به‌داخه‌وه سیسته‌می په‌روه‌رده و فێركردن به‌ده‌ست رژێمه یه‌ك له‌دوایی یه‌كه‌كانی عێراق و كوردستان چه‌ندین نه‌وه‌ی كرده قوربانی، هێنده كاریان كرد بۆ ئه‌وه‌ی تاكێكی ئیفلیج و بی جوڵه و بیركردنه‌وه بێته‌به‌رهه‌م تاكو كۆمه‌ڵگایان به‌ده‌یان كێشه گرفته‌وه سپارد و جوڵه‌یه‌كیش نه‌بێت بۆ رێگاچاره‌و چاره‌سه‌ری و ده‌رچوون له ئه‌زمه ساسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابورریه‌كان، ئیستاش دید و بۆچونه‌كان جیاوازن له‌باره‌ی په‌روه‌رده و فێركردن و په‌روه‌رده كردنی نه‌وه‌یه‌كی ته‌ندورست و پڕ له‌داهێنان و مه‌عریفه له كۆمه‌ڵگادا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌م بواره ته‌ژییه له كێشه و گرفت و كه‌موكوڕی، ئه‌مجاره‌یان مامۆستا (عبدلله سابیر) به‌رێوبه‌ری په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر له‌باره‌ی سیسته‌می نوێی په‌روه‌رده و كێشه و گرفت و ئیجابیاته‌كانی دید و بۆچوونی خۆی ده‌خاته روو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا رووبه‌رووی چه‌ندین پرسیاری ترمان كرده‌وه و ئه‌مه‌ی خواره‌وه لێكه‌وته‌وه:
ئاماده‌كردنی/به‌شدار علی
پرسیار/ره‌خنه‌یه‌كی زۆر له سیسته‌می نوێی په‌روه‌رده و فێركردن له كوردستان ده‌گیرێتـ تۆ وه‌كو كادیرێكی په‌روه‌رده‌یی ده‌كری رۆشنایه‌ك بخه‌یته سه‌ر ئه‌م سیسته‌م و كێشه و گرفته‌كانی؟
عبدلله سابیر:په‌روه‌رده و فێركردن كاریگه‌ری راسته‌وخۆی هه‌یه به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگاوه له رووی فێربونی منڵان و تازه لاوان به پێشكه‌وتنه‌كانی دنیا و راده‌ی شارستانیه‌ت و زانست و ته‌كنه‌لۆژیای سه‌رده‌مدا، بۆیه سیسته‌می په‌روه‌رده ده‌بێت له‌گه‌ڵ گۆڕانكارییه‌كانی سه‌رده‌م بگونجی، سیستمه‌ی په‌روه‌رده‌ی ئێمه ده‌گه‌رایه‌وه ساڵی (1920) كه زه‌مه‌نێكی یه‌كجار درێژه و گۆڕانی كارێكی حه‌تمی بوو، بۆیه وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم به سوود وه‌رگرتن له سیسته‌می وڵاتانی پێشكه‌وتوو سیسته‌مێكی نوێی پێشنیاركرد و له كۆنگره‌ی په‌روه‌رده‌یه‌ش ده‌نگه له‌سه‌ردرا، ئێمه وه‌كو كادیرانی په‌روه‌رده‌یی له‌گه‌ڵ گۆڕانی سیسته‌مه كۆنه‌كه بوین چونكه نه‌وه‌ی كوردی له پێشكه‌وتن و ئاڵوگۆڕه‌كانی دنیا بێبه‌شكردبوو و كۆمه‌ڵگا و نه‌وه‌ی نوی لێی قبوڵ نه‌ده‌كردین ده‌سته‌وئه‌ژنۆ دانیشین و چاوه‌روانی قه‌ده‌ر بكه‌ین..
گۆڕانكاری زۆر لایه‌نی گرته‌وه له پرۆگۆام و ئه‌زمونه‌كان و یاسا و رێسای قوتابخانه‌كان تاكو زۆرترین زانیاری به قوتابی بگه‌یه‌ندری، به‌گشتی ئه‌گه‌ر هه‌ڵسه‌نگاندنێك بكه‌ین سیسته‌می نوی لایه‌نی به‌هێزی زیاتره له‌لایه‌نی لاوازی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌موو گۆڕانكارییه‌ك سه‌ره‌تا رووبه‌رووی ره‌خنه و كه‌موكوڕی ده‌بێته‌وه، چونكه له‌وانه‌یه هه‌موو بنه‌ماكانی سیسته‌یمه‌كه فه‌راهه‌م نه‌كرابێت پێش په‌یڕه‌وكردنی سیسته‌مه‌كه...
