تائه‌م چركه‌ساته‌ش په‌كه‌كه ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی هه‌موو ئه‌و كۆبونه‌وانه‌یه كه‌له‌نێوان توركیا و ئه‌مریكا و توركیا و عێراق و توركیا و هه‌رێم ده‌كرێن تێپه‌ڕبوونی ساڵی 2009 ڕووداوه‌كانی ئه‌م ساڵه پێویستیان به‌شیكردنه‌وه‌ی ورد هه‌بوو بۆ ئه‌م مه‌به‌سته وه‌كو په‌یامنێری گۆڤاری كوردستانیوز ڕێگه‌یه‌كی دوورمان بڕی تاگه‌یشتینه ئه‌و شوێنه‌ی چاوه‌ڕوانی ئێمه‌یان ده‌كرد ئه‌گه‌رچی كه‌ش و هه‌واش زۆر سارد و باراناوی بوو به‌ڵام نه‌بوو به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئێمه له‌سه‌ردانه‌كه‌مان پاشگه‌زببینه‌وه چونكه پێشتر كاتی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌مان دیاریكرابوو بۆیه له‌كات و ساتی خۆیدا گه‌یشتینه لای هه‌ڤاڵ بڕیار گابار ئه‌و یه‌كێكه له‌به‌رپرسانی په‌كه‌كه كاتێك ئێمه‌ی بینی له‌دووره‌وه به‌زه‌رده‌خه‌نه‌وه به‌ره‌و ڕوومان هات و پێشوازیه‌كی گه‌رمی لێكردین ئه‌و زۆر به‌ده‌گمه‌ن ماندوو ده‌بێت له‌وه‌ڵامی پرسیاری ڕۆژنامه‌نوساندا زۆر ڕاشكاوانه‌ش وه‌ڵام ده‌داته‌وه ئێمه‌ش چاوپێكه‌وتنێكی به‌رفراوانمان له‌گه‌ڵدا سازكرد گابار له‌به‌شی یه‌كه‌می چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا باس له‌ڕووداوه‌كانی ساڵی 2009 و كاریگه‌ری ئه‌و ڕووداوانه له‌سه‌ر بزوتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی گه‌لی كورد له‌باكوور كه‌په‌كه‌كه پێشه‌نگایه‌تی ده‌كات هه‌روه‌ها كاریگه‌ری په‌كه‌كه له‌سه‌ر ئاراسته‌ی ڕووداوه‌كان ڕۆڵی به‌ڕێز ئۆجه‌لان له‌م ڕووداو و ده‌ست پێشخه‌ریانه‌دا، ئه‌مه‌ش ده‌قی به‌شی یه‌كه‌می چاوپێكه‌وتنه‌كه‌یه،
كوردستانیوز: ڕووداوه‌كانی 2009چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنن بۆ بزوتنه‌وه‌كه‌تان و كاریگه‌ریان له‌سه‌ر ئێوه؟
بڕیار گابار: وه‌ك هه‌موو لایه‌ك ئاگادارن ساڵی 2009 ساڵێكی پڕ هه‌وراز و نشێوه گۆڕانكاریه سیاسیه‌كان له‌ئاستی هه‌رێمی و جیهانیدا زۆر جدین و له‌سه‌ر هه‌موو ڕووداوه‌كان كاریگه‌ریان هه‌یه به‌ڵام بۆ بزوتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی كورد له‌هه‌مان كاتدا بۆ گه‌لێكی بنده‌ست وه‌كو گه‌لی كورد هه‌ڵسه‌نگاندنی ساڵ یان شرۆڤه‌ی لایه‌نی باش یان كه‌م و كوڕیه‌كان دیاره ساڵێك له‌تێكۆشانی ئازادیخوازی بۆ گه‌له‌كه‌مان به‌نده به‌ئاستی تێكۆشان ئه‌مه‌ش به‌وه ده‌بێت كه‌ئێمه تاچه‌ند ده‌توانین ئه‌و پلانانه پوچه‌ڵ بكه‌ینه‌وه كه‌بۆ له‌ناوبردنی