یه‌كگرتوو په‌شیمان نییه له‌ته‌جروبه‌ی چوار حزبه‌كه وه‌ك ئه‌زموونێك، به‌ڵام به‌داخه‌وه لایه‌نه‌كانی تر وازیان له‌و هاوپه‌یمانییه هێنا.
*كورد ده‌توانێ پۆستی سه‌رۆك كۆمار وه‌ربگرێته‌وه
*یه‌كگرتوو په‌شیمان نییه له‌ته‌جروبه‌ی چوار حزبه‌كه به‌ڵام به‌داخه‌وه لایه‌نه‌كانی تر وازیان له‌و هاوپه‌یمانییه هێنا
سامی ئه‌تروشی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی یه‌كگرتووی ئیسلامی له‌ڕێگای ئه‌م دیمانه‌تایبه‌ته‌وه باس له‌هه‌ڵبژاردنی داهاتوی په‌ڕله‌مانی عێراق و خۆ ئاماده‌كردنی یه‌كگرتوو بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌و ئه‌گه‌ره چاوه‌ڕوانكراوه‌كانی ده‌كات،
ئاسۆ:به‌پێی رای چاودێرانی سیاسیی، كورد له‌چوار ساڵی ئاینده‌دا ئه‌و رۆڵ و سه‌نگه‌ی پێشووی نامێنێت. ده‌مه‌وێت بپرسم له‌خولی داهاتوودا كورد چی له‌ده‌ستده‌دات؟.
سامی ئه‌تروشی:به‌قه‌ناعه‌تی من گشت بارودۆخی ده‌وڵه‌تی عێراق له‌گۆڕانكاریی ده‌مێنێت و ئه‌و وه‌زعه وای لێده‌كا ناكۆكی له‌نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق قووڵتر ببێت، ئه‌وه له‌خزمه‌تی كورددا ده‌بێت چونكه هه‌موو لایه‌ك پێویستی به‌كورد ده‌بێت به‌مه‌رجێك هه‌ڵوێستی كورد یه‌ك بێت، ئه‌وه وای لێده‌كا كورد هه‌ڵوێستی خۆی راگرێت، ئه‌گه‌ر نا لایه‌نه‌كان دژ به‌كورد بوه‌ستن ده‌توانن زۆر یاسا تێپه‌ڕێنن و زۆر ده‌سه‌ڵات له‌ده‌ستی كورد ده‌رده‌چێت به‌تایبه‌ت یاسای نه‌وت و دابه‌شكردنی داهاتی سامانه سروشتییه‌كان.
ئاسۆ:به‌بڕوای ئێوه له‌هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا كورد ده‌بێته چه‌نده‌یه‌مین لیست؟.
سامی ئه‌تروشی:به‌بۆچوونی من لیستی كوردیی گه‌وره چواره‌مین لیست ده‌رده‌چێت دوای هه‌ردوو لیستی شیعی (لیستی ئیئتلافی نیشتیمانی و لیستی مالكی) و دوای لیستی عێراقیه كه فرسه‌تی زۆره له‌ناو سووننه‌كان، به‌ڵام ئه‌گه‌ر لیسته‌كانی كوردیی رێكبكه‌ون له‌به‌ینی خۆیان ده‌توانن پێش عیراقیه بكه‌ون بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت له‌گه‌ڵ لیسته‌كانی تر به‌كۆی كورسی كورد.
ئاسۆ:كێشه‌كانی نێوان به‌غداو هه‌رێم تائێستا به‌چاره‌سه‌رنه‌كراویی ماونه‌ته‌وه، ئاگایانی سیاسیش هێما بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن له‌خولی داهاتوودا به‌هۆی لاوازیی پێگه‌ی كورده‌وه پێناچێت كێشه‌كان به‌قازانجی كورد یه‌كلاببنه‌وه. ئێوه بۆچوونتان چۆنه؟.
