پێشمه‌رگه بۆ خۆی ناوێكی زۆر پیرۆزه له لای گه‌لی كورد، ئه‌وان ئه‌مڕۆیان به خه‌بات و تێكۆشان به هه‌وڵ و ته‌قه‌ڵا و به شه‌و نوخونی وڕه‌زاله‌ت و ده‌رده‌سه‌ری چیا به چیا و گوند به گوند وه له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه گیان به‌خشین له پێناو خاك و نیشتیمان‌دا، بۆیه ئه‌وان هه‌رده‌م پیرۆز و پایه‌به‌رزن و میژوویان بۆ خۆیان تۆمار كرد، به خوێنی گه‌شی ئه‌وان وا ئه‌مڕو ئێمه به سه‌ر به‌رزی له سایه‌ی (حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان) دا ئه‌حه‌سێینه‌وه، ئێمه‌ش ده‌ست خۆشی ئه‌و ماندوبوونه‌یان لی ده‌كه‌ین و به‌ڵێنیان پێ ده‌ده‌ین وه‌فادار بین و درێژه پێده‌ری ئه‌و رێبازه پیرۆزه بین، لێره‌دا ئه‌مه‌وی باس له پێشمه‌رگه‌یه‌كی قاره‌مانی گه‌له‌كه‌مان بكه‌م، پێشمه‌رگه‌یه‌ك كه قه‌ده‌ر وای كرد بمێنێته‌وه له ژیاندا و باس له یاده‌وه‌ریه‌كانی سه‌رده‌می شاخمان بۆ بگێڕێته‌وه ئه‌ویش پێشمه‌رگه‌ی سه‌نگه‌ر و كه‌مئه‌ندام. هیدایه‌ت سابیر عه‌بدوڵڵا ناسراو به (هدایت بنه‌كه‌یی)
سه‌ره‌تا ده‌كرێت پێناسه‌یه‌كی خۆتمان بۆ بكه‌یت و باسی ژیانی پێشمه‌رگایه‌تی سه‌رده‌می شاخمان بۆ بگێڕێته‌وه؟
منێش سوپاستان ده‌كه‌م بۆ هاتنتان...
من ناوی ته‌واوم
هدایت سابیر عه‌بدوڵڵا ناسراوم به (هدایت بنه‌كه‌یی)، له به‌ر نه‌بوونی ناسنامه‌وه ئه‌و كات له 7/1/1989 ناسنامه‌م بۆ ده‌ركراوه له ناسنامه‌كه‌مدا به‌رواری (1/1/1972) وه‌ك ساڵی له دایكبوونم بۆ نووسراوه، به‌ڵام له‌و ته‌مه‌نه گه‌وره‌ترم، له گوندی (مه‌سۆی سه‌رچه‌م) ی سه‌ر به بناری (سه‌نگاو) چاوم به دونیا هه‌ڵهێناوه و له بنه‌ماڵه‌یه‌كی تێكۆشه‌ر و خاوه‌ن خه‌بات و خۆشه‌ویستی نواندن به‌رامبه‌ر به گه‌ل و نیشتمان هه‌ر له ساڵی (1985) په‌یوه‌ندیم كردوه به (هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان) ه‌وه له به‌رواری 29/12/1985 كاتژمێر (9) ی سه‌ر له به‌یانی بووم به پێشمه‌رگه به ئاگاداری (مه‌لا سه‌عید) و براده‌رانی كه‌رتی (2) ی تیپی (51) ی گه‌رمیان له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌ڤاڵانه (مام جه‌لال ئه‌مین كاكه و جه‌لال مه‌سۆی و مه‌لا سه‌عید و كاك عه‌لی سوور و سه‌لام مه‌لا ئۆمه‌ری و علی كۆڵه جۆی) دواتر گوازرامه‌وه بۆ كه‌رتی (3) ی تیپی (51) ی گه‌رمیان لای هه‌ڤاڵان (شكور رشید قواڵی و فه‌رمانده‌ی كه‌رت عومه‌ره كه‌ڕ) .