گه‌له‌كه‌مان به‌ڕێوه‌ده‌برێت له‌م چوارچێوه‌یه‌دا پێوێستی به‌شرۆڤه‌یه‌ك هه‌یه بێجگه‌له‌مه هه‌ڵسه‌نگاندنه زۆر كرچ و كاڵ ده‌بێت بۆیه ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌ت بێت من ده‌مه‌وێت له‌چه‌ندین ڕووه‌وه ساڵی 2009 بۆ بزوتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی گه‌لی كورد له‌باكوور هه‌ڵسه‌نگێنم دیاره ئاستی تێكۆشانی گه‌لی كورد له‌م ساڵه‌دا زۆر گه‌رم و گوڕ بوو جارێكی‌تر بزوتنه‌وه‌ی ئێمه توانیویه‌تی تێكۆشانی گه‌لی كورد له‌چه‌ندین هه‌نگاو به‌ره‌و پێشه‌وه ببات له‌مانه یه‌كه‌مین بۆ په‌كه‌كه و گه‌لی كورد به‌تایبه‌تیش بۆ باكووری كوردستان كه‌ئێستا له‌ناوه‌ندی هاوكێشه سیاسیه‌كاندایه له‌توركیا ڕێبه‌ر ئاپۆ پێگه‌ی ڕێبه‌ر ئاپۆ هێڵی سووره له‌هه‌مانكاتدا پێگه و ڕۆلێكه چه‌نده توانیبێتمان به‌نسبه‌تی ئه‌و پلانانه‌ی له‌ئیمڕاڵی به‌ڕێوه ده‌چن توانیبێتمان ئه‌مانه لێكبده‌ینه‌وه ده‌توانین بڵێین كه 2009 كاریگه‌ری له‌سه‌ر ته‌واوی كورد له‌هه‌رچوارپارچه‌كه و به‌تایبه‌تی باكوور هه‌یه دیاره وه‌ك ئێوه‌ش ده‌زانن ڕێبه‌ر ئاپۆ 11 ساڵه له‌دوورگه‌ی ئیمڕاڵی زیندانیه ته‌ریك ده‌كرێت و به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك گوشاری ده‌خرێته سه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی بێكاریگه‌ر بكرێت و بێده‌نگی بكه‌ن و ڕێگه‌نه‌درێت قسه‌ی هه‌بێت له‌ڕووداوه‌كاندا هه‌تا هه‌وڵیان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌ی جه‌سته‌یش له‌ناوی ببه‌ن بۆیه ده‌توانم بڵێم ساڵی 2009 سه‌باره‌ت به‌ئه‌شكه‌نجه‌ی ئیمڕاڵی بۆ بزوتنه‌وه‌ی ئێمه زۆر حه‌ساس بوو چونكه له‌كۆنگره‌ی ده‌یه‌می په‌كه‌كه‌شدا یه‌كێك له‌بڕیاره گرینگه‌كانی ئه‌وه‌بوو كه‌چۆن په‌كه‌كه به‌هاوكاری گه‌لی كورد بتوانێت ئازادی ڕێبه‌ر ئاپۆ مسۆگه‌ر بكات بۆ ئه‌مه ئێمه له‌م ساڵه‌دا ئێمه چه‌نده‌مان هه‌نگاو ناوه به‌ڕاستی ئه‌توانین بڵێین سه‌ره‌ڕای پلانگێڕی نێونه‌ته‌وه‌یی سیسته‌مێكی ئه‌شكه‌نجه‌یی هه‌وڵدانێكی زۆر چڕ‌و پڕ به‌ڕێوه چوو بۆ بێئیراده‌كردن هه‌تا له‌ناوبردنی ڕێبه‌ر ئاپۆ به‌ڵام وه‌ك ئه‌زانرێت دوژمن نه‌یتوانی له‌م بارودۆخه‌دا ڕێبه‌رمان له‌سه‌ر بیروبۆچونه‌كانی ساردبكاته‌وه و بیگۆڕێت له‌م نێوه‌نده‌دا ڕێبه‌ر ئاپۆ خه‌باتێكی بێوچانی به‌ڕێوه‌برد له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌وڵ و تێكۆشانانه‌ی دوژمن كه‌ده‌كرێن بۆ له‌ناوبردنی ڕێبه‌ر ئاپۆ گه‌لی كورد به‌سه‌رهه‌ڵدان و ڕژانه