گه‌یشتن به‌لای پارتی ژیانی ئازادی كوردستان ماندووبوون و زه‌حمه‌تیه‌كی زۆری ده‌وێت ئێمه بۆ سازكردنی ئه‌م چاوپێكه‌وتنه چه‌ندین كاتژمێرمان به‌سه‌یاره بڕی و زیاتر له‌دوو سه‌عاتیش به‌پی ڕێگه‌یه‌كی سه‌ختمان بڕی له‌زۆر جێگه به‌و جۆگه‌له‌نه‌دا ده‌په‌ڕینه‌وه كه‌تازه به‌هۆی توانه‌وه‌ی به‌فر ژیابونه‌وه ئێستا سروشتی ناوچه‌كه زۆر جوان و دڵگیره به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌فر به‌شێوه‌ی مه‌ندیر سه‌ری زۆربه‌ی لوتكه چیایه‌كانی سنوره‌كه‌ی گرتووه ئه‌وكاته‌ی ئێمه گه‌یشتینه لای كه‌مپێكی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان ئاگرین شاهۆ ئه‌ندامی كۆردیناسیۆنی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان به‌ده‌م چا خواردنه‌وه گفتوگۆی له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵه‌كانیدا ده‌كرد ئاگرین شاهۆ دیالێكتی سۆرانی زۆرباش ده‌زانێت و چونكه به‌ووته‌ی خۆی خه‌ڵكی باشووری كوردستانه و سه‌ربه‌تیره‌ی جافه به‌ڵام له‌شاری مه‌ریوان له‌ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌دایكبوومه له‌دوای سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕشی بارزانی ماڵی باوكم ڕوو له‌ڕۆژهه‌ڵات ده‌كات دوازده ساڵم خوێندووه له‌زانكۆ وه‌رگیرام به‌ڵام نه‌چوومه زانكۆ و ڕووم له‌شاخ كرد و له‌ساڵی 1999ه‌وه به‌شداربوومه له‌باسی پێكهاته‌ی پارته‌كه‌یدا ده‌ڵێت ئێمه به‌شێوه‌یه‌كی ڕه‌ها مافمان به‌ژن داوه و له‌ناو ڕیزه‌كانی گه‌ریلاكاندا ڕێژه‌ی سه‌دی چله ئاگرین شاهۆ ده‌ڵێت په‌ژاك پارتێكی چه‌كداری نیه به‌ته‌نیا به‌ڵكو پارتێكی سیاسی ڕێكخستنیه زۆرجاران به‌هۆی هێرشی ئێرانه‌وه ناچاری وه‌ڵامدانه‌وه ده‌بین ئه‌و به‌رپرسه‌ی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان بۆی باسكردین كه‌ئێمه دژی ئه‌مریكانین و به‌ڵكو دژ به‌ڕژێمی ئێران دروست بووین به‌ڵام به‌و مانایه نا كه‌ئێمه له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه دروست كرابین هه‌روه‌ها بڕیاری وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌داری ئه‌مریكا و ده‌ستگیركردنی سه‌رۆكی پارتمان به‌مامه‌ڵه‌یه‌كی ناڕه‌وا ده‌زانین دژ به‌پارتمان ئه‌مه ده‌ستپێكی ئه‌م چاوپێكه‌وتنه دوور و درێژه بوو كه‌ڕۆژنامه‌ی شه‌رق ئه‌وسه‌ت له‌گه‌ڵیدا سازیكرد و به‌مشێوه‌یه وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی داینه‌وه،
*په‌ژاك چۆن دروست بوو؟
ئاگرین شاهۆ_دیاره له‌پێش په‌ژاكیشدا له‌ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا چه‌ندین پارتی تر خه‌باتیان كردووه خه‌باتی شۆڕ‌شیان نه‌كرد به‌ڵام به‌هاتنی شۆڕشی ئیسلامی گه‌لی كورد كه‌وته په‌راوێزه‌وه به‌ڵام به‌كۆتایی هاتنی شه‌ڕی ئێران عێراق و تیرۆركردنی چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی كورد له‌دوای ساڵی 1990سیسته‌م له‌ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان حكومی ده‌كرد به‌ڵام له‌ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌ناو سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كاندا داواكاری بۆ شۆڕش زۆر بوو هه‌روه‌ها به‌گرتنی سه‌رۆك ئاپۆ هه‌ستی شۆڕش له‌ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان بره‌وی سه‌ند ژێرخانێكی پته‌و بۆ خه‌باتێكی شۆڕشگێڕی دروست بوو گرتنی سه‌رۆك ئاپۆ ئه‌گه‌رچی پلانێكی چه‌په‌ڵ بوو به‌ڵام بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان بوو به‌هه‌وێنی شۆڕشێكی نوإ له‌سه‌ده‌یه‌كی نوێ‌دا شۆڕش و سه‌رهه‌ڵدانێكی نوإ سه‌ریهه‌ڵدا له‌ماوه‌ی 10ساڵدا كه‌بێده‌نیگیه‌كی زۆر هه‌ستی پێكرا ژێرخانێكی به‌هێزی شۆڕشگێڕی دروست بوو بوو به‌ڵام زۆر په‌رته‌وازه بوو به‌ڵام به‌گرتنی سه‌رۆك ئاپۆ ئه‌م په‌رته‌وازه‌یه‌ی كۆكرایه‌وه له‌ژێر چه‌تری په‌ژاكدا به‌فكره‌ی به‌ڕێز ئاپۆ ده‌ستی پێكرد،
*په‌ژاك بۆ ئه‌وه دروست بوو تا دان به‌گه‌لی كوردا بنرێت؟
ئاگرین شاهۆ_دیاره له‌سیاسه‌تی ئێران‌دا كورد ئینكار ناكرێت به‌ڵام له‌پراكتیكدا هیچ شتێك نیه له‌ئێراندافره سیسته‌می هه‌یه واته سیسته‌می ئه‌یاله‌ت واته به‌رامبه‌ر هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك سیاسه‌تێك هه‌یه ئه‌مه‌ش ئه‌بێته هۆی پارچه پارچه كردنی گه‌لانی ئێران بۆ نمونه گه‌لی كورد له‌م چوارچێوه‌یه‌دا گه‌لی كورد كراون به‌چه‌ند پارچه‌یه‌ك له‌ڕووی زاراوه‌ی قسه‌كردن به‌ڵام به‌هاتنی په‌ژاك ده‌توانین چه‌ند خاڵێك ده‌ست نیشان بكه‌ین وه‌كو له‌په‌یمانی قه‌سری شیرین له‌ساڵی 1639 كوردستان كرابوو به‌دوو پارچه كه‌پێشتر كرابوو به‌سی پارچه به‌ڵام به‌هاتنی په‌ژاك یه‌كێتی له‌نێوان ئه‌م پارچانه‌دا دروست بوو هه‌روه‌ها هه‌ستی شۆڕشگێری له‌به‌رامبه‌ر ڕووداو پێشهاته‌كانی هه‌موو پارچه‌كانی تری كوردستان دروست بوو هه‌روه‌ها دوای ئه‌وه له‌ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان هه‌ستی شۆڕشگێڕی له‌ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان گڕی سه‌ند و بێهیوای ڕه‌وانده‌وه په‌ژاك گڕی به‌م خه‌باته دا و په‌ژاك سه‌رجه‌م گه‌لانی به‌ئامانج گرت بۆ گه‌یشت به‌مافه‌كانیان و ئێستاش له‌ئه‌رزی واقیعدا ئه‌م هه‌سته شۆڕشگێڕیه‌دا په‌ره‌ی سه‌ندووه
*یانی ئێوه ده‌تانه‌وێت له‌بواری پراكتیكیدا دان به‌گه‌لی كوردا بنێرێت؟
ئاگرین شاهۆ_ئێمه ئێرانێكی دیموكراتیك و كوردستانێكی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریمان ده‌وێت ئه‌مه‌ش ته‌نیا بۆ گه‌لی كورد نا به‌ڵكو بۆ سه‌رجه‌م گه‌لانی تر ئێمه هه‌وڵ ده‌ده‌ین و تێكۆشان ده‌كه‌ین ئه‌مه‌ش هۆكاری ئه‌وه‌یه كه‌ئێران ووڵاتێكی فره نه‌ته‌وه‌یه ئه‌گه‌ر به‌مشێوه‌یه نه‌بێت كێشه‌كان به‌ره‌و چاره‌سه‌ری ناچن ئێمه زۆر داكۆكی له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ین بۆ زانیاریتان ئێمه كێشه‌مان له‌گه‌ڵ ئێران ئه‌وه نیه كه‌سه‌رۆكی ئێران فارسه یان به‌لوچه یان هه‌رنه‌ته‌وه‌یه‌كی تربێت ئه‌مه كێشه نیه به‌لای ئێمه‌وه به‌ڵكو ئه‌وه‌ی كێشه‌یه به‌لای ئێمه‌وه سیسته‌مه خۆ ئه‌گه‌ر سبه‌ی كوردێك ببێت به‌سه‌رۆكی ئێران به‌ڵام په‌یڕه‌وی ئه‌م سیسته‌مه بكات ئه‌وه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك دژی ده‌وه‌ستینه‌وه و خه‌بات ده‌كه‌ین له‌دژی خه‌بات ده‌كه‌ین شتێكی تر كه‌زۆر به‌لای ئێمه‌وه گرینگه ئه‌وه‌یه كه‌مۆدیلی سیاسی هیچ بۆ ووڵاتێكی وه‌كو ئێران ده‌ست نادات.
