ئه‌گه‌رچی سوپای توركیا زۆرجار له‌كاتی هێرشه‌كانی بۆ بنكه‌و باره‌گاكانی په‌كه‌كه باس له‌كوژران یان برینداربوونی موراد قه‌ره‌یلان ده‌كات به‌ڵام له‌یه‌كه‌مین دیمانه‌یدا له‌سه‌ر خاكی كوردستان وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی گۆڤاری ڕێگای دایه‌وه موراد قه‌ره‌یلان سه‌رۆكی كوَماجڤاكێن كوردستانه و به‌كه‌سی یه‌كه‌می ناو په‌كه‌كه‌ش ناسراوه ناوبراو وه‌ك له‌میانه‌ی وه‌ڵامی پرسیاره‌كاندا باسی كرد كونسه‌ی ڕێبه‌ری كۆماجڤاكێن كوردستان سیسته‌مێكی نوێیه وه‌ك كۆماری فیدڕاڵی عێراق ئه‌م سیسته‌مه ڕێبه‌رایه‌تی چه‌ندین پارت و ڕێكخراوی سیاسی و مه‌ده‌نی و ژنان و لاوان ده‌كات كه‌پێشه‌نگایه‌تی په‌كه‌كه ئه‌مه‌ش ده‌قی دیمانه‌كه‌یه‌تی"
له‌بانگه‌وازی بیێچالاكی بوندا باستان له‌وه كردووه كه‌به‌مزوانه بانگه‌وازێكی تر بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد بڵاوده‌كه‌نه‌وه؟ئایا ئه‌م بانگه‌وازه‌ش هه‌مان بانگه‌وازی ساڵی ڕابردوو كه‌به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ كۆنگره‌ی گه‌ل بڵاوتان كردبۆوه؟
موراد قه‌ره‌یلان_ئێستا من له‌سه‌ره‌تادا ئه‌وه‌ی من ده‌مه‌وێت بیڵێم پێویسته كێشه‌ی كورد به‌شێوازی سیاسی و ئاشتیانه چاره‌سه‌ربكرێت به‌تایبه‌ت له‌توركیا هه‌ڵبژاردنه هه‌رێمیه‌كان كران له‌پێش ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه هه‌رێمیه‌كان بكرێت به‌ساڵێك ده‌وڵه‌تی توركیا ووتی ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه زۆر گرینگن و گه‌لی كوردیش ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی وه‌ك ڕیفراندۆم بینی بۆ ئه‌مه‌ش له‌هه‌ڵبژاردنه‌كان حكومه‌تی توركیا هه‌موو تواناكانی خۆی له‌كوردستان كرد به‌یه‌ك له‌ڕووی سه‌ربازی و مادیه‌وه زۆر زه‌ختی كرد له‌سه‌ر ناوچه كوردیه‌كان له‌هه‌ندإ شوێن پاره‌ی دابه‌ش كرد له‌هه‌ندإ شوێن خه‌ڵكی كرد فه‌رمانبه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نجام به‌ده‌ست بهێنێت له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی شاره‌وانیه‌كاندا هه‌ڤاڵی هێژا ده‌مه‌وێت شتێك بڵێم توركیا له‌ساڵی 2007به‌هاوكاری ئه‌مریكا كۆنسێپتێكی له‌سه‌ر ئێمه كرد له‌سه‌ره‌تادا به‌له‌شكری دواتر به‌ڕێگه‌ی سیاسی به‌ڵام له‌زاب ئه‌م كۆنسێپتانه تووشی واق بوون هاتن نه‌یتوانی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌م كۆنسێپته‌ش سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنابا ئه‌وا هێرشی ده‌كرده سه‌ر خواكورك خنێره و قه‌ندیل دوایی ئه‌مانه‌ش له‌سه‌ر كه‌ركوك زه‌ختی ده‌كرد چونكه ئه‌وكاته هیچ جۆره په‌یوه‌ندیه‌كی له‌گه‌ڵ پارته كوردیه‌كانی باشوور نه‌بوو ئه‌وكاته به‌گشتی گه‌لی كوردی كردبۆوه ئامانج به‌ڵام به‌رخودانی زاب شكستی به‌توركیادا له‌دوای ئه‌م شكسته توركیا (3 _4) مانگ بی هۆش بوو ته‌ماشای كرد چی بكات چی نه‌كات دواتر ئیلكه‌ر باشبوخ هاته سه‌رفه‌رمانداری سوپا پڕۆژه‌یه‌كی سیاسی پێش خست و ویستی په‌كه‌كه ته‌نگاو بكات و هه‌وڵبدات په‌كه‌كه ته‌سلیم بكات ئه‌گه‌ر ئه‌مه بوو ئه‌گه‌ر نا به‌ڕێگه‌ی چه‌ك په‌كه‌كه له‌ناو ببات پرۆژه سیاسیه‌كان چی بوون"
یه‌كه‌م/تێكه‌ڵی له‌گه‌ڵ كوردی باشوور بكه‌ن،
دووه‌م/كوردی باكوور بخه‌نه لای خۆیان بۆ ئه‌مه‌ش كه‌ناڵێكی كوردیان كرده‌وه هه‌روه‌ها به‌شی كوردۆلۆژیان له‌زانكۆدا كره‌وه، به‌ڵام ئه‌م پڕۆژانه هه‌م له‌باكوور و باشوور بێئه‌نجام بوون بۆیه ده‌ڵێم ئه‌م هه‌ڵبژاردنه هه‌رێمیانه زۆر گرینگ بوون به‌ڵام پڕۆژه‌كه‌ی توركیا شكستی هێنا و وه‌ك ئه‌وان ده‌یانخواست وانه‌بوو چونكه پارته كوردیه‌كان نه‌كه‌وتنه ژێرباری داواكانی توركیا هه‌ندإ شت كران به‌ڵام به‌گشتی هه‌ڵبژاردنه‌كان شكستیان به‌پلانه‌كانی توركیادا له‌دژی گه‌لی كورد ئه‌گ رچی له‌زۆر ناوچه‌دا توركیا له‌كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كان زۆر ساخته‌كاریان كرد وه‌ك (بینگۆڵ و موش و مێردین) ئه‌مه پلانی توركیابوو به‌ڵام سه‌ری نه‌گرت.
