حه‌مه‌ره‌شید هه‌ره‌س، یه‌كێكه له ئه‌كته‌رو ده‌رهێنه‌ره دیاره‌كانی ساڵانی حه‌فتا و هه‌شتاكانی شانۆی كوردی، به شانۆییه‌كانی (مۆڵه‌ت و ته‌نه‌كه و سه‌له‌ی نانكه‌ر و گوڵه مێخه‌ك) توانی كاریگه‌رییه‌كی زۆر له یاده‌وه‌ریی بینه‌ری ئێمه‌دا داگیركات، بۆ ئه‌م نه‌وه نوێییه‌ی شانۆ ره‌نگه حه‌مه‌ره‌شید هه‌ره‌س ته‌نها ناوێكبێت و هیچی تر، چونكه ئه‌و زیاتر له بیست و پێنج ساڵه ئه‌م وڵاته‌ی جێهێشتووه، ئه‌و نه‌وه نوێیه كه‌متر ئاگایان له به‌رهه‌مه‌كانییه‌تی، پارساڵ له مانگی ئایار له شاری مانجسته‌ری به‌ریتانیا مۆنۆدرامای بێفه‌ڕم بینی، كه خۆی ئه‌كته‌ر وده‌رهێنه‌ری بوو، له بینینی ئه‌و نمایشه‌وه خه‌رمانی به‌رهه‌مه كۆنه‌كانی ئه‌و شانۆكاره‌م بیركه‌وته‌وه، دوای ئه‌و نمایشه بیرۆكه‌ی ئه‌م دیدارمان بۆ دروستبوو، خۆشبه‌ختانه دوای چه‌ندین گفتووگۆو قسه‌كردن، ئه‌م دیداره له دایكبوو.
دیداری:كامه‌ران سوبحان
* لە حەفتاكانی سەدەی رابردوودا یەكێك لە ئەكتەرە دیارەكانی بزوتنەوەی شانۆی كوردی، بەڵام لەگەڵ بەجێهێڵانی وڵات زۆر بەكەمی كار‌و چالاكی هونەریت دەبینرێت، هەرگیز لەوە نەترساویت ئەو نەوە نوێیەی هونەریی كوردی حەمەرەشید هەرەس و شانۆییەكانی (مۆڵەت و گوڵەمێخەك و تەنەكە و سەلەی نانكەر و میراتی) یان بیرچێتەوە؟
هه‌ره‌س: شانۆگه‌ریی کارێکی هه‌ره‌وه‌زییه، به ته‌نیا باڵیی زۆر گرانه بتوانیت مۆنۆ درامایه‌ك بهێنیته به‌رهه‌م. به‌ش به حاڵی خۆم ژماره‌یه‌ك مۆنۆ درامام ئه‌نجام داوه، وه‌ک شانۆگه‌ریی عومه‌ری خاوه‌ر له ئه‌پینای یۆنان و پانتۆمایمی پێشمه‌رگه هه‌ر له‌وێ و دووباره کردنه‌وه‌ی له شاره‌کانی که‌نه‌دا بۆ چه‌ند جارێك، دواجاریش شانۆگه‌ریی بێفه‌ڕم به‌رهه‌مهێنا، ئه‌میش له چه‌ند شارێکی که‌نه‌دا و ئه‌وروپا نیشانم دا و له کوردوستانیش له هه‌ر سێ شاری سلێمانی و هه‌ولێر و دهۆك نمایشم کرد، ئه‌گه‌ر ته‌مه‌نیش بوارم بدات، زۆر دیارده له مژما په‌نگی خواردۆته‌وه، ئه‌مه‌وێت گیانیان به به‌ردا بکه‌م و له سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆ بیانخه‌مه جووڵه، به‌ڵام ئه‌مانه له هه‌نده‌ران ناکرێت، زۆر ئاسته‌نگ هه‌ن که ده‌بنه رێگر، وه‌ك نه‌بوونی ئه‌کته‌ری به توانا و سه‌رقاڵیی خه‌ڵکی هه‌نده‌ران به کار و بژێویه‌وه و نه‌بوونیی جێگا‌و رێگای له‌بار بۆ پرۆڤه و کۆبوونه‌وه و نه‌بوونی داراییه‌کی گونجاو بۆ به‌کرێ گرتنی هۆڵ و پێداویستییه‌کانی تر، له سه‌روو ئه‌مانه‌شه‌وه، نه‌بوونی جه‌ماوه‌رێکی به‌رچاو که تامه‌زرۆی ئه‌م هونه‌ره زیندووه بن، ساڵێکیان ویستم شانۆگه‌رییه‌ك ئه‌نجام بده‌م، هه‌ر چه‌ندم کرد ئه‌کته‌رێکم له‌م شاره‌ی خۆم پێ په‌یدا نه‌کرا، ناچار په‌نام برد بۆ چه‌ند که‌سێك، یه‌کێکیان له تۆرۆنتۆ و یه‌کێکی تریش له هامڵتۆن خۆیشم له شاری کیچنه‌ر، ئه‌م شارانه سه‌عاتێك زیاتر له یه‌کترییه‌وه دوورن ئه‌و براده‌رانه ئه‌هاتن له ژێرخانی ماڵه‌که‌ی خۆما پرۆڤه‌مان ئه‌کرد. پاش ماوه‌یه‌ك سه‌یرمکرد توانای ئه‌و کاره‌یان نیه، منیش زۆر قینم له سه‌رنه‌که‌وتنه و نه‌مده‌ویست کارێکی لاواز بکه‌م، که‌سی تریش نه‌بوو. به کاره‌که‌یان قایل نه‌بووم و وازم لێهێنا، زۆر جاری تریش بیرم له کاری شانۆیی کردۆته‌وه، هه‌ر له به‌ر ئه‌و هۆیانه‌ی باسم کرد پڕکێشیم نه‌کردووه، ناچار وه‌ك تاکه‌که‌س په‌نام بۆ مۆنۆ دڕاما برد. ئه‌م کاره‌ش هه‌روا ئاسان نیه و به‌ڵام جار جار ملی له‌به‌ر ئه‌نێم.
