له‌به‌شی دووه‌می دیمانه‌كه‌دا بڕیار گابار ئه‌ندامی كۆمیته‌ی سیاسی كۆما جڤاكێن كوردستان (PKK) ئه‌وه ڕه‌تده‌كاته‌وه كه‌پارته‌كه‌ی له‌قه‌ندیل دانیشتنی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا كردبێت و ئه‌و تۆمه‌تانه‌ش به‌بی بنه‌ما وه‌سف ده‌كات كه‌باس له‌وه ده‌كه‌ن چه‌كی ده‌ستی گه‌ریلا هی ئه‌مریكا بێت
:بۆچی ئاگربه‌ستتان درێژه‌ی هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هێزی پاراستنی گه‌لی كوردستان باس له‌وه ده‌كات كه‌زیانێكی گیانی زۆر به‌گه‌ریلاكانی گه‌یشتووه؟
بڕیار گابار:قۆناغی ڕاوه‌ستاندنی چالاكی سه‌ربازی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌رته‌شی توركیا له13ی حوزه‌یرانه‌وه ڕاگه‌یانرا كه‌تائێستاش به‌وپه‌ڕی فیداكاریه‌وه به‌رده‌وامه دیاره چ به‌رله‌وه و دوای ئه‌وه‌ش هه‌تا بۆ یه‌ك ڕۆژیش هێرش و په‌لاماری ئه‌رته‌شی تورك له‌سه‌ر هێزی گه‌ریلا نه‌وه‌ستاون له‌كاتێكدا گه‌ریلا له‌قۆناغی بێچالاكیبون و له‌وماوه‌ی كه‌باسمان كرد تائێستا نزیكه‌ی (90) هه‌ڤاڵی ئێمه شه‌هیدبوونه زیاتر 273ئۆپه‌راسیۆن دژ به‌گه‌ریلا كراوه له‌به‌شێكیان شه‌ڕ ڕوویداوه له‌كاتێكدا چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ده‌كرا له‌به‌رامبه‌ر ڕاگرتنی چالاكی له‌لایه‌ن هێزی پاراستنی گه‌لی كوردستانه‌وه ئه‌رته‌شی توركیاش وه‌كو لایه‌نی به‌رامبه‌ر هێرشه‌كانی بۆ خۆی ڕابگرێت و ڕێز له‌م بڕیاره بگرێت بۆ ئه‌وه‌ی چیتر خوێن نه‌ڕژێت دیاره گه‌لی كورد گه‌لێكی شه‌ڕخوازنیه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌ستی نه‌داوه‌ته چه‌ك كه‌شه‌ڕی پێبكات به‌ڵكو له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرش و كوشتاره‌ی ده‌وڵه‌ت ده‌یه‌وێت خۆی پی بپارێزێت به‌درێژایی مێژووی كورد سه‌یربكه كورد گه‌لێكه تاناچار نه‌بووبێت ده‌ستی نه‌داوه‌ته چه‌ك گابار ده‌ڵێت زۆر جار هه‌ندإ كه‌س به‌ناوی جۆراو جۆر هه‌ڵده‌ستن به‌شیكردنه‌وه‌ی بابه‌تی چه‌ك به‌تایبه‌تی له‌كوردستان و بۆ كورد زۆرجار باس له‌وه ده‌كرێت كه‌ئایا چه‌ك كورد ده‌گه‌یه‌نێته ئازادی و سه‌ركه‌وتن یان ڕێبازێكی تر هه‌یه بگیرێته به‌ر جگه له‌چه‌ك نه‌بێت من ئه‌م بۆچوونانه به‌هه‌ڵه ده‌زانم چونكه ئه‌مانه شیكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ن بۆ سیاسه‌تی گه‌لی كورد هیچ ئاوڕ له‌كرداره قێزه‌ونه‌كانی