له‌سه‌ره‌تای (2008) چالاكیه‌كی سه‌ربازیمان پێش خست ئه‌نجامه‌كه‌ی باش بوو هه‌روه‌ها له‌سه‌ره‌تاكانی (2009) ش پڕۆژه‌یه‌كی سیاسیمان پێش خست ئه‌ویش ئه‌نجامه‌كه‌ی زۆر باش بوو هه‌ڵبژاردنه‌كان ته‌ئسیری هه‌بوو له‌سه‌ر له‌سه‌ر هه‌رچوارپارچه‌كه هه‌بوو زۆرباشیش بوو بۆ گه‌یشتن به‌چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد به‌ڕێگه‌ی ئاشتی ئێمه لێدوانێكماندا و ڕامانگه‌یاند كه‌تا (1) حوزه‌یران بێ چالاكیمان بوونمان ئیعلان كرد ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه بوو كه‌هه‌ندإ هه‌نگاو به‌ره‌و پێش بچن بۆ ئه‌مه‌ش له‌لێدوانه‌كه‌ماندا باسمان له‌وه كردووه كه‌بانگه‌وازێكی ئاشتی بڵاوده‌كه‌ینه‌وه وه‌كو ئێوه‌ش پرسیارتان كرد ئێستا ئه‌و بانگه‌وازه له‌لای منه به‌لام ئێستا ڕایناگه‌یه‌نم چونكه ده‌وڵه‌تی توركیا وه‌كو پێویست پێشوازی له‌ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان نه‌كرد به‌ڵكو دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان هێرشی كرده سه‌ر ده‌ته‌په و زه‌خت و زۆری ده‌ست پێكرد له‌سه‌ر گه‌لی كورد گه‌لی كورد خۆپیشاندانی كرد به‌ڵام به‌زه‌خت و زۆری وه‌ڵامی دایه‌وه هه‌روه‌ها گه‌لی ئێمه ویستی له (4) ی نیسانإ سه‌ردانی ئه‌و گونده بكات كه‌سه‌رۆكی ئێمه‌ی تێدا هاتۆته دنیا به‌ڵام ده‌وڵه‌ت ڕێگه‌ی نه‌دان و دوو گه‌نجیشیان كوشتن ئێستاش نزیكه‌ی (200) ئه‌ندام و به‌رپرسی ده‌ته‌په زیندانیكراون دوو ڕۆژ پێش ئێستا له‌جه‌ژنی مندالانی كورد لاوێكیان كوشت چه‌ندین منداڵیشیان برینداركردن ئێستا له‌نه‌خۆشخانه‌دان له‌زۆر ده‌ڤه‌ران خۆپیشاندان كران و ده‌كرێن به‌ڵام ئێمه له‌م كاته‌دا هیچ بانگه‌وازێكی نوإ بۆ ئاشتی بلاوناكه‌ینه‌وه خۆ ئێستا هیواخوازبووم باسی ئه‌م بانگه‌وازه‌مان كردبا كه‌له‌لێدوانی پێشتر ئاماژه‌مان پێكردووه به‌ڵام مخابن ده‌وڵه‌ت وه‌ك پێویست هه‌نگاوناهاوێژێت و خۆی له‌به‌رپرسیاریه‌تی ده‌دزێته‌وه ئێستا توركیا هیچ ڕێگاچاره‌یه‌كی بۆ ئاشتی نه‌هێشتۆته‌وه من دوێنی له‌لێدوانێكدا ده‌وڵه‌تی توركیا هه‌م سه‌رۆك وه‌زیر هه‌م سه‌رۆك فه‌رماندارم ووشیار كردنه‌وه و داوام لێ‌كردن منداڵانی ئێمه مه‌كوژن چونكه هه‌موو ئارام گرتنێك سنوری خۆی هه‌یه"
بی چالاكی بونتان بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد بوو به‌ڵام سوپا هێرشی كرده سه‌ر ئێوه و هێزه ئه‌منیه‌كانیش هێرشیان كرده سه‌ر ده‌ته‌په؟