حه‌ز ئه‌که‌م ئه‌وه‌ش بڵێم، که به‌رهه‌مێکی نوێ پێشکه‌ش بکه‌م، ئه‌گه‌ر له رووی دا‌هێنان و هونه‌ره‌وه ئه‌وه‌که‌ی پێشوومی جێنه‌هێشتبێت و بازێکی به‌رچاوی نه‌دابێت، نه‌کرێت باشتره، با هه‌ر ئه‌کته‌ره به هێزه‌که‌ی جارانبم له‌وه‌ی ئه‌کته‌رێکی ئه‌کتیڤی لاوازبم، بۆ نموونه له به‌رهه‌می داهاتووما ئه‌بێت شانۆگه‌ریی بێفه‌ڕ له هه‌موو روویه‌که‌وه، به‌ره‌و باشتر جێبهێڵم.
لێشتان ناشارمه‌وه هه‌لومه‌رجی هه‌نده‌ران و کاره‌ساتی جه‌رگبڕیشم به‌سه‌رهاتووه، ئه‌مانه هه‌مووی بوونه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی نه‌مپه‌رژێته سه‌ر هونه‌ره‌که‌م و بواری ئه‌م پرسیاره‌ی به‌رێزتی داوه، که له جێی خۆیایه‌تی.
* یەكێك لەو رەخنانەی كە ئەمڕۆ لە شانۆكارانی نەوەی رابردوومان دەگیرێت، كە تا بچنە تەمەنەوە توانای هونەرییان كەم دەبێـتەوەو كەمتر دەتوانن پارێزگاری لە ناو ئەزموونی خۆیان بگرن، (بەڵام بە بێ موجامەلەكردن) دوای نزیكەی 25ساڵ ئێمە لە مانگی نیسانی پار ساڵ لە شاری مانجستەر لە بەریتانیا مۆنۆدرامای (بێفەڕمان) بینی كە لە نووسین و نواندن و دەرهێنانی خۆت بوو، هەستمانكرد حەمەرەشید هەرەس ئەكتەرەكەی (سەلەی نانكەر و گوڵە مێخەك) ە، پرسیار ئەوەیە بەبڕوای تۆ بۆ چی هەندێ لە شانۆكارانی تا دەچنە تەمەنەوە توانای هونەرییان لاواز دەبێت و كەمتر دەتوانن رێزی ئەزموون و مێژووی هونەریی خۆیان بگرن؟
هه‌ره‌س: ئه‌گه‌ر به راستی هونه‌رپه‌روه‌ر بیت و به‌هره‌یه‌کی پیرۆز تۆی خستبێته سه‌ره‌تاو یه‌که‌م هه‌نگاوه‌وه و، به‌رژه‌وندیی خۆت وێڵ کرد و، به‌رژه‌وه‌ندی هونه‌ری نه‌ته‌وه‌که‌تت کرد به ئاسۆ و، به هه‌نگاوی پته‌وه‌وه رووه و رووگه‌ی ئه‌و ئاسۆیه ته‌کانت دا، با هه‌ندێك هه‌ڵوێسته‌ی قۆناغه جیاوازه‌کا‌نی ته‌مه‌نیش جار جار وچانێکت به‌سه‌ردا بسه‌پێنێت، به‌ڵام که که‌وتیته‌وه ره‌وت، ئه‌بێت هه‌مان رێبوار بیت و هه‌مان خه‌مت له‌به‌ر بێت، ئاسۆکه بزر نه‌بێت و هونه‌ره‌که‌ش له‌خۆت زیز نه‌که‌یت. چه‌ند له شانۆ دووربکه‌ومه‌وه، هه‌ر کاتێك باوه‌شم پیاکرده‌وه، وه‌ك به‌یه‌کگه‌یشتنی دوو ئازیز باوه‌شی پیائه‌که‌مه‌وه و چیم پێبێت، به به‌خشنده‌ییه‌وه بۆی هه‌ڵئه‌ڕێژم. باوه‌ڕبکه‌ن ئه‌گه‌ر هیچم نه‌بێت بۆی هه‌ڵرێژم رووم نایه‌ت و ویژدانم رێگه‌م نادات ببمه‌وه میوانی. هه‌رکاتێك ویستم شانۆبکه‌مه‌وه خانه‌خوێم، هه‌گبه‌که‌م ده‌بێت دیاریی شیاوی تیابێت، ده‌بێت ئه‌و دیارییه‌شم جیاوازبێت له‌وانه‌ی پێشوو، بێگومان که ئاواش دێمه په‌یڤین، له ئاوێنه‌ی تایبه‌تی خۆمه‌وه ناڕوانمه خۆم، ئه‌وه‌ی رێگای بۆ چۆڵکردووم ئاوێنه‌ی جه‌ماوه‌ره‌که‌مه خۆمی تیا ئه‌بینمه‌وه، هاندان و ره‌خنه‌ی لێره‌وله‌وێی ره‌خنه‌گرانه بوونه‌ته کایه و مایه‌ی هونه‌ره‌که‌م، ئه‌مه‌ی من ده‌یڵێم به خۆهه‌ڵكێشانی وه‌رمه‌گرن، ئه‌گه‌ر وا بێت ئێشم پێئه‌گات، ئه‌مه رێره‌وی من بووه له شانۆدا: که هه‌رچه‌ند گه‌وره‌یی له‌و بواره‌دا تۆمار بکه‌م، ئه‌وه مایه‌ی شانازیمه که خزمه‌تکارێکی لێهاتووی نه‌ته‌وه‌که‌م بووم و ئه‌بم.