دوژمن نادرێته‌وه نابینن ڕژێمه داگیركه‌ره‌كان سڵ له‌هیچ شتێك ناكه‌نه‌وه به‌تایبه‌تی توركیا هێرش ده‌كاته سه‌ر هه‌موو شتێك و هه‌موو نرخ و به‌هاكانی گه‌لی كورد به‌مه‌به‌ستی نكۆڵی كردن و له‌ناوبردن بۆ ئه‌مه به‌هه‌موو ڕێبازێك تیرۆری ده‌وڵه‌ت له‌كوردستان به‌ڕێوه ده‌به‌ن له‌سه‌ر ئاستی جیهانیش بۆچونێكی زۆر هه‌ڵه هه‌یه ئه‌وانیش ئه‌م سیاسه‌ته‌ی ده‌وڵه‌تی تورك له‌به‌رامبه‌ر كورد به‌ڕه‌وا ده‌بینن به‌ڵام كه‌گه‌لی كورد به‌چه‌ك وه‌ڵامی ئه‌م سیاسه‌ته‌ی دایه‌وه به‌رگری له‌شه‌ره‌ف و كه‌رامه‌تی خۆی كرد ئه‌مه‌یان ده‌خرێته ژێر پرسیاره‌وه ئه‌مه به‌راستی ناڕه‌وایه‌تیه‌كی گه‌وره‌یه ده‌رهه‌ق به‌گه‌لی كورد ده‌كرێت دیاره له‌په‌كه‌كه‌دا قۆناغی به‌كارهێنانی چه‌ك هه‌یه ئه‌مه‌ش بۆ پاراستنی ڕه‌وا به‌كاریده‌هێنێت نه‌ك بۆ هێرش كردن ئه‌مه‌ش به‌نده به‌ئاستی لایه‌نی به‌رامبه‌ر باده‌وڵه‌ت هێرش نه‌كات بزانه له‌كوردستانداچه‌ك به‌كارده‌هێنرێت بۆ نمونه له1993ه‌وه تائێستا شه‌ش جار ئاگربه‌ستی تاكلایه‌نه ڕاگه‌یه‌نراوه تائێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت ده‌وڵه‌ت وه‌ڵامێكی ئه‌رێنی نیه گه‌لی كورد به‌تایبه‌تی له‌باكووری كوردستان و په‌كه‌كه‌ش باوه‌ڕیان به‌چاره‌سه‌ری كورد هه‌یه به‌ڕێبازی ئاشتیانه ئه‌وه‌ی باوه‌ڕی نیه به‌چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد ده‌وڵه‌تی توركیا و ده‌وڵه‌ته داگیركه‌ره‌كانن بۆیه له‌م ڕووه‌وه دیاره ستراتیژی دیموكراسیانه پاراستنی ڕه‌وا مافێكی گه‌ردوونیه له‌م ڕووه‌وه له‌سیاسه‌تی دیموكراتیانه‌دا پاراستنی ڕه‌وا مافێكی گه‌ردونیه با له‌توركیا كێشه‌ی كورد له‌توركیا له‌ناو ده‌ستور و په‌رله‌مان به‌گوێره‌ی پێوانه گه‌ردونیه‌كان چاره‌سه‌رببێت ئه‌وكاته گه‌لی كورد چۆنیه‌تی پاراستنی كه‌رامه‌ت و ده‌ستكه‌وته‌كانی مناقه‌شه‌ی له‌سه‌ر بكات ئه‌وكات ده‌توانرێت قسه‌ی له‌سه‌ربكرێت به‌ڵام له‌مڕوه‌وه تائه‌مه نه‌بێت ئه‌وا هێز به‌رگری له‌گه‌لی كورد ده‌كات ته‌ئكید ده‌كه‌مه‌وه كه گه‌لی كورد باوه‌ڕی به‌سیاسه‌تی دیموكراتیانه هه‌یه وه‌كو پێشتر باسم كرد گه‌لی كورد قۆناغێكی باشی بڕیوه و ده‌ستكه‌وتی به‌ده‌ست هێناوه بۆ پاراستنی ئه‌م ده‌ستكه‌وتانه هێز پێویسته تائێستاش گرتن كوشتن بێده‌نگ كردن به‌رده‌وامه ده‌یانه‌وێت هه‌موو ڕێگاكانی دیموكراتی له‌گه‌لی كورد ته‌سكبكه‌نه‌وه بیانگرن.