ده‌كرێت ئاماژه به‌و چالاكییانه بده‌یت كه وه‌كو پێشمه‌رگه‌یه‌ك به‌شداریت تێدا كردوه؟
له سه‌رجه‌م هه‌ڵمه‌ته‌كانی سه‌ركردایه‌تی و ناوچه‌ی گه‌رمیان به‌شدار بوومه تاكو كاره‌ساتی به‌دناوی ئه‌نفال، دواتر له ساڵی (1991) دووباره په‌یوه‌ندیم كرده‌وه به هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه‌وه له لای شه‌هیدی نه‌مر (كاك عه‌لی سوور)
ئه‌ی له ژیانی پێشمه‌رگایه‌تیدا بریندار بویته؟
به‌لی... . له‌و شه‌ڕانه‌ی كه به‌شدار بوومه چوار جار بریندار بوومه به‌خه‌ستی یه‌كێك له‌و شه‌ڕانه شه‌ڕی (ده‌ربه‌ندتاڵه) ی كفری ساڵی (1992) هه‌روه‌ها به‌شداری ئه‌م شه‌ڕانه‌م كردوه له ژیانی پێشمه‌رگایه‌تیمدا، وه‌كو شه‌ڕی كه‌لار ساڵی (1993) و شه‌ڕی كفری ساڵی (1996) و شه‌ڕی گوندی (گۆزینه) ی بناری قه‌ندیل ساڵی (2000) و شه‌ڕه‌كانی (قه‌یوان و ماوه‌ت و برزو بالۆسه) هه‌ر وه‌ك براده‌رانی پێشمه‌رگه ئاگادارن وه‌كو (كاك مه‌لا سه‌عید) له شه‌ڕه‌كانی قه‌یوان ماوه‌ت (7) كه‌س بووین به‌شداری چالاكانی ئه‌و شه‌ڕه‌مان كرد هه‌ر هه‌موومان خه‌ڵكی گوندی (بنه‌كه‌ی خه‌فه كوێر) بووین، پێم خۆشه لێره‌دا ناوی هه‌ر هه‌مویان بێنم وه‌كو:
(هدایت بنه‌كه‌یی، ئیبراهیم حوسێن فتحی، شهاب رشید عارف برای وهاب كه له‌و شه‌ڕه‌دا وه له یه‌كه‌م شه‌ودا شه‌هید بوو، حسن علی قادر، ئه‌حمه‌د محمد قازی، عزیز رشید ێالح، ێالح ئیبراهیم، حسین علی قادر) به داخه‌وه دواتر (صالح وحسین) كه‌وتنه به‌ر شاڵاوی ئه‌نفال..
له سه‌ر كار‌و چالاكیه‌كانی ناو شار دیدارێك كه‌وته به‌ر چاوم له (گۆڤاری سه‌نگاو) كه مه‌له‌فێكی تایبه‌ت به ژیانی پێشمه‌رگه‌ی ئازا‌و و تێكۆشه‌ر شه‌هید (حمه تیماری) نووسرابوو كه هدایت بنه‌كه‌یی هاوڕی پێشمه‌رگایه‌تی ئه‌و بووه له سه‌رده‌می شاخدا، ئاماژه به قاره‌مانێتی (تیماری) ده‌كات و به سه‌رهاتی ئه‌و رۆڵه تێكۆشه‌ره ده‌گێڕێته‌وه له ڕۆژانی سه‌ختدا، بۆیه به باشم زانی به‌شێكی ئه‌و دیداره له‌م چاوپێكه‌وتنه‌دا وه‌كو خۆی بڵاوبكه‌مه‌وه ئه‌مه‌ش باسه‌كه‌ی (كاك هدایت) ه له سه‌ر چالاكیه‌كانی پێشمه‌رگه له ناوچه‌ی سه‌نگاو به سه‌رپه‌رشتی حمه تیماری و ئه‌ڵی... ..
