له‌وه‌ته‌ی عێراق له‌ژێر چه‌پۆكی به‌عس رزگاری بووه ئێمه‌ی كورد هه‌میشه بانگه‌شه‌ی برایه‌تی كورد و عه‌ره‌ب ده‌كه‌ین پێشتریش حزبه‌كانمان له كارنامه‌ی خه‌باتیاندا بلاجكتۆریان خستبووه سه‌ر ئه‌و دروشمه، هه‌ر ئێمه‌ی كوردیش ده‌ست پێشخه‌ر بووینه له به‌رزكردنه‌وه‌ی دروشمی برایه‌تی كورد و عه‌ره‌ب، تا ئێستا له زاری هیچ جۆره كه‌سێكیان نه‌مانبیستووه ئه‌وان ئێمه به برا بزانن خۆ ئه‌گه‌ر به براشمان بزانن ئه‌وا هه‌ر برا بچووكه‌كه‌ین، وه‌ك بڵێی ئێمه‌ی كورد ئه‌وانمان ئه‌نفال كردبێ و ئه‌وانمان كیمیاباران كردبێ و خاكی ئه‌وانمان داگیر كردبێ، به‌هه‌ر حاڵ ئه‌مڕۆ به‌ناچاری بووینه‌ته برا به‌ش له وڵاته‌كه‌یان (عێراق) و له پێكهێنانی حكومه‌ته‌كه‌ش به‌شداری كارامان هه‌یه، به‌ڵام دیسانه‌وه به‌ناچاری ده‌بێت هاوپه‌یمانێتیان له‌گه‌ڵ ببه‌ستین بۆ دروستكردنی حكومه‌ت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته راپرسیه‌كمان ئه‌نجامداوه له‌نێو 920 گه‌نج به‌هه‌موو چین و توێژه‌كانه‌وه كه له 80% بڕوایان به‌و هاوپه‌یمانێتیه و برایه‌تیه‌ی كورد و عه‌ره‌ب نییه، 15% له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی ده‌ستكه‌وت بڕوای پێ هه‌بوو و 5% بڕوای ته‌واوی پێ هه‌بوو، ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ش هه‌ندی له‌و بۆچوونانه‌یه له‌باره‌ی ئه‌و پرسیاره‌وه:
رڤین عێاف" مامۆستای په‌یمانگای ته‌كنیكی هه‌ولێر گووتی: برایه‌تی كورد‌و عه‌ره‌ب به شێكی مێژووییه كورد و عه‌ره‌ب به دوو رێگای زۆر جیاواز تێده‌په‌ڕن، ئه‌م رێگایه‌ش خۆیان هه‌ندی جار ده‌توانن دیاری بكه‌ن، كه باشتربێت له‌گه‌ڵ یه‌ك به كورتی من پێم وایه كورد‌و عه‌ره‌ب دوورترن له‌وه‌ی كه نزیك تربن له یه‌ك، هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ هێزه عه‌ره‌به‌كان ئه‌گه‌ر باوه‌ڕیان به میلله‌تی كورد‌و ناو كوردستان و توركمان و فه‌له‌كمان هه‌یه، ئێمه ده‌بی باوه‌ڕ به‌وانیش بێنین كه میلله‌تن، من خۆم ئه‌زموونم هه‌یه كه خه‌ڵكی ده‌ره‌وه ده‌ڵێن توركمان چیه یاخود مه‌سیحی كه‌ی میلله‌تن، بۆیه ئێمه پێویستمان به به‌رنامه‌یه‌ك هه‌یه پێویستمان به نزیك بوونه‌وه له‌گه‌ڵ یه‌ك هه‌روه‌ها پێویستمان به به‌رنامه‌یه‌كی دیموكراتی هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی خۆمان له‌گه‌ڵ دراوسێكانمان لێك تێبگه‌ین و ئه‌گه‌ر ئه‌م شێوه‌ییه دروست بوو، ئه‌و بناغه‌یه‌ك دروست ببی به‌ڵی با ئێمه له‌گه‌ڵ عه‌ره‌به‌كان پێكه‌وه هاوكاری یه‌كتربین.