:ئایا په‌كه‌كه و ئه‌مریكا له‌قه‌ندیل دانیشتنیان هه‌بووه؟
بڕیار گاباری:نه‌خێر شتی وانه‌بووه هیچ پێویستمان به‌وه نیه شت له‌گه‌ل بشارینه‌وه ئه‌گه‌ر دانیشتن بكه‌ین له‌گه‌ڵ هه‌ر لایه‌نێك ئاشكرای ده‌كه‌ین؟
:ده‌گوترێت چه‌كی ده‌ستی گه‌ریلا ئه‌مریكیه؟
بڕیارگابار:ئه‌مه قسه‌ی به‌رپرسانی توركیایه و زۆرجار باسی لێوه ده‌كه‌ن په‌یوه‌ندی نێوان په‌كه‌كه و ئه‌مریكا به‌و شێوه‌یه نیه كه‌چه‌ك به‌په‌كه‌كه بدات هه‌روه‌ها په‌كه‌كه پێویستی به‌وه نیه چه‌ك له‌ئه‌مریكا وه‌ربگرێت به‌داخه‌وه زۆرجار ئه‌وه له‌ڕاگه‌یاندنه‌كانی باشوور باسی لێوه ده‌كرێت به‌ڵام ئه‌وه چه‌واشه‌كاری و شتێكی زیاتری تیانیه دیاره ئه‌مریكا له‌به‌رامبه‌ر په‌كه‌كه و گه‌لی كورد له‌باكوور ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت كه‌سیاسه‌تێكی هاوته‌ریبه له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی دژه كوردی توركیا له‌گرتنی ڕێبه‌ر ئاپۆ له‌دیداری بۆش و ئه‌ردۆگان و پلانه سی قۆڵیه‌كه له‌دژی په‌كه‌كه هه‌تا له‌هێرشكردنه سه‌ر په‌كه‌كه ئه‌گه‌ر توركیا له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه ڕێگه‌ی نه‌درێت ناتوانێت بێت قه‌ندیل بۆردومان بكات بابه‌تێكی تر ئه‌وه‌یه كه‌توركیا فڕۆكه‌ی سیخوڕی نیه ئێستا هه‌وڵ له‌ئارادایه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م فڕۆكانه له‌ئیسرائیل بكڕێت به‌ڵام ئه‌وه چه‌ند ساڵه له‌سه‌ر یه‌ك ئه‌م فڕۆكه سیخوڕیانه‌ی ئه‌مریكا ماوه‌ی چوارساڵه به‌سه‌ر قه‌ندیلدا ده‌سوڕێنه‌وه و زانیاری له‌سه‌ر په‌كه‌كه كۆده‌كه‌نه‌وه ده‌یده‌ن به‌توركیا،
:بۆچی ئه‌مریكا ده‌ڵێت په‌كه‌كه دوژمنی ئێمه‌یه له‌كاتێكدا كێشه‌ی په‌كه‌كه له‌گه‌ڵ توركیایه؟
بڕیارگابار:ڕاسته كێشه له‌گه‌ڵ سیسته‌می توركیایه به‌ڵام بۆچی ئه‌مریكا یان هێزه‌كانی تری نێوده‌وڵه‌تی دژایه‌تی گه‌لی كورد ده‌كه‌ن یان بونه‌ته له‌مپه‌ر له‌به‌رده‌م چاره‌سه‌ری كێشه‌ی گه‌لی كورد بابه‌تێكی تر په‌یوه‌ندی به‌به‌رژه‌وه‌ندی ووڵاتانی ناوچه‌كه‌وه هه‌یه له‌خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بابه‌ڕوونی من پێتان بڵێم هه‌تا ئێستا په‌كه‌كه فیشه‌كێكی به‌ئه‌مریكاوه نه‌ناوه به‌ڵام بۆچی ئه‌مریكا ته‌داخول له‌م كێشه‌یه ده‌كات ئه‌مه‌یان په‌یوه‌ندی به‌سیسته‌می داگیركاری هه‌رێمیه‌وه هه‌یه،