*به‌ڕێز ئاگرین شاهۆ ئه‌وه‌ی من له‌تۆ تێگه‌یشتبم ئه‌وه‌یه كه‌ئێوه ده‌تانه‌وێت ده‌ستوورێكی نوإ بۆ ئێران بنوسرێته‌وه؟
ئاگرین شاهۆ_به‌ڵی ئێمه پێداگری له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ده‌كه‌ین كه‌ده‌بێت ده‌ستوورێكی نوإ بۆ ئێران بنوسرێته‌وه له‌چوارچێوه‌ی ئه‌م ده‌ستووره‌دا گشت نه‌ته‌وه‌كان ئازادبن و سه‌رجه‌م ئاین و ئاینزاكان سه‌ربه‌ست بن كه‌له‌ئێستادا جیاوازیه‌كی زۆر هه‌یه له‌نێوانیاندا به‌ڵی جارێكی‌تر ته‌ئكیدده‌كه‌مه‌وه كه‌ده‌ستوورێكی نوإ بۆ ئێران خاڵێكی بنه‌ڕه‌تی زۆر به‌هێزه و پێویسته بكرێت و ئێمه‌ش له‌م پێناوه‌دا خه‌بات ده‌كه‌ین.
*به‌ڕێز دروستبوونی په‌ژاك هاوكات بوو له‌گه‌ڵ هاتنی ئه‌مریكا بۆ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ده‌ستگیركردنی به‌ڕێز ئۆجه‌لان؟ئه‌مه كاتی دروستبوونی ئێوه ئاڵۆزده‌كات؟یان چه‌ندین باسی تر وه‌كو ئه‌وه‌ی په‌ژاك ئیتڵاعات یان ئیسرائیل یان ئه‌مریكا ئێوه‌ی دروست كردووه؟
ئاگرین شاهۆ_له‌مێژووی مرۆڤایه‌تی یان له‌هی هاوچه‌خیشدا كه‌پارتی نوإ ده‌رده‌كه‌ون ده‌ركه‌وتنی حه‌زره‌تی عیسا له‌ناو گه‌له‌كه‌یدا چۆن قسه‌یان له‌سه‌ر كرد و چیان پێ ووت زۆر كه‌سی تر ده‌ركه‌وتن وه‌ك لینین چ گیڤارا ده‌ركه‌وتن ئێستا كه‌ئێمه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتێك ڕووبه‌ڕووبوینه‌ته‌وه ئه‌و هێزه ڕاگه‌یاندنێكی گه‌وره‌ی هه‌یه توانای حاكمیه‌تی هه‌یه به‌سه‌ر خه‌ڵكدا و ده‌توانێت كاریگه‌ری بكات له‌سه‌ر هه‌ستی خه‌ڵك له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر ڕێكخستنێكی نوإ تیرۆرێكی ئیدۆلۆژی و فكریان ده‌داته پالڕ پاشان كات و ساتی دامه‌زراندنی پارتی ئێمه هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به‌هاتنی ئه‌مریكاوه نیه بۆ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه نیه ئه‌وكاته‌ی كه‌ئه‌مریكا هاته خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پارتی كرێكارانی كوردستان خه‌باتی ده‌كرد بۆ هه‌ر چوارپارچه‌ی كوردستان به‌ڵام به‌هۆی به‌شداربوونی چه‌ندین گه‌نج و لاوی كورد له‌ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان بۆ ڕیزه‌كانی په‌كه‌كه له‌ساڵی 2000كۆنفرانسی ڕۆژهه‌ڵاتــــی ناوه‌ڕاست له‌شاخ به‌سترا بۆ ئه‌مه‌ش باشوور ڕۆژئاوا ڕۆژهه‌ڵات له‌به‌رچاو گیرا له‌م چوارچێوه‌یه‌دا پارتی ژیانی ئازادی كوردستان ئاماده‌كاری ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی خۆی ڕابگه‌یه‌نێت دیاره ئه‌وانه‌ی ئه‌م جۆره قسانه ده‌كه‌ن له‌هه‌موو بیرێكی سیاسی و فكری نازانن چونكه پارتی به‌یه‌ك ڕۆژ و دوو ڕۆژ دروست نابێت ئێمه به‌چه‌ندین ساڵ په‌روه‌رده كردن له‌كه‌مپه‌كان مه‌شق كردنی سه‌ربازی و ڕامیاری و هه‌روه‌ها له‌چه‌ندین بواری تریشدا ئاماده‌كاری كرا تائه‌وكاته‌ی په‌ژاك دروستكرا خاڵێكی تر ئه‌وه‌یه كه‌مرۆڤی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌لایه‌ن هێزی سه‌رده‌سته‌وه زۆر درۆی له‌گه‌ڵ كراوه له‌به‌رئه‌وه ئێمه پێویسته پێش ئه‌وه‌ی لایه‌نێك هه‌ڵبسه‌نگێنین پێویسته سه‌یری فكر به‌رنامه و شته‌كانی تر بكه‌ین من ده‌پرسم ئه‌گه‌ر په‌ژاك له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی ئێرانه‌وه دژ به‌باشوور دروستكراوه بۆچی ڕژێم به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك دژی ئه‌م ناوچانه ده‌جه‌نگێت كه‌په‌ژاك لێیانه‌وه نزیكه بۆیه لێره‌وه ده‌ڵێم كه‌په‌ژاك دژ به‌باشوور دروست نه‌بووه به‌ڵكو خۆی وه‌كو پارێزه‌ری باشوور و ده‌ستكه‌وته‌كانی كورد ده‌زانێت ئێمه باشوور به‌تایبه‌تی به‌گه‌وره‌ترین ده‌ستكه‌وتی خه‌باتی هه‌ر چوارپارچه‌ی كوردستان ده‌زانین لایه‌نی دووه‌م كاتێك فڕۆكه‌ی توركی به‌هاوكاری هه‌واڵگری ئه‌مریكا و به‌پێشكه‌وترین فڕۆكه‌ی ئیسرائیل كه‌ناوچه‌كه كه‌شف ده‌كات و دواتر هێرشی ده‌كاته سه‌ر لێره‌دا پرسیار ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر هێزێك له‌لایه‌ن ئه‌و شوێنانه‌وه دروست كرابێت وه‌كو تۆ باست كرد چۆن خۆیان هێرشی ده‌كه‌نه سه‌ر هه‌روه‌ها بڕیارێكی تر دژی په‌ژاك كه‌ئه‌م تۆمه‌تانه پوچه‌ڵ ده‌كاته‌وه بڕیاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌داری ئه‌مریكا بوو كه‌دژ به‌پارتمان كه‌گوایه دارایی پارتمان داراییه‌كی ڕه‌شه پێویسته ده‌ستی به‌سه‌ردا بگیرێت به‌ڵام شتێك كه‌بۆ ئێمه زۆر گرینگ بێت قسه‌ی گه‌لی كورد به‌تایبه‌تی و گه‌لی ئێرانه به‌گشتی بۆ ئێمه دواتر بۆ ئێمه به‌شداربوونی هه‌زاران گه‌ریلایه له‌ناو لاوانی ڕۆژهه‌ڵات و هه‌روه‌ها دامه‌زرێنه‌رانی په‌ژاك وه‌كو شه‌هید ئاكیف و شه‌هید ئافات و چه‌ندین شه‌هیدی تر حه‌زده‌كه‌م شتێكتان پێ‌بڵێم له سه‌دا هه‌شتای دامه‌زرێنه‌رانی په‌ژاك شه‌هید بوون ئه‌وان ڕۆژگارێك شانیان دایه به‌ر ئه‌م خه‌باته و ئه‌م ئه‌ركه‌یان گرته ئه‌ستۆی خۆیان په‌ژاك پارتێكی خاوه‌ن شه‌هیده.
