ئاهه‌نگ عزالدین مه‌لافه‌ندی:تاكو ئیستاش گرینگ‌ترین كێشه‌ی په‌روه‌رده له وڵاتی ئێمه كه‌می بینای خوێندنه
ئاهه‌نگ مه‌لافه‌ندی، سه‌رپه‌رشتیاری یه‌كه‌می پسپۆری له‌په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر
یه‌كه‌ی سه‌رپه‌رشتیكردنی په‌روه‌رده‌یی له پرۆسه‌ی په‌روه‌رده و فێركردن، جومگه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی را‌گرتن و به‌رزكردنه‌وه‌ی توانسی فێرخوازان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه و گرفته‌كانیانه، له زۆرێك له‌وڵاتان ئه‌م ده‌زگایایه ده‌زگایه‌كی سه‌ربه‌خۆیه و ئازادانه و سه‌ربه‌خۆیانه به‌كه‌مترین ده‌ست تێوه‌ردان و به‌رژه‌وه‌ندی تاكه‌كه‌سی ئیش و كاره‌كانی په‌روه‌رده سه‌رپه‌رشتی ده‌كه‌ن، بۆ نمونه له‌وڵاتێكی وه‌كو به‌ریتانیا یه‌كه‌ی سه‌رپه‌رشتیاری په‌روه‌رده‌ی راسته‌وخۆ سه‌ر به كۆشی شاهانه‌ی به‌ریتانیایه، هه‌روه‌ها له‌زۆرێك له وڵاتی تری پێشكه‌وتووی دنیا به‌تایبه‌ت ئه‌و وڵاتانه‌ی كه په‌روه‌رده‌ی تاكه‌كانیان لامه‌به‌سته ئه‌م یه‌كه‌یه سه‌ر به په‌رله‌مان یان ئه‌نجومه‌تی وه‌زیرانه و ده‌سه‌ڵاتێكی جێبه‌جێكاری ته‌واویان هه‌یه بۆ گۆڕین و گۆڕانگاری له‌زۆرێك له كاراكته‌ر و لایه‌نه‌كانی تری په‌روه‌رده..
به‌ڵام له‌كوردستان تاكو ئیستا ئه‌م یه‌كه‌یه سه‌ر به‌به‌رێوبه‌رایه‌تی قه‌زای شاره‌كانه و به‌مه‌ش وه‌كو پسپۆران ئاماژه‌ی بۆ ده‌كه‌ن نه‌یانتوانیوه به‌پێی پێویست به ئیش و كاره‌كانی خۆیان هه‌ڵسن، چونكه ده‌سه‌ڵاتی راسته‌وخۆیان به‌سه‌ر لایه‌نی جێبه‌جێكاره‌وه نیه به‌مه‌ش سه‌رپه‌رشتیاران دووچاری چه‌ندین كێشه و گرفت بونه‌ته‌وه و تاراده‌یه‌گ گه‌یشتۆته په‌ك خستنی ئیش و كاره‌كانیان یان له باشترین حاڵه‌تدا نه‌توانن رۆڵی خۆیان بگێڕن، بۆ زیاتر تیشك خستنه سه‌ر ئه‌م بواره و كۆمه‌ڵێك كێشه و گرفتی تری په‌روه‌رده‌یی له كوردستان به پێویستمان زانی (ئاهه‌نگ عزالدین مه‌لا فه‌ندی) سه‌رپه‌رشتیاری یه‌كه‌م له به‌رێوبه‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر بدوێنین و گفتوگۆكه‌مان ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ی لێكه‌وته‌وه:
له‌سه‌ره‌تادا مامۆستا ئاهه‌نگ له‌باره‌ی چوارچێوه‌ی ئیش و كاره‌كانی یه‌كه‌ی سه‌رپه‌رشتیاری په‌روه‌رده‌ی گووتی (كاری سه‌رپه‌رشتیاری له په‌روه‌رده و فێركردن گرینگ‌ترین و هه‌ستیارترین كاره، چونكه كێشه و گرفتی قوتابخانه‌كان راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به ئێمه‌وه هه‌یه و ئێمه راسته‌وخۆ كێشه و گرفته‌كانی قوتابخانه‌كان سه‌رپه‌رشتی ده‌كه‌ین، ئێمه په‌یوه‌ندییه‌كین له‌نێوان قوتابخانه‌كان و به‌رێوبه‌رایه‌تی په‌روه‌رده و پێشنیار و راسپارده‌كانی قوتابخانه‌كان به‌رزده‌كه‌ینه‌وه بۆ په‌روه‌رده و ئه‌وانیش به‌پێی پێویست كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن، سه‌رپه‌رشتیاری په‌روه‌رده‌ی كارگێریمان هه‌یه سه‌رپه‌رشتی ئیش و كاره‌كانی كارگێری قوتابخانه‌كان ده‌كات، له‌گه‌ڵ سه‌رپه‌رشتیاری پسپۆری كه سه‌رپه‌رشتی مامۆستای پسپۆر له قوتابخانه‌كان ده‌كات و رێنمای و راسپارده‌ی پێویستیان پی راده‌گه‌یه‌نن..
