دوورگه- گرووپی هاك فۆڕ كورد گرووپێكه كه له كۆمه‌ڵه گه‌نجێك پێكهاتووه و له بواری هاك تا ئێستا خزمه‌تێكی زۆری ماڵپه‌ڕه كوردییه‌كانیان كردووه..ئه‌مه‌ش به بڵاوكردنه‌وه‌ی چه‌ندین بابه‌ت و هه‌واڵ له‌باره‌ی چۆنیه‌تی خۆپاراستن له هاك. ماڵپه‌ڕی دوورگه به باشیزانی كه ئه‌مجاره دیمانه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری گرووپی هاك بۆ كورد (هه‌نگاو هه‌ولێری) سازبكات. ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مین جاره كه ئه‌م گرووپه دیمانه‌ی ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندن قبوڵ بكه‌ن. فه‌رموون ئێوه و ده‌قی ئه‌و دیمانه‌یه‌ی دوورگه له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری هاك بۆ كورد.
سازدانی: ئه‌حمه‌د شێخ بزێنی.
This email address is being protected from spambots. You need JavaScript enabled to view it.
*سه‌ره‌تا ئه‌مه‌وی شتێك ده‌رباره‌ی كاره‌كه‌تان و ئێوه و گروپه‌كه‌تان بزانم؟
ئیمه كۆمه‌له گه‌نجیكین ماڵپه‌ریكمان هه‌یه تایبه‌ت به هاك و خۆپاراستن له هاك كه یه‌كه‌م ماڵپه‌ری كوردین له‌م شیوه‌یه تائێستا چه‌ندین كه‌س له ماڵپه‌ره‌كه‌ی ئێمه فێره هاك بووینه ئێمه شانازی به‌و كه‌سانه ده‌كه‌ین ، كاری ئێمه فێر كردن و هۆشیار كردنه‌وه و یارمه‌تی دانی هه‌موو تاكیكی كورده له هه‌ر شوێنێكی جیهان بێت یارمه‌تی دانیان به ئه‌ركی سه‌رشانی خۆمان ده‌زانین .جگه له‌مانه‌ش ئێمه وه‌كو گروپه‌كه‌ی خۆمان له توانا‌مان دا هه‌یه بۆدانانی سیسته‌می پاراستن بۆ هه‌موو جۆره ده‌زگایه‌كی حكومی و ئه‌هلی و پاریزگاری كردن له ماڵپه‌ڕ و سیرڤه‌ر به هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه وه له توانمان داهه‌یه بۆ دروست كردنی ماڵپه‌ر به نوترین شیواز ... به‌ستانی تۆری ئینته‌ر نیت و دانانی ئیشپیكردنی سیسته‌مه جیاوازه‌كان
و دروست كردنی پرۆگرام وه‌ك
Linux & MAC OS X &Mikrotik
*گروپه‌كه‌تان له چه‌ند كه‌س پێك دێت؟
پێنج كه‌سین
*سه‌ره‌تا دیمانه‌ت قبووڵ نه‌كرد، به‌ڵام دواتر قبووڵت كرد ئایه ئه‌مه بۆچی ده‌گه‌ڕێنی ته‌وه؟
له‌راستیدا ئێمه ئاره‌زوومان نییه له‌گه‌ڵ هه‌موو ده‌زگای راگه‌یاندنێك دیمانه بكه‌ین و تا ئێستاش دیمانه‌مان قبووڵ نه‌كردووه ئه‌وه یه‌كه‌م دیمانه‌یه كه قبووڵی ده‌كه‌ین ، سه‌باره‌ت به قبووڵ كردنه‌كه‌ش له‌به‌ر چه‌ند هۆیه‌كه،یه‌كه‌م پرسیاری تایبه‌ت به كه‌سایه‌تی ئێمه‌ی تێدا نییه ، دووه‌میش كه‌سێكی خۆشه‌ویست داوای لێ كردم نه‌متوانی دڵی بشكێنم .
*ئایا به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا كارتان كردووه؟
كاره‌كه‌ی ئێمه خۆی ئاشكرایه هه‌ر كارێك بكه‌ین له‌سه‌ر ئینته‌ر نێت ئه‌وه هه‌موو خه‌ڵك ده‌یبینێت.