*بۆچی په‌ژاكیش وه‌كو پارته‌كانی تر بێچه‌ك خه‌بات ناكات؟
ئاگرین شاهۆ_به‌ڕێزم جیاوازی په‌ژاك له‌گه‌ڵ پارته‌كانی تری ڕۆژهه‌ڵات لایه‌نی چه‌كداری نیه خۆ پێشتر پارته كوردیه‌كانی تری ڕۆژهه‌ڵات چه‌كداربوون 10بۆ 15ساڵ شه‌ڕیان كرد په‌ژاك پارتیه‌كی چه‌كداری نیه په‌ژاك پارتیه‌كی سیاسی ئیدۆلۆژیكی ڕێكخستنیه كه‌له‌ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان خه‌بات په‌ژاك باوه‌ڕی به‌خه‌باتی چه‌كداری ماوه درێژ نیه بۆ ئه‌وه‌ی باشتر په‌ژاك بناسیت بابۆت باس بكه‌م كه‌له‌چه‌ند لایه‌ن پێكدێت لایه‌نی چاپه‌مه‌نی لایه‌نی جوانان لایه‌نی ژنان و لایه‌نی هێزی پاراستنی ڕۆژهه‌ڵاتــی كوردستان لایه‌نی خه‌باتی ڕێكخستن و خه‌باتی دیبلۆماسی لایه‌نی هێزی پاراستنی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ئه‌و ئه‌ركی ئه‌وه‌یه كاتێك زه‌خت له‌سه‌ر گه‌لی ئێمه دروست ببێت ئه‌و لایه‌نه ده‌كه‌وێته جوڵه‌وه سه‌باره‌ت به‌پارته‌كانی تر دیاره ئه‌وان سه‌رده‌مانێك هێزی چه‌كداریان هه‌بوو شه‌ڕیشیان كرد به‌ڵام ئێستا هێزیان نیه په‌ژاك له‌نیسانی ساڵی 2004 ه‌وه دروست بوو ئه‌وكاته‌ش كه‌دروست بوو ئێران هێرشی كرده سه‌رمان یه‌كه‌مین شه‌هیدی ئێمه‌ش هه‌ڤاڵ نه‌وزاد كۆمار بوو له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایشدا ئێمه ته‌نیا مافی خۆپاراستنمان به‌كارهێناوه و تائێسستا شه‌ڕی چه‌كداریمان ده‌ست پێنه‌كردووه چونكه شه‌ڕی چه‌كداری قۆناغ به‌قۆناغ ده‌ست پێده‌كات و دواتر به‌رفراوان ده‌بێت به‌كورتی په‌ژاك زۆر جیاوازی هه‌یه له‌ڕووی ناوه‌ڕۆكه‌وه له‌گه‌ڵ پارته‌كانی تری ڕۆژهه‌ڵات هه‌یه چونكه سه‌رجه‌م سنوری نێوان گه‌لانی ئێرانی تێكشكاندووه به‌باوه‌ڕی ئێمه گه‌وره‌ترین دوژمن به‌سه‌ر گه‌لی كورد نه‌زانیه كه سیسته‌مه‌كان به‌سه‌ر ئێمه‌وه حاكمیان كردووه ئێمه خه‌باتێكی سیاسی و ڕۆشنبیری و ڕێكخستنی بۆ گه‌لی كورد به‌ڕێوه ده‌به‌ین،
*به‌ڕێز ئاگرین ماوه‌یه‌كی درێژه ئێران گه‌نج و لاوانی كوردی كردۆته ئامانج؟
ئاگرین شاهۆ_ئێمه زۆر جار له‌گه‌ڵ زۆر لایه‌نی ناو ئێران په‌یوه‌ندیمان وه‌كو ئۆپۆزیسیۆنه‌كان سیاسیه‌كان دروست كرد ئه‌وانیش زۆر ناڕه‌حه‌ت بوون به‌رامبه‌ر ئه‌م حاڵه‌ته‌ی ئێران به‌ڵام ئێمه‌ش له‌چوارچێوه‌ی فراوانتر وه‌ڵامی ئێرانمان داوه‌ته‌وه ئه‌ویش به‌مانگرتنی زیندانیان یان سه‌رهه‌ڵدان و ناڕه‌زایه‌تی وه‌ڵامی تریشمان هه‌بووه بۆ ئێران به‌تایبه‌تی له‌ماوه‌ی ڕابردوو له‌دوای شه‌هیدبوونی هه‌ڤاڵ فه‌سیح یاسه‌مین ئێمه ئه‌و كه‌سه‌ی ئیمزای له‌سه‌ر سزادانه‌كه‌ی كرد ئێمه‌ش ئه‌ومان سزادایه‌وه بۆ ئه‌وه ئێمه له‌زۆر لایه‌نه‌وه ته‌ئكیدمان كردۆته‌وه بۆ ئێران كه‌گه‌لی كورد بێخاوه‌ن نیه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م تیرۆره‌ی ئێران كه‌له‌دژی گه‌نجان به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن زۆر لایه‌نی كوردی ڕۆژهه‌ڵات بێده‌نگ بوون هه‌تا ڕاگه‌یاندنه‌كانی باشووریش له‌گه‌ڵ ڕێزم بۆ به‌شێكیان كه‌نه‌ته‌وه‌ییانه بیرده‌كه‌نه‌وه و ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی ده‌رده‌بڕن به‌ڵام پێویسته هه‌موو لایه‌كیش ئه‌م ڕاستیه باش بزانن كه‌ئه‌گه‌ر ته‌نیا په‌ژاك به‌ته‌نیا له‌ساحه‌كه‌دا بمێنێته‌وه ئه‌وا درێژه به‌خه‌بات ده‌دات و له‌به‌رامبه‌ر دوژمنان چۆك دانادات لێره‌وه جارێكی تر ئێران ووشیار ده‌كه‌ینه‌وه كه‌بێڕێزی له‌به‌رامبه‌ر گه‌لی كورد هێڵی سووره و له‌به‌رامبه‌ریدا بێده‌نگ نابین و وه‌ڵامی زۆر دژمان ده‌بێت،
*دوای ئه‌وه‌ی ئێوه حاكمی خوییدا كوشت ئێران ڕایگه‌یاند كه‌بكوژانی ده‌ستگیركراون؟ئه‌مه تاچه‌ند ڕاسته؟
ئاگرین شاهۆ_نه‌خێر ئه‌م هه‌ڤاڵانه‌ی ئێمه ده‌ستگیرنه‌كراون ئێستا له‌بنكه‌كانی خۆیان كارده‌كه‌ن جمهوری ئیسلامی بۆ په‌رده‌پۆشكردنی ئه‌م شكسته‌یان هێرشی وه‌حشیه‌ت به‌ڕێوه‌ده‌بات ئه‌م قسه‌شیان هیچ ڕاست نیه و تائێستا ئه‌م هه‌ڤاڵانه لای خۆمانن،
*ده‌كرێت بپرسین هه‌رله‌سه‌ره‌تای دروست بوونی هه‌ر پارتێكه‌وه هه‌وڵی سه‌ركوتكردن ده‌درێت ئێوه چۆن ده‌ربازبوون؟
ئاگرین شاهۆ_له‌یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی په‌ژاكدا هێرشكرا سه‌رمان به‌شێوه‌یه‌كی زۆر فراوان و ئێستا زۆربه‌ی هه‌ڤاڵانمان له‌زینداندان دوای ئه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌ندإ ووڵات په‌یوه‌ندیمان هه‌بوو كه‌ده‌یانویست ڕاكێشی ئه‌و هێڵه‌مان بكه‌ن كه‌خۆیان ده‌یانه‌وێت له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی نه‌ته‌وه‌ی ناو ئێران په‌یوه‌ندیمان هه‌یه وه‌كو به‌لوچ و فارس له‌ناوخۆیی ئێران یان له‌ووڵاتانی ئه‌وروپا درێژه‌ش ده‌ده‌ین به‌م په‌یوه‌ندیانه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر زۆر شت ڕێككه‌وتووین و له‌سه‌ر زۆر شتیش ناكۆكین،