:به‌ڕێز گابار میتی توركی چ ڕۆڵێكی گێراوه له‌هه‌وڵدان بۆ له‌ناوبردنی به‌رپرسانی په‌كه‌كه؟
بڕیار گابار:به‌ڵی ئه‌وه ته‌نیا میت نیه به‌ڵكو هه‌موو دام و ده‌زگاكانی توركیا هه‌وڵیان هه‌یه بۆ له‌ناوبردنی به‌رپرسانی په‌كه‌كه ئه‌مه له‌ڕابردوو ئێستا و پێده‌چێت له‌داهاتووشدا به‌رده‌وام بێت ئه‌م جۆره هه‌وڵدانانه هه‌موو سنورێكی ئه‌خلاقی تێپه‌ڕاندووه به‌نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌وه هه‌تا یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان ئه‌م جۆره هه‌وڵانه‌ش زۆر جۆری هه‌یه، نمونه زۆرن به‌ڵام سه‌ره‌كیترینیان ڕێبه‌ر ئاپۆیه وه‌كو هێرش و فشاره‌كانی سه‌ر ڕێبه‌ر ئاپۆ هه‌تا ئه‌وكاته‌ی ڕێبه‌ر ئاپۆ له‌سووریا بوو ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌نزیك ئه‌كادیمیای په‌روه‌رده‌یی ڕوویدا ئێستاش به‌ژه‌هراوی كردن و هه‌وڵدان بۆ بێده‌نگ كردنی ڕێبه‌ر پێویسته ئه‌وه‌ش بزانرێت هیچ كاتێك ئه‌م هه‌وڵانه نه‌یانتوانیوه ئه‌نجام به‌ده‌ست بهێنن به‌ڵام پێویسته توركیا ئه‌وه‌نده‌ی خۆی به‌هه‌وڵدان بۆ له‌ناوبردنی به‌رپرسانی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه خه‌ریك ده‌كات واباشتره هه‌وڵی چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد بدات،
:گرووپی ئاشتی گه‌ڕانه‌وه توركیا به‌ڵام تائێستا هیچ كارێكیان دیارنیه؟
بڕیار گابار:چوونه‌وه‌ی گروپی ئاشتی كاریگه‌ری زۆری هه‌بوو زۆریش حه‌ساس بوو ئه‌مه به‌شێك بوو له‌و قۆناغه‌ی ئێستا له‌لایه‌ن بزوتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی گه‌لی كورده‌وه په‌یڕه‌و ده‌كرێت هه‌روه‌ها خاڵێكی تری گرینگ ئیسرار كردنه‌وه‌ی په‌كه‌كه بوو له‌سه‌ر چاره‌سه‌ری ئاشتیانه‌ی كێشه‌ی گه‌لی كورد ئه‌مه‌ش یه‌كێكی تر بوو له‌ده‌ستپێشخه‌ریه‌كانی ئاشتی سه‌رۆك ئاپۆ كاریگه‌ریه‌كی زۆر به‌هێزی هه‌بوو هه‌م له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ هه‌م له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی بزوتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی گه‌لی كورد جارێكی تر توركیا به‌سیاسه‌تی كۆن نزیكی ئه‌م ده‌ستپێشخه‌ریه‌ی ئاشتی په‌كه‌كه بۆوه له‌ماوه‌ی ئه‌م ساڵه‌دا توركیا نه‌یتوانی خۆی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌نجامی سه‌ركه‌وتنه‌كانی گه‌لی كورد بكات كه له 29ی ئازاردا