سامی ئه‌تروشی:راسته منیش وا نازانم كێشه‌كان به‌ینی هه‌رێم و به‌غدا چاره‌سه‌ر بكرێن له‌به‌رژه‌وه‌ندیی كورددا، چوونكه چه‌ند جار وتراوه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه له‌به‌غدا كه زروفی ئاڵۆز وامان لێده‌كا بێده‌نگبین له‌كورد به‌تایبه‌ت له‌بوونی پێشمه‌رگه له‌ناوچه دابڕاوه‌كان، به‌راشكاویی هیچ لایه‌نێك هه‌تا ئه‌وانه‌ی هاوپه‌یمانیان له‌گه‌ڵ كورد هه‌یه رازی نین له‌گه‌ڕانه‌وه‌ی ناوچه دابڕاوه‌كان بۆ سه‌ر هه‌رێم، جگه له‌یه‌ك هه‌ڵوێستی لایه‌نی عه‌ره‌بی بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی هه‌رێم، من قه‌ناعه‌تم وایه له‌ماوه‌ی چوار ساڵی تردا كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا قووڵتر و زیاتر ده‌بن له‌ئێستا.
ئاسۆ:له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا له25-7، یه‌كگرتووی ئیسلامی چه‌ند كورسییه‌كی له‌ده‌ستدا، ئێستا بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌و شكسته به‌جیا به‌شداریی له‌هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق ده‌كات. پرسیاره‌كه‌م ئه‌وه‌یه یه‌كگرتووی ئیسلامی له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا چه‌ند كورسی به‌ده‌ستده‌هێنێت؟.
سامی ئه‌تروشی:جاری یه‌كگرتوو په‌شیمان نییه له‌ته‌جروبه‌ی چوار حزبه‌كه وه‌ك ئه‌زموونێك، به‌ڵام به‌داخه‌وه لایه‌نه‌كانی تر وازیان له‌و هاوپه‌یمانییه هێنا، هه‌موو كه‌سێك ده‌زانێت یه‌كگرتوو ته‌زحیه‌ی دا به‌چه‌ند كورسییه‌ك بۆ پێكهێنانی ئه‌و لیسته، به‌بۆچوونی من ئه‌گه‌ر رێژه‌ی ساخته و ته‌زویرات له‌هه‌ڵبژاردن كه‌م بێت یه‌كگرتوو ده‌توانێت له‌هه‌ردوو جاری تر كورسی زیاتر بێنێت به‌لیستی كراوه، كه من قه‌ناعه‌تێكم هه‌یه كاندیده‌كانی یه‌كگرتوو ده‌توانن جه‌ماوه‌رێكی زۆر له‌خۆیان كۆبكه‌نه‌وه.
ئاسۆ:له‌هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌دا سه‌ختترین ململانی له‌ناوچه دابڕاواكاندایه چ هێزه عه‌ره‌بییه‌كان چ توركمان و چ ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه ده‌یانه‌وێت شكست به‌سیاسه‌تی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه بهێنن. پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه كورد چۆن ئاماده‌سازیی بكات بۆهه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن له‌و ناوچانه‌دا كه ئێستا كورد به‌فره‌لیستی به‌شداریی ده‌كات؟.
سامی ئه‌تروشی:جاری به‌داخه‌وه ده‌بووایه كورد ناكۆكی به‌ینی خۆی له‌كوردستان به‌جێهێشتبا و به‌یه‌ك لیست دابه‌زیبا له‌پارێزگاكانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم ئه‌گه‌ر چه‌ند ته‌نازولاتێكیشی تێدابا، به‌ڵام ئاشكرایه سه‌ركردایه‌تی كورد به‌هه‌موو لایه‌كه‌وه هیچ دیراسه‌یه‌كی نه‌بوو بۆ ئه‌و بابه‌ته، له‌به‌رئه‌وه زۆر ده‌نگی ئێمه بزر ده‌بی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ده‌بی كورد سه‌رهه‌ڵدانێك له‌ناوچه دابڕاوه‌كان سازبكا، واته هیچ كه‌سێك نه‌مێنێت به‌شداریی هه‌ڵبژاردن نه‌كا و هه‌موومان یارمه‌تیان بده‌ین بۆ سه‌ركه‌وتنی ئه‌و پرۆسه‌یه.
