
له یادی 22 ساڵه‌ی گیان به‌ختكردنی 72 پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه له كاره‌ساتی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌دا
" كه‌س له په‌لاماری هه‌ڵه‌بجه له ساڵی 1988 ئاگادارمانی نه‌كردۆته‌وه"
چاوپێكه‌وتن له گه‌ڵ ستار ئه‌وێهه‌نگ , سازدانی عه‌لی مه‌حموود محه‌مد
وێنه‌ی 1 پێشمه‌رگه‌كانی گوردانی شوان له كاتی دابه‌زین بۆ ناوچه‌كانیان.
وێنه‌ی دووه‌م شه‌هید شۆكێ فه‌رمانده‌ی شه‌هید و ناسراوی گوردانی شوان له گه‌ڵ ستار ئه‌وێهه‌نگ .
"ستار ئه‌وێ هه‌نگ له دایك بووی ساڵی 1955له گوندی ئه‌وێهه‌نگی ژاوه‌ڕۆی سنه له دایك,له ساڵی 1354 ه‌وه تێكه‌ڵ ژیانی سیاسی بووه,له ساڵی 8-ئابانی-58 ه‌وه په‌یوه‌ندی كردووه به ڕیزه‌كانی كۆمه‌ڵه‌وه.له كه‌سه یه‌كه‌مه‌كان بووه به هاوڕێی هاوڕێیانی باره‌گای ژاندارمری له گوندی ئه‌وێهه‌نگ ده‌ركردووه و له جێگه‌ی باره‌گای كۆمه‌ڵه‌یان كردۆته‌وه".
هه‌ڵه‌بجه له چوار شه‌مه ڕه‌شه‌كه‌ی 16-3-1988 دا ته‌نها 5000 هاووڵاتی باشوور تێیدا نه‌بوون به قوربانی ,هاوده‌م له گه‌ڵ ئه‌و تاوانه‌دا ,72 كه‌س له ڕۆڵه گوڵبژێره‌كانی گه‌له‌كه‌مان له ڕۆژهه‌ڵات گیانیان به‌خت كرد به ده‌ستی هێزه سه‌ركه‌وتكه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران .
گیان له ده‌ست دانی 72 پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه له گوردانی شوان ,ئه‌و گوردانه‌ی زۆر له چالاكییه‌كانی شایسته‌ی ئه‌وه‌ن ببنه هه‌وێنی له دایك بونی چه‌ندین فیلمی سه‌ركه‌وتووی جیهانی .
كۆمه‌ڵه زۆر شانازی به‌م گوردانه‌وه‌ی ده‌كرد, خه‌ڵكی شاری سنه و ده‌وروبه‌ری له ڕێگای ئه‌م گوردانه و شه‌هید شوانی فه‌رمانده‌یه‌وه ئاشنایه‌تیان له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه په‌یدا كرد و شاری سنه به شاری كۆمه‌ڵه ناوبانگی ده‌ركرد. له خۆشه‌ویستی ئه‌م سروده‌و شه‌هیده‌كانی سروودی كاك شوان دواجار له باشووردا كۆپی كرا بۆ شه‌هیدانی قازان .
بۆیه گیان له ده‌ست دانی ئه‌م گوردانه زیانێكی مێژوویی بوو له كۆمه‌ڵه‌و بزووتنه‌وه‌ی چه‌كداری بۆ ڕزگاری خه‌ڵكی كوردستان .
منیش "عه‌لی مه‌حمود" وه‌ك كه‌سێك كه هاوڕێیه‌تیم له‌گه‌ڵ زۆر له‌و تێكۆشه‌رانه هه‌بوو,له نزیكه‌وه ئاگاداری ئازایه‌تی و دڵسۆزی و به بیروباوه‌ڕی ئه‌و تێكۆشه‌رانه هه‌م. زۆر دڵگران بووم ئه‌م كه‌یسه نه‌بووه به‌شێك له كه‌یسی دادگای هه‌ڵه‌بجه ته‌نانه‌ت به‌رپرسانی باڵه جیاجیاكانی كۆمه‌ڵه ئاماده نه‌بوون له‌و په‌یوه‌نده وه‌ڵام به‌و ئیمه‌یله بده‌نه‌وه‌كه بۆیان چووبوو.