سه‌رشه‌قام توانی به‌رگری له‌ئیراده‌ی سیاسی خۆی بكات و ئه‌وه بۆ دوژمن بۆ دووپاتبكاته‌وه كه‌هیچ هێزێك ناتوانێت ببێته هۆی ئه‌وه‌ی كه‌گه‌لی كورد ده‌ستبه‌رداری ئیراده‌ی سیاسی خۆی ببێت هاوكێشه سیاسیه‌كان له‌ماوه‌ی 11 ساڵی ڕابردوو وایان نیشاندا كه‌جڵه‌وی ڕووداو پێشه‌نگایه‌تی ڕووداوه سیاسیه‌كان به‌ده‌ست پێشخه‌ری ڕێبه‌ر ئاپۆ بوو وه‌ك ئه‌زانن كاریگه‌ری ڕێبه‌ر ئاپۆ له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی باكووری كوردستان و ڕووداوه‌كانی دوای 29ی ئازار هه‌روه‌ها دوای ڕاگه‌یاندنی قۆناغی بێچالاكیبوونی سه‌ربازی له13ی4 و ده‌ست پێكردن و ئاماده‌كردنی نه‌خشه‌ی ڕێگا و دواتر ناردنه‌وه‌ی گروپی ئاشتی هه‌تا ئیمڕۆش به‌ڕێگه و ڕێبازی جۆربه‌جۆر هه‌وڵدانێكی زۆر چڕوپڕی ڕێبه‌ر ئاپۆ له‌ماوه‌ی 2009 به‌ڕێوه‌چوو ئه‌مه توانی خۆی بسه‌پێنێت و ئه‌و خاوه‌ندارێیه‌تیه‌ی گه‌لی كوردیش له‌ڕێبه‌ر ئاپۆ پته‌وتر بكات و ئیدی وه‌ك ئیراده و ناسنامه‌یه‌ك بۆ گه‌لی كورد هه‌روه‌ها وه‌ك هه‌بونێك به‌دنیاو به‌دوژمن نیشان بدات له‌لایه‌كی تریشه‌وه ئه‌م سیاسه‌تانه‌ی به‌م ئامانجه داڕێژراون كه‌ڕێبه‌ر ئاپۆ به‌ته‌نیا بهێڵرێته‌وه بێ ته‌ئسیر و بێ كاریگه‌ر بكرێت ئه‌وانه هه‌موویان پوچه‌ڵ بوونه‌وه به‌پێچه‌وانه‌وه ته‌ئسیری ڕێبه‌ر ئاپۆ له‌سه‌ر بزوتنه‌وه‌ی ئێمه و گه‌لی كورد قوڵتربونه‌وه ئه‌مه به‌ره‌و پێشه‌وه چوو و ئه‌مه توانی خۆی بسه‌لمێنێت و له‌هه‌مانكاتیشدا ئه‌توانم بڵێم وه‌ك بزوتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی چه‌ندین بڕیار و هه‌نگاوی گرینگ هه‌ڵبگرین له‌سه‌ر ڕێنوماییه‌كانی ڕێبه‌ر ئاپۆ و قورسایی ڕێبه‌ر ئاپۆ له‌سه‌ر گه‌لی كورد و په‌كه‌كه و چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد بۆ هه‌موو لایه‌ك ئیسپات بوو ئه‌مه خۆی له‌خۆیدا سه‌لماندی كه‌توانرا پلانی ئیمڕاڵی كه‌له‌سیسته‌مێكی نێونه‌ته‌وه‌یی سه‌رچاوه ده‌گرێت به‌و مانایه نا كه‌ئه‌شكه‌نجه نه‌ماوه به‌ڵام بێكاریگه‌ر كراوه دیاره ئه‌شكه‌نجه ماوه به‌ڵام كه‌شوێنی سه‌رۆكیان گۆڕی سه‌رۆك شوێنی خۆی وه‌ك چاڵی مردن وه‌سف كرد بارودۆخی ژیانی زۆر له‌جاران ناله‌بارتر بوو زه‌خته‌كان زیاتر بوون به‌ڵام تێكۆشانێك كراوه وه‌كو پێشتر باسم كرد به‌هۆی ئه‌م هه‌وڵ و تێكۆشانانه‌وه گه‌لی كورد و ڕێبه‌ر ئاپۆ خۆی كردی توانرا ئه‌م پلانه‌ی ئیمڕاڵی بێكاریگه‌ربكرێت دیاره هه‌رچه‌نده زه‌خت و و ئه‌شكه‌نجه له‌سه‌ری به‌رده‌وامه به‌ڵام ڕێبه‌ر ئاپۆ توانی ئه‌م ئامانجه‌ی پلانه‌كه له‌ناوه‌ڕۆكی پلانه‌كه دووربخاته‌وه خۆشبه‌ختانه ئامانجه‌كانی پلانه‌كه پێچه‌وانه بوونه‌وه ته‌ئسیر و كاریگه‌ری و قورسایی ڕێبه‌ر ئاپۆ له‌سه‌ر هه‌موو لایه‌ك زیاتر بوو،