به‌لای منه‌وه شانۆی نمایش و شانۆی ژیان، به دوو هێڵی ته‌ریبیدا ده‌رۆن و له یه‌کتر دابڕنابن، تا بژیت ئه‌زموونی ژیانت به پیت و فه‌ڕ و بره‌ودار ئه‌بێت، ئه‌مه وه‌ك هونه‌رمه‌ندێکی شانۆش ده‌بێت ئه‌زموونی شانۆکه‌شت، به پێی ئه‌زموونی ژیانی ئاساییشت، به‌هه‌مان شێوه له هه‌مان هه‌ڵکشاندابێت.
خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌زموونی شانۆی ژیان و شانۆی نمایش لای کاراکته‌ری شانۆیی تاقوفیق وه‌ستایه‌وه و ته‌ریبنه‌بوون، ئه‌وه مانای ئه‌وه‌یه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه، خۆی به‌سه‌ر هونه‌ره‌که‌دا سه‌پاندووه و له چه‌مه‌لغه‌وه خۆی پیادا هه‌ڵواسیوه.
به‌ڕێزم زۆرن ئه‌وانه‌ی بوخچه‌ی به‌هره‌یان هیچی له‌خۆی نه‌گرتووه و، شوێن کاروانه‌که که‌وتوون، ئه‌وانه ئه‌وساش و ئێستاش هه‌ر خۆیان ماندوو ئه‌که‌ن، وه‌ك (نانخۆری سفره‌دڕ) به‌سه‌ر هونه‌ره‌وه ئه‌زه‌لێنه‌وه، ئه‌گینا باوه‌ڕناکه‌م به‌هره و دا‌هێنان ته‌مه‌ن لاوازیان بکات، به‌ڵکو پێچه‌وانه‌که‌ی دروسته، قسه‌م له‌گه‌ڵ ته‌مه‌نیك نیه، که بڕستی جووڵانه‌وه و بیرکردنه‌وه و به‌هره و داهێنانت ئه‌بڕێت، ئه‌وه‌یان دادی سرووشته و ده‌بێت ملی بۆ شۆڕکه‌ین، به‌ڵام تا ئاسایی بیربکه‌یته‌وه و بجووڵێیته‌وه، ئه‌بێت هونه‌ری ره‌سه‌نێش لای هونه‌رمه‌ندی ره‌سه‌ن ئاسایی داهینان هه‌ڵچنێت و به‌ره‌و بڵندی هه‌ڵکشێت.
* لە دوای بەجێهێڵانی كوردستان تا چەند ئاگاداری رەوتی شانۆی كوردیت؟ پێت وایە ئەم قۆناغەی ئێستای شانۆ لە كوردستان بە بەراورد بە قۆناغی حەفتاكان و هەشتاكان جیاوازییان چییە؟ گەر تۆ هەردوو قۆناغەكە بخەیتە ژێر رەخنە لە كوێوەو چۆن دەستپێدەكەیت؟
هه‌ره‌س: ئاخر من له ساڵی 1986 کوردوستانم جێهێشت، وه‌ك ئاگادارم هه‌تا سه‌رده‌می راپه‌ڕین واتا سه‌ره‌تای 1990 شانۆ، شانۆی به‌رگرییبوو دژی داگیرکه‌ر، ئه‌گه‌ر به‌گشتی بروانینه ئه‌و کاتی شانۆی کوردی. پاش ئه‌و مێژووه ئۆتۆماتیکی شانۆ که‌وته قۆناغێکی دیکه، ئه‌ویش قۆناغی پاش راپه‌ڕینه، که وه‌ك بۆم ده‌رده‌که‌وێت ئه‌و کاته دوو جۆر شانۆ هاتۆته ئاراوه، شانۆیه‌کی درووشمئامێز که له جغزی نه‌به‌ردی پێشمه‌رگه و شۆڕش به‌رخۆدان و زیندانیانی سیاسی و خۆڕاگریی و نه‌به‌زین سووڕاوه‌ته‌وه، که هه‌ندێکیانم به کاسێت بینیوه، ئه‌وانه تا سنوورێك بۆ ئه‌و کاته ئاسایی و بگره پێویستیشبوون، به ره‌چاوکردنی هه‌ندێك زیاده‌ڕۆیی و ماکیاجکردنی دیوی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ندێك سه‌رکرده و پشتگوێ خستنی سووته‌مه‌نی راسته‌قینه، که ره‌شوڕووتی کوردبوون، یان هه‌ڵه‌ی مێژوویی به مه‌به‌ست و بازدان به‌سه‌ر هه‌ندێك رووداوا و خۆ دزینه‌وه له فاکته‌ر. ئه‌م جۆره شانۆیه ئه‌و هونه‌رماندانه‌ی له پشته‌وه‌بوو که چاوه‌ڕێی ده‌ستخۆشانه‌و به‌خشیشی ده‌سه‌ڵاتدارانبوون به ئێستاشه‌وه، ئه‌مانه هه‌رگیز ناچنه خانه‌ی هونه‌رمه‌ندی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه، به‌ڵکو هونه‌رمه‌ندی حیزبن، هونه‌رمه‌ندی حیزبیش هه‌رگیز نابێته هونه‌رمه‌ندی جه‌ماوه‌ر، ئه‌وه‌ش هه‌موو قۆناغه‌کان، که ده‌یسه‌لمێنن حیزب هه‌موو جه‌ماوه‌ر نیه، ئاخر که هونه‌رمه‌ند چووه ناو قه‌فه‌زی حیزبه‌وه، داهێنانی پێنامێنێت و به‌هره‌که‌ی ئه‌پووکێته‌وه و گۆت ره‌وتئه‌کات، ئه‌ها جیوازی باڵنده‌یه‌کی ناو قه‌فه‌ز و، باڵنده‌یه‌کی ئازاد چه‌ند زۆره؟ کامیان له شه‌ققه‌ی باڵئه‌دات و به‌رزه‌فڕ و سه‌ربه‌سته؟