*به‌ڕێز ئاگرین شاهۆ به‌ڕێوه‌بردنی پارتێكی سیاسی و چه‌كداری و دیبلۆماسی سی شتی زۆر گرینگی پێویسته وه‌كو (هێز دارایی چه‌ك) ده‌كرێت سه‌رچاوه‌ی ئه‌م سی خاڵه‌ی ئێوه بزانین؟
ئاگرین شاهۆ_ئه‌و سی خاڵه‌ی ئێوه باستان كرد دیاره هه‌رله شۆڕشی قازی محمد و سمكۆ و هی پارچه‌كانی تریش وه‌كو شێخ محمود ئێمه بینویمانه له‌ماوه‌ی یه‌ك دوو ساڵدا ده‌گه‌نه لوتكه چونكه پشتگیریه‌كی به‌هێزیان لێده‌كرا وه‌كو چیایه‌كی سه‌هۆڵین به‌تیشكی هه‌تاو ده‌توانه‌وه و ده‌بوون به‌ئاو بۆ ئه‌وه ئێمه په‌یوه‌ندی دیبلۆماسی له‌گه‌ڵ ووڵاتان شتێكه پێویسته سه‌دی سه‌د هه‌بێت دیاره وه‌كو ده‌وڵه‌ت سیاسه‌تێكی دوور و درێژ نیه به‌ڵام له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه‌كان ده‌توانرێت هه‌بێت تۆ ئه‌گه‌ر پاڵ بده‌یته ووڵاتێك له‌وانه‌یه سبه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و ووڵاته له‌وه‌دا نه‌بێت پشتگیریت لێبكات بۆ ئه‌مه تۆ ئه‌م ووڵاته به‌پاڵپشت بزانیت هه‌ڵه‌یه هه‌رله‌یه‌كه‌م ڕۆژی دامه‌زراندمانه‌وه ئێمه پشتمان به‌گه‌لی كورد له‌ڕۆژهه‌ڵات و پارچه‌كانی تر به‌ستووه هه‌ر پارت و لایه‌نێكی سیاسی گه‌لی له‌پشت بوو زۆر پێویستی به‌لایه‌نی تر نابێت نمونه وه‌كو شۆڕشی گه‌لانی ئێران كه‌له‌لایه‌ن گه‌لانه‌وه پشتیوانی لێكرا به‌ڵام دواتر گه‌لانی چه‌وساوه هاتن به‌سه‌رهه‌ڵدان ئه‌م سیسته‌مه‌یان گۆڕی بۆ زانیاریتان لایه‌نی دارایی په‌ژاك به‌هیچ لایه‌نێكه‌وه موتڵه‌قه‌ن گرێ‌دراو نیه ئێوه باش بزانن كه گه‌لێك ڕۆڵه‌كانی خۆی بداته شۆڕش ئه‌وا به‌دڵنیاییه‌وه لایه‌نی دارایش پشتگوإ ناخات و هاوكاری ده‌كات سه‌باره‌ت به‌لایه‌نی چه‌كیش ماوه‌ی 200ساڵه شه‌ڕه له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست نه‌ك پارت و لایه‌نی سیاسی به‌ڵكو هه‌ركه‌سێك بیه‌وێـت ده‌توانێت له‌شه‌و و ڕۆژێكدا چ جۆره چه‌كێكی بیه‌وێت په‌یدای بكات هێزیش وه‌كو پێشتر باسم كرد سه‌رچاوه‌كه‌ی ڕۆڵه‌كانی گه‌لی كورد و نه‌ته‌وه‌كانی ترن سه‌باره‌ت به‌سه‌رچاوه‌ی ئه‌م لایه‌نانه زۆر قسه‌ی نابه‌جی ده‌كرێت به‌ڵام تائێستا هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نیه كه‌كه‌سێك یان لایه‌نێك ده‌وڵه‌تێك پشتگیریت لێده‌كات پێویسته هه‌موو لایه‌كیش ئه‌م ڕاستیه باش بزانن گه‌لی كورد تاباوه‌ڕی به‌پارتێك بێت له‌ڕووی ڕێكخستن و چه‌ك و داراییه‌وه و هێزه‌وه پشتگیری لێده‌كات وه‌كو پێشتر باسم كه‌ڕووسه‌كان چۆن پشتگیری قازی محمدیان كرد و له‌ماوه‌ی 11 مانگدا كۆماریان له‌ناوبرد و قازیشیان له‌سێداره دا ئێمه سوود له‌م په‌ندانه‌ی مێژوو وه‌رده‌گرین بۆیه بۆ هیچ یه‌كێك له‌م لایه‌نانه‌ی ئێوه باستان كرد ئێمه پشت به‌هیچ لایه‌نێك یان ده‌وڵه‌تێك نابه‌ستین،
به‌ڕێز شاهۆ ده‌كرێت پێمان بڵێیت په‌كه‌كه و په‌ژاك جیاوازییان چیه؟له‌كاتێكدا هه‌ردووكیان به‌فكره‌ی ئۆجه‌لان خه‌بات ده‌كه‌ن؟
ئاگرین شاهۆ_له‌مێژووی جیهاندا زۆر كه‌س ده‌ركه‌وتوون وه‌كو سه‌رۆك ئه‌وانیش تاكتیكی بوون یان ستراتیژی دیاره سه‌رۆكی تاكتیكی سیسته‌می هه‌رێمێك به‌ڕێوه ده‌به‌ن به‌ڵام سه‌رۆكی ستراتیژی خاوه‌ن فكره‌ن بۆ سه‌رجه‌م گه‌لان بۆ ئه‌مه‌ش تۆ له‌هه‌ركوێیۆیه‌ك بیت ده‌توانیت سوود له‌م فكره‌یه وه‌ربگریت ئه‌وه سنوردار نیه بۆ نمونه له‌خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌شه‌سته‌كانی سه‌ده‌كانی ڕابردوو چه‌ندین حیزب هه‌بوون به‌ناوی سۆشیالیسته‌وه دوای ئه‌وه چه‌ندین بزوتنه‌وه‌ی كریستیانی هه‌بوون له‌ئێمه‌ش له‌كۆنگره‌ی گه‌لی كوردستان ئه‌ندامین له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه په‌چه‌ده‌كه په‌یه‌ده‌كه په‌یوه‌ندیمان هه‌یه له‌سه‌ر چه‌ندین خاڵی ستراتیژی كۆكین دیاره سه‌رۆك ئاپۆ ته‌نیا سه‌رۆكی په‌كه‌كه نیه به‌ڵكو ئه‌و سه‌رۆكی گشت گه‌لی كورده و ده‌توانرێت بۆ ئارامی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست سوودی لێوه‌ربگیرێت و په‌كه‌كه‌ش وه‌كو هه‌ر لایه‌نێكی تر ده‌توانێت سوود له‌فكره‌كه‌ی وه‌ربگرێَت و له‌چوارچێوه‌ی كۆنگره‌ی گه‌لی كوردستاندا ئێمه په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه هه‌یه نه‌ك باڵی په‌كه‌كه ئێمه پارتێكی ته‌واو سه‌ربه‌خۆین په‌كه‌كه‌ش وه‌كو پارتێكی دۆست و هاوپه‌یمانی نه‌ته‌وه‌یی و شۆڕشگێڕ سه‌یری ده‌كه‌ین و قبوڵمانه به‌ڵام په‌ژاك به‌فكره‌ی سه‌رۆك ئاپۆ بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان خه‌بات ده‌كات و جارێكی‌تر ته‌ئكید ده‌كه‌مه‌وه په‌ژاك سه‌ربه‌خۆیه.
