له‌به‌شی سێه‌می ئه‌م دیمانه‌دا بڕیار گابار ئه‌ندامی كۆمیته‌ی سیاسی كۆماجڤاكێن كوردستان باس له‌ناردنه‌وه‌ی گروپی ئاشتی بۆ توركیا ده‌كات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت ئاپۆ كاریگه‌ریه‌كی به‌هێزی هه‌یه له‌سه‌ر په‌كه‌كه و گه‌لی كورد ئه‌وه‌ش ڕوونده‌كاته‌وه كه‌به‌هیچ شێوه‌یه‌ك دژایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ناكه‌ن و په‌یوه‌ندیشیان هه‌یه له‌گه‌ڵ هه‌رێمدا به‌ڵام له‌ئاستی پێویستدانیه،
زۆر بیر‌و بۆچوون هه‌یه له‌سه‌ر ناردنه‌وه‌ی گروپی ئاشتی ده‌كرێت به‌ڕاشكاوی پێمان بڵێیت ئه‌م گروپانه چۆن و له‌سه‌ر داواكاری كێ ڕه‌وانه‌ی توركیا كرانه‌وه؟
بڕیار گابار:وه‌كو ده‌زانرێت گروپی ئاشتی له‌سه‌ر داخوازی و بانگه‌وازی ڕێبه‌ر ئاپۆ ڕه‌وانه‌ی توركیا كرانه‌وه په‌كه‌كه به‌پیری بانگه‌وازه‌كه‌ی ڕێبه‌ر ئاپۆوه چوو ئه‌م گروپانه‌ی ناردنه‌وه دیاره له‌ناردنه‌وه‌ی ئه‌م گروپانه چه‌ند مه‌به‌ستێكی سه‌ره‌كی هه‌بوو یه‌كه‌م ئه‌وه‌بوو كه‌ئێمه له‌مه‌به‌ست و ئامانجی توركیا بگه‌ین، كه‌ده‌ریشكه‌وت كه‌ئه‌وان جگه له‌سیاسه‌تێكی خه‌ڵه‌تێنه‌ر شتێكی تریان له‌هه‌گبه‌دانه‌بوو چونكه ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستیان چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كوردبوایه ئه‌وا ده‌یانتوانی به‌ناردنه‌وه‌ی ئه‌م گروپانه ده‌ست له‌شه‌ڕ هه‌ڵبگرن و سه‌ره‌تایه‌ك بێت بۆ ئاشتی به‌ڵام وه‌كو ده‌ركه‌وت ئه‌م كاره‌یان نه‌كرد هه‌روه‌ها ئامانجێكی تر دووپاتكردنه‌وه‌ی سیاسه‌تی ئاشتیخوازانه‌ی ڕێبه‌ر ئاپۆ و په‌كه‌كه بۆ هه‌موو لایه‌ك ئاشكرابوو چونكه پارتی داد و گه‌شه‌پێدان ماوه‌یه‌كی درێژه له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه كه‌به‌رپرسیاریه‌تی شه‌ڕ له‌كوردستان و ناو توركیا بخاته ئه‌ستۆی په‌كه‌كه و خۆی له‌به‌رپرسیاریه‌تی سه‌ره‌كی هه‌ڵدێت له‌ڕاستیدا به‌رپرسیاری سه‌ره‌كی ئه‌وانن چونكه ئه‌گه‌ر پڕۆژه‌یه‌كی ئاشتی هه‌بوایه بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌وا هێزی گه‌ریلا بۆ به‌ره‌و پێشبردنی ئه‌م پڕۆژه‌یه ئاماده‌یه له‌لایه‌كی تره‌وه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كرا كه‌پێگه‌ی ئاپۆ كاریگه‌ری له‌سه‌ر گه‌لی كورد و په‌كه‌كه كه‌مبۆته‌وه به‌مشێوه‌یه ده‌یانویست كه‌ئاپۆ به‌كه‌سێكی بێئیراده نیشان بده‌ن به‌ڵام ئاپۆ به‌ئاشكراكردنی ئه‌م بانگه‌وازه هه‌موو ئه‌م بانگه‌شانه‌ی به‌درۆخسته‌وه و ئاشكرابوو كه ئاپۆ به‌هێزترین كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر په‌كه‌كه و
