له‌رۆژی6-2-2010 له‌لایان یه‌کێک له‌دۆستانم که‌له‌زانکۆی شێفڵد خوێندکارهئاگادار کرامهوهکهسمینارێک له‌لایان ئه‌نجۆمه‌نی ئێرانیانی درێژه‌ده‌ری رێگای ریبازی خۆمینی بۆ عه‌تا مه‌هاجرانی وه‌زیری رۆشنبیری دۆڵه‌تی ئێسڵاحات به‌هۆی چڵهمین رۆژی مردنی ئایه‌تۆڵا مۆنته‌زری و باره‌دۆخی ئێستای ئێران و تیشک خستنه‌سه‌ر جووڵانه‌وه‌ی سۆز کاتژمێر 7 بۆ 10 ی شه‌و به‌رێوه‌ده‌بات. بهدهرفهتیکی باشم زانیی کهلهنزیکهوهچاو پێکۆتنێک له‌گه‌ل مه‌هاجرانی بکه‌م. تا بزانین روانگه‌ی نوینه‌رانی ئه‌و بزووتنهوهسهبارهت به‌کێشه‌ی گه‌ڵانی نێو ئێران چیه‌و چۆن دهیانهوهچارهسهری بکه‌ن؟ شایانی باسهکهمن مهاجرانیم سالی 79 کهلهمهریوان خوێندکاری ده‌بیرستان بووم لهنزیکهوهبینی بوو.
سمینارکه به‌به‌شداری 150 که‌س، که‌ژنانی به‌شدار که‌متر له‌پیاوان نه‌بوون. جه‌وی سمینارهکهئێسلامی و شێعهپهسهند بوو. به‌خویندنه‌وه‌ی قۆرئان و ناردنی فاتحهبۆ گیانی خۆمینی وه‌ک دامهزنێنهری کۆماری ئیسڵامی ئێران و هه‌موو شه‌هیدانی ئه‌و بزووتنه‌وه‌و گیانی ئایه‌تۆڵا مۆنته‌زری ده‌ستی پێ‌کرد. سه‌ره‌تا مه‌هاجرانی بهفهڵسهفهی تایبه‌تی خۆی که‌زۆر زیرهکانهدهتوانێت قه‌ناعه‌ت به‌به‌شداربوان بکات باسی لهسوورهیکی قۆرئانی کرد. که‌باس له‌په‌یمان بهستنهلهگهل خوا. ئێمهلهسهرهتای شۆرشی سالی 57 په‌یمانمان بهئێمام خۆمینی دا کهنههێڵین ئه‌م ئێنقڵابهلهئهساسی خۆی دوور بکهوێتهوا و هیچ زهربهیکی لێ نه‌درێت. نموونه‌ی ئیمام حۆسینی هێنایهوهکهزۆڵمی قه‌بوول نه‌کرد. و ئێمه‌یش زۆڵم قه‌بووڵ ناکین و هۆڵی خۆمان له‌ناو و ده‌ره‌وه‌ی وه‌ڵات ئه‌دین کهروومهتی راسته‌قینه‌ی شۆرشی 57 به‌خه‌ڵک بناسێنین. کهلهدۆرهی به‌رێز خاته‌می دا بهجیهانمان ناسی. نه‌وه‌ک إقای ئه‌حمه‌دی نژاد که‌به‌و شێوهنازانستیانهدهیهوێت لهبهرعهقڵانیهتی خۆی جمهووری ئیسڵامی له‌نا و ببات. ئایه‌تۆڵا مۆتهزری بهمعییا ر و نموونههێنایهوهکهبهرامبهر به‌و کهسانهکهبهزۆر و پیڵان گێری دهسکۆتی شۆرشی ئیسڵامیان بۆ خۆ زۆت کردوهتا دوا کاته‌کانی ژیانی راوه‌ستانی هه‌بوو و ته‌سڵیمی ئه‌وان نه‌بوو. ناوه‌رۆکی قسه‌کانی ئه‌و ئه‌وه‌بوو کهئێمهلهگهڵ شێوازی به‌رێوه‌بردنی حکوومه‌ت نارازین، نهئهساسی حکوومه‌ت کهجمهووری ئیسلامیه.