بڕیار گاباری له‌درێژه‌ی وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌دا ده‌ڵێت سه‌ركه‌وتنی گه‌لی كورد له‌هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌نگاو و سه‌ركه‌وتنێكی قه‌ڵه‌مبازی نوێ بوو له‌مێژووی خه‌باتی گه‌لی كورددا له‌ئاستی به‌رزكردنه‌وه‌ی گه‌لی كورد و هه‌روه‌ها گه‌لی كورد توانی مه‌ودایه‌كی زۆر ببڕێت سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئاسته‌نگه‌كان سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌و سیاسه‌تانه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی دژبه‌ر له‌هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه به‌سه‌ر گه‌لی كورد دا فه‌رز ده‌كرێن به‌ڵام سیاسه‌تی دیموكراتیانه‌ی گه‌لی كورد توانی له‌م نێوه‌نده‌دا شۆڕشێكی گه‌وره به‌سه‌ركه‌وتوویی به‌ده‌ست بهێنێت وه‌كو ئه‌شزانن سیاسه‌تی ئاكه‌په له‌كوردستاندا سیاسه‌تێكه له‌قسه و گوتندا نه‌رمه باسی چاره‌سه‌ری ده‌كات باسی هه‌بوونی گه‌لی كورد ده‌كات به‌ڵام به‌كردار هێرش كاره خه‌تی شۆڤێنیزم هێرش له‌سه‌ر گه‌لی كورد به‌ڕێوه ده‌بات گرتن ئه‌شكه‌نجه كوشتن هێرش كردنه سه‌ر ڕێپێوان و سه‌رهه‌ڵدانه‌كانی گه‌لی كورد هه‌روه‌ها داخستنی پارتی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیك و له‌پاڵ ئه‌مه‌دا داخستنی چه‌ندین ڕۆژنامه و ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندن و ده‌ستگیركردنی چه‌ندین ڕۆژنامه‌وان و هێرشكردنه سه‌ر دامه‌زراوه‌كانی مافی مرۆڤ ئه‌مانه هه‌مووی نیشانه‌ی زه‌ختن كه‌له‌سه‌ر گه‌لی كورد و سیاسه‌تی كورد به‌ڕێوه ده‌چێت بۆ ئه‌وه‌ی بێكاریگه‌ر بكرێت به‌ڵام وه‌ك ده‌زانن ئــــــــــــــــــــاكه‌په ڕووی خه‌ڵه‌تێنه‌ر كه‌لـــه‌كوردستاندا به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان وه‌ك باسكردنی هــــه‌ندێ شتی ڕووكه‌شی و لاوه‌كی و ڕۆژانه‌یی ئه‌یهه‌وێت گه‌لی كورد به‌لای خۆیدا كێش بكات جارێكی تر تێكۆشانی ئازادی گه‌لی كورد له‌و گۆڕه‌پانه‌دا پارچه بكات ناوی جۆر به‌جۆری لێده‌نێت لێده‌نێت بۆ ئه‌وه‌ی ئیراده‌ی كوردی پێ بێكاریگه‌ر بكات ئه‌مانه هه‌مووی پوچه‌ل بونه‌وه له‌ئاستێكی زۆر جدیدا ئاكه‌په و شوێنكه‌وتوانی كه‌وتونه‌ته بۆشاییه‌كی گه‌وره‌وه ئاكه‌په ئه‌گه‌ر گۆڕانكاریه‌ك نه‌كات توشی زۆر كێشه ده‌بێت،