موراد قه‌ره‌یلان_ئێستا هێرش هه‌یه له‌سه‌ر هه‌ڤاڵانی ئێمه شه‌ڕوپێكدادان دروست بوو له‌به‌سته و شه‌رناخ پێنج هه‌ڤاڵی ئێمه شه‌هیدبوون به‌ڵام كوژراو برینداری تورك زۆر له‌مه زیاترن و ئێستا شه‌ڕ دژوار نیه به‌ڵام ئه‌م به‌هاره پێده‌چێت دژوارترببێت تورك هێرش ده‌كاته سه‌ر سیاسه‌تمه‌دارانی ناسراوی كورد بۆیه دوێنإ من له‌لێدوانه‌كه‌مدا ده‌وڵه‌تی توركیام ووشیاركرده‌وه ئیعلانم كرد كه‌ئه‌م بارودۆخه درێژه بكێشێت خه‌ته‌ره تۆ ده‌ته‌وێت ده‌ستی ئاشتی بۆ درێژ بكه‌یت ئه‌و ده‌ستت ده‌بڕێت بۆیه ئێمه بانگ له‌كه‌سانی ئاشتی خواز و لایه‌نگرانی مافی مرۆڤ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێت ئه‌م كێشانه به‌ڕێگه‌ی سیاسی چاره‌سه‌ربكرێن ئێمه ئه‌م هه‌نگاوه‌مان ناوه بائه‌وانیش هه‌ولڕ بده‌ن ئه‌م هێرشانه‌ی ده‌وڵه‌تی توركیا ڕابگرن ئێمه له‌م كاته‌دا ده‌مانه‌وێت پڕۆژه‌یه‌كی سیاسی پێش بخه‌ین به‌ڵام ئه‌گه‌ر تۆ بته‌وێت ئه‌م هه‌نگاوه سه‌ركه‌وتوو بێت ده‌بێت لایه‌نی به‌رامبه‌ریشت چه‌ند هه‌نگاوێكی ئه‌رێنی هه‌ڵبگرێت نه‌ك هه‌نگاوی له‌شكری پێش بخات له‌منێوه‌نده‌شدا ئومێدم نه‌ك بێئومێدبم به‌ڵام ئه‌گه‌ریش هه‌یه هێرش به‌رفراوان ببن و گه‌ریلاش به‌رسڤ بده‌ن ئه‌گه‌ریش هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد هه‌نگاوی سیاسی بنرێت.
به‌ڵام به‌ڕێز قه‌ره‌یلان بإ چالاكی بونتان له‌لایه‌ن توركیاوه به‌وه وه‌سف كرا كه‌بێهێزبوونه؟
موراد قه‌ره‌یلان_به‌سه‌رسوڕمانه‌وه ووتی وه‌ڵا من شتی وه‌هام نه‌بیستووه و ناشزانم كإ وای ووتووه چونكه هیچ به‌رپرسێكی توركیا ناتوانێت قسه‌ی وا بۆ ڕاگه‌یاندنه‌كانی توركیا بكات بۆ چونكه ئێستا ڕاگه‌یاندنه‌كانی توركیا لێكۆڵینه‌وه ده‌كه‌ن و ده‌پرسن بۆ په‌كه‌كه مه‌زن بوو بۆ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌مشێوه‌یه بوو كه‌س ناڵێت ئه‌وه ئه‌نجامی كاری ده‌ته‌په‌یه هه‌موو كه‌س ئه‌و ڕاستیه باش ده‌زانێت ئه‌م سه‌ركه‌وتنه هی په‌كه‌كه‌یه كإ ئه‌م قسه‌یه‌ی كردووه نازانم به‌ڵام هه‌ركه‌سێكه ڕاست ناكات وه‌كو پێشتر باسم كرد ئێمه به‌سه‌ربازی سه‌ركه‌وتین ڕاستیه‌ك هه‌یه كه‌ڕاگه‌یاندنه‌كانی توركیا باسی ناكه‌ن هه‌ڤاڵانی ئێمه چالاكی گه‌وره له‌بینگۆڵ و مێردین ده‌كه‌ن باسی ناكه‌ن ته‌نیا باسی ئه‌و چالاكیانه ده‌كه‌ن كه‌له‌سه‌ر سنور ئه‌نجام ده‌درێن بۆئه‌وه‌ی زه‌خت له‌سه‌ر باشوور بكه‌ن ئه‌ی ئه‌و چالاكیانه‌ی له‌ناوجه‌رگه‌ی توركیادا ده‌كرێن كإ ئه‌نجامیان ده‌دات مه‌گه‌ر له‌ئاسمانه‌وه خه‌ڵك دێت باسی ئه‌م چالاكیانه ناكه‌ن به‌ڵكو ئه‌گه‌ر باسیشی بكه‌ن ده‌ڵێن له‌ئه‌سنای گه‌رانی ده‌وریه‌یه‌كی سه‌ربازی سوپاكه‌مان له‌دووره‌وه هێرشی كراوه‌ته سه‌ر یه‌كێك له‌برینداره و یه‌كێك كوژراوه به‌ڵام له‌ڕاستیدا وانیه