لێره‌دا سه‌باره‌ت به شه‌هید كردنی ئه‌و پۆله پێشمه‌رگه‌یه چاوپێكه‌وتنێكمان له گه‌ڵ كاك ستار ئه‌وێ هه‌نگ سازدا .
پرسیار: ئایا كۆمه‌ڵه ئاگادار كرایه‌وه له‌وه‌ی هێزه‌كانی باشوری كوردستان له "ینك و پدك و حسك و بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی و مه‌جلس ئه‌علا" و ئێران هێرشی هاوبه‌ش ده‌كه‌نه سه‌ر ئه‌و ناوچانه,كه باره‌گای ئێوه‌ش له‌و ده‌ڤه‌ره بوو؟.
وه‌ڵام :نه‌خێر به هیچ شێوه‌یه‌ك ئاگادار نه‌كرایه‌وه له هێرش بۆ سه‌ر هه‌ڵه‌بجه.
پرسیار: كاك شه‌وكه‌تی حاجی مشیر له په‌لرتووكه‌كه‌یا ده‌ڵێت ئاگادارمان كردۆته‌وه. ))كۆمه‌ڵه ئه‌گه‌ر چی دوورتر بوون له سنوری ئێمه و تێكه‌ڵاویشمان زۆر كه‌مبوو پێكه‌وه له‌و سه‌رده‌مه‌دا ,هه‌ندێ ساردیش هه‌بوو له نێوان هه‌ندێ لێپرسراوانی ئه‌و سنوره‌ی ئێمه و ئه‌واندا ئیتر هه‌ر باوه‌ڕیان به هه‌واڵه‌كه نه‌كرد و گاڵته‌شیان پێ هاتبوو و هیچ وه‌ڵامیشیان نه‌داینه‌وه نه به نامه و نه به نوێنه‌ریان كاره‌ساتی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه به‌هاری 1988- شه‌وكه‌ت حاجی مشیر ل107.((
وه‌ڵام :نه‌خێر تا ئه‌و جێگه‌یه‌ی من وه‌ك كادێرێكی ته‌شكیلاتی كه‌سێكیش بووم به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی كۆمه‌ڵه بووم له شاری رانیه له گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی تا ڕاده‌یه‌كیش عێراقیش,مه‌به‌ستم له عێراقی ته‌شكیلاتی نهێنی ینك له شاری ڕانیه.ئێمه ئاگادار نه‌كراوینه‌ته‌وه ,چونكه زۆر پرسیار كراوه ئێمه بۆ ئه‌م زه‌ربه‌یه‌مان خوارد ؟؟ ,بۆ دیموكرات و سوپای ڕزگاری نه‌یان خوارد كه ئه‌وانیش نزیك بوون لێمانه‌وه ؟؟, ئه‌وه‌ی ڕاستی بێت ئه‌وانیان ئاگادار كردبوه‌وه به‌ڵام ئێمه‌یان ئاگادار نه‌كردبووه‌وه له هێرشه‌كه .به داخه‌وه من یاداشته‌كانی كاك شه‌وكه‌تم نه‌خوێندۆته‌وه تا تۆ ئاگادارمت نه‌كرده‌وه, زانیاریم نه‌بوو له سه‌ری. من 100% ئه‌وه‌ی ده‌یزانم ئه‌وه‌یه ئاگادار نه‌كراوینه‌ته‌وه,به‌رپرسانی گوردانی شوان شوكراله خێراباتی ,قادری زه‌ندی, جه‌لالی ڕه‌زمه‌نده كه ئه‌مانه نموونه‌ی پێِشمه‌رگه‌ی وریا‌و به هه‌ست بوون ,چۆن له‌وه‌ڵامی ئه‌واندا پێده‌كه‌نن ,له سوره‌تێكدا ئێمه له‌سه‌ره‌تای ده‌ست به‌كار بوونی كۆمه‌ڵه‌وه هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك خه‌به‌ری دابێت پێمان كه ڕژێم هێرش ده‌كاته سه‌رمان, 100% زانیبێتمان وا نییه,به‌ڵام هه‌ر ئاماده‌یی خۆمان ده‌ربِڕیوه وئاماده باش بووینه له به‌رامبه‌ر هێرشه‌كه‌ی , چۆن ئه‌وان ڕێگا ده‌ده‌ن به خۆیان به‌سه‌ر نویشتی ئه‌و هاوڕیانه كایه بكه‌ن,ئه‌گه‌ر ئاگادار كرابوینایه‌ته‌وه په‌یوه‌ندیان به سه‌ركردایه‌تیه‌وه ده‌كرد ,سه‌ركردایه‌تیش گوردانی شوانی له بیاره ئاگادار ده‌كرده‌وه.لانی كه‌م ئاماده باش ده‌درا پێیان .چون ئه‌و حیزبانه‌ی تر توانیان پاشه كشه بكه‌ن یه‌ك كه‌سیان خوێن له لوتی نه‌هات,وه‌لێ چۆن له باشترین پێشمه‌رگه هه‌ره جه‌سوره‌كانی ئێمه گیان به‌ختب كه‌ن,كه خۆشت ده‌یان ناسیت ,لانی كه‌م ئه‌م پێشمه‌رگانه تووشی ده‌یان شه‌ڕی گه‌وره بوون له گه‌ڵ هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی كه لانی زۆر چه‌ند پَشمه‌رگه‌یه‌ك شه‌هیدیان بووه,زۆر جاریش بێ زیان بوونه .گوردانی شوان لای كۆمه‌ڵه و كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكدا جێگه‌ی تایبه‌تی خۆیان هه‌بوو ,كۆماری ئیسلامی ئێران حیسابی تایبه‌تی بۆ ئه‌و هێزه ده‌كرد.
پ:باشه به‌ڵگه‌تان چییه ئێوه ئاگادار نه‌كراونه‌ته‌وه له‌و هێرشه هاوبه‌شه بۆ سه‌ر شاری هه‌ڵه‌بجه؟.
وه‌ڵام: به‌ڵگه‌مان ئه‌وه‌یه ئاگادار بكراینه‌ته‌وه ئه‌و زیانه‌مان ناخوارد , به ئاماده‌یی ته‌واومانه‌وه ئه‌و كاره‌مان به جدی ده‌گرت .چه‌ند جار له شوێنی دیكه زیانمان خواردووه ,نموونه گوردانی ورمێ و بۆردومانی ئۆردوگاكانی بۆتی به چه‌كی كیمیاوی به ده‌ستی حكوومه‌تی عێراق ,هه‌موو پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه ناڕه‌زاییان له دژی شه‌هید كردنی پێشمه‌رگه‌كانی گوردانی 22 ی ورمێ ده‌ربڕی دژ به سه‌ركردایه‌تی ,سه‌ركردایه‌تی به فه‌رمی عومه‌ری ئیلخانی زاده‌ی ناردووه بۆ دانی ڕونكردنه‌وه بۆ پێشمه‌رگه له‌سه‌رئه‌و جه‌ره‌یانه ,بۆ بۆردومانی بۆتێش سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵه هه‌یئه‌تی ناردووه بۆ لای حیزبی به‌عس داوای ڕه‌نكردنه‌وه‌ی