گه‌لی كورد و ئیراده‌ی سیاسی گه‌له هه‌روه‌ها پێشوازی گه‌وره‌ی گه‌لی كوردیش له‌م گروپانه ده‌ریخست كه‌گه‌ل خۆی به‌خاوه‌نی ئاپۆ ده‌زانێت و پێچه‌وانه‌وه‌ی ئه‌م بانگه‌شه ڕاست ده‌رچوو،
له‌هه‌رێمی كوردستان چه‌ند ده‌زگا و دامه‌زراوه‌یه‌ك و چه‌ندین كه‌سایه‌تی به‌ناوی پسپۆڕی دۆسیه‌ی توركیاوه قسه ده‌كه‌ن؟ڕای تۆ له‌مباره‌یه‌وه چیه؟
بڕیار گابار:دیاره ئێمه‌ش چاودێری ئه‌م بارودۆخه ده‌كه‌ین به‌ڵام پێمان وایه كاتی ئه‌وه هاتووه كه‌هه‌رلایه‌نێك به‌چ ئاراسته‌یه‌ك هه‌واڵ ده‌گوازێته‌وه چۆن شرۆڤه‌ی ده‌كات ده‌یه‌وێت چ كاریگه‌ریه‌ك له‌سه‌ر بزوتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی كوردی بكات به‌ره‌و چ ئاراسته‌یه په‌ل كێشی بكات ئیدی پێویسته ناوی تایبه‌تی لێبنێرێت با هه‌روا نه‌مێنێته‌وه به‌ڵكو ناوی خۆی لێبنێرێت نه‌ك هه‌ركه‌سێك توانی دوو قسه له‌سه‌ر ئاكه‌په و توركیا بكات ناوی پسپۆڕ و شاره‌زای لێبنرێت ئه‌توانین لێره‌وه ده‌سته به‌ندیه‌ك بكه‌ین كه‌به‌شی یه‌كه‌میان ئاشكرایه كه‌شێوه‌ی گواستنه‌وه‌ی هه‌واڵ و شرۆڤه‌ی هه‌واڵیان له‌به‌رژه‌وه‌ندی ده‌وڵه‌تی توركیایه به‌به‌ڵگه‌ی عاشا هه‌ڵنه‌گره‌وه و سیاسه‌ته‌كانی توركیا له‌دژی كورد ده‌پارێزێت و به‌شان و باڵیدا هه‌ڵده‌ڵێن و ئیدی پێویست ناكات خۆی بشارێته‌وه و به‌ناوی پسپۆڕ و شاره‌زای نه‌ته‌وه‌یی قسه بكات به‌ڵكو پێویسته وه‌كو میدیا و كه‌سی لایه‌نگیری سیسته‌می داگیركه‌ر پێویسته هه‌ڵوێست وه‌ربگیرێت و چیتر ئاو به‌ئاشی دوژمن دا نه‌كرێت،
به‌شی دووه‌م جارێكی‌تر كۆمه‌ڵێك شرۆڤه و گواستنه‌وه‌ی سیاسی پێش ده‌خرێن له‌مه‌شدا گه‌شبینی ده‌بینرێت بۆ هوشیاركردنه‌وه‌ی گه‌لی كورد لێره‌شدا كه‌م و كوڕی ده‌بینین به‌ڵام شاره‌زاییه‌كه نه‌گه‌یشتۆته ئه‌وئاسته‌ی كه‌بتوانێت كه‌له‌هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه سیاسه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا بۆ گه‌لی كورد شرۆڤه بكرێت و لێكدانه‌وه‌ی پێویستی بۆ بكرێت هه‌تا بۆ ئێمه‌ش ئه‌گه‌ر پێویست بكات ڕه‌خنه‌مان لێبگرێت و پێشنیارمان بۆبكات و ئه‌م به‌شه‌ش دیاره به‌نیه‌تی باشه به‌ڵام بۆ گه‌لی كورد تێری بارودۆخه نه‌كات بۆ به‌ره‌و پێش چوونی ئه‌م به‌شه‌ش پێویستیان به‌وه هه‌یه زیاتر به‌دواداچون بكه‌ن به‌ویژدانه‌وه به‌ئینسافه‌وه سه‌یری بارودۆخه‌كان ناكه‌ن هه‌روه‌ها به‌شێكی تر له‌میدیاكان ئه‌ركی ناساندنی گه‌لی كورد له‌هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه بگرنه به‌ر و شرۆڤه‌ی بكه‌ن بۆ به‌رامبه‌ر ئه‌وه بسه‌لمێنن كه‌گه‌لی كورد چ گه‌لێكی ئاشتیخوازه،