هه‌ڤاڵانی ئێمه قه‌ره‌قۆلیان له‌گه‌ڵ زه‌وی ته‌خت كردبوو هه‌ر نكۆڵیان لێده‌كرد وه‌ڵا هه‌ڤاڵ ده‌مه‌وێت باش بزانیت كه‌بزوتنه‌وه‌ی ئێمه هه‌م له‌ڕووی سیاسی و سه‌ربازیه‌وه سه‌ركه‌توو بووه بۆ ئه‌مه‌ش كه‌ده‌ڵێن په‌كه‌كه بێهێزبووه بۆیه‌چ چالاكی ڕاگرتووه هیچ مانایه‌كی نیه هه‌ركه‌س ووتوویه‌تی درۆ ده‌كات ئه‌م بانگه‌وازه‌مان كه‌تیایدا بإ چالاكی بوونمان ڕاگه‌یاندووه له‌وپه‌ڕی به‌هێزی سه‌ربازی سیاسیه‌وه بووه ئه‌وه‌ش نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه‌ئێمه ده‌مانه‌وێت كێشه‌كه به‌ئاشتی چاره‌سه‌ربكه‌ین...
زۆربه‌رپرسانی توركیا سوپاسی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌ن كه‌هه‌نگاوی باشی هاویشتووه بۆ دژایه‌تیكردنی په‌كه‌كه؟ئێوه چۆن ده‌ڕواننه ئه‌م هه‌ڵوێسته؟
موراد قه‌ره‌یلان_باسوپاسیان بكه‌ن به‌ته‌واوی نازانم بۆچیه له‌وانه‌یه هه‌ندإ شت هه‌بێت به‌ڵام نازانم بۆچیه ئه‌م سوپاسه بۆ هه‌رشتێك بێت تورك به‌مه دڵی ئاوناخواته‌وه به‌ڵكو ده‌یه‌وێت له‌نێوان گه‌ریلاو حكومه‌ت هه‌رێم شه‌ڕ دروست بكات و ده‌یه‌وێت كورد بێهێزبكات بۆ ئه‌مه‌ش ده‌یانه‌وێت كوردی باكورو باشوور به‌یه‌كه‌وه به‌شه‌ڕبده‌ن به‌ڵام وه‌كو له‌مماوه‌یه‌ی ڕابردوو كاك مه‌سحود باسی كرد كه‌جارێكی تر شه‌ڕی كورد و كورد ناكه‌ین و پێشتر مام جلال باسی كردبوو ئێمه‌ش زۆرجار له‌لێدوانه‌كانمان ته‌ئكیدمان له‌وه كردۆته‌وه كه‌هه‌تا هه‌تایه شه‌ڕی كورد و كورد ڕووناداته‌وه ئێمه ئه‌م ده‌فته‌ره‌مان داخستووه و جارێكی تر نایكه‌ینه‌وه ده‌زانم كه‌نیه‌تی توركیا ئه‌وه‌یه كورد لاوازبكات له‌وباوه‌ڕه‌دام كه‌كاك مه‌سحودیش ئه‌م ڕاستیه باش ده‌زانێت بۆیه هه‌ندإ كێشه هه‌نه كه‌ئێمه ڕه‌خنه‌یان ده‌كه‌ین بۆ نمونه هاتنی ئێوه بۆ ئێره زه‌حمه‌تی تیایه به‌ڵام داخوازی توركیا ته‌نیا ئه‌وه‌نده نیه داخوازی ئه‌وان ئه‌وه‌یه كه‌دوژمنایه‌تی له‌نێوان كورد و كورد دروست بكه‌ن به‌ڵام ئێمه هیواخوازین كه‌چۆن ئێمه هه‌نگاوێكی نوێمان هاویشتووه بۆ چاره‌سه‌ری ئاشتی به‌ڕێگه‌یه‌كی سیاسیانه پێویسته لایه‌نی به‌رامبه‌ریش هه‌مان هه‌نگاوبنێت، له‌لایه‌كی تره‌وه جێگه‌ی دڵخۆشیه كه‌ئیمرۆ گه‌لی كورد زۆر زۆر ووشیاره پێشتر ئێمه ڕه‌خنه‌مان له‌مام جلال گرتووه بۆ ڕه‌خنه‌ش ئێمه پێوانه‌ی خۆمان هه‌یه ڕه‌خنه‌ش لای ئێمه به‌مانای دژایه‌تیكردن نایه‌ت هیچ كاتێك ئێمه له‌ڕه‌خنه‌گرتندا بێڕێزیمان به‌رامبه‌ر هیچ كه‌سێك نه‌كردووه به‌بڕوای من هه‌ركه‌سێكیش ڕه‌خنه ده‌گرێت پێویسته ڕه‌خنه‌ی بنیاتنه‌ر بگرێت نه‌ك هی ڕوخێنه‌ر ئه‌مه‌ش لای ئێمه خاڵێكی زۆر گرینگه به‌ڵام