كردووه,دوای به‌شێوه‌ی ئاشكرا ئه‌وه‌ی باسكراوه بۆ پێشمه‌رگه باسكراوه‌ته‌وه,له ڕاگه‌یاندنه‌كانیشمانا باس كراوه‌ته‌وه,بۆ هه‌ڵه‌بجه كه باسكراوه ڕابه‌ری كۆمه‌ڵه كه ته‌وزیحیان داوه ته‌نانه‌ت له ئۆردوگای چناره و باساك هیچ ئاماژه‌یه‌كیان بۆ ئه‌وه نه‌داوه كه یه‌كێتی ئێمه‌ی ئاگادار كردبێته‌وه.بۆ ڕاپه‌ڕینه‌كه‌ی ڕانیه وه‌ختێك گه‌ره‌كیان بوو ده‌ست به ڕاپه‌ڕین بكه‌ن خودی ته‌شكیلاتی نهێنی یه‌كێتی له ڕانیه هه‌ر یه‌ك له به‌ڕێزان عه‌لی نه‌بی و محه‌مه‌دی حاجی هه‌مزه و ئیسماعیلی وه‌رتێ و عومه‌ری حه‌مه به‌گ ئاگاداری ئێمه‌یان كرده‌وه له شاری ڕانیه ئه‌ویش به منیان وت ڕاپه‌ڕین ده‌ست پێده‌كه‌ین ,جا ئێوه وریا بن شته‌كانتان به‌رنه ژوره‌وه ,چونكه ئێوه ئه‌زموونێكی تاڵتان هه‌یه له لایه‌ن به‌عسه‌وه كه كیمیا باران كران حه‌ز ناكه‌ین له ده‌ره‌وه بن با توشی زیان نه‌بن .ئه‌وكات كه ئاگادارمانیان كردووه سه‌رباری ئه‌وه‌ی هاوكاریانمان كرد تووشی زیان نه‌بووین .ئه‌مه‌مان له‌به‌ر چاوه كه ئاگادار كراوینه‌ته‌وه,وه‌لێ بۆ گوردانی شوان به هیچ شێوه‌یه‌ك ئاگادار نه‌كراوینه‌ته‌وه .
پرسیار :پێشمه‌رگه‌كانی گوردانی شوان ,پیِش شه‌هید بوونیان ,هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان به ڕابه‌ری كۆمه‌ڵه‌وه نه‌بوو له ڕێگه‌ی بێسمه‌وه؟,ئه‌گه‌ر هه‌یانبوو چیان ئاشكرا كردووه؟.
وڵام:به‌ڵێ له كاتی هێرشه‌كه‌یان هاوڕێی گیان به‌خت كردوو كاكه شوكرالله‌ی خێراباتی ناسراو به هاوڕێ شۆكێ كه فه‌رمانده‌ی گوردانی شوان بوو ,له كاتی هێرشه‌كه‌یا به بێسم كۆمیته ناوچه‌ی سنه‌ی ئاگادار كردۆته‌وه كه ڕژێم هێرشی هێناوه بۆ سریان ,ئه‌وانیش له ئۆردوگای چناره بوون,شۆكی و ئه‌وان واتا گوردانی شوان له شارۆچكه‌ی بیاره بوون. پرسیاری كردووه وتوییه‌تی ڕژێم هێرشی هێناوه ئێوه نه‌زه‌رتان چییه و ئێمه چی بكه‌ین؟