به‌ڵام وتوو وێژه‌که:
پرسیار: چه‌ند سالهلێرهن و بۆچی له‌ئێران نیت؟
وه‌ڵام: چه‌ند سالهلهلهندهنم له‌دوای سهرکۆتنی ئه‌حمه‌دی نژاد بهپهیویستمان زانی که‌له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات بنکه‌کانی په‌روه‌رده‌و ئایدۆڵۆژیای ئێنقڵابی زیاتر بکه‌ین چوونکهبۆ گۆرانی گه‌وره‌هێزێکی باوه‌ر دار و په‌روه‌رد کراومان په‌یویسته.
پرسیار: مه‌به‌ستان کام گۆرانه؟
وه‌ڵام: شێوازی به‌رێوه‌بردنی ده‌سه‌ڵات و تێروانینی تازهسهبارهت به‌سیاسه‌تی نێو نه‌ته‌وه‌یی. به‌ڵام بهفهڵسهفهی تازهکهجۆههری راسته‌قینه‌ی جمهووری ئیسلامی بێت.
پرسیار: إیا شه‌پۆڵی سۆز ده‌توانێت نوێنه‌رایه‌تی ئه‌و گۆرانهبکات؟
وه‌ڵام: بۆ نه؟ ده‌ستی پێ کردوه. ده‌بێت بکرێت. نه‌کردنی به‌مانای نه‌مانی ئێنقڵابه.
پرسیار: به‌ڵام درۆشمه‌کانی خۆپیشانده‌ران په‌یامێکی تر نیشان ئه‌دات؟
وه‌ڵام: ده‌زانم مه‌به‌ستت چیه. به‌ڵام ئهوانهدهیانهوهکهخواستی دۆژمنانی ئێران به‌جێ بێنن. گه‌ر وا ده‌زانن به‌خواستی ئه‌وان ئهجووڵین، بهههڵهروی شتون.
پرسیار: رۆڵی خامنه‌یی له‌م به‌ینا چیه؟
وه‌ڵام: پشتیوانی له‌که‌س ناکات. ئه‌و ئه‌رکێکی ههیهکهوهڵایهتی فه‌قیه. ویجدانی، عه‌زابی ئه‌دات. چوونکهوا ده‌زانێت ئه‌گه‌ر ئه‌رکی خۆی به‌جێ نه‌هێنیت تووشی عه‌زابی خوایی ده‌بێت.
پرسیار: که‌سێک وه‌ک نووری زادهلهبهرنامهیک باسی له‌وه‌کرد کهرابهری شه‌پۆڵی سۆز ده‌یه‌ویت له‌ئێران بێته‌ده‌ره‌وه، ئه‌مه‌تا چه‌ند راسته؟
وه‌ڵام: من به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ به‌رێز مووسه‌وی په‌یوه‌ندیم هه‌یه. به‌رامبه‌ر بۆ نامه‌ی وه‌ڵامی دایهوهکهئهوانهکهخۆیان به‌رۆژ ئا وا فرۆشتوهچۆن ده‌توانن بڕیار له‌سه‌ر ئیمهبدهن. نووری زادهتهنیا به‌رژه‌وه‌ندی خۆی ده‌وێ. (د ه‌ڵاڵه)
پرسیار: نووری زادهزۆر جار به‌سه‌رکرده‌ی حزبه‌کوردیه‌کانی وتوهکهئێوهشایانی ئه‌وه‌ن که‌ببن بهرهئیس جمهووری داهاتووی ئێران، هیچ قۆڵێکی بهئێوهنهداوه؟
وه‌ڵام: باشی ده‌ناسم. جارێک باسی ئه‌وه‌ی کرد که‌من شیاوی ئه‌وه‌م کهببم بهرهئیس جمهووری داهاتووی ئێران. کهسێکهکهبابی دڵ قسه‌ده‌کات.
پرسیار: پێت وا یهکهیاسای جمهووری ئیسڵامی ئێران وه‌ڵام ده‌ره‌وه‌ی خواستی گه‌ڵانی ئێران هه‌یه؟
وه‌ڵام؟ بۆ نه. گرنگ ئهوهیهکاری پێ بکه‌ین. بهداخهوهههندێ که‌س نایانه‌وێت ئه‌و یاسایهبهرێوهبروات.
پرسیار: باشهئێوهلهجۆزهردانی 1376 تا 1384 ده‌سه‌ڵاتان به‌ده‌ست بوو به‌ڵام نه‌تان توانی بڕیاری 18 و15 یاسای ئێران که‌باس له‌زمانی گه‌ڵان و رێگه‌دان به‌دین یا مهزههبهجیاوازهکان بۆ پرۆسه‌ی ره‌یس جمهووری جێ به‌جێ بکه‌ن؟
وه‌ڵام: زۆر کاری باشمان کرد بهتهنانهت له‌به‌شی رۆشنبیری، ئهوانهیاسان ده‌بێ جێ به‌جێ بکرن.