گابار 2009 به‌ساڵی سه‌رهه‌ڵدانی گه‌لی كورد وه‌سف ده‌كات و ده‌ڵێت گه‌لی كورد له‌م ساڵه‌دا هیچ ڕۆژێك دانه‌نیشتووه و هه‌میشه له‌سه‌ر پێ بووه و هیچ ڕۆژێك ڕاوه‌ستانی نه‌بووه دیاره ئه‌مه‌ش ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره‌یه بۆ گه‌لی كورد و وه پێویسته ڕێزیش له‌خوێنی ئه‌و كه‌سانه‌ش بگرین كه‌له‌ڕیزی پێشه‌وه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی گه‌لی كورد گیانی خۆیان به‌خت كرد ڕه‌نجه‌كه‌شیان به‌هه‌ده‌ر نه‌چوو له‌باره‌ی هێزه‌كانی گه‌ریلاش بڕیار گابار ده‌ڵێت له‌م ساڵه‌دا گه‌ریلا زۆر پێشكه‌وتووه و گه‌یشتۆته ئه‌و ئاسته‌ی كه‌به‌رگری له‌شه‌ره‌ف و كه‌رامه‌تی گه‌لی كورد بكات له‌هه‌موو كوردستاندا بكات،
گابار له‌درێژه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی ڕووداوه‌كانی ساڵی 2009 دا ده‌ڵێت دوای 86 ساڵ له‌توركیا سیاسه‌تی قڕكردن و نكۆڵی كردن له‌گه‌لی كورد كه‌له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركیاوه داڕێژراوه 86ساڵه به‌ڕێوه‌ده‌چێت به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا بێ كاریگه‌ر بوو تاڕاده‌یه‌كی زۆریش درزی تێكه‌وت ئێستا هه‌م ده‌وڵه‌ت بۆ خۆی و ڕای گشتی نێوده‌وڵه‌تی بۆی ده‌ركه‌وت كه‌سیاسه‌تی نكۆڵی و قڕكردنی گه‌لی كورد له86ساڵی ڕابردوودا توانای به‌ڕێوه‌بردنی گه‌لی كوردی نیه له‌ڕاستیدا شكانی ئه‌م سیسته‌مه‌دا له‌باكوری كوردستان كاریگه‌ری له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی داگیركاری له‌هه‌ر سێ پارچه‌كه‌ی تر نیشان دا له‌سه‌ر ئێران و سوریا و عێراق له‌ئاستی نێوده‌وڵه‌تیشدا ته‌ئسیرێكی به‌هێزی هه‌بووه،
كوردستانیوز: ئاگربه‌ست به‌رده‌وامه ئێوه‌ش به‌هۆی ئه‌م ئاگربه‌سته‌وه زیانی زۆرتان پێگه‌یشتووه؟بۆچی؟
بڕیار گابار: قۆناغی ڕاوه‌ستاندنی چالاكی سه‌ربازی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌رته‌شی توركیا له13ی حوزه‌یرانه‌وه ڕاگه‌یانرا كه‌تائێستاش به‌وپه‌ڕی فیداكاریه‌وه به‌رده‌وامه دیاره چ به‌رله‌وه و دوای ئه‌وه‌ش هه‌تا بۆ یه‌ك ڕۆژیش هێرش و په‌لاماری ئه‌رته‌شی تورك له‌سه‌ر هێزی گه‌ریلا نه‌وه‌ستاون له‌كاتێكدا گه‌ریلا له‌قۆناغی بێچالاكیبون و له‌وماوه‌ی كه‌باسمان كرد تائێستا نزیكه‌ی (90) هه‌ڤاڵی ئێمه شه‌هیدبوونه زیاتر 273ئۆپه‌راسیۆن دژ به‌گه‌ریلا كراوه له‌به‌شێكیان شه‌ڕ ڕوویداوه له‌كاتێكدا چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ده‌كرا