جۆری دووه‌می شانۆی ئه‌و قۆناغه‌ش، شانۆیه‌که ره‌خنه له ده‌سه‌ڵات ئه‌گرێت و خۆی له به‌ره‌ی جه‌ماوه‌ردا پۆڵین ئه‌کات، به گژ سیسته‌مێکدا ئه‌چێته‌وه کافره به‌رامبه‌ر ئه‌و ئایدیایه‌ی بانگه‌شه‌ی بۆ ئه‌کرد، ئه‌مان گوێ به ماکیاجی ده‌ره‌وه‌ی کاراکته‌ره‌کانی ده‌سه‌ڵات ناده‌ن، دیوی ناوه‌وه‌یان نیشانی جه‌ماوه‌ر ئه‌ده‌ن، به‌لای منه‌وه ئه‌مان راسگۆترن، چونکه رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌مان به‌ڵگه‌و راستگۆیی له پشته، ئه‌گینا زوو تووشی چورتمئه‌بن که هه‌ندێك جاریش بوون، گومانیشی تیانیه له خۆشه‌ویستی جه‌ماوه‌ر زیاتر، هیچی تر شین ناکه‌ن، ئه‌وه‌ش گه‌وره‌ترین سه‌رکه‌وتنه بۆ هونه‌رمه‌ند و ئاسایی‌ترین ئه‌رکی شانۆیشه، ئه‌شتوانم بڵێم ئه‌م جۆره له شانۆ هه‌مان خزمه‌تئه‌کات، که شانۆی حه‌فتاو هه‌شتاکانی سه‌ده‌ی پێشوو کردوویه‌تی. نامه‌وێت یه‌ك به یه‌ك ناوه‌کانی ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه پۆڵین بکه‌م، ئه‌وه‌نده ئه‌ڵێم ده‌ستیان خۆش و له مێژووی شانۆی کوردی‌دا سه‌رفراز و سه‌ربه‌رزن، هونه‌رمه‌ندی نه‌ته‌وه‌یین.
*لەو قۆناغەی كە تۆ كاری شانۆییت كردووە لە كوردستان چەندین جۆر ململانێی هونەریی و كۆمەڵایەتی و هەندی َجاریش سیاسی هەبووە، بە تێڕوانینی ئێستات بۆ ئەو قۆناغە پێتان وایە ئەو ململانێیانە سودیان بە شانۆ‌و بینەری شانۆ لە كوردستاندا گەیاندووە؟
هه‌ره‌س: ئه‌و کاته‌ی به‌رێزتان لێی ئه‌دوێن و، ئه‌و ململانێ جۆربه‌جۆرانه‌ش هه‌مووی به کاڵیی خۆیان ده‌نواند، به به‌راوورد له ته‌ك ململانێ نه‌ته‌وه‌ییه‌که‌دا به‌رامبه‌ر دوژمنه سه‌ره‌کییه‌که‌ی. ململانێی زه‌ق و به‌رچاو و گه‌رم ئه‌و کاته ململانێی نه‌ته‌وه‌یه‌کبوو، به‌رامبه‌ر به داگیرکه‌رێکی درنده‌ی فاشیست، ململانێی هه‌بوونی نه‌ته‌وه‌ی کورد به ده‌ست بیری شۆڤێنیستی عرووبه‌وه، که منه‌ی ئه‌وه‌یئه‌کرد هه‌بوونی کورد له بنج و بێخ هه‌ڵکێشێت، به لای منه‌وه به ئێستاشه‌وه ده‌بێت هه‌ر ئه‌وه ململانێی سه‌ره‌کیبێت، بێگومان که وا ده‌ڵێم مه‌به‌ستم شانۆی دروشم و بابژی و با برووخێ نیه، مه‌به‌ستم شانۆیه‌کی نه‌ته‌وه‌یی خاوێنه، شانۆیه‌ك پێیه‌کی له مێژوو و که‌ڵچه‌ری تایبه‌ت به کوردا بێت و پێیه‌که‌ی تری بگه‌ڕێت به دوای داهێنانێکدا، له فه‌رهه‌نگی خۆمانه‌وه تام و چێژه هونه‌رییه‌که‌ی هێنابێت، جیاوازی که‌ڵچه‌ر به شانۆشه‌وه، کاریگه‌رترین هۆکاره بۆ لێکترازانی کورد له تورك و عه‌ره‌ب و فارس، به‌ره‌و دروستبوونی ماڵی جیا و هاتنه کایه‌ی ده‌و‌ڵه‌تێکی کوردیی سه‌ربه‌خۆ، پیرۆزترین هه‌نگاویشه له‌و ریگایه‌دا.