پێویسته كه‌س نه‌كه‌وێته هه‌ڵه‌وه خزمه‌ت به‌به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی دوژمن نه‌كات بۆ نمونه كاتێك به‌هۆی چالاكیه‌كانی ئێمه‌وه توركیا ته‌نگاو ده‌بێت به‌رپرسێكی كورد هه‌ستێت سۆزبداته توركیا و هیوای پێببه‌خشێت ئه‌مه باش نیه به‌ڵكو له‌وانه‌یه له‌م كاته‌دا توركیا ناچاربێت هه‌نگاوبهاوێژێت بۆ چاره‌سه‌ری به‌ڵام تۆ هیواده‌ده‌یته دوژمن ئه‌مه باش نیه چونكه پێویسته كورد به‌گشتی ته‌نیا سه‌یری ئێستا نه‌كه‌ن به‌ڵكو ئاینده‌یان له‌پێش چاوبێت ئه‌گه‌ر به‌ژیرانه مامه‌ڵه بكه‌ین ئاینده‌یه‌كی گه‌ش چاوه‌ڕێمانه به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌پێچه‌وانه‌وه بێت ئه‌وا دوژمن به‌هێز ده‌بێت و مه‌ترسی له‌سه‌ر كورد به‌گشتی زیاد ده‌كات و ده‌ستكه‌وتی باكورو باشوور ده‌كه‌ونه مه‌ترسیه‌وه بۆ ئه‌مه‌ش پێویسته پلانمان هه‌بێت بۆ ئاینده نه‌ك ته‌نیا بۆ ئێستا نمونه‌یه‌كت بۆ بهێنمه‌وه ئێستا له‌ئه‌وروپا سه‌رۆك شاره‌وانیه‌ك بۆ (20) پلان داده‌نێت به‌ڵام ئێمه نه‌ته‌وه‌یه‌كین ده‌بێت به‌رنامه‌مان هه‌بێت بۆ داهاتوو، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر له‌باكوور كێشه‌ی كورد چاره‌سه‌ر ببێت و تورك دان به‌ناسنامه‌ی كورد دا بنێت ئه‌م كاته ده‌ستكه‌وته‌كانی باشووریش به‌هێزده‌بن و هیچ مه‌ترسیه‌كیان له‌سه‌ر نابێت له‌م ده‌رفه‌ته‌دا پێویسته هه‌نگاوێكی مێژوویی بنێین بۆ ئه‌مه‌ش چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد له‌باكوور گره‌نتیه بۆ مانه‌وه‌ی باشوور...
ڕێگا_دوای (30) خه‌بات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی تائێستا چه‌ندین جار په‌كه‌كه داوای ئاشتی كردووه به‌ڵام هیچ ده‌وڵه‌تێك پشتگیری په‌كه‌كه‌ی نه‌كردووه؟ئایا ئه‌مه نیشانه‌ی لاوازی دیبلۆماسیه‌تی په‌كه‌كه نیه؟
موراد قه‌ره‌یلان__نا هه‌ڤاڵ مه‌سه‌له‌كه لاوازی دیبلۆماسیه‌ت نیه مه‌سه‌له‌كه په‌یمانی لۆزانه كوردستان ده‌وڵه‌تانی هه‌رێمی نه‌یانكردووه به‌چوارپارچه به‌ڵكو وولاتانی زلهێز كردوویانه به‌ژێرده‌سته به‌هۆی ئه‌مه‌شه‌وه چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد زۆر زه‌حمه‌ته گرفته‌كه لێره‌دایه ئه‌مه (16) ساڵه هه‌وڵی چاره‌سه‌ری ده‌ده‌ین به‌ڵام ده‌وڵه‌تی توركیا كه‌ئه‌ندامی ناتۆیه تێكه‌ڵاوی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا هه‌یه هه‌ندإ له‌ده‌وڵه‌تانی تریش نایه‌نه‌وێت كێشه‌ی كورد چاره‌سه‌رببێت، چونكه ئه‌گه‌ر كێشه‌ی كورد له‌ناوچه‌كه چاره‌سه‌ر ببێت ئه‌وا ئارامی له‌ناوچه‌كه دروست ده‌بێت به‌ڵام هه‌ندێك هێز نایانه‌وێت