*وه‌كو په‌ژاك په‌یوه‌ندیتان هه‌یه له‌گه‌ڵ هیچ ووڵاتێكدا به‌تایبه‌تی ئه‌مریكا؟
ئاگرین شاهۆ_ئه‌و لایه‌نانه‌ی په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵیان هه‌بوو ناڕاسته‌وخۆ بوو وه‌ك لایه‌نی مه‌ده‌نی یان ڕۆژنامه‌وان كه‌ده‌یانویست بزانن ئێمه خاوه‌ن چ فكره‌یه‌كی سیاسین دیاره بۆ مه‌سه‌له‌ی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا هه‌ڤاڵ شه‌هید عاكیف یه‌كێك له‌دامه‌زرێنه‌رانی په‌ژاك له‌ساڵی 2004له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا له‌كه‌ركوك دانیشتن وه‌ك هێزێك كه‌بۆ خۆرهه‌ڵاتی كوردستان دروست بووه و ده‌یه‌وێت بیناسێت ئه‌مریكا داوای چاوپێكه‌وتنی كرد ئه‌وه‌بوو له‌گه‌ڵ شه‌هید عاكیف یه‌كتریان بینی ئه‌وان داوای یه‌كه‌میان ئه‌وه‌بوو كه‌بێینه باشووری كوردستان و ده‌ست له‌خه‌باتی چه‌كداری به‌رده‌ین به‌بیانوی ئه‌وه‌ی ئه‌م لایه‌نه كۆن بووه و ده‌توانن به‌زۆر شێوه‌ی تر كارله‌سه‌ر ئه‌م بارودۆخه بكه‌ن. له‌كاتێكدا ئێمه باوه‌ڕمان به‌شه‌ڕی چه‌كداری ماوه درێژ نیه ئه‌گه‌ر له‌ئه‌مڕۆی دنیادا چه‌ك بۆ شه‌ڕ بێت ئێمه بۆ خۆپاراستن سوودی لێوه‌رده‌گرین ئه‌ی ئه‌گه‌ر لایه‌نی چه‌كداری باوی نه‌ماوه ئه‌م شه‌ڕه‌ی ئه‌مریكا له‌عێراق ده‌یكات چیه ئه‌ی ئه‌وه‌ی له‌ئه‌فغانستان ده‌یكات چیه یه‌كه‌م داخوازییان ئه‌وه‌بوو بێینه باشووری كوردستان و بكه‌وینه ژێر حاكمیه‌تی ئه‌وان له‌لایه‌نی ئابوریشه‌وه زۆر سۆزیان پێداین داواكاری تریان ئه‌وه‌بوو كه‌په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی نه‌ته‌وه‌یی كورد له‌باكووری كوردستان بقرتێنین ئه‌مه‌ش هه‌ڵه‌یه‌كی كوشنده‌یه ئێمه هه‌رگیز هه‌ڵه‌ی له‌مشێوه‌یه ناكه‌ین به‌پێچه‌وانه‌وه ئێمه هه‌وڵی پێكهێنانی به‌ره‌ی نه‌ته‌وه‌یی ده‌ده‌ین داواكاری تریان ئه‌وه‌بوو كه‌جارجاره‌ش داخوازی ئه‌وان چیه ئێمه بیكه‌ین له‌به‌رئه‌وه نوێنه‌ری ئێمه له‌م دانیشتنه‌دا به‌رپه‌رچی دابوونه‌وه و دانیشتنه‌كه‌شی به‌جێهێشت،
*ئه‌ی دواتر داوای دانیشتنیان نه‌كردۆته‌وه؟
ئاگرین شاهۆ_له‌ڕاگه‌یاندنه‌كانه‌وه ئێمه مه‌رجی خۆمان ڕاگه‌یاندووه بۆ دانیشتن له‌گه‌ڵ هه‌ر لایه‌نێك له‌گه‌ڵ لایه‌نی ڕۆژنامه‌نوس یان لایه‌نی سڤیل به‌ڵام ئه‌وان ده‌ڵێن ئێمه لایه‌نی مه‌ده‌نین كه‌له‌باشووری كوردستان كارده‌كه‌ین چاپه‌مه‌نیش وه‌كو واشتن پۆست كه‌دێن قسه ده‌كه‌ن ئێمه بۆچونه‌كانی ئێوه ڕاده‌گه‌یه‌نێین هه‌ر لایه‌نێك یان ده‌وڵه‌تێك بێت داوای دانیشتنمان لێبكات ئێمه له‌گه‌ڵی داده‌نیشین و داواكه‌ی ڕه‌تناكه‌ینه‌وه به‌ڵام ئێمه پره‌نسیپمان هه‌یه بۆ دانیشتن له‌گه‌ڵ هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك و ده‌وڵه‌تێكدا،
*باشه ئێوه له‌به‌ر ئه‌وه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا نابه‌ستن چونكه موجاهیدینی خه‌ڵق ده‌بینن؟
ئاگرین شاهۆ_ته‌نیا نه‌ك موجاهیدینی خه‌ڵق به‌ڵكو زۆر لایه‌نی تریش وه‌كو پێشتر باسم كرد وه‌كو سمكۆ و قازی محمد و شێخ محمود ئه‌وه‌ی ئێوه‌ش ده‌ڵێن ڕاسته ئێمه ته‌جوربه‌مان لێی وه‌رگرتووه چونكه موجاهیدینی خه‌ڵق چه‌ندین ساڵ بنكه و باره‌گای به‌هێزی هه‌بوو هه‌تا زۆر لایه‌نی شۆڕشگێڕ ناتوانن به‌مشێوه‌یه بن تائیشیان پێیان بوو به‌ڵام دواتر كه‌ئیشیان پێیان نه‌ما گرتیانن په‌رته‌وازه‌یان كردن هه‌ندێكیان به‌ره‌و ده‌ره‌وه ڕۆیشتن هه‌ندێكی تریان له‌كه‌مپێكدا نیشته‌جێبوون هه‌ر ڕۆژه ته‌نگاو ده‌كرێت له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته هێزێكی ئازاد له‌ژێر حاكمیه‌تی هیچ كه‌سێكدا نه‌بێت مه‌سه‌له‌ن سه‌رۆكی پارتمان ئه‌ندازیار حاجی ئه‌حمدی كه‌نزیكه‌ی 40ساڵه له‌ئه‌وروپایه و هاوڵاتی ئه‌ڵمانه شاره‌زایی چۆنیه‌تی دروستكردنی په‌یوه‌ندی هه‌یه ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا بیه‌وێت بۆ هاوپه‌یمانی ئێمه ئاماده‌ین به‌ڵام ئێمه‌ش مه‌رجمان هه‌یه ئێمه به‌لایه‌نی ماددی ناكه‌وینه ژێر ڕكێفی هیچ ده‌وڵه‌تێكه‌وه ئه‌مریكا و هه‌ندإ لایه‌نی یه‌كێتی ئه‌وروپا و به‌لژیك داخوازیان له‌ئه‌ڵمانیا كرد سه‌رۆكی پارتی ئێمه ده‌ستگیركرا ئه‌م بارودۆخه نیشان ده‌دات كه‌ئه‌وان به‌پێی بارودۆخ به‌رژه‌وه‌ندیان ده‌گۆڕێت ئێمه لێره‌وه ووشیاریان ده‌كه‌ینه‌وه كه‌پێویسته ده‌ست له‌م جۆره سیاسه‌ته هه‌ڵبگرن و چیتر له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لان پاڵپشتی له‌ده‌وڵه‌ته داگیركه‌ره‌كان نه‌كه‌ن ته‌ئكیدده‌كه‌ینه‌وه كه‌هیچ هێزێك به‌پاره ناكڕدرێت و نرخی مرۆڤی شۆڕشگێڕ به‌پاره به‌راورد ناكرێت،
*ئه‌ی به‌ڕێزم قاسملۆ له‌ئه‌وروپا تیرۆركرا و ئۆجه‌لانیش هه‌رله‌ئه‌وروپا ده‌ستگیركرا؟بۆچی سه‌رۆكی پارتی ئێوه له‌ئه‌وروپایه؟
ئاگرین شاهۆ_به‌ڵی ڕاسته به‌ڵام سه‌رۆكی پارتمان بۆ كات به‌سه‌ربردن له‌ئه‌وروپا نیه بۆ مه‌سه‌له‌ی ترسیش هه‌ر هێزێكی شۆڕشگێڕ له‌هه‌ر شوێنێك بێت مه‌ترسی له‌سه‌ره هه‌ڤاڵ حاجی سه‌رۆكی پارتی خۆی ئه‌و شوێنه‌ی هه‌ڵنه‌بژاردووه ئه‌و زیاتر له 40ساڵه له‌ئه‌وروپایه و ئیستا پارتی ئه‌و شوێنه‌ی بۆ داناوه ئه‌گه‌ر سبه‌ی پێویست بكات ئه‌وا دێته‌وه شاخ و خه‌بات ده‌كات به‌ڕێوه‌به‌ری پارتی چ شوێن و پێگه‌یه‌كی بۆ كه‌س ده‌ست نیشان كرد قبوڵی ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی هێزێكی شۆڕشگێڕ نه‌ك له‌ئه‌وروپا هه‌رله‌شوێنێكی تر بێت مه‌ترسی له‌سه‌ره جا ئه‌گه‌ر هێزی شۆڕشگێڕ ته‌نیا مه‌ترسی بداته پێش چاوی خۆی پێویسته هیچ خه‌بات نه‌كات و دابنیشێت به‌ڵام ئێمه له‌هه‌ر شوێنێك بیت ئێمه ته‌دبیری خۆمان ده‌گرین و هه‌ڤاڵ حاجیش زۆر جار داخوازی ئه‌وه‌ی كردووه كه‌بێته‌وه شاخ و لێره خه‌بات بكات به‌ڵام پارتی ئه‌و شوێنه‌ی بۆ داناوه و ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه له‌داهاتوودا شوێنه‌كه‌ی بگۆڕێت.
