
ئه‌وانه‌ی گیان و جه‌سته‌یان پێشكه‌ش به گه‌ل و نیشتمان كرد به ماڵ و منداڵه‌وه مافی خۆیانه باس بكرێن و له سه‌ریان بنوسرێت و ته‌نانه‌ت په‌یكه‌ریانیش بۆ دروست بكرێت و نه‌خرینه خانه په‌راوێزكردنه‌وه، دیاره مێژوو تۆمار كردن شتێكی ئاسان نییه و گشت كه‌سی ناتوانێت خۆی بخاته ئه‌و چوارچێوه‌یه‌وه، ته‌نها كه‌سانی قاره‌مان و تێكۆشه‌ر نه‌بێت كه هه‌میشه له پێشه‌وه بووه و له‌و پێناوه‌دا هه‌میشه سوته‌مه‌نی شوڕش بوونه له گۆڕه‌پانی جه‌نگدا ئاماده‌یی خۆیان پێشان داوه به هه‌ر جورێك بێت، دیاره له‌و بواره‌دا كه‌سایه‌تی زۆر هه‌ن باسیان لیوه بكرێت. (هاپۆ جه‌بار) یه‌كێك له‌و كه‌سایه‌تیانه‌یه به باشمان زانی له سه‌ری ئه‌م بابه‌ته ئاماده بكه‌ین ره‌نگه به نوسینێك له سه‌ر ئه‌م زاته نه‌مانتوانیبێت وه‌كو پێویست مافی ته‌واوی خۆی بده‌ینی، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وه‌كانی داوی خۆی بیناسن به باشم زانی تێشكێك بخه‌مه سه‌ر به‌شیك له ژیانی ئه‌م گه‌ڵه پیاوه...
ناوی ته‌واوی:
جه‌بار عه‌بدوڵڵا فه‌تحی شاسوار عه‌بدولرحمن ئاغا له هۆزی زه‌نگنه‌یه و له ساڵی (1924) له گوندی (گۆپ ته‌په‌ی ده‌یم) له ناوچه‌ی سه‌نگاو له دایك بووه، دایكی ناوی (نه‌جمه‌یه كچی كاكی ێالح خدر) ه و له هۆزی (زه‌نگنه) یه. هاپۆ جه‌بار شه‌ش كوڕ‌و چوار كچی بووه له‌گه‌ڵ (فه‌تحیه) ی خێزانی‌دا زۆر به ته‌بایی ژیاون و ئه‌مانه‌ش ناوی كوڕه‌كانیه‌تی (محمد و ئه‌مین و عه‌لی و جه‌ماڵ و عه‌زیز و ڕۆستم) و كچه‌كانیشی (عه‌تیه و مه‌ریم و كه‌ژاڵ و سه‌بیحه) خێزانی هاپۆ جه‌بار كچی فه‌قی محمدی مه‌لا ساڵحی مه‌لا محمودی زالواویه، كه له بنه‌ماڵه‌ی (زالواویه‌كانی) ناوچه سه‌نگاون كه به ئاین په‌روه‌ر ناسراون و هه‌میشه له خزمه‌تی ئاینی پێرۆزی ئیسلامدا بوونه و تاوه‌كو ئێستا پێگه‌یه‌كی ئاینی باشیان هه‌یه له سه‌رتاسه‌ری كوردستاندا.
وه‌كو ئاشكرایه ململانێی نێوان هۆزه‌كانی ناوچه‌ی سه‌نگاو له‌و كاتدا خه‌ڵكی زۆر سه‌رگه‌ردان و ده‌ربه‌ده‌ری شاروشارۆچكه‌كانی تری كوردستان به گشتی و گه‌رمیان به تایبه‌تی كردوه، دیاره هه‌ر له‌و چوارچیوه‌یه‌دا خه‌ڵكێكی زۆر گونده‌كانیان به جێهڵاوه و به‌رو گونده‌كانی خواروی گه‌رمیان هاتوون بۆ ئه‌وه‌ی دووربن له‌و كێشانه وه‌كو ئاشكرایه كیشه‌ی نێوان هۆزه‌كانی كورد له‌و ناوچه‌یه‌دا زۆر زاڵ بووه دیاره ئه‌مه‌ش ئه‌كه‌رێته‌وه به پله‌ی یه‌كه‌م بۆ ناسوری كورد له‌و ناوچه‌یه‌دا، به تایبه‌تیش له ناوچه‌ی سه‌نگاو ئه‌مان بۆ دوور خستنه‌وه‌ی خۆیان له‌و كێشانه روو ئه‌كه‌نه ناوچه‌ی (جاف) له گوندی (ته‌په سپی) نیشته‌جێ ده‌بن ئه‌وكات باوكی هه‌ردوو چاوی نابینا ده‌بێت. پاشان له ساڵانی چله‌كاندا ماڵیان بارده‌كات بۆ گوندی (بنه‌كه‌ی خه‌فه كوێر) دواتر هه‌ر به كاری كشۆكاڵیه‌وه خه‌رێك ده‌بێت. هاپۆ حه‌بار كه‌سێكی بوێر و خاوه‌ن هه‌ڵویست ده‌بێت هه‌ر له ته‌مه‌نی منداڵیه‌وه زۆر شتی تێدا به دی كراوه گه‌وره‌یی ماڵی خۆیان ئه‌كات له داوی باوكی ژن بۆ خۆی و براكانی دێنی زۆر زیره‌كانه توانیوێتی براكانی پێبگه‌یه‌نێت..