بێینه‌وه بۆ پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان. ململانێی ناوخۆیی وه‌ك وتم به‌و شێوه‌یه نه‌بوو که له سه‌ر ره‌وشی شانۆ گاریگه‌ر بێت، له‌چاو ململانێ ده‌ره‌کییه‌که‌ی لێوه‌ی دووام، بۆ نموونه کۆمه‌ڵ و تیپه شانۆیی و هۆنه‌رییه‌کانی کوردوستان جۆره‌ها که‌سایه‌تیان تیا‌بوو هه‌ژار، دارا، ئاینی، عه‌لمانی، چه‌پ، راست، نه‌ته‌وه‌یی، حیزبی، بێلایه‌ن، ئه‌مانه هه‌رچه‌ند هه‌ر که‌سه‌و دلسۆز بوو بۆ بیروباوه‌ڕه‌که‌ی یان چینه‌که‌ی، له هه‌مان کاتدا به ده‌گمه‌ن ململانێکان ده‌بوونه کۆسپی به‌رده‌م کاری هونه‌ری، به پێچه‌وانه‌وه ده‌چوونه خزمه‌ت شانۆکه‌وه، بۆ نموونه شانۆیی میراتی به هه‌موو ململانێ جیاوازه‌کانه‌وه، که له ناویا ئه‌خولانه‌وه، سه‌رئه‌نجام هه‌مووی بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه نه‌ته‌وه‌ییه‌که شۆڕبوویه‌وه، مه‌به‌سته‌که‌ش له قاودانی داگیرکردن و کۆیله‌یه‌تیبوو، له‌قاودانی که‌ڵچه‌ری بێگانه‌ی سه‌پاو به‌هه‌موو جۆره‌کانییه‌وه، هه‌روه‌ها شانۆیی گوڵاله، سه‌له‌ی نانکه‌ر، ته‌نه‌که.... هتد. ئه‌وکاته شۆڕشی کوردیش هه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ی هه‌بوو که شۆڕشی چینایه‌تیی و شۆڕشی نه‌ته‌وه‌یی به یه‌که‌وه گرێئه‌ده‌ن، جا نازانم من راست ئه‌که‌م، یان وا ده‌رنه‌چوو، ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌بم داوای لێبووردن ئه‌که‌م.
* زۆرجار باس لەوە دەكرێت كە لە ئەدەبیاتی شانۆیی كوردیدا شتێك نییە بەناوی رەخنەوە، تۆ تا چەند لەگەڵ ئەم بۆچوونەدایت و تا چەند ئاگات لە بارودۆخی رەخنەی شانۆییە لە كوردستان؟
هه‌ره‌س: له سه‌رهه‌ڵدانی شانۆوه له سه‌رده‌ستی گریکه‌کانه‌وه، ره‌خنه‌ی شانۆییش هاتۆته ئاراوه و شانبه‌شانی هاتووه، پێم وابێت ئه‌گه‌ر ره‌خنه‌و یاساکانی ئه‌رستۆ نه‌بوایه شانۆی گریك ئه‌و هه‌ڵکشانه‌ی به خۆیه‌وه نه‌ده‌دی، هانده‌رێکیش نه‌ده‌بوو که یه‌کێکی وه‌ك ئه‌سخیلۆس، به‌و شێوه‌یه په‌ره به شانۆکه‌ی بدات، هه‌روه‌ها به‌و تێروپڕییه شانۆی گریکه‌کان نه‌ده‌گه‌یشته ئێمه ئه‌گه‌ر ئه‌رستۆ تۆماری نه‌کردایه.