*تاچه‌ند پارێزگاریتان له ماڵپه‌ڕ و به‌كار هێنه‌ره كورده‌كان كردووه؟
ئێمه له ماڵپه‌ره‌كه‌ی خۆمان زۆربه‌ی ئه‌و زانیاریانه‌مان بڵاو كردۆته‌وه كه پێوسته بۆ پاراستنی ماڵپه‌ر و كۆمپیوته‌ر ، وه له لایه‌ن خۆشمانه‌وه تا ئێستا چه‌نده‌ها ماڵپه‌ری گه‌وره‌ی كوردی هه‌ڵه‌ی هه‌بوو ئاگادارمان كردونه‌ته‌وه كه هه‌َله‌كانیان چاك بكه‌ن ره‌نگه ئه‌گه‌ر ئێستا ناوی ماڵپه‌ره‌كانیش بهینین برَوا نه‌كه‌ن ! هه‌میشه به‌رده‌وامیش ده‌بین له ئاگادار كردنه‌وه‌یان.
*ماوه‌یه‌ك كۆمه‌ڵێك له ناحه‌زانی كورد و كوردستان هه‌ڵده‌ستان به هاك كردنی ماڵپه‌ڕه كوردییه‌كان وه‌ك ماڵپه‌ڕی (كوردستان تی ڤی و ڕۆژنامه‌ی خه‌بات و هونه‌رمه‌ند عه‌دنان كه‌ریم) و چه‌ندین ماڵپه‌ڕی تر، ئایا ئێوه هیچ كاردانه‌وه‌تان نه‌بوو؟
به‌پێی توانا وه‌ڵامانداونه‌ته‌وه نه‌ك هه‌ر توركه‌كان به‌ڵكو ئه‌وه‌ی ده‌ست درێژی كردبیته سه‌ر هه‌ر ماڵپه‌رێكی كوردی، هه‌روه‌ها ئه‌و كارانه‌ی ئێمه ده‌یكه‌ین هه‌موومان به ڤیدیۆ وێنه‌مان گرتووه وه له‌ماڵپه‌ره‌كه‌ی خۆمان بڵاومان كردۆته‌وه چونكه كاره‌كانی ئێمه ته‌نها به قسه نییه به‌ڵكو هه‌مووی به كردوه ده‌سه‌لمێنین بۆئه‌وه‌ی راستی قسه‌كانم بسه‌لمینم ئه‌توانن سه‌ردانی ماڵپه‌ره‌كه‌مان بكه‌ن و به‌شێكی تایبه‌ت به ڤیدیۆمان هه‌یه .
*ئه‌ی هاك كردنی ماڵپه‌ڕه كوردییه‌كان له‌لایه‌ن خودی گه‌نجانی كورده‌وه، چۆن ده‌بینیت؟
راسته هاكردنی ماڵپه‌ره كوردییه‌كان شتیكی نه‌شیاوه، به‌ڵام له هه‌موو جیهان هاكه‌رزه‌كان ماڵپه‌ری خۆیان هاك ده‌كه‌ن ، جاری وا هه‌یه هه‌ڵه‌یه‌كی نوێ ده‌دۆزرێته‌وه له‌سه‌ر ئه‌و ماڵپه‌رانه تاقی ده‌كه‌نه‌وه كه به‌زمانی خۆیانن ، یاخود هه‌ر بۆ خۆشی و ناوبانگ له ناو خۆیان هاكی ده‌كه‌ن ، یان جاری وا هه‌یه كێشه له نێوان خاوه‌ن ماڵپه‌ر و هاكه‌رز دروست ده‌بێت ، وه جاری واش هه‌یه ناو و وشه‌ی نهێنی ماڵپه‌ره‌كه‌ی ده‌كه‌ویته ده‌ست.
*هاك كردنی به‌كار هێنه‌رانی ئینته‌رنێت له‌م سه‌رده‌مه‌دا ده‌كرێ بڵێم خه‌ریكه په‌ره‌ده‌ستێنێت و قوربانی هه‌ره سه‌ره‌كیش له‌م نێوه‌نده‌دا ڕه‌گه‌زی (مێ) یه كه پشكی شێری به‌ر ده‌كه‌وێت و ده‌كه‌وێته چنگی هاك كه‌رزه بێ به‌زه‌ییه‌كان،ئێوه وه‌ك ئه‌م گروپه جوانه كه هه‌مووتان گه‌نجی خوێن گه‌رمن، چیتان كردوه بۆ *بنه‌بڕكردنی ئه‌م دیارده‌یه و پاراستنی به‌كارهێنه‌رانی ئینته‌رنێت تایبه‌ته ئافره‌تانمان؟
ئێمه له ماڵپه‌ره‌كه‌ی خۆمان به‌رده‌وام هۆشیاری ده‌ده‌ینه به‌كارهێنه‌رانی كۆمپیوته‌ر و ئینته‌رنیت بۆ ئه‌وه‌ی هۆشیار بن نه‌كه‌ونه چنگی هاكه‌رزه بێ به‌زییه‌كان ، سه‌باره‌ت به‌هاكردنی ره‌گه‌زی مێ ئه‌وه ده‌یگه‌ڕێنمه‌وه بۆ كه‌می زانیاری و خۆش باوه‌ڕی بۆ به‌رامبه‌ره‌كه‌ی.