له‌به‌رامبه‌ر ڕاگرتنی چالاكی له‌لایه‌ن هێزی پاراستنی گه‌لی كوردستانه‌وه ئه‌رته‌شی توركیاش وه‌كو لایه‌نی به‌رامبه‌ر هێرشه‌كانی بۆ خۆی ڕابگرێت و ڕێز له‌م بڕیاره بگرێت بۆ ئه‌وه‌ی چیتر خوێن نه‌ڕژێت دیاره گه‌لی كورد گه‌لێكی شه‌ڕخوازنیه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌ستی نه‌داوه‌ته چه‌ك كه‌شه‌ڕی پێبكات به‌ڵكو له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرش و كوشتاره‌ی ده‌وڵه‌ت ده‌یه‌وێت خۆی پێ بپارێزێت به‌درێژایی مێژووی كورد سه‌یربكه كورد گه‌لێكه تاناچار نه‌بووبێت ده‌ستی نه‌داوه‌ته چه‌ك گابار ده‌ڵێت زۆر جار هه‌ندێ كه‌س به‌ناوی جۆراو جۆر هه‌ڵده‌ستن به‌شیكردنه‌وه‌ی بابه‌تی چه‌ك به‌تایبه‌تی له‌كوردستان و بۆ كورد زۆرجار باس له‌وه ده‌كرێت كه‌ئایا چه‌ك كورد ده‌گه‌یه‌نێته ئازادی و سه‌ركه‌وتن یان ڕێبازێكی تر هه‌یه بگیرێته به‌ر جگه له‌چه‌ك نه‌بێت من ئه‌م بۆچوونانه به‌هه‌ڵه ده‌زانم چونكه ئه‌مانه شیكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ن بۆ سیاسه‌تی گه‌لی كورد هیچ ئاوڕ له‌كرداره قێزه‌ونه‌كانی دوژمن نادرێته‌وه نابینن ڕژێمه داگیركه‌ره‌كان سڵ له‌هیچ شتێك ناكه‌نه‌وه به‌تایبه‌تی توركیا هێرش ده‌كاته سه‌ر هه‌موو شتێك و هه‌موو نرخ و به‌هاكانی گه‌لی كورد به‌مه‌به‌ستی نكۆڵی كردن و له‌ناوبردن بۆ ئه‌مه به‌هه‌موو ڕێبازێك تیرۆری ده‌وڵه‌ت له‌كوردستان به‌ڕێوه ده‌به‌ن له‌سه‌ر ئاستی جیهانیش بۆچونێكی زۆر هه‌ڵه هه‌یه ئه‌وانیش ئه‌م سیاسه‌ته‌ی ده‌وڵه‌تی تورك له‌به‌رامبه‌ر كورد به‌ڕه‌وا ده‌بینن به‌ڵام كه‌گه‌لی كورد به‌چه‌ك وه‌ڵامی ئه‌م سیاسه‌ته‌ی دایه‌وه به‌رگری له‌شه‌ره‌ف و كه‌رامه‌تی خۆی كرد ئه‌مه‌یان ده‌خرێته ژێر پرسیاره‌وه ئه‌مه به‌راستی ناڕه‌وایه‌تیه‌كی گه‌وره‌یه ده‌رهه‌ق به‌گه‌لی كورد ده‌كرێت دیاره له‌په‌كه‌كه‌دا قۆناغی به‌كارهێنانی چه‌ك هه‌یه ئه‌مه‌ش بۆ پاراستنی ڕه‌وا به‌كاریده‌هێنێت نه‌ك بۆ هێرش كردن ئه‌مه‌ش به‌نده به‌ئاستی لایه‌نی به‌رامبه‌ر باده‌وڵه‌ت هێرش نه‌كات بزانه له‌كوردستانداچه‌ك به‌كارده‌هێنرێت بۆ نمونه له1993ه‌وه تائێستا شه‌ش جار ئاگربه‌ستی تاكلایه‌نه ڕاگه‌یه‌نراوه تائێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت ده‌وڵه‌ت وه‌ڵامێكی ئه‌رێنی نیه گه‌لی كورد به‌تایبه‌تی له‌باكووری كوردستان و په‌كه‌كه‌ش باوه‌ڕیان به‌چاره‌سه‌ری كورد هه‌یه به‌ڕێبازی ئاشتیانه ئه‌وه‌ی باوه‌ڕی نیه