له سیسته‌می نوێی په‌روه‌رده قوتابی و خوێندكار زیاتر به‌شداری له روونكردنه‌وه‌ی وانه‌كان ده‌كات و زیاتر پشت به‌خۆی ده‌به‌ستێت و ئه‌مه‌ش هاوكاری ده‌كات تا له ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری و سیاسیش نه‌وه‌یه‌كی پڕ جوڵه و داهێنان و ته‌ندورست بێت، كه پێشتر كاری ته‌نها له‌به‌ر كردنی ووشه و رسته بوو، له رووی ئه‌زمونه‌كانیش به‌هه‌مان شێوه شێوازی پرسیاره‌كان كه بۆشایی و هه‌ڵه و راسته‌یه قوتابی ده‌بێت لێكدانه‌وه‌ی بۆ شته‌كان هه‌بێت ئه‌وسا وه‌ڵام بداته‌وه كه ئه‌مه‌ش هاوكاری ده‌كات تا بیر و مێشكی بجوڵێت و بیربكاته‌وه... دواجاریش نمره‌ی قوتابی له‌سه‌ر زاره‌كی و نوسینه‌كی داده‌ندرێت ئه‌مه‌ش واده‌كات قوتابی به‌رده‌وام له جوڵه بێت نه‌ك ته‌نها كاتی تاقیكردنه‌وه‌كان كه ژینگه‌یه‌كی پڕ ترس و تۆقاندن باڵی به‌سه‌ر هۆڵه‌كان داده‌گرت... به‌راشكاوی ده‌ڵێم له‌م سیسته‌مه له‌به‌رژه‌وه‌ندی قوتابیاندایه و له‌زیانی مامۆستایانه چونكه مامۆستا زیاتر ماندوو ده‌بێت
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ئه‌م سیسته‌مه به‌ده‌ر نیه له‌كه‌موكوڕی و كه رووبه‌رووی ده‌یان ره‌خنه و تێبینی كردینه‌وه كه به‌شێكی زۆری ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خێرایی جێبه‌جێكردنی برگه‌كانی سیسته‌مه‌كه پێش ئه‌وه‌ی زه‌مینه‌ی جێبه‌جێكردنی بۆ فه‌راهه‌م بكرێت وه‌كو كه‌می بینای قوتابخانه و نه‌بوونی هۆیه‌كانی فێركردن و نه‌بونی تاقیگه و ئامێری پێویست بۆ بابه‌ته زانستیه‌كان، هه‌روه‌ها راهێنان و مه‌شقپێكردنی مامۆستایان و كارمه‌ندانی په‌روه‌رده و له‌سه‌ر برگه و بابه‌ته‌كانی سیسته‌می نوێ‌دا...
پرسیار/ئایا ئیمكانیاتی په‌روه‌رده‌ی مادی و مه‌عنه‌وی له كوردستان توانا په‌یڕه‌وكردنی سیسته‌مێكی له‌م شێوه‌ی هه‌یه.. ؟
عبدلله سابیر:راسته گۆڕینی سیسته‌م ئیمكانیاتی به‌شه‌ری و ماددی زۆری پێویسته وه‌كو هه‌موو ئه‌و بنه‌مایانه‌ی كه له سه‌ره‌وه باسمان كرد، له‌هه‌نگاوی سه‌ره‌تایی بینای قوتابخانه و ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ی پسپۆران بۆ راهێنان و مه‌شقكردن پێویست بوو، به‌ڵام هه‌وڵدانمان به‌رده‌وامه بۆ زاڵبون به‌سه‌ر كێشه و كه‌موكوڕییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین ناوه‌رۆكی سیسته‌می نوی به باشی و دورستی جێبه‌جێبكرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌به‌رنامه‌ی وه‌زاره‌تی په‌وه‌رده دایه پێداچونه‌وه له هه‌ندێك برگه‌ی سیسته‌مه‌كه بكات بۆئه‌وه‌ی بتواندرێت به‌شێوه‌ی راست و دورست جێبه‌جی بكرێت و كه‌موكوڕییه‌كان به‌سه‌ریدا زاڵ بین...
پرسیار/ با گفتوگۆكه‌مان بۆ ته‌وه‌رێكی تر بگوازینه‌وه، ده‌ست تێوه‌ردانی حیزبی چه‌نده كاریگه‌ری كردۆته سه‌ر كاره‌كانتان... ؟
عبدلله سابیر:من له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه نیم، بۆ ده‌ست تێوه‌ردان؟ئه‌مه شێوه‌یه‌كی زۆرداری وه‌رده‌گرێت، ئه‌وه‌ی من تاكو ئیستا بینیومه ته‌نها هاوكاری و پاڵپشتی بوه له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی رۆژێك له‌رۆژان كادیرێكی حیزبی نه‌هاتوه كارێكی نایاسایی به‌زۆرمان پێبكات، به‌ڵام دیارده‌یه‌كی تازه له‌نێو كایه‌ی ئیداره و به‌رێوه‌بردن له‌كوردستان سه‌ری هه‌ڵداوه هه‌ركه‌سێك كاره‌كانی پی نه‌چویه پێشه‌وه ده‌یگه‌رێنه‌وه بۆ حیزب.
