ئا/ ئیحسان مه‌لا فوئاد
له‌پاش هاتنی ئه‌مریكا بۆ عیراق 2003 هه‌موو حزبه كوردییه‌كان روویان كرده شاری كه
ركوك، حزبی شیوعیش یه‌كێك بوو له‌و حزبانه، سه‌باره‌ت به رۆڵیان له‌و شاره‌دا، عه‌بدولره‌حمان فارس عه‌بدولره‌حمان ناسراو به (ئه‌بو كاروان) به‌رپرسی مه‌حه‌لی كه‌ركوك و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی حزبی شیوعی كوردستان و هه‌نووكه كاندیدی ژماره 18 له‌لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان له‌كه‌ركوك ده‌ڵێت "ئێمه پێشووترو ئێستا و داهاتووش كه‌ركوكمان به خاڵێكی گرنگی تێكۆشانمان داناوه‌و له‌و پێناوه‌شدا قوربانی بێشوومارمان داوه، له دوای ڕووخانی ڕژێمی به‌عس و هاتنی ئه‌مریكاشه‌وه ئێمه وه‌ك حزبی شیوعی له ڕووی ئیداری و سیاسییه‌وه به‌شێكی كارا‌و ئیجابی بووین له كه‌ركوكدا، بۆ نموونه له‌ئه‌ندامێتیمان له‌ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك و پۆسته ئیدراییه‌كانی تر، له‌سه‌ر ئاستی پارێزگاش هه‌میشه ڕۆڵی گرنگ و به‌رچاومان هه‌بوه بۆ خزمه‌تی كه‌ركوك و كه‌ركوكییه‌كان به بێ جیاوازی.
سه‌باره‌ت به زه‌روره‌تی فره‌لیستی یاخود یه‌ك لیستی گورد، ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی حزبی شیوعی رای وایه كه ئێستا و داهاتووش كه‌ركوك و تایبه‌تمه‌ندییه نیشتمانی و جوگرافی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی پێویستی به‌یه‌ك لیستی هه‌بووه‌و هه‌یه.، بوونی فره‌لیستی بۆ كورد له كه‌ركوك زیانی له قازانج زۆرتره‌و كاریگه‌ری كورد په‌رش و بڵاو ده‌كات و كاریگه‌ری نیگه‌تیڤی ده‌بیت، چونكه وه‌ك تایبه‌تمه‌ندی كه‌ركوك جیاوازه له شاره‌كانی تری كوردستان.
ئه‌بو كاروان پێی وانییه حزب و قه‌واره كوردییه‌كان له‌به‌رژه‌وه‌ندی كورددا به‌جیا به‌شدارییان كردووه "پێم وانییه پێویستی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی و تایبه‌تمه‌ندێتی كه‌ركوك ئه‌م كه‌شی فره لیستییه‌ی دروست كردبێت. به‌ڵكو ئه‌وه په‌ێوه‌ندی به دیدی به‌رژه‌وه‌ندیخوازانه‌ی ئه‌و حزب و لایه‌نانه‌وه هه‌یه، چونكه ئێمه بۆ كارێكی گرنك هه‌نگاو ده‌نێین و ئه‌و ئه‌ركه‌ش كه ده‌كه‌وێته سه‌رشانمان زۆر قورسه، له‌م ڕوانگه‌یه‌شه‌وه من ده‌ڵێم خه‌ڵك مافی خۆیه‌تی توڕه‌و بێزار بێت له‌نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری و زۆر بابه‌تی تری په‌یوه‌ست به ژیان و گوزه‌ران له‌م شاره، به‌ڵام بڕوام وانییه ئه‌مه بكاته پێوه‌ر بۆ ده‌نگدان و بایكۆتكردنی له‌كاتی بوونی یه‌ك لیستی كوردیدا، به‌ڵكو خه‌ڵكی هۆشیاره‌و به‌ته‌واوی ده‌ركی به پێویستی یه‌ك لیستی كوردستانی كه‌ركوك به تایبه‌ت و كوردستان به گشتی كردووه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی فره‌لیستی به لایه‌نی كه‌مه‌وه چه‌ند كورسیه‌ك له‌كیسی كورد ده‌بات، چونكه هه‌موو لیسته‌كان له‌كه‌ركوك هه‌ندێ ده‌نگ دێنن، به‌ڵام ناگه‌نه ده‌نگی كورسییه‌ك و دواتر په‌رش و بڵاو ده‌بن و ده‌چێت بۆ لیسته‌كانی تر.
