‌كاتی پێویستدا مۆڵه‌تیان پێ ئه‌درێت وه‌ك پرسه‌و نه‌خۆشی و یان ڕوودانی كاره‌سات مووچه‌شیان بۆ دابین ده‌كرێت، هه‌روه‌ك له‌م ڕۆژانه‌دا سێ كرێكارمان
توشی ڕوداوی ئۆتۆمۆبێل بوون مه‌سروفی نه‌خۆش خانه‌و موچه‌یان له‌سه‌رمان ده‌بێت تا ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر كار.
پ/ئێوه به‌چه‌ند شه‌فت كار ده‌كه‌ن؟
به‌یه‌ك شه‌فت كار ده‌كه‌ین به‌ڵام هه‌ندێ شوێنی وه‌ك ناو بازاڕ شه‌وانه‌ش كار ده‌كه‌ین چونكو پاش داخستنی دوكان بازاڕ و
نه‌مانی عاره‌بانه دیسانه‌وه بازاڕ حاڵی شپرز ده‌بێت پێویسته پاك بكرێته‌وه.
پ/گرفتان چیه له‌گه‌ڵ هاوڵاتیان و دوكاندار و عه‌ره‌بانه‌كاندا؟
گرفتمان زۆره جاران له‌به‌ر كه‌می حاویه‌ی زبڵ هاوڵاتیان زبڵ و خاشاكیان ده‌كرده ناو كه‌لاوه‌كان، ئێسته له‌و بواره‌دا هه‌ندێ هاوكارمان ده‌بن چونكو شوێنه گشتی و قه‌ره‌باڵه‌غه‌كان حاویه‌مان بۆ داناون، وه‌ژماره‌ی 35 حاویه‌مان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته دابین كردووه، هه‌ندێ خاوه‌ن ماڵ زبڵَه‌كه هه‌ر فڕێ ئه‌دات ته‌نانه‌ت نای كه‌ن ناو عه‌لاگه‌وه كه‌ده‌بوایه بیكه‌نه عه‌لا گه‌ی ڕه‌شی گه‌وره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كرێكاره‌كانمان ماندوو نه‌بن، كێشه‌مان لێره‌دا هاو كاری نه‌كردنی میدیاكان كه‌ناتوانن ڕێنمای بڵاو بكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هاوڵاتیان ڕابهێنرین له‌سه‌ر پاك و خاوێنی، پێویسته هه‌رچی كادر‌و ڕۆژنامه‌و ڕۆژنامه‌نوس هه‌یه خۆیان
به‌خاوه‌نی ئه‌م شاره بزانن چونكو هه‌موان له‌و ژینگه‌یه‌دا ده‌ژین به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌ندێكیان پاشه‌ڕۆكانیان له‌جامی ئۆتۆمۆبێله‌كانیانه‌وه فڕێ ئه‌ده‌نه‌سه‌رشه‌قامه‌كان، گرفتی گه‌وره‌مان دوكاندار و عه‌ره‌بانه‌كانه به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی ته‌ڕه ده‌فرۆشن ڕۆژی ده‌جار به‌رده‌میان پاك كه‌ره‌وه دیسانه‌وه پڕی ده‌كه‌نه‌وه له زبڵ زۆریان نایكه‌نه ناو حاویه‌كانه‌وه، هه‌ندێكیان له‌به‌ر نزمی ئاستی خوێنده‌واریان خه‌ڵك به‌خزمه‌تكار ده‌زانێ ئه‌ڵێ مووچه‌وه‌ر ده‌گری كاری خۆته بریا وانه‌بوایه‌و میدیاكان
هاوكاریان بكردینایه بۆ دابین كردنی ژینگه‌یه‌كی خاوێن له‌ڕێگه‌ی ڕێنمایه‌كانیانه‌وه.
پ/ له‌گه‌ڵ شاره‌وانی په‌یوه‌ندیتان چۆنه ئایا غه‌رامه ده‌كرێن یان هاوكارتان ده‌بن له‌ئاگاداری و كاركردندا؟
له‌گه‌ڵ شاره‌وانی په‌یوه‌ندیمان باشه به‌رده‌وام لیژنه‌ی شاره‌وانی ده‌گه‌ڕێت به‌ناو كوچه‌و كۆڵانه‌كاندا ئاگادارمان ده‌كاته‌وه
له‌هه‌ر كارێكی دزێو ئێمه‌ش یه‌كسه‌ر ده‌چین شه‌قام و كۆڵانه‌كه پاك ده‌كه‌ینه‌وه، كێشه‌مان بۆ نه‌كانه كه هاووڵاتیان یارمه‌تیمان ناده‌ن به‌تایبه‌تی له جه‌ژنه‌كان و بۆنه‌كادا بۆنمونه ئه‌م هه‌ڵبژاردنه باوه‌ڕ بكه‌ن یه‌ك كاتژمێر پشومان نه‌بووه ئێمه شه‌قامه‌كانمان پاك ده‌كرده‌وه له‌و سه‌ره‌وه ده‌گه‌ڕاینه‌وه به‌پیسی ده‌مان بینیه‌وه دیسانه‌وه فه‌رموو پاكی بكه‌ره‌وه، به‌ڵی غه‌رامه كراوین له‌م ماوه‌یه‌دا بڕی 68ملیۆن دینار غه‌رامه‌كراین،
پ/چ گله‌ییه‌كتان له‌سه‌رۆ كایه‌تی شاره‌وانی هه‌یه؟
گله‌یمانیه ئێمه لازم و مه‌لزومی یه‌كترین له‌گه‌ڵ هاوڵاتیانیشدا بۆ خاوێن كردنه‌وه‌ی شاره‌كه‌مان تا هه‌مووان پشوو بده‌ین
هه‌ڵبه‌ته سزادان و غه‌رامه‌كردنیش له‌لایه‌ن شاره‌وانیه‌وه به‌پێی یاسا ده‌بێت، ئه‌بێت شاره‌وانی ڕه‌چاوی ئه‌م خاڵه بكات
ئه‌مڕۆ كوردستان له‌بواری بوژاندنه‌وه‌دایه هه‌ر كۆڵانێك ئاوه‌ڕۆ یان ئاو یان جاده‌ی بۆ دروست بكرێت دیاره پڕ ده‌بێت له‌خۆل و
خاشاك پێویسته كۆمپانیای جێبه‌جێ كار زبڵ و خۆڵ و به‌رده‌كه‌ی فڕێ بداته ده‌ره‌وه‌ی شار نه‌ك به‌جێی بهێڵێ ئێمه لایبه‌رین
یان غه‌رامه‌بكرێین، وه‌به‌پێی یاساش كۆمپانیاكان به‌ر پرسن له‌و كه‌مته‌ر خه‌میه نه‌ك كۆمپانیای ئۆرانۆس و خالید شینكی.
پ/ په‌یوه‌ندیتان له‌گه‌ڵ كۆمپانیای خالید شینكی چۆنه؟
ئێمه براین و جیاوازیمان ته‌نها له‌دڵسۆزیدایه بۆ كاره‌كانمان ئه‌گینا ململانێ له‌نێوانماندا نیه‌و هه‌ر دوولامان هه‌وڵی پاك
و خاوێن كردنه‌وه‌ی شار ئه‌ده‌ین هاوڵاتیانیش به‌كه‌س و برای خۆمان ده‌زانین.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