له چالاكیه‌كانی ناو سه‌نگاودا ئێمه سیانزه پێشمه‌رگه بووین ئه‌وه‌ی مایه‌ی تێڕامان بوو لای هه‌موومان، ئه‌م فه‌رمانده‌یه كام جێگا زۆر سه‌خت و ناخۆش بوایه بۆ خۆی دایده‌نا، هه‌ر بۆیه هه‌موو هاوڕی پێشمه‌رگه‌كانی كه سه‌یری كرده‌وه پڕ له جوامێریه كه‌م وێنه‌كانی كاك تیمارییان ده‌كرد، سوێندیان به سه‌ری ده‌خوارد، گه‌ر تیماری چی پێیان بوتایه له قسه‌ی ده‌رنه‌ده‌چوون بۆیه ئه‌و چالاكیه‌مان به سه‌ركه‌وتوویی ئه‌نجام دا‌و گه‌ڕاینه‌وه من تا ئه‌و كاته هیچ شاره‌زاییه‌كم له شه‌ڕی پارتیزانیدا نه‌بوو، ئه‌و شه‌وه كاك حمه تیماری منی له كۆڵانێكدا دانا‌و وتی تۆ لێره نه‌جوڵی ی، سه‌عات (8، 30) ی شه‌و من به چه‌كه‌كه‌مه‌وه به ته‌نیا له به‌ر ده‌رگای ماڵێك وه‌ستام، گڵۆپی هه‌ڵكراوی ماڵه‌كه ئه‌و ناوه‌ی به ته‌واوی ڕووناك كردبووه‌وه، منیش له ناو بۆته‌ی ئه‌و ڕووناكیه‌دا وه‌ستابووم، دوای ئه‌وه‌ی كه چالاكیه‌كه‌یان ئه‌نجام دا‌و گه‌ڕانه‌وه، كاك حه‌مه تیماری منی به‌و شێوه‌یه بینی وتی: هیدایه‌ت بۆ ئه‌و گڵۆپه‌ت نه‌شكاندووه، چۆن تۆ له‌و ڕووناكیه‌دا وه‌ستاوی؟ دوژمن به ئاسانی ده‌تبینێت و له ناوت ده‌بات.
زستانی ساڵی (1986) ئێمه له گه‌رمیان كۆكراینه‌وه و پێیان وتین ئێوه به حه‌مله ده‌چن بۆ سه‌ركردایه‌تی، له دۆڵی جافایه‌تی، ئێمه تیپی (51) ی گه‌رمیان نزیكه‌ی (75) پێشمه‌رگه ده‌بووین، له‌و جه‌وله‌یه‌دا كاك (حه‌مه تیماری) لێپرسراومان بوو، زستانێكی زۆر سارد و سه‌خت و سه‌رما بوو، هه‌موو پێشمه‌رگه‌كان مه‌سافه‌مان وه‌رگرت، له ناوچه‌ی (بازیان) ه‌وه په‌ڕینه‌وه بۆ گونده‌كانی (یاڵانقۆز) و گوندی (زیوی) و له شاخی (پیره‌مه‌گرون) ه‌وه گه‌یشتینه (دۆڵه‌ڕووت) دوای بڕینی چه‌ندان ڕێگای سه‌خت ڕه‌وانه‌ی گونده‌كانی (سه‌فره) و (گه‌ڵاڵه) كراین، شه‌وێكی دره‌نگ ئێمه گه‌یشتینه ئه‌وی، به‌یانی كه خۆر هه‌ڵهات، هێزه‌كه‌ی ئێمه سه‌رخرا بۆ سه‌ر شاخ ئه‌و شوێنه زۆر ستراتیژی بوو، سوپای عێراق هه‌موو توانای خستبوه گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی بیگری، ئێمه زۆر ماندوو بوین چه‌ند رۆژ هه‌ر به ڕێگاوه بوین، ئه‌و كاته من و (مام نامیق) خواردنمان له خواره‌وه سه‌ر ده‌خست بۆ پێشمه‌رگه‌كان، من بچوكترین پێشمه‌رگه‌ی كه‌رته‌كه بووم حه‌زم ده‌كرد خواردنه‌كه بۆ ئه‌وان سه‌ربخه‌م و دواتر بگه‌ڕێمه‌وه بۆ خواره‌وه، (مام نامیق) له خواره‌وه وه‌ك لێپرسراوی باره‌گاكه خواردنی ئاماده ده‌كرد.
سه‌عات (7) ی به‌یانی له (2/12/1986) دیار بوو هێزه‌كانی سوپای عێراق له هه‌موو قۆڵه‌كانه‌وه تا سه‌عات (9) ی به‌یانی هێرشیان كرد، له به‌رده‌م به‌ره‌نگاری پێشمه‌رگه‌كانی تیپی (51) ی گه‌رمیان له سه‌ر شاخ به سه‌رپه‌رشتی كاك حه‌مه تیماری شكان.