مامۆستا ئاهه‌نگ ئاماژه‌ی به گه‌وره‌ترین كێشه‌ی یه‌كه‌ی سه‌رپه‌رشتیاری له په‌روه‌رده كرد كه تاكو ئیستا سه‌رپه‌رشتیاران له ده‌زگایه‌كی سه‌ربه‌خۆ رێك نه‌خراون به‌ڵكو له‌هه‌ر قه‌زایه‌ك به به‌رێوبه‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی قه‌زاكانه‌وه لكێندراون و ده‌سه‌ڵاتی راسته‌وخۆیان به‌سه‌ر هه‌موو كێشه و گرفته‌كاندا نیه، وه‌كو سه‌رپه‌رشتیاری یه‌كه‌م له هه‌ولێر ئاماژه‌ی بۆكرد (ئێمه رۆڵێكی جدیمان نیه له بڕیار و لایه‌نی جێبه‌جێكار نین به‌ڵكو ئێمه ته‌نها پێشنیار ده‌كه‌ین ره‌نگه ئه‌و پێشنیاره‌ش جێگای خۆی نه‌كرێت... ) له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا گووتی (بۆیه پێویسته حكومه‌تی هه‌رێم هه‌نگاو هه‌ڵگری بۆئه‌وه‌ی ئه‌و یه‌كه‌ش له ده‌زگایه‌كی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات و هێز و ده‌ستكراوه رێكخراو بكات بۆ به‌ره‌وپێش چوونی ره‌وشی په‌روه‌رده و فێركردن له كوردستان و كه‌مكردنه‌وه‌ی كێشه و گرفته‌كانی په‌روه‌رده تاكو نه‌وه‌یه‌كی ته‌ندورست و پڕ جوڵه و داهێنان ببه‌خشینه كۆمه‌ڵگاكه‌مان...
په‌روه‌رده وه‌كو زنجیره هه‌موو كێشه‌كان به‌یه‌كه‌وه به‌ستراونه‌ته‌وه، بۆیه به‌باشمانزانی ته‌وه‌ره‌ی گفتوگۆكانمان بگوازینه‌وه سه‌ر كێشه‌كانی تری په‌روه‌رده...