شانۆش و هه‌موو کارێکی هونه‌ریی تریش، شه‌ل رێده‌کات ئه‌گه‌ر ره‌خنه و هه‌ڵسه‌نگاندنی نه‌خرێته ته‌ك، هونه‌رمه‌ند زیاتر له رێی ره‌خنه‌وه هه‌ست به هه‌ڵکشان و داکشانی هونه‌ره‌که‌ی ئه‌کات، ئه‌و په‌نده‌ی که ده‌ڵێت: که‌س به دۆی خۆی ناڵێت ترشه. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته زۆر له جێی خۆیایه‌تی، به‌ڵی هه‌موو که‌س دۆی خۆی لا شیرینه، تا که‌سێکی تر تامی ئه‌کات و رووی گرژ ئه‌بێت، یان گرژ نابێت، ئه‌وکاته ئه‌زانێت دۆیه‌که‌ی چۆنه.
ده‌رباره‌ی ره‌خنه‌ی شانۆیی، لای ئێمه‌ی کورد به بۆچوونی من ئه‌ڵێم: ئایا ئێمه شانۆیه‌کی نه‌ته‌وه‌یی پێشکه‌وتوومان هه‌یه، تا ئه‌ده‌بێکی ره‌خنه‌ی شانۆیی له‌بارمان هه‌بێت؟ به‌ڵای منه‌وه تا شانۆ به شێوه‌یه‌کی شیاو په‌ره نه‌سێنێت و جه‌ماوه‌رێکی قاڵبوو به رۆشنبیریی شانۆوه له‌دایك نه‌بێت، ڕه‌خنه‌یه‌کی شانۆییمان نابێت، که بتوانین دان به هه‌بوونیدا بنێین، ئه‌و ره‌خنه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنه شانۆییانه‌ی لێره‌وله‌وێ به‌رچاومان ده‌که‌ون، زۆربه‌یان کاڵ و کرچ و ئاره‌زوو ئامێزن، ویست و خواستی که‌سایه‌تی نووسه‌ره‌که‌ی تیا زه‌قبۆته‌وه، له‌وه‌ی ئاکادیمیانه روانبێتیه به‌رهه‌مه‌که. ره‌خنه‌گری شانۆیی به‌لای منه‌وه ئه‌بێت ره‌هه‌نده‌کانی ئه‌کته‌ر شاره‌زابێت، سه‌ری له ده‌رهێنان ده‌ربچێت، پسپۆڕی ده‌قی شانۆیی بێت، قوتابخانه و رێبازه شانۆییه‌کان شاره‌زا بێت، ئاشنای مێژووی شانۆ بێت، چه‌ند شانۆگه‌رییه‌کی بیانی دیبێت، سه‌ر له که‌ڵچه‌ری نه‌ته‌وه‌که‌ی به باشی ده‌ربکات و ئاگای به رووداوه‌کانه‌وه بێت، له شێوه‌کاری و ئه‌ندازه سه‌رده‌ربکات، گوێچکه‌یه‌کی موزیکیی ڕێکوپێکی هه‌بێت، له پرۆڤه‌وه تا نمایشی شانۆکه چه‌ند جارێك له سه‌ره‌تاوه بۆ کۆتایی له‌گه‌ڵ به‌رهه‌مه‌که‌دا بمێنێته‌وه، ئایا تا ئێستا ره‌خنه‌گری وامان دیوه؟ بیگومان نه‌خێر.
کاره‌سات له‌وه‌دایه جار جار نووسینی ره‌خنه‌گری عه‌ره‌ب ئه‌بینم له‌سه‌ر شانۆگه‌ریی کوردی ئه‌نووسن و، به شانۆی عێراقی له‌قه‌ڵه‌می ئه‌ده‌ن، به لای منه‌وه ئه‌مه کفره کفر.
ئێستا باشترین ره‌خنه‌ی شانۆیی له کوردوستاندا، هه‌ر هی ئه‌و که‌سایه‌تیانه‌ن که خۆیان هونه‌رمه‌ندی شانۆن، هه‌ر ئه‌وانیش ئێستا خه‌مخۆری هونه‌ره‌که‌ن.
ره‌خنه‌ی شانۆیی بۆچوونێکی رۆژنامه‌نووسی برووسکه‌یی نیه، وه‌ك ئێستا جار جار ئه‌یبینم، به‌ڵکو خوێندنه‌وه‌یه‌کی قووڵی ده‌قه‌که و هه‌ڵماڵینی چه‌مکه شاراوه‌کان و ورووژاندنی پرۆسێسێکی زانستی و لۆجیکیه، بۆ به هێزکردنی گیانی دا‌هێنان و ئه‌فراندن و خستنه ره‌وتی ره‌خنه‌یه‌کی بابه‌تی تێروته‌سه‌ل.