ئه‌رسه‌لان ره‌حمان مه‌حمه‌د" مامۆستای په‌یمانگای ته‌كنیكی هه‌ولێر: بێگومان ململانێی كورد‌و عه‌ره‌ب له ئێراقدا به درێژای هه‌شتا ساڵی رابردوو ململانێی نه‌ته‌وه‌یه‌ك بووه، له‌گه‌ڵ حكومه‌تی یه‌ك له دوا یه‌كه‌كانی به‌غدا خاڵی سه‌ره‌كی و ناكۆكیه‌كانی كێشه چاره‌نووسازو نه‌ته‌وه‌ییه‌كان بووه، به‌ڵام له دوای رووخانی رژێم ناكۆكیه‌كان به هۆی كۆمه‌ڵێك هۆكاره‌وه شۆڕبونه‌ته‌وه بۆ ناو تاكه‌كان، هه‌ڵبه‌ته وه‌ك ده‌زانین له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ی پێگه‌ی كورد له به‌غدا رووبه‌رووی كێشه ده‌بێته‌وه، چونكه پێشبینیه‌كان ئاماژه‌ی بۆ ده‌كه‌ن كه كورد ببێته چواره‌م لیستی ناو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئێراق و ئه‌گه‌ر هه‌موو پێكهاته‌كانی ئێراق به‌تایبه‌تی پێشهاته‌ی زۆرینه‌ی عه‌ره‌ب بڕوای سیاسی و پێكه‌وه ژیان نه‌بێت، ئه‌وا مه‌حاڵه پێكه‌وه ژیانی كورد‌و عه‌ره‌ب له ئێراقدا تاسه‌ر بێت، ئێمه وه‌كو كورد نابێت شۆڤینیانه بیر بكه‌ینه‌وه، چونكه له بنه‌ڕه‌تدا ئێمه خۆمان قوربانی ده‌سه‌ڵات و هزری شۆڤینیانه‌ین ئه‌گه‌ر پێكهاته‌و لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی ئێراق برایه‌تی پێكه‌وه ژیانی ئاشتیانه‌یان له‌گه‌ڵ كورد قبوڵ كرد له‌سه‌ر بنه‌مای ماف و ئه‌ركی یه‌كسانی و بنه‌مای هاوڵاتی بوون له ئێراقدا، ئاساییه كورد له چوارچێوه‌ی ئێراقدا به یه‌گكرتووی بمێنێته‌وه رێكه‌وتن و هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نانه ببه‌ستێت كه بڕوایان به پرسی كورد ره‌وایه‌تی كێشه و داواكانی هه‌یه، ئه‌گه‌ر بانگه‌شه‌ی برایه‌تی كورد‌و عه‌ره‌ب ته‌نها بۆ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن و برا گه‌وره‌ی و برا بچوكی بێت ئه‌وا ئه‌و برایه‌تیه راسته‌قینه نیه و جگه له هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن هیچی دیكه نییه.
كاروان كه‌ریم مه‌حمود" قوناغی دووه‌می كۆلیژی یاسا‌و رامیاری له زانكۆی سه‌لاحه‌ددین، ئێمه‌ی گه‌لی كورد بمانه‌وێت نه‌مانه‌وێت به‌شێكین له خاكی عێراق به هۆی شوێنی جوگرافیامان چه‌ندین به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش له نێوان كورد و عه‌ره‌بدا هه‌ن، له‌وانه ئایین و كه‌لتورو رۆشنبیری... هتد. هاوبه‌شن په‌یوه‌ندیه‌كی دۆستایه‌تی له نێوان گه‌لی كورد‌و گه‌لی عه‌ره‌ب هه‌بوو له دێر زه‌مانه‌وه، به‌ڵام ئێمه‌ی كورد كێشه‌مان له‌گه‌ڵ حكومه‌ته یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی عه‌ره‌بدا هه‌بوو به هۆی بیركردنه‌وه‌ی شۆڤینی و تاك لایه‌نه، بۆیه من به هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانیه‌تی سیاسه‌ت له نێوان كورد و عه‌ره‌بدا نیم، چونكه سه‌رجه‌م راو بۆچونه‌كانی نێوان كورد‌و عه‌ره‌ب به پێچه‌وانه‌ی یه‌كترن، جا بۆیه پێویسته گه‌لی كورد سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی كوردستان یه‌ك هه‌ڵوێست و یه‌ك ده‌نك بن له به‌غدا بۆ پاراستی مافه‌كانی گه‌له‌كه‌مان.