پرسیار/ره‌خنه‌یه‌كی تری چاودێران له په‌روه‌رده نه‌گۆڕانی كاراكته‌ركانی یه‌كه ئیدارییه‌كانه، به‌مه‌ش وه‌كو ده‌ڵێن په‌روه‌رده‌ی دووچاری خاڵێكی چه‌قبه‌ستوو كردووه، تۆ له‌م باره‌وه چی ده‌ڵێیت.. ؟
عبدلله سابیر: گۆڕانكاری له‌هه‌ر كایه و بوارێكدا گڕ و ته‌وژمێكی تر ده‌دات به كاره‌كان بۆ ئه‌وه‌ی به هێز عه‌قَله‌تێكی تره‌وه كه‌موكوڕی و كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن، سه‌باره‌ت به په‌روه‌رده‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جومگه‌ی به‌رێوه‌بردن و گۆڕانكاری كۆمه‌ڵگایه و چاودێریه‌كی زۆری له‌سه‌ره به‌رده‌وام پێویستی به ئاڵوگۆڕ و گۆڕانكارییه بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر رووبه‌رووی ره‌خنه نه‌بینه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی پێویسته ئاماژه‌ی پێبكه‌ین چ گۆڕانكارییه‌كمان گه‌ره‌كه؟نابێت گۆمه‌كه لێڵتر بكه‌ین، پێویسته كه‌سانی خاوه‌ن ئه‌زموون و شاره‌زایی و به‌توانا له‌جێگا هه‌ستیاره‌كان و له یه‌كه ئیدارییه‌كانی په‌روه‌رده و فێركردن بكه‌ین چونكه ئه‌و وڵاته‌ی ئێمه هێنده ناخۆشی و ده‌ربه‌ده‌ری به‌ده‌ست دیكتاتۆریه‌وه چه‌شتوه پێویستی به پشویه‌كه، ئه‌م پشوه‌ش به بروای ئێمه ده‌بێت له په‌روه‌رده‌وه ده‌ست پێبكه‌ین و نه‌وه‌یه‌كی پڕ جوڵه و داهێنان و ئه‌كتیڤ و پڕ له رۆشنبیری مه‌عریفه ببه‌خشینه كۆمه‌ڵگا...
پرسیار/قوتابخانه نمونه‌ییه‌كان كه له‌گه‌ره‌كه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانن گرینگیه‌كی زۆری پێدراوه و له‌سه‌رحیسابی گه‌ره‌كه هه‌ژاره‌كان و مناڵانی هه‌ژار، بۆ.. ؟
عبدلله سابیر:ئه‌مساڵ ئه‌م كێشه‌مان چاره‌سه‌ركرد و ئه‌م جیاوازیه‌مان نه‌هێشتوه، هه‌موو مامۆستایانی قوتابخانه‌كان و قوتابیانی هه‌موو گه‌ره‌كه‌كان وه‌كو یه‌كتر به‌یه‌كسانی ئیمتیاز و ئه‌رك و مافیان هه‌یه به‌بی جیاوازی، هه‌روه‌ها ساڵانه ئه‌و قوتابخانه ده‌بێت زۆرترین قوتابی وه‌ربگرن بۆئه‌وه‌ی زۆرترین قوتابی تیادا بخوێنن، ئێمه قبوڵی ناكه‌ین و نابێت كه‌لتوری جیاوازی له سیسته‌می په‌روه‌رده و فێركردن جێگای ببێته‌وه به‌پێچه‌وانه‌وه ده‌بێت هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه مناڵان به كه‌لتوری یه‌كسانی و دادپه‌روه‌ری رابهێندرێن..
پرسیار/گله‌ی و ناره‌زایه‌تی خه‌ڵك له رۆتینات و واسته‌كاری به‌شێكی زۆری به‌ر په‌روه‌رده ده‌كه‌وێت، ده‌كرێت روونكردنه‌وه‌ی زیاترمان بده‌یتی كه ئه‌و گله‌یی و ناره‌زایه‌تیانه له‌كوێوه سه‌رچاوه‌ی گرتوه.. ؟
عبدلله سابیر: تۆ هه‌ر ئیستا ره‌خنه‌ی ئه‌وه‌ت له‌من گرت كه جیاوازی هه‌بوه له‌نێوان قوتابخانه‌كان، ئه‌وه چ گوناهی منه گه‌ره‌كێكی وه‌كو كرێكاران و كوردستان چل مامۆستای تیایه، به‌ڵام گه‌ره‌كێكی وه‌كو ئازادی و ئه‌ندازیاران چوارسه‌د مامۆستای هه‌یه له‌كاتێكدا ژماره‌ی قوتابیان له‌گه‌ره‌كی كرێكاران چوار به‌رامبه‌ره له‌گه‌ڵ ئه‌ندازیاران.. بۆیه ئێمه ناچارین مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران به‌پێی پێویستی دابه‌ش بكه‌ین نه‌ك شوێنی جوگرافی، به‌مه‌ش دووچاری گله و گازانده‌ی زۆر بوینه‌ته‌وه، گواستنه‌وه‌ی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و دانانیان له نزیكترین شوێن و قوتابخانه له‌ماڵه‌كه‌ی خۆی گه‌وره‌ترین كێشه‌ی ئێمه‌یه و له‌سه‌ر ئێمه پێویسته مامۆستا و فه‌رمانبه‌ر بۆ هه‌موو قوتابخانه‌كان دابین بكه‌ین..
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