ئارامی له‌ناوچه‌كه دروست ببێت چونكه ئارامی له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان ناگونجێت له‌سه‌ره‌تادا هیچ به‌رپرسێكی توركیا نه‌یده‌ویست ته‌نیا ووشه‌ی (كورد) ی به‌سه‌ر زمان دابێت بۆ نمونه به‌به‌رپرسانی باشوور ده‌گوت پێشمه‌رگه یان سه‌رۆكی پێشمه‌رگه خۆ پێشمه‌رگه‌ش ناوێكی كوردیه به‌ڵام ته‌نیا نه‌یانده‌توانی بڵێن سه‌رۆكی فڵان حیزب چونكه ئه‌گه‌ر وتبایان ده‌بوایه ناوی كوردستان بهێنن ئێمه له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تێكی به‌مشێوه‌یه ڕووبه‌ڕووبوینه‌ته‌وه ده‌وڵه‌تێكی داخراو كه‌هیچی قبوڵ نیه شۆڤێنیزمه و نایه‌وێت ئیعتراف بكات له‌ڕاستیشدا ئێمه لایه‌نی دیبلۆماسیمان به‌هێزه به‌ڵام مه‌سه‌له‌كه ئه‌وه‌نیه، ، ،
به‌رله‌وه‌ی نوری مالیكی و تاریق هاشمی هه‌بن په‌كه‌كه هه‌بووه؟به‌ڵام ئیمڕۆ له‌گه‌ڵ توركیا مامه‌ڵه‌ی سیاسه‌ت به‌په‌كه‌كه‌وه ده‌كه‌ن؟
موراد قه‌ره‌یلان_من لێكنزیكبوونی نوری مالیكی و تاریق هاشمی له‌گه‌ڵ توركیا به‌كارێكی ئه‌خلاقی نابینم و چونكه ئه‌م نزیكبونه‌وه‌یه نزیكبونێكی ئه‌خلاق سستیه، چه‌ند ساڵێك پێش ئێستا به‌نوری مالیكیش ده‌وترا تیرۆریست به‌ڵام ئیمڕۆ ئه‌و به‌ئێمه ده‌ڵێت تیرۆریست له‌ڕاستیدا ئێمه (30) ساڵه لێره‌ین له‌نێوان هه‌رێمی بۆتان و بادینان كه‌س نه‌یتوانیوه سنور دیاری بكات تاریق هاشمی ده‌توانێت بابفه‌رموێت من هیچ گرینگیه‌ك به‌قسه‌كانی ئه‌وان ناده‌م چونكه ئه‌وان ڕابردووی خۆیان بیرچووه بۆ سه‌یری ده‌وروبه‌ری خۆیان ناكه‌ن بۆ ئه‌وان هێرشی سه‌ر په‌كه‌كه ناكه‌ن ئێمه هیچ كاتێك زیانمان نه‌بووه بۆ عێراق به‌ڵكو پشتیوانی ئه‌وانمان كردووه و ڕۆڵمان هه‌بووه له‌پاراستنی سنوره‌كانی عێراق من ده‌پرسم ئه‌گه‌ر ئێمه لێره‌نه‌باین كإ ده‌هاته ئه‌م سنورانه ئێمه پشتگیری زۆری عێراقمان كردووه و ڕۆڵمان هه‌بووه له‌ئاوه‌دانكردنه‌وه عێراق هه‌تا ئێستا ئێمه هیچ زیانێكمان به‌عێراق نه‌گه‌یاندووه من له‌تاریق هاشمی و مالیكی ده‌پرسم تائێستا ئێمه چ زیانێكمان پێكه‌یاندوونه جگه‌له‌قازانج نه‌بێت ده‌بێت هه‌موو لایه‌ك ئه‌و ڕاستیه باش بزانن دۆزی په‌كه‌كه دۆزی تیرۆر و له‌ناوبردن نیه به‌ڵكو دۆزێكی نه‌ته‌وه‌ییه بۆ چاره‌سه‌ركردنه ئێمه هیواخوازبووین كه‌ئه‌وه‌ی براكورده‌كانمان له‌باشوور نه‌یانده‌توانی به‌توركیای بڵێن عه‌ره‌به‌كان پێی بڵێن ده‌بوایه مالیكی به‌توركیا بڵێت ئێمه كێشه‌ی كوردمان چاره‌سه‌ر كردووه بفه‌رموون ئێوه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم دابنیشن بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد به‌ڵام من به‌هاشمی و مالیكی ده‌ڵێم كاكه ئێوه ناتوانن به (20) ملیۆن تیرۆریست كوا مافیان كوا ئازادیان بێگومان نیانه. بێگومان ئه‌م نزیكبونه‌وه‌یه له‌ده‌وڵه‌تی توركیا خۆسوكردنه نه‌ك سیاسه‌ت كردن ئه‌رإ له‌سه‌رده‌می سه‌دام ئێمه لێره‌بووین ئێره‌مان ده‌پاراست مالیكی و هاشمی له‌كوإ بوون،