*ئه‌ی مه‌سه‌له‌ی گرتنی حاجی ئه‌حمدی چۆن لێكده‌ده‌نه‌وه؟
ئاگرین شاهۆ_دیاره مه‌سه‌له‌ی گرتنی هه‌ڤاڵ حاجی ته‌نیا گرتنێكی تاكه كه‌سی نیه به‌ڵكو ئه‌مه په‌یوه‌ندی به‌پلانێكی سی قۆڵی ئه‌مه‌ریكا توركیا عێراقه‌وه هه‌یه كه‌له‌م دواییه‌دا به‌شیر ئاته‌لای زۆر سه‌ردانی عێراقی كرد له‌م پلانه هاوبه‌شه‌دا بڕیاریان داوه بزوتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی گه‌لی كورد له‌ناوببه‌ن و هێرش بكه‌نه سه‌ری هه‌روه‌ها بۆ په‌كه‌كه‌ش هێرشێكی توندیان كرده سه‌ر په‌كه‌كه له‌هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه له‌باكووریش سه‌دان به‌رپرسی به‌ده‌په زیندانی كراون هه‌روه‌ها ئابڕووچونێكی تری ئه‌وروپا له‌توركیا ئه‌وه‌یه زیاتر له (500) منداڵی ژێر 13ساڵی له‌زیندانه‌كان له‌ئه‌وروپاش هێرشكرایه سه‌ر كه‌ناڵی ئاسمانی ڕۆژ تی ڤی نوێنه‌رایه‌تی به‌ده‌په و باره‌گای كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان ئه‌وه‌ی بۆ ئێمه گرینگه خه‌باتی سیاسی و دیبلۆماسیه په‌ره‌ی بێده‌ین گرتنی هه‌ڤاڵ حاجی ئه‌حمدیش هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌دا بوو كه‌ئه‌م هێرشانه‌ش هه‌موویان له‌سه‌ر داخوازی ئه‌مریكا به‌ڕێوه چوون ئه‌مانه‌ش بڕیاری نایاسایین و سیاسین دیاره دوو ساڵ پێش ئێستاش له‌سه‌ر هه‌مان مه‌سه‌له‌دا له‌سه‌ر هه‌مان دۆسیه ڕاپێچی دادگا كرا به‌ڵام هه‌ڤاڵ حاجی دۆسیه‌ی دادگا له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و كۆتایی هات چونكه ئه‌م پرسیارانه‌ی ئه‌م لێیان كردبوو هه‌مان پرسیاربووبوون كه‌دووساڵ پێش ئێستا لێیان كردبوون دیاره گرتنی هه‌ڤاڵ حاجی له‌لایه‌ن زۆر كه‌س و لایه‌نه‌وه كه‌دۆستایه‌تیشمان نه‌بوو له‌گه‌ڵیان پرۆسه‌كه‌یان ئیدانه كرد و گه‌لی كوردیش ناڕه‌زایه‌تیه‌كی توندیان نیشاندا مخابن تائێستا دوو هه‌ڤاڵی خۆشه‌ویستی ئێمه له‌زینداندان كه‌ئێمه داوا ده‌كه‌ین هه‌رچی زووتر ئازادیان بكه‌ن،
*هه‌ڤاڵی به‌ڕێز ئه‌م ده‌ستگیركردنه‌ی سیاسه‌تمه‌دارانی كورد له‌كاتێكدایه كه‌لیژنه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كۆنگرێسی ئه‌مریكا قه‌تلڕ و عامی ئه‌رمه‌نه‌كانی په‌سه‌ندكرد؟ئێوه‌چی ده‌ڵێن؟
ئاگرین شاهۆ_ئه‌مریكا سیاسه‌تێكی دوو ڕوویی هه‌یه یان وه‌كو مه‌سیعێكی نوإ جیهان ڕزگار ده‌كه‌ن ئێمه ئه‌وه به‌ڕاست نازانین له‌هاوسه‌نگی سه‌د ساڵی ڕابردوودا ده‌وڵه‌تی زلهێز ویستبیان حاكمیه‌تێك بكه‌ن گه‌لانی ژێر ده‌سته‌یان كردووه به‌تۆپ بۆ یاری كردن یانی كورتتر بڵێین ئه‌مریكا هه‌م له‌ناڵ ده‌دات و هه‌م له‌بزمار ده‌دات ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ی ده‌ستگیركردن و هێرشكردنه‌ش بۆ دڵدانه‌وه‌ی توركیایه چونكه ده‌یانه‌وێت دڵی ئه‌رمه‌نیه‌كان خۆش بكه‌ن و بۆ دڵدانه‌وه‌ی توركیاش وه‌كو پێشتر ووتم هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر لایه‌نه ڕكابه‌ره‌كانی توركیا و ئێران به‌گوێره‌ی چاپه‌مه‌نیه‌كی سویسرا زیاتر له 20 ساڵه ئه‌مریكا و ئێران له‌سویسرا دانیشتن ده‌كه‌ن و هه‌تا قسه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌كرا به‌درێژایی شه‌ڕی هه‌شت ساڵه‌ی نێوان عێراق و ئێران و ڕه‌فسه‌نجانی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا دانیشتنی هه‌بووه كێشه‌ی سه‌ره‌كی ئه‌مریكا له‌خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئه‌فغانستانه ئێرانیش حاكمیه‌تی هه‌یه به‌سه‌ر ئه‌فغانستان بۆ ئه‌مه‌ش زۆرجار هێرش ده‌كاته سه‌ر په‌ژاك كه‌سه‌رسه‌خترین ركابه‌ری ئێرانه و ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت عێراق و ئه‌فغانستان بكاته دوو شوێنی سه‌ره‌كی به‌مۆدێلێكی نوێوه بۆ ئه‌وه‌ی ئێران ده‌ست له‌م دوو شوێنه بكێشێنێته‌وه جار جاره ئه‌م جۆره كارانه ده‌كات به‌ڕێزم خاڵی هه‌ره سه‌ره‌كی له‌نێوان توركیا و ئێران و ئه‌مریكا گه‌لی كورده له‌م چوارچێوه‌یه‌دا ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت یاری به‌چاره‌نووسی گه‌لی كورد بكات هه‌تا ڕیگی كه‌له‌ووڵاتانی كه‌نداو له‌گه‌ڵ سی ئای ئای دانیشتنی كرد هه‌ندإ به‌ڵێنی گه‌وره‌یان پێدا به‌ڵام دواتر ته‌سلیمی ئێرانیان كرده‌وه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی ئێران ده‌ست له‌ناو كاروباری ئه‌فغانستان بكێشێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی دڵی توركیا بده‌نه‌وه پلانێكی نێوده‌وڵه‌تیان له‌سه‌ر گه‌لی كورد به‌ڕێوه‌برد وه‌كو گرتنی هه‌ڤاڵ حاجی ئه‌حمدی و ڕه‌مزی كارتاڵ و زوبێر ئایدار و هێرشی سه‌ر ڕۆژ تی ڤی و چه‌ندین شوێنی تریان كرد ده‌مه‌وێت لێره‌وه ڕه‌خنه‌یه‌كیش له‌باشووری كوردستان بگرم ئه‌گه‌ر له‌داهاتوویه‌كی نزیكدا كۆنفرانسێكی نه‌ته‌وه‌یی نه‌به‌ستین له‌داهاتوودا سیاسه‌تی ڕۆژئاوایی ته‌شجیعی شیعه و سووننه ده‌دات و هیچ گرینگی به‌كورد نادات وه‌كو مادده‌ی 140و چه‌ندین شتی تریش،