جاری دووه‌م نیوه‌ڕۆكه‌ی سوپای عێراق هێرشێكی گه‌وره‌تریان به هاوكاری جاشه‌كان كردبوو چه‌ند فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی له ئاسمانه‌وه بۆردومانی سه‌نگه‌ری پێشمه‌رگه‌كانیان ده‌كرد، تۆپه قورسه‌كان و كاتیۆشا هه‌موو ئه‌و ناوه‌ی كردبوو به ئاگر و باروت ئه‌م هێرشه‌ش پێش ئێواره شكا، ته‌رمی چه‌ندان سه‌رباز و جاش و ئه‌فسه‌ر له مه‌یدانی شه‌ڕه‌كه به جێ‌ما، پێشمه‌رگه‌كان له سه‌نگه‌ره‌كانیان دابه‌زینه خواره‌وه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ده‌سكه‌وته‌كانیان كه چه‌ند كڵاشیكۆف و ئاڕپیجی و بیكه‌یسی بوو.
رۆژی دووه‌م سه‌عات (10) ی به‌یانی دوژمن هێرشێكی گه‌وره‌تری به پاڵپشتی ده‌یان تۆپ و ڕاجیمه كرده سه‌ر سه‌نگه‌ری پێشمه‌رگه‌كان، له ده‌وروبه‌ری سه‌عات (12) له (3/12/1986) دا كاك حه‌مه تیماری شه‌هید كرا، له سه‌عات (1) ی دوای نیوه‌ڕۆ دوژمن جارێكی تر شكایه‌وه.
رۆژی سێیه‌م له سه‌عات (7) ی به‌یانیدا دوژمن به‌پێه‌وانه‌ی هه‌موو ڕۆژانی تر هێرشێكی سه‌خت و چڕتری هێنایه سه‌ر سه‌نگه‌ری پێشمه‌رگه‌كان، هێزه‌كه‌ی دوژمن بێ شومار بوو، هێرشه‌كه ئه‌وه‌نده فراوان و به‌ربڵاو بوو سه‌راپا ئه‌و ده‌وروبه‌ره‌یان گرتبوه‌وه و له چركه‌یه‌كدا ده‌یان تۆپ و ڕاجیمه ده‌كه‌وتنه سه‌ر زه‌وی و له‌و هێرشه‌دا (9) پێشمه‌رگه‌ی تیپی (51) ی گه‌رمیان شه‌هید بوون له‌وانه (عه‌لی كوڵه‌جۆی، به‌كری خێڵی ئاخه، سه‌لام مه‌لا ئۆمه‌ری، عه‌لی ژاڵه‌یی، سه‌ید محمد وارانی) هه‌ر له‌و شه‌ڕه‌دا كاك (عه‌لی سوری) كفری و كاك (سیامه‌ند مه‌سۆیی) بریندار بوون دواجار (سیامه‌ند) یش شه‌هید بوو، له‌و شه‌ڕه‌دا هیچ پێشمه‌رگه‌یه‌ك (25) فیشه‌كی پێ نه‌مابوو و ته‌نانه‌ت ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی كه شه‌هید بوون فیشه‌كیان پێ نه‌مابوو.
له سه‌ر باره‌ی كۆمه‌لایه‌تی به‌پرسین... ژنت هێناوه و منداڵت هه‌یه.
ساڵی (1993) ژیانی هاوسه‌رگیرم پێكه‌وه ناوه و (6) منداڵم هه‌یه به ناوه‌كانی (نه‌وشیروان و ئارام و كۆسره‌ت و سه‌رپێڵ و هیرۆ و زیتون)
ئێستا سه‌رقاڵی چێت..
پێشمه‌رگه‌ی خانه‌نشینم به پله‌ی (رائد) له فه‌رمانده‌یی گشتی (ه. پ. ك) وه هه‌ر وه‌ها ئێستا وا خه‌رێكی نوسینه‌وه‌ی یاده‌وه‌ریه‌كانی خۆمم ئه‌گه‌ر ته‌مه‌ن رێگام پێبدات ته‌واوی ده‌كه‌م.
ته‌مه‌ن درێژ بێت په‌یامت چیه بۆ نه‌وه‌كانی دوا رۆژ.
په‌یامم ئه‌وه‌یه قه‌د لانه‌ده‌ن له رێبازی پیرۆزی كوردایه‌تی و خاكی كوردستانیان خۆش بوێت له هه‌ر شوێنێكی ئه‌م دونیایه‌دا ده‌ژین و هه‌رده‌م كوردستان له پێش چاویان بێت.
له كۆتایدا ئیمه هیچمان نه‌ماوه ئه‌گه‌ر توو هه‌ر شتێكت هه‌یه
من زۆر سوپاستان ئه‌كه‌م و هیوای سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم...
زۆر سوپاس.

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