,له لایه‌ن كۆمیته‌ی ناوچه‌ی سنه‌وه وه‌ك مه‌سئول نیزامی جنوبی كوردستان كاك حه‌بیب الله گه‌وێڵی "حبیبالله كێلانه"به بێ‌سیم له‌سه‌ر كوڕه كاژاوه‌وه به‌رده‌وام له گه‌ڵیان له ته‌ماسا بووه ڕۆژی ئه‌وه‌لی هێرشه‌كه,دوای ئه‌و وه‌خته له گه‌ڵ خودی شۆكی له‌گه‌ڵ یه‌كا له ته‌ماسا بوونه, له‌حزه به له‌حزه ته‌وزیحاتی داوه به كاك حه‌بیب اله ئه‌ویش ڕاهنمایی كردوون چی بكه‌ن,دواجار نه‌زه‌ری كاك حه‌بیب الله ئه‌وه بوو بۆ دواوه بكشێنه‌وه بۆ ناو عێراق مه‌به‌ست بۆ ناو ئۆردوگاكان كۆمه‌ڵه له چناره ,دوایی كه ئه‌بینن هێرشه‌كه زۆر به‌ربڵاوه‌و له چوار لاوه ئابلوقه دراون ,شۆكێ باوه‌ڕی وابوو به‌ره‌و ناو ئێران بچن ,سه‌ركردایه‌تیشیان ئاگادار كردۆته‌وه كه كارێكی وا ڕویداوه,سه‌ركردایه‌تی و به‌رپرسانی ناوچه‌ی سنه نه‌زه‌ریان ئه‌وه بووه به‌رگری بكه‌ن و خۆتان له‌م شه‌ڕه بپارێزن ئێمه نیرۆی كۆمه‌كیتان بۆ ده‌نێرین,دوایی چه‌ند واحیدی نیرۆی كۆمه‌كیان نارد به قایه‌ق بپه‌ڕنه‌وه ئه‌و به‌ر له چۆمی سیروان ,ده‌وڵه‌تی ئێراق زۆر دره‌نگ ئه‌و قایه‌ق و كه‌ره‌سانه‌ی نایه‌یه ئیختیارمان, ئه‌وه‌لین واحیدێكمان كه گه‌یشتنه نزیك 20 مه‌تری ئه‌وه‌ی بگه‌نه ئه‌وبه‌ره‌وه, له‌وێ درانه به‌ر ده‌ستڕێژی هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی, كه به‌داخه‌وه 4یان له‌وێ ده‌ستبه‌جێ شه‌هید بوون و دانه‌یه‌كیشیان دیل كرا,شه‌هیده‌كان بۆیتی بوون له " تاهیر زه‌بیحی,قوباد هه‌ورامی ,عه‌دنان هه‌ورامی ,ڕه‌زا خالدیان" دیله‌كه‌ش "حه‌مه‌ی سه‌یار" بوو.
ئیتر هیچ ڕێگه‌یه‌ك نه‌ما بۆ ناردنی هێز,وه ئاخرین مكاله‌مه‌ی حبیب اله له گه‌ڵ شۆكێ قه‌تع بوو ,دوای ماوه‌یه‌ك ئاگادار بووینه‌وه 58یان له شه‌ردا و له بۆردومانی كیمیایی گیانیان به‌خت كرد"شه‌هیده‌كان پیش‌تر به گازی كیمیاوی مه‌سموم ببوون",وه 12شیان به دیل گیران ,2 شیان ڕزگاریان بوو خۆیان تێكه‌ڵ خه‌ڵك كردبووبه ناوه‌كانی "جه‌لالی كاكی فه‌ره‌ج و نه‌سرینی ڕه‌مه‌زان عه‌لی",12كه‌شیان كه دیل كرابوون دوایی كۆماری ئیسلامی ئێران له گه‌ڵ هه‌زاران زیندانی دیكه له قه‌تل و عامی ساڵی 67 تیرباران كران به ده‌ستوری ڕژێمی خومه‌ینی.
ئه‌مه به‌سه‌ر هاتوو چیرۆكی ئه‌و كاره‌ساته‌یه كه تاكو ئێستا به به‌رفراوانی قسه‌ی لێنه‌كراوه,هه‌روه‌ها وه‌ك به‌شێك له تاوانی هه‌ڵه‌بجه هیچ دادگایه‌ك لایه‌كی لێ ناكاته‌وه وه‌ك به‌شێك له دۆسییه‌كه,هه‌مووشی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی رژێمی ئێران تۆمه‌تبار نه‌كرێت .