نیزام" یاریده‌ده‌ری توێژه‌ری كۆلیژی بنیات سه‌ره‌تا به‌خێربێن و سه‌باره‌ت به‌م پرسیاره كه به‌لامه‌وه پرسیارێكی زۆر گرنگه باسی چه‌مكی جوانی كردوه كه ئه‌مه‌ش چه‌مكی په‌یمانه وه‌كو برایه‌تی كورد‌و عه‌ره‌ب دیاره ئێمه به‌و پێیه‌ی له راستی و بنه‌ڕه‌تدا بۆته گرنگیی و پێویستیه‌كی بنه‌ڕه‌ت، چونكه بارودۆخی ئێستای ئێراق واده‌خوازی له ده‌ره‌وه‌ی هاوپه‌یمانی ناتوانین هیچ كارێك ئه‌نجام بده‌ین، گه‌ر بمانه‌وی و نه‌مانه‌وی ئێراق له ژێر بارودۆخی جه‌نجه‌لی بۆته جۆرێك له دارستان گه‌ر هاوپه‌یمانی نه‌كه‌ن گه‌وره‌كان ئه‌یانخۆن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی من گرنگی بخه‌مه سه‌ر كه ئه‌م هاوپه‌یمانیه زۆرجار بۆ به‌رژه‌وه‌ندی به‌ر ته‌سك و بۆ ماوه‌یه‌كی كورت ئه‌نجام دراوه‌و سته‌می لی كراوه، ئه‌بێت رێز له‌م هاوپه‌یمانیه بگیرێت، به‌ڵام په‌یڕه‌ویش بكرێت، سوپاس بۆ ڤۆڤاری ئێوه.
رزگار عومه‌ر مه‌حمه‌د" قوتابی كۆلیژی په‌روه‌رده‌ی بنیات قۆناغی چواره‌م به‌شی ماتماتیك گووتی: عه‌ره‌ب له ناو خۆیان به ته‌بایی و برایه‌تی ناتوانن بژین، جا چۆن ده‌توانن له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌یه‌كی جیاواز له خۆیان برایه‌تیان باش بێت.
هێرش مه‌حمه‌د ئیبراهیم" قوتابی په‌یمانگای ته‌كنیكی هه‌ولێر به‌شی راگه‌یاندن: ئێمه ئه‌گه‌ر ته‌ماشای یه‌ك له دوای یه‌كی رژێمه‌كانی ئێراق بكه‌ین كه دژی گه‌لی كورد بوون، بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ گه‌لی كورد هاوپه‌یمانیه‌تی له‌گه‌ڵ عه‌ره‌ب به‌به‌ستی له به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی كورد دایه و له ره‌وشی ئه‌مڕۆی ئێرق ئه‌وها پێویسته كه هاوپه‌یمانیه‌تی ببه‌ستین هه‌روه‌ها كێشه ده‌ستوریه‌كان و ناوچه دابڕاوه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین، به‌ڵام ئه‌مڕۆ ئه‌گه‌ر ته‌ماشا بكه‌ین گه‌لی كورد دوژمنی زۆره‌و گه‌لێكی سته‌م لێكراوه‌و واباشه ئه‌و هاوپه‌یمانیه‌تیه تا چه‌ند زۆرتربێت به‌هێز تر ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان هه‌ولێرو به‌غدا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له قازانجی گه‌لی كورد دایه.
خه‌نده" من بڕوام به هاوپه‌یمانی كورد‌و عه‌ره‌ب هه‌یه، چونكه مه‌رج نیه لایه‌نێك خراپ یان باش بن به پێی كه‌سه‌كان ده‌گۆڕێت و له هه‌موو چینێك خراپ و باش هه‌یه. هیوادارم ئه‌و هاوپه‌یمانیه ته‌نها قسه نه‌بێت، به‌ڵكو به كرداریش بێت.