هاپۆ جه‌بار په‌یوه‌ندی به هێج لایه‌نێكی سیاسیه‌وه نه‌بووه، به‌ڵام كه‌سێكی زۆر دڵسۆز بووه به‌رامبه‌ر به خاك و نیشتمان و حه‌زی له ڕزگاری كورد و كوردستان كردوه و به ماڵ و سه‌روه‌ته‌وه پشتگیری شۆرشی كوردی كردوه و هه‌ر له‌و پێناوه‌دا (ئه‌مین) ی كوڕی هاپۆ جه‌بار په‌یوه‌ندی به ڕێكخستنه‌كانی (یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان) ه‌وه كردوه و بووه به پێشمه‌رگه له ساڵی (1980) چه‌كی مه‌ردایه‌تی بۆ ئازادی گه‌ڵ و نیشتمانه‌كه‌ی كردووه‌ته شان و به‌شداری چه‌ندین شه‌ڕی قارمانانه‌ی كردووه، به‌ڵام مخابن له به‌رواری (2/6/1982) له شه‌ڕێكی خوێناویدا له نێوان (ی. ن. ك) و هێزه‌كانی ئێران‌دا له ده‌وروبه‌ری شاری سه‌رده‌شتی ئێران له ناوچه‌ی (قه‌بر حوسێن) شه‌هید ده‌بێت، پاشان هه‌ر له‌و شوێنه‌دا نێژراوه به ئه‌مانه‌ت وه تاوه‌كو ئێستا (ی. ن. ك) هه‌وڵی هێنانه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی نه‌داوه. كاك ئه‌حمه‌د كه كوڕه‌زای هاپۆ جه‌باره وتی: بیرم دێت كاك سامان گه‌رمیانی كه یه‌كێكه له سه‌ركرده‌كانی (ی. ن. ك) له داوی شه‌هید بوونی (ئه‌مین) ی مامم هاته گونده‌كه‌مان له (بنه‌كه‌ی خه‌فه كوێر) بۆ پرسه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ (50) پێشمه‌رگه‌ی (ی. ن. ك) و دوای خێراتن ده‌ستی كرد به گیرفانیدا و (200) دیناری عێراقی ئه‌و كات پێشكه‌ش كرد به باپیرم وه‌كو پرسه‌نامه، به‌ڵام باپیرم ئه‌وه‌ی ڕه‌ت كرده‌وه و ووتیی من پێویستم پێ نییه (كاك سامان) ئه‌و پڕه پاره‌یه بده به كه‌لو په‌ل بۆ پێشمه‌رگه‌كانی (ی. ن. ك)، دواتر كاك سامان هه‌ستایه سه‌ر بێ و ووتی شاباش شاباش هاپۆ جه‌بار كه كوڕێكی به‌خشیه كوردستان و پاره‌كه‌ی پێشكه‌ش به پێشمه‌رگه‌كانی یه‌كێتیی كرد، (ئه‌گه‌ر بمێنم بۆ جه‌بار عه‌بدوڵڵا ئه‌مێنم) . به‌ڵام به داخه‌وه تاوه‌كو ئێستا هیج ئاوڕێكیان لێ نه‌دراوه‌ته‌وه و ته‌نانه‌ت ته‌رمه‌كیشی هه‌ر له ئێران وه‌كو ئاماژه‌مان پێ كرد به (ئه‌مانه‌ت) نیژراوه و هه‌وڵ نه‌دراوه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ خاكی كوردستان.
هه‌ر له پێناوی كوردایه‌تیدا (هاپۆ جه‌بار) له ساڵی (1988) له كاتی پرۆسه‌ی ئه‌نفالدا سییان له كوڕه‌كانی به ناوه‌كانی (محمد و علی و جه‌مال) له‌گه‌ڵ كچێكی به ناوی (عه‌تیه) به‌ر ئه‌و شاڵاوه ده‌كه‌ون. وه خێزانه‌كه‌شی له به‌رواری (23/12/1984) كۆچی دوایی ده‌كات..
هاپۆ جه‌بار كه‌سایه‌تیه‌كی ناوداری ناوچه‌ی زه‌نگنه بوو و یه‌كێك بووه له شاره‌زایانی مێژووی (هۆزی زه‌نگنه) و شاره‌زایه‌كی باشی هه‌بووه له (مه‌قامات) به تایبه‌ت له (قه‌تار و ئه‌ڵڵا وه‌یسی و معراج نامه) و زۆر ده‌نگ خۆش بووه.
هاپۆ جه‌بار به داخه‌وه له ته‌مه‌نی (82) ساڵیدا له ناحیه‌ی ڕزگاری له كاتژمێر (10) ی سه‌ر له به‌یانی ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه له به‌رواری (30/4/2006) دا كۆچی دوای كردووه، و له سه‌ر راسپارده‌ی خۆی برایه‌وه بۆ گۆڕستانی (میله‌كه) له گوندی بنه‌كه‌ی خه‌فه كوێر (شانه‌زه‌ر) له‌وێ نێژرا. هه‌زارن سڵاو له گیانی پاكی هاپۆ جه‌بار و ده‌یان قاره‌مانی رێگای ڕزگاری كورد و كوردستان.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