*كێ هاوكاریتان ئه‌كات؟
تاوه‌ك و ئێستا هیچ لایه‌نێك و هیچ كه‌سێك هاوكاری ئێمه‌ی نه‌كردووه.
*هاك كردن ئه‌وه‌نده په‌ره‌ی سه‌ندووه جگه له تۆڕی ئینته‌رنێت خه‌ریكه ئامێری مۆبایلیش ده‌گرێته‌وه، تا ئێستا كارتان له‌سه‌ر ئه‌وه كردوه كه گه‌نجانمان هۆشیار بكه‌نه‌وه له خۆپاراستنیان له شێوازی هاك كردنه؟
له كوردستان هاك كردن به‌و شێوه‌یه نییه ته‌نها له رێگای بلوتوز نه‌بێت ، وه‌كو ئه‌وروپا نییه كه‌تۆری په‌یوه‌ندیان پاڵپشتی زۆر شتی مۆبایل ده‌كات كه رێگه خۆشكه‌ره بۆ هاكه‌رزه‌كان.
*له وڵاتان زۆر جار هاك كردن سوودی لێ وه‌رگیراوه به مه‌به‌ستی سیخوری كردن بۆ لایه‌نێك،تا ئێستا هیچ لایه‌نێك به ئاشكرا‌و به نهێنی داوای هاوكاریه‌كی له‌م شێوه‌ی كردوه لێتان؟ ئه‌گه‌ر داوای بكات هاوكاریان ده‌كه‌ن؟
بمبوره بۆ وه‌ڵام دانه‌وه‌ی ئه‌و پرسیاره.
*ئایا له هیچ شارێكی تری كوردستان گروپی له‌م چه‌شنه‌ی ئێوه هه‌یه كه مه‌به‌ستی ووشیار كردنه‌وه‌ی به‌كارهێنه‌رانی ئینته‌رنێت و ئه‌ركی پارێزگاری كردنی ماڵپه‌ره كوردیه‌كانی هه‌بێت ؟ ئه‌گه‌ر هه‌یه په‌یوه‌ندیتان چۆنه له‌گه‌ڵیان؟
بێگومان هه‌یه به‌تایبه‌تی له باكوری كوردستان كاری باش ده‌كه‌ن بۆ خزمه‌ت كردن، له كاره‌كانی یه‌كتر ئاگادارین، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی گه‌رم نا، چونكه زۆر جار كاره تایبه‌تییه‌كانی ئێمه په‌یوه‌ندی به وان نییه و به پێچه‌وانه‌وه‌شه‌وه.
*تا ئێستا هیچ ده‌زگایه‌كی ڕاگه‌یاندن به‌سه‌ری كردوونه‌ته‌وه؟
به‌ڵێ چه‌ندین جار داواكاریمان بۆ هاتووه، به‌لام ئێمه لێدوان بۆ هه‌موو ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندن ناده‌ین.
*چ داواكاریتان هه‌یه له‌لایه‌نی به‌رپرس كه یارمه‌تیتان بدات؟
بیگَومان ئێمه وه‌كو گروپیكی له‌م شێوه‌یه پێوستمان به هاوكاری و پاڵپشتی هه‌یه بۆ په‌ره‌پێدانی تواناكانمان بۆئه‌وه‌ی له داهاتوودا زۆرینه‌ی خه‌ڵك سوود له زانیاره‌كانی ئێمه وه‌ربگریت.
*ماڵپه‌ڕی دوورگه‌تان پێ چۆنه؟
ماڵپه‌رێكی سه‌ركه‌وتووه له‌رووی دیزاین و سكیورتیه‌وه ده‌ستخۆشیتان لێ ده‌كه‌م.هیوادارم به‌رده‌وام بن
*سوپاسی ئه‌و كاته ئه‌كه‌م كه پێت به‌خشیم
منیش سوپاسی به‌ڕێزت ده‌كه‌م.
كلیك له‌سه‌ر ئه‌م لینكه‌ی خواره‌وه بكه و سه‌ردانی گرووپی هاك بۆ كورد بكه