شاخه‌وان ره‌سول" قوتابی سێیه‌می به‌شی كوردی له كۆلیژی په‌روه‌رده‌ی بنیات: سه‌باره‌ت به منه‌وه زۆر پێم ئاساییه ئه‌و دۆستایه‌تیه‌و هاوپه‌یمانیه‌تیه هه‌بێت و حساب بۆ به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كتر بكرێت و یاسا بۆ هه‌مووان وه‌كو یه‌ك بێت نه‌ك له‌سه‌ر حسابی یه‌كتر ملی یه‌كتر بشكێنن له چوار چێوه‌ی ئێراقێكی فیدڕاڵ.
عبدواڵلا ئه‌نوه‌ر ره‌شید" قوتابی په‌یمانگای ته‌كنیكی هه‌ولێر له به‌شی راگه‌یاندن گووتی: كورد‌و عه‌ره‌ب برایه یان برا عه‌ره‌به‌كان ئه‌م وته‌یه‌م زیاتر له كورده‌كان گوی لی ده‌بی هه‌تاوه‌كو له برا عه‌ره‌به‌كان، دوو نه‌ته‌وه زمان و كه‌لتورو دابونه‌ریت و به‌رژه‌وه‌ندی سروشت و ره‌نگ و وه‌ك هه‌نگوین و زه‌ره‌ند لێك دوورین ده‌بێت برایه‌تی ئه‌م دوو نه‌ته‌وه‌یه له كوێوه بی، برا بچوكه‌كه‌ی خۆی چه‌وساندۆته‌وه سه‌ركوتی كردوه و له ناوی برده‌وه، بۆ نموونه: له سه‌رده‌می (عوسمانی و به‌ریتانی) هه‌روه‌ها له ماوه‌ی (ئێراقی مه‌ركه‌زی) دا، تاوه‌كو ئینقلابی (عبدولكریم قاسم) كه كوردیش رۆڵی گرنگی هه‌بوو، به‌ڵام هیچ سوودێكی له‌و كۆششه نه‌بینی، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ هاتنی حزبی به‌عس ئه‌م جاره به‌شێكی نوی و دڕه‌نده‌تر و برا گه‌وره‌و برا بچوكه‌كه‌ی خۆی له ناو برد و هه‌وڵیدا ناوی كورد ره‌ش كاته‌وه به ئه‌نفال و به عه‌ره‌ب كردن و راگواستنون وكیماباران و هه‌موو شێوه‌كانی تر، به‌ڵام ئه‌و كات كورد ته‌نها و ته‌نها شاخه‌كانی په‌ناو پشتی كورد بوون هه‌روه‌ها له دوای روخانی رژێمی له ناوچوو كورد دووباره برایه‌تی نوی كرده‌وه‌و، به‌ڵام عه‌ره‌ب هه‌ر ئه‌و عه‌ره‌به‌یه كه مێژوو باسی ده‌كات، من باوه‌ڕی ته‌واوم به دوژمنایه‌تی عه‌ره‌ب بۆ كورد هه‌یه، به‌ڵام تاسه‌ر ئێسقان باوه‌ڕم به برایه‌تی كورد‌و عه‌ره‌ب نیه.
عبدالستار چاوشین" فه‌رمانبه‌ر له شارۆچكه‌ی مه‌خمور: بڕوام به هاوپه‌یمانیه‌تی هه‌یه له‌گه‌ڵ عه‌ره‌ب، چونكه هاو سنووری یه‌كین له رووی جوگرافیا و له رووی ئایین، به‌ڵام وه‌ك هه‌ندێك ئه‌ڵێن: ئێمه براین من وه‌كو هاوڵاتیه‌ك ده‌ڵێم: نه‌خێر ئێمه برانین هه‌روه‌ها له هاوپه‌یمانیه‌تیش سنوور داربین له‌سه‌ر بستێك خاكی پیرۆزی كوردستان مزایه‌دا ناكه‌ین.
ملا فارس" له مه‌خمور پێی وایه: په‌یوه‌ندی نێوان برایه‌تی كورد و عه‌ره‌ب به بڕوای خۆم ئه‌م برایه‌تیه پێش دامه‌زراندنی حزبی به‌عس باشتر بوو هاتنی حزبی به‌عس بووه هۆی له‌كه‌داركردنی برایه‌تی كورد‌و عه‌ره‌ب تاوه‌كو ئێستا یه‌ك لای نه‌بۆته‌وه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