میدیا له‌م هه‌رێمه هه‌نگاوی باشی ناوه كه‌دیاره له‌مێژوودا هه‌نگاوی وای به‌خۆیه‌وه نه‌دیوه به‌ڵام به‌گشتی كه‌م و كوڕی هه‌یه كه‌پێویسته هه‌نگاوبنرێت بۆ چاره‌سه‌ری،
ئێوه زۆر ڕه‌خنه له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌گرن ئه‌مه بۆچی؟
بڕیار گابار:دیاره ڕه‌خنه‌ی ئێمه له‌باشووری كوردستان له‌هه‌مانكاتدا له‌هێز و لایه‌نه سیاسیه‌كان زۆریش هه‌وڵمان ڕه‌خنه‌ی ناحه‌ق و ناڕه‌وا نه‌گرین بۆ ئه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه زیاتر ڕوونبێته‌وه به‌چه‌ند ته‌وه‌رێك شرۆڤه‌ی ده‌كه‌ین دیاره به‌ر له‌هه‌موو شتێك باشووری كوردستان ده‌ستكه‌وتێكی زۆر گرانبه‌هایه زۆر به‌دیلی بۆ دراوه به‌ئاسانی به‌ده‌ست نه‌هاتووه پێگه‌یه‌كی زۆر قورسی هه‌یه له‌سه‌ر ئاستی كوردستاندا پێویسته ئه‌وه‌ش بزانرێت هه‌موو كوردێكیش چاوه‌ڕوانی لێی هه‌یه دیاره ڕه‌خنانه‌ش به‌شێكی له‌چاوه‌ڕوانیه‌وه دێت و به‌شێكیشی له‌خاوه‌ندارێیته‌وه دێت ئێمه به‌ئاشكرا ده‌ڵێین هیچ كه‌سێك به‌قه‌د ئێمه خۆی به‌به‌رپرسیار نازانێت له‌به‌رامبه‌ر پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كانی باشووری كوردستان ناكات به‌ڵام وه‌ك ڕای گشتیش ئاگاداره ئه‌م ئه‌زموونه پێویستی به‌بارودۆخێكی سیاسی و دیموكراسیه به‌ڵام ئه‌م كه‌م و كوڕیه‌ی له‌هه‌رێم هه‌یه ئێمه نیگه‌ران ده‌كات به‌و ئاراسته‌یه نا كه‌ئێمه دژی هه‌رێم بین به‌ڵكو ئه‌م نیگه‌رانیه‌مان له‌دڵسۆزیه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت هه‌روه‌ها چاوه‌ڕوانی باشترمان لێیان هه‌یه ته‌وه‌ری یه‌كه‌م ده‌توانین به‌مشێوه‌یه ڕوونی بكه‌ینه‌وه دیاره زۆر هه‌نگاونراوه كه‌له‌باره‌كانی سیاسی و ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی بنێرێت به‌ڵام كه‌موڕی هه‌یه كه‌ئه‌مه‌ش نه‌بووه ئێمه ڕه‌خنه‌مان هه‌یه ئێمه هیوامان وابوو كه‌ئه‌م هه‌رێمه ببێته پاڵپشتێك بۆ پارچه‌كانی تر به‌بڕوای گابار كلتوری به‌رهه‌م هێنان له‌م هه‌رێمه پشتگوإ خراوه له‌ڕووی مه‌ده‌نیه‌وه له‌ڕووی ئیدارییه‌وه ئه‌م كه‌موڕیانه هه‌وڵدراوه بۆ چاره‌سه‌ریان به‌ڵام وه‌كو پێویست نیه گابار