* دەقی شانۆیی، یەكێكە لە گرفتە گەورەكانی بزوتنەوەی شانۆی كوردی، بەو پێیەی تۆ چەندین ئەزموونت هەیە لە بواری ئامادەكردن و نووسینی دەقی شانۆیی، تێڕوانینتان بۆ كێشەی دەق لە شانۆی كوردیدا چۆنەو چۆن گوزارشت لەو گرفتە دەكەن؟
هه‌ره‌س: گرفته‌که ده‌قی شانۆیی نیه، گرفت که‌میی نووسه‌ری ده‌قی شانۆییه، بێگومان سه‌ختترین نووسین چیرۆکی شانۆییه، نووسه‌ری دراما ئه‌وه‌نده‌ی خۆی به چیرۆکێکی شانۆییه‌وه خه‌ریك ئه‌کات، ئه‌چێت رۆمانێك یان چه‌ند کورته‌چیرۆکێك ئه‌نووسێت و به چاپیان ئه‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وه‌ی به‌ڵاوه ئاسانتره له‌وه‌ی خۆی به ده‌قێکی شانۆییه‌وه خه‌ریك بکات و له‌سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆش گومانی هه‌بێت سه‌رکه‌وتن ئه‌هێنێت یان ناهێنێت، نووسه‌ری چیرۆکی شانۆیی ئه‌بێت ته‌واو شاره‌زای هێڵه درامییه‌که بێت، شاره‌زای چه‌مکه ده‌روونییه‌که‌ی جه‌ماوه‌ره‌که بێت، بۆ نموونه ئه‌و بابه‌ته‌ی کۆمه‌ڵگایه‌کی رۆژهه‌ڵاتیی راده‌کێشێت، مه‌رج نیه هه‌مان کاردانه‌وه‌ی له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌کی رۆژئاوایی هه‌بێت، جگه له‌و بابه‌ته‌ی که ئه‌مرۆ سه‌رکه‌وتن به ده‌ست دێنێ، سبه‌ینێ ئه‌و که‌فوکوڵه‌ی نامێنێت، مه‌رج نیه نووسه‌رێکی به توانا ده‌قێکی شانۆیی به‌هێز بنووسێت وه‌ك خوێندنه‌وه، له‌سه‌ر شانۆ سه‌رکه‌وتن به ده‌ستبهینیت، ره‌چاوکردنی جیاوازی بارستایی رۆشنبیریی جه‌ماوه‌ریش مه‌رجێکی تره و ده‌بێت به هه‌ند وه‌ربگیرێت، ده‌قی شانۆیی ده‌بێت به زمانێکی ساده‌ی هونه‌ریی بێته نووسین، زۆر پێش جه‌ماوه‌ره‌که‌ی نه‌که‌وێت لێی دابڕ بن، له دواشه‌وه نه‌روات بێزاریان بکات.
ئه‌و هۆیانه‌و زۆری تریش کارێکی ئه‌تۆیان کردووه، نووسه‌ران له ده‌قی شانۆیی دوورکه‌ونه‌وه و گرفت بۆ ده‌قی شانۆیی بێته ئاراوه. ئه‌مه نه‌ك هه‌ر شانۆی کوردی به‌ڵکو شانۆ له گشت ده‌ڤه‌رێکدا که‌م و زۆر ئه‌و گرفته‌یان هه‌یه.
به‌لای منه‌وه، بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م کێشه‌یه ئه‌کته‌ر و ده‌رهێنه‌ری کورد خۆیان ده‌ستبکه‌ن به نووسینی ده‌قی شانۆیی بێگومان ئه‌وانه‌ی توانایان هه‌یه له نووسیندا، هه‌رچه‌ند هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ش بووه، وه‌ك له‌به‌رچاوه و به‌کرداریش سه‌لماوه ئه‌گه‌ر ته‌ماشای ئه‌م مێژووه کورته‌ی شانۆی کوردی بکه‌ین ئه‌وا هه‌ستده‌که‌ین زۆربه‌ی ده‌قه شانۆییه‌کان به نووسین و ئاماده‌کردن و وه‌رگێڕانیشه‌وه، هونه‌رمه‌ندانی شانۆ خۆیان بوون، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ده‌قێکی شانۆیی له نووسه‌رێکی تریشه‌وه هێنرابێت ئه‌وا له رێیی شانۆییه‌کانه‌وه ده‌ستکارییه‌کی باشی کراوه، زۆر جار نووسه‌ره‌که ده‌قه‌که‌ی خۆی نه‌ناسیوه‌ته‌وه.
ئه‌مه له لایه‌ك، له لایه‌کی تریشه‌وه من هه‌ر ئه‌گه‌رێمه‌وه بۆ گه‌شه‌کردنی شانۆی کوردی، هه‌تا بزووتنه‌وه‌یه‌کی چڕ‌وپڕ له‌و بواره‌دا نه‌یه‌ته ئاراوه، ئه‌وا هانده‌ر نایه‌ته پێشه‌وه بۆ بره‌ودان به ده‌قی شانۆیی. بێگومان ده‌قی به‌هێز و نواندنی به هێز، به‌رهه‌م به‌هێزده‌کات، جه‌ماوه‌ری شانۆ دروست ئه‌بێت، ره‌خنه‌ی شانۆیی تیا ده‌خه‌مڵێت، ئه‌و کاته ده‌قی شانۆییش به ته‌ندروستی روومان تێده‌کاته‌وه، ئاخر نیشاندانی چه‌ند شانۆگه‌رییه‌کی لاواز، جه‌ماوه‌ر به ساڵ له شانۆ دوورئه‌خاته‌وه، ئه‌گه‌ر نه‌ڵێم هه‌ر به یه‌کجاری له شانۆ ئه‌یانتۆرێنێت، له حه‌فتاکان و هه‌شتاکاندا هونه‌رمه‌ندانی ئه‌و سه‌رده‌مه به ریخۆڵه‌به‌كێشیی و هه‌وڵێکی زۆر توانرا ئه‌و جه‌ماوه‌ره درووستبکرێت، که هه‌ر وه‌ك نموونه به‌رهه‌مه‌کانی کۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌کان له سلێمانی، یه‌ك مانگ زیاتر به پڕاوپڕی هۆڵه‌که نیشانئه‌درا، له‌و هه‌لومه‌رجه دژواره‌شدا.