ئاسۆ:به‌ده‌ر له‌موزایه‌ده‌ی سیاسیی و بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن چۆن سیاسه‌تی كورد له‌ناوه‌ند له‌چوار ساڵی رابردوو هه‌ڵده‌سه‌نگێنیت؟.
سامی ئه‌تروشی:هه‌رچه‌نده رۆڵی سیاسیی كورد له‌ئاستی هیوا و ئومێدی هه‌موومان نه‌بوو به‌ڵام به‌قه‌ناعه‌تی من ئیشێكی باش كراوه‌و ته‌نانه‌ت له‌رووی ده‌ستكه‌وته‌كانی كوردستان وه‌ك ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم له‌ده‌ستوور و راگرتنی هێزی كورد و یه‌كهه‌ڵوێستی كورد هه‌مووی له‌خزمه‌تی كوردایه، له‌كاتێكدا هه‌موو لایه‌ك دژ به‌كورد ئیشیكردووه.
ئاسۆ:چاودێرانی سیاسیی چ له‌عێراق و چ له‌ده‌ره‌وه‌ی عێراق هێما بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره تێكڕای بارودۆخی سیاسیی ده‌گۆڕێ و نه‌خشه‌یه‌كی سیاسیی تر له‌عێراق كاری پێده‌كرێ. پرسیار ئه‌وه‌یه ئه‌م هه‌ڵبژاردنه چ نه‌خشه‌یه‌كی سیاسیی دێنێته ئاراوه؟.
سامی ئه‌تروشی:من وانازانم گۆڕانكاریی راست بێته دی ته‌نیا ناوه‌كان ده‌گۆڕێن وه‌ك ئیتلافی شیعی ده‌بێته دوو لیست و لیستی عێراقیه ته‌مسیلی سووننه ده‌كه‌ن به‌ده‌نگی زۆرتر، به‌ڵام عێراق هه‌ر ده‌بێت به‌ته‌وافق بڕوا واته حكوومه‌تێكی نیشتیمانی و ته‌وافقی دروستده‌بێت و هیچ لایه‌نێك ناتوانی بێ ئه‌مه ئیداره‌ی عێراق بكات.
ئاسۆ:ماوه‌ی چوار ساڵی رابردوودا كورد سه‌نگ و قورسایی خۆی هه‌بوو، ده‌توانین بڵێین به‌شی هه‌ره زۆری بڕیاره چاره‌نووسسازه‌كان به‌بی راوێژی كورد نه‌دراون. ده‌مه‌وێت بپرسم ئایا كورد له‌حكوومه‌تی داهاتووی عێراقدا هه‌مان قورسایی و سه‌نگی ئێستای ده‌بێت؟.
سامی ئه‌تروشی:وه‌ك پێش ئێستا ئاماژه‌م پێكرد وه‌زعی عێراق، واده‌كا قورسایی كورد تا رادده‌یه‌ك بمێنێت به‌مه‌رجێك یه‌ك هه‌ڵوێستی خۆی راگرێت، له‌روویه‌كی تر بتوانێت ته‌وازنێك رابگرێت له‌په‌یوه‌ندییه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی جودا جودا له‌عێراق.
ئاسۆ:كورد له‌رابردوودا هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ شیعه‌كاندا هه‌بوو، به‌شێك له‌هێزه سیاسییه‌كانی كوردستان و رای شه‌قامیش ئه‌وه‌بوو كورد سوودێكی ئه‌وتۆی له‌و هاوپه‌یمانێتییه نه‌بینیوه، ئێستا شیعه‌كان به‌تایبه‌تی هه‌ردوو لیستی به‌هێزی "ده‌وڵه‌تی یاسا و هاوپه‌یمانی نیشتیمانی"ده‌یانه‌وێت له‌كورد نزیكبنه‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌په‌رله‌مانی داهاتوودا پێویستیان به‌پشتیوانی كورده بۆ دیاریكردنی كاندید بۆ سه‌رۆك وه‌زیران. به‌بڕوای ئێوه كورد چۆن پێویسته هاوپه‌یمانی بكات؟.