پێیوایه ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی 25ی 7 له‌م كه‌م و كوڕیانه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت پێده‌چێت له‌بارودۆخه جۆربه‌جۆره‌كانی داهاتوو ئه‌نجامی زیاتر ده‌ربكه‌وێت، ته‌وه‌ری دووه‌میش نه‌بوونی هه‌ستی نه‌ته‌وه‌ییه به‌بڕوای ئێمه هه‌رێمی كوردستان ته‌نیا هی ئه‌م هه‌رێمه نیه كه‌له‌چوارچێوه‌ی جوگرافیای سی پارێزگادایه به‌ڵكو هی هه‌موو كوردێكه له‌سه‌ر ڕووی ئه‌م زه‌مینه هه‌روه‌ها چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌شی لێیه كه‌ببێته پاڵپشتی بۆ ڕه‌خساندنی هه‌ل و ده‌رفه‌ت بۆ به‌ره‌و پێش چوونی خۆی چونكه كه‌س ناتوانێت له‌هه‌رێمی كوردستان كه‌س ناتوانێت به‌كوردێكی كرماشانی و كوردێك كه‌له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ك بێت كۆچی كردووه بۆ هه‌نده‌ران پێی بڵێت تۆ بۆت نیه لێره قسه بكه‌یت مافت نیه ئێره له‌لای ئێوه جیاوازه به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌م سیاسه‌ته تاڕاده‌یه‌ك له‌سیاسه‌تی هه‌رێم جێگیربووه چونكه هه‌رێمی كوردستان ناتوانێت به‌ته‌نیا داهاتویه‌كی گه‌ش و ڕووناكی هه‌بێت، بابه‌تی تر په‌یوه‌ندی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ جیهانی ده‌ره‌وه كه‌وه‌كو پێویست به‌كارنه‌هێنراوه ئێمه زۆر پێمانخۆشه كه‌په‌یوه‌ندی هه‌یه به‌ڵام ئه‌م په‌یوه‌ندیه بۆ نه‌ته‌وه‌یی به‌كارنه‌هێنراوه بۆ ناسینی گه‌لی كورد و ناسینی گه‌لی كورد به‌كارنه‌هێنراوه دیاره ڕه‌خنه‌كانی ئێمه زیاتر ده‌كه‌ونه ئه‌م ته‌وه‌ره سه‌ره‌كیه‌وه، گابار ده‌ڵێت زۆرجار كه‌هه‌ندإ كه‌س بیانه‌وێت ئه‌م ڕه‌خنانه‌ی ئێمه‌وه به‌پێچه‌وانه‌ی تر لێكبدرێنه‌وه ئه‌وه له‌فه‌قیری لایه‌نی به‌رامبه‌ره‌وه دێت له‌ئه‌نجامی تێگه‌یشتنی كلتوری دیموكراسیه‌وه دێت ئه‌گه‌ر ڕه‌خنه‌كان توندیش بن پێویسته لایه‌نی به‌رامبه‌ر وه‌كو پێویست پێشوازی لێبكرێت،
ئه‌ی په‌یوه‌ندیتان هه‌یه له‌گه‌ڵ هه‌رێم؟له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌م ڕه‌خنه‌شیان لێده‌گرن؟
بڕیار گابار:به‌ڵی په‌یوه‌ندی هه‌یه به‌ڵام له‌ئاستی پێویستدا نیه به‌ڵام له‌دیموكراسیدا دژایه‌تی ناكه‌وێته قالبی توندوتیژه‌وه له‌ئاستێكدا په‌یوه‌ندی و دانوسان به‌ڕێوه ده‌چێت به‌ڵام وه‌كو پێویست نیه هه‌ر ئێمه ڕه‌خنه له‌ئه‌وان ناگرین به‌ڵكو زۆرجار ئێمه ده‌كه‌وینه به‌ر ڕه‌خنه‌ی ئه‌وان و هه‌وڵیش ده‌ده‌ین سوود له‌م ڕه‌خنانه وه‌ربگرین،