پرسیار: ئه‌و رۆشنبیریهی که‌ئێرانی ته‌نیا به‌ناو فارس و شێعهناسیوه؟
وه‌ڵام: وا نیه. ئێران هین هه‌موو ئێرانانه. زۆرینهوا ده‌ر ده‌خات.
پرسیار: إیا ئێوه‌وه‌ک شه‌پۆڵی سۆز به‌رنامه‌تان ههیهکهگۆێ بۆ ئۆ پۆزسیون بگرن؟ ئه‌و ئۆپۆزسیونهکهسی 30 سالهبێ بهشهلهسیاسهتی ناوخۆ؟
وه‌ڵام: ئهوانهکهههر لهسهرهتاوهوهک کۆمهڵهبهئهسڵهحهلهناو زانکۆکان ده‌گه‌ران و ئێستاش چه‌کداران، ئۆپۆزسیون نین. دهیانهوهئێران پارچهپارچهکهن. ئێمه‌وه‌ک خۆمان هیچ هێزێکی چه‌کدار به‌ره‌سمی ناناسین.
پرسیار: روانینی ئێوهبۆ ئیمام خۆمینی چیه؟
وه‌ڵام: ئێمه‌هه‌موو کاتێک به‌سه‌رۆکی خۆمانی ده‌زانین. ئه‌و سه‌ر چاوه‌ی خه‌باتی ئیمه‌یه. ئیمهبهتوانا و فه‌ڵسه‌فه‌ی خۆمان درێژه‌ده‌ری رێگای ئه‌وین.
پرسیار: شه‌پۆڵی سۆز داوای ئازادی زندانیانی سیاسی کرد. به‌ڵام له‌لیستی ئه‌وان دا ته‌نیا ناوی زیندانیانی سه‌ر بهئێوهدیار بوو. ئه‌ی ئه‌وانه‌ی که‌له‌کوردستان زیندانین؟
وه‌ڵام: هه‌ندێک به‌تاوانی جیاواز گیراون. من ئاگاداری ئه‌وان نیم. هیوادارم عه‌داله‌ت بهرێوهبچت.
پرسیار: پێت وایه‌له‌و وهڵاتهعهداڵهت ماوه؟
وه‌ڵام: هه‌موو که‌س به‌فکری خۆی عه‌داڵه‌ت ته‌عریف ده‌کات.
پرسیار: إیا ئێوهکێشهتان نیهبۆ گرانهوهبۆ ئێران؟ وه‌ڵام: نه
پرسیار: وته‌کانتان وا ده‌گه‌ینێت کهئێوهلهگهل رووخانی جمهووری ئیسلامی نین؟
وه‌ڵام: به‌هیچ شێوازێک. ئێمه‌خۆمان به‌نوێنه‌رانی راسته‌قینه‌ی ئه‌و بزووتنهوهدهزانین چۆن ده‌بێت دژ به‌خۆمان شهر بکه‌ین.
پرسیار: گه‌ر ده‌رفه‌تێک هه‌بێت، ده‌توانن لهکاناڵێکی ئاسمانی دا به‌شداری که‌ن؟ وه‌ڵام: کام کاناڵ. ئۆپۆزسیون. نهناتوانم ته‌نیا له(بی بی سی) به‌شداری ده‌که‌م.
زۆر سپاس بۆ ئه‌م ده‌رفه‌ته... هه‌روه‌ها
له‌کۆتایی دا ده‌مه‌وێت ئه‌وه‌بڵێم که‌گه‌ر وریا نه‌بین، وه‌ک جاران به‌شێوازێکی نوێ کۆیله‌مان ده‌که‌نه‌وه. شه‌پۆڵی سۆز جیاوازهلهبزووتنهوهی گه‌ڵانی نێو ئێران سه‌رکردایه‌تی شه‌پۆڵی سۆز نوێنه‌رایه‌تی رێبازی خۆمینی و خه‌ڵخاڵی ده‌که‌ن. سه‌رده‌می خاته‌می باشترین بهڵگهیهبۆ ئه‌م وتانه. گه‌ر هێزی کوردی به‌یه‌ک هه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه‌یی بهڕیار ده‌ر نه‌کات، مێژووی ساڵی 57 دووبارهدهبێتهوا. زه‌رده‌شت هه‌ورامی
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