*به‌ڕێز ئاگرین شاهۆ ئه‌ڵمانیا دوای داواكه‌ی ئێران بۆ ته‌سلیمكردنه‌وه‌ی حاجی ئه‌حمدی به‌ووڵاته‌كه‌ی ده‌ست به‌جإ ئازادی كرد ئایا ئه‌مه كاردانه‌وه‌ی داوای ئه‌و ووڵاته بوو؟یان هیچ تۆمه‌تێكی به‌سه‌ردا ساغ نه‌بۆته‌وه؟
ئاگرین شاهۆ_ئه‌م سی ڕۆژه كه‌له‌سه‌ری گیرابوو دادگای ئه‌ڵمانیا دووباره دادگایی كردبوو له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی شۆڕشی كوردی به‌ڵام ورده‌كاریه‌كانی ئێستا به‌ده‌ستمان نه‌گه‌یشتووه به‌ڵام دوو ساڵ پێش ئێستا له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت بردیه‌وه و ئازادكرا هه‌ڤاڵ حاجی هاوڵاتی ئه‌ڵمانیه و نه‌ك ئێرانی تاته‌سلیمی ئه‌و ووڵاته‌ی بكرێته‌وه،
*به‌ڕێز ئاگرین دوای دانانه‌وه‌ی نه‌ژاد به‌سه‌رۆك كۆمار ناڕه‌زایه‌تی دژی ئه‌م دانانه‌وه ده‌ستی پێكرد؟ئه‌ی ئێوه پشتگیریتان له‌هیچ كاندیدێك كرد بۆ سه‌رۆكایه‌تی ووڵات؟
ئاگرین شاهۆ_به‌نسیبه‌ت ئه‌وه‌ی ئێمه پشتگیریمان له‌كاندێك كردبێت شتی وانه‌بووه چونكه به‌گشتی سه‌رجه‌م كاندیده‌كان كێشه‌ی كوردیان به‌لایه‌نی ئابووری و یان شتی كه‌متر باسیان ده‌كرد دیاره ئێمه پێشتر دژی هه‌موو هه‌ڵبژاردنێك بووین له‌ئێران به‌ڵام له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی دوایدا گه‌لی خۆمان ئازاد كرد له‌وه‌ی كه‌خۆی كی هه‌ڵده‌بژێرێت له‌ڕاستیدا ئێران له‌هه‌ندإ سیفه‌تدا شێوه‌ی توركیا ده‌كات كه‌ده‌ڵێت تاك ووڵات تاك ئاڵا تاك زمان و تاك زۆر شتی تر ئه‌مه پێشتر وانه‌بوو چونكه پێشتر شا كه‌شۆڕشی كرد كه‌به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی دابوو كه‌گشت بیروبۆچونه‌كان ئازادبكات بۆ مه‌سه‌له‌ی كه‌روبی یان موسه‌وی تائێستا نه‌بونه‌ته جێگه‌ی ئومێدی خه‌ڵك ئه‌وه‌ش له‌وه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت كه‌ئه‌وه‌ی ئه‌وان ده‌یانه‌وێت له‌گه‌ڵ داخوازیه‌كانی گه‌ل له‌یه‌كتریه‌وه دووره به‌ڵام خۆشبه‌ختانه ئێستا درزێكی ئیدۆلۆژیكی كه‌وتۆته نێوان دامه‌زرێنه‌رانی ڕژێم وه‌كو ڕه‌فسه‌نجانی و خاته‌می و ئه‌وانی تربه‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاویش هه‌ستی پێده‌كرێت كه‌ڕوبی و موسه‌ویش یه‌كیكن له‌دامه‌زرێنه‌رانی ئه‌م سیسته‌مه داخوازیه‌كانی گه‌ل له‌داخوازیه‌كانی موسه‌وی گه‌وره‌ترن چونكه گه‌ل داوای گۆڕینی سیسته‌می ئێران ده‌كات به‌ڵام موسه‌وی داوای گۆڕینی چه‌ند خاڵێكی جه‌وهه‌ری ده‌كات ئێستاش گه‌ل ئه‌م داخوازییانه‌ی موسه‌وی تێپه‌ڕكردووه گه‌ل زۆر پێشكه‌وتووتر خه‌بات ده‌كات بۆ گۆڕینی سیسته‌م له‌ئێران،
*وه‌كو پارتی ژیانی ئازادی كوردستان داواكاری موسه‌وی و كه‌ڕوبی له‌چوارچێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی گشتیدا ده‌بینن یان له‌چوارچێوه‌ی گه‌یشتنه ده‌سه‌ڵات ده‌یانبینن؟
ئاگرین شاهۆ_له‌موسه‌وی و كه‌ڕوبیدا داخوازیه‌كانیان كه‌م بوون به‌ڵام دواتر فراوانتر كران له‌گه‌ڵ گه‌ل كه‌وتنه خه‌بات له‌به‌رئه‌وه بزوتنه‌وه‌ی مخالیف بۆ سازكردنی چالاكی پێویستی به‌مۆڵه‌تی یاسایی هه‌یه چونكه ئه‌مه‌ش بۆ كه‌ڕووبی و موسه‌وی ئاسان وه‌رگرتنی ئه‌م مۆڵه‌ته چونكه نزیكی سیسته‌م بوون جارجاره له‌گه‌ڵ گه‌لن جارجاریشه ده‌كه‌ونه دواوه‌ی گه‌ل هه‌ردووكیان هه‌ندإ به‌رنامه‌یان هه‌یه بۆ گۆڕانكاری له‌ئێراندا باشن به‌ڵام هه‌ندێكی تریان ته‌نگن هه‌ر بوونیان زۆرباشه چونكه مخالیف بوون له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات ئێمه وه‌كو په‌ژاك به‌بزوتنه‌وه‌ی شۆڕشی گه‌لانی ئێران ده‌ڕوانین و په‌ژاك به‌شێكی ئه‌و خه‌باته‌یه چونكه چه‌ندین ساڵه خه‌بات ده‌كات و به‌ڵی ئێمه پشتگیریان لێده‌كه‌ین،
*هه‌ڤاڵی به‌ڕێز پێت وانیه ووڵاتانی ڕۆژئاوا ئه‌م سه‌رهه‌ڵدانه‌یان به‌كارهێناوه بۆ پشێوی له‌ناو ئێران‌دا؟
ئاگرین شاهۆ_دیاره بزوتنه‌وه‌یه‌كی مخالیف له‌ئێران ده‌ستی پێكردووه ئه‌وه‌ش هـــی گه‌لانی ئێرانه و له‌ئێرانیش سانسۆر له‌سه‌ر میدیا هه‌یه هه‌ندإ ووڵاتـــانی ڕۆژئاوا له‌ڕووی میدیاییه‌وه هاوكاریان كردوون بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگیان بگاته جیهان به‌ڵام وه‌كو ئه‌وه‌ی بگوتری به‌پێشڕه‌وی ووڵاتــانی ڕۆژئاوا ده‌كرێت ئه‌مه شتێكی ڕاست نیه شای ئێران له‌به‌رچی ڕووخا له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌كرێگیراوی ڕۆژئاوا بوو هه‌روها ئیسرائیل سیسته‌مێكی خۆرئاوایی له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئه‌مه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌یه قبوڵ ناكرێت ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانیش ده‌یانه‌وێت ووڵاتـــانی خۆرئاوا ده‌ست نه‌خه ناو كاروباری ئێرانه‌وه پێویسته داخوازیه‌كانی ئۆپۆزیسیۆن ڕاست هه‌ڵبسه‌نگێنرێت ئێمه بڕوامان به‌وه هه‌یه پێویسته گه‌لانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌ناوخۆیاندا كێشه‌كان چاره‌سه‌ربكه‌ن ئه‌گه‌ر لایه‌نی ئێرانیش خۆی داخوازی بزوتنه‌وه‌ی مخالیف ڕه‌وا نه‌بینن و داواكاریه‌كانیان جێبه‌جێنه‌كه‌ن ئه‌وا له‌داهاتوودا خۆرئاوا به‌ئاسانی ده‌توانن به‌شداری ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه ببن جێگه‌ی داخه ئه‌حمدی نه‌ژاد زۆر كورت بینه له‌كاتێكدا پێویست بوو دووربین بێت ئه‌گه‌ر به‌م شێوه‌یه نه‌بێت ئه‌وا چاره‌نوسی ئه‌حمدی نه‌ژادیش وه‌كو شای ئێرانی لێدێت،