به‌چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد ده‌وڵه‌تی توركیا و ده‌وڵه‌ته داگیركه‌ره‌كانن بۆیه له‌م ڕووه‌وه دیاره ستراتیژی دیموكراسیانه پاراستنی ڕه‌وا مافێكی گه‌ردوونیه له‌م ڕووه‌وه له‌سیاسه‌تی دیموكراتیانه‌دا پاراستنی ڕه‌وا مافێكی گه‌ردونیه با له‌توركیا كێشه‌ی كورد له‌توركیا له‌ناو ده‌ستور و په‌رله‌مان به‌گوێره‌ی پێوانه گه‌ردونیه‌كان چاره‌سه‌رببێت ئه‌وكاته گه‌لی كورد چۆنیه‌تی پاراستنی كه‌رامه‌ت و ده‌ستكه‌وته‌كانی مناقه‌شه‌ی له‌سه‌ر بكات ئه‌وكات ده‌توانرێت قسه‌ی له‌سه‌ربكرێت به‌ڵام له‌مڕوه‌وه تائه‌مه نه‌بێت ئه‌وا هێز به‌رگری له‌گه‌لی كورد ده‌كات ته‌ئكید ده‌كه‌مه‌وه كه گه‌لی كورد باوه‌ڕی به‌سیاسه‌تی دیموكراتیانه هه‌یه وه‌كو پێشتر باسم كرد گه‌لی كورد قۆناغێكی باشی بڕیوه و ده‌ستكه‌وتی به‌ده‌ست هێناوه بۆ پاراستنی ئه‌م ده‌ستكه‌وتانه هێز پێویسته تائێستاش گرتن كوشتن بێده‌نگ كردن به‌رده‌وامه ده‌یانه‌وێت هه‌موو ڕێگاكانی دیموكراتی له‌گه‌لی كورد ته‌سكبكه‌نه‌وه بیانگرن.
كوردستانیوز: ئایا په‌كه‌كه و ئه‌مریكا له‌قه‌ندیل دانیشتنیان هه‌بووه؟
بڕیار گاباری: نه‌خێر شتی وانه‌بووه هیچ پێویستمان به‌وه نیه شت له‌گه‌ل بشارینه‌وه ئه‌گه‌ر كردبامان؟
كوردستانیوز:چه‌كی ده‌ستی گه‌ریلا ئه‌مریكیه؟
بڕیارگابار:ئه‌مه قسه‌ی به‌رپرسانی توركیایه و زۆرجار باسی لێوه ده‌كه‌ن په‌یوه‌ندی نێوان په‌كه‌كه و ئه‌مریكا به‌و شێوه‌یه نیه كه‌چه‌ك به‌په‌كه‌كه بدات هه‌روه‌ها په‌كه‌كه پێویستی به‌وه نیه چه‌ك له‌ئه‌مریكا وه‌ربگرێت به‌داخه‌وه زۆرجار ئه‌وه له‌ڕاگه‌یاندنه‌كانی باشوور باسی لێوه ده‌كرێت به‌ڵام ئه‌وه چه‌واشه‌كاری و شتێكی زیاتری تیانیه دیاره ئه‌مریكا له‌به‌رامبه‌ر په‌كه‌كه و گه‌لی كورد له‌باكوور ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت كه‌سیاسه‌تێكی هاوته‌ریبه له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی دژه كوردی توركیا له‌گرتنی ڕێبه‌ر ئاپۆ له‌دیداری بۆش و ئه‌ردۆگان و پلانه سێ قۆڵیه‌كه له‌دژی په‌كه‌كه هه‌تا له‌هێرشكردنه سه‌ر په‌كه‌كه ئه‌گه‌ر توركیا له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه ڕێگه‌ی نه‌درێت ناتوانێت بێت قه‌ندیل بۆردومان بكات بابه‌تێكی تر ئه‌وه‌یه كه‌توركیا فڕۆكه‌ی سیخوڕی نیه ئێستا هه‌وڵ له‌ئارادایه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م فڕۆكانه له‌ئیسرائیل بكڕێت به‌ڵام ئه‌وه چه‌ند ساڵه له‌سه‌ر یه‌ك ئه‌م فڕۆكه سیخوڕیانه‌ی ئه‌مریكا ماوه‌ی چوارساڵه به‌سه‌ر قه‌ندیلدا ده‌سوڕێنه‌وه و زانیاری له‌سه‌ر په‌كه‌كه كۆده‌كه‌نه‌وه ده‌یده‌ن به‌توركیا،
