راگه‌یاندكار و توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی
دیمانه: فه‌ره‌یدون بێوار
پ: وا هه‌ست ده‌كرێ كه "ئیزدیواجییه‌ت" له گوتاری ئافره‌تانی رۆشنبیردا هه‌یه، بۆ نموونه هه‌ندێك له‌وانه‌ی كه دژی فره ژنی بوون سه‌ر به‌هه‌وێ شوویان كرد، یاخود هه‌ندێك له په‌رله‌مانتاره ئافره‌ته‌كانی خوولی پێشوو دژی قه‌ده‌غه كردنی فره‌ژنی ده‌نگیان دا؟
و: به رای من نه‌ك له ناو ئافره‌تان به ڵكو له ناو زۆربه‌ی تاكه‌كان ئه‌م ئیزدواجیه‌ته به‌دی ده‌كرێ و قسه و كردار یه‌ك نیه. بۆ نمونه زۆرن ئه‌و پیاوانه‌ی باسی مافی ئافره‌ت ده‌كه‌ن كه‌چی كرداره‌كانیان وانیه. راسته له كۆمه‌ڵگای كوردی ئه‌وه‌نده‌ی ئافره‌ت، ئافره‌ت ده‌چه‌وسێنێته‌وه پیاو نه‌یكردووه. كورد گوته‌نی "دار هۆره‌ی له خۆی نه‌بێت ناقه‌ڵیشێ". به رای من پێویسته ئافره‌تانمان رۆشنبیر بكرێن و رێنمایی بكرێن كه له سه‌ر هێلانه‌ی هیچ كه‌س دانه‌نیشن و ژیانی كه‌س تێك نه‌ده‌ن.
هه‌میشه ده‌ڵێن داب و نه‌ریتی كورد دواكه‌وتووه‌و پیاوسالارانه‌یه‌و ئافره‌تی كۆت كردووه، به‌ڵام پێت وانییه كه ئافره‌تیش بۆخۆی كه‌مته‌رخه‌م و كه‌م جورئه‌ته‌و ئاماده‌گی قوربانیدانی نییه‌و، هه‌میشه خۆی به پاشكۆی پیاو ده‌زانێت؟
من ناڵێم ئافره‌تی كورد بێ ئیراده‌یه و توانای نیه، به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه زۆر به توانایه، به‌ڵام ئه‌وه نه‌ریته كورده كه وای كردووه ده‌بێ سه‌ری دابخات و گوته‌ی "ئافره‌تی شه‌رمن شارێك دێنێ" وایكردووه به‌و ئاقاره‌دا برۆن. من ناڵێم كو‌لتور خراپه، به‌ڵام له گه‌ڵ گۆڕانكارییه‌كان پێویسته كولتوریش ئاڵ وگۆڕی به سه‌ر دابێت و خودی ئافره‌تان ده‌وری باڵایان ده‌بێت له‌م ئاڵوگۆڕه. با به هه‌ر دوو ره‌گه‌ز بیر له مرۆڤسالاری بكه‌ینه‌وه.
پ: ده‌ڵێن ئافره‌تی كورد زیاتر بایه‌خ به جوانی رووخساری ده‌دات نه‌ك بواری فكری و مه‌عریفییه‌كه‌ی، واته له رووی ده‌رونییه‌وه هه‌ست به "نه‌قس" ده‌كات و شه‌رم له "ژن" بوونی خۆی ده‌كات؟
و: جوانی و خۆجوان كردن زۆر سروشتیییه و نابێته هۆكار بۆ ئه‌وه‌ی كه بڵێین ئافره‌تێك كه خۆی جوان ده‌كات ئه‌وه نه‌قسی هه‌یه یان به پێچه‌وانه‌وه.
به رای من دیسان كۆمه‌ڵگه ده‌وری باڵای هه‌یه له‌م به‌شه، بۆ نمونه ئافره‌تێك به ساده‌یی و به بێ مكیاج بڕواته شوێنێك ئه‌وا كه‌متر بایه‌خی پێ ئه‌ده‌ن، به‌ڵام ئه‌و ئافره‌ته‌ی كه به جل وبه‌رگێكی جیاواز ده‌رده‌كه‌وێ، ئه‌وا بایه‌خی پێدراوه. به‌ڵام هه‌موو ئافره‌تانی كورد وانین و به‌شێكیش هه‌ن كه باڵانسیان راگرتووه و هاتونه‌ته مه‌یدان به‌ڵام زۆر نین. به‌كورتی لای ئێمه "كه‌وا نان بخۆ"یه.
پ: له رووی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه تاچه‌ند بنه‌ماكانی پێكهێنانی خێزانی كوردی ته‌ندروسته، یاخود ئایا برسێتی سیكسی له هه‌ر دوو ره‌گه‌ز وای نه‌كردووه كه پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری ته‌نیا "غه‌ریزه"یی بێت و دوای "لێك تێر بوون" ژیان به‌ره‌و تاڵی و هه‌ڵوه‌شانه‌وه بچێت؟
و: به داخه‌وه ئه‌وه‌نده‌ی من سه‌رنج ئه‌ده‌م له كوردستان ته‌مه‌ن دیاریكراو نییه بۆ پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری، له ته‌مه‌نێكی كه‌م كوڕ و كچ ژیان پێكدێنن بێ ئه‌وه‌ی له مانای ژیان تێبگه‌ن و بێ ئه‌وه‌ی دایك وباوك په‌روه‌رده‌ی دروستی منداڵی بكات و لایه‌نه‌كانی ژیانی بۆ شی بكاته‌وه. له كوردستان به هۆی ئه‌و داخراو بوونه‌و تامه‌زرۆیی گه‌نجان به تایبه‌ت بۆ تێكه‌ڵی جه‌سته‌یی، دوای ماوه‌یه‌ك غه‌ریزه‌كانیان تێر ده‌بێـت وجیا له په‌شیمانی رێگه‌ی خراپتر ده‌گرنه‌به‌رو نه‌ته‌نیا ژیانی خۆیان به‌ڵكو ده‌وروبه‌ر و ره‌نگه منداڵه‌كانیشیان تاڵتر بكه‌ن. بۆیه پێویسته بنه‌ماڵه‌و لایه‌نی به‌رپرس وه‌ك وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی كار بكه‌ن بۆ رۆشنبیر كردن وكار كردن له سه‌ر گه‌نجان به تایبه‌ت پێش پرۆسه‌ی زه‌واج و ته‌نانه‌ت له كاتی ده‌زگیرانداری.