*به‌ڕێزم وه‌كو ده‌بینیت ئه‌مریكا هه‌وڵ ده‌دات ووڵاتانی جیهان ڕازی بكات بۆ ئه‌وه‌ی هێرشی سه‌ربازی بكاته سه‌ر ئێران؟له‌منێوه‌نده‌دا وه‌كو په‌ژاك بۆ قۆناغی ده‌ستپێكی هێرش و دوای هێرشه‌كه خۆتان ئاماده كردووه؟
ئاگرین شاهۆ_له‌به‌شی دووه‌می پرسیاره‌كه‌تدا ده‌ستپێده‌كه‌م ئێمه بۆ قۆناغێك و بۆ ماوه‌یه‌ك پارتیمان دروست نه‌كردووه ئێمه بارودۆخه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان ده‌خه‌ینه پێش چاو دوای ئه‌وه ئه‌گه‌ر ووڵاتــانی ده‌ره‌وه دژی ئێران ڕانه‌وه‌ستن ئێمه خه‌بات به‌رده‌وام ده‌كه‌ین هه‌ر هێرشێكیش بكرێته سه‌ر ئێران ئێمه هه‌ر خه‌بات ده‌كه‌ین چونكه ئێمه هه‌لپه‌رست نین ئه‌گه‌ر ئیمڕۆ ڕژێمی ئێران بڕوخێت ئه‌ركی ئێمه كۆتایی پێنایه‌ت چونكه كۆمه‌ڵگاكه‌مان به‌ده‌ست چه‌ندین كێشه‌وه ده‌ناڵێنێت سه‌باره‌ت به‌هێرشی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران ئێمه له‌ئێستا ئه‌م هێرشه به‌دوور ده‌زانین چونكه تائێستا ئه‌مریكا كێشه‌كانی عێراق و ئه‌فغانستانی چاره‌سه‌رنه‌كردووه بۆ ئه‌مه‌ش هێرشكرایه سه‌ر كه‌ناڵی ڕۆژ تی ڤی و دامه‌زراوه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی تر بۆ ئه‌وه بوو تاوه‌كو توركیا ژماره‌ی سه‌ربازه‌كانی له‌ئه‌فغانستان زیاد بكات و یارمه‌تی ئه‌مریكا بدات پڕۆژه‌ی فه‌له‌ستین و ئیسرائیل و لوبنان و چه‌ندین كێشه‌ی تر تائێستا به‌بی چاره‌سه‌ری ماونه‌ته‌وه به‌بڕوای ئێمه هێرشێكی به‌رفراوانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران له‌ئێستادا به‌شتێكی دوور ده‌زانین چونكه ئه‌مریكا له‌قسه‌دا زۆر توند بووه به‌ڵام له‌پراكتیكدا زۆر نه‌رم بووه پێده‌چێت هێرشێكی سنوردار بكرێته سه‌ر ئێران به‌ڵام ئه‌مریكا هێزێكی وای نیه بۆ ئه‌م هێرشه،
*په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌مریكا و ئێران و به‌ریتانیا چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنن؟
ئاگرین شاهۆ_ئه‌مریكا به‌شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی نیه له‌گه‌ڵ ئێران‌دا به‌ڵام به‌ریتانیا په‌یوه‌ندی دیبلۆماسی هه‌یه له‌گه‌ڵ ئێران‌دا و له‌ئه‌وروپاش زۆر به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شیان هه‌یه نه‌ژادیش چه‌ند دژی ئه‌مریكا بوه‌ستێته‌وه له‌لایه‌ن ڕاستڕه‌وه‌كانه‌وه پشتگیری لێده‌كرێت و دژایه‌تی نێوان ئه‌مریكا و ئێران و به‌ریتانیا زۆر جیاوازه،
*باسی په‌یوه‌ندیه‌كانی ئێوه بكه‌ین له‌گه‌ڵ پارته كوردیه‌كانی باشوور به‌تایبه‌تی (یه‌كێتی و پارتی) ؟
ئاگرین شاهۆ_ساڵی 2004 و 2005 ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندیمان هه‌بوو له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان نوێنه‌رایه‌تیمان سه‌ردانی یه‌كتری ده‌كرد به‌ڵام ئێستا ئه‌م جۆره په‌یوه‌ندیانه نه‌ماون به‌گشتی نه‌بوونی په‌یوه‌ندی له‌نێوان پارچه‌كانی كوردستان نیشانه‌ی لاوازی گه‌لی كورد نیشان ده‌درێت ئێمه دژی هیچ كه‌س و لایه‌نێك نین به‌ڵام مافی ئه‌وه‌شمان هه‌یه ڕه‌خنه‌ی دۆستانی بگرین په‌ژاك دژی په‌یوه‌ندی باشوور نیه له‌گه‌ڵ هیچ ده‌وڵه‌تێكدا به‌ڵام كردنه‌وه‌ی زانكۆی نوور و ئیشق به‌هه‌ڵوێستێكی هه‌ڵه‌ی حكومه‌تی باشووری ده‌زانین چونكه ئه‌م زانكۆیانه له‌لایه‌ن فتح الله گوله‌نه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێن كه‌دوژمنێكی سه‌رسه‌ختی گه‌لی كورده له‌باكوور جاری واش هه‌یه كه‌سنوره‌كانی كوردستان تۆپباران ده‌كرێن هه‌ڵوێستی حكومه‌تی هه‌رێم زۆر كز‌و لاوازه له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵوێستی حكومه‌تی عێراقی له‌به‌ر ئه‌وه بۆ به‌هێزكردنی باشووری كوردستان زۆرجار ڕه‌خنه ده‌گرین هیچ كاتێك ئێمه نامانه‌وێت حكومه‌تی باشووری كوردستان لاواز بێت و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك دژایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم ناكه‌ین و به‌ڵام كه‌م و كوڕی ببینین له‌میدیای ڕه‌خنه‌ی لێده‌گرین له‌هه‌ركاتێكیشدا باشوور بكه‌وێته مه‌ترسیه‌وه ئاماده‌ین به‌رگری لێبكه‌ین،
*ئه‌ی هیچ جۆره په‌یوه‌ندیه‌كتان هه‌یه له‌گه‌ڵ ئێران‌دا؟
ئاگرین شاهۆ_به‌پێكه‌نینه‌وه نه‌خێر هیچ جۆره په‌یوه‌ندیه‌ك له‌نێوان په‌ژاك و ئێران‌دا نیه به‌ڵام له‌گه‌ڵ پارته كوردیه‌كان په‌یوه‌ندیمان هه‌یه به‌ڵام وه‌كو پێویست نیه كه‌پێویست نیه وابێت،
تی بی نی (ئه‌م دیمانه‌یه له‌ڕۆژنامه‌ی شه‌رق ئه‌لئه‌وسه‌ت وه‌رگیراوه)
دیاری محمد
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