سامی ئه‌تروشی:سه‌ره‌تا ده‌بی كورد وه‌عد نه‌دا به‌كه‌س پێش هه‌ڵبژاردن و دوای هه‌ڵبژاردنیش لایه‌نێك ته‌نیا نه‌گرێت له‌سه‌ر حسابی كه‌سی تر و ته‌وازنێك په‌یدا بكا، ده‌بی به‌رده‌وام بزانرێت هه‌موو لایه‌ك پێویستی به‌كورد هه‌یه، به‌قه‌ناعه‌تی من ده‌بی لایه‌نه‌كانی شیعی خۆیان یه‌كلا بكه‌ن بۆ ده‌ستنیشانكردنی نوێنه‌ری خۆیان بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران، ئینجا كورد به‌كۆمه‌ڵێك مه‌رج ده‌توانێت به‌شداریی حكوومه‌ته‌كه بكا، له‌كاتێكدا ده‌بی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی تر له‌ده‌ست نه‌دا!.
ئاسۆ:چۆن له‌و هه‌نگاوانه ده‌ڕوانن كه ئێستا ده‌نرێن بۆ دوورخستنه‌وه‌ی به‌عسییه‌كان؟.
سامی ئه‌تروشی:به‌گوێره‌ی ده‌ستووری عێراقی و یاسای تایبه‌ت كه له‌په‌رله‌مان ده‌رچووه ئیجرائاته‌كان هیچ عه‌یبی نییه، به‌ڵام بێگومان به‌شێكی سیاسیی له‌بابه‌ته‌كه هه‌یه ئه‌گه‌رنا بۆچی ئه‌م چوار ساڵه هه‌ندێكیان ئه‌ندام په‌رله‌مانن و هیچ ده‌عواكاریی نه‌بووه بۆ لابردنیان، قه‌ناعه‌تم وایه ئه‌مه به‌شێكه له‌پڕۆژه‌ی شه‌ڕی ئه‌مه‌ریكی ئێرانی به‌ده‌ستی عێراقی!.
ئاسۆ:كورد ده‌بێت چ سیاسه‌تێك بگرێته به‌ر تا بتوانێت پۆستی سه‌رۆك كۆمار وه‌ربگرێته‌وه؟.
سامی ئه‌تروشی:یه‌كهه‌ڵوێستی لیسته‌كانی كورد له‌به‌غدا یه‌كه‌م مه‌رجه‌و ته‌نیا رێگا له‌به‌ر كورد ئه‌وه‌یه ته‌وازنێك رابگرێت له‌به‌ینی لایه‌نه‌كانی عێراقی جودا جودا، من قه‌ناعه‌تم وایه كورد ده‌توانێ پۆستی سه‌رۆك كۆمار وه‌ربگرێته‌وه.
ئاسۆ:چۆن رۆڵی سه‌رۆك كۆماری ئێستا "مام جه‌لال" هه‌ڵده‌سه‌نگێنن؟.
سامی ئه‌تروشی:ده‌توانم بڵێم به‌ڕێز "مام جه‌لال" زۆر سه‌ركه‌وتوو بوو له‌پۆستی خۆی كه توانی زۆرجار لایه‌نه‌كانی عێراقی كه كێشه‌ی زۆریان هه‌بوو كۆبكاته‌وه، هه‌روه‌ها ده‌توانم بڵێم ته‌نیا كه‌س بوو له‌حكوومه‌تی عێراق بتوانێت هه‌موو لایه‌ك رازیبكات، ئه‌وه وای لێده‌كا هه‌موو لایه‌ك رازی ببێت له‌سه‌ر دامه‌زراندنی بۆ جارێكی تر.
ئاسۆ:به‌شێك له‌چاودێران پێیانوایه تاڵه‌بانی خاوه‌نی دیبلۆماسیه‌تێكی به‌هێزه‌و كه‌سایه‌تییه‌كی به‌هێزی سیاسیی هه‌یه له‌جیهاندا وه‌ك بۆچوونی خۆت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دای تاڵه‌بانی ببێته‌وه به‌سه‌رۆك كۆماری عێراق؟.