ڕێگا_ئه‌گه‌ر توركیا مل كه‌چ نه‌كات بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد په‌كه‌كه له‌توانایدایه چه‌ند ساڵی تر خه‌بات بكات؟
موراد قه‌ره‌یلان_له‌ڕاستیدا هه‌ڤاڵ په‌كه‌كه بزوتنه‌وه‌یه‌كی گه‌له‌رییه و هه‌رده‌م نوإ ده‌بێته‌وه و به‌هێزده‌بێت بۆ نمونه له‌توركیا (5) ساڵ جارێك هه‌ڵبژاردن ده‌كرێت له (1999) كورد (29) شاره‌وانی هه‌بوو له (2004) (53) شاره‌وانی به‌ده‌ست هێنا له (2009) (98) شاره‌وانی به‌ده‌ست هێنا تادێت په‌كه‌كه گه‌وره ده‌بێت ئه‌مه لایه‌نگرانی په‌كه‌كه‌نه كه‌ده‌نگ ده‌ده‌ن هیچ كه‌سێك ناتوانێت نكۆڵی له‌م ڕاستیه بكات به‌ڵام ده‌ته‌په خه‌باتێكی سیاسی له‌سه‌ر به‌ڕێوه ده‌بات خۆ ئه‌گه‌ر ئێمه له‌ناویش بچین سبه‌ی لاوانی كورد په‌كه‌كه‌یه‌كی تر دروست ده‌كه‌ن په‌كه‌كه فه‌لسه‌فه‌یه‌كی نوێیه و ڕۆژ به‌ڕۆژ به‌هێزده‌بێت كێشه‌ی كوردیش كێشه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌ییه ناكرێت تاسه‌ر هه‌مووشتێك به‌دڵی ده‌وڵه‌تی توركیا بێت ڕاستیه‌ك هه‌یه پێویسته ئه‌وه‌ش بزانرێت كه‌هه‌ر پارتێك شه‌ڕی كوردبكات له‌ناوده‌چێت وه‌ك تانس و چیله‌ر شه‌ڕی ئێمه‌ی كرد ته‌نیا خۆی مایه‌وه ئه‌جه‌ویدیش نه‌خۆش كه‌وت و نه‌یتوانی له‌نه‌خۆشخانه بێته ده‌ره‌وه، له‌م هه‌ڵبژاردنه كورد نامه‌یه‌كی به‌هێزی دا به‌ئاكه‌په ئه‌گه‌ر كێشه‌ی كورد چاره‌سه‌ر نه‌كات ئه‌وا له‌هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا ده‌كه‌وێته ژێرپێیان، ، ، ،
چه‌ك دانێنن یان بڕۆنه‌وه وولاتی خۆتان ده‌كرێت بپرسین په‌كه‌كه له‌سه‌ر چ خاكێك خه‌بات ده‌كات؟
موراد قه‌ره‌یلان_ئه‌و شوێنه‌ی ئێمه‌ی لێین كوردستانه دیاره ئه‌م قسه‌یه‌ش هی مام جلاله به‌ڵام له‌نوێترین قسه‌كانیدا ووتی من شتی وام نه‌وتووه به‌ڵكو ووتوومه ئه‌مه داخوازی ده‌وڵه‌تی توركیایه بۆ ئێمه‌ش نوێترین قسه گرینگه نه‌ك ڕابردوو بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر لێره‌بین یان نا كێشه‌ی كورد هه‌یه و نكوَڵی لێناكرێت له‌ڕاستیدا بوونی ئێمه لێره كێشه نیه بۆ ده‌وڵه‌تی تورك به‌ڵكو كێشه‌ی ده‌وڵه‌تی توركیا هه‌بوونی كێشه‌ی گه‌لی كورده نه‌ك هه‌بوونی په‌كه‌كه لێره ده‌شێت سبه‌ی ئێمه لێره بڕۆین ده‌ڵێت ئه‌مه باشووره ئه‌م جۆره كارانه ده‌كات...