به‌ده‌ستی هێنا نه‌یتوانی خۆی ڕابگرێت ئه‌مه بوو ده‌ستی كرد به‌ده‌ستگیركردنی كورد له‌هه‌موو چین و توێژێك به‌گه‌وره و بچوكیانه‌وه كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی پارتی (DTP) دابخه‌ن له‌ئێستاشدا چه‌ندین سه‌رۆك شاره‌وانی كورد ده‌ستگیركراون كه‌به‌ده‌نگی گه‌ل هه‌ڵبژێردراون كه‌نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی گه‌لن هه‌روه‌ها پێش داخستنی (DTP) توركیا ده‌ستی گرت به‌سه‌ر نه‌خشه‌ی ڕێگا سه‌رۆك ئاپۆ كه‌به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری ئاشتی پێشكه‌شی كردبوو له‌به‌رامبه‌ر ئاگربه‌ستی تاكلایه‌نه‌دا هێرشی توركیا قه‌ت نه‌وه‌ستاوه ئه‌مه‌ش ئه‌وه نیشان ده‌دات كه‌توركیا له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵوێستی ئاشتیخوازانه‌ی گه‌لی كورد هیچ هه‌نگاوێك بنێت هه‌ركاتێك ئێمه هه‌نگاوی ڕاست ده‌نێین ئه‌وان پێچه‌وانه‌وه‌ی ده‌كه‌نه‌وه نزیكبونه‌وه له‌گروپه‌كانی ئاشتی زۆر له‌مانه جیاوازتر نیه ئه‌گه‌رچی تائێستا ده‌ستگیرنه‌كراون به‌ڵام تائێستا ئه‌و مه‌ترسیه هه‌یه بۆ داهاتوو به‌گشتی توركیا له‌ساڵی 2009 دا پێچه‌وانه‌ی هه‌موو هه‌نگاوه‌كانی ئاشتی گه‌لی كورد جوڵاوه‌ته‌وه ئێستاش ئه‌م قۆناغه كه‌مێك ڕاوه‌ستاوه دیارنیه كه‌به‌ره‌و كوإ ده‌چێت تائێستاش حكومه‌ت ته‌ئكید له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه‌هه‌وڵیان بۆ له‌ناوبردنی په‌كه‌كه ئه‌گه‌ر له‌م بواره‌ش هه‌نگاوبنێنن ئه‌وا په‌كه‌كه‌ش ده‌سته وه‌ستان ناوه‌ستێت ئه‌و سیاسه‌ته‌ی له‌ڕابردوو په‌یڕه‌وی كردووه ئێستاش به‌رده‌وامی پێده‌دات وه‌كو به‌رگری كردن له‌شه‌ره‌ف و كه‌رامه‌تی گه‌لی كورد پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌لی كورد بۆ ئه‌مه‌ش له‌ئێستادا له‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشیداین بۆ پێشوازیكردن له‌هه‌ر هێرشێك كه‌له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركیاوه ده‌ست پێشخه‌ری تێدا بكرێت وه‌كو له‌به‌هاره‌وه تائێستا بۆ هه‌موو لایه‌ك ده‌ركه‌وتووه كه‌ئێمه تاكلایه‌نه چالاكیه‌كانمان ڕاگرتووه جارێكی‌تریش ئه‌گه‌ر توركیا هه‌نگاو بنێت ئێمه بۆ كرانه‌وه‌ی به‌رده‌وام ئاماده‌ین،
ئه‌م دیمانه‌یه له‌دوا ژماره‌ی گۆڤاری فشار بڵاوكراوه‌ته‌وه
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