ره‌نگه كۆبوونه‌وه‌ی هه‌موو حزب و قه‌واره كوردییه‌كان له‌بازنه‌ی لیستێكدا پێویست‌تر بوبێت، به‌ڵام هه‌ندێك له‌چاودێرانی سیاسی رایان وایه كه ره‌نگه به‌هۆی خراپی ئه‌دای یه‌كێتی و پارتییه‌وه خه‌ڵكی بایكۆتی ده‌نگدانی بكردبایه، به‌ڵام ئه‌م فره لیستیی ده‌بێته هۆكارێك بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی كه بێزار بوو له‌لیستێك بچێت ده‌نگ بۆ لیستێكی دیكه‌ی كوردی بدات، به‌ڵام شیوعییه‌كان هاوپه‌یمانێتیان لاگرنگتر بوو، ئه‌ندامه‌كه‌ی حزبی شیوعی ده‌ڵێت "هه‌ڵویستی ئێمه له‌مه‌ڕ هاوپه‌یمانی هه‌ڵویستێكی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌و په‌یوه‌ندی به‌هیچ مه‌سه‌له‌یه‌كی تره‌وه نییه، وه‌ك چۆن پێمان وابووه له‌كوردستان چه‌ند فره‌لیستی و بۆچوونی جیاواز‌و به‌رنامه‌ی جیاواز سوودی زۆره‌و ده‌بێته كاراكته‌رێكی گرنگ له‌پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگای كوردستاندا، هه‌روه‌هاش و به پێچه‌وانه‌وه پێمان وابووه و كاریشمان بۆ كردوه كه له‌سه‌ر ئاستی عێراق و پرسی كوردستانی له‌عێراقی داهاتوو، یه‌ك لیست و یه‌ك به‌رنامه و یه‌ك گووتاری سیاسی زامنی مافه‌كانی گه‌لی كوردستانه.
ئه‌بو كاروان دێته سه‌رباسی خزمه‌تگوزاری بۆ شاری كه‌ركوك و ده‌ڵێت "كه‌ركوك زۆر شتی بۆ كراوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كراوه بۆ شارێكی گه‌وره‌و وێرانه‌ی وه‌ك كه‌ركوك له‌سایه‌ی ده‌ستی ڕژێمی به‌عسدا هیچ نییه، بۆیه ئه‌ركی ئێمه‌یه له‌هه‌موو رووه‌كانه‌وه كه‌ركوك ئاوه‌دان و بینا بكه‌ینه‌وه و به‌جیدی كاری بۆ بكه‌ین، به‌رنامه‌ی پله‌یه‌كی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان و به‌نده‌ش وه‌ك كادیدی حزبی شیوعی له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان ئه‌وله‌ویاتی بۆ كه‌ركوك و كه‌ركوكییه‌كانه و گه‌ر متمانه‌ی كه‌ركوكییه‌كانیش وه‌ربگرم و بچمه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڵێنی پابه‌ندبوون به‌به‌رنامه‌ی هاوپه‌یمانی و به‌رنامه‌كه‌ی خۆم و كاركردن بۆ جێه‌به‌جێكردنیان ده‌ده‌م.
كاندیده‌كه‌ی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان ژماره 18 له‌سه‌ر لیستی حزبی شیوعی به‌ڵێنی جیدی ده‌دات كه ئه‌گه‌ر كه‌ركوكییه‌كان متمانه‌ی پێ ببه‌خشن ئه‌وا راو بۆچوونی ئه‌وان و داواكارییه‌كانیان بكاته ئه‌وله‌ویاتی كاركردنی "ئه‌گه‌ر ببمه ئه‌ندامی په‌رله‌مان یان نا ئه‌وا كاركردن بۆ كه‌ركوك به ئه‌ركی سه‌رشانی خۆم و حزبه‌كه‌می ده‌زانم و له‌دوای وه‌رگرتنی متمانه‌ی بوونم به په‌رله‌مانتار، ئه‌وا به‌ڵێنی ئه‌وه ده‌ده‌م بیر‌و ڕای خه‌ڵك و پێداویستییه‌كانیان له‌به‌رنامه و ئه‌وله‌ویاتی كارمدابێت، هه‌میشه‌ش بۆ خه‌ڵك و تێكۆشان له‌پێناوی خه‌ڵكدا كه‌لتوری پێشڕه‌وی ژیانی من بووه هه‌م وه‌ك سیاسییه‌ك و وه‌ك هاوڵاتییه‌كی ئه‌م نیشتمانه.
تێبینی/ ئه‌م دیداره له‌ژماره 72ی گۆڤاری نێوه‌ند بڵاوكراوه‌ته‌وه.