له‌باره‌ی سیسته‌می نوێی په‌روه‌رده كه كۆنگره‌ی په‌روه‌رده‌ی بڕیاری له‌سه‌ر داوه و چه‌ند ساڵێكه وه‌زراه‌تی په‌روه‌رده له هه‌وڵی جێبه‌جێكردنیه‌تی له‌كورستان، به‌ڵام به‌هۆی زۆری كێشه و له‌به‌رده‌ستا نه‌بونی ئیمكانیاتی ماددی و مه‌عنه‌وی رێگری بۆ دێته پێش، سه‌رپه‌رشتیاری یه‌كه‌م له په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر گووتی (راسته سیسته‌مه كۆنه‌كه سیسته‌مێكی تاسه‌ر ئیسقان كۆنه و مناڵ له‌سه‌ر ترس و شه‌رم رادێنێت و پێویستی به گۆڕان هه‌یه، به‌ڵام ئه‌و سیسته‌مه نوێیه‌ش كه ئیستا ده‌یانه‌وێت په‌یڕه‌وی بكه‌ن په‌روه‌رده و خوێندنی دووچاری ده‌یان كێشه و گرفت كردۆته‌وه، چونكه ئه‌و سیسته‌مه له وڵاته پێشكه‌وته‌وه‌كانی ئه‌وروپا جێبه‌جێده‌كرێت و ئیمكانیاتی مادی و مه‌عنه‌وی ئێمه‌ش زۆر جیاوازه له‌گه‌ڵ ئه‌وان و ئاماده‌كاری نه‌كرا به جێبه‌جێكردنی سیسته‌مێكی له‌م شێوه‌یه كه ئیمكانیاتی زۆری پێویسته، بۆ نمونه ئه‌و سیسته‌مه نوێیه پێویستی به تاقیگه و ئامێر و پێداویستی جۆراو جۆر و خوێندنی به گروپ هه‌یه، بێگومان له قوتابخانه‌كانی ئێمه ناتوانین ئه‌و ئیمكانیاتانه ده‌سته‌به‌ر بكه‌ین و به‌مه‌ش په‌یڕه‌وكردنی ئه‌سته‌م ده‌بێت و په‌روه‌رده دووچاری شه‌له‌لی ده‌كات، سه‌ره‌ڕایی ئیجابیاته‌كانی به‌ڵام پێویستی به ده‌ستكاری كردن هه‌یه ئه‌وسا جێبه‌جی بكرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بۆ گۆڕینی سیسته‌می په‌روه‌رده له سه‌ره‌تادا ده‌بوایه كادیری پسپۆر له ناوه‌وه یان ده‌ره‌وه‌ی وڵات خول و ده‌وراتی جۆراو جۆر ببینن بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سیسته‌می نوێ‌دا شاره‌زای په‌یدا بكه‌ن، نه‌ك به‌م شێوه‌یه هه‌ر له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنی رووبه‌رووی نه‌شاره‌زایی ببینه‌وه...
ئاهه‌نگ مه‌لا فه‌ندی سه‌رپه‌رشتیاری یه‌كه‌م له په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر به‌رده‌وام بوو له‌سه‌ر قسه‌كانی و له‌باره‌ی كێشه‌كانی تری بواری په‌روه‌رده و فێركردنه‌وه گووتی (به‌داخه‌وه تاكو ئیستاش گه‌وره‌ترین كێشه كه له وڵاتی ئێمه دووچاری په‌روه‌رده و فێركردن بۆته‌وه كه‌می بینای قوتابخانه و كه‌می مامۆستا و كادیری په‌روه‌رده‌ییه، چونكه ئه‌گه‌ر بینای قوتابخانه‌ی پێویست نه‌بێت و ژماره‌ی قوتابیان له پۆله‌كان زیاد ده‌بێت (وه‌كو ئه‌وه‌ی ئیستا له چه‌ند قوتابخانه‌یه‌ك تووشمان بوه)، به‌مه‌ش مامۆستایانیش ناتوانن په‌یامه‌كه‌ی خۆیان به‌باشی بگه‌یه‌نن و قوتابیانیش زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن و به‌پێی پێویست سوود له زانست و زانیاری وه‌ربگرن، قوتابخانه‌ی سی ده‌وامی و پۆلی چل و په‌نجا قوتابی بگره زیاتریش كاره‌ساتێكه و په‌روه‌رده و فێركردنی دووچاری كێشه كردۆته‌وه..