سامی ئه‌تروشی:به‌ڵی ببَگومان پێموایه به‌ڕێز "مام جه‌لال" باشترین كه‌سایه‌تی عێراقییه بتوانێت ببێته سه‌رۆك كۆمارێكی سه‌ركه‌وتوو له‌قۆناغی داهاتوو له‌ئاینده‌ی عێراق.
ئاسۆ:له‌نێوه‌ندی سیاسیی و رۆژنامه‌وانیدا گه‌شبینییه‌ك به‌رامبه‌ر به‌سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم "د. به‌رهه‌م" هه‌یه كه بتوانێت لانیكه‌م به‌سه‌ر ئه‌و قه‌یران و كێشانه‌دا سه‌ركه‌وتوو ببێت له‌ماوه‌ی پێش ئه‌ودا خوڵقێنراون. پرسیاره‌كه‌م با ئه‌وه بێت ئێوه چۆن له‌م كابینه‌یه ده‌ڕوانن؟ پێتانوایه د. به‌رهه‌م ده‌توانێت ئه‌و ئه‌ركه راپه‌ڕێنێت كه ئێستا هه‌وڵێكی زۆر هه‌یه بۆشكستپێهێنانی كابینه‌كه‌ی؟.
سامی ئه‌تروشی:من خۆم زۆر متمانه‌م به شیان و لێهاتوویی كاك "د. به‌رهه‌م" هه‌یه‌و پێموایه ده‌توانێت رۆڵێكی باش ببینێت له‌پێشخستنی په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌ینی هه‌رێم و به‌غدا به‌ڵام قه‌ناعه‌تم وایه كێشه‌كان گه‌وره‌ترن له‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بكرێن له‌كاتێكی نزیكدا، چوونكه هه‌ندێك له‌و كێشانه له‌شاستی نێوده‌وڵه‌تین نه‌ك كێشیه‌كی ناوخۆیی عێراقی، وه‌ك مادده‌ی 140 به‌تایبه‌ت كه‌ركووك، كه هیچ لایه‌نێكی نێوده‌وڵه‌تی رازی نییه بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر كوردستان به‌تایبه‌ت ده‌وڵه‌ته‌كانی دراوسی و ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بییه‌كان، هه‌روه‌ها كێشه‌ی پێشمه‌رگه په‌یوه‌ندیی به‌كه‌سایه‌تی سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه نییه به‌ڵكو بڕیاری سه‌ركردایه‌تی كورده له‌كاتێك هیچ لایه‌نێكی عه‌ره‌بی رازی نییه له‌وه‌زعی پێشمه‌رگه، جگه له‌كێشه‌كانی تر له‌گه‌ڵ به‌غدا كه په‌یوه‌ندیی به‌ده‌سه‌ڵاته‌كانی هه‌رێمه‌وه‌یه!.
سامی عه‌بدوڵڵا ئه‌تروشی
له‌دایكبووی 1969 موسڵ، ده‌رچووی زانكۆی دهۆك- كۆلێجی شه‌ریعه‌ت و زانسته ئیسلامییه‌كان، ده‌رچووی په‌یمانگه‌ی باڵای ته‌ندروستی موسڵ. ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق – فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی. ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق. ئه‌ندامی لیژنه‌ی هه‌مواركردنی ده‌ستووری عێراقی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی (ێداقه) عێراقی- فه‌ره‌نسی له‌په‌رله‌مانی عێراق، ئه‌ندامی ئه‌میندارێتی گشتی یه‌كێتی په‌رله‌مانتارانی عێراقی. به‌شداریی كردووه له‌چه‌ندین كۆنگره‌و ۆرك شۆپ و كۆڕ و سیمیناری جۆراجۆر له‌بابه‌ته‌كانی سیاسیی و دارایی و ئابووری له‌عێراق و جیهاندا به‌پێشكه‌شكردنی چه‌ندین وتار و لێكۆڵینه‌وه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