باسی لێبوردنی گشتی ده‌كرێت بۆ په‌كه‌كه‌و گه‌ڕانه‌وه‌ی گه‌ریلا بۆ ووڵات و ناردنی به‌رپرسانیش بۆ ئه‌وروپا؟
موراد قه‌ره‌یلان له‌ڕاستیدا ئه‌مه پڕۆژه‌ی ته‌سفیه‌كردنی په‌كه‌كه‌یه ئه‌م قسانه جارجاره ده‌كرێن خۆ كێشه‌كه ئێمه نین كێشه‌كه گه‌لی كورده و بۆ چاره‌سه‌ری هه‌وڵ ده‌دات گه‌لێك ڕۆڵه‌ی ئه‌م كورده شه‌هیدبوونه و گه‌لێكیشیان زینده‌به‌چالڕ كراون و ئێستا ته‌رمه‌كانیان له‌ژێر زه‌وی ده‌رده‌هێنرێت كإ ئه‌م كوشتاره‌ی كردووه بێگومان ده‌وڵه‌ت گه‌لێك كه‌سی ئه‌م گه‌له‌ی ئێمه‌ی شه‌هیدكردووه ئێستاش ئه‌وان ئێمه عافوو ده‌كه‌ن ئه‌ی كإ ئه‌وان عافوو بكات له‌ڕاستیدا ئه‌وه‌یه كه‌پێویسته هه‌ردوولامان یه‌كتری عافووبكه‌ین یان بچنه ئه‌وروپا من هیچ ئیشێكم نیه له‌ئه‌وروپا خاكی من كوردستانه منیش له‌توركیا بووم به‌ڵام دیتم گه‌له‌كه‌م پێویستی به‌خه‌باتی من هه‌یه بۆ هاتمه شاخ و ده‌ستم كرد به‌خه‌باتكردن تائێستاش خۆم به‌قه‌رزداری گه‌ل ده‌زانم چونكه كه‌م و كورتیم هه‌بووه له‌به‌رامبه‌ر گه‌لدا، ، ،
په‌ژاك دروستكراوی ئه‌مریكا و ئیسرائیله و باڵێكه له‌په‌كه‌كه به‌ڵام ئه‌مریكا خستیه لیستی تیرۆریستانه‌وه؟
موراد قه‌ره‌یلان_ئه‌مه پڕوپاگه‌نده‌یه‌كی ئێران بوو به‌ڵام ئه‌مه‌ش به‌درۆخرایه‌وه چۆن ئه‌مریكا پارتێك دروست كات ده‌شیخاته لیستی تیرۆریستانه‌وه دیاره ئه‌م قسه‌یه‌ش جگه‌له‌پڕوپاگه‌نده‌یه‌ك شتێكی تر نیه په‌ژاك له‌لایه‌ن لاوانی كوردی ڕۆژهه‌ڵات به‌هاوكاری ئێمه دروست بووه پارتێكی سه‌ربه‌خۆیه هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی ڕێكخستنی به‌ئێمه‌وه نیه به‌ڵام په‌یوه‌ندی دۆستانه‌ی له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا هه‌یه ئه‌وانیش فكره‌ی ڕێبه‌ر ئاپۆ به‌ئه‌ساس ده‌گرن ئه‌مه‌ش شتێكی باشه چونكه ڕێبه‌ر ئاپۆ خاوه‌نی زیاتر له (200) كتێبه سبه‌ی پارتێكیش ده‌توانێت له‌میسر دروست ببێت و فكره‌ی ئاپۆ بۆ خۆیان به‌ئه‌ساس ببینن له‌هه‌مانكاتیشدا نه‌ئێمه له‌چالاكی ئه‌وان به‌رپرسیارین نه‌ئه‌وانیش له‌چالاكی ئێمه به‌رپرسیارن هه‌تا له‌هه‌ندإ حاله‌تدا ئێمه ڕه‌خنه‌ش له‌كاروچالاكیه‌كانیان ده‌گرین دیاره ئه‌وانیش هێرش ناكه‌نه سه‌ر ئێران به‌ڵكو مافی پاراستنی ڕه‌وا پێش ده‌خه‌ن دیاره مافی پاراستنی ڕه‌واش هه‌قێكی مه‌شروعه ئێمه هیواخوازێن كێشه‌ی نێوان ئێران و په‌ژاك به‌ئاشتی چاره‌سه‌ر ببێت، ،
ڕێگا_ده‌مه‌وێت بپرسم لێكنزیكبونه‌وه‌یه‌ك هه‌یه له‌نێوان پێشنیاری به‌ڕێزت و دیمستۆرا؟بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كه‌ركوك؟
موراد قه‌ره‌یلان_ڕاسته لێكنزیكبونه‌وه‌یه‌ك هه‌یه بۆ كه‌ركوك ده‌توانرێت سیسته‌مێكی تایبه‌ت بۆ كه‌ركوك دابنرێت چونكه نه‌ته‌وه‌ی جیاجیای تێدایه به‌ڵام ده‌ڵێم هه‌رێمێكی تایبه‌ت له‌چوارچێوه‌ی هه‌رێمی كوردستاندا چونكه به‌شێكه له‌خاكی كوردستان.
*تی بی نی (له‌به‌ر پێویستی بارودۆخی سیاسی ئێستا به‌پێویستم زانی جارێكی‌تر ئه‌م دیمانه‌یه لێره‌دا بڵاوبكه‌مه‌وه)
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