له‌م چه‌ند ساڵی دواییدا چه‌ند قوتابخانه‌یه‌كی نمونه‌ی له شاره‌كانی كوردستان كرانه‌وه كه به شێوازی كۆنمره قوتابیان وه‌رده‌رگرن و ئیمتیازاتی زیاتر به مامۆستا و قوتابیه‌كان ده‌دری، به‌ڵام له‌م ساڵی نوێی خوێندن به بڕیارێكی وه‌زیری په‌روه‌رده ئه‌و قوتابخانانه نه‌مان، كه‌چی تاكو ئیستا وه‌كو قوتابخانه‌یه‌كی نمونه‌ی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت، له‌م باره‌یه‌وه ئاهه‌نگ عزالدین مه‌لا فه‌ندی سه‌رپه‌رشتیاری یه‌كه‌م گووتی (راسته ئه‌و قوتابخانانه ژماره‌ی قوتابیانیان كه‌م بوو (هه‌روه‌رها مامۆستاكانیش كه‌متر له قوتابخانه‌كانی تر به‌شه‌وانه‌یان ده‌گوته‌وه و رۆژَێكیشیان هه‌بوو وه‌كو ئۆف)، به‌ڵام ئه‌مساڵ بۆ ئه‌وه‌ی مناڵانی هه‌ژار له گه‌ره‌كه هه‌ژار نشینه‌كان بی مامۆستا نه‌بن و له خوێندن كه مافێكی سه‌ره‌تای هه‌ر كه‌سێكه، سیسته‌می قوتابخانه نمونه‌ییه‌كان نه‌ما و مامۆستایان به‌شه‌وانه‌ی دیاریكراوی خۆیان وه‌كو هه‌ر مامۆستایه‌كی تر ده‌ڵێنه‌وه و هه‌موو رۆژه‌كانی هه‌فته‌ش ده‌وام ده‌كه‌ن و فشارمان له‌سه‌ر به‌رێوبه‌ره‌كانیش دانا بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین قوتابی له قوتابخانه‌كانیان جی بكه‌نه‌وه، به‌گشتی من وه‌كو كادیرێكی په‌روه‌رده‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌م جۆره جیاكاریه‌دا نه‌بوم و نیم و پێویسته نه‌وه‌كانمان له‌سه‌ر یه‌كسانی و دادپه‌روه‌ری رابهێنین نه‌ك هه‌ر له سه‌ره‌تاوه جیاكاری له‌نێوانیان بكه‌ین و له‌سه‌ر جیاوازی رایانبهێنین...
له‌م ساڵانه‌ی دواییدا ده‌ست تێوه‌ردانی حیزبی له ئیش و كاره‌كانی حكومی دیاره، به‌ڵام سه‌رپه‌رشتیاری یه‌كه‌می په‌روه‌ده‌یی له‌باره‌ی یه‌كه‌ی سه‌رپه‌رشتیاری پسپۆری په‌روه‌رده‌ی كه خۆی كه‌سی یه‌كه‌مه له‌ده‌زگاكه رایه‌كی جیاوازتری هه‌بوو و گووتی (له‌ماوه‌ی كاركردنماندا ته‌نها یه‌ك كه‌یسم پی بڵێیت كه فشارمان قبوڵ كردبێت، به هه‌موو شێوه‌یه‌كیش له هه‌وڵدا بوینه كه ده‌ست تێوه‌ردانی سلبی كه كاریگه‌ری هه‌بوبێت له‌سه‌ر ئیش و كاره‌كانی په‌روه‌رده كه‌م بكه‌ینه‌وه و هه‌تا ده‌توانین بڵین به‌ره‌و نه‌مانمان بردووه و فشار و ده‌ست تێوه‌ردانی سلبی هیچ لایه‌ن و هێزێكمان قبوڵ نه‌كردووه و بێجگه له پێشنیار و تێبینی باش نه‌بێت بۆ زیاتر به‌ره‌وپێشچونمان..
ماوه‌ته‌وه بڵێین، ئه‌گه‌ر گه‌ره‌كمانه نه‌وه‌یه‌كی پڕ له جوڵه و داهێنان و پڕ له زانست و مه‌عریفه ببه‌خشینه كۆمه‌ڵگا و كۆمه‌ڵگایه‌كی پڕ له‌به‌رهه‌م دورست بكه‌ین، ده‌بێت له سیسته‌می په‌روه‌رده و فێركردنه‌وه ده‌ست پێبكه‌ین و ئه‌و بواره به‌ره‌و لایه‌نێكی ته‌ندورست بگوزه‌رێنین.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