* بە درێژایی نزیكەی نیو سەدە لە بزوتنەوەی شانۆی كوردی لە كوردستاندا تا هەنووكە پرۆسەیەك نییە بۆ نووسینەوەی مێژووی ئەم هونەرە، پێتان وایە گێڕانەوەی ئەو مێژووە بە لاوازی و بەهێزییەكانییەوە، گرنگە بۆ ئەم قۆناغەی هونەر و بزوتنەوەی شانۆیی؟
هه‌ره‌س: ئیمه‌ی کورد، به گشتی له هه‌موو چه‌مکه‌کانی میژووی خۆمان که‌مته‌رخه‌مین، ئه‌م نه‌گبه‌تییه به‌ر شانۆش تا بارستاییه‌ك که‌وتووه، نیو سه‌ده میژوو کارێکی زۆر گران نیه بۆ کۆکردنه‌وه‌ی، ئاگادارم کۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌کان و تیپه‌کانی سلێمانی هه‌ریه‌که‌و له لای خۆیه‌وه، ئارشێفێکی خنجیلانه‌یان هه‌یه، که‌سانێکی چالاکی گه‌ره‌که بۆ ئه‌وه‌ی بیانخاته دووتوێی چه‌ند کتێبێکه‌وه و له‌سه‌ر سی دی و ناو کۆمپیوته‌ردا جێگایان بکاته‌وه، هه‌روه‌ها به‌لامه‌وه گرنگه وانه‌یه‌ك بۆ مێژووی شانۆی کوردی له په‌یمانگای هونه‌ره‌جوانه‌کان بکرێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و نه‌وانه‌ی به دوای یه‌کدا دێن، شاره‌زای قۆناغه‌کانی مێژووی شانۆی کوردیبن. چونکه هه‌موو دا‌هێنان و ئه‌فراندنێکی نوێ پشتی به‌ستووه به رابووردووه‌وه، تا قۆناغه جۆربه‌جۆره‌کانی شانۆی کوردی ئاشنا نه‌بین، نابینه خاوه‌ن ئه‌زموونێکی شایسته بۆ جێهێشتنی رابووردوو، هونه‌رمه‌ند وا چاکه پێ له زه‌مینه‌ی رابووردوو توندکات و له‌ویوه هه‌نگاو بۆ داهاتوو بنێت، شانۆی کوردی به‌م مێژووه که‌مه‌ی خۆیه‌وه، داهێنانی پیرۆزی له دوو توێ گرتووه، ئه‌وانه هه‌مووی سه‌روه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌کن درێغییه لای لێ نه‌کرێته‌وه و نه‌بێته هانده‌رێك بۆ نه‌وه‌کانی داهاتوو. ئه‌توانم بڵێم چه‌ند هه‌وڵێکیشم بۆ ئه‌و مه‌به‌سته دیوه، ئه‌گه‌ر هه‌مووی کۆبکرێته‌وه و گرنگیی پێبدرێت و له پرۆسه‌یه‌کی له‌باردا یارمه‌تیی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی تیابێت ئه‌توانین هه‌ر هه‌موو یان به‌شێکی زۆری ئه‌و مێژووه له فه‌وتان رزگار بکرێت.
**دوای ئه‌و چاوپێكه‌وتنه ده‌كرێت بزانین تا چه‌ند له پرسیار و گفتوگۆكه رازین؟
بێگومان پرسیاره‌کانم زۆر پێ رێکوپێك و به‌جێن، به‌تایبه‌تیی لای ئێوه‌ی هونه‌رمه‌ندی شانۆوه کراوه و، ئه‌زانم ده‌ستتان خستۆته سه‌ر کوێی ئازاره‌کانی شانۆ، به‌ڵام رازیبوونی من ئه‌وه‌نده گرنگ نیه له‌چاو رازیبوونی ئه‌و که‌س و گرووپانه‌ی شانۆیین و مه‌به‌ستیانه شارایه‌کی نوێ بخه‌نه سه‌ر خه‌رمانی زانیاری‌یان ده‌رباره‌ی شانۆی کوردی، پێمخۆشه وه‌ك تاك و وه‌ك کۆمه‌ڵیش، هه‌رکه‌سێك گۆشه‌نیگای من بۆ ئه‌م چه‌مکه به‌هه‌ند وه‌رئه‌گرێت، له هیچ پرسیارێك نه‌پرنگێته‌وه، من به شانازییه‌وه ئاماده‌م به پێی توانا خزمه‌تی شانۆی نه‌ته‌وه‌که‌م بکه‌م، دیسانه‌وه سوپاس بۆ ئێوه‌ی خۆشه‌ویستیش که ئه‌م بواره‌تان ره‌خساند.
له کۆتاییدا سووپاس بۆ ئێوه‌ی هونه‌رمه‌ند و ئازیز که به‌نده‌تان به‌سه‌رکرده‌وه و هیوادارم خزمه‌تێکی بچکۆله‌ی شانۆ پیرۆزه‌که‌ی کوردیم کردبێت.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