چۆن ده‌ڕوانه ساڵی 2010؟
بڕیار گابار:ساڵی 2010 بۆ ئێمه به‌تایبه‌تی و بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست زۆر گرینگه به‌تایبه‌تی بۆ ده‌ستێوه‌ردانی ئه‌مریكا بۆ ئه‌م هه‌رێمه هه‌روه‌ها شڵه‌ژانی ناوخۆی ئێران هه‌روه‌ها بارودۆخی ناوخۆی توركیا له‌مه‌ڕ كێشه‌ی كورد ئه‌گه‌رچی بارودۆخه زۆر بێناوه‌ڕۆكه به‌ڵام بارودۆخه زۆر جدین و ڕووداوه‌كان به‌خێرایی تێده‌په‌ڕن و هه‌روه‌ها له‌باشوور و عێراقیش هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق بارودۆخه‌كه به‌ره‌و گۆڕان ده‌به‌ن به‌ڵام پێویسته ئه‌وه بڵێین كه‌گۆڕانكاری له‌هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان كاریگه‌ری له‌سه‌ر بزوتنه‌وه‌ی ئێمه ده‌كه‌ن له‌م چواچێوه‌یه‌دا ئێمه بۆ ئه‌م ساڵه چه‌ند ئه‌ركێكمان دیاری كراوه ئه‌ویش به‌هێزكردنی هه‌وڵه‌كانمان له‌باری ئاشتی و دیموكراسیدا له‌ناوخۆ و نێونه‌ته‌وه‌ییدا هه‌روه‌ها قورسایی بزوتنه‌وه له‌سه‌ر ڕووداوه‌كان زیاتر بكه‌ین به‌ڕاستی ئێستا قۆناغ قۆناغی چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورده چونكه هیچ ڕێگه‌یه‌ك نه‌ماوه بگیرێته به‌ر به‌بڕوای گابار به‌ستنی كۆنفرانسێكی نه‌ته‌وه‌یی به‌پێویست ده‌زانرێت ئه‌ویش به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتنی ستراتیژێكی نه‌ته‌وه‌یی چونكه ئه‌گه‌ر سیاسه‌تی نكۆڵی بشكێت ئه‌گه‌ر ئێمه نه‌گه‌ینه سیاسه‌تێكی یه‌كگرتوو ئه‌وا ده‌ستكه‌وته‌كانمان ده‌كه‌ونه مه‌ترسیه‌وه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هه‌وڵی چڕوپڕمان له‌پێشه و ئه‌م ئه‌ركه‌ش یه‌كێكه له‌گرینگترین ئه‌ركه‌كانی ئه‌م ساڵه‌مان له‌هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه پێویسته گه‌لی كورد سوود له‌ساڵی 2010 وه‌ربگرین،
بڕیار گابار:زۆر سوپاس كه هاتن بۆ ئێره،
تی بی نی:به‌پێویستی ده‌زانم زۆر داوای لێبوردن له‌به‌ڕێز (بڕیار گابار) بكه‌م كه‌بڵاوكردنه‌وه‌ی دیمانه‌كه‌ی له‌و گۆڤاره‌ی بڕیاردرابوو تیایدا بڵاوبكرێته‌وه گرفتێكی بچوك هاته پێشه‌وه دواتر به‌شی دووه‌م له‌گۆڤارێكی تر بڵاوكرایه‌وه و به‌شی سێیه‌میش بڕیاربوو له‌هه‌مان گۆڤار بڵاوبكرێته‌وه به‌ڵام به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌می سه‌رنوسه‌ره‌كه بڵاوكردنه‌وه‌ی دواده‌كه‌وت بۆیه به‌پێویستم زانی لێره بڵاویبكه‌مه‌وه،
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