كوردستانیوز: بۆچی ئه‌مریكا ده‌ڵێت په‌كه‌كه دوژمنی ئێمه‌یه له‌كاتێكدا كێشه‌ی په‌كه‌كه له‌گه‌ڵ توركیایه؟
بڕیارگابار: ڕاسته كێشه له‌گه‌ڵ سیسته‌می توركیایه به‌ڵام بۆچی ئه‌مریكا یان هێزه‌كانی تری نێوده‌وڵه‌تی دژایه‌تی گه‌لی كورد ده‌كه‌ن یان بونه‌ته له‌مپه‌ر له‌به‌رده‌م چاره‌سه‌ری كێشه‌ی گه‌لی كورد بابه‌تێكی تر په‌یوه‌ندی به‌به‌رژه‌وه‌ندی ووڵاتانی ناوچه‌كه‌وه هه‌یه له‌خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بابه‌ڕوونی من پێتان بڵێم هه‌تا ئێستا په‌كه‌كه فیشه‌كێكی به‌ئه‌مریكاوه نه‌ناوه به‌ڵام بۆچی ئه‌مریكا ته‌داخول له‌م كێشه‌یه ده‌كات ئه‌مه‌یان په‌یوه‌ندی به‌سیسته‌می داگیركاری هه‌رێمیه‌وه هه‌یه،
كوردستانیوز: به‌ڕێز گابار میتی توركی چ ڕۆڵێكی گێراوه له‌هه‌وڵدان بۆ له‌ناوبردنی به‌رپرسانی په‌كه‌كه؟
بڕیار گابار: به‌ڵێ ئه‌وه ته‌نیا میت نیه به‌ڵكو هه‌موو دام و ده‌زگاكانی توركیا هه‌وڵیان هه‌یه بۆ له‌ناوبردنی به‌رپرسانی په‌كه‌كه ئه‌مه له‌ڕابردوو ئێستا و پێده‌چێت له‌داهاتووشدا به‌رده‌وام بێت ئه‌م جۆره هه‌وڵدانانه هه‌موو سنورێكی ئه‌خلاقی تێپه‌ڕاندووه به‌نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌وه هه‌تا یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان ئه‌م جۆره هه‌وڵانه‌ش زۆر جۆری هه‌یه، نمونه زۆرن به‌ڵام سه‌ره‌كیترینیان ڕێبه‌ر ئاپۆیه وه‌كو هێرش و فشاره‌كانی سه‌ر ڕێبه‌ر ئاپۆ هه‌تا ئه‌وكاته‌ی ڕێبه‌ر ئاپۆ له‌سووریا بوو ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌نزیك ئه‌كادیمیای په‌روه‌رده‌یی ڕوویدا ئێستاش به‌ژه‌هراوی كردن و هه‌وڵدان بۆ بێده‌نگ كردنی ڕێبه‌ر پێویسته ئه‌وه‌ش بزانرێت هیچ كاتێك ئه‌م هه‌وڵانه نه‌یانتوانیوه ئه‌نجام به‌ده‌ست بهێنن به‌ڵام پێویسته توركیا ئه‌وه‌نده‌ی خۆی به‌هه‌وڵدان بۆ له‌ناوبردنی به‌رپرسانی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه خه‌ریك ده‌كات واباشتره هه‌وڵی چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد بدات.
* ئه‌م دیمانه‌یه له‌گۆڤاری هه‌ڵبون بڵاوكراوه‌ته‌وه‌و ئاماده‌كار بۆ كوردستانیوزی ناردوه بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی.
--
دیاری محمد
به‌یامنیری ئازاد له‌بواری هه‌وال و رابورت و جاوبیكه‌وتن
07501093375
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