پ: راگه‌یاندنه‌كان و ته‌نانه‌ت خودی قوتابیانیش هاورێتی نێوان كوڕ و كچ به‌و مۆدیله‌ی كه ئێستا هه‌یه به سلبی وه‌سفی ده‌كه‌ن و ته‌نانه‌ت چه‌مكی "خۆشه‌ویستی"ش گۆڕاوه بۆ "پێ رابواردن و كات به‌سه‌ر بردن" هۆكاره‌كانی ئه‌م بێ متمانه‌ییه چین؟
و: خۆتان ئاماژه ده‌كه‌ن به مۆدێل، مۆدیل كورتخایه‌نه‌و گه‌نجان حه‌زیان له مۆدێله. گه‌نجان به‌شێكی هه‌ستیارن له‌م كۆمه‌ڵگاو چاویان له زاری كۆمه‌ڵ و ده‌وروبه‌ریانه بۆ كار و بۆ قسه. ئه‌و وه‌سف كردنه زاره‌كییه وناچێته قۆناغی كرداری كه هاورێیه‌تی سلبی بێت، چونكه روانگه وكه‌سه‌كان جیاوازن و زۆرن ئه‌و هاورێیه‌تیانه‌ی كه ئه‌نجامی باشی هه‌بووه‌و بناغه‌ی خۆشه‌ویستییه‌كی قوڵی لێكه‌وتوه‌ته‌وه. نابێ ئێمه گشتاندنمان هه‌بێت له سه‌ر دیارده‌كان. به داخه‌وه ئێمه‌ی كورد عه‌قڵمان له چاوماندایه‌و زوو بڕیاری به په‌له له سه‌ر شته‌كان ئه‌ده‌ین و ئه‌گه‌ر ئه‌وانه ته‌رك بكه‌ین بێگومان متمانه زۆرتر ده‌بێت و خۆشه‌ویستیش زیاتر ده‌بێت.
پ: هه‌ندێك پێیان وایه ئافره‌ت به‌ر له‌وه‌ی "ئازاد" بكرێ، پێویسته "رۆشنبیر" بكرێ، چونكه ئه‌م نارۆشنبیرییه‌ی ئافره‌ته كه‌وای كردووه ئازادییه‌كه‌ی ئیستیغلال بكرێ، رای تۆ چۆنه؟
و: به رای من ئافره‌ت سه‌ره‌تا ده‌بێ ئازاد بیت، وه‌ك منداڵ له ته‌مه‌نێك حه‌ز ده‌كات هه‌مو شت بۆ ده‌می ببات و ده‌ست بۆ هه‌مو شت ببات. له‌و قۆناغه‌ش كۆمه‌ڵێ َشتی بۆ روو ئه‌دات، به‌ڵام دوباره‌ی ناكاته‌وه، ئافره‌تیش وایه. له ماڵ ته‌نیا خێزانی خۆی ده‌بینێ كه‌واته چۆن رۆشنبیرده‌بێت؟ پێویسته ئافره‌ت له رێگه‌ی خێزان و ده‌وروبه‌ری، كۆمه‌ڵێ زانیاری هه‌بێت سه‌باره‌ت به ژیان و رێنوێنی بكرێت و پاشان تێكه‌ڵی كۆمه‌ڵگا بێت و ئه‌گه‌ر توشی شكست هات سودی لێ وه‌رگرێت، به‌ڵام پێویسته كه له ئه‌زمونی كه‌سانی تر سود وه‌رگرێت. یه ك شتمان له بیر نه‌چێ كه له‌و ئازادییه‌ش سود وه‌رگرێ و ئه‌منییه‌تی خۆشی نه‌خاته مه‌ترسی و خاوه‌ن كه‌سایه‌تی خۆی بێت و هه‌وڵ بدات بۆ پاراستنی و له كۆمه‌ڵگاش نه‌ترسێ و بوونی خۆی بسه‌لمێنێ و وه‌ك مرۆڤ بێته ناو كۆمه‌ڵگا. ئازادی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه له چ خێزانێك و له چ ئاستێكی رۆشنبیری ژیاوه، به‌ڵام به داخه‌وه كچان و ئافره‌تان لێره خۆیان حه‌شار ئه‌ده‌ن و سودی لێ وه‌رناگرن.
هێرۆ مه‌ولودی له ساڵی 1981 له شاری بۆكانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له دایك بووه، ساڵ 2004 هاتووه‌ته باشوری كوردستان و له هه‌ولێر نیشته‌جێیه‌و له چه‌ندین ده‌زگای راگه‌یاندنی كوردستان كاری بێژه‌ری و نوسه‌ری و په‌یامنێری كردووه‌و ده‌رچوی به‌شی كۆمه‌ڵناسی زانكۆی سه‌لاحه‌دینه، هه‌روه‌